به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی بۆمبارانه‌كانی توركیا و كوشتنی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان به‌یانی له چوارقوڕنه خۆپێشاندانه
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
ڕانیه
به‌مه‌به‌ستی پرۆتستۆكردنی ده‌ستدرێژی و پێشێلكاریه‌كانی توركیا‌و بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌یانی سه‌عات 4 له شارۆچكه‌ی چوارقورنه خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری سازده‌درێت.
وه‌كو ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ئیدانه‌كردنی پیشێلكاریه‌كانی توركیا و وه‌رگرتنی هه‌لوێست به‌یانی خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێكخراو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیان ئاگاداركردۆته‌وه و داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به‌یانی له‌نێو بازاڕی چوارقوڕنه كۆببنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست