دیسان مەڵبەندى كفرى
Monday, 18/05/2009, 12:00
ماوەیەكە هەندێ بابەت و وتار لەسەر مەڵبەندى یەكێتى لەكفرى دەنوسرێت، منیش وەكو ئەندام كۆمیتەیەكى سنوورى ئەو مەڵبەندە پێمباشە هەندێ راستى هەیە بۆ خوێنەران بیخەمە سەر بەڕە:
1/كۆمیتەى توركمان: كۆمیتەى سێ كە بۆ مەجموعەیەك بەناو توركمان كراوەتەوە، قسەى زۆر هەڵ دەگرێت، لێپرسراوو ئەندامان و بەناو كادیرانى (كە هەر كادیرنین) پێش ئەوەى خۆیان فڕێدەنە باوەشى یەكیتى هەموویان لەبەرەى توركمانى بوون و جاسووسیان لەسەر كورد دەكرد، هەتا بەرەى توركمانى نانەكەى چەوربوو ئەو مەجموعە كەسە كاسەلێس بوون و بەجلى جەندرمەى توركیەوە یەك دوو شەقامى كفرییان داگیركردبوو، بەڵام كاتێك بەرەى توركمانى زەعیف بوون و دایان لەبۆشى و پارەیان نەما. ئەو مەجوعە كەسە كە هەندێكیان براو خزمى ئەركان جاسمى جیگرى مەلبەندى كفرین بارگەیان پیچایەوەو خۆیان هەلدایەوە ناو یەكیتى و ئێستا كۆڵێك پارەى چەورى ئەم مییلەتە دەخۆن بێ ئەوەى خێرى فلسێكیان بۆ كوردو یەكیتى هەبێ، ئەو كۆمەلە بەناو كادیرەى توركمان جگە لە مەشروپ خواردن و گەعەدانان هیچى تر نازانن و ئێستایش هەر لەژێرەوە سەر بەمیتى توركین.
2/بادانەوە 180 دەرەجە: ئیمەى كۆمەڵیك كادیر ئەندام كۆمیتەو ئەندام كەرت شەڕى دنیامان كرد تا ئەو كۆمەلە كادیرەى مەلەبەند(ستافى مەلەبەند) لەهەلبژاردنى پیشوودا لە كوتلەكەى تالەبانییان بردەوە، كەچى ئیستا زۆربەى ئەو كادیرانە 180 دەرەجە بایاندایەوەتەوە بە 80 وەرەقەى تالەبانى ویژدان و زەمیرو مەبدەئى خۆیان فرۆشت و پشتیان لەئیمەكرد. زۆر عەیبە برادەرانى مەلەبەند ئیمە بەناوى ریفۆرمەوە دانگماندا پیتان و شەرى دنیامان لەسەركردن بەلام ئیوە بیوەفا دەرچوون و خۆتان فرۆشت بە دۆلار. ئەسەف بۆ ئەو رۆژانەى كەئیمە دەنگماندا بیتان، ئەسەف بۆ ئەو رۆژانەى بەناوى ریفۆرمەوە قسەى زلتان دەكرد.
3/كادیرى ئاخر زەمان: (مەجید رەباتى) كارگیرى مەلەبەند كاتى خۆى یەك دوو كیلۆ شەكرو چاى بۆ بارتیزانەكان برد ئیستا خۆى بە گیفاراو مامە ریشەو خالید گەرمیانى ناگۆریتەوە! كەچى خانوویەكى دروستكردوەو تەجاوزى لەسەر زەوى شارەوانى كردوە! اركان جاسم ئیستایش جگە لە مەشروپ خواردن و قسەى زل و نوكتە هیچى تر نازانێ، چەندین جار ئیشى نایاسایی كردووە یەكیك لەو كارە نایاسایانەى كە كرویەتى ئەوەبووە كە خزمیكی بەناوى (سەیوان سیروان) كە یەشەهادەى تەزویرەوە لەشارەوانى كفرى دامەزرا، ئەوەبوو كەشف بوو و درا بەمەحكەمە ، بەلام (اركان جاسم) دیفاعى لیكردو بەواسیتەى ئەملاو لا كیشەكەى وونكرد، هەروەها خزمیكى بەناوى (هەژار) لەسەر دزینى 3ملیۆن دینارو دەمانچەیەك لەدادگا بەندكراو خۆیشى اعترافى لەسەركرد بەلام ئەركان جاسم و حاكم عەباس بەناقانوونى ئازادیان كرد.
4/مورەشەحى ئاخر زەمان: ئەو (سەیوان سیروان) كە لەخالى 3دا باسمان كرد، كابرایەكى تاسەر ئیسقان دروزنە، جاریك دەیووت موستەشارى كۆسرەت رەسولم جاریك دەیوت موستەشارى قایمقامى كفریم، وەكو باسمانكرد لەسەر تەزویر بەندكرا، خۆى دەلیت قانونم تەواوكردوە، سوێندبێت بەهەموو موقەدەساتم فڕى بەیاساوە نییەو شەهادكەى تەزویرەو ئەگەر یەك بەندو برگەى یاسای لەبەربوو واتا ئیمە راست ناكەین- خۆشتر ئەوەیە ئیستا جەنابى (سەیوان سیروان) سیفى بڕكردۆتەوە بۆ ئەندامى پەرلەمان لەسەر لیستى مەلەبەندو شارى كفرى. قوڕبەسەر ئەو شارەى (سەیوان) نویەرایەتى بكات و نەعلەت لەو پەرلەمانەى كە (سەیوان) ئەندامى بیت. یەكێكى تر لەوانەى كە خۆى تەرشیحكردووە (قالە مچەیە) كە ئەلف و بێی خوێنەوارى نییەو كفرە ناوى كادیرە ئینجا وەرە ئەندام پەرلەمان بە. ئەم (قالە مچەیە) نەك هەر خوێنەوارى نییە بەلكو جگە لە ماستاوچیتى و مامەحەمەیی كردن هیچى كە نازانێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست