کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاریَكیتر لیَدان و سوكایه‌تی به‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كریَت

Friday, 14/05/2010, 12:00


ستافی رۆژنامه‌ی چه‌تر ناڕه‌زایی نامه‌ی (رۆژنامه‌ی چه‌تر) بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، دژ به‌لیَدان و سوكایه‌تی پیَكردنی رۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلیَمانییه‌وه‌ له‌ به‌رواری (13/5/2010).
به‌ڕیَز سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
به‌داخه‌وه‌ پاش تیرۆركردنی رۆژنامه‌وان (سه‌رده‌شت عوسمان) وامانزانی ئیتر ده‌سه‌ڵات به‌خۆیدا ده‌چیَته‌وه‌ و ڕیَز له‌ رۆژنامه‌وانان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گریَت كه‌ له‌و مه‌یدانه‌دا خزمه‌تی راگه‌یاندنی كوردی ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ هه‌ڵویَستیَكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و ناشارستانیانه‌ی ئاسایشی ناوشاری سلیَمانی رۆژی پیَنج شه‌ممه‌ (13/5/2010) له‌شاری سلیَمانی له‌كاتیَكدا بڕیار بوو چالاكییه‌ك بۆ ئیدانه‌كردنی له‌ سیَداره‌دانی چالاكوانانی سیاسی زیندانه‌كانی ئیَران ساز بدریَت له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را كه‌ چالاكیه‌كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند لایه‌نیَكه‌وه‌ ساز درابوو به‌ڵام پیَش سازدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ ئاسایشی شاری سلیَمانی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران‌ و ڕیَكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ و چه‌ند رۆژنامه‌نوسیَك كه‌ خه‌ریكی رووماڵكردنی چالاكییه‌كه‌بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتیه‌كدا ده‌ستگیریانكردن، ‌كه‌ له‌نیَویاندا سیَ په‌یامنیَری رۆژنامه‌ی چه‌تر (فه‌ریق هه‌ڵه‌بجه‌یی و سیروان ئه‌حمه‌دی و هاوژین غه‌ریب) و په‌یامنیَری رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ و سایتی سبه‌ی و گۆڤاری هاوده‌م و ئاژانسی دیجله‌ و رۆژنامه‌ی تروسكه‌ و چه‌ند رۆژنامه‌وانیَكی تری تیَدا بوو، پاش ئیهانه‌ و جنیَودان و سوكایه‌تییه‌كی زۆر كامیَراكانیشیان به‌ر لیَشاوی ئه‌و په‌لاماره‌ی ئاسایشی سلیَمانی كه‌وت و ئاسایش ره‌فتاریَكی تا دواڕاده‌ نایاسایانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌وانان و خه‌ڵكه‌ خۆپیشانده‌ره‌كه‌ كرد و ده‌ست به‌سه‌ری كردن.
ره‌فتاری ئاسایش كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی مانگرتنی رۆژنامه‌وانانی هه‌فته‌ی بیَده‌نگ نابین له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سلیَمانی، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئاسایشی سلیَمانی له‌هه‌مان ئه‌و كاته‌دا دیَت و هیَرشیَكی تر ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌م پۆله‌ رۆژنامه‌نووسه‌. ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ی ئاسایش به‌بڕوای ئیَمه‌ ده‌كریَت لیَكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ بكریَت كه‌ ئاسایش وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانان به‌و هیَرشه‌ ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نیَت، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر سه‌ركوتكردن و هیَرشكردنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌وانان و دیسانه‌وه‌ زه‌نگی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر رۆژنامه‌وانانمان بۆ لیَده‌ده‌نه‌وه‌.
ئه‌م هیَرشانه‌ی ئاسایش كه‌ به‌ به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ندی شار دابوو، وه‌ به‌چاوی خۆمان بینیمان و به‌ڵگه‌شمان لایه‌ كه‌ چۆن هیَزه‌كانی ئاسایش بوونه‌ته‌ پاریَزه‌ری تیرۆرستانی ئیَران و ده‌كه‌ونه‌ ویَزه‌ی رۆژنامه‌نووسان و به‌لیَدان و جنیَودان رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ناو به‌ڕیَوبه‌رایه‌تی ئاسایشی ناوشاردا له‌ رۆژنامه‌نووسه‌كانیان داوین. ئیَمه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ خه‌ته‌ری جدی له‌سه‌ر رۆژنامه‌وانان هه‌یه‌ و ناكریَت لیَی بیَده‌نگ بین و بیَڵین هه‌روا تیَپه‌ڕبیَت!!؟؟
بۆیه‌ لیَره‌وه‌ داوا له‌ ئیَوه‌ وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی داكۆكی له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین، به‌ ئه‌ركی خۆتان هه‌ستن و به‌وردی له‌و رووداوه‌ بكۆڵنه‌وه‌ و بزانن ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی لیَدان له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌رده‌كه‌ن كیَن؟ چونكه‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ دیاره‌ كیَ ئه‌نجامیداوه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ته‌نیا روون نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بیَ ئیَوه‌ به‌ ئه‌ركی خۆتان هه‌ستن و بزانن ئه‌م هیَرشانه‌ بۆچی ئه‌نجام ده‌دریَت چونكه‌ ئه‌وه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌ ئیَمه‌ وه‌ك رۆژنامه‌ی چه‌تر و رۆژنامه‌وانان رووبه‌رووی ئه‌و هیَرشه‌ ده‌بینه‌وه‌ و جاریَكیتریش بیرتان ده‌خه‌ینه‌وه‌ رووداوی تیرۆری (سه‌رده‌شت عوسمان)یش ئه‌ركی ئیَوه‌یه‌ به‌دواداچوونی جدی بۆ بكه‌ن، وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ركی ئیَوه‌یه‌ داكۆكی له‌ ئیَمه‌ی رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن و بكه‌رانی ئه‌و كرده‌وانه‌ بده‌نه‌ دادگا ئه‌گه‌ر ناشتوانن لیَكۆڵینه‌وه‌كان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌نجام ئه‌وا پیَشنیار ده‌كه‌ین سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵویَستی خۆی دیاری بكات تاوه‌كو ئیَمه‌ی رۆژنامه‌وانانیش بیر له‌ ریَگه‌ چاره‌یه‌كیتری یاسایی بكه‌ینه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ڕیَزی ستافی رۆژنامه‌ی چه‌تر
13-5-2010
ویَنه‌یه‌ك بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، كه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ په‌له‌ی ئیَوه‌ی به‌ڕیَزین...
ویَنه‌یه‌ك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی به‌ڕیَز بۆ بڵاوكردنه‌وه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە