کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەیدانی ئازادی ڕاپەڕین یان سەرای سلێمانی ؟

Sunday, 10/04/2011, 12:00


مەیدان و سەکۆکانی کوردستان هەمان ئامانجیان هەیە و هەمویان یەک دروشم دەڵێنەوە بۆیە هیچ جیاوازیەک ناکرێت لەنێوان مەیدانەکەی من و مەیدانەکانی کوردستان بۆیە دەڵێم هەمومان لەگەڵ یەکداین و بەیەکوەشین تادوا داواکاریمان جێبەجێ نەکرێ چۆڵی ناکەین..
گومان لەوەدا نیە کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە دۆخێکی قەیراناویدایە، ئەم دۆخەش بڵێین و نەڵێین پێویستی بە پلانێکی نەخشەداڕێژ هەیە بۆ ئەوەی وەرچەرخانێکی نوێ بۆ نەوەکانی دوای خۆمان و گەنجە خێر لەنەدیوەکانمان بهێنینە دی، بۆ ئەوەی ئەم داهێنانە ببنە جێگای ڕەزامەندی کۆمەڵگای کوردی و کەس و کاری شەهیدانی شۆڕشی سپی و مەیدانەکانی ئازادی و بۆ خۆ نوێکردنەوە و دانەبڕانمان لەکاروانی گۆڕانکاریەکانی جیهانداو ئەو گۆڕانکاریانەی کە زۆر بە خێرایی چەند وڵاتێکی خۆرهەڵاتی گرتۆتەوەو زۆربەشیان لە نێو جەرگەی خۆیاندا دەستیان کردوە بەپڕۆسەی گۆڕانکاریی و چاکسازی بۆ ئەوەی خۆیان به‌دوربگرن لەهه‌ر ئه‌گه‌رو داڕمانێکی سیاسی..
بێگومان ئەم هەرێمەی ئێمەش ناکرێ بەدەربێ لەو هەمو شکست و پێشکەوتنانە، ئەگەر لەهیچ شتێ لەم وڵاتانە له‌یه‌ک نەچین، ئەوا لەشێوازی حوکمڕانیدا وەک ئەوانین که‌لەشه‌قام ومیللەت وخەڵکی خۆمان دابڕاوین ، بۆیە لەگەڵیاندا هاوبەشین و پێویستە ئێمەش قۆڵی لێهەڵماڵین و چەرخی گۆڕانکاریه‌کان بەگوڕتربخەین..
وا بۆ نزیکەی دوومانگ دەبێت لەسەرای ئازادی سلێمانی و زۆر لەمەیدانە ئازاکانی کوردستان، کەهەمو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەوزیان گرتۆتەوەو خۆپیشاندان بەردەوامە ،کەڕۆژانە لەلایەن دەزگاکانی سەر بەحزبەکانی دەسەڵات توندو تیژی روویداوە و کۆمەڵێ گەنجی تازە پێگەیشتووی خێرلەخۆ نەدیو بوونەتە قوربانی ده‌سه‌ڵات، کەزۆربەی داواکان ،داواکاری سه‌ره‌تایی خەڵکن، بۆیە دەکرێ بوترێ هەڵەیەکی گەورەو مێژوییه‌ ئەگەر بەداواکاری لایەنەکانی ئۆپۆسزیۆن لە قەڵەم بدرێت ،پێویستە بڵێین تاکەی خەڵکی ژێردەسەڵاتی زەرد بێدەنگ دەکرێن له‌خۆپێشاندان ! بێگومان ئەم بێدەنگکردنە جگەلەتوڕه‌ی خه‌ڵک و داواکاری زیاتر هیچی تری بەدوادا نایەت ، بۆمێژو پێیان ده‌ڵێین به‌عس نه‌یتوانی تاسه‌ر ئازادیمان لێزه‌وت بکات بۆ ئێوه‌ش قابیلی قبوڵ نیه‌..
دوای تێپەڕبونی ھەمو ئه‌و ڕۆژانە بەسەر خۆپیشاندانەکان و دوای گەورەبوونی بەردەوامی ڕووبەڕەکەی و دوای بەکارھێنانی ھەموو ئەو فێڵ و تاکتیک و پیلانانەی که‌دەسەڵاتدارێتییەکی نابەرپرسایر بیریلێبکاتەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگا خەفەو بێدەنگبکات، تازە بە تازە لەجیات چارەسەری دەیانەوێت لەڕێگای بەکارھێنانی توندوتیژی و فشار و ترساندنەوە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بھێنن. دوای ئەو ھەموو ڕۆژانە و دوای دروستبونی ئەو ووزە سیاسییە گەورەیە و گردبونەوەی ڕۆشنبیرانی کورد لەمەیدانەکاندا ، بەھێزی سەربازی دەمامکراو و میلیشیای حیزبی شەوانە دەنێرنە سەر شەقامەکان و دەیانەوێت ئێمەی نەوەکانی ڕاپەڕین و ئەنفال وکەس وکاری شەهید بێدەنگبکەن..
باشترین چارەسەرتان ئەوەیە داواکاری هاونیشتمانیان بکه‌ن به‌کردار، ئەویش دەست هەڵگرتنه‌ لەپۆستەکانتان و گەڕانەوە بۆناو خەڵک و گێڕانەوەی ماڵی گشتی بۆ گشت کۆمەڵانی خەڵک بێ جیاوازی، وەجێبەجێکردنی داواکانی خەڵک دەبێتە مێژویەک بۆ هەمو ناوچەکەو جۆش و خرۆشێکی نوێ دەبه‌خشێته‌وه‌ کۆمەڵانی خەڵک و ڕەوەندی کوردی تاراوگە، کەهەمیشە ئێمه‌بوین داهێنەر و پێشەنگی گۆڕانکارییەکان،بالەم بارودۆخەی ئێستاشدا دانەبڕاوو دەستپێشخەرخۆمانبین ...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە