بانگەوازی فۆرمی کۆمەڵایەتی میزۆپۆتامیا
Saturday, 27/08/2011, 12:00
ههنگاو مامه
لەپێناوی ئازادی، لەبەرامبەر کاپیتالیزم و چەوساندنەوەدا:
"ئازادی سەردەکەوێت"
ئێمە سڵاو لە گەلانی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین
فۆرمی کۆمەڵایەتی میزۆپۆتامیا لەماوەى نێوان 20 24/ئەیلولی 2011 جارێکیتر لە ئامەد کۆدەبێتەوە. لەکاتێکدا تەواوی رووى ئەم زەویە لەرووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیەوە بەرەو شێواندن دەبرێت، ئامانجی ئێمە ئەوەیە دەنگی تێکۆشەرانەى خۆمان بگەیەنین بەهەموو لایەک و دەنگی ئەوانیتر ببیستین. ئێمە دەخوازین پێکەوە هەنگاو بنێین.
لەم سەردەمەدا کەبەبەهاری خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبرێت، لەکاتێکدا هەندێک دەسەڵات هەرەسدێنن و هەندێک حکومەتى دیکە خۆیان رێکدەخەنەوە. لەکاتێکدا کۆلۆنیالیستەکان خەڵک و ژینگە بەبۆمباو مەوادی کیمیاوی و دروستکردنی بەنداوو دەرمان/دژەمێروو لەناودەبەن: لەبەرامبەر ئەمانەدا، خەڵکانێک هەن کەبەرگری دەکەن و خۆیان دەپارێزن و ئایندەى خۆیان بونیاددەنێن. هەرچەند کۆلۆنیالەکان پاوانکاری خۆیان پەرەپێدەدەن و گۆڕەپانى شەڕى نوێ دەکەنەوەو "ئایندەى ئامادەکراو" پێشکەشی گەلان دەکەن، بەڵام هێشتا لەبەرامبەر ئەمەدا گەلان بەرێزەوە خاوەندارێتی لەجیاوازیەکان دەکەن و لەسەر بنەمای ئەو جیاوازیانە ئاشتی بەرقەرار دەکەن. هەرچەند دەوڵەتان دەیانەوێت مێژووى گەلان بسڕنەوە، بەڵام گەلان و ئەوانەى بەدوای راستیەکانەوەن، رووبەڕووى رابوردوو دەبنەوەو راستیەکانى مێژوو لەبیری ناکەن.
فۆرمی کۆمەڵایەتی میزۆپۆتامیا، بۆ ئەوەى ئەڵتەرناتیڤەکانى خەڵک بێنێتە ئاراوەو دەنگە جیاوازەکان بگەیەنێتە یەک، لەپێناوی دادوەری و ئاشتیەکى بەروومەت و لەپێناوی ئازادیدا بانگهێشتى ئێوە دەکات.
ئێمە بانگهێشتی هەموو چەوساوەو تێکۆشەران، گەلانی رۆژهەڵات و هەموو جیهان دەکەین کە بە فۆرمی کۆمەڵایەتی میزۆپۆتامیاوە پەیوەست بن، بۆ وەستانەوە بەرووی هێزە تاریکەکانى کۆلۆنیالیست و چەوسێنەران و هێزە تێکدەرەکاندا.
"هێنانە ئارای میزۆپۆتامیایەکی دیکە مەحاڵ نییە"
تەوەرە سەرەکیەکان
1. راپەڕینەکانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئایندە
2. قەیرانى شارستانی و ئەڵتەرناتیڤەکان
3. بونیادنانی دادوەری و ئاشتی لەبەرامبەر هێزدا
4. پەنابەریی هەمیشەیی: پەنابەران و کۆچبەری
5. تێکۆشان لەپێناو مافەکاندا
- مافەکانى منداڵان، مافی ئاو، مافی کەمینە سێکسیەکان، مافی پەیوەندیکردن، مافی تەندروستی، مافی بەساڵاچووان و هتد.
6. رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رابوردوو و پێکهێنانی لێکۆڵینەوە لەراستیەکان
7. جینۆسایدی ژینگەیی
8. ئەفراندنى کولتور، کولتورى قڕکردنی کولتور
9. چەوساندنەوەى کرێکارو رەنجدەران و بەدواداچوون
10. کوشتن و چەوسانەوەى ژنان و ئەو کێشانەى بەدوایاندا دێن.
11. گەنجان: دینامیکی گۆڕانکاری و پەڕینەوە بۆ قۆناخێکیتر
ڕۆژنامهنووس : ههنگاو مامه
به رپرسی ماڵپه ری پێنوسه کان
21-08-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست