ئایندەی کەرکوک بەرەو کوێ؟
Saturday, 26/02/2011, 12:00
ئاسیکردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخی که‌رکوک و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری بە‌عەرەبکردن،گەلێک لەمێژە لەگەڵ ئێمەی باس دەکەن و دەمان هێنن دەمانبەن ،وه‌ک بڵێی ته‌نهاقسەیەکی ڕۆتین بێت بیانەوێ بەم مانەوەیە خۆیان بەهێزبکەن و بەپێچەوانەوە بۆ ئێمە چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ری کوردسان بووه وهیچی دی! یه‌ک ڕاستی هه‌یه کە هیچ ملله‌تێک فه‌رامۆشی نه‌کردووه، ته‌نها میللەتە نەفامەکان نه‌بێت، هەرچەندە کەسایەتی و سیاسه‌تمه‌دارا‌نی ئه‌مریکا لەمیدیاکان هۆشیاری دەدەن، که‌وا له سیاسه‌تدا دۆستایه‌تی هه‌میشه‌یی ناکرێ، به‌ڵام لەبه‌رژه‌وه‌ندی دا پێویستی هه‌میشه‌یی هه‌یه. زۆر جار به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێک له‌چەند خاڵێکی هاوبەشدا یەک دەگرنەوە. له‌و کاتانه‌داپێویستە سه‌رکرده‌ی لێهاتوو لەگەڵ ڕۆژگاردا زۆر بە وریایی مامەڵە بکات هەموو شتەکان ببینێ وسه‌ره‌داوه‌کان تێکه‌ڵ نه‌کات، به‌رژه‌وه‌ندیه چارەنوس سازەکانی گه‌له‌که‌ی فه‌رامۆش نه‌کات بۆ چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیێکی تایبه‌ت وهه‌نووکه‌یی، یان بۆ ئامفه‌رینێکی وڵاتە زلهێزەکان، ده‌بێ لەمەو دوا سه‌رکردایه‌تی کورد ژیرانەتر لەجاران ڕه‌فتار بکات ، له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، سیستانی، سوننه و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ئەگەر‌نا دواڕۆژ هەموولایەک بەهەقی خۆی بگات و مافی ئێمە و ئایندەی کەرکوک بەرەو کوێ دەگات؟ کورد زۆر به‌ڵێنی پێدراوه له دوور و نزیکا و هیچیان جێبه‌جێ نه‌کراون. سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێ بزانێ ئێستا کاته چاره‌نوس سازه‌که‌یه و ماوه‌ی خۆ خه‌ڵه‌تان و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵخه‌ڵتان نه‌ماوه. سه‌رکردایه‌تی کورد، له دانووستان و سازشه‌کاندا ڕەچاوی هەمو شتێ بکات، شیعه‌کان به‌فەرمانەکانی سیستانی، ده‌یانەوێ لەکاتی دیاری کراودا هه‌ڵبژاردن و خۆپێشاندان بکرێ ؟! ئەم جارەش جڵه‌وی حوکمی عێراق بگرنەوە ده‌ست، تادامەزراوەکانی ده‌وڵه‌ت وەک سوپا، ئاسایش و پۆلیس، به‌پێی ئاره‌زوەکانی‌خۆیان و مه‌رامه‌کانی دوارۆژیان بنیات بنێنه‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌مریکیه‌کان ڕۆژانە کۆمەڵێ سەرباز لەدەست دەدەن ئەزمون ومێژویەکی درێژیان هەیە لەسیاسەتدا بۆیە زۆرگوێرایه‌ڵی شیعه‌کانن و توانای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی سیستانی‌یان نییه؛ له‌شەڕی شیعەکان ده‌ترسن، بەهۆی پاڵپشتی ئێران ، بۆیە چاوپۆشی لەهەمو ئەو چالاکیانەی ئێران دەکەن، كوردیش لایه‌نێکە بۆ ڕازی کردنی هه‌موو لایێک بۆیە ڕۆژنامه‌نوسه جیهانیه‌کانیش باش تێ گه‌یشتون به گاڵته‌وه باسی هەڵچونی سه‌رکرده‌کانمان دەکەن !! وە هەمیشە فشاری ئه‌مریکیەکان سه‌رکردەکانی کوردی ملکه‌چ کردوە بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌کانی تر. کورد پێویستە بزانێت ئه‌مریکا دۆستی ئێمه نیه به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به پله‌ی سه‌ره‌کی به‌کورده‌وه گرێدراوه، کورد هێزێکی سه‌ره‌کییه لەگۆرەپانەکەدا کەبه‌رهه‌ڵستە له‌وه‌ی عێراق بکه‌وێته ده‌ستی ئێرانه‌وه‌و به‌یه‌ک پارچه‌ییش بمێنێته‌وه، دەو‌ڵه‌تانی دەورو بەر ئه‌م ڕاستییه باش ده‌زانن، بۆیە کورد ده‌بێ چه‌ندهێلێکی سوری هه‌بێ و نه‌یان به‌زێنێت. نمونە به‌شداری نه‌کردنی کەرکوک لە هه‌ڵبژاردنەکان و هه‌رئه‌گه‌رێکی وه‌ک خۆپیشاندان، موکڕ بونتان له‌سه‌رداواڕه‌واکانی گه‌له‌که‌تان و قورسایی و ڕێزتان له‌لای ئه‌وان و خۆڕاگری ئه‌نجامی چاکی ده‌بێت، ئه‌وان ده‌زانن باری ئێستای پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌نگه وکوردیش به‌شداری نه‌کردنی پرۆسه‌یەکی باش نابێت، ئەم ئیداره‌ی ئۆباماش هه‌یبه‌ت (credibility) ی له‌ده‌ست ده‌دات به‌رامبه‌ر گه‌لی ئه‌مریکا. به‌ڵام ئه‌وه کێشەی ئێمە نیە ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گەلی کوردستانە پێداگرتنه له‌سه‌ر ئه‌و مافه سه‌ره‌کیانه، تاکو هه‌موو کاتێک، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، حیسابێکی تایبه‌ت بۆ داواکاری و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان بکه‌ن، بیرو‌بۆچونه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کوردیش به‌هه‌ندوەربگرن، مەلا مسته‌فای بارزانییش دەستی له‌به‌شێکی که‌رکوک بەرنەداو کەوتەوە شۆرش کردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئەوسا،وە لەشۆرشی نوێ دا له‌ناخۆشترین رۆژگاردا ته‌نازولتان له که‌رکوک نه‌کرد، ئیمڕۆ بۆ ؟ ئه‌وئەندام پەرلەمان و وەزیرو سەرۆک کۆمارەکامان بەنمرەی یەک به‌رپرسیارن له‌وه‌ی بار‌و دۆخی که‌رکوک ئاسایی نه‌کراوه‌ته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێک ویژدانیان بجوڵێ وهه‌وڵی دابین کردنی پێداویستی ژیانی کەرکوکیەکان بده‌ن. خۆ له‌هەمو سەردەمێکدا وەزیرمان هەبوە لەبە‌غدا !؟ سه‌دام نه‌یتوانی به ئاگروئاسن و کیمیایی و ئەنفال گه‌لی کورد بترسێنێ، بۆ نزیکەی سەدەیەک دەچێت کە عێراق دورستکرا به‌به‌شداری چه‌ندکوردێک ،کاره‌ساتە ئێستاش ستایش ده‌کرێن له بری به‌شداری کردنیان له لێدان و سه‌رکوت کردنه‌وه‌ی شۆرشه‌کانی شێخ مه‌حموود و بارزان!! ڕاسته‌ئێمە نه‌ته‌وه‌ین، به‌ڵام گومانم له‌وه‌دا نیه بەبیر وباوه‌ر هێشتا میلله‌ت نین، ده‌نا ئه‌م جۆره خیانه‌تانه پاداشت نه‌ده‌کران ، و نوێنه‌ره‌کانمان بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق پڕ نه‌ده‌کران له کۆنه به‌عس،جاسووس وجاشوخۆفرۆش. زۆر ده‌ترسم به ده‌ردی دوێنێ بچینه‌وه، من لێره‌دا باس له چه‌مکی به‌شدار بون یان نه‌بون له هه‌ڵبژاردن خۆپێشاندانه‌کان وله‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌فز کردنی لکانه‌وه‌ی کوردستان به عێراقه‌وه ناکەم، زۆران له ئێمه به‌شدار بوونی هه‌ڵبژاردن خۆپێشاندن بەهەڵە دەزانن له به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه نیه له هه‌لومه‌رجه‌کانی ئێستا کوردستان به عێراقه‌وه بلکێته‌وه، ئه‌مه‌ش مافێکی تایبه‌تی خۆیانه. به‌ڵام ئەمەشیان به‌رپه‌رچدانه‌وی کرده‌وه‌ی حیزبه‌کانه له‌م حاڵه‌ته‌دا، بۆ سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی و وه‌رچه‌رخاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی به به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر، ده‌بێ خه‌ڵک هانبدرێت به‌شداری خۆپێشاندانه‌کان نه‌که‌ن ،ده‌نگدان به لایه‌نێک له دژی هه‌ڵوێستێکی سیاسی یان کرداره ناڕەسەنەکانی قەوارەو حزب شۆڤێنیەکان. به‌هه‌ر حاڵ ئێستاش دەترسم لەئایندەی کەرکوک ناوچەدابراوەکان هەرێم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست