کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منم فه‌رهاد سه‌نگاوی؟!

Saturday, 19/02/2011, 12:00


زۆربه‌ی ئیمڕۆی شه‌قامی کوردی ناوی فه‌رهاد سه‌نگاویان بیستوه‌ که‌ له‌ڕابردو چی و چۆن چۆکی به‌داگیرکه‌ران داده‌ناو پێی ده‌گوتن ئێمه‌ پێش مه‌رگی خۆمان ده‌که‌وین بۆئازادی کوردو مرۆڤایه‌تی(ئێمه‌ین پێشمه‌رگه‌) ،
فه‌رهاد سه‌نگاوی که‌ زه‌مانێک بو به‌گوێمانیدا ده‌چریکاندو خه‌ڵکی کوردستان و لاوانی زه‌حمه‌تکێشی هانده‌دا که‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ کاروانی شۆرشی نوێ گه‌له‌که‌یانه‌وه‌ وه‌ له‌هه‌مو ئه‌گه‌رێکدا ئاگاداری ده‌کردینه‌وه‌ داستانه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ده‌خوێنده‌وه،‌ دوای چه‌ندین ساڵ هاته‌وه‌ مه‌یدان و به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه‌ک بۆ بانگه‌وازکردن به‌رامبه‌ر دوژمن به‌ڵکو هۆشیارکردنه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی که‌ببنه‌ پشتیوانی بۆ کارپێکردنی کارنامه‌ی گۆڕان و ‌ بۆ خه‌ڵکی نه‌دار و هه‌ژاری کوردستان چونکه‌ براده‌رانی پێشو تری له‌لاڕێ لایان دابو بوبونه‌ هۆیه‌ک بۆ زوڵم کردن و ‌پشتگوێخستنی که‌س و کاری شه‌هیدان پێشمه‌رگه‌و زیندانه‌سیسیه‌کان ، به‌ڵام دوای گفتوگۆیه‌کی برایانه‌م له‌چه‌ندین پرسیار ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌وه‌بو که‌هیچیان ڕاست ناکه‌ن و له‌کارنامه‌و په‌یڕه‌و به‌رنامه‌ لایان داوه‌ و ئه‌ولیسته‌ی که‌من ئیشم بۆ کرد کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک بۆ خۆیان پاوانیان کردو بگره‌ به‌شی خه‌ڵکی فه‌قیریان نه‌دا ؟!

ئیمڕۆ ده‌بینین که‌ که‌سه‌ دیاره‌کانی ناو ئۆپۆزسیۆنیش لە كوردستان هیچ بەدەر نەبون‌ لەو مێژوەی كە حزب و ڕێکخراوه‌کان له‌شۆرش وگەندەڵی وتێوه‌گلاون، وه‌هاتنە ئارای ئۆپۆزۆسیۆنیش لەپێناو خواستەكانی مرۆڤ وكۆمەڵگا پێویسته‌‌‌ نەوه‌ك گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و ته‌نها قسه‌کردنیان له‌سه‌ر بودجه‌ وپه‌راوێزخستنی لایەنێكی تر که‌تادوێنێ له‌گه‌ڵ هه‌مو شکست و سه‌رکه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بون !؟ ئەو بزوتنه‌وه‌و جوڵانەوەی ئۆپۆزسیۆن که‌پشتی لەهەمو پرسە چارەنوسسازەكان كردوە و دەیەوێت حكومەتی هەرێم و په‌رله‌مانی كوردستان بڕوخێنێت و مۆدێلی وه‌کو تونس و میسر و یەمەن بۆ كوردستانمان دروست بکه‌ن ،که‌هه‌مو لایه‌ک ئه‌و ڕاستیه‌ باش ده‌زانن که‌ تائێستا نه‌مان توانیوه‌ سنوری پارێزگایه‌ک بهێنینه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم و تاوه‌کو ئێمه‌ وبراکانمان که‌چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ون به‌حکومه‌تی کوردیه‌وه‌ ده‌بینن به‌ڵام ئیمڕۆ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌کرێ ..!!
وه‌رن ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵک ببینن که‌ له‌هه‌موشتێ بێئاگان و ته‌نها دروشم ده‌ڵێنه‌وه‌، من و تۆ برامان هه‌یه‌ له‌ناو هه‌مو حزب و ڕێکخراوێکدا چۆن ده‌توانین له‌خۆپیشانداندا یه‌کتر بکوژین ، ئەم وڵاتانه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خاوه‌نی ئاڵای دانپیانراو وڵاتی فەرمی خۆیانن وبه‌ ‌پێچه‌وانه‌وه‌ هیچ مەترسیەكیان له‌سه‌ر نیە بۆتێکچونی وڵاتەكەیان بەڵام ئەم هەرێمەی ئێمە لە هەرچوارلاوە بەهەمو هەوڵ و توانایەك لەهەوڵی لەباربردنی دان، ئەگینا ئه‌م وڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌ چ كارێکیان هه‌یه‌ له‌ناوماندا که‌خۆیان دەتەقێنێتەوە، ئەو تیرۆریستەی دەخوازێت بەكارێكی تێكدەرانەی بارودۆخی ئارامی ئەو هەرێمە بشڵەێنێت چ جیاوازیەكی لەگەڵ ئەوانه‌ ده‌بێت که‌ده‌یانه‌وێ سه‌روه‌ریه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌بار ببات هه‌میشه‌ لە هەوڵی ئاژاوەگێڕی دوبه‌ره‌کی دابن؟! وه‌رن بمانگەڕێننەوە پێش ساڵه‌کانی 1991..سه‌رده‌می به‌ره‌ی کوردستانی؟! ئەگەر بڵێن خزمەتی گوندو وشار وه‌ک پێویست نیه‌ یان بودجه‌و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت دیار نیه‌، دادپه‌روه‌ری و کارنامه‌ی حکومه‌ت وه‌ک خۆی به‌کار ناهێنن منێک ئۆباڵی هه‌مو ئه‌وانه‌و ئه‌وانه‌ی که‌بیریشت چون پێت ده‌ڵێم ڕاست ده‌که‌ی !!

سه‌رکرده‌کان خۆیان و پڕۆژە بازرگانی و گیرفانەكانی خۆیانیان پێ پڕدەكرد و خەڵكێكی زۆری بێ كەفائەت و بێ بڕوانامەشیان كردبوه‌ فەرمانبەر بە تەزكیەی حزبی و خزمایەتی و...هتد، وه‌ ئیمڕۆش به‌خۆپیشاندانی هێمنانه‌و ته‌قه‌کردنێکی دوژمنانه‌ گه‌نجانمان لێ شه‌هید و بریندارده‌که‌ن ..
كوانێ وتاری نەتەوەیی ؟كوانێ هەڵوێستی نەتەوەیی لەبارەی پارچەكانی تری كوردستان.؟ كوانێ سیاسەتی ئاشكرا و رونتان بەرامبەر بە توركیا و سوریا و ئێران و عەرەبەكانی عێراق؟كوانێ پڕۆژە و پلانە نەتەوەییەكان بۆ ئایندەی كوردوکوردستان..؟
له‌کوێیه‌ هەڵوێستان دەرهەق بە كەركوك و كەركوكیەكان و عه‌لاوی و مالیکی و سیستانی..؟

گه‌ڵێک جاریش ده‌سه‌لاتدارن که‌ نزیک ده‌بنه‌وه‌ له‌ مه‌رگ ، ترسی ده‌ره‌کی ده‌که‌نه‌ بیانو بۆ مانه‌وه‌.. چه‌ندین قه‌ڵه‌مفرۆش که‌ئه‌سڵه‌ن نازانن ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری چیه‌ ته‌نها بۆ نان ده‌نوسن باسکردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئازادی خه‌ڵک و دیموکراسی هه‌رهیچ ، ده‌ک داوه‌شێین بۆ خۆتان نووسینه‌کانتان که‌ خه‌ڵک نائومێد ده‌که‌ن له‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری و گۆڕانی ریشه‌یی.. ره‌نگه‌ نه‌خه‌ڵکی تونس و میسر وڵاته‌ عه‌ره‌به‌کانی تر له‌م ماوه‌یه دورو درێژه‌‌ نه‌یان توانیبێ بۆ ‌وڵاتیان هیچ نه‌خشه‌یه‌ک‌ بۆ گۆڕان و باشکردنی ژیانی خه‌ڵک پێشکه‌ش بکه‌ن‌، که‌چی نمونه‌ی بێ بنه‌ما گوێ بیست ده‌بین یان دێن باسی ئه‌خلاقی سیاسیمان بۆ ده‌که‌ن.ئه‌وه‌یه‌ ڕۆژنامه‌نوس!
بۆیه‌ نازانین کامه‌تان شۆڕشگێرن ، گه‌رشۆڕشتان به‌رپاکردو نه‌خشه‌و پلانی ئازادی کوردستانتان داده‌ڕشت و که‌س و کاری منتان فێری وانه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌کردو ئێمه‌تان ده‌کرده‌ ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کان و جه‌لادی دوژمنتان به‌ئێمه‌ ده‌کوشت و گه‌رمیانه‌که‌ی سه‌نگاویتان ته‌نگه‌تاو ده‌کرد که‌ گورزیی کوشنده‌ له‌دوژمن بدات مامه‌ڕیشه‌مان چی نه‌کرد؟ به‌یه‌که‌وه‌ بون بۆ هه‌مو نه‌خشه‌یه‌ک ، ئێمه‌ له‌گه‌ڵتان بوین ئێستاش له‌گه‌ڵتانین بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر، له‌م ڕۆوه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئێوه‌ مان بگڕین تاوه‌کو ده‌بینه‌وه‌ به‌ خاوه‌نی 4 پارێزگاو 4 ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ..وه‌ ئه‌وکات نه‌خشه‌ی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ بنه‌خشێنن..
بۆیه‌ ده‌ڵێم منم فه‌رهاد سه‌نگاوی منم کوردێکی نه‌ته‌وه‌ی بۆبه‌یاسا سه‌روه‌رکردن وگۆڕانی جه‌وهه‌ری و ڕێزگرتن له‌یاسایی خۆپیشاندان وچاکسازی کوردستان گێڕانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌ت له‌گه‌ڵتانم ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە