شارستانیه‌ت بنات ده‌نرێته‌وه‌به‌ڵام مێژوو ناسڕدرێته‌وه!
Sunday, 04/12/2011, 12:00
هیندیه‌کان ده‌ڵێن (ناتوانین مێژوو بگێڕینه‌وه‌به‌ڵام ده‌توانین لێوه‌ی فێر بین). 'مێژوو' ته‌نها هه‌گبه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان نیه، به‌ڵکو پارێزه‌ر و پێشانگای ڕووداوه‌کانیشه‌وه‌ک خۆی.. 'مێژوو' ئاوێنه‌یه‌که‌و هه‌میشه ڕووداوه‌کانمان بۆ نمایش ده‌کاته‌وه.. له‌خه‌سڵه‌ته‌کانی 'مێژوو' ئه‌وه‌یه‌ڕووداوه‌کان تۆمار ده‌کات به‌جۆرێک هیچ هێزێک نه‌توانێت له‌تۆماره‌که‌یدا بیانسڕێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی مێژووه‌وه، شارستانیه‌ت ده‌توانرێت جارێکی تر بنیات بنرێته‌وه، ده‌توانین که‌لتور زیندوو بکه‌ینه‌وه، ده‌توانین قه‌ڵا خاپور کراوه‌کان بونات بنێنه‌وه.
ئه‌م باسه‌ته‌نها ئارگیومێنتێکی تیۆری نیه، به‌ڵکو ڕه‌گه‌زێکیشه‌که‌له‌ڕووداوه‌کانی ژیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگاکاندا به‌رده‌وام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه. به‌رچاوترین نمونه‌قسه‌کردنی مه‌سعود بارزانی یه‌له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ و 31ی ئاب، ئه‌و لێدوانه‌ی مه‌سعود بارزانی که‌له‌ڕۆژنامه‌ی إعتمادی ئێرانی و‌دواتریش له‌لڤین و هاوڵاتی بڵاوکریه‌وه. به‌ڕێزیان له‌باره‌ی31 ئاب و شه‌ڕی‌ناوخۆوه ده‌ڵێت: (خۆزگه‌ده‌خوازم له‌مێژوودا بیانسڕمه‌وه). به‌لام داری خۆزگه‌هه‌رگیز به‌ر ناگرێت. مێژوو تۆماری سه‌ر ده‌فته‌ری قوتابیه‌کی ته‌مه‌ڵ نیه، که‌هه‌ڵه‌ی کرد به‌لاستیکه‌که‌ی بیسڕێته‌وه. نه‌خێر، مێژوو تۆمارێکی به‌پۆڵا داڕێژراوه‌سڕینه‌وه‌ی له‌سه‌روو توانا مرۆییه‌کانه. به‌ڵێ هه‌موو مرۆڤێکی ژیر ده‌زانێت خیانه‌ت له‌که‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌قێزه‌ون و دێوه‌زمه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌چه‌په‌ڵه‌به‌هه‌ر ڕووخسارێکه‌وه‌بنیشێت به‌جۆرێک بێزراو و قێزه‌ونی ده‌کات که‌نه‌فره‌ت له‌بوونی خۆی بکات. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌به‌تیۆری بزانین ئه‌وا به‌ڕێز بارزانی 15 ساڵه به‌عه‌مه‌لی له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت. 31 ئاب نه‌به‌هێز نه‌به‌خۆڵکردنه‌چاوئ خه‌ڵک و شێواندنی ڕاستیه‌کان ناسڕێته‌وه، به‌ڵکو مه‌دالیایه‌که‌له‌شێوه‌ی دومه‌ڵ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بکه‌رانی هه‌ڵکۆڵراوه. هه‌ر نه‌شته‌گه‌ریه‌کیش بۆ پاک بوونه‌وه، ئیعلانی خۆ ئینتیحارکردنه.
به‌پێچه‌وانه‌ی مێژووه‌وه‌شارستانیه‌ت ده‌بوژێنرێته‌وه‌بونیاد ده‌نرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌زمانی تیۆریه‌وه‌بێنه‌سه‌ر پراکتیز، ده‌توانین ئه‌م بانگه‌شه‌تیۆریه له‌ڕووداوه‌کانی بادینان و به‌تایبه‌ت په‌لاماری باره‌گاکانی یه‌کگرتوودا بسه‌لمێنین. یه‌کگرتوو باره‌گاکانی له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سانێکی قوڕمیشکراوه‌به‌ده‌سیسه‌ی پارتی سوتێنران، کتێبخانه‌کانمان بینین سوتێنران، ته‌نانه‌ت قورئانه‌کانیش سوتێنران. ئه‌مانه‌هه‌مووی له‌و جۆره‌ڕه‌گه‌زانه‌ن که بونیاد نانه‌وه‌یان ئاسانه، باره‌گایه‌کی سێ نهۆمی سوتاوه، یه‌کگرتوو ده‌یکات به‌مۆزه‌خانه‌و له‌ته‌نیشتیدا بینایه‌کی شه‌ش نهۆمی به‌رز ده‌کاته‌وه.. چوار باره‌گا سوتا، هه‌شت باره‌گا دروست ده‌کاته‌وه... که‌لوپه‌ل و کتێبخانه‌و ئامێره‌کان داده‌مه‌زرێنه‌وه، به‌ڵام مێژووی ئه‌و گه‌مه‌سیاسیه‌نزمه‌له‌تۆماری مێژوویی و زیهنی مرۆڤی ئازادیخوازدا ناسڕێته‌وه و ده‌بێته‌مه‌ڵۆیه‌کی تر بۆ سه‌رخه‌رمانی خیانه‌ت و له‌که‌ی قێزه‌ون به‌ڕووخساری بێزراوی بکه‌ره‌کانیه‌وه.
پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه، ئایا ئومێد ده‌کرێت پارتی و بارزانی هۆشیار ببنه‌وه‌و دڵنیامان بکه‌نه‌وه‌ئه‌م جۆره‌ڕووداوانه‌دووباره نابنه‌وه؟ داهاتوو وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه، به‌ڵام به‌خویندنه‌وه‌یه‌کی شیکاریانه به‌ده‌سه‌لاتی ئێستای پارتی ده‌گه‌ینه‌ده‌ره‌نجامێکی نه‌ویستراو، چونکه پارتی به‌غرورێکی زۆر ملهوڕانه سیاسه‌ت ده‌کات، سیاسه‌تێک ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی بۆ نه‌کرێت به‌ره‌و هه‌ڵدێر مل ده‌نێ. پارتی نامه‌سئولانه‌و بێ سڵه‌مینه‌وه‌په‌نا ده‌باته‌به‌ر پێکدادانی فیزیکی و له‌ڕشتنی خوێنیش باکی نیه. ئه‌م جۆره‌له‌ململانێ تا ئه‌ندازه‌یه‌کی دیاریکراو و بۆ کاتێکی دیاریکراو سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، به‌ڵام کورد ووته‌نی (په‌تی زوڵم له‌ئه‌ستوریدا ده‌پسێت). ئازایه‌تی و جوامێری له‌په‌نابردنه‌ی به‌ر به‌کارهێنای هێزی فیزیکیدا نیه، دواجار هێزی عه‌قڵ و حیکمه‌ت و ژیری سه‌رده‌که‌وێ.
گرنگه‌بپرسین ئایا حیکمه‌ت چی پارتی خاوه‌ن هێزی فیزیکی و عه‌سکه‌ری ئه‌وه‌نده‌به‌هێزه‌سڵ له‌به‌یه‌کدادانی فیزیکی ناکاته‌وه؟ ئه‌م پرسیاره‌ش وه‌ڵامه‌که‌ی ئاشکرایه‌هه‌موو تاکێکی هۆشیاری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌یزانێت. پارتی خاوه‌ن دارایی و سه‌رمایه‌یه‌کی ئاکجار زۆره. نه‌ک هه‌ر له‌کوردستان به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ش به‌گه‌وره‌سه‌رمایه‌دار داده‌نرێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م داهاته‌ش ڕوون و ئاشکرایه، ده‌ستگرتن و کۆنتڕۆڵ کردنی سه‌رچاوه‌کانی داهاتی کوردستانه. یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه‌ش بریتیه‌له‌داهاتی خاڵی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل. له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌ید ئه‌كره‌م خالید به‌رێوه‌به‌ری‌پێشووتری‌ئاسایشی‌گومرگی‌ئیبراهیم خه‌لیل رایگه‌یاندبوو داهاتی رۆژانه‌ی‌گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌و ده‌چێته‌گیرفانی‌به‌رپرسێكی‌دیاری‌پارتییه‌وه. لێره‌وه بوونی هێزێکی عه‌سکه‌ری ئاسانه، چونکه‌له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌رفه‌تی کار نه‌ڕه‌خسێت، بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین نه‌کرێت، بازاڕ سه‌رسه‌ختانه‌له‌لایه‌ن نیزامێکی کاپیتالیستی کۆنتڕۆڵ بکرێت، جیاوازی ئاستی ژیان بگاته‌لوتکه‌له‌نێوان که‌مینه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و زۆرینه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌ژار.. له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌زۆرێک له‌گه‌نجه‌کانی ده‌رفه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، بێ کار و بێ دارایی و بێ ئومێد، به‌ناچاری ده‌چنه‌باوه‌شی پارتێکی سه‌رمایه‌دار. هێزی پارتی له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌دامه‌زراوه. هێزێک قوتی ژیانی خۆی و مناڵه‌کانی ته‌نها له‌و موچه‌ی مانگانه‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه‌که‌به‌کرێگرته‌یی بۆ پارتێک په‌یدا ده‌کات. مه‌رج نیه‌ئه‌م هێزه‌نیزامی و له‌به‌رگی سه‌ربازیدا بێت، ده‌گونجێت یه‌خه‌سپیه‌ک بێت له‌ڕێکخستنه‌کان و به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه‌له‌خانه‌کانی حیزب‌دا خه‌ریکی ئه‌نجام دانی ئه‌رکی کرێگرته‌یی خۆی بێت. ترسناکی ئه‌م هێزه‌له‌وه‌دایه‌ئاماده‌یه‌ئه‌و سه‌ربازه‌ی که‌به‌کرێی گرتووه‌به‌موچه‌یه‌کی مانگانه‌به‌کاری بهێنێت بۆ لیدانی نه‌یاره‌کانی، بۆ تێکدان ، ئاژاوه‌گێڕی، بۆ سوتاندن، خوێنڕشتن، کاولکردن... به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئومێده‌ئه‌وه‌یه‌زۆرجار ئه‌م هێزانه‌ده‌رهاویشته‌ی‌واقیعێکی دژوارن، به‌نه‌مانی ئه‌م حاڵه‌ته‌دژواره‌تاکی به‌کرێگیراو هۆشیار ده‌بێته‌وه.. زۆرجاریش ئه‌م هێزانه‌بێ پرنسیپ و مه‌بده‌ئن و کێ کرێی زیاتریان پیبدات کرێگرته‌یی ئه‌و ده‌که‌ن، کێ زاڵ بێت له‌سه‌نگه‌ری ئه‌ودا ده‌بن. له نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌هێزه‌زۆرێک له‌به‌کرێگیراوه‌کانی قه‌زافی بوون، که‌تا ئه‌وکاته‌ی ڕابه‌ره‌که‌یان زاڵ بوو ئه‌مانیش له‌ڕیزیدا بوون، هه‌ر که‌زانیان نشوستی هێنا، ئه‌وانیش نه‌ک هه‌ر پشتیان تێ کرد، به‌ڵکو بوونه‌سه‌ره‌خۆره‌ی خۆی.
روونكردنەوەیەك لە ریبوار محمەد یوسفەوە بابەتیك لەكوردستانپۆست بلاوكراوەتەوە بەناوی شارستانیەت بنیات دەنریتەوە بەلام میزوو ناسردریتەوە بەناوی ریبوار محمەد دیارە لییكجوونیك هەیە لەناوەكاندا ئەو ناوە بەهیج شیوەیەك من نیم بۆئاكادری خوینەران من ئیستا خەریكی مامۆستایەتی خۆمم و بۆیە ئەم نوسینەم بلاوكردەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست