جهلال بۆ كڕینى كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان لە كفرى پارەیەكى خەیاڵى سەرف دەكات.
Monday, 22/02/2010, 12:00
شارى كفرى یەكێكە لەو شارانەى كە كەم خەڵك هەیە زیانى لێ نەكەوتبێت لەبەر ئەوەى بەدرێژاى چەند ساڵێك لە ژێر تۆپاراندا بووە، خەڵك هەیە كوژراوە، هەیە بریندارەو كەم ئەندام بووە، هەیە خانووى ڕووخاوە. هەروەها بەهۆى شەڕى یەكێتى ئیسلامى جگە لەزیانێكى زۆرى دووكانەكانى ناو بازاڕ چەند خێزانێك زیانى گیانى و ماڵى كوشندەى لێ كەوت، كەچى ئەم دەسەڵاتە فلسێكى سوورى بە كەس نەداوە، بەڵام ماڵى عەریف حەمید كە چەند فیشەكێك بەر ماڵەكەیان كەوتوە بە هۆى كێشەى ناوخۆى یەكێتییەوە كە ئەمان بە حساب ئەو كاتە لە گرۆپەكەى جەلال نەبوون و تەقە لە ماڵیان كراوەو كاتى خۆى كۆسرەت سەد ئەوەندەى زیانى ئەو فیشەكانە پارەى پێ دابوون، لەم چەند رۆژەدا تاڵەبانى چەند بەرپرسێكى دیكە دەنێرێتە ماڵیان و پارەیەكى زۆریان پێ دەدات، ئەمەش لەبەر ئەوەى نەسرین عەریف حەمید بەرپرسى یەكەمى كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكانە لە كفرى بۆ ئەوەى ئەم جارەیان هیچ نەبێت دەنگى نەخوێندەوارەكانیان بۆ تەزویر بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست