ئەرسەلان بایز: چاکسازی بنەڕەتی بە ئێمە ناکرێت
Thursday, 17/02/2011, 12:00
جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئەرسەلان بایز، کە لە هەمانکاتدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، لە وتارێکدا لە ژمارە ٥٤٠٦ ی ڕۆژی چوارشەمەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ، زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دانی بەوەدا نا، کە گۆرانکارییان پێناکرێت.
لە بەشێکی وتارەکەیدا، ئەرسەلان بایز، بە ئاشکرا دان بەوەدا دەنێت، کە ئەوان وەک نەوەی شاخ ناکرێت، بەڵام بۆ داپۆشین و بە گشتاندن دەنووسێت" لەڕاستیدا چاکسازی (بنەڕەتی) بەنەوەی ئێستای دەسەڵات و سەرکردایەتیی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەسەرکردەکانی شاخ ناکرێت. چونکە ئێمە ھەموومان لەتەمەن لەیەکتر نزیکین، لەیەک قوتابخانەی فکرو حزبایەتی پەروەردە بووین."
ئەرسەلان بایز هەر بەمەوە ناوەستێت، باس لەو ئیمتیازاتە زۆر و بۆرانە دەکات کە لێپرشراوان هەیانە وەک ڕەتڵێک سەیارە، خانوو، زەوی و مەعاشی باش، کە زۆربەیان لێێ سوودمەند بوون.
ئەوەی شایەنی باسە ئەم دانپیانانەی ئەرسەلان بایز دوای ئەوە هات کە بزوتنەوەی گۆڕان لە ٢٩/١١ دا بەیاننامەیەکی دەرکرد و داوای چاکسازی بنەڕەتی دەکات، کە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بە توندی وەڵامی بەیاننامەکەیان دایەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست