دەسەلاتى كۆسرەت رەسول سنورداردەكرێ بەتایبەت لەهەولێر

Saturday, 13/06/2009, 12:00


هەرچەندە كۆسرەت ناوەناوە خۆى وانیشان دەدات گوایە لەناویەكیتى دەسەلاتى هەیەو هەرچى بیەوێت دەتوانێ بیكات وئەنجامى بدات .بەلام لەحەقیقەتدا بوونى ئەو دەسەلاتەى كەئەو لافى لێوەدەدات لەوەهم وخەونێكێ تایبەت بەكۆسرەت هیچى تر نیە.
كۆسرەت دواى ئەوەى لەگەل چوارئەندامى مەكتەبى سیاسى بالى ریفۆرم هەرەشەى وازهێنانى بەیان كرد،بەلام دواى گەیشتن بۆلاى جەلال یەك ودووى لێنەكردوجارێكى تر بە زەلیلى گەرایەوە بۆناویەكیتى نەماوەكە.كۆسرەت لەو كاتەوە بۆ ئەوەى خەوش وعەیبەكانى دەست لەكاركێشانەوەومانەوەى لەناویەكیتى نەبێتە وێردى سەرزارى ئەندامانى یەكیتى ولایەنەكان ودەرەوە ماوەماوە خۆى گیڤ دەكات ودەلێ/ئەوەى من بمەوێت لەناویەكیتى دەتوانم بیكەم وكەسیش ناتوانێ رێگرى لەبریارەكانم بكات.كەچى ئەو بڕیارانەى كە ئەو دەیدات لە ژوورەكەى خۆى زیاتر بڕناكەن!!نمونەش لەم بارەیەوە زۆرزۆرن بەلام ئێمە ئاماژە بەیەك بڕیارى كۆسرەت دەدەین كەتایبەتە بە هەولێر،چونكە ئەگەر بڕیارەكانى كۆسرەت لەناوچەكانى تر جێبەجێنەبن خۆدەبێ بۆ هەولێر ئاوى لێنەخوورێتەوە چونكە ئەو مان ونەمانى بەهەولێرەوەماوە ئەگینا لەفت فترە!بابێینە سەر ئەسلى مەسەلەكەمان.....
كۆسرەت لەساڵى 2004وە دەیەوێ دیفاع لەكادیرانى راگەیاندنى هەولێر بكات ودەرفەتى ئەوە نەدات كادیران لەسەر ئەودەرنەكرێن وئیهانە نەكرێن.كەچى تائەمڕۆ كۆسرەت نەیتوانیوە یەك كادیرى دەركراو بگێرێتەوە یا نەهێلێ فەسڵ بكرێت .زیاتر لە (106) كادیرى راگەیاندن لە هەولێر لەسەر تەكەتولات وتەسلیم نەبوون بە كەسێكى وەك (ئازادجندیانى) دزوگەندەڵ وپاشەڵ پیس وداوێن پیس ونەخۆش دەركراون .هەریەك لەو كادیرانە پەنایان بۆ زۆركەس برد بۆ ئەوەى دەرنەكرێن وبگێردرێنەوە .بەلام پێش ئەوەى بچنە لاى هیچ كەسێك چوونەتە لاى كۆسرەت وئەویش بەهەموویان ووتووە دەتانگێرمەوەوجندیانى بۆى نیە لە هەولێر بەئارەزووى خۆى خەلك لەیەكیتى بكاتەوە.
دواجار گوایە كۆسرەت بڕیاریداوە هەموو كادیران بگەرێنەوە بۆراگەیاندن .لەچەند مانگى رابردوو كەسێكى بەناوى (كامەران حسن) گوایە لێپرسراوى مەكتەبى خۆیەتى لەهەولێر راسپاردوە بۆ ئەوەى لەگەل كادیرەكان كۆبێتەوەوبەنووسراوى فەرمى بیانگێرێتەوە.كەچى كۆبوونەوەكراوكەسیش نەگەرێنرایەوە!!
بەهۆى گالتەكردن بەبڕیارەكانى كۆسرەت لەشەوى 10/6ئازادجندیانى لە ریستۆراتى چوارچراى هەولێر لەگەل ژمارەیەك لەكادیرەكانى ئێستاى ناو راگەیاندنى هەولێر كەلەسەر سێ مێزكۆبووبوونەوەودەیان خواردەوە جندیانى ووتبووى بەقسەى كۆسرەت یەك كەس ناگێرمەوەوهیچیشى پێناكرێ لەگەل مندا.چونكە تا ئێستاش ئێمە واتا (خەتى گشتى) بروامان بەكۆسرەت نیە.
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە