چەند قوربانی تر ڕاتان دەچڵەکێنێت و بەهایەک بۆ ژیانمان دادەنێن؟
Sunday, 17/03/2013, 12:00
ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی
ئێمه له ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی له کوردستان له ماوه‌ی 19 مانگی ته‌مه‌نی ڕێکخراوه‌که‌ماندا جه‌ندین جار په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانمان ئاگادار کردووه که شوێن کاره‌کان بونه‌ته کوشتارگاو ڕوداوه‌کانی شوێنی کار به‌رده‌وام ژیان و سەلامەتی له کرێکاران زەوت دەکەن، که‌مئه‌ندامیان ده‌که‌ن و پاشانیش لە نەبوونی بیمە و دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا خۆیان خێزانەکانیان سەرگەردان دەکەن. کەچی لە سایەی بێ دەربەستی کۆمپانیا و لایەنە بەرپرسەکان و هەوڵپەی کۆکردنەوەی قازانجی زیاتر تا دێ روداوه‌کانی شوێنی کار زیاد ده‌کەن. ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ پار ریژه‌که‌ی بە شیوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و نیشانه‌ی بێده‌ربه‌ستی ناوه‌ندی بڕیار و لایه‌نی جێبهجیکاره به ژیان و گیانی کرێکاران به گشتی و کرێکارانی بیناسازی به‌تایبه‌تی.
ئێمە دواین جار که په‌رله‌مان و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانمان لەم بەڵایە ئاگادار کردەوە و لە ناو کۆمه‌ڵێک داواکاریدا جەختمان لەسەر دابینکردنی سه‌لامه‌تی شوێنی کار کردەوە له ڕۆژی 11 ئازاری ئه‌مساڵ بوو کە یاداشتێکمان ڕادەستی نوێنەرانی پەرلەمان لە سلێمانی کرد. بەڵام ئه‌وه‌تا جه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه‌و دوای کارەساتی تاوەری دایک کە سێ کرێکار تیایدا کوژران، له فه‌رمانده‌یی گشتی لە شاری سلیمانی له پرۆژه‌یه‌کی بیناسازی که سه‌ربه کۆمپانیای ئاسیایە 3 کرێکار کە خەڵکی شەهر کوردی ئێرانن، دەبنە قوربانی. یەکێک لەو کرێکارانە به ناوی علی ره‌زا فروزهند ته‌مه‌ن 53 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا‌و دوو کرێکاری تریش بە ناوەکانی حسن حه‌ق شوناس و واحید محمودی بریندار بوون کە برینداری یەکەمیان سەختە.
ئه‌م سێ کرێکاره له کاتژمێری ٩.٣٠ ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 17/3 له کاتی سه‌رقاڵ بونیان به کاره‌وه له پرۆژه‌ی ناوبراو له کتوپڕدا جه‌مه‌لۆنێک هه‌ره‌س دێنێ و ئه‌وانیش به‌رده‌بنه‌وه‌و ده‌بیته هۆی ئه‌م کاره‌ساته دڵ ته‌زێنه. هۆکاری ئەم ڕوداوە بێده‌ربه‌ستی کارفەرمایە بە سه‌لامه‌تی شوێنی کار، نه‌ک هیج شتێکی تر. ئیمه له ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە کاتێکدا کە سه‌ره‌خۆشی خۆمان له که‌سوکار و هاورییانی علی ره‌زا فروزهند ئه‌که‌ین و هیوای چاک بونه‌وه‌ی هه‌رجی زووتریش بۆ دوو کرێکارە بریندارەکە ده‌خوازین، داوا دەکەین سزای یاسایی توند به‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌مانی ئه‌م کارهساتانەدا بسه‌پینرێ و ناویان بخرێته لیستی ره‌شه‌وه. هەروەها داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌کان دەکه‌ین که لە هەر لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە له‌م روداوه نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئیمه‌ش ئامادە بێت. حکومەت و لایەنانی بەرپرس لەم کارەساتە دەبێ زەمانەتی ئەوە بکەن کە قوربانیەکانی ئەم کارەساتە و کهسو کاریان و گشت کاره‌ساته‌کانی تر قه‌ره‌بوو بکرینەوە.
هاوڕییانی کرێکار!
ئاگادارن کە دەسەڵاتداران و سەرمایەدارانی کوردستان حیسابی هەرزانترین کەرەستەی بەرهەمهێنانیشمان بۆ ناکەن. تەنها خۆمانین کە پێویستە بە تەنگ سەلامەتی شوێنی کارەکانمان و ئایندەی ژیانی خۆمان خێزانەکانمانەوە بێین. پێویستە لە ژێر هیچ گوشارێکدا مل بە کاری خەتەرناک نەدەین، لەبەرانبەر بێ دەربەستی کارفەرما بێینە دەنگ و ناڕەزایی خۆمان دەربڕین. ئەرکی سار شانمانە بۆ پاراستنی ژیانمان هەر چەشنە کەمتەرخەمی و بێ دەربەستیەکی سەرمایەداران ڕیسوا بکەین و بەر لە کەوتنەوەی کارەسات میدیا و ڕای گشتی لەو بێ دەربەستیانە ئاگادار بکەینەوە. ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی بانگەوازتان دەکات لە حاڵی ڕوبەڕووبونەوەی بێ دەربەستی بە ژیانتان لە شوێن کارەکاندا و سەرپێچی کارفەرما لە فەراهەم کردنی شوێنکارێکی سەلامەت پەیوەندیمان پێوە بکەن و لە مەترسیەکان ئاگادارمان بکەنەوە. ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە کوردستان بە بایەخەوە بە دواداچوون بۆ هەر کەیسێک دەکات و بە هەموو توانای لە پێناوی ناچارکردنی کۆمپانیا و لایەنە بەرپرسەکان بۆ ڕەچاوکردنی سەلامەتی شوێنی کار خەبات دەکات.
ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە کوردستان
Kurdistan Construction Workers Organization
منڤمه عمال البنا‌و في كردستان
١٧-٣-٢٠١٣
بۆ پەیوەندی:
وەستا مستەفا ٠٧٧٠١٤٩٨١٧٤ ، وەستا مەهدی: ٠٧٧٠٢٢٣٧٢٥٠
تەلەفۆن 07701498174
فەیسبوک http://www.facebook.com/BinaSazi
ئی-مەیل:
[email protected] تویتەر @binasazi
www.krekaran.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست