Saturday, 06/06/2009, 12:00
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان... جه‌ماعه‌تی مه‌لا حه‌سه‌نیش له به‌رانبه‌ر ئه‌و شاكاره‌دا به‌ڵێنیان داوه كه له كوردستاندا ته‌بلیغ بۆ ده‌نگ دان به كه‌ڕووبی بكه‌ن؟! ئێستاش رێبه‌رییه‌كه‌یان ده‌ستیان به پڕۆپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر ناشیانه‌و خائینانه بۆ كه‌ڕووبی كردووه‌و هه‌موو شانازییه‌كانی رابردووی كورد ده‌به‌نه ژێر پرسیار‌و ته‌نانه‌ت بۆ دڵخوشكردنی رێبه‌ره‌كه‌یان (خامنه‌یی) خه‌ریكی چاندنی تووی نا هومێدین‌و وا ته‌بلیغ ده‌كه‌ن كه گوایه تازه كه‌س به رێژیم ناوێرێ‌و باشتره بچنه‌وه نێو بازنه‌ی رێژیم‌و چاویان له كه‌ره‌می رێژیم بێ‌و خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌د یه‌كیشیان ده‌ست بكه‌وێ هه‌ر باشه! هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌یه رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی داوای له حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه كه سندوقی ده‌نگدان بێنه كۆیه تا جه‌ماعه‌تی مه‌لا عه‌وڵا ده‌نگی تێ بهاوێن. داخوا درۆكردن له گه‌ڵ خه‌ڵك‌و چه‌واشه‌كاری‌و ریسوایی له نێو ئه‌م جه‌ماعه‌ته دا سنورێك ده‌ناسێ؟! رۆژێك له چوار پارچه‌ی كوردستان به ئه‌نگوستێ كه‌متردا نه‌ویستن‌و رۆژێك چوونه ژێر عه‌بای ئاخونده‌كان بێجگه له سه‌رلێشێواوی‌و به‌زیوی ده‌كرێ چ ناوێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر دابنرێ؟...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست