کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ڕاى گشتى ناوەوە و دەرەوەى ووڵات

Monday, 19/04/2010, 12:00


بۆ بەڕێزان سەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرى ناوخۆ و وەزیرى داد سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان هەموو ڕێكخراوەكان لایەنە سیاسیەكانى كوردستان

بابەت /  سكاڵایەكى زۆڵم لێكراو
چۆن چاو پۆشى لەم خیانەتە نەتەوەیەو نیشتمان فرۆشتن و گەل فرۆشتنە دەكەن!
چۆن وەزیرى ناوخۆ ئاگاى لە وەزارەتەكەى نییە جێگاى چەند جانەوەرێكى تێدا بۆتەوە و وەزارەتەكەى ناشرین بكەن!
چۆن سەرۆكایەتى هەرێم ئاگاى لێ نییە پیلان گێران بە دەستى بێگانە و دوژمنانى كورد سەرۆكایەتیەكەى ناشرین بكەن!
یاخود چۆن سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران ئاگادارى چەند خائینێك نییە لە پەناى حكومەتەكەیەوە غەدر لە خەڵكى كاسبکار و هەژار بكرێت و كەسابەتیان لێ حەرام بكرێت نەهێڵن كەسابەت بكەن!
باشە چۆن وەزیرى داد ئاگاى لە دادگاكەى نییە چەند كەسێكى نەفس نزم و ئیستراد نەجمە و خائین و خۆفرۆش و بەچكە بەعسى دادگا بۆ مەرامى تایبەتى خۆیان بەكاریان دێنن و سوكایەتى بە یاساو دادگا دەكەن خەڵكى وا لێبكەن بڕواى بە دادگا نەمێنێت و لە دادگا بە گومان بێت وەكو ئەو پیلانە شومەى كە لە 13/3/2008 بۆ پێنج ڕۆڵەى كوردى ئەم نیشتمانەیان دانا دنیایان لە بەرچاو تاریك كردم بە لێدانێكى وەحشیانە كە بەعس بەرامبەر بە دوژمنەكانى به‌و شێوه‌یه‌ نه‌یدەكرد، که‌ ئەم جارەیان ئەفسەرانى بەناو كورد كەوتنە گیانى خەڵكى بێ دیفاعى ئەم نیشتمانە لە پەناى مافى مرۆڤ و شۆسیال دیموكرات و ئەنتەر ناشیۆناڵى جیهانى، سوكایەتى بە تاكى كورد بكرێت بەو شێوە دڕندانەیە بدرێن بە كەناڵەكانى تەلەفزیۆن و ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ ئەم پیلان گێڕانەى كورد بەهاوكارى نەهێشتنى تاوان لە سلێمانى پۆلیسى چەمچەماڵ و پۆلیسى ئەخجەلەر مولازم سه‌لاح لە بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى تاوان لە سلێمانى (محمد گورگانى) ئیستراد نەجمە بە وتەى پیاوێكى شەریفى بەعسى بەناوى (رحیم سه‌باح الدورى) ناسراو بە گۆران ئەندامى شۆِرشى (20) لە كوردستان بۆ ناشرین كردنى حكومەتى هەرێم ناشرین كردنى خەڵكى شۆڕشگێڕ و كاسب چەند پیلانێكى گڵاویان دانا بەناوى كەسابەتەوە بۆ ڕێى ناوچەى ئاخجەلەر خۆیان بڕى بویانەوە هەر خۆشیان فرۆشتبویان بە (سابیر لەتیف كاكە رەش) خۆى ئیشوكارى بۆڕیە بە تەلەفۆن و پەیوەندیان پێوە كرد و گورانیان نارد بۆ لاى بۆ سلێمانى پێیان ڕا گەیاندبوو كە (140) بۆریان هەیە (1700) دۆلاریان لێ وەرگرتبوو پێیان ڕاگەیاندبوو لۆرى بێنە بارى بكە كرێكاریش لەگەڵ خۆت بهێنە بەڵام لە ئەسڵا (11) بۆریان بڕیبووە لە نیوەى ڕێگا كرێكارو فرۆشیاریان گرت زۆر بە شێوەیەكى بێ ویژدانیانە دوور لە هەموو كارێكى مرۆڤایەتى هەر پێنجیان خەڵتانى خوێنیان كردن هەرچى پارە و مۆبایلیان هەیە دزیان لەكاتى لێداندا شایەنى باسە ئەم پیاوە دڵسۆزەى ملازم (سه‌لاح) چەكێكى ناتۆى ئەمەریكى لە فەوجى (3) ى سكرتاریەت بۆ تیرۆرستان بردووە ئامر فەوجەكەیان بەناوى كاك (ئازاد ئەعسەكەرى) یەوە بە دواى ئەم خاینەدا دەگەڕێت و سەیارەیەكى دەبڵ كابینەى لە ناحیەى تەكیە دزیوەو مەتار بۆیەكى بەناوى ڕاید ئارى یەوە كە كوڕى فاتح حەمە ڕەشە و دزیوەو چەند كەسێكى بۆ تیرۆستان كوشتووە لەلایەن عزت دورى یە وە چەندین جار خەڵات كراوەو چەند كەسێكى بەناوى یەكێتى یەوە دەست بڕیوە گوایە تاعینتان دەكەم چەندین جار بەناوى دەزگاى زانیاریەوە هەڕەشەى كوشتنى لە خەڵك كردووە ئەم كەسە لەلایەن فەرماندەى گشتى ئاسایشى گشتى یەوە ئەمرى گرتنى هەیە و بەڵام لە دادگاى تاوانەكانى كەركوك لە سلێمانى لە ڕۆژى 25/4 2010 بە قسەى ئەم خاینە پێنج كەس دادگاى دەكرێت ئایا ئەمە فلیم نی یە داوا لە هەموو كورد پەروەر و ڕۆژنامە نوس و كوردێكى بە شەرەف دەكەم دژى ئەم پیلانە بۆ ستنەوەو نەهێڵن خەونى خائینان و خۆ فرۆشان بێتە سوكایەتى بە یاسا و پیرۆزى دادگا نەكرێت باشە ئایا مافى مرۆڤ لە كوێ یە خەڵكى كاسب و هەژار بێنن لە ماڵەوە و لەسەر جادە بمرن ئایا خاتوو (شارا عبد الرحمان و جەبار مستەفا) ئاگادارى ئەم پیلانە نین ئەو پیاوە دڵسۆزە لە سوریایە و ئەمانیش بونەتە نوێنەرى ئەم خائینە و نوێنەرەكانى بۆ ڕۆژى (25/4/2010) ئایا چۆن رۆژنامە نوسان و نوسەرانى كورد مافى مرۆڤ ئاگادارى ئەم غەدرە نی یە سەرى خەڵكى بشكێنن و لە ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ ناویان بدرێت بە باند وەكو پەیامنێرە درۆزنەكەیان بەناوى (دارا محمود) خۆى دز نییە سێ پارچە زەوى لە ناحیەى تەكیە وەرگرتووە و بەڕێوەبەرى دوو قوتابخانەیە دوو مووچە لە حكومەتى هەرێم وە دەگرێت و موچەیەكى ئەندام كۆمیتەى تەكیە و كوردستانى نوێش خۆى دەزانێت چەندى دەداتێ ئەم زاتە سوێندى خواردووە قەت قسەى ڕاست نەكات تا درۆ وەستابێت كوردستانى نوێش كردوویەتى بە پەیامنێرى خۆى، قۆڕ بەسەر ئەو قوتابیانەى كە ئەو دەرزى پێدەڵێت لە ناحیەى تەكیەش بۆتە نوكتە هەركەسێك درۆ بكات پێى ئەڵێن قوتابیە زیرەكەكەى دارا مەحمود
ئەفەرین كوردستانى نوێ بۆ خۆت و پەیامنێرت باسى مامۆستایەكى سەرەتاى كردبوو گوایە بە خەنجەر بۆكس لە باوكى داوە بەناوى (شەپۆل عوسمان) سابیرەوە بەڵام زۆر لە ڕاستیەوە دور بوو درۆیەكى شاخ داریش بوو ئەگەر كوردستانى نوێ پەیام نێرى واى هەبێت حاڵى خوێنەرى زۆر باش دەبێت یاخود بەڕێوەبەرى ناحیەى ئاخجەلەر بەناوى (ممند رشید)ە وە وتبووى باندى دزیم گرتووە بەڵام خۆى عەلەفى (63) گوندى قەڵا سێو كەو شوانى چى لێكرد (7000) سەر مەڕى گوندى مام ڕەشى بە چى كڕى 3 خانووى ناحیەى ئاخجلەرى داگیر كردوو كە بۆ كەس و كارى ئەنفال كرابوو داویەتى بە ماڵى عەرەب بە كرێ خەڵكى قەڵا سێوكەى گشت سوێند دابوو كە چەند سه‌ر ئاژەڵیان هەیە و ئافەرین كوردایەتیەكەى بەڕێوەبەرى ناحیەى ئاخجەلەر بەڕێوەبەرى پۆلیسى چەمچەماڵ ئێوارە ملازم بێت بۆ ڕۆژى دوایى بكرێت بە مقەدەم لە بنكەى مەشقى پیرادى لە چەمچەماڵ یاخود حاكم سه‌لاح لە چەمچەماڵ بڵێت بە چاو بێت تۆ دزى بەڵام دزەكانیش لە پێش چاوى خۆى بێت و بچێت بەڕاستى كاك حاكم فێرى فاڵ نەبویتە و پێویستە بچیت بۆ لاى مەلا حەقى لە كەركوك تاكو فێرى فاڵ بیت داوا لە شارا عبد الرحمان نوێنەرى وەزارەتى شارەوانى جەبار مستەفا نوێنەرى شارەوانى چەمچەماڵ دەكەم چاویان بكەنەوە گوێیان بكەنەوە داواى مافى گشتى لە ملازم سه‌لاح و گوران و هاوڕێكانى بكەن چونكە خۆیان كارەكەیان كردووە و خۆشیان زوو پیلانگێڕ بوون یاخو تەلەفزیۆنى خاك و كوردسات و گەلى كوردستان لێدوان لە كابرایەك سەرخۆش وەرنەگرێت شەو بكەوێتە ناو زیندانەكانەوە بە سەرخۆشى وەكو شێت بەر بێتە گیان زیندانەكان بڵێ باندم گرتووە باشە پێى بڵێن كام باندى گرتووە ئەو باندەى كە ملازم سه‌لاح و محمد گورگانى و ممند رشید و نەوزاد حەمید بە هاوكارى كاكە رحیم ئێستاكە لە سوریایە و خەڵك ناشرین بكەن من دڵنیام ئێستاش ملازم سه‌لاح و هاوڕێكانى پەیوەندیان بە حزبى بەعسەوە هەیە و ئێستا ئیش بۆ عزت نورى باوكە گەورەكەیان دەكەن چونكە مكافەعەى سلێمانى بە ئەمنە سورەكە ناو ئەبرێ و خەڵكى تیدا ئەنفال دەكرێت ئایا وەزیرى داد و مافى مرۆڤ ئاگادارى ئەم كەیسە هەن بەڵكو ڕێكخراوە مەدەنیەكان ئەى ئەوان كاریان چی یە كە بەو شێوەیە دام و دەزگاكانى هەرێم بە ڕۆژى ڕوناك غەدر لە خەڵك دەكەن داوایش لە خەڵكى دەرەوە ووڵاتیش كراوە كە بیگەیەنێتە مافى مرۆڤى جیهانى

تێبینى:- ئەم جاسوسە عەرەبە لە ئیدارە گەرمیانەوە پاش ئەم كڵاوكردنە سەر حكومەتە خەڵات كراوە چەندین دزى و ڕاو ڕووتى لەگەڵ ملازم سلاح كردووە و كە زانیان جێگاى نەماوە لە كوردستان جێى دەستیان دیارى بووە جەواز سەفەریان بۆ كردووە و نەك دەست دام و دەزگاكانى حكومەت كەوێت لە فرۆكە خانەى سلێمانییەوە وەكو تاریق ڕەمەزانى فرۆكەوان زۆر بەڕێزەوە بە ڕێكرا بۆ دیمەشقى پایتەختى سوریا نەوەكو دەست كەسانى شۆڕش گێڕ و كوردپەروەر بێت ئافەرین پیاوانى یاسا و كوردایەتى دەستان خۆش بێت وا پیاوانى كورد فرۆش و خائین ڕێز ئەگرن ئافەرین وەزیرى داد بە قسەى پیاوانى وا دڵسۆز دادگاى ئەكرێن و تۆش خەوتوویت بۆ خۆت شایەنى باسە بەهۆى ئەم پیلانە شومەوە ئەم پێنج كەسە زۆر قەرزار بونەوە خەڵكى خێریان پێئەكات و هەمووشیان كرێچین و پارەى چەند مانگێك كرێ خانوو قەرزارن و بەهۆى ئازارى جەستەیانەوە هیچ كەسابەتێكیان پێناكرێ و دەمانیان لە دەرەوەى ووڵات بۆ دێ و داواكارم لە بەرپرسانى حكومەتى هەرێم قەرەبووى زیان لێكەوتووتى ئەم پیلانە شومەى بەعسیەكان بكاتەوە.

داواكار
سیروان نامق حسین
ژ.م: 07702458467

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە