کام شۆڕش؟ له‌وه‌ڵامی (KNN) و عه‌داله‌ت عه‌بدوڵاو بارزان ته‌هادا
Sunday, 11/03/2012, 12:00
ئه‌م باسه ڕایه‌که له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ی (KNN) ی ئێواره‌ی 10/2/2012 له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌کانی خۆرهه‌ڵات، کهبهشۆڕش ده‌ناسێنرێن. پرسیاره‌که‌ی ئێمه‌یش ئه‌مه‌یه: ئایا ڕێکخه‌رانی ئه‌و به‌رنامه‌یه باسی کام شۆڕش ده‌که‌ن؟
کاتێک له‌تێڕوانینی ئابووریه‌وه باس له‌شۆڕش ده‌که‌ین، ئهوکاتهباس له‌دیارده‌یه‌کی مێژوویی ده‌که‌ین، دیارده‌یه‌ک که‌ئاستێکی مێژوویی دیاریکراو له‌گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی. ئه‌و هێزانهدهرئهنجامی ئاستێکن له‌گه‌شه‌ی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی و په‌یوه‌ندیه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی چه‌ند چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆیدا گرد ده‌کاته‌وه.
شۆڕش ده‌رئه‌نجامی ناکۆکیهناوخۆییهکانی ئه‌و هێزهبهرههمهێنهرانهیه. ئه‌و ناکۆکیانهیش له‌ناکۆکی نێوان چینه‌کاندا ڕه‌نگده‌داته‌وه له‌سه‌ر شێوازی به‌کارهێنانی ئه‌و هێزانه، بۆیهشۆڕش وه‌ک پێویست، شۆڕشی چینێک یان چه‌ند چینێکهدژی چینی سه‌روه‌ر کهبهرووبووی ئه‌و هێزانهبۆ خۆی ده‌چنێته‌وه.
ئا لێره‌وه ده‌توانین باس له‌شۆڕش و ئه‌رکه‌کانی بکه‌ین. بۆ نموونهشۆڕشی فه‌ره‌نسی (1789) که‌به‌یه‌که‌مین شۆڕشی لیبرالیستی داده‌نرێت، هه‌ر لهخواستهمێژووییهکانیهوه دهناسرێتهوهکهشۆڕشی چ چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو. ئه‌و شۆڕشه ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی بوو، گه‌شه‌یه‌ک که‌کۆمه‌ڵگای به‌سه‌رچووی ده‌ره‌به‌گایه‌تی لهبنهوهههڵتهکاندو هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆنی گۆڕی به‌په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵگای برجوازی، وهکێبڕکێی ئازاد‌و بازرگانی ئازادی له‌بازاڕێکی ئازاد‌دا، سه‌پاند به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. شۆڕشی فه‌ره‌نسی وه‌ک ده‌ربڕی ئه‌و پهیوهندیهنوێیانه، ده‌بوا ژیانێکی سیاسیی نوێیشی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بسه‌پاندایه، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی برجوازیه‌ت بوو. خودی چه‌رخی ڕۆشنگه‌رییش خۆی به‌رهه‌می ئه‌و گهشهئابووریهبوو له‌کۆمه‌ڵگادا. واتهشۆڕشی برجوازی فه‌ره‌نسی، به‌رهه‌می سه‌ری مه‌زنی هیچ گهورهفهیلهسووفێک نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌رئه‌نجامی بۆگه‌ن بوونی په‌یوه‌ندیه کۆمهڵایهتیهکۆنهکان بوو که‌چیتر نه‌یده‌توانی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی نوێی کۆمه‌ڵگادا بمێنێته‌وه، وه ده‌بوا جێگا بۆ په‌یوه‌ندیه‌کی له‌خۆی به‌رزتر چۆڵ بکات، په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵگای برجوازی، په‌یوه‌ندی کار فرۆشتن، هێزی بازوو فرۆشتن له‌بازاڕی ئازادی کاردا. وه‌ئیتر له‌وه‌به‌دوا، به‌رهه‌مهێنه‌ران ئازاد بوون له‌لای کێ کاریان ده‌کرد، واتهنهبهسترابوون به‌هیچ زه‌ویه‌ک و هیچ دهرهبهگێکهوه.
شۆڕشی فه‌ره‌نسی به‌ده‌سه‌ڵات و یاسا سیاسیهنوێکانیهوه، فاسیله‌یه‌کی مێژوویی دانا له‌نێوان کۆمه‌ڵگای هه‌زاران ساڵه‌ی کۆیلایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا. ئه‌ویش مافی مرۆڤ بوو له‌ژێر دروشمی ئازادی بازرگانی و یه‌کسانی به‌رده‌م یاسا‌و برایه‌تیدا. مافی مرۆڤیش هیچ واتایه‌کی نه‌بوو مافی موڵکدارێتی تایبه‌تی نه‌بێت. واتهشۆڕش پاشماوه‌کانی ڕابووردووی ڕاماڵی و به‌یاسا ڕایگه‌یاند هه‌مووان ئازادن له‌کۆت و پێوه‌ندی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له‌کار کردنداو موڵدارێتی تایبه‌تییش بۆ ههمووانهنهک ته‌نها ئۆرۆستۆکراتیهکان. وه‌هه‌ر ئه‌وه‌یش بوو دروشمی برایه‌تی. هه‌موان بران بۆ کێبڕکێی یه‌کترو خۆژیاندن له‌سه‌ر حسابی یه‌کتر.
ئهمهناوهڕۆکی مێژوویی شۆڕشی برجوازی فه‌ره‌نسیه، ئه‌و شۆڕشه‌ی به‌مافی مرۆڤ، موڵکدارێتی تایبه‌تیی گشتیی کرد، بۆیهههموانیشی له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان کرد. وهلهوهبهدوا، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی پیشه‌سازی بووهدیاردهیهکی جیهانی و سیستمێکی سه‌رمایه‌داریی جیهانی خستهجێگای سیستمی ئابووری ده‌ره‌به‌گایه‌تی، ئیتر ئه‌و شۆڕشهکلاسیکیه، مانای خۆیی له‌ده‌ستدا. واتهئیتر هیچ پێویست نه‌بوو له‌هه‌موو جێگایه‌کدا ئه‌و شۆڕشهڕووبداتهوه بۆ ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤ، مافی موڵکدارێتی تایبه‌تی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنرێت. گه‌شه‌ی پیشه‌سازی برجوازی له‌گه‌ڵ خۆیدا، دروشمه‌کانی شۆڕشی برجوازیشی به‌جیهان گه‌یاند. وه‌هه‌ر ئێستا ده‌یان کۆمه‌ڵگای برجوازی ههیهگهلێک له‌کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی پێشکه‌وتووترن به‌بێ ئه‌وه‌ی شۆڕشێکی برجوازییان بهخۆیانهوهدیبێت. وه‌ئێستا له‌سه‌ر ئاستی گۆی زه‌وی، پرنسیپی مافی مرۆڤ، مافی موڵکدارێتی تایبه‌تی کهپیاویش و ژنیش ده‌گرێته‌وه، کۆتایی هاتووه، وه‌هه‌ر له‌زۆر زووهوهشۆڕشێکی تر به‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا هات ئه‌ویش شۆڕشی کۆمۆنه‌ی پاریس بوو له1871 دا. واته82 ساڵ دوای شۆڕشی برجوازی فه‌ره‌نسی، مێژوو شۆڕشێکی نوێی به‌جیهان ڕاگه‌یه‌ند، شۆڕشێک کهئهمجارهیان داوای ژیانێکی ئابووریی چوونیه‌کی ده‌کرد بۆ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌هات که‌کۆمه‌ڵگا کهوتبووهژێر ده‌ستوپێی ئۆرۆستۆکراتیهسیاسیهکانهوهو چهوساندنهوهههر به‌رده‌وام بوو. واتهشۆڕشی برجوازی شۆڕشێک نه‌بوو بۆ له‌ناوبردنی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، به‌ڵکو شۆڕشێک بوو دژی ئیمتیازاتی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، وه‌مافی مرۆڤیش هیچ نه‌بوو ده‌نگدانه‌وه‌ی بهرژهوهندیهبرجوازیهکان نه‌بێت که‌پێویستی بهڕاپێچ کردنی هه‌موو خه‌ڵکی بوو، به‌پیاوو ژنه‌وه، له‌سه‌ر زهویهکانهوهبۆ ناو شاره‌کان و بازاڕی ئازادی کار، بازاڕی کێبرکێ، بازاڕی خۆژیاندن له‌سه‌ر حسابی یه‌کتر، بازاڕی شه‌ڕی هه‌موان دژی هه‌موان.
دوای ئه‌م کورته‌باسه، له‌هه‌ر سێ که‌سی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌ی (KNN) کاک یاسین و کاک عه‌داله‌ت و کاک بارزان ده‌پرسین: باسی کام شۆڕش ده‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر باسی شۆڕشی برجوازی ده‌که‌ن ئهوهشۆڕشێکی به‌سه‌رچووه‌و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییش هه‌موو ئه‌و ڕهگهزهئابووریانهی له‌خۆیدا ههڵگرتووهکهشۆڕشی برجوازی له‌پێناویدا هات. گۆڕینی ئه‌م یاسا به‌ویان و ئه‌م ده‌موچاو به‌وی تر‌و ئه‌م په‌رله‌مان به‌ویان ئه‌م حیزب به‌وی تر، هیچ له‌سیستمی ئابووری کۆمه‌ڵگا ناگۆڕێت، بۆیهگۆڕانکاریهسیاسیهکان هیچ مانایه‌ک ناده‌ن کۆده‌تایه‌کی سیاسی نه‌بێت که‌پشت به‌ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری چهوساوهدهبهستێت، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی دژی سیستمی ئابووری سه‌رمایه‌داری وه‌ستاوه‌ته‌وه، دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤهوهڕاپهڕینی ڕاگه‌یاندووه. ئه‌وان به‌ڕێگای شۆڕشهوهن، شۆڕشێک هه‌موو کۆمه‌ڵگا سوودمه‌ند بێت لێی نه‌ک کۆمهڵهسیاسیهک که‌هیچ ناگۆڕن چه‌ند یاسایه‌ک نه‌بێت، وه‌ئیتر خه‌ڵکی هه‌روه‌ک جاران، ده‌چنه‌وه‌سه‌ر کار‌و به‌پۆلیس و ئاسایش ژیانیان ڕێکده‌خرێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی شۆڕشی برجوازی و کۆدهتاکانهوه، هه‌نگاوی یه‌که‌می شۆڕشی کۆمۆنه‌ی پاریس، شۆڕشی چه‌وساوه‌کان، له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ری و بیرۆکراسی بوو، ئه‌مه‌یش به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا‌و پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتی که‌نیسه‌و گۆڕینی ئیدارهبهئیدارهی به‌رهه‌مهێنه‌ران خۆیان، خه‌ڵکی پاریس بۆ چه‌ند مانگێک توانیان خۆیان کۆمه‌ڵگاکه‌یان ڕێکبخه‌ن نه‌ک سیاسیهبیرۆکراسیهکان، هه‌ر بۆیه‌ئه‌و شۆڕشهنوقمی خوێناوکرا له‌هه‌موو حکومه‌ته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، وهئهوهیش جیاوازی شۆڕشی چهوساوهکانهلهگهڵ هه‌موو فۆرمێکی تری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی برجوازی کهلهههرهمێکی ئاسمانی‌دا، به‌پۆلیس و سوپا‌و ئاسایش چاودێری سه‌رمایه‌و سامان و ئیمتیازات ده‌کات، ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لیبرالیسته‌کان بێت که‌بازاڕی ئازادی بۆ سهرمایهڕهخساندووه، یان ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لینین بێت کهسهرمایهداریهکی ده‌وڵه‌تیی خستهجێگای ئابووریه‌کی لیبرالیستی.
ئه‌مڕۆیش باسکردن له‌شۆڕش باسکردنهلهشۆڕشی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی چینێکی تر کهبهسهروهرێتی سیاسی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، سامان و سه‌رمایه تایبه‌تیه‌که‌ی ده‌پارێزێت، ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی به‌رهه‌می برسی کردن و هه‌ژارکردنی کۆمه‌ڵگایه. بۆیه‌کاتێک باس له‌شۆڕش ده‌که‌ین مه‌به‌ستمان هیچ شۆڕشێک نیهشۆڕشی چه‌وساوه‌کان نه‌بێت دژی ئه‌وانه‌ی له‌سامانی کۆمه‌ڵگا به‌هه‌شتێکی به‌رینیان، لهههژارکردن و بێکارکردن و برسی کردنی کۆمه‌ڵگا، بۆخۆیان سازکردووه، ئه‌و سامانه‌ی موڵکی که‌س نیهتهواوی کۆمه‌ڵگا نه‌بێت، موڵکی ئه‌وانه‌ی له‌ڕه‌نجی شان و ئاره‌قی ناوچه‌وانیان، جیهانێکی پڕ له‌ڕووناکی بۆ سه‌روه‌ره‌کان و پڕ له‌تاریکی بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌یش ئهوباسهیهکهلهبهرنامهکانی (KNN) دا جێگایان نابێته‌وه. ئه‌وان ههمیشهبهخهمی دابه‌شکردنی سامان و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن له‌گه‌ڵ (یه‌کێتی و پارتی)، وه‌هه‌رگیز ناتوانن دژی سهرمایهبوهستنهوه، به‌ڵکو به‌هه‌موو توانایانه‌وه، ده‌یانه‌وێت چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌کێش بکه‌ن بۆ مه‌یدانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داران، سه‌رمایه‌که‌ی ئه‌وان و نۆکان و بامۆکیهکان و فاروقی مه‌لا، هه‌مان سهرمایهیهکهپێکهوهکۆمهڵگا ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و پێکیشهوهڕووبهڕووی هێرشی چه‌وساوه‌کان ده‌بنه‌وه، ئه‌و چه‌وساوانه‌ی ناجووڵێنهوهدژی سه‌رمایه‌داری نه‌بێت. وهڕۆژێ لهڕۆژانیش هه‌ر ئه‌وان ته‌ختوتاراجی ئه‌و سهرمایهدارانهتێکدهدهن که‌له‌خوێنی برسیه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، به‌هه‌شتێکیان بۆ خۆیان پێکه‌وه‌ناوه‌و شه‌وگار له‌بینا به‌رزه‌کانیاندا، به‌کۆڕی سه‌ماو خواردنهوهبهسهر ده‌به‌ن و ڕۆژگاریش به‌به‌کارهێنانی سوپای کار بۆ که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه. شۆڕش شۆڕشی ئهوانهیهکهبهزهحمهتی ڕۆژانه‌یان، سهرمایهبۆ که‌سانی تر، بۆ بامۆکی و فاروقی مه‌لا که‌ڵه‌که‌ده‌که‌ن کهخزمهتکارێکی سووکی به‌رده‌ستی چڵکاوخۆره‌کانی به‌عسن و سامانه‌که‌یان به‌کاردێنن بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی (یه‌کێتی و پارتی)، سه‌رکرده‌و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکانیا سهرمایهداریهکانیشیان که‌س نین کۆمهڵهجانهوهرێکی فاسدی یه‌کێتی و پارتی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پۆڵخزی ماستاوچی و دهعوهتچی و کۆمهڵهئافرهتێکی جوانکیلهکهتهنها بۆ چاوبڕکێ تهعینکراون له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاره‌کاندا، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌فائه‌تێکی ئه‌و کاره‌یان تێدا بێت که‌بۆی دانراون. ئهوانهخاوهنی گه‌لێ ئیمتیازاتی تایبه‌تیشن، ئه‌و ئیمتیازاته‌ی له‌خوێن و ئاره‌ق و ئێسکی هه‌ژارو بێ‌کاری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، له‌شێوه‌ی بازنه‌ی ئاڵتوون و گواره‌و لاگیرهو پشتێنی گرانبه‌هادا، ده‌به‌خشرێنه‌وه.
ئهوهیهسیستمی ئیمتیازات، ئهوهیهسیستمی سه‌رمایه‌داری. شۆڕشیش یان ڕوو نادات یان بۆ ڕاماڵینی ئه‌و کۆمه‌ڵگا فاسیدهیهکهئهو جانهوهرهسووکانهبهرههمدێنێت کهپول و پارهههموو شتێکهلهلایان و مرۆڤیش سووکترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر زهویهبهلایانهوه، ئه‌و شۆڕشه‌ی لهئهوروپاو ئه‌مریکاو ئاسیا‌و ئوسترالیا‌و ئه‌فریقیادا، هه‌ر یه‌ک مانای هه‌یه، ئه‌و شۆڕشه‌ی به‌گۆڕان و ئیسلامیه‌کان یان لیبرالیسته‌کان یان یهسارهکانی تونس و میسر‌و کوردستان به‌رپا ناکرێت، وهبهپێچهوانهی ڕێکخه‌رانی به‌رنامه‌که‌ی (KNN) یشه‌وه، هه‌موو جووڵانه‌وه‌کانی ئه‌مریکاو بریتانیا‌و فه‌ره‌نساو یۆنان و ئیتالیا، هه‌مان باکگراوندی جووڵانه‌وه‌کانی خۆرهه‌ڵاتیان هه‌یه‌و هیچیشیان لیبرالیستی نین له‌هه‌گبه‌ی به‌تاڵی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی‌دا نه‌بێت که‌له‌خوێنی چه‌وساوه‌کان، ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رین سازده‌که‌ن بۆ سه‌رمایه، ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی وه‌ک ڕێکخه‌رانی به‌رنامه‌که‌ی (KNN)، ده‌یانه‌وێت پێمان بڵێن: گوێ مه‌ده‌نێ، گرفته‌کان زۆر ساده‌ن، ئهوهندهگهورهنین، هه‌ر بهدیموکراسیهلیبرالیستهکان جێ به‌جێ ده‌بێت، گۆڕینی سیاسی ده‌سه‌ڵات له‌کوردستاندا، بهسهبۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفتهئابووریهکانیش لهبازاڕیکی سه‌رمایه‌داریی ئازاد‌دا، ئه‌مه‌له‌کاتێکا ته‌واوی گرفتهکۆمهڵایهتیهکان، ده‌رئه‌نجامی خودی سیستمی سه‌رمایه‌داری خۆیه‌تی، ئیتر ئه‌و سهرمایهداریهلهئابووریهکی لیبرالیستیدا ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسی له‌پشته‌وه‌بێت یان لهئابووریهکی مۆنۆپۆلیدا ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وی برجوازیی له‌پشته‌وه‌بێت.
برووخێت ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری، ده‌سه‌ڵاتی فه‌سادو ئیمتیازات کهدهسهڵاتهکهی پارتی و یه‌کێتی به‌شێکێتی!
بڕوخێ سیستمی سه‌روه‌رێتی و ملکه‌چی!
Email:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست