کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆخان و مەحمود عوسمان و حاجى حاجى برایم ڕوونكردنەوەیەكى پێویست

Saturday, 25/12/2010, 12:00


بۆ/ڕاى گشتى

كوردستانیانى بەڕێز

مرۆڤدۆستانى ئازیز

ئێمە وەكو بنەماڵەى شەهیدانى شەڕى ناوخۆى قەڵادزێ دواى شانزە ساڵ مانەوەى برینەكانى جەستەمان بەتیمارنەكراوى پێش هەڵبژاردنەكانى (25_7)لەلایەن خانمى سەرۆكى عێراق بانگهێشت كراین بۆ بارەگاى مەڵبەندەكەى لەسلێمانى كەهەواڵى ئەوەى بەدەست گەیشت بوو ئێمە بەشدارى دەنگدان ناكەین ئێمە سەردانمان كرد بەڵام تائەم چركە ساتە كەبڕیاربوو دواى هەڵبژاردن ئەوەى لەتواناییدا بێت بۆمان بكات و دواتر بڕیارەكە دواخرا بۆ دواى پێكهێنانى حكومەتى عێراق ئەوە حكومەتیش پێكهات بەڵام تائەم چركە ساتە خانمى سەرۆكى عێراق ئەو بەڵێنانەى بەئێمەى دا نەك هەر باسیان لێوە نەكراوەتەوە بەڵكو ئێمە دڵنیاین كەلەبیریشى چۆتەوە ئێمە پێشتر لەڕێگەى هەفتەنامەى ئاوێنەوە بڕیارمان دابوو كەسكاڵا لەسەر بەڕێزان تاڵابانى و بارزانى تۆماربكەین بەڵام دوامانخست بۆ دواى پێكهێنانى حكومەتى عێراق چونكە لەلایەن ڕاوێژكارێكى سەرۆكى هەرێمى كوردستانیشەوە داواكاریەكانمان لێوەرگیرا بەمەبەستى ئەوەى بگەیەنرێتە دەستى سەرۆكى هەرێم بۆ ئەوەى قەرەبووبكرێینەوە بەڵام بەڵێنەكەى ئەوان و بەڵێنەكەى محمود عوسمان كەكاندیدى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بوو بۆ پەرلەمانى عێراق ئەویش داواكانى لێوەرگرتین بۆ ئەوەى بیگەیەنێتە دەستى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بەڵام دواى ئەوەى چەندین جار لەڕێگەى تەلەفۆنەوەى پەیوەندیمان بەناوبراوەوە كردووە ئەویش وەڵامێكى ئەوتۆى نەداوینەتەوە كەجێگەى دڵخۆشى ئێمە بێت ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنینین كە باشتر وایە ئەو كەسانەى بەڵێنیان بەئێمە داوە و داواكانى ئێمەیان وەرگرتووە بۆ ئەوەى قەرەبووبكرێینەوە باشتر وایە پەلەبكەن لەوەڵامدانەوە چونكە ئێمە دواى شانزە ساڵ لەچاوەڕوانى و دەستى دەستى پێكردن ئێمە بۆ دواجار ناچار دەبین كەچیتر دان بەخۆمان دانەگرین چونكە پێشنینانى ڕەحمەتى دەفەرموون جام كەپڕبوو لێى دەڕژێت جامەكەى ئێمەش پڕبووە و دەمێكە لێى دەڕژێت و پێمان وایە چۆڕێكى تیاماوە بۆیە پێش ئەوەى ئەم چۆڕە ئاوە كۆتایى پێبێت وەڵامبدرێینەوە چونكە بێزاربووین لەبەڵێنى وا كەجێبەجێنەكرێن و چەندین جار دەرفەتمان پێداون كەقەرەبووبكرێینەوە و بەڵام هیچ دەستپێشخەرییەكیان نیە بۆیە باشتر وایە هەریەكە لە (هێرۆخان خانمى یەكەمى سەرۆكى عێراق و محمود عوسمان كاندیدى سەرۆكى هەرێمى كوردستان و حاجى حاجى برایم ڕاوێژكارى سەرۆكى هەرێمى كوردستان)وەڵامى داواكانمان بدەنەوە كەئایا ئێمە شایستەى ئەوەین قەرەبووبكرێینەوە یان نا چونكە ئێمە لەیەك چركە ساتدا(21)شەهید و (8)بریندارمان لە(24_8_1994)دا بەهۆى شەڕى نەخوازراوى ناوخۆوە لەكۆتاییدا چیتر چاوەڕوانى دا نابین بۆیە داوا لەپارێزەران و یاساناس و ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤ و مرۆڤدۆستان دەكەین هاوكاریمان بكەن بۆ ئەوەى لەڕێگەى دادگاوە مافى خوراومان وەربگرینەوە.

سڵاو لەخوێنى شەهیدانى كوردستان بەتایبەتى قەڵادزێ

حسێن حاجى على

لەجیاتى بنەماڵەى شەهیدانى شەڕى ناوخۆى قەڵادزێ

(07701554724)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە