کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێنووسەكەى سەردەشت كەوتە قسەكردن

Friday, 28/05/2010, 12:00


تەنها من بە تەواوى ئاگام لێبو چۆن لە زانكۆ بردیانو خستیانە ناو ئۆتۆمبێلێكی گوماناوی, بۆنی مەرگو ترسو تۆقینی لێئەهات . سەردەشت زانی كۆتایی دێت , چاویان بەستەوە و تاشوێنێكى نادیاریان برد, لەوێ مەسروری كوڕی مەسعود لێی هاتەپێشەوە و دەستی كرد بەجنێودانو قسەی ناشرین پێ وتنی . سەردەشت داوایكرد چاوی بكەنەوە, چاویانكردەوە ئەوكات دڵنیا بوو كە خوودی مەسرورە . زۆر بوێرانە ئەم قسانەی بە مەسرور ووت:
لێم ئەترسی بۆیە ئەمكوژی من ئەوەى نوسیومە و كردومە لێی پەشیمان نیم , من ئەكوژى بەڵام لەدوای من تۆ و حوكمی بنەماڵە لە كوردستان كۆتایی دێت , كوشتنی من شۆڕشێك دژ بە ئێوە بەرپائەكات , داهاتووتان لە بەعسێكان خراپتر ئەبێت , ئێوە ئەكەونە بەر رق و قینی كۆمەڵانی خەڵك , فریای راكردن ناكەون , فریاناكەون جامانە سورەكانتان لەسەری بۆگەنتان بكەن فریا ناكەون شەرواڵە پیسەكانتان لەپێكەن , ئە گەر خۆشتان دەرباز بن , ژنەكانتان , خوشكەكانتان , كچەكانتان جێدەمێنن دە كەونە بەر رقو قینی ئەو كەسانەی نانتان بڕیون , تەعدای شەرەفتان لێكردون , لە شەڕی ناوخۆدا براتان كوشتون باوكتان كوشتون كوڕتان كوشتون , ئەكەونە بەردەستی ئەوكەسانی لە پێناوی تەعینبونێكا داوێن پیسیتان لەگەڵ كردون . دوای ئەم قسانە مەسروری ترسنۆك بە دەمانچەكەی چەند فیشەكێكی نا بەسەری سەردەشتەوە .
بەردەوام ئەبم لەنوسینو رسواكردنی بنەماڵە تاكۆتایی بە حوكمی بنەماڵە دێت .

هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە