کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی ماڵی کێ نییه‌؟

Saturday, 25/04/2009, 12:00


وه‌ڵامێکی کورته‌‌ بۆ وتاره‌که‌ی (یه‌کێتی ماڵی کێیه‌ی به‌ناو حه‌مه‌که‌ریمی پ.م دێرین) له‌ ماڵپه‌ڕی پیوک میدیا
سه‌رده‌می شاردنه‌وه‌ی ڕاستی و بیانووه‌ قۆڕه‌کان تێپه‌ڕی . ماڵی یه‌کێتی که‌س تێکی نه‌یاوه‌ ئه‌وانه‌ نه‌بن بیر له‌ تۆڵه‌سه‌ندن ئه‌که‌نه‌وه . یه‌کێتی ماڵی ئه‌وانه‌ نیه‌ هه‌ڕێتی گه‌نجێتی خۆیان بۆ سه‌رفکرد. یه‌کێتی ماڵی ئه‌وانه‌ نیه‌ خوێنیان بۆدا وله‌سێداره‌دران وکه‌م ئه‌ندامن . یه‌کێتی ماڵی ئه‌وانه‌یه‌ گه‌نده‌ڵ وبازرگان وداوێن پیس و دزی سیاسی وپیاوی وڵاتانی ئه‌قلیمن . یه‌کێتی ئه‌مڕۆ ماڵی ماستاوچی و سه‌رخۆشی نادیه‌کان و ڤیاگراخۆری شه‌وانی هه‌نگوینین له‌گه‌ڵ سکرتێره‌ی جوان و کچان وژنانی ده‌ست کورتی ئه‌نفالکراوا . یه‌کێتی ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ خه‌ونی شاعیرانه‌ ئه‌زانێ و دوێنێ حه‌ڤده‌ هه‌زار شه‌هیدی بۆ کرده‌ قوربانی .یه‌کێتی ئه‌مڕۆ پژاک وپکک به‌ تێرۆریست و سه‌رلێ شێواو ناوئه‌با . یه‌کێتی ئه‌مڕۆ که‌لتوری به‌عس زیندووئه‌کاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی خه‌تی گشتی وبنه‌ماڵه‌ نه‌بێ یه‌عنی ئۆتۆماتیکی ڕێفۆرمی باڵی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ وناوازه‌یه‌‌ زوو ده‌ری بکه‌ن .یه‌کێتی ئه‌مڕۆ هه‌زاران هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌ ،به‌ڵام توخوا کامانه‌ن‌ ؟ دوای مردنی مامه‌تان‌ ئه‌گه‌ر پاره‌کانی کۆکرایه‌وه چونکه‌ موڵکی ئه‌وه‌ !! ،هێرۆ وقوباد وپاڤێل ئه‌یبه‌نه‌‌ لای شاناز و سه‌د ئه‌ندامتان نامێنێ . کاکی خۆم یه‌کێتی بیروباوه‌ڕ نه‌ماوه‌ نه‌فه‌وتێ ،یه‌کێتی حیزب نه‌ماوه‌ ڕه‌گی داکوتابێ ،یه‌کێتی مێژووی نه‌ماوه‌ بیپارێزێ ،یه‌کێتی پاشکۆی پارتیه‌ و سبه‌ینێ ئه‌بێته‌ گاڵته‌جاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی . ئه‌زانم بۆ تۆ و هاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان هیچ له‌ مه‌سه‌له‌ ناگۆڕێ چونکه‌ مه‌سینه‌هه‌ڵگرتن بۆ یه‌کێتی بێ یان بۆ پارتی له‌یه‌ک لووله‌ یه‌ته‌ده‌ره‌وه‌ .
حه‌مه‌که‌ریم یه‌کێتی کۆمپانیایه‌ یا حیزب؟ ،ئه‌گه‌ر کۆمپانیایه‌ وخاوه‌نه‌که‌ی تاڵه‌بانی وبنه‌ماڵه‌ وچه‌ند که‌سێکی مامه‌حه‌مه‌ که‌رو ده‌روێشه ،ئه‌ی ئایا حه‌مه‌که‌ریم ده‌ف لێ ئه‌دا یا حاڵ ئه‌یگرێ .ئه‌ی ئایا وورده‌ شووشه‌ی سه‌رمێزی دوای خواردنه‌وه‌ وسه‌رخۆشبوون وڕشانه‌وه‌ی ئاغاکانی ئه‌خوا یان دوایی ده‌رزی په‌شیمانبوونه‌وه‌ ئه‌کا به‌ خۆیا ؟
یه‌کێتی خاوه‌نی حه‌ڤده‌هه‌زار شه‌هید زیاتره‌ ،به‌ڵام توو گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ته‌نها بۆ موناسه‌بات بیرتان ئه‌که‌ونه‌وه‌ که‌سوکاری هه‌موو شه‌هیده‌کان به‌یه‌ک چاو ته‌ماشا ئه‌که‌ن . ماڵ وباڵه‌خانه‌ی مه‌سوله‌کان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین وکه‌سوکاری شه‌هید وکه‌م ئه‌ندام چه‌ندیان جیاوازه‌ .ئه‌ی بۆ ململانێی پارتی و هه‌ڵبژاردن چه‌ند کۆنه‌ جاشی تۆپیو وبه‌عسی وسیخوڕ به‌ ئه‌مری تایبه‌ت ونهێنی خرانه‌‌ لیستی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ؟
دڵنیابه‌ له‌شکره‌ بێشووماره‌که‌ی ئێوه‌ له‌وه‌ی سه‌دام به‌‌هێزتر نیه‌ و به‌ باهۆزی ڕاپه‌ڕینی هه‌ڵبژاردن هه‌ر ئه‌ڕوخێ وسبه‌ینێ یه‌کێتی با بچوکیشتان کردبێته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی دڵسۆزه‌کانی . ئه‌وسا تۆ و ئه‌وانه‌ی وا ده‌نووسن و وا سه‌رشۆڕانه‌ ژیان ،به‌شتان به‌شی ئه‌وانه‌ ئه‌بێ‌ به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌ لێیان ئه‌بورێ نه‌کو یاسا . دڵنیاشبه‌ په‌ڵه‌ی ڕووڕه‌شی و سه‌رشۆڕی و گه‌نده‌ڵیتان لێنابێته‌وه‌ . ئه‌بێ سه‌ری لوتتان بۆ ئه‌به‌دی ڕه‌شبکه‌ن و له‌ترسی که‌سوکاری شه‌هیده‌ڕاسته‌قینه‌کان وخه‌ڵکانی داخ به‌دڵاکراو وڵات بۆ خاوه‌نه‌کانی به‌جێ بهێڵن .

ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌‌ وتاری حه‌مه ‌که‌ریمه‌:

http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/22-04-2009/news15.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە