حه‌وت عه‌جایبه‌کانی کوردستان
Wednesday, 04/07/2012, 12:00
جاران له سه‌رانسه‌ری دنیادا حه‌وت شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر (عه‌جایب) که یاسانی سه‌رده‌م له ئاستیاندا سهراسیمهبوو ، به‌ڵام ئێمه له کوردستان و حوکمڕانی کوردستاندا حه‌وت سهرسورهێنهرمان هه‌یه که یاسا جیهانیهکان ناتوانن تێی بگه‌ن و پاسادانی بکه‌ن :
1. ئه‌گه‌ر بته‌وێت وه‌ک هاوڵاتیه‌کی کورد له پایته‌ختی کوردستان خانویه‌ک یان شوقه‌یه‌ک بکڕیت دوای زیاد له 20 ساڵ له کاسبی کردن و هه‌وڵ دان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌و خانووه یان شوقه‌یه و تا چیتر به ده‌ست کرێچێتی و ماڵ گواستنه‌وه نهناڵێنیت، ئه‌وا له‌و پایته‌ختی کوردستانه ده‌بێت بچیته لای تورکێك خانویه‌ک یان شوقهیهکت پێ بفرۆشێت به نرخێک که به 20 ساڵ کارکردن ئه‌و بڕه پاره‌یه کۆنابێته‌وه. به‌ڵێ له عه‌جایبی و نهێنی ئه‌وه تێناگه‌م که بۆچی ده‌بێت له پایته‌ختی خاکی کوردستان ئه‌رزه و خانوو و شوقه له ژێر ده‌ستی برایم تورکی دابێت و کورد بچێته ده‌رگای ئه‌و؟ ! تۆ بڵێ ی له‌سه‌رده‌می عپمانیهکان خاکی کوردستان به تاپۆی ڕه‌ش له‌سه‌ر تورکه‌کان تاپۆ کرابێت و به میراتی بۆ برایم تورکی جێ‌ما بێت و پێمان بفرۆشێته‌وه ؟ !
2. که‌ناڵه‌کانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات ! به‌ڵێ دووه‌م عه‌جایباتی کوردستان که‌ناڵه‌کانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتن که هه‌موویان و هه‌ریه‌که‌شیان به ڕه‌وه‌یه‌ک له کارمه‌ند و ڕاگهیاندکارهوه له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و پاره‌ی دزراوی هاوڵاتیان ده‌ژین، که‌چی هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌نه کار بۆ چه‌واشه کاری دژی هاوڵاتیان و نیشاندانی سپی به ڕه‌ش و ڕه‌ش به سپی ! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان ئهچێندای ئه‌تاتورکی په‌یڕه‌و ده‌که‌ن که به هه‌موو هێز و پێز و تواناوه دژه به ئیراده‌ی کورد و کوردستان و کوردبوونن. کۆڕه‌ک و که‌ناڵ چار دوو نمونه‌ی زه‌قن که به پاره‌ی دزراوی میلله‌ت ئه‌جێندای تورکی په‌یڕه‌وده‌که‌ن و له ڕێگه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێ ی نامۆ به کورده‌واری و زنجیره فیلمی تورکی دژ به مێژوو و ئادابی کورده‌واری چه‌ندین به‌رنامه‌ی سه‌رگه‌رمکردنی گه‌نجان له هه‌وڵی تخدیر کردنی گه‌نجاندان به ئومێدی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌نج بکه‌ن و ئاگاداری ژیانی سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نه‌مێنن و سه‌رگه‌رم بن به هه‌ندێ شتی داڕنراو له ڕه‌وشت و زانست و مه‌عریفه، به‌مه‌ش ده‌سته‌مۆکردن و کۆنتڕۆڵکردنی گه‌نجان ئاسان ده‌بێت و تۆپی یاریکردن به سامان و خاک و سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌وه بۆ هه‌میشه له ساحه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه . به‌ڵام ئه‌وی لێره‌دا جێی دڵخۆشیه ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات خه‌ریکه به ته‌واوی هه‌ره‌س بێنێت، ئه‌وه‌تا گه‌نجان به ئاگا هاتوونه‌ته‌وه‌و به‌نج و سه‌رمه‌ست نابن، ئه‌وه‌تا هێزی گه‌نجانه شه‌قامی جوڵاندووه‌و چیتر نادادی قبوڵ ناکات و ڕاده‌په‌ڕێت .
3. دیموکڕاسی : لاتان عه‌جایب نه‌بێت که دیموکراسی یه‌کێکه له عه‌جایبه‌کانی کوردستان . تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌م هه‌رێمه باس له‌وه‌ده‌که‌ن نمونه‌ی دیموکڕاسی کوردستان بگوازینه‌وه بۆ هه‌موو عێراق و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ! ڕاست ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌نیه له ههڵىژادرنی ئازاد‌دا هه‌ر چوار ساڵێک سه‌رۆکی حیزبه‌کان ده‌گۆڕێن و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر چوار ساڵێک ڕووده‌دات ! له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا هه‌ر سی پارێزگاکه‌ی هه‌رێم له لیستی ڕه‌شدا بوون ، باره‌گای پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌سوتێنران ، ڕۆژنامه نوسه سه‌ربه‌خۆکان ده‌کوژران، ته‌نانه‌ت ئازادی ڕاده‌ربڕین به جۆرێ ته‌سک ببووه‌و که جگه له ڕووپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت ، تاکه پلاتفۆڕمی ڕاده‌ربڕینی ئازاد ژووری ته‌والێتی مزگه‌وته‌کان بووه ، ئه‌مه یه ئه‌و دیموکڕاسی یه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ وڵاتانی تری تسدیر بکه‌ن ؟ !
4. هه‌ڵبژاردن : گوێ له‌هه‌ر به‌رنامه و که‌ناڵ و ڕادیۆیه‌ک ده‌گری ، هه‌ر ڕۆژنامه‌و گۆڤارێک دهخوێنینتهوه ، سه‌ر به‌هه‌ر ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنێتدا ده‌که‌ی، له هه‌ر کۆڕ‌و مه‌جلیسێکدا ئاماده ده‌بی، باس باسی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لات و نادادی سه‌رکرده‌کان و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاته ... هه‌مووان باس له خراپی ڕه‌وشی ژیان و لێڵی ئایندهی تاک و کۆمه‌ڵی کورده‌واری ده‌که‌ن ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له دوو ده‌یه‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێستا هه‌روابووه ، که‌چی هه‌میشه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان وێنه‌یه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی پیشانداوه، هه‌میشه هه‌مان سه‌رکرده‌ی نادادگه‌ر و هه‌مان حیزبی فهرهودکهر و هه‌مان ده‌موچاوی نه‌خوازراو هاتوونه‌وه سه‌ر ته‌خت و ده‌سه‌ڵات، ده‌بێت نهێنی ئه‌مه چی بێت ؟ !
5. داهات و خۆش گوزه‌رانی : له ته‌واوی دنیا دوو دیارده به ئاڕاسته‌ی یه‌ک ئیش ده‌که‌ن ئه‌ونیش داهات و خۆش گوزه‌رانین ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی تا داهاتی وڵات زیاد بکات هاوڵاتیانیش له خۆش گوزه‌رانی زیاتردا ده‌بن، وه پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر راسته. که چی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هاوکێشه‌کان تهواوجیاوازن ، هه‌ر چه‌نده داهات و سامانی وڵات زیاد بکات ، هاوڵاتی له هه‌مان بازنه‌ی هه‌ژاریدا ده‌خولێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ڕایه‌ڵه‌یه‌ک به داهاتی وڵاتی خۆی نه‌به‌ستێته‌وه. سه‌ڕای ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی کوردستان هه‌یه‌تی ، ئه‌و بودجه‌یه‌ی له به‌غداوه دێت، ئه‌و داهاته نه‌وتیانه‌ی که ولاتێکی پێ به‌ڕێوه ده‌چێت، که‌چی هاوڵاتی هه‌ر به‌ده‌ست هه‌ژاری و بێ کاری و بێ لانه‌یی و کرێچێتی و بێ خزمه‌تگوزاری ده‌تلێته‌وه .
6. که‌رکوک و هه‌ڵه‌بجه : سه‌ری زمان و بنی زمانی به‌رپرسه‌کان ئه‌م دوو شاره‌یه: که‌رکوک و هه‌ڵه‌بجه. له تیۆردا که‌رکوک دڵ و قودس و هه‌ڵه‌بجه‌ش شوناسی کورده له جیهان، به‌ڵام له واقیعدا دوو شاری وێرانه‌ن به جۆرێ ئاسه‌واره‌کانی وێرانکرانیان بوون به ماکی هه‌میشه‌یی ئه‌و دوو شاره و هه‌ڵمه‌تی ئیهمالکردنی ئه‌م دوو شاره به ئاشکرا به سیمای شار و ژیانی هاوڵاتیانه‌وه دیاره . ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م دوو شاره له موزایه‌ده‌ی سیاسی و کارتی دبلۆماسیدا به کاردههێنرێن، نیو ئه‌وه‌نده ئاوڕ له شار‌و هاوشاریانی نه‌دراوه‌ته‌وه .
7. ئاسایش و پێشمه‌رگه : ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌میشه سه‌رنجمان بۆ ترس له مجهول ڕاده‌کێشن، پێمان ده‌ڵێن ترسێک له ئارادایه که ده‌گونجێ ژیان و ژیارمان لێ تێکبدات، ترسێک که سه‌رچاوه‌که‌ی نادیاره‌و ته‌نها ناوی هه‌یه ، ئه‌ویش : مه‌ترسی ده‌ره‌کی . که‌چی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا و له واقیع دا مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر ژیان و ژیاری هاوڵاتیان بریتی بوون له مه‌ترسی ناوخۆیی نه‌ک ده‌ره‌کی . ئه‌وه پێشمه‌رگه بوو ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی سورکرد به خوێنی کورد و کورد کوژی به‌ده‌ستی ئه‌و و به پلانی سه‌روو خۆیه‌وه کرا ، ئه‌وه چه‌ک به‌ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵین هاوڵاتیان لێیان ده‌ترسن و به نامۆ و مه‌خلوقی عه‌جایب له ڕه‌فتار و کردار ده‌یان بینن و شه‌قام و گه‌ره‌ک و شار و شارۆچکه‌یان پڕ کردووه له ترس . عه‌جایبی و پاڕادۆسکی ئه‌م حاڵه‌ته له‌وه‌دایه که ده‌بوو ئه‌م هێزانه سه‌ر چاوه‌ی ئارامی و ئاسایشی ده‌روونی بن بۆ هاولاتیان نه‌ک سه‌رچاوه‌ی ترس و تۆقاندن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست