کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەریوەبەرایەتى گشتى وەرزش ولاوان بەشدارى هەلمَەتەكانى هەلبژاردنەكان دەكات

Sunday, 14/03/2010, 12:00


لە ماوەى رابردوو لە میانەى هەلمەتەكانى هەلبژاردنەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان؛ چیایى تەیمور كە بەریوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و لاوانى سەر بە وەزارەتى وەرزش و لاوانە بڕى زیاتر لە 2500دەستە جل و بەرگى بەخشیە سكرتاریەتى یەكیتى لاوانى دیموكراتى كوردستان؛ ناوبراو بۆ ئەوەى تۆزیك شەرعیەت بداتە كارەكە داواى لە سەرجەم ناوەندەكانى یەكیتى لاوان كردبوو لە هەردوو پاریزگاى هەولیر و دهۆك بۆ ئەوەى لە لایەن قائمقامەكانەوە نوسراوى داواكارى كەل و پەلى وەرزشى  ئاراستە بكریت0بۆ زیاتر دووپاتكردنەوەى ئەم قسانەى سەرەوەشمان كەلو پەلەكان كەپیكهاتبوون لە (فانیلاوشۆرت وتۆپى پێ) لە بارەگاى ناوەندى هەولیر لە سەر 100م پاریزرابوون تا ئەوكاتەى دابەشكران و پاشانیش لە بەر خراپى جۆرەكانیان زۆربەیان لە بازار لە لایەن وەرگرانیانەوە هەرزان فرۆشكرانەوە0
 چیایی تەیمور كە خەلكى دهۆكە هەرچەندە بە بە بەردەوام و بە بۆنەو بێ بۆنە گلەیى زۆر ئاراستەى پارتى و سەركردایەتیەكەى دەكات بەلام ئەمەى وەكو دوا كارت بە كارهێناوە بۆ ئەوەى لە شوینى خۆى بمینیتەوە یان بكرێت بە بریكارى وەزیرى ناوبراو 0شایانى باسیشە كەوا ناوبراو ئەم جۆرە كارانە بەبێ ئاگادارى وەزیرى رۆشنبیرى ئەنجام دەدات دیارە ناوبراو لە گوێ ى گادا نوستوەو ئاگادارى ئەم جموجولەى ناو وەزارەتەكەى نیە لە لایەكى ترەوە چیایی تەیمور براى تەیمور تەیمورى ئەندامى سكرتاریەتى یە كیتى لاوانەو دەیەوەێت پیگەى ئەمیش لە ئەنجامدانى گەندەلى لەم رێكخراوە زیاتر بەهێز بكات بە تایبەتیش كە بەرپرسى دارایی ئەم رێكخراوەیە0
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە