كوردۆساید: خالیدی خوله سور سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمارده‌كات
Wednesday, 19/08/2009, 12:00
سوید
ئه‌ندامێكی ناوه‌ندی چاك به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند كه خالید خوله سور له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی ناوه‌ندی چاك ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی سكاڵا تۆمارده‌كات، چونكه ناویان له‌ناو لیستی ئه‌نفالچییه‌كاندا داناوه.
مسته‌فایی حه‌سه‌ن گه‌وره به‌رپرسی كه‌یسی جاش‌و ئه‌نفالچییه‌كان له‌چاودرێری كۆردۆساید (چاك)، له‌لێدوانێكدا به‌سایتی هاوڵاتی وت"له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ناوه‌ندی چاك لیستی ژماره‌یه‌ك له مسته‌شار‌و ئه‌نفالچی سه‌رده‌می رژێمی بڵاوكرده‌وه كه كاتی خۆی له‌رۆژنامه‌كانی عێراق‌و سه‌وره بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق (نه‌وت شوجاعه)ی پێداون، له نێو ئه‌و ناوانه‌شدا خالیدی خوله سور له‌ناو لیسته‌كه‌دایه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه دوێنێ سێشه‌ممه، خالید خوله سور له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه داوای له‌ناوه‌نده‌كه‌یان كردووه رونكردنه‌وه بده‌ن‌و داوای لێبووردنی لێبكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی چلودێری كوردۆساید (چاك)، وتیشی"ئێمه سورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خۆمان‌و ئه‌ویش ئازاده با داوا تۆمار بكات‌و ئێمه ئاماده‌ین بچینه دادگا".
هه‌روه‌ها سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا كه "جاش و ئه‌نفالچییه‌کان بۆ ئه‌نفالکردن‌و شه‌هیدکردنی خه‌ڵک شه‌رمه‌زار نابن، به‌ڵام کاتێ ناویان بڵاوده‌کرێته‌وه به‌سوکایه‌تی ده‌زانن".
مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ناوه‌نده‌كه‌یان زیاتر له‌چوار ساڵ ده‌بێت، داوایان له‌دادگا كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستان‌و مرۆڤی سڤیل با دادگایی بكرێن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی كوردۆساید (چاك) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوی زیاتر له 450 كه‌سی تیادایه كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه نه‌وت شوجاعه‌یان وه‌رگرتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست