کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێك لە گەورەترین دزیەكانى حیدەرى شوێنەوارناس

Tuesday, 31/03/2009, 12:00


بێگومان لە هەموو وولاتێك كارى نۆژەنكردنەوە دەكرێت بۆ پاشماوە شوێنەواریەكان بە ئامانجى پاراستنى شوێنەوارەكان لە لەناوچون بەلام لە كوردستان بە تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوارى هەولێر نۆژەنكردنەوەى شوێنەوارەكان بریتیە لە دزین و قۆرخ كردنى پارەى پڕۆژەكانى ناوچە شوێنەواریەكان .

هۆكارى سەرەكى ئەم كارەش (حەیدەر) ناوێكە كراوە بەڕێوەبەرى شوێنەوارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتى شوێنەوارى كوردستان بەوەكالەت ، كە دەرچووى بەشى شانۆى پەیمانگاى هونەرە جوانەكانە و گاڵتەى بە شوێنەوارو شوێنەوارناسان دێت ، هەر لەم ماوەیە ئەشكەوتى بەستونى بە كاروان بارزانى فرۆشت، بەلام لەبەر ئەوەى یەكێكە لە سەگەكانى بنەمالەى بارزانى (لەگەل ئەوەى كە خۆى سۆرانیە) لەلایەن پشتیوان ناێادقى كوڕە جوان و مێبازەكەى بنەماڵەى بارزانى ئەم پۆستەى پێدراوە بۆ ئەوەى حیدەر دۆلەمەند بكات و هەندێك لایەنى خێرى بۆ ئەویش تێدا بێت .

بۆسەلماندنى ئەم ووتەى سەرەوە ، حەیدەر پێش ئەوەى ببێت بە بەڕێوەبەرى شوێنەوارى هەولێر فەرمانبەرێكى سادە بوو لە دائیرى چاپخانەى پەروەردە ، لەسەر هەوڵدان بۆ كارى دزى نقل كرا بۆ بەرێوەبەرایەتى شوێنەوارى هەولێر ، لەوێ بە واسیتەى حیزبى پلەى بەڕێوەبەرى وەرگرت ، ئەوكات تەنانەت تواناى كڕینى ئۆتۆمبێلێكى خراپى نەبوو بەلام دواى وەرگرتنى ئەم پۆستە و دزینى پارەى چەند پڕۆژەیەك بە ماوەیەكى زۆر كەم سەیارەى بى ئێم ى كڕى و ژنى هێناو خانووى باشى دروست كردوو ئێستاش خاوەنى چەند پارچە زەوى یە .

ئەمانە هەمووى پاشەكەوتى دزینى پارەى پڕۆژەكانە .

گەورەترین دزینى لە پڕۆژەى نۆژەنكردنەوەى قەلاى بانەمان بوو كە بڕى (75730,000) حەفتاو پێج ملیۆن و حەوت سەدوو سى هەزار دینارى بۆ تەرخان كرابوو بۆ جارى یەكەم دوایى بڕى (39000000) سى و نۆ ملیۆن دینارى بۆ جارى دووەم وەرگرت بە مەبەستى ئەوەى شوێنەكە بكات بە ناوچەیەكى گەشت و گوزارى ، ئەو دوو بڕە پارە زۆرە لە ماوەى چەند مانگێك لە سالى 2005 لە حكومەت وەرگیرا ، بەو پارە زۆرە نەك تەنها قەلاى بانەمان كە بەشێكى كەمى رووخابوو بەلكو چەندین شوێنەوارى پێ چاك دەكراوە .

چۆنیەتى دزینى ئەو پارانە لە ڕێگەى حەیدەر بوو لە كاتى پێكهێناى لێژنە بۆ كارەكان چەند سەگێكى لە فەرمانبەرانى دائیرە دادەنا ئەوانەى كە دزى بۆ دەكەن و وەێلى ساختەى بۆ ئیمزا دەكەن ، بە تایبەت ئەو گروپەى بۆ نۆژەنكردنەوەى قەلاى بانەمان داینابوو



ئەگەر دەست هەڵنەگرى لەم كارانە دژى ناوچە شوێنەواریەكان پەردە لەسەر هەموو پەڕۆ پیسەكانت هەڵدەدەمەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە