حیزبه‌کوردیه‌کانی ئێمه حیز بنین کۆمه‌ڵه میلیشیای چه‌کدارن - به‌شی دوهه‌م
Sunday, 08/05/2011, 12:00
کاتێک که ده‌ڵێین حیزبه‌کانی کورد کۆمه‌ڵێ میلیشیای چه‌کدارن، هه‌ندێ له‌وحیزبانه‌ی که چه‌کداریشیان نیه، هه‌میشه ئاماده‌ن چه‌ک له دوژمنانی کورد وه‌رگرن بۆ پارێزگاری بوونی خۆیان له ساحه‌دا. وه‌ک له ڕابوردودا ڕوویداوه، به‌لام سه‌یرئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که لهگهڵیانان، وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی، له شه‌سته‌کانه‌وه ته‌نها ویستی نیشتمان په‌روه‌ری و ئه‌وتۆنۆمی یا بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان بووه که هانده‌رێ بووه بۆ چونه پاڵیان،
هه‌ڵه‌یه دژایه‌تی خه‌ڵکانێ که به‌دوای ئهوحیزبانهوهن، ئه‌وانه که‌س وکارو میلله‌تی خۆمانن که هه‌میشه ویستویانه پێش مه‌رگه‌ی نه‌به‌ردو شۆڕش گێڕبن، ئێمه لێره‌دا باس له خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی هه‌ندێ له فه‌رمانبه‌ران و سه‌رکرده‌کان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌م حیزبانه له‌وه‌تی دروست بوون، یا له‌م دوایی یه‌دا که بودجه‌ی ساڵانه له به‌رهه‌می نه‌وت وه‌رده‌گرن به‌هیچ جۆرێک به‌رنامه‌ی خوێنده‌واری و ڕۆشنبیریان نه‌بووه، چوونکه زۆربه‌ی ئه‌وخه‌ڵکه‌ی دامودهزگایان به‌ده‌سته وه‌یه خۆیان نه‌زانن، یا نه‌خوێنده‌وارن، هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت و به‌تواناو زانیاربیت، له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نده‌ڵه‌کان نی یه بواریان بده‌ن، وه‌ک خۆیان به‌خاوه‌نی هه‌موو ووڵات و داموده‌زگا بزانن، و وه‌ک ئه‌وه وایه که به‌شه‌ڕو سه‌رکه‌وتنی شۆڕشگێڕی ئه‌وان حکومه‌تی هه‌رێمیان دروست کردبێ. ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی به‌دوایانه‌وه‌ن تا ئێستا،زۆربه‌یان ناچارکراون، چوونکه کار‌و موچه‌و زۆربه بواری ژیانیان داگیر کردوون‌و ئازادی له‌ده‌ست میلللهتی تێکۆشه‌ردا نه‌ماوه. زۆربه‌داخه‌وه، ئه‌وانه‌ی که مایه‌ی هیواداری به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌دان به‌شۆرشی ڕزگاری خوازی کوردبوون، ئێستا به شێوه‌یه‌کی جیاواز ئه‌نفالی کورد ده‌که‌ن، به‌عسیه‌کان دێهاته‌کانی کوردیان وێران کرد‌و مه‌جالی کارکردیناین نه‌هێشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی بێ کارکه‌ن و بیانکه‌ن به مووچه‌خۆر و به‌ناچاری ببن به جاش، ئێستا ئه‌مانیش به شێوه‌یه‌کی جیاواز ئه‌وکاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، کشتوکاڵ نه‌ما، کارخانه نه‌ما و زۆرخهڵکیان ناونووس کردووه به‌ناوی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌و پاره‌ی به‌لاشیان ده‌ده‌نێ به‌مه‌رجێ لایه‌نگیریان بن. ئیترههتا که‌س کارنهکاو وه‌ک جاران له‌شاخ هه‌میشه میوانی به‌لاشی سهرورگی میلله‌ت بن به‌ناوی شۆڕش و پارێزگاری له ووڵاته‌وه. یابانیه‌کان زۆربه‌یان ڕۆژی هه‌ژده سه‌عات کارده‌که‌ن که‌چی کارمه‌ندی لای ئێمه ساڵی هه‌ژده سه‌عات کار ناکه‌ن، زۆربه‌یان هه‌رنازانن کارکردن چی یه. که‌ی سه‌ربه‌خۆیی ووڵات وا ئه‌نجام ده‌درێ؟
هه‌ڵه‌یه دژایه‌تی پۆلیس و ئاسایش، چوونکه ئه‌وانه و به به‌شداری میلله‌تی تێکۆشه‌ر نه‌یان هێشت وه‌ک به‌غداو حلله و عه‌ماره و ناوچه‌که‌نی عه‌ره‌بستان ناوچه‌ی هه‌رێم ده‌ستی جادوگه‌رو ئه‌وانه‌ی که لایان وایه کلیلی به‌هه‌شتیان له‌مل دایه خه‌ڵکانی بی تاوان بته‌قێننه‌وه له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه‌و سه‌ره‌ی به‌نزین وپۆلیس و پاسه‌وانی بێ تااوانی ووڵات که بۆ نان په‌یداکردن بۆ ماڵ‌و منداڵیان ناچارکراون ئه‌و کارانه بکه‌ن، من ئه‌وه چه‌ند جارێک هاتومه‌ته‌وه بۆووڵات هه‌میشه حه‌زمده‌کرد ده‌ست بکه‌مه ملی ئاسایش و پۆلیس و ماچیانکهم چوونکه ئه‌وانه ئاسایشی هه‌رێمیان پاراستوه به پشتیوانی ئێوه‌ی به‌ڕیز و نیشتمان پهروهرکاردهکهن وسهرکهوتوبوون تا ئێستا، له‌به‌ر ئه‌وه کفره دژایه‌تی و براکوژی، نابێ بیه‌ڵین جارێکی تر شتی وا ڕووبدا
ئه‌وه‌ی دروست بووه سه‌رئه‌نجامی بارێکی سیاسی جیهانیه له ناوچه که‌دا و هه‌تا ڕاپه‌ڕینه‌که‌ش میلله‌ت کردی، هه‌تا ساحه‌که ته‌خت وسه‌لامه‌ت نه‌بوو له شاخ نه‌هاتنه خواره‌وه و به‌زۆر دامودهزگایان گرته ده‌ست. دامودهزگایان هه‌رزۆر به‌ره‌ڵڵایه، گه‌ر سه‌ر به لایه‌ک/حیزبێک نه‌بیت کارت ناده‌نێ، یا گه‌ربته‌وێ کارێکی بازرگانی بکه‌ی ده‌بێت خۆیان به‌شدارو شه‌ریکت بن، ئایا ئه‌مه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری نی یه؟ به‌عسیه‌کانیش له بواری کاردانا له‌مان زۆر پیاوتربوون، به‌ڵام له بواری بازرگانی گه‌وره‌دا، وه‌ک لهسهرچاوهیهکدا بینیم 18 له شه‌ریکه گه‌وره‌کانی بازرگانی که هه‌موو به‌ده‌ست رژێمی به‌عسه‌وه بوو، له‌م 18 شه‌ریکه‌دا ته‌نها یه‌کێکی به‌کورد درابوو، که ئێستاش له‌گه‌ڵ حه‌کومه‌تی ههڕێمدا هه‌مان به‌خشیش و ئیمتیازی بازرگانی به‌عسیه‌کانی دراوه‌تێ و یه‌کێکه له ناسراوه‌کانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی. من کاتی خۆی که له ووڵات بووم، هه‌میشه دژی فاشیه‌تی عه‌ره‌ب بووم به‌جۆرێک که هه‌رگیز داوای بوون بهعسیهتیم لێ نه‌کراوه به‌ڵام به‌پێی شه‌هاده‌ی خۆم کارم هه‌بوو.
ئه‌م گه‌نده‌ڵانه ئه‌وه‌نده به‌ره‌ڵڵان، لایه‌نی ڕۆشنبیریان پشت گوێ خستووه، به‌عسیه‌کان هه‌تا به‌سه‌ر پیوه مابوون، به‌رنامه‌ی له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واریان هه‌بوو، به‌لام به‌لای ئه‌مانه‌وه خوێنده‌واربوون وڕۆشنبیربوونی میلله‌ت زه‌ره‌ریانه، چونکه هه‌تا میلله‌ت خوێنده‌وارو زاناتر بێ ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مان لاوازتر ده‌بێ و کۆمه‌ڵی میلیشیایان که‌متر ده‌بن. ئیمانوێل کانتی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: 'رێگرتن له زانیاری بۆ ئه‌وه‌یه دڵسۆزی ئه‌و خه‌ڵکه بۆ خۆیان بهێڵنه‌وه و به‌رده‌وام دڵسۆزی دامووده زگای ڕژیم بن' له‌به‌ر ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵه‌کان نایانه‌وێ خه‌ڵک زاناتربێ و ههقو حسابیان له‌گه‌ڵدا بکا. که زانیاری قه‌ده‌غه‌کرا به هۆی نه‌بوونی بواری فێربوونه‌وه، ته‌جروبه‌ی ژیان و ووت‌وێژی ئه‌وخه‌ڵکه ساویلکانه تر‌و ته‌سک ده‌بێته‌وه و بێ ئاگا‌و گێل و نه‌زان ده‌بن، که‌به‌رده‌وام ئاگات له ڕاستی رووداوه‌کان نه‌بێت، ئیتر توانای بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ لاواز و که م ده‌بێته‌وه ، هه‌ر تێگه‌شتن و بیرکردنه‌وه‌یه له ڕاستیه‌کان که دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵستی هاوبیران کۆ ده‌کاته‌وه له‌یه‌کتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێم. له‌فه‌لسه‌فه‌ی زمانه‌وانی لۆجیک ویتجنستن فه‌یله‌سوفی نه‌مساوی ده‌ڵێت، که ئاگادار‌و زانیار نه‌بووی، لۆجیکی زمانه‌وانیت بۆش و به‌تاڵ ده‌بێت، تا وای لێدێ واتا کانت/قسه‌کانت ئیتر به‌که‌ڵک و جێی واقیعی ناگرن، واتاکانت بێ که‌ڵک ده‌بن، وه‌ک هه‌ندێ لهزوڕنا لێده‌رانی گه‌نده‌ڵه‌کان، چی تر خه‌ڵکی زیره‌کو خوێنده‌وارو به ئاگا گوێیان لێ ناگرن،.
زۆرسه‌یره باسی گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵه‌کان وه‌ک تۆپه‌ڵێ پیسایی هه‌تا زیاتر چیلکه‌ی لێده‌ی زیاتر بۆنی پیس ده‌داته‌وه، هه‌موو له بیرمانه دوای ڕاپه‌ڕینه‌که، که ڕۆژئاوا قهراریانداو سنوریان بۆ ده‌ست درێژی فاشی سهددهام دا بۆ فڕینی فڕۆکه‌کانی، به دانانی نۆ فلای زۆن، که‌چی سه‌رکرده‌کانی کورد، پاش نزیکه‌ی 30 هه‌زار کوشتار ی خه‌ڵکی کورد، هه‌موو به‌په‌له چوون بۆ به‌غدا بۆ لای سه‌ددامی فاشی بۆ سوپاس کردن و ماچکردنی، ماچی شه‌رمه‌زاریان دانا به کارێکی سیاسی زۆر گرنگ، ئێنمه له ئه‌وروپا خه‌ریک بوو سه‌رمان ده ئاوسا و شه‌قمان ده‌برد له داخا، ئه‌م ماچکردنه وه‌ک دوایی ده‌رکه‌وت کهڕۆژیاوا پێی وتبوون که بیکه‌ن، به‌ڵام تا ئێستاش ته‌واو نه‌زانراوه بۆ ئه‌وه‌نده گێل وبێ مێشک بوون، له کاتێکدا باسی کورد‌و ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر میدیای جیهان به‌رده‌وام بوو بۆ دوو هه‌فته، به‌و ماچکردنه وه‌ک کاره‌باکه‌ی سلێمانی له پڕێکدا کوژایه‌وه، وه‌ک تاریکی ماڵه‌کانی شار هه‌موو ده‌نگوباسمان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکانی جیهان دیار نه‌ما، ئه‌مه بووبه یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته سیاسیاکانیان که تا ئێستا ئاگادار نیم نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کورد باس وره‌خنه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌باره‌یه‌وه کردبێ، بوو به مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و غهموو مه‌راقێکی زۆر بۆ خه‌ڵکانی بهئاگاو ڕۆشنبیر، بۆ خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵیش ئه‌وه سیاسه‌تێکی زۆر گرنگ بوو، وه‌ک ده‌ستکه‌وتێک، پاش نابودکردن و جێنۆسایدی خه‌ڵکی کورد.
چه‌ندین ساله سیاسی و نوسه‌رانی چه‌پ و ڕاستی کورد گۆرانی به حه‌ره‌که‌ی ڕزگاربوونی فه‌لستین دا ده‌ڵێن،، به‌ڵام فه‌له‌ستینیه‌کان یه‌که‌م پشتگیریکه‌ری فاشی سه‌ددام بوون، هه‌تا جارێک یاسر عه‌ره‌فات به هه‌ندێ سیاسی کورد ده‌ڵێت له‌کۆڕێکدا له سوریا: ئه‌وه‌نده باسی ئێمه ده‌که‌ن، بۆ باسی خۆتان ناکه‌ن؟ نه‌گبه‌تی میلله‌تی کورد ئه‌وه بووه تا ئێستا ، نه‌ک ته‌نها خه‌لکانی دێهاتی و هه‌ندێ له خه‌ڵکانی تری که‌م خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وارو بێ ئاگا بوون، سیاسیه‌کانیشمان زۆریان گێل و نه‌زانن. هه‌تا ئێستا هیچ حیزبێکی ناسراو یا هیچ که‌س له ناسراوانی عه‌ره‌ب وفارس و تورک پشتگیری داواکانی ڕزگاریخوازی میلله‌تی کوردیان نه‌کردووه، مه‌عه‌مه‌ر قه‌زافی نه‌بێ، من خۆم له لیبیا بووم شه‌خسی دوهه‌می دوای خۆی که عبدالسلام جه‌للود بوو له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بهدکوردهکانی ووت: ئێوه ده‌تانه‌وێ ئیسرائیلێکی ترمان بۆ دروستکه‌ن، براده‌رێکی کورد وه‌ک بیستم به‌ناوی که‌ریم سنجاری هه‌ستاو وه‌ڵامێکی چاکی دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی تر هیجیان نه‌یانتوانی و ده‌لێن له‌ترسدا ده‌میان دهچهقان.. من خۆم حیزبی نه‌بووم و له‌وێ نه‌بووم، کۆمه‌ڵێک بووین ڕێمان که‌وته لیبیا له ساڵی 82/83 بۆ کارکردن، که‌چی شه‌ش مانگ ترشوخوێ کراین و داوای کاری سیایان لێ ده‌کردین و ئێمه‌ش نه‌مانکرد، وه‌ک بوون به جاش له شێوازێکی جیاوازدا.
چه‌ند جارێک تاک تاکێکی چه‌پ له عه‌ره‌به‌کان نه‌بێ که‌مێ باسی کوردیان ده‌کرد، ئه‌وانه‌ش که‌س گوێی لێ نه‌گرتوون وه‌ک موزه‌فه‌ر نهووابو هه‌ندێ نوسه‌ری میسری تاکه تاکی شیوعیه‌کانی عیراق، له کامپه‌ینه‌کانی ئه‌نفال وجێنوسایدی میلله‌تی کوردا هیچ له برا عه‌ربه‌کان یا فه‌له‌ستینیه‌کان به‌ئاشکرا ناڕه‌زایی خۆیانیان درنهبڕی، هیچ که‌س له‌برا موسوڵمانه‌کانی جیهان پشتگیری خۆیان بۆ کورد ده‌رنه‌بڕێ .
هه‌میشه هه‌ر له کۆنه‌وه له‌ووڵاتی ئێمه‌دا، مه‌به‌ستم کوردوستانه نه‌ک عێراق، 'چونکه عێراق دا تهپێنراوه به‌سه‌رمانا' به‌رهه‌می خۆمانمان به‌رده‌وام بووه، زۆر که‌م نه‌بێ به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌مان پێویست نه‌بووه، خۆم له بیرمه له ساڵه‌کانی شه‌سته‌کانا، له سه‌رده‌مێکدا که هێشتا ئامێری یه‌خچاڵ و ته‌له‌فزیۆن نه‌بوو، به‌بار به‌فری شاخه‌کانمان به‌کار ده‌هێنا له هاوینا و باره شوتی شاره‌زوور ده‌گه‌شته کوه‌یت و ووڵاتانی خه‌لیج، به‌رهه‌می خۆماڵی جلوبهرگوو پێڵاو، ته‌نها بابه‌تی شوشه‌و شه‌کرو چاو ئوتوموبێل نه‌بێت هیچی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌مان پێویست نه‌بوو. پۆلیس و مامۆستا و هه‌ندێ کارمه‌ندی میری نه‌بی که‌س مووچه خۆر نه‌بوو. وا ئێستا به‌رهه‌می کشتوكاڵ نه‌ما، ده‌شتی هه‌ولێر وشارهزور بێ به‌رهه‌م و رووباره‌کان و کاتیاوه کان هه‌ر به‌به‌لاش ده‌ڕژینه ئاوه ڕۆکانی تره‌وه و له‌ده‌ست ده‌چن، ته‌ماته‌و خه‌یار و بابه‌تی زه‌ڵاته له سوریا و ئێرانه‌وه، هێلکه له توورکیاوه، داموده‌زگای ئه‌و ووڵاتانه ئه‌وه‌نده جێی بێ باوه‌ڕی و گومانن دوورنیه ژه‌هر به خواردنه‌کانه‌وه نه‌که‌ن بۆ له‌ناوبردنی کورد، چوونکه کورد بووه به چقڵی چاویان. ئایا ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشی سه‌ره‌تان و نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته هۆکه‌ی مه‌راقی وه‌زع و گه‌نده‌ڵی وبه‌رهه‌می خواردنی ئه‌و دوژمنانه نه‌بێت ئه‌ی بۆچی ئه‌و هه‌مووخه‌ڵکه ده‌مرێ؟ که‌ده‌چیته بازاڕی سلێمانی، که سه‌یری بابه‌تی جل‌و به‌رگ ده‌که‌ی، دوکاندار ده‌ڵێت: تورکی ئهێله، منیش ده‌مووت: والله ماده‌م به‌رهه‌می تورکه به پوڵێک نامه‌وێ، ئه‌وه‌ی رژێمی فاشی تورک به‌کوردی کردوه‌و ده‌یکا بی وێنه‌یه له دڕنده‌یی دا له جیهانا ده‌بوا خه‌ڵکی کورد هیچ به‌رهه‌می تورکیان نه‌کڕیایه، به‌لام هه‌مو کۆنتراته گه‌وره‌کان دراوه‌ته ده‌ست تورک، چونکه سه‌رکرده‌و فه‌رمانبه‌رانی کورد ترسنۆکن. ئه‌گه‌ربه‌رده‌وام به‌رهه‌می خۆمانمان ببوایه ئیتر ناچاری به‌رهه‌می پیسی ئه‌وان نه‌ده‌بووین و گهرسنورهکانیان لێ داخستینایه ئه‌ڵه‌به‌ته ئه‌وه‌نده کاری نه‌ده‌کرده سه‌ر باری ئابووریمان و پێویستیمان پێیان نه‌ده‌بوو که مل که‌چی داوا‌و مه‌رجه‌کانیان بین.
یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم بازاری چینییه ، که پڕه لهزبل، چین وه‌ک سوپه‌رپاوه‌رێکی دڕنده که وا خه‌ریکه کاسپی خه‌ڵکی کورد‌و میلله‌تانی جیهانی سێهه‌م داگیرده‌کا، وه‌ک جۆرێکی تازه له سیاسه‌تی داگیرکه‌ری، هه‌تا به‌رهه‌می هه‌ندێکی ئه‌وروپاش له‌ناوده‌با، به‌دزینی زانایی و کرافتی کاسبکارانی میلله‌تانی وه‌ک کورد وا خه‌ریکه ئه‌وه‌شمان له‌ده‌ست ده‌چی، حکومه‌تی چین که سریلانکا ڕێی کردنه‌وه‌ی به‌نده‌رێکی سه‌ربازی پێ دان، ئیتر هه‌موو که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی و چه‌کی پێویستی دا به حکومه‌تی سریلانکا بۆ ئه‌وه‌ی جێنوسایدی خه‌ڵکی تامیل بکا، ئێمه ده‌بوو پشتگیری ئه‌و خهڵکانهبکهین که وه‌ک خۆمان ژێرده‌سته‌ن و جێنوساید ده‌کرێن و هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، ماوتسی تۆنغ خۆی یه‌کێکه له دیکتارۆره ناسراوه‌کانی مێژوو، ئه‌و ئاڵای یه‌کسانی و کۆمۆنیستی یه هه‌مووی درۆیه‌و درۆبوو، با به‌س بهزۆرنای خه‌لکانی تر هه‌ڵپه‌ڕین ، ده‌بوو بواری به‌ربڵاو به هه‌موو کۆمپانیاکانی دهرهوهنهدهن بۆبه ئاره‌زووی خۆیان هه‌رچییه‌کیان ده‌وێ بیکه‌ن و تاڵانی به‌رهه‌م وکرافت وزانیاری به‌رهه‌م هێنان کاڵای جوانی ڕه‌سه‌نی کوردیمان وونکهین و ببیاندهنه ده‌ست دوژمن‌و کومپانیاکانی ده‌ره‌وه؟
بازاڕی شاره‌کان پڕه له پزیشکی درۆزن و ده‌رمانی ساخته، بۆ به بێ شناسنامه‌ی کارسازی بیه‌ڵن که‌س کار بکا؟ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی پاش ماوه‌یه‌کی زۆر کێشه‌ی له‌گه‌ڵ تورکه‌کانی شاری حه‌له‌بدا که حه‌لب خۆیدا به‌ده‌سته‌وه، یه‌که‌م کارکهکردی یاسای بازرگانی دانا، که که‌س به بێ شناسنامه‌ی باوه‌رپێکراو لایسنس نابێ هیچ کارێک بکه‌ن، به‌تایبه‌ت کاری پزیشکی و سهیدهله، سه‌یرکه‌ن، هه‌شت سه‌دساڵ له‌مه‌وبه‌ر کورد سه‌رکرده‌ی وا زانای هه‌بوو که سوپه‌رپاوه‌ری سه‌رده‌م بوو، وه‌ک فارس و عه‌ره‌ب و تورک ئیسلامیان به‌کارهێنا بۆ درتوستکردنی ده‌سته‌ڵات ئهیوبیهکانیش نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵ ئیمپراتۆریان هه‌بوو، به‌ڵام ڕێزی بۆ دانانێین، چونکه زیره‌کانه لێکۆڵینه‌وه‌ی لهسهرناکهین و بێ ئاگاین له ڕاستیه‌کانی ڕووداوه‌کانی مێژوو وه‌ک چۆن لۆمه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌که‌ین که ده‌وڵه‌تی بۆ کورد دروست نه‌کرد، سه‌لاحه‌دین سوپهرپاهور بوو و ئیمپراتۆرێکی دروستکرد که به‌رامبه‌رهه‌موو جیهانی ڕۆژئاوا وه‌ستا، به‌ڵام که خۆی نه‌ما، که‌سی تر وه‌ک خۆی نه‌بوو له‌کوردا له‌جێی بۆبه‌رده‌وامی و گه‌شه‌دان بهفهلسهی ژیانی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی کورد . هه‌تا ماوه‌یه‌کی که‌م پێش مردنی هه‌ر سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی شه‌ڕی خاچه‌کان بوو هه‌موو ژیانی له‌سه‌ر پشتی ئه‌سپ و له‌ناوه‌ڕاستی له‌شکره‌کانی دا به‌سه‌ربرد، له‌به ر ئه‌وه نه‌یپه‌رژا گهربیویستایه هیچ بۆکورد بکا، چونکه ئهوهێزهگه وره ی به‌ناوی دژایه‌تی ئاینه‌وه لێی کۆبوبوه‌وه له تورک‌و کورد وعهرهبو ئه‌فریقی ئێستاش کێشه‌کان له‌وانه‌یه جیاوازبن، به‌ڵام بهڕۆشنبیرکردنی میلله‌ت و زانابوونی میلله‌ت یه‌کیه‌تی کوردایه‌تیمان به هێزتر ده‌بێ.
له‌ووڵاتی ئێمه‌دا به‌رده‌وام خه‌ڵک ده‌مری و ده‌ڵێن عه‌مری خوای کرد، که‌ی خوایه‌کی وا زانا و به‌توانا شتی خراپ ده‌کا؟ کۆلکه ئیسلامهکانمان، هه‌رچیه‌کی باش ده‌کرێ، ده‌ڵێن خۆمان ده‌یکه‌ین، به‌لام شته خراپه‌کان ده‌ڵێین عه‌مری خودایه. سه‌رکرده‌کانی ئێمه له‌م بواره‌شدا دۆڕاون و لێی نازانن، کوا هیچ زانیاری و رشنبیری ته‌ندروستی؟ هه‌موو که‌بابی کوشنده ده‌خۆن هه‌تا ده‌مرن و به‌خه‌یاڵی خۆیان هه‌موو به‌ره‌و به‌هه‌شت. خۆ که مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دا بژی و نه‌مرێ ئه‌و هه‌وڵدانه ته‌نها له‌به‌ر درێژه دان به ژیانی خۆی نیه، به‌ڵکو مرۆڤ ده‌ژی بۆ درێژه‌دان به خۆشگوزرانی ماڵ وخێزان و که‌س و کار‌و خۆشه‌یستانی، له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ ته‌نها هه‌ر بۆخۆی ناژی.
له زانیاری بازاڕی ئازاد‌دا کاربه‌ده‌ستان نه‌زانن، که‌س به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتی خۆی بهرهڵڵاناکا بۆ کۆمپانیا جیهانیهکان ووڵاته‌که‌یان فه‌رهود که‌ن، به‌ڵێ بازاڕی ئازاد هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی مه‌رج و یاسای بازرگانی، وا هه‌تا میهنهو کارامه‌یی خه‌ڵکانی کاسب کاریش له‌ناوده‌به‌ن، چوونکه وا ووڵاتی چین ڕانکو چۆغه‌و هه‌تا ئاڵای کوردوستانمان بۆ دروست ده‌که‌ن، ئه‌ی داوه‌شین گه‌نده‌ڵه‌کان، ئایا لهبیرتانماوه نه‌خشی که‌مه‌ربه‌ندی ئافره‌ت وکڵاوی کوردی و پانیبه‌رزی ئافره‌تیش بده‌نه ده‌ست چینی یه‌کان؟ چینینهکان ده‌ڵین کورده‌کان داوامان لێ ده‌که‌ن که شتومه‌کیان بۆ دروستکه‌ن که ته‌نها نیو سه‌عات ئیش بکا، توخوا ئه‌وه شه‌ره‌فی کوردایه‌تی و نیشتامن په‌روه‌ریه که خه‌ڵک ئه‌وه‌نده بێ ویژدان و گه‌نده‌ڵ بێ؟ ئه‌ی دینه‌که‌تان چی به سه‌رهات؟ ئه‌گه‌ر میلله‌ت وای لێ بێ، وا ده‌گه‌یه‌نێ که نه‌خشی هه‌ڵسوکه‌وتی دزی و گهندهڵیهتی له‌سه‌ر ئه‌ڵقه‌کانی / جینه‌کانی دی ئێن ئه‌ی دروستبوونمان چه‌سپ بووه.
به‌ڕێزان گه‌نده‌ڵی هه‌ر له داموده‌زگای هه‌رێمدا نی یه به‌ڵکو ده‌بێ له عه‌قلیه‌تی زۆر خه‌ڵکی کوردا بسڕێته‌وه، چونکه بیست ساڵ به‌ره‌ڵڵایی وا به‌په‌له ناگۆڕێ، بۆ نموونه خه‌ڵکی وا هه‌یه زۆرجار له کۆڕه کوردیه‌کانا قسه‌ی زل زل له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌که‌ن ، هه‌رله‌و خه‌ڵکانه له فڕۆکه‌خانه‌کانی له‌نده‌ندا به جانتای گه‌وره‌وه به جگه‌ره‌ی قاجاخهوه ده‌گیرێن و ده‌درێنه دادگا ، گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆریه‌ت له عه‌قڵیه‌تی زۆر خه‌ڵکدایه، نزیکه‌ی 40 ساڵ ڕژیمی فاشی به‌عسی سه‌ددام و بیست ساڵ گه‌نده‌ڵی هه‌رێمی کوردوستان ڕێز‌و نرخی مرۆڤایه‌تی وا لاوازکرد. من خۆم له زانکۆیه‌کی کوردوستان چه‌ندجارێک ده‌چووم بۆ لای براده‌رێکم له وێ کارده‌کا، بۆی باس ده‌کردم که قوتابیه‌کان ده‌پاڕێنه‌وه له مامۆستاکانیان بۆ ئه‌وه‌ی بچن ده‌رسه‌کانیان پێ بڵێن، ئه‌وانه‌ی به ماسته‌رو دوکتۆراوه که ده‌بێ پێشه‌وای ڕۆشنبیرکهری ئه‌و گوڵه جوانانهبن که به‌هیوان کوردوستانی سه‌ربه‌خۆمان بۆ دروست بێ، زۆر سه‌یره ماسته‌رو دکتۆرا بووه به باو، هه‌تا چه‌کداره‌کانیش ده‌یانه‌وێت شه‌هاده‌ی به‌رز بێنن، توخوا که‌ی جێی باوه‌ڕه چه‌کدارێک به ده‌مانچه‌و پاسه‌وانه‌وه بچێته ده‌زگای پیرۆزی کۆلێژو زانکۆ بۆ خوێندن و وه‌ده‌ست هێنانی شه‌هاده‌ی به‌رزو که‌چی به‌رده‌وم بێ له ژیانی گه‌نده‌ڵی دا؟ تکایه قوتابیه گوڵهباغهکانی داموده‌زگای ڕۆشنبیری، با مامۆستاکان له گه‌نده‌ڵی پاک بکه‌نه‌وه به تایدو لفکه‌و سابوون، ئینجا رووبکه‌نه خه‌ڵکی تر. بی گوومانم گۆران هه‌رده‌بێ ببێ چوونکه ئه‌مه پیویستیه‌کی سروشتی ژیانه‌و له‌وانه‌یه دوابخرێ، به‌ڵام به هیچ هێزێک ناوه‌ستێنرێ.
شارستانهیهتی جیهان هه‌میشه له گۆڕانا بووه، مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای شارستانیه‌ته‌وه هه‌میشه له یه‌کتره‌وه فێربووین بۆ چاککردن و خۆشگوزه‌رانکردنی ژیانیان، وا ئێستا له سه‌ده‌ی 21 دا ده‌گاته لای ئێمه، هه‌موو که‌ون و سروشت وشارستانیه‌ت و هه‌تا ئهستیرهکانیش له گۆڕاندان، با ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت گۆڕان رووبدا و خه‌ڵک ڕۆشنبیرترکرێ، با پاره له ووڵاته‌کانی ده‌ره‌وه وه‌رنه‌گرن بۆ هه‌ر کارێکی ڕامیاری، چوونکه دوژمنه‌کان هیچ پاره‌یه‌ک ناده‌ن به گروپه میلیشیاکان/ حیزبه‌کانمان به بێ مه‌به‌ستی گێره‌شوێنی و دوژمنایه‌تی، وه‌ک ده‌ڵێن هه‌ندێ له گروپه میلیشیاکان له ئێران و خه‌لیج و سه‌عودیه پاره‌وه‌رده‌گرن، به‌بێ هیچ ئاگاداریه‌کی حکومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵکی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێ، ئه‌وه خۆی له خۆیدا گه‌نده‌ڵێ نه‌بێ ئه‌ی چیه؟
له هه‌ڵه‌بجه بووم چه‌ند مانگێک لهمهوپێش، مزگه‌وتی وا هه‌یه 40 پاسه‌وانی له‌سه‌رنوسراوه که موچه وه‌رده‌گرن، ئایا ئه‌وه مزگه‌وته یا ڕه‌بیعه‌ی جاشه؟ یا به‌چی دین و یاسایه‌کی مرۆڤایه‌تی ڕه‌وایه که‌س پاره‌ی به‌لاش وه‌رگرێ؟ هه‌تا ئێستا که‌ی ماڵی خوا جێی مه‌ترسی ده‌ست درێژی که‌س بووه؟ با هه‌وڵ بده‌ین خۆمان دیموکراتکهین له گه‌ڵ ههوڵدانمانا بۆ دیموکراتکردنی دامووده‌زگای فه‌رمان ره‌وایی حکومه‌تی هه‌رێمدا، کاتێک خه‌ڵکێک که له‌ماڵه‌وه دیکتاتۆربێت ، ئایا چۆن داموده‌زگای دیموکراتی پێ ده‌برێ به‌ڕێوه؟ ئێمه دیکتاتۆرو چه‌وسێنه‌ری زۆرلهخۆشهیستانمانین وه ک هاوسه‌رو خوشک و دایک‌و منداڵه‌کانمان، که‌ی ئه‌وه ڕه‌وایه منداڵێک له‌به‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک که ده‌یکا ده‌بێ به چه‌قۆ بیکوژی یا لهبهرخا تری شه‌ره‌فی که‌سوکار خۆی بسوتێنێ و بمرێ؟ هه‌تا وا بین داموده زگا له ده‌ست گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆریه‌ت پاک ناکریته‌وه، دیموکراتی ڕاستگۆ هیچ فهلسهوفهو ئاینێک ئه‌وه نیه که خا نوو ڤیلا له ده‌ره‌وه یا له سه‌یرانگاکان هه‌بێت و خۆت خه‌ریکی شه‌رواڵ پیسی بیت و هه‌موو ئازادیه‌ک له ماڵ و منداڵت قه‌ده‌غه که‌یت، مرۆڤ ده‌توانێ ته‌نها یه‌ک هاوسه‌ری خۆش بووێ، ئه‌مه ڕووداوێکی ئاسایی سروشت و ژیانه، ئیتر بۆ دیموکراتی ده‌سته‌ڵات به‌کاربهێنیت بۆ به‌ره‌ڵڵای و گه‌نده‌ڵی زه‌لام خۆی؟
ئایا که‌س له نوسه‌ران وپهرلهمانتارو ڕۆشنبیرانی کورد هه‌تا ئێستا تێبینی ئه‌وه ناکه‌ن که زۆر له خاڵکانی کوردی خۆمان له‌ناو شار‌و شارۆچکه‌کانا به‌رده‌وام به‌بێ شه‌رمانه چاوده‌بڕنه ئافره‌ت و سه‌یری ئافره‌ت وه‌ک سه‌رچاوه‌ی جنسی و ته‌ماحی بی ناموسی ده‌که‌ن؟ چونکه سه‌یرکردنی ئافره‌ت به به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژیه له شهرهفوو ناموسی مرۆڤ، هه‌تا هه‌ندێ له‌و خه‌ڵکانه ئه‌وه‌نده بێ شه‌رم و سه‌رسه‌رین هه‌تا ئافره‌ت هاوسه‌رو براو باوک‌و که‌س و کاری خۆیشیان له‌گه‌ڵدا بێ هێشتا به‌وجوره سه‌یری ده‌که‌ن و ڕاسته‌وخۆ ده‌سدرێژی ناموسیان لێ ده‌کرێ، ئایا که‌س له نوسه‌ران و ڕۆشنبیران وفه‌رمانبه‌ران عه‌قڵ و تێگه‌شتنی مۆرڤایهتیان نی یه که ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته ده‌ستدرێژیه له نامووسی یه‌کتر و جێی سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاریه؟ ئایا کۆلکه مه‌لاکان و پێشه‌وا ئاینی یه‌کان ئه‌وه‌نده بێ دهماغن که هه‌ست به‌وجۆره ده‌ست درێژیه بێ شه‌رمانه ناکه‌ن که هه‌وڵبدرێ ئامۆژگاری و یاسا له‌دژی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته دانرێ؟ ئێمه گه‌ر ڕێزی شهرهفو ناموسی یه‌کتر نه‌گرین ئیتر چۆن ده‌توانین برایانه‌و نیشتمان پهروارنه ڕێ له ده‌ستدرێژی دوژمنانی کورد بگرین؟ له ووڵاتانی ڕۆژئاودا ئافره‌ت نه به‌ته‌نیا قبوڵی ده‌کاو نه‌له‌گه‌ڵ که‌س وکاردا، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته گه‌ر هه‌بێت خه‌ڵکانی نه‌خۆش وبهرهڵڵا خه‌ڵکی ووڵاتانی جیهانی سێهه‌من و زۆر جار ده‌درێنه به‌رشه‌ق.
ئه‌ی یه‌کیه‌تی ئافره‌تان و خه‌ڵکانی کامپه‌ینی پارێزگاری مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان تا ئێستا ئه‌م که‌مو کوڕیه پر له شه‌رمه‌زاریه نابینن؟ هه‌وڵبده‌ن پیاوی کورد پیاوانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و ڕێزی مافی ئافره‌تان وکه‌س و کار‌و خۆشه‌ویستانمان بپارێزین.
ئاخۆ کارمه‌ندی کۆمپانیاکانی ده‌ره‌وه که له ناوچه‌ی هه‌رێم کارده‌که‌ن چیمان پێ بڵێن که‌و به‌وجۆره به‌ره‌ڵڵایی یه هه‌ڵسوکه‌وتی زۆر له پیاوانی ئێمه وا ده‌بینن؟ بهرڕێزان باسه‌کان زۆرزۆرن ناکرێ له یه‌ک نوسراودا هه‌موی کۆبکرێته‌وه.
(ئێمه که شه‌رفی ئازادی دموکراسی و ده‌ربڕینی بیروڕاوههستمان هه‌یه، ڕاست ناکه‌یه‌ن و ڕاستگۆنین ئه‌گه‌ر به ڕقی تایبه‌تی و شه‌خسیه‌وه بنوسین ، و ئه گه‌ر هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایه‌به‌تی خۆمان هه‌بێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسراوهکانمانا ڕاستگۆ نین)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست