تورکیا و ئازادی ڕاده‌ربڕین و قسه‌کردن
Friday, 29/03/2013, 12:00
سهرنوسی ڕۆژنامه‌ی تایمز ڕۆژی سێ شه‌ممه 26 / 3
ڕژێمی ئهوتۆکراسی ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت توانایه‌کی بێ سنوری هه‌بێت له چاودێری میدیای ڕۆژنامه‌گه‌ریدا و نایه‌وێت گوێ له که‌سی تر بگرێت، و هه‌رکه‌س هه‌رشتێ بڵێ و به‌دڵی ڕژێم نه‌بێت له به‌ندیخانه توندیکا. هه‌روه‌ک وینستن چێرچل ووتبووی: 'مێژوو ده‌بێ به چاکی ناوم تۆمارکا چونکه من ده‌مه‌وێت بینووسمه‌وه.' به‌لام ئۆردوگانی تورکیا چاوه‌ڕێ ناکا و بێ ئارامه تا بزانین مێژوو چۆن ناوی تۆمار ده‌کا، ئه‌م ده‌یه‌وێت ڕۆژنامه‌و میدایا که به ترادیشنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌قی سه‌ره‌تایی مێژوو ده‌نوسێ به دڵی خۆی چۆن ده‌یه‌وێت وا باسیکه‌ن. ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی به و جۆره و به‌دڵی ئۆردوگان خۆی باسی نه‌که‌ن ده‌بێ جه‌زایه‌کی قورس بده‌ن. کۆمیته‌ی پارێزگاری ڕۆژنامه‌نوسان له نیویۆرک باسی تورکیا ده‌کاو ده‌ڵێت تورکیا خراپترین ڕژێمه بۆ به‌ندکردنی ڕۆژنامه‌نوسان له‌سه‌روی ئێران ولاتی چیندایه له‌سه‌ر سه‌کۆی یه‌که‌می ڕژێمه داپلۆسێنه‌ره‌کانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، وا له تورکیا 49 ڕۆژنامه‌نوس له به‌ندیخانه‌دان. به بۆچۆنی ڕژێم ئه‌مانه په‌یڕه‌وی یاسای دژی تیررۆریزم ودژایه‌تی گروپه تێرۆریسته‌کان ناکه‌ن و به‌دڵی ڕژیم هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و وه‌ک ڕژێم ده‌ڵێت ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسانه ڕاستیه‌کان ده‌گۆڕن بۆ دژایه‌تی ڕژێم.
بۆ نموونه باسی په‌یوه‌ندی نێوان کێشه‌ی کورد و ڕژێم که ڕۆژنامه‌یه‌ک بلاویکرده‌وه به تاوان دانراو سه‌رنوسه‌ری به‌ندکرا چونکه به پێچه‌وانه‌ی یاسا بوون، هه‌روه‌ک ڕۆژنامه‌نوس به‌ناوی 'ته‌یب تیمێل' یه‌کێک لهوڕژنامه نوسانه‌یه که به‌ندکراوه و سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی' ئازادیا ولاته 'و ته‌نها ڕۆژنامه‌ی کوردیه له تورکیا به‌ره‌و ڕووی حوکمی 20 سال به‌ندکردن ده‌بێته‌وه و تاوانبار کراوه به بوون به ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان، ڕژێمی تورکی ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه تاوانبار ده‌که‌ن به نوسینی بابه‌تی قه‌ده‌غه‌کرا و، هه‌روه‌ها ده‌زگای نهێنی تورکی شریتی قسه‌کردنیان تۆمارکردوه بۆ مه‌به‌ستی تاوانبارکردنی و حوکمدانی. وه‌ک ڕۆژنامه‌ی تایمز زیاتر باسده‌کا به‌م جۆره ڕژێم جه‌خت ده‌خاته سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادی نوسین بۆ تۆقاندنیان و ده‌رکردنی چه‌ندین له کارمه‌ندی ڕۆژنامه‌گه‌ری دانانی ڕێگری بۆ ئازادی قسه‌کردن و باسکردنی ڕژێمی تورکیا و ده‌م به‌ستنی ڕۆژنامه‌نوسان و ئاوا چه‌ندین له ڕۆژنامه‌نوسانی ناسراوی تورکیا له سه‌رکار ده‌رکراون. هه‌روه‌ک له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندا مانگه‌دا ڕۆژنامه‌ی' دهنگوباسی میلله‌ت' به‌ناوی' حه‌سه‌ن چێمال' له‌سه‌رکار ده‌رکرا دوای ئه‌وه‌ی ئۆردوگان تاوانباری کرد به باسی لێدوانی ئاشتی نێوان ڕژێمی تورکیا و په‌که‌که، و له تورکیا نه‌مانی نوسینه‌کانی ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه ناونراوه به 'مردنی ڕۆژنامه‌گه‌ری' و ئه‌م بۆچونه‌ی خه‌ڵکی توارکیا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ڕژێمی ئۆردگان ده‌یه‌وێت لغاوی ده‌می ڕۆژنامه‌گه‌ری بکاو بێ دهنگیانکا، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نوسان وا هه‌ست ده‌که‌ن که توانای به‌رگری ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتی داپلۆسێنه‌ری ڕژێمیان نیه. به بۆچوونی ڕۆژنامه‌ی تایمز وه‌ک ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته ناشیرینه وداپلۆسێنهره ده‌بێته هۆی وره‌به‌ردانی گیانی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ره‌وه شێوازی دیکتاتۆری له ولاتێکدا که دانراوه به 17 هه‌مین ولاتی گه‌وره‌ی ئابووری له جیهانا.
و چاوه‌ڕوان ده‌کرا به سه‌رکردایه‌تی ئۆ‌ردۆگان به‌ره‌و دیموکراسی بڕوات نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. هه‌روه‌ک هه‌وڵی کامپه‌ینی گۆڕان خه‌ریک بوو وای له ڕۆژئاوا وبراده‌رانی ده‌کرد ده‌سخۆشی لێبکه‌ن وا دیاره هه‌موو وه‌ک ئاوکردن به‌سه‌ر ئاسنی گه‌رمدا هه‌ڵم ده‌کاو دیارنامێنی و هه‌موو درۆ ده‌رچوون، چونکه ڕژێمی ئیسلامی ئۆردوگان تێشکانی وه‌ده‌ستهێنا له‌م هه‌وڵانه‌یدا هه‌روه‌ک ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌مریکی 'وه‌ڵته‌ر کرۆنکایت' باس ده‌کا و ده‌ڵێت:
' ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری نه‌ک ته‌نها چاکه بۆ دیموکراسی، خۆی له خۆیدا دیموکراسیه'
و ئه‌مه ڕاستیه‌که که نه‌ک ته‌نها حکومه‌تی ئێمه ده‌بی چاودێری بکا به‌ڵکوو هه‌موو ولاتانی جیهان ده‌بێ چاودێربن و نه‌فه‌س ته‌نگ نه‌بن له چه‌سپاندنی یاسای ئازادای ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، هه‌روه‌ک ڕژێمی کرێشنهری ئهرجهندتینی هه‌وڵ ده‌دا بۆ چاودێرکردن و سنوردانان بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری که زۆر جار له پێش نان و چای به‌یانیانا هیچ نه‌بێ به ره‌وڕووی 3 جۆر ڕه‌خنه لێگرتن ده‌بێته‌وه و تاوانبارکراوه به داپلۆسینی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری که ده‌نوسن له‌باره‌ی وه‌زعی ئابووری و به‌رزبوونه‌ی' ته‌زه‌خومی'، هه‌ڵئاوسانی ئابوری، له کاتێکدا ڕژێم هه‌وڵده‌دا ڕاستیه‌کانی کێشه‌ی ئابوری ولات بشارێته‌وه. به‌ریتانیا تا ئێستا ناسراوه به ولاتێک که چه‌ندین له ڕۆژنامه‌نوسانی تورکیا‌و ئه‌رجه‌نتین هه‌میشه سه‌یریده‌که‌ن و به هیوان بۆ کۆمه‌کی کردن، به‌لام ترس هه‌یه ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بخرێته به‌ر پرسیاره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵێک بدرێ بۆ دانانی هه‌ر جۆره سنور‌و یاسایه‌ک بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، مه‌به‌ست وه‌ک له‌ماوه‌ی سالی ڕابووردودا هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه ده‌کرا له سه‌ر یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری و لێکۆڵینه‌وه ی' ڵێڤهسن ئینکوایهری' که چه‌ندین ڕۆژنامه نوس به تاوانی زیاده‌ڕۆیی و ده‌ستخستنه ژیانی تایبه‌تی چه‌ندین خه‌ڵکی ناسراوه‌وه بۆ مه‌به‌ستی دزینی زانیاری بلاوکردنه‌وه‌یان تاوانبارکران و هه‌وڵ ده‌درا جۆرێک له یاسا دابنرێ بۆ ڕێگری ڕۆژنامه‌نوسان له ده‌ستکێشانه ناو باسی ژیانی تایبه‌ری خه‌لکی.
ئه‌مه ڕواله‌تی ڕژێمی تورکی فاشیه که هه‌وڵده‌دا ئیمپراتۆری عوسمانی دروستکه‌ن خه‌وی شێوازی داگیرکه‌ری عوسمانی نوێ بکه‌ن، چونکه تورکیا له سۆمال ده‌زگای یارمه‌تی و ماڵیان بۆ هه‌تیوو بێکه‌س دروست کردووه به‌لام له‌کوردستان هه‌زاره‌ها گوندیان ڕوخاندووه و هه‌زاره‌ها منداڵی کوردیان هه‌تیو کردووه و خه‌لکی ئۆپۆزیسیۆن و کورد جێنۆساید ده‌که‌ن. ئاشکرایه گۆڕان بۆ ئه‌م ڕژێمه ده‌بێ هه‌ر به‌کوته‌ک و بهزۆربێ، جێی باوه‌ڕنیه ئه‌م جۆری ملهوڕیه‌ی هه‌روا سوک و ئاسان له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بگۆڕێ، چونکه هه‌تا ئێستا هه‌ولیان نه‌داوه‌و هه‌نگاویان نه‌ناوه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و دواوه ڕۆشتوون، هه‌رچه‌ند له سیاسه‌تدا لێدوان ئاسایی یه، به‌لام به ئاشکرا ده‌ی بینین که له‌زانیاری گۆڕانا که له دانیشگاکان ده‌خوێنرێت، گۆران وا به‌په‌له ئاسان نیه بۆ هیچ که‌س و داموده‌زگایه‌ک، جاوه‌ره گۆڕان بۆ تورکی خاوه‌ن 90 ساڵ مێژووی فاشیه‌ت و کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال و جێنۆساید.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه من باسی به‌هاری عه‌ره‌بیم به‌لاوه نامۆ بوو، ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا ڕاستگۆ بوونایه ده‌بوو له تورکیاوه ده‌ست پێ بکه‌ن، ئه‌میش یاریه‌کی تری ڕۆژئاوا له ناوچه‌که‌دا، سه‌یرده‌که‌ی ئه‌و دیکتاتۆرانه که خۆیان له‌سه‌ره‌تاوه دروستیان کردون، بیانگۆرن و دیکتاتۆر و ئه‌ڵقه‌له گوێی خۆیان خسته جیگایان و هه‌ر بهمیللهتان خۆیان ئه‌م گۆڕانانه‌یان پێکهێنا و له‌م گۆڕانانه‌دا دیموکراسی ته‌واو نیه، و به‌لکو جۆرێکه له ئازادی هه‌روه‌ک گۆندهلیسا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی پێشوو جارێک خۆی له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی باسیکرد. دیموکراسی به‌رگێک نیه بیکه‌ن به‌سه‌ری که‌سا، فه‌لسه‌فه‌یه‌ک و که‌لتورێکی نامۆیه بۆ چه‌ندین له میلله‌تان که به‌رده‌وام به که‌لتوری دیکتاتۆری و داپلۆسێنه‌ر و بت په‌رستی ژیاون و ڕاهاتوون، ئه‌م گۆڕانه ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه به هه‌ندێ ئازادی ده‌ست پێ بکا وه‌ک ههنگاوێکی سه‌ره‌تایی بۆ دیموکراسی. هه‌روه‌ک له کاتی ڕوخانی حوکمی عه‌بدولکه‌ریم قاسم که به‌عسیه‌کان ڕژێمی کۆماری عێراقیان ڕوخان به پشتیوانی ڕۆژ ئاوا له سالی 63 دا زۆربه‌ی خه‌لکی به‌غدا له پشتی عه‌بدول که‌ریم بوون به‌تایبه‌ت خه‌لکی کرێکار‌و هه‌ژار ئاماده‌بوون بۆ شه‌ڕکردن و پارێزگاری هه‌زاره‌ها شه‌ڕیان له دژ به‌عسیه‌کان کرد، به‌لام به‌عسیه‌کان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا 10 هه‌زاریان له خه‌لکی به‌غدا کوشت، هیچ که‌سیش له ڕۆژئاوا باسی ژێرپێ خستنی مافی مرۆڤیان نه‌کرد چونکه گۆڕانه‌که به دڵی ڕۆژئاوا خۆیان بوو، ده‌فه‌رموو با به‌حره‌ین و سه‌عودیه بگۆڕن و کۆمه‌کی کۆمهڵگایانکهن با هه‌ستن. ڕژێمی تورک هه‌تا ئێستا ڕازی نیه هه‌ندێ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بدا ئیتر چۆن جێی باوه‌ڕ ده‌بێ بۆ باسی ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ له کوردستانی باکور؟ باری ئابووری تورکیا وا له گهشهدانایه وه‌ک له ڕۆژنامه‌کانا باس ده‌کرێ پیویستیان به یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا نیه‌و خه‌و به دامه‌زراندنی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌وه ده‌بینن، به‌لام ئه‌و خه‌وه نایه‌ته دی ئه‌و سه‌رده‌مه گوزه‌شت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست