حیزبه‌کوردیه‌کانی ئێمه حیزب نین ، کۆمه‌ڵه میلیشیای چه‌کدارن - به‌شی سێهه‌م
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
دیکتاتۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رئه‌نجامی دابه‌شکردنی کوردوستان دروست بوون له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و ڕووخانی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیه‌کان له ناوچه‌که‌دا. وه‌ک مێژووناسێکی هیندی له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی لیبیا بۆ لابردنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی دوو باسی کرد. مه‌به‌ست له دروست بوونی ئه‌م دیکتاتۆرانه‌و کۆمه‌کی کردنیان به ووڵاته‌کانی ڕۆژئاوا‌و یه‌کییه‌تی سۆڤیه‌تی جاران له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ستراتیژی خۆیان بوو له‌ناوچه‌که‌دا، رژێمهکانیش به پێی ویستی ڕۆژئاوا ده‌بوو دیکتاتۆربن بۆ هێشتنه‌وه‌ی میلله‌تی کورد به دابه‌شکراوی. ستراتیژی ڕۆژئاوا له دابه‌شکردنی کوردوستاندا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو که به‌هۆی داپلۆسینی کورده‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و رژینمه دیکتاتۆرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌ڵقه له‌گوێیان بن و لهژێردهستیان ده‌رنه‌چن هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له ناوچه‌که‌دا نه‌کرێ. هه‌روه‌ک ده‌ڵێن که یه‌کێک له سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوه له دوای دابه‌شکردنی کوردوستان ووتبووی، کوردمان وا دهبهشکردووه بۆ چه‌ند سه‌د ساڵی تر ئه‌و ناوه ئاشتی و پێش که‌وتن به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ.
هه‌رله‌به‌ر ئه‌م جۆره دواکه‌وتوویی و نه‌زانیه حیزبهکوردیهکانمان به‌رده‌وام له شێوه‌ی کۆمه‌ڵه میلیشیای چه‌کداریدا دروست بوون، چونکه زۆربه‌ی رژێمه‌کان دروست بوون له ئه‌نجامی دانانی که‌مایه‌تی له‌سه ر فه‌رمانڕه‌وایی له‌بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌ستی ڕۆژئاوا له‌ناوچه‌که‌دا. نه دیموکراسی تورکیا دیموکراسی ته‌واوه‌و نه ڕژێمی ئێران نه هیچ کام له رژیمه عه‌ره‌به‌کان.
ئه‌گه‌ر تورکیا دیموکراسی بوایه، ئه‌ڵبه‌ته فه‌رمانداری ناوچه‌ی باکوری کوردوستا ن ده‌بوو له‌ده‌ست کورده‌کانا بوایه له‌گه‌ل دابینکردنی دیموکراسی و که‌لتوری وئازادی له‌هه‌موو بواره‌کانی تردا. له ئێران دا پێنج میلله‌ت هه‌یه‌و فارس که‌مایه‌تی یه گه‌ر بهراوردکرێ له گه‌ڵ هه‌موو میلله‌تانی تری ئیران دا. له سوریا که‌مایه‌تی شیعه‌کان به‌رده‌وام له‌سه‌ر فه‌رمانره‌وایی بووه.
له عێراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی یه‌وه، ئیمپراتۆری به‌ریتانی له سه‌عودیه له خێزانی هاشمیهکان پادشایهتیهکی کارتۆنی دروست کرد که سونه بوون به وجوره دوبه‌ره‌کی هه‌تا هه‌تایی له‌نێوان خه‌ڵکان و ڕه‌گه‌زی جیاواز‌و سێکتی جیاوازی خه‌ڵکی عێراق دا دروست کرد. عه‌بدول که‌ریم هه‌رچه‌ند باش یا یا خراپ بوایه بۆ میلله‌تانی عیراق نه‌یان هێشت بهسهرفهرمانڕهوایی یه وه بمێنێته‌وه، بێ گوومان ده‌ستی ده‌ره‌وه‌بوو، بووه هۆی ڕوخانی عه‌بدولکه‌ریم و ناچارکرا رووبکاته ڕوسیا/یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و به چه‌پ و کۆمۆنیست تاوانبارکرا و کوردیش ده‌ستی کرد به چالاکی و ده‌ستپێکردنی شۆڕش، له لایه‌کی تره‌وه جوڵانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی میللی عه‌ره‌ب که به‌دوای جه‌مال عه‌بدول ناێری میسر‌و ڕژێمی سوریا دژایه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی عه‌بدول که‌ریم کراو و به‌عسیه‌کانیش پشتگیری کوردیان به‌کارهێنا بۆ دروست بوونی خۆیان و ڕووخانی عه‌بدول که‌ریم قاسم و به‌وجۆره به‌عسیه‌کانی عێراق هاتنه سه‌ر حوکم.
له‌مێژوودا ئاشکرایه به‌رده‌وام ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و هه‌تا گه‌شتووته ڕاده‌ی لهشکرگهری و شه‌ڕی گه‌وره له پێناوی وه‌ده‌ست هێنانی گۆڕانا، لێره‌دا باسی هه‌ندێ له و ڕاپه‌ڕینانه ده‌که‌ین که جێگای مێژوویی یان هه‌یه له پێش که‌وتنی شارستانی جیهانا.
یه‌که‌مین له‌وانه شۆرشی یه‌کبوونی خێڵه‌کانی کورده‌کان له هه‌موو پارچه‌کانی کوردوستانا که له‌وسه‌رده‌مه‌دا به وولاتی میدیه‌کان ناسرابوو، که هه‌موو پێکه‌وه ئیمپراتۆری ئاشوریه‌کانیان له ناوبه‌رن. دوهه‌میان شۆڕشی یه‌کگرتنی هه‌موو یۆنانیه‌کان که توانیان به‌سه‌ر ده‌ست درێژی ئیمپراتۆری فارسه‌کانا سه‌رکه‌ون وده‌ستپێکردنی گه‌شه‌دان شارستانی ڕۆژئاوا له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد، سێهه‌م ڕاپه‌ڕین شۆڕشی فه‌ره‌نسی ساڵی 1889 . چه‌ندین شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی تر له مێژودا بووه و له ووڵاته‌کانی تردا، سه‌رئه‌نجامی ههرشۆڕشکێک و ڕاپه‌ڕینێک به‌دوای یه‌کدا کارتێکردن و چاولهیهکتر کردن به‌رده‌وام ئه‌م گۆڕانانه بووه‌ته هۆی پێش که‌وتنی شارستانی له جیهانا. دیکتاتۆره‌کان وداگیرکه‌رانی ووڵاتمان هه‌موو هه‌وڵێکیان داوه مێژووی شارستانی میلله‌ت و نیشتمانمان بسڕنه‌وه و هک فارسه‌کان که میدیه‌کان و ڕاپه‌ڕین و ئه‌فسانه‌ی چیرۆکی جه‌ژنی نهورۆزو ساڵی تازه‌ی کوردیان کردووه به سامانی مێژوویی خۆیان. سه‌رچاوه‌کان له خه‌زێنه‌ی زێڕینی کتێبخانه‌کانی ڕۆژئاوا‌و چه‌ندین له ووڵاتا نی ئه‌وروپادا ماون و پارێزراون، گه‌ر سه‌یری سه‌رچاوه‌ی مێژوویی دانیشگای کامبریدج و مه‌کته‌بی ڵێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئافریقاو ئۆریه‌نت له‌له‌نده‌ن بکه‌ین چه‌ندین جه‌ڵدی سه‌رچاوه‌ی میژووییان هه‌یه له‌سه‌ر کوردوستان و میزۆپۆتامیا، له به‌شێک لهوسهرچاوانهدا که کۆکراوه‌ی دانیشگای کامبردیجه به‌ناوی مێژوی ناوچه‌کانی ئێران و میدیه‌کان باسی میدیه‌کان ده‌کاو ده‌ڵێت: خێڵه‌کانی ناوچه‌ی شاره‌زوور که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاشوریه‌کان به زاموا ناویان ده‌برد له‌گه‌ڵ خێڵه‌کانی ده‌شتی ئه‌ربیل، ناوچه‌ی زاب ولهولهبی ده‌شتی گه‌رمیان و که‌رکوک که‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا به عه‌ره‌فا ناوده‌برا، له‌گه‌ڵ کورده‌کانی حه‌کاری و عیلام و ناوچه‌ی ده‌وری ده‌ریاچه‌ی ورمێ، که چه‌ندین جار و بۆ چه‌ندین ساڵ له‌جه‌نگدا بوون بۆبهرهنگاری په‌لاماری لهشکرگهری ئاشوریه‌کان که ده‌هاتن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی باج چوونکه کورده‌کان هه‌موو ساڵێک سه‌رپێچی باج دان و ژێرده‌سته‌یی ئاشوریهکانیاندهکرد، ئاشوریه‌کانیش به گه‌وره‌ترین له‌شکره‌وه هه‌ر دووسێ ساڵ جارێک ده‌هاتن بۆ کاولکردن و کوشتن و تاڵانی کردنیان، له‌وسه‌رده‌مه‌دا که گردی به‌کراوای به‌رده‌م شاری هه‌له‌بجه یه‌کێک بوو له شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی له‌شکره‌کانیان که به‌قه‌ڵای ئه‌تیلا ناسرابوو، تا ئێستاش دێی زه‌مه‌قی نزیک گردی به‌کراوا هه‌ر له‌و ناوه کۆنه‌ی زامواوه ماوه‌ته‌وه که ئاشوریه‌کان ناوچه‌که‌یان به زاموا ناوده‌برد.
ئاشوریه‌کان کۆده‌بوونه‌وه بۆ لێدانی خێڵه‌کانی کورد له شاره‌زوورو ڕیزه چیای زاگرۆس/هه‌ورامان و ناوچه‌ی وورمێ و عیلام. له‌م په‌لاماردانانه‌دا چه‌ندین دێهات و شارۆچکه‌ی کوردیان کاولدهکرد و خه‌ڵکی کوردیان کۆیله ده‌کرد، زۆر جار کۆمه‌ڵێکی زۆر منداڵانی کوردیان که له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان به‌دیل ده‌گیران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان ڕزگاربن به به کۆمه‌ڵ ده‌یان سوتان. ئه‌م په‌لامارانه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام بوو هه‌تا له ئه‌نجام دا هه‌موو سه‌رخێڵه کورده‌کان کۆبوونه‌وه و په‌یمانیان دا که هێزه‌کانیان یه‌کخه‌ن . وله‌وکاته‌وه، یه‌کێک له یه‌که‌مین ڕاپه‌ڕینی میژوویی گۆڕانی شارستانی ده‌ستی پێ‌کرد، که له چه‌ند ساڵ لهشکرگهری به‌رده‌ومدا میدیه‌کان له‌شکره‌کانی ئاشوریه‌کانیان تێکشکان و به‌ره‌و پایته‌خته‌که‌یان که نه‌ینه‌وابوو، هه‌موویان له‌ناوبردن و نه‌ینه‌وایان سوتاند و ده‌سته‌ڵاتداری ئاشوریه‌کانیان له ساڵه‌کانی 600 پێش زاین دا دوایی پێ هێنا.
له‌وڕۆژه‌وه میژووی سالی کوردی ده‌ستی پێ‌کرد که تائێست 2711 یه، (له‌کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ساڵه‌کان له‌و به‌رواره‌وه هه‌ندێ جیاوازی هه‌یه، ئه‌گه‌ر 612 پێش زاین بێت، ده‌بێت ئێستا 2623 بێت) ئێستا یاد کردنه‌وه‌ی وا یه‌کخراوه له‌گه‌ڵ 21/3 دا له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، هه‌تا ئێستا له یادکردنه‌وه‌ی ساڵی نه‌ورۆزدا که‌س باسی ئه‌م به‌سه‌رهاته مێژووییه مه‌زنه ناکات، هۆکه‌شی له‌وانه‌یه ته‌نها نه‌زانی و بێ ئاگایی داموده‌زگایه یا له‌ترسی دڵی یهشانی داگیرکه‌رانه. ئه‌م زانیاریانه کۆکراونه‌ته‌وه به هه‌وڵێ ڵێکۆڵهرهوانی ڕۆژئاوا له شوێنه کۆنه‌کانا / ئاپاریهکانا و گردهکانا هه‌مووی له هه‌ڵکه‌ندنی ئاپاری ناوچه‌که‌دا ده‌ستیان که‌وتووه و نوسراوه‌کان له‌شێوه‌ی خشتی قوڕو قسڵدان. له سلێمانی، له مۆزه‌خانه‌ی شار، سامانێکی مێژوویی زۆر چاکی تێدایه و به ڕیز به‌سه‌رهاته‌کانی میژوویی ناوچه‌که ڕیز کراون بهسهردیوارهکانی ناو بیناکه‌وه، که ده‌گیته سه‌ر مێژووی کورد، باسی میژووی کوردی لێ قرتاوه، هه‌روه‌ک سه‌رده‌می به‌عسیه‌کان چۆن بووه تا ئێستاش وا ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کارمه‌ندانی مۆزه‌خانه هه‌وڵم دا بپرسم بۆچی وایه؟ ووتیان ده‌بێ لێپرسراوی مۆزه‌خانه ببینم، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ری مۆزه‌خانه سه‌رگه‌رمی بیننی خه‌ڵکی تر بوو، هه‌رچه‌ند چاوه‌ڕوانم کرد نه‌متوانی بی بینم و لێی بپرسم بزانم بۆ مێژووی گوتیه‌کان و میدیه‌کانیان لێ لابراوه، ئه‌مه‌ش ده‌رکه‌وتنی لایه‌نێکی تری گه‌نده‌ڵی.
گه‌ر بڵێین تازه له سه‌ده‌ی 21 دا گۆڕان ده‌گاته لای ئێمه، هۆکه‌ی ته‌نها نه‌زانینی ڕووداوه‌کانی مێژوویی کوردوستانه که‌چۆن ڕه‌نج و تێکۆشانی باوباپیرانامان له بیر چۆته‌وه (وه‌ک له‌به‌شی دوهه‌می ئه‌م نوسراوه‌دا باسم کردووه) له ڕاستی دا هه‌وڵدانی گۆڕان و پێشکه‌وتنی شارستانی جیهان له سه‌ره‌تاوه له ووڵاتی ئێمه‌دا ده‌ستی پیکردووه، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه کێبه‌رکێی شارستانی میزۆپۆتامیاو ئاشوریه‌کان و میسریه‌کۆنه‌کان به‌رده‌وام بووه. له‌وسه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا کێبه‌رکێی به‌رده‌وامی ده‌سته‌ڵاتداری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان میزۆپۆتامیا و میسردا هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌هاتنی ئیسلام بۆ ناوچه‌که ده‌سته‌ڵات له‌ده‌ست عه‌ره‌ب دایه و میسر له‌گه‌ڵ هێرشی ئیسلامه‌کاندا که داگیرکرا و بوو به ئیسلام ته‌عریب کردنی نزیکه‌ی دووسه‌د ساڵی پێچوو، ئێمه ده‌بێ فهخربهوهوه بکه‌ین که تا ئێستا له پاڵ عارهبهکانا هێشتا نه‌یانتوانیوه تهعریبمانکهن وه‌ک سوریا‌و لوبنان وفه‌له‌ستین و میسر‌و ووڵاته‌کانی سه‌روی ئه‌فریقاو چه‌ندین شوێنی تر.
| هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وام ته‌عریبکردن به‌رده‌وامه له سنووره‌کانی کوردوستان دا و چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی ووڵاتی ئیسرایل مان لێ داگیرکراوه‌و به‌رده‌وام ووڵاته‌که‌مان ته‌عریب ده‌که‌ن.. عه‌ره‌به‌کان به‌هه‌موو جۆرێک ئیسلامیان به‌کارهێناوه بۆ داگیرکردن و تالانکردنی چه‌ندین له ووڵاتانی جیهان، به ئاره‌زووی خۆیان له واتاکانی فه‌رموده‌کانی خودا‌و په‌یامنێری خودایان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ره‌گه‌زپه‌رستی خۆیان به‌کارهێناوه. وه‌ک نوێژ وبه‌جێهێنانی پێویستیه ئاینیه‌کان هه‌موو به عه‌ره‌بی، تالانکردنی سه‌رچاوه‌ی زانیاری شارستانی زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان و به‌درۆوه کردویانه به ده‌ستکه‌وتی عه‌ره‌ب، له‌بیرمه له شه‌سته‌کانا ده‌یانوت شه‌یکسپیری سه‌رداری هونه‌ری وئه‌ده‌بی ئینگلیزی عه‌ره‌به‌و ناوی شێخ زوبه‌یره. که‌لتوری عه‌ره‌ب له درۆکردندا بێ وێنه‌ن، ڕه نگاوڕهنگی که‌وانه‌ی رۆژیان گۆڕی به پرچی ئایشێ و فاتمه، ناوی شاری شاره‌زوور کرا به سه‌یسایه‌ق، که شاره‌زوور ناوێکی کۆنی میژوویی شارستانی جیهانه. به‌هۆی ئاینه‌وه که‌لتوری قوره‌یشیه کانی پێش ئیسلامیان دابڕی به‌سه‌رمانا که ئافره‌تیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد، وا ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه تیرۆری ئافرهتو خۆشهیستانمان ده‌که‌ین که تووشی هه‌ندێ ههڵهدهبن ، هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک چاره‌سه‌رکردنی به کوشتن و تیرۆرکردنی مۆرڤ نی یه، کوشتنی مرۆڤی بی چه‌ک و بێ ده‌سته‌ڵات کرداری خه‌ڵکانی جه‌نگه‌ڵی وترسنوۆک و مورجریم و مێشک پووچن.
وه خوڕه‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی خێڵه‌کێتی عه‌ره‌ب به‌رده‌وام خه‌ریکه بووه له هه‌وڵدانا بووه زاڵ بێ بهسهرکهلتورمانا، ئافره‌ته کانمان وا هه‌موو خه‌ریکه به‌ڕه‌نگی چارشێوی پیس و ره‌نگی قوڕ داده‌پۆشین، له گه‌رمه‌ی هاین دا که ده‌ڵێی ڕۆژی گه‌رمی سوتێنه‌ری هاوین هاتوه‌ته خواره‌وه بۆ نیوه‌ی ئاسمان، ئافره‌ته قوڕبهسهرهکانامن ده‌بێ خۆیان داپۆشن و بچه‌وسێنه‌وه و سهروملیان پێچاوه‌و ده‌ڵێی هه‌موو له‌وزه‌تێن و ئازاری گوێیان هه‌یه، له زه‌مانی به‌عسیه فاشیهکانا ئافره‌تمان زۆر ئازادتر بوو تا ئێستا. ئه‌مه که‌لتوری جادوگه‌ری عه‌ره‌به‌و فه‌لسه‌فه‌ی ڕاستی ئیسلام نی یه، هه‌ندێ به ناو زانا‌و خێڵه‌کیه‌کانی عه‌ره‌ب ڕاستی یاسا‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیان گۆڕیوه، سه‌رچاوه‌ی مێژویی هه‌یه بۆ ده‌رخستنی ئه‌م ڕاستیانه، سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوه‌که‌ن بۆ زانیاری زیاتر: ئافره‌ت له ئیسلاما، نوسین‌و کۆکردنه‌وه‌ی
Women in Islam, by Wiebeke Walthers 2007
زیاتر له دوسێ هه‌زارساڵ لهمهوبهروهوه ئافره‌ت و پیاوی کورد ڕێزی یه‌کترمان هه‌میشه گرتووه‌و کارامه‌و کارمه‌ند له شاخ و دهشتهکانا له کارکردن‌دا شان به‌شان کارمان کردووه به ئازادی و برایه‌تی و به‌بێ خۆداپۆشین، به‌بێ ته‌ماشاکردنی ده‌ستدرێژی که وا ئێستا به‌رده‌وام که‌س له نوسه‌ران و ده‌سته‌ڵاتداران هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌ناوه بۆ پارێزگاری مافی ئافره‌ت و بۆ یاسا دانان له دژ ده‌ستدرێژی سه‌ر ئافره‌ت و تیرۆرکردنیان. تیرۆرکردن هه‌ر کوشتن نییه، به‌رده‌وامی چه‌وسانه‌وه‌و به‌شێوه‌ی بێ ڕێزی جنسیه‌وه که زۆر له پیاوی کورد چاودهبرنه ئافره‌ت، زۆربه‌ی چرکه‌و ساتێکی ژیانیان ده‌ست درێژی وتیرۆرکردنه.
جلی کوردی ئافره‌ت و پیاو هه‌ر له‌زه‌مانی زه‌رده‌شته‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه و هه‌میشه ڕێزی لێ گیراوه‌و به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌به‌رمان کردووه وه جوانترین شناسنامه‌ی کوردایه‌تی ئێمه‌یه، وا ئێستا له سه‌رده‌می حکومه‌تی هه‌رێم دا به‌رده‌وام بێ ڕێز ده‌بێ خه‌ریکه وای لێ بێ ببێ به جێی گاڵته‌و قه‌شمه‌ری، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم که ڕواڵه‌تی کوردایه‌تی و جلی کوردی له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی کورد بێ رێزکرێ وئهویشمان له‌ده‌ست چێ وه‌ک چه‌ندین لایه‌نی که‌لتوری کوردایه‌تیمان. ده‌بوو هێزی چه‌کداری پێشمه‌رگه هه‌موو به‌جلی کوردیه‌وه بوایه، مه‌به‌ست له‌گۆڕینی چی یه، ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌وه و دوژمن نه‌بێ؟
یه‌کێک له و نیشانه زه‌قانه زۆر له خه‌ڵکی کورد به جلی چاکه‌ت و پانتۆڵه‌وه ده‌چن بۆ سه‌یران و ناوشاخه‌کان، هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه حوشتر به‌شاخی هه‌ورامانا هه‌ڵزنێ. له‌خۆیان وایه چاکه‌توپانتۆڵ و بۆین باخ پیاو به‌رزترو به‌نرخ تر نیشان ده‌دا، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه هاتووه که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژێرده‌سته بووین بۆیه وا خۆمان به‌که‌م ده‌زانین. وا خه‌ریکه جلوبه‌رگی کوردی ڕانکوچۆغهو پهستکو فه‌ره‌نجی و کوڵه‌باڵ و پانیبهرزو سه‌روکڵاوی زێڕینی ئافره‌تمان و مشکی و جامانهمان لا نامۆ ده‌بێ و گاڵته‌مان به‌و دیمه‌نانه دێ، ئه‌م بۆچوونه کارێکی دژایه‌تی ڕواڵه‌تی کورده‌واریه. جلی کوردی توند‌و تۆڵ و پشتوێن به‌ستن سه‌روکڵاو نیشانه‌ی ئاماده‌یی توندوتۆڵی کارکردنه که له جلی ئافرهتو پیاوماندا به‌رده‌وام بووه، وه‌ک نیشانه‌ی ته‌مبه‌ڵی دیشداشه له‌به‌رکردنی عه‌ربه‌کان نی یه که زه‌ق ترین نیشانه ورگ به‌ره‌ڵڵایی و ته‌مبه‌ڵی و کارنه‌کردنه. هه‌ر سروشتی ڕووبه‌ری به‌رزونزمی ووڵاته‌که‌مان و شاخه‌کانمان کورد هه‌میشه توند‌و تۆڵ و کارمه‌ند و به‌رهه‌م هێنهربووه وا ئێستا ده‌سته‌ڵاتداری حکومه‌تی هه‌رێم به پاره‌ی به‌لاش خه‌ڵکی کورد بێ به‌رهه‌م و ته‌مبه‌ڵ ده‌کا. ژیان کارکردن و به‌رهه‌م هێنانه و هه‌ستی وه‌ده‌ست هێنان وباوهڕبهخۆبوونی مرۆڤ دروست ده‌کاو به‌رده‌وام که‌لتوری سه‌ربه‌خۆیی و باوه‌ڕبه‌خۆ بوون دروست ده‌کا، به‌ڵام سیاسه‌تی بێ کاری ماڵی به‌لاش خواردن و موچه‌ی به‌لاش گیانی کارکردن و به‌رهه‌م هێنان له مرۆڤی کوردا له نێو ده‌با، گیانی کێبه‌رکێ و کارکردن له نێو منداڵهکانمانا له نێوده‌با. ده‌بوو هه‌وڵبده‌ین سه‌رچاوه مێژوویی کۆبکه‌ینه‌وه، چوونکه ده‌توانین له ڕابووردومانهوه فێربین و پلانی داهاتومان دانێین. میدیه‌کان نزیکه‌ی چوارسه‌ده هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتدا بوو، ئێمه دۆستایه‌تیمان زۆر چاک بوو له گه‌ڵ یۆنانیه کۆنه‌کانا، یۆنانیه‌کان زیره‌ک بوون و که‌ڵکیان له رێک‌وپێکی داموده‌زگای میدیهکانا وه‌رده‌گرت و له‌وان وابوو چه‌موو دۆڵه‌کانی کوردوستان پڕه له ئاڵتون وچه‌ندین چیرۆک‌و به‌سه‌رهاتی ئه‌فسانه‌یی یان له‌سه‌ر بووه. هه‌ر گێل گامشی سومه‌ریه‌کان نه‌بوو که هات له شاخه‌کانی کوردوستانا به‌شوین ئاوی ژیانی هه‌میشه‌یی دا ده‌گه‌ڕا؟ میدیه‌کان له به‌ر تێکه‌ڵاوبوون و ژن و ژن خوازی له‌گه‌ڵ فارسه‌کانا ده‌سته‌ڵاتداریان له‌ده‌ست دا‌و ده‌سته‌ڵات که‌وته ده‌ست فارسهکانهوهو له‌و کاته‌وه ئیمپراتۆری فارس دروست بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی میدیکان و یۆنانیه‌کان دۆستایه‌تی چه‌ندین ساڵیان هه‌بوو، وا دیاره یۆنانیه‌کان به به ده‌سته‌ڵات بوونی فارسه‌کان خۆشحال نه‌بوون وله‌وێوه دوژمنایه‌تی نیوان فارسه‌کان و یۆنانیه‌کان ده‌ستی پێ کرد و بۆ نزیکه‌ی هه‌زارساڵ به‌رده وام فارسه‌کان دورگه‌کانی یۆنانیان تاڵان و داگیرده‌کرد و دووبه‌ره‌کیان له نێوانیانا دروست ده‌کرد. له ئه‌نجامی ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌دا بوو که یۆنانیه‌کان کۆبوونه‌وه‌و دوایی یان هێنا به دژایه‌تی له‌نێوانیانا وبه یه‌کگرتنی هێزه‌کانیان له شه‌ڕی ماراپۆن دا و له جه‌نگێکی مه‌زنی ده‌ریا یی دا هێزه‌کانی فارسه‌کانیان تێک شکاند و دواییان هێنا به هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره‌کانی ئیمپراتۆری فارس، ئه‌مه‌بوو دوهه‌م گه‌وره‌ترین ڕاپه‌ڕین له‌دوای ڕاپه‌ڕینی میدیه‌کان و له‌و کاتهوهگرنگترین شۆڕشی ڕۆشنبیری وهونه‌ری و ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی ده‌ستی پێ‌کرد. وا گهشتونه ئه‌م ڕاده‌یه‌ی ئێستا، یۆنانیه‌کان که داهێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسین، پێریکلی سه‌رکرده‌ی یۆنانی وه‌ک یه‌که‌م داهێنه‌رو سه‌رکرده‌ی داموده‌زگای شارستانی که بۆ یه‌که‌م جار ویستی یاسای یه‌کسانی و به‌شداری میلله‌ت له یاسادانانی ووڵاتدا به‌کاربهێنێ دۆژمنه‌کانی/ ئۆپزیسیۆنی ده‌یانویست تاوانباریکهن به‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت ماڵ و مڵک‌و سامانی خۆی بپارێزێ، له وه‌ڵام دا پێریکل ووتی: وامن هه‌موو ماڵ‌و موڵک‌و سامانم ده‌به‌خشم به حکومه‌ت ومیلله‌ت. به‌وجوره ڕێگای دژایه‌تی بڕین. ئاوا یۆنانیه کان دواییان هێنا به هه‌زارساڵ دهستدرێێژی فارسه‌کان ، له ئه‌نجام دا هه‌ر هه‌وڵی گۆڕان به‌ره‌و پێش که‌وتن و شارستانی بوونی مۆرڤایه‌تی هه‌ر سه‌رکه‌وتوبوو تا وای لێهات ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره مه‌کدۆنی دوایی هێنا به ئیمپرارۆری فارس و خودی شه‌خسی خۆی به دوانزه سواره‌وه دوای پادشاکه‌یان کۆرش که‌وت و له ناوچه‌ی چه‌می دوکان به‌ده‌ستی خۆی کوشتی. ئێستاش جادوگه‌ره‌کانی ئێران خه‌و ده‌بینن به دروستکردنی ئیمپراتۆری فارس به ناوی ئاینه‌وه، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه و هه‌رگیز ئهوخهوهیان نایه‌ته دی.
هه‌موو هه‌وڵدانی گۆڕان و جولانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رئه‌نجامی زولم و زۆر و دزی و گه‌نده‌ڵیدا دروست بووه له مێژوودا، سێهه‌م گرنگترین ڕاپه‌ڕینی میژوویی شۆڕسی فه‌ره‌نسی بوو، ئه‌و شۆرشه مه‌زنه سه‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و دزی و جه‌ریمه‌کانی پادشاکان و دامودهزگایان بوو، که هه‌موو فه‌ره‌نساو شاری پاریس وا ئیهمال کرابوو، هه‌موو هه‌ژاو برسی و، هه‌موو کۆڵان و بازاڕه‌کانی بۆگه‌نیان کردبوو، چه‌ندین نه‌خۆشی کوشنده و ترسناک وه ک تاعون و کولێرا و گوولی، ووڵاته‌که خه‌ریک بوو بۆگه‌نی ده‌کرد، شاری پاریس وا پیس و بۆگه‌ن بووبووههتا پادشا لویسی شانزه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری پاریس ده‌ژیا.
له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زولم‌و گه‌نده‌ڵی و تاڵانی سامانی ووڵات کۆمه‌لگای خه‌ڵک کۆبوونه‌وه‌و یه‌کیانگرت و به‌سه‌ر هیزی دهستهڵاتدارا سه‌رکه‌وتن و پادشاکه‌یان گرت و له‌ناو شاری پاریس دا سه‌ریان له لاشه‌ی کرده‌وه به گالوتین،، پادشا خۆی پێش به‌جێهێنای فه‌رمانی له‌ناوبردنی به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک بواریاندا قسه بکا، خۆی دانی نا به جهریمهکانیا وگه‌نده‌ڵی داموده‌زگای دا و لێ‌خۆش بوونی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وانه‌ی سزای کوشتن و سه‌ربڕینیان دا. له‌وکاته‌وه سه‌رده‌می گه‌شه‌دان به دیموکراسی و پێشکه‌وتنی شارستانی ووڵات ده‌ستی پێ‌کرد، سه‌رکرده‌ی وه‌ک ناپلیۆنیان تیا هه‌ڵکه‌وت، که پاریسی کرد به و پاریسه‌ی که ئێستا ده‌ی بینین، له و کاته‌وه فه‌ره‌نسا و پاریس بووه به یه‌کێک له سه‌رچاوه‌ی ته‌کنۆلۆجی و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌و هونه‌رو شارستانی جیهان. بێ گوومان چه‌ندین ڕاپه‌ینی تر وه‌ک شۆڕشی ئیسپانی و شه‌ری ئه‌هلی ئینگلیزی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر شۆڕشی پیشه‌سازی و ڕۆشنبیری و له چه‌ندین ووڵاتانی تری جیهان دا شۆڕشی گۆڕان و پێش که‌وتن ڕووی داوه، به‌ڵام ئه‌م سێ نموونه وه‌ک گرنگترین نموونه‌ی گۆران و کامپه‌ینی مێژوویی گۆڕانن.
ئاوا تا ئێستا هه‌موو ده‌ی بینین، سهعودیهوئێرانو ووڵاته‌کانی خه‌لیج، به‌و هه‌موو سامانی نه‌وته کهلهبهردهستیانایه تا ئێستا چی یانکردووه بۆ موسوڵامانان و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی؟ ئاوا هه‌موو پێش که‌وتنی زانیاری و شارستانی و تێکنۆلۆجیا له رۆژئاوا‌و یابانه‌وه ده‌ست پێ کردووه‌و به‌رده‌وامه، به پێی یاساکانی ئاینی ئیسلام، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س به‌دزیه‌وه گیرا ده‌بێ ده‌ستی ببڕن، گه‌ر ئه‌و یاسایه به‌جێ بهێنرێ له پایته‌ختی ئاینی ئیسلام دا، ده‌بێ دهستو په‌نجه‌و باڵ و قاچی پادشا‌و ئه‌میره‌کانی سه‌عودو خهڵیج هه‌موو ببڕن و هه‌ڵوه‌ڕی، ده‌بێ ئێستا هه‌موو که‌م ئه‌ندام بن و له له به‌ندیخانه‌دا بڕزێن.
له ووڵاتی خۆماندا زۆر ئاشکرایه نه‌خوێنده‌وارو نه‌زان کاربه‌ده‌ستن، خه‌ڵکێک به‌رده‌وام به ناوی شۆڕشه‌وه به به‌لاش لهسهروورگی میلله‌ت ژیاون خه‌لکی وایان هه‌یه هه‌موو ژیانیان ده ده‌قیقه کاریان نه‌کردوه، ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیری له ژیانا هه‌یه نه‌یانبێ، گه‌نده‌ڵی له عه‌قلیه‌تی زۆر له خه‌ڵکانی کوردا هه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی شۆڕشه‌وه، که‌س جاش نه‌بوو هه‌موو له ئه‌نجامی نه‌زانی و گه‌نده‌ڵی و ساویلکه‌یی خێڵه‌کیه‌تی سه‌رکرده‌کان و فه‌رمان به‌رانی شۆڕش دا دروست بوون، ئه‌م باسانه هه‌موو لا ڕاوبووردوی ڕووداوه‌کاندا دیار‌و ئاشکران، وه‌ک یه‌کێک له‌سه‌رکرده ناسراوه‌کان ووتبووی، گه‌ر کوردی خراپ بکوژم ده‌بی هه‌مویی بکوژم. بێ گوومان په‌یدابوونی سه‌رکرده‌و فه‌رمانبه‌ری گه‌نده‌ڵ به‌بێ بوونی خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵ په‌یدا نابن، هۆکه‌شی ته‌نها نه‌زانی و نه‌خوێنده‌واری و بێ ئاگایی و نه‌فامی یه که مێنتاله‌تی/فکره‌ی گه‌نده‌ڵی و دزییان پێکهێناوه.
له ووڵاتی ئێمه‌دا ده‌بێ پارله‌مانتار، سه‌رخێل، دز، کۆنه جاش، خاوه‌نی پاشه‌ڕۆژی خزمه‌تکاری دوژمن و عه‌ره‌بی پاپه‌تی و یا وه‌چه‌ی عه‌ره‌به‌کان بن وه‌ک له بنه‌ماڵه‌ی شێخ و سه‌ید و سه‌رخێڵ وبهگ و ئاغا‌و که‌سانێک که زۆربه‌یان هه‌رگیز دڵسوزی نیشتمان په‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان نه‌بوون. به‌س ناو‌و هیچی تر، مێشک پووچ و هیچ نه‌زان، ههرلهزۆر کۆنه‌وه زانراوه: به‌گ جاشی تورک ئاغا جاشی فارس، شێخ و سه‌ید جاش و زریهتی عه‌ره‌ب، ئه‌و عه‌ره‌بانه ئه‌وه‌نده زۆڵ بوون، وه‌چه‌کانی خۆیان فه‌رز ده‌که‌ن به‌سه‌رمانا چوونکه له‌وانه‌وه که‌وتونه‌ته‌وه، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی ئیسلام فه‌لسه‌فه‌ی یه‌کسانیه و بێ جیاوازی هه‌موو موسوڵمانان ده‌بێ ببینرێن وڕێزیان لێ بگیرێ. بۆ که‌س فه‌زلی به‌سه‌ر هیچ که‌سێکی تردا هه‌بێت به‌س له‌به‌ر بنه‌ماله و خزمه‌تکاری دوژمنانی کورد‌و ده‌وری جاشیه‌تی مێژووییان له رابوردوی بنهماڵهیانا؟
زه‌لامێک به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لای مزگه‌وتێ بووه بۆ ماوه‌یه‌ک،یا کوڕه ئاغا‌و به‌گ یا شێخێک که هیچ سه‌ره‌واوێک له سکیانا نی یه ده‌بێ پهرلهمانتاربێ ، ئاخۆ هه‌رکاتێک ئه‌وانه په‌رله‌مانتارێکی ئه‌وروپی ببینن ده‌بێ چی بڵێن؟
ده‌یڤید بلانکێتی وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی به‌ریتانی پێش‌و کوێربوو، به‌ڵام یه‌کێک بوو له چاکترین وه‌زیر، به یارمه‌تی سه‌گه‌که‌ی هاتوچۆی ده‌کرد، بێ گوومانم سه‌گه‌که‌ی ده‌یڤید بلانکێت له زۆر له پارله‌مانتاره خێله‌کیه هیچ نه‌زانه‌کانی ئێمه شاره‌زاتره بۆخزمه‌تی میلله‌ت ونیشتمانی خۆی. له‌ئه‌نجام دا به‌وهه‌موو توانا‌و زیره‌کیه‌ی به هه‌ڵه‌یه‌ک کاری له ده‌ستدا و ناوی له میدیادا بڵاوبووه‌وه ئیتر به شه‌رمه‌زاری زانی له‌کاره‌که‌یدا بمێنێته‌وه و وازی هێنا له کاره‌که‌ی. له ووڵاتی ئێمه چونکه زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵه، پیاو چاک و زاناش له‌گه‌ڵ ئه‌و بێ مێشکانهدا ده‌بێ گه‌نده‌ڵ بن، چونکه ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وان گه‌نده‌ڵ نه‌بن ناتوانن به‌رده‌وام بن له کارکردن دا.
میلله‌تی ئینگلته‌را موهه‌ندیسی وه‌ک جۆرج ستیڤسنی هه‌یه که زیاتر له سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چل جار ماوه‌ی نێوان شاری له‌نده‌ن و بهرمنگهام که نزیکه‌ی 300،کیلۆمه‌تره به سواری ئه‌سپ و به‌پی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک هه‌تا پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنی قیتاری دامه‌زراند ، ئێمه‌ش شێخ عوسمانی بیاره تا له‌م دیو،شێخی دووڕووه تا له‌ودیو ئیتر نازانم له تورکیا شێخ عوسمانی کوێ بوو که چه‌ندین ساڵ به ناوی ئاینه‌وه خۆی و بنه‌ماڵه‌ی ڕێزی لێ ده‌گیراو پێشه‌وای ئاینی بوون. وه تا ئێستا وێنه‌ی له زۆرماڵ و دوکانی موسوڵمانانی کورد دا هه‌یه، له سه‌رده‌می ساڵه‌کانی ئه‌نفالکردنی دێهات و شاره‌کانی کوردوستانا جارێک به‌ڕێکه‌وت له‌ماڵی براده‌رێک له له‌نده‌ن بینیم، من هه‌رگیز ئه‌وه‌نده ده‌به‌نگ نه‌بووم ئه‌وه به پێشه‌وای ئاینی یا به پێشه‌وای میلله‌تی خۆم بزانم که بچم بۆ لای و ڕێزی لێ بگرم. من له باسی وه‌زعی کوردوستانا باسی زوڵم و زۆری ڕژێمی به‌عس و ئه‌نفالم کرد، له‌وه‌ڵاما ئه‌و سه‌رسپی و ڕیش سپی یه کورده ووتی: (ئێ بۆ حکومه‌ت خراپه پاره‌مان ئه‌داتێ و ئێ بۆ خراپه)، که‌وای ووت، ئه‌و زه‌لامه وه‌ک جوچکهیهک بچوک بوویه‌وه له‌به‌رچاوم، چونکه ئه‌و زه‌لامه توانا‌و هه‌ستی مرۆڤایه‌تی له یه‌ک جوچکه‌ی بچکۆله زیاتر نه‌بوو. ئا له‌وێدا بۆم ده‌رکه‌وت که زۆر له خه‌لکانی ووڵاتی ئێمه که چه‌ند ساویلکه‌و بێ ئاگان، لێره‌دا ئه‌و تاوانه‌ی ده‌یڤید بلانکیت زۆر زۆر که‌متر بوو له تاوانی شێخ عوسمان، چوونکه به‌ناوی ئاینه‌وه ڕێزی لێ ده‌گیرا و به‌خشیش و پاره‌ی بۆ ده‌هات. ئێستا ش ئهوخهلكه بێ ئاگایه، ئه‌وه‌نده ڕێز له وه‌چه‌ی ئه‌وانه ده‌گرن، که‌س له پێشیانه‌وه نابێ ڕێ بکا و هه‌میشه له هه‌موو بوارێکی گه‌نده‌ڵی دا ده‌بێ له پێشه‌وه بن. ئه‌وه پێشه‌وای ئاینی یه که ئه‌وه‌نده بێ ده‌ماغ بێ، پاره وه‌رگرێ له پیسترین ڕژیمی فاشی شای ئێران و به‌عسی عێراق وفاشی تورکی و به‌ناوی پێشه‌وای ئاینی یه‌وه ده‌ستی هه‌زره‌ها له خه‌ڵکان ببڕێ و خۆی به پێشه‌وایان بزانێ. ئه‌م شێخه هه‌تا وای لێ هات کۆمه‌ڵێ جاشی هه‌بوو له دژی شۆڕشی کورد، ئه‌گه‌ر پیاوی ئاینی و ڕیش سپی ڕاستگۆی کورد بوایه ئه‌وه‌نده پاره‌ی هه‌بوو که له هه‌رشوێنێک ده‌یویست بژیایه‌و پاره‌ی وه‌رنه‌گرتایه له دوژمنانی کورد به ناوی ئاینه‌وه شه‌ره‌فی جاشێتیش به‌خۆیه‌وه بلکێنێ پێش ئه‌وه‌ی کۆچی دوایی بکا.
ئه‌و عه‌ره‌بانه که به‌هۆی ئاینه‌وه خۆیان فه‌رز کردووه به‌سه‌رمانا بۆ داگیرکردن و تاڵان‌کردنی به‌رهه‌می ووڵاتمان به مه‌خسه‌ره‌ی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب، ئه‌م برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌به که نه‌ک به‌شیری دایک، هه‌تا به شیری نه‌سته‌له‌ی قوتوش هه‌ر گیز برا نه‌بووین و برانابین، چوونکه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی ڕه‌گه‌ز و که‌لتوریمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب نێ یه، ههربرایهتیهکی مه‌زهه‌بی یا ئاینی هه‌بوو له کامپه‌ینه‌کانی ئه‌نفال و کیمابارانی شار‌و دێیه‌کانی کوردوستانا هه‌موو ئاشکرابوو کهدرۆبوو.
ته‌نها خۆمان ده‌توانین خۆمان دروستکه‌ین نه رۆژئاوا‌و نه ئه‌تاتورکیه‌کان و نه فارسه درۆزنه کان. که زه‌رده‌شتی ناوچه‌ی سهقزو پاوه و بانه چاکی ده‌ناسین و به‌درۆزن ناوی ده‌بردن، ئێمه ده‌بێ خۆمان بناسین، خۆ له‌بیرچوونه‌وه که بێ سه‌رکرده‌یی و دژایه‌تی و گه‌نده‌ڵی تیا دروست کردوین، شارستانی سه‌روی میزۆپۆتامیا سامانی شارستانیه‌تی ئێمه‌یه نه‌ک عه‌ره‌ب، تورکیش که لهمهنگۆلیاوه هاتن هه‌تا 200 ساڵ پێش هاتنی ئیسلام له‌ناوچه‌که‌دا نه‌بوون، مه‌به‌ستم له فاشیه‌کانی تورک‌و عه‌ره‌ب و فارسه، بێ گوومان ئێمه دوژمنی که‌س نین، ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌کدا به شارستانی و ئاسایی بژین، به‌ڵام هه‌تا زووه با خۆمان دیموکراتکهین، جیاوازی ناوچه‌گه‌ری و ته‌ماحی پول‌و پاره وسامان سه‌رمان لێ نه‌شوێنی، چونکه ماڵ و سامان هیچ نی یه به بێ توند‌و تۆڵکردنی سنوری خانووبه‌ره‌ی نیشتامانمان که سه‌رچاوه‌ی شارستانیه‌تی هه‌موو جیهانه که له گووتیه‌کان و میدیه‌کانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه.
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و شێرکۆی مامی له میسر بۆیان ده‌رکه‌وت که سامان و ماڵ‌و پاره‌ی زۆر هیچ نی یه به بوونی هێز، چونکه فاتیمهیهکانی میسر زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، به‌ڵام توانای به‌رگریان نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه پێویستیان به یارمه‌تی ده‌ره‌وه‌و دوژمنانیا بوو که له کاتی مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنا داوایان له دوژمن ده‌کرد بۆ یارمه‌تی دانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ڕووخان. له‌به‌رئه‌وه گه‌نده‌ڵیه پارهوهرگرین له دوژمنانی وه‌ک ئێران و عه‌ره‌به‌کان، هه‌رگیز به پاره‌ی دوژمنان سه‌ربه‌خۆیی و دیموکراسی کوردوستان وه‌ده‌ست نایه، ئه‌مه‌ش زۆر چاک له ڕابوردومانا ئاشکرایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست