لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی - به‌شی حه‌ڤده‌هه‌م
Saturday, 31/12/2011, 12:00
سه‌رده‌می خۆئاماده‌کردنی سه‌لاحه‌دین بۆ کامپه‌ینی دژ خاچه‌کان / مه‌سیحیه‌کان:
له‌ساڵی 1186دا که سه‌لاحه‌دین ناوچه‌ی حه‌رران/جه‌زیره‌ی به‌جێ هێشت به‌ره‌و حه‌له‌ب وله‌وێ عادلی برای پێشوازی لێکرد و پیکه‌وه چوون به‌ره‌وناوچه‌ی خواره‌وه‌ی حه‌له‌ب، چوارڕۆژ دوای گه‌شتنیان له‌شاری حما کوڕی باختیمۆر به‌ناوی مانکوروس پێشوازی لێ کردن که وه‌کیلی تقی ا‌لدین بوو له‌وێ و پاش ئه‌وه به‌ره‌و دیمه‌شق ڕۆشتن و گه‌شتنه دیمه‌شق له به‌رواری 23 /5/1186 دا و خه‌ڵکی دیمه‌شق به خۆشحالیه‌وه هاتن به‌ره‌وپیری سه‌لاحه‌دینه‌وه و ئه‌مه یه‌که‌م هاتنی بوو بۆ دیمه‌شق پاش نه‌خۆشیه‌که‌ی که نزیکه‌ی ساڵیک بوو دیمه‌شقی به‌جێ هێشتبوو.
ته‌قی دین سه‌لاحه‌دینی ئاگاردکرد له ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی نێوان خۆیوئهفزهلی کوڕی سه‌لاحه‌دین و ده‌یووت : کار ناڕوا ئه‌گه‌ر ئه‌فزه‌ل بانگ نه‌که‌یته‌وه من نه ده‌توانم کاروبار ببه‌م به‌ڕێوه نه ده‌توانم له‌هه‌مان کاتدا به‌ره‌نگاری ویسته‌کانی ئه‌و بکه‌م . ماوه‌یه‌ک بوو که سه‌لاحدین ئاگاداری هه‌ندێ ناکۆکی نێوان تقی ا‌لدین و ئه‌فزه‌لی کوڕی بوو له میسر، به‌نامه په‌یوه‌ندی کرد به کوڕه‌که‌یه‌وه که بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووریا، ئه‌فزه‌ل حه‌زی ده‌کرد که بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووریا و حه‌زی له‌ژیانی میسر نه‌بوو. سه‌لاحه‌دین به‌نامه ئه‌فزه‌لی ئاگادارکرد له‌وکاته‌دا هاتوچۆ ئاسان نیه له‌به‌ر مه‌ترسی ده‌ست درێژی دوژمن و نابێ بکهویتهڕێ تا هه‌ندێ هێز له گه‌ل خۆینههێنی له‌وماوه‌دا هه‌واڵی شه‌ڕی نێوان مه‌سیحیه‌کان و به‌ده‌ویه‌کانی میسر له ئارادا بوو، ێلفازلی سکرتێری ئه‌یوبیه‌کان له میسر به زانینی هه‌واڵی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کان دڵ خۆش‌بوو چوونکه په‌یمانی شه‌ڕ وه‌ستانیان ده‌شکاند و ئه‌مه له‌دژ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانبوو.
له‌به‌رواری 11/8/1186 دا ئه‌فزه‌ل گه‌شته ده‌ره‌وه‌ی شاری دیمه‌شق و سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ لهئهمیرهکانی نارد بۆپێشوازی به مه‌راسیمی تهپلو بۆقێ لێدانه‌وه، له پاش ئه‌مه سه‌لاحه‌دین بۆ ته‌قی الدینی نووسی که ئێستا هه موو ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی میسرت له ده‌ستدایه. هه‌رچه‌ند عادل حه‌زی ده‌کرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ میسر و واز له حه‌له‌ب بێنێ و ده‌یووت زاهیری کوڕی سه‌لاحه‌دین ده‌بێ ببێته فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین عوسمانی کوڕی نارد بۆ میسر. له‌ئه‌نجامی ئه‌م کێشانه‌دا زاهیر بوو به فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب و عوسمانی کوڕی و سیف ا‌لدین عادلی برای چوون بۆ میسر. به بیستنی هه‌والی هاتنی سیف ا‌لدین عادل و عوسمانی کوڕی سه‌لاحه‌دین، تقی ا‌لدین په‌ڕیه‌وه له ڕووباری نیل بۆجیزه و هه‌واڵی نارد بۆ سه‌لاحه‌دین که ده‌یه‌وێت بڕوا به‌ره‌و ڕۆژئاوا بۆ داگیرکردنی مه‌غریب و لێدانی الموهاد، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین به‌نامه په‌یوه‌ندی پێوه‌کرد و ویستی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووریا و ووتی ده‌مه‌وێت بتبینم.
تقی ا‌لدین له‌به‌ر ده‌ستودڵ فراوانی لایه‌نگیری زۆری دروست کردبوو له میسر و سه‌لاحه‌دین ئاگاداربوو نه‌ی ده‌ویست ده‌سته‌ڵاتی زۆربێ و مه‌ترسیه‌کی بۆ دروست‌کا.
له‌وه‌لامی نامه‌یه‌کدا سه‌لاحه‌دین له‌باره‌ی کامپه‌ینی مه‌غریبه‌وه وه‌ک عماد ا‌لدین باسی ده‌کرد ده‌ڵێت:
' داگیرکردنی مه‌غریب گرهنگه به‌ڵام داگیرکردنی قودس گرنگتره، بهچوونت بۆ مه‌غریب له‌شکرو پیاوانمان له گه‌ڵ خۆت ده‌به‌ی که چه‌ندین ساڵه کارده‌که‌ین بۆ کۆکردنه‌وه‌یان، وادیاره ده‌ته‌وێت ژیانم ته‌رخانکه‌م له کۆکردنه‌وه‌ی پیاواندا، چاکتر وایه واز له وکامپهینه بێنی وبگهڕێیتهوه بۆ سووریا و با هه‌موومان سه‌رگه‌رمی کامپه‌ینی سه‌ره‌کی بین دژ به خاچه‌کان، ئه‌گه‌ر قودس و قه‌راغه‌کانی سه‌رده‌ریا داگیرکهین ئیتر سه‌رکه‌وتن و داگیرکردنی الموهادی مه‌غریب بۆمان زۆر ئاسانتر ده‌بێ'
سه‌لاحه‌دین ده‌یزانی که تقی ا‌لدین چه‌ند که‌ل لهڕهقهو گوێ ناگرێ، له‌به‌رئه‌وه بانگی کردوه‌وه بۆ سوریا و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بیبینێ.
ته‌قی ا‌لدین به‌گه‌شتنی هه‌والی بانگکردنی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌شق میسری به‌جێ هێشت له‌مانگی یانزه‌دا و گه‌ڕایه‌وه بۆ سووریا. سه‌لاحه‌دین به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه ووت‌وێژی له‌گه‌ڵکرد و هه‌رچیه‌کی ده‌ویست ئاماده‌بوو بیداتێ، چه‌ندین ملکوو زه‌وی و زاری پێداو ناوچه‌ی مایافاریقینی نێزیک دیاربه‌کری پێداو ژماره‌یه‌ک قه‌ڵاو ده‌سته‌لاتی فه‌رمانڕه‌وایی پێ دا، تقی ا‌لدین زۆر خۆش حاڵ بوو ئیتر وازی له کامپه‌ینی مه‌غریب هێنا.
سه‌لاحه‌دین په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌هێزترکرد به ماره کردنی غازیه خاتوونی کچی سیف الهدین عادل له زاهیری کوڕی و هه‌روه‌ها ماره‌کردنی سافرهخاتونی کچی ناسیرالدینی ئامۆزی له ئه‌فزه‌لی کوڕی وله پاش ئه‌مه پێویستی به ماوه‌یه‌ک پشوودان بوو پاش نه‌خۆشیه‌که‌ی، له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌ستی کرد به گه‌ڕان و ڕاوکردن وسه‌رگه‌رمی باسی چه‌ندین بابه‌تی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ئاینی له‌گه‌ڵ چه‌ندین له شارهزایانا، به‌ڵام زۆرجار ڕێی نه‌ده دا به لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاینی زۆر وکێشه دروست بوون، له‌هه‌مانکاتدا هه‌ندێ ئه‌ستێره‌ناس باسییان ده‌کرد که له‌و ساڵه‌دا جیهان دوایی دێ به ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر به‌هێز له پایزی ساڵی 1186 دا به‌جۆرێ که خه‌لکێکی زۆری ئه‌وسه‌رده‌مه باوه‌ڕیان به‌م باسه ده‌کرد، به‌لام دامووده‌زگای سه‌لاحه‌دین گاڵته‌یان ده‌هات به‌لاوازی عه‌قلی ئه‌وکه‌سانه، که یه‌که‌ێک له‌وانه ئه‌ستێره‌ناسێکی مه‌سیحی بوو به‌ناوی مایکڵی سووری، وا باس ده‌کرا که ئه‌م باسه له ئارادا بووه بۆماوه‌ی سی سال.
بۆخۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌و ڕه‌شه‌با به‌هێزه، خه‌لکێکی زۆر زه‌خیره‌و خواردنیان ئاماده‌کردبوو له ژێرزه‌مین و زۆریان چووبونه ناو ئه‌شکه وتی شاخه‌کانه‌وه بۆ خۆ پاراستن، به‌لام خێزانی سه‌لاحه‌دین له‌و ئێواره‌دا بێ غه‌م له‌ده‌ره‌وه هه‌موو دانیشتبوون وهه‌تا ئه‌وشه‌وه به‌سه‌رچوو هیچ ڕه‌شه‌با نه‌بوو. هه‌ر لهوئێوارهدا که‌هه‌موو خێزانی سه‌لاحه‌دین پێکه‌وه بوون ئه‌فزه‌ل به باوکی ده‌ڵێت:
' نه‌خۆشییه‌که‌ت وه‌ک نیشانه‌ی وریاکردنه‌وه‌یه‌ک بوه له خوداوه، و ده‌بێ سوێند بخۆی که هه‌رگیز له دژ ئیسلام شهڕنهکهیت وئیسلام نه‌کوژیت وههمووتوانات تهرخانکهیت بۆ دژایه‌تی مه‌سیحیه‌کان و سوێند بخۆ که‌ئه‌گه‌ر ڕیناڵد دی چاتیلۆن و ڕایمۆند بگری هه‌ردووکیان بکوژی، چوونکه سه‌رکه‌وتنی ته‌واو نابێ هه‌تا مردنی ئه‌ودوانه.'
ڕایمۆندی ته‌رابلسی ماوه‌یه‌ک کێشه‌ی هه‌بوو که بێته لای ئیسلامه‌کان و ناکۆکی هه‌بوو له گه‌ل سه‌ردارانی مه‌سیحیه‌کانا، به‌لام له‌ئه‌نجام دا ناکۆکیه‌کان چاره‌سه‌رکران، به‌ڵام ڕێنالد دی چاتیلۆن به ناهه‌ق له کاروانێکی بازرگانی میسریه‌کانی داوبهدیل گرتنی و تالانی کردن، له کاتێکدا هه‌میشه په‌یمانی به‌رده‌وام هه‌بوو که له‌خه‌ڵکی ئاسایی نه‌ده‌ن و که‌س نابێ له کاروانی بازرگانی هیچ لایه بدا جگه لهوهنهبێ هه‌رکه‌س له ووڵاتی خۆیدا ده‌توانێ باجیان لێ وه‌رگرێ.
سه‌لاحه‌دین دوای ئه‌م به‌سه‌رهاته داوای له مهسیحیهکانکرد که بازرگانه گیراوه‌کان به‌ربده‌ن و باره‌کانیان بده‌نه‌وه به‌ڵام ڕێنالد ڕازی نه‌بوو.
که سه‌لاحه‌دین ئه‌م هه‌واله ده‌بیستێ تۆڕه ده‌بێ و سوێند ده‌خوا ده‌بێ ڕێنالد دی چاتیلۆن بکوژێ.
وه‌ک عماد ا‌لدین و ابن ئه‌سیر باسده‌که‌ن ده‌ڵێن: سه‌لاحه‌دین ئه‌م سوێنده‌ی خوارد که ده‌بێ ڕێنالدی دی چاتیلۆن که‌سه‌رکرده‌ی هه‌موو له‌شکری مه‌سیحیه‌کان بوو بکوژێ له‌سه‌ر گرتنی ئه‌وکاروانه میسریه و کوشتنی خه‌لکی بێ تاوانی کاروانه‌که. ڕایمۆندی تهربلسی ویستی هه‌وڵ بدا بۆ ئازادکردنیان به‌لام ڕێنالد دی چاتیلۆن گوێی نه‌دایه‌و ئازادی نه‌کردن.
سه‌لاحه‌دین له‌م ماوه‌دا به‌رده‌وام به‌هیز ده‌بوو، له‌شکری میسر‌و سووریا وناوچه‌کانی فورات ودیجلهی به‌ده‌سته‌وه بوو. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی ناوبانگ‌و ناوی بپارێزێ پێویستی به شه‌ڕو سه‌رکه‌وتن بوو له دژ مه‌سیحیه‌کان. سه‌لاحه‌دین ئێستا ته‌ندروستی ته‌واو چاکبووبوو فه‌رمانی دا که هه‌موو هێزه‌کانی کۆ ببنه‌وه له دیمه‌شق، و به‌ڕێکه‌وتن له سیانزه‌ی ئازاری سالی 1187 دا و له ڕاس الما دابه‌زین.
(سه‌رچاوه: سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ڕه 248)
تقی الدینی بهلهشکرێکهوه به‌ره‌و سه‌ره‌وه که‌وته‌ڕێ به‌ره‌و ئه‌نتاکیه ی نارد بۆ چاودێری هێزێکی ئه‌رمه‌نیه‌کان. عادلی برای هێشته‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌و ڕێکخستنی هێزه‌کانی ناوچه‌ی دیجله‌و فورات، له‌ناوچه‌ی راس الماوه بهخۆیو هێزێکه‌وه به‌ره‌و خواربۆ ناوچه‌ی بشرێ به‌ڕیکه‌وت
(سه‌یری نه‌خشه‌ی 8) بۆ پارێزگاری ژماره‌یه‌ک کاروانی حاجی که ده‌هاتنه‌وه له مه‌که، که له‌ناویانا خووشکی که خێزانی ناسیرالدینی ئامۆزای بوو له‌گه‌ڵ خوشکه‌زای حوسام ا‌لدین موحه‌مه‌د که ده‌هاتنه‌وه له حه‌ج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یویست پێشوازی له‌شکرێکی میسر بکا که له‌میسره‌وه ده‌هاتن.
نامه گه‌شته الفازل له باره‌ی میسره‌وه که ده‌یوت له‌شکری میسریه‌کان له ناوچه‌ی سودره وه به چوار ڕۆژ ده‌گه‌نه ئیلات. وه‌ک له نامه‌ی الفازل دا باسی ده‌کردو ده‌ڵێت: هه‌موو دڵ خۆشین به هاتنی له‌شکری میسر و هه‌روه‌ها هه‌واڵی له شکری سه‌لاحه‌دین له به‌رواری 26/4 دا هات که له ناوچه‌ی کیراکن و خه‌ریکی کامپه‌ینی په‌لاماردانی ناوچه‌کانی مه‌سیحیه‌کانن، تورکومانه‌کان ده‌ستیان کردووه به له‌ناوبردنی کێلگه و کشتوکاڵ چه‌ندین ناوچه‌ی مه‌سیحیه‌کانیان تالانکردووهوخهڵکێکی زۆری ناوچه‌که خه‌ریکن بارده‌که‌ن به ماڵ و منداڵه‌وه ده‌ڕۆن بۆ ناوچه‌ی ئیسلامه‌کان بۆ رزگاربوون له مه‌ترسی شه‌ڕ.
سه‌لاحه‌دین چوو بۆ لای هێزه‌کانی میسریه‌کان که گه‌شتنه ناوچه‌ی ئیلات له ناوچه‌ی القریتین و له‌وێ مانه‌وه له نزیک قه‌ڵای که‌وکه‌ب هه‌تا مانگی پێنج. ئه‌فزه‌ل که ماوه‌یه‌ک له ناوچه‌ی راس الما مایه‌وه به هیزهکانیهوه به‌ره‌و ناوچه‌ی القهوانی و له خواره‌وه‌ی ده‌ریای گالیلی و سه‌ربازه‌کانی به دۆڵی ئه‌رده‌ندا ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ لێدانی مه‌سیحیه‌کان.
سه‌لاحه‌دین هه‌میشه به‌نامه په‌یوه‌ندی هه‌بوو به براکانیه‌وه وه‌ک له‌یه‌کێک له‌م پهیوهندیکردنا به برایه‌کیه‌وه که فه‌رمانره‌وای یه‌مه‌ن بوو وباسی کاروباری لهشکرگهری و سه‌رکرده‌کانی ده‌کرد، وه‌ک عمادالدین له‌باره‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌وه ده‌ڵێت: کوکوبوری سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکری ناوچه‌ی فورات و قهیماز سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکری ناوچه‌ی دیمه‌شق و سدرالدین دیلیریهم که سه‌رکرده‌یه‌کی هێزه‌کانی ناوچه‌ی حه‌له‌ب بوو. وهلهباسی یه‌کێک له‌م ڕوداوانهدادهیوت:
شه‌وێک که‌به‌ره‌و ناوچه‌ی مه‌سیحیه‌کانی سافۆرێس ده‌ڕۆشتن به ڕێکه‌وت به‌ره‌وڕوی هێزێکی پاسه‌وانانی که‌نیسه بوونه‌وه که پێیان ده‌ووتن هێزی تێمپلار که له 300 سوارو 400 پیاده پێکهاتبوون، سه‌رکرده‌ی تێمپلار به ناوی رۆجه‌ر دیز مۆلینز به جهنگاروهرهکانی ده‌ڵێت:
نابێ بترسن له‌م سه‌گه مووشهکهرانه که‌ئه‌مڕۆ له زۆربوندان به‌ڵام سبه‌ینێ ده‌بێ بسوتێن له ده‌ریای ئاگردا، مه‌ترسن و با بڕۆین لێ یاندهین، به‌ڵام هێزه‌کانی ئیسلامه‌کان چوونکه زۆرتربون ده‌وره‌یان دان‌و هه‌موویانیان کوشت جگه له ئه‌میرێکیان نه‌بێت که له‌ده‌ستیان ده‌رچوو ڕای‌کرد.
هه‌رله‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین به‌هێزێکه‌وه دوای مه‌سیحیه‌کان که‌وتبوو به‌ره‌و ناوچه‌ی جافا، به‌ڵام که مه‌سیحیه‌کان به‌مه ده‌زانن جافا به‌جێ ده‌هێڵن وبه‌ره‌و ناوچه‌ی ئهرسووف ده‌ڕۆن. تقی ا‌لدین که له حه‌له‌ب بوو بۆ چاودێری و پاراستنی حه‌له‌ب له په‌لاماری مه‌سیحیه‌کان به‌هێزێکه‌وه له حه‌له‌ب ده‌رده‌چێ و به‌ره‌و ناوچه‌ی حه‌ریم ده‌ڕوا بۆ خۆ پیشاندانێک که حه‌له‌ب هێزی به‌رگری هه‌یه‌و به‌بێ پاسه‌وان به‌جێیان نه‌هێشتووه. له‌مانگی پێنج دا هێزێکی نارد به‌سه‌رکردایه‌تی کوردێک به‌ناوی سه‌عدالدین بۆ په‌لاماردانی ناوچه‌ی ئهنتاکیهو داربساک، (نه‌خشه‌ی ژماره3) سه‌لاحه‌دین هێشتا له ناوچه‌ی ده‌وری قه‌ڵای کیراک بوو، به‌نامه هه‌واڵی نارد که له‌م ناوچه‌دا هیچ نه‌ماوه که به‌ده‌ستمانه‌وه نه‌بێ جگه له قه‌ڵایه‌ک نه‌بێ ئه‌وێش گرتنی زۆر زه‌حمه‌ت نیه.
هه‌واڵ گه شت که رایمۆندی ته‌رابلسی که سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌سیحیه‌کانه له‌کاتێکدا کێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کانی مهسیحیهکاند په‌یوه‌ندی کردبوو به سهلاحدینهوه بۆ هاوپه‌یمانی ویارمه‌تی، له‌پاش ماوه‌یه‌ک هه‌واڵ گه‌شت ڕێکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه له‌گه‌ل دوژمنه‌کانی، ئه‌م هه‌والانه باس ده‌کران له نامه‌کانی نێوان کوڕه‌کانی سه‌لاحه‌دین ئه‌فزه‌ل وزاهیر والفازلی سکرتیری ئه‌یوبیه‌کان له میسر. وه‌ک له‌نامه‌یه‌کدا الفازل باس ده‌کاو ده‌ڵێت:
'ڕودانی هه‌ر ڕێکه‌وتنێ یا دوبهرهکیهک له نێوان دوژمنه‌کانمان باری کامپه‌ینی ئیسلام ناگۆڕن، نه‌به به‌جێ هێشتنی هه‌رکه‌س له ڕیزی هاوپه‌یمانانی نه‌به گه‌ڕانه‌وه بۆناویان، کاروباری هێزه‌کان جێبه‌جێ کراون‌و له‌شکره‌کان ئاماده‌ن له ناوچه‌ی راس الما، سه‌ردارمان سه‌لاحه‌دین هه‌میشه ئاماده ده‌بێ بۆ لێدانی خاچه‌کان.'
جارێکی تر باسی ئه‌م ناکۆکیانه‌ی نێوان سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کان له‌نامه‌یه‌کدا بینرا که ئیمپراتۆری بێزه‌نتی ئیسحاک ناردبوی بۆ سه‌لاحه‌دین و داوای یارمه‌تی لێ ده‌کرد و ده‌یویست سه‌لاحه‌دین په‌یوه‌ندی بکا به ڕایمۆندی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کانه‌وه که برای ئیمپراتۆری بێزه‌نتی دیل بوو لایان ئازادیکهن . سه‌لاحه‌دین له وه‌ڵامدا پیرۆزبایی کرد له ئیمپراتۆری بێزه‌نتی بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی دژ به هیزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان و باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که په‌یوه‌ندی به ڕایمۆندهوه کردوه له‌باره‌ی به‌ردانی ئه‌و سه‌رکرده‌وه و ڕایمۆند داوای هه‌ندێ پارهدهکا به‌رانبه‌ر ئازادکردنی، چوونکه ڕایمۆند په‌یوه‌ندی هه‌بوو له گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا له‌ماوه‌ی کێشهیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کاندا.
هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ڕایمۆند ئێمه‌ی به‌کارهێنا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی خۆی له گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کاندا. وه باسی ده‌کرد که ئیمه له په‌یمانێکی شهڕوهستاندا بووین له‌گه‌ڵیانا به‌ڵام ئه‌وان که په‌یمانه‌که‌یان شکاند هێزێکی زۆرمان کۆکردووه‌ته‌وه بۆ لێدانیان ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئاماده‌ن ده‌توانن بێن له‌گه‌ڵ هێزی ئیسلامه‌کانا با پێکه‌وه لێ یاندهین، و له‌ناوبردنیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولامانه. وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه باسده‌کا که سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت:
'ڕزگار بوون به شمشێر زۆر چاکتره له‌وه‌ی که به کێشانی زێڕو پارهدانبێ. '
سه‌لاحه‌دین له‌م باسانه‌دا به هیوا نه‌بوو که ئیمپراتۆری بێزه‌نتی هاوکاریکا، و هه‌وڵی ده‌دا به شێوه‌یه‌کی دیپلۆماسی کێشه‌کان به‌ساکاری و ئاسان نیشاندا هه‌روه‌ها بۆ جه‌ختکردن لهسهرئهوبۆچوونهی که‌ده‌یوت:' ئێمه ئاماده‌ین به زۆری جه‌نگ توانا‌مان نیشانده‌ین، و ئیمه له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا پیرۆزی و سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست ده‌هێنین نه‌ک به پاره.' وه‌ک ابن الاسیر باس دهکاودهڵێت: سه‌لاحه‌دین له گه‌ڵ ڕایمۆندی ته‌رابلسی هه‌مان هه‌وڵی ده‌دا که دووبه‌ره‌کی بخاته نێوایانهوهو په‌یمانی پێ دا که یارمه‌تی بدا بۆ دامه‌زراندنی پادشایه‌تی بۆ ڕایمۆند خۆی. (سه‌رچاوه ابن جوبیر، ئیبن ئه‌سیر)
مه‌سیحیه‌کان ئاگاداربوون له هه‌وڵی سه‌لاحه‌دین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ووڵاتانی میسر‌و سوریا وناوچه‌ی نیوان دیجله‌و فوورات له تورک و کورد ومیسری و هێزه‌کانی به‌دووی عه‌ره‌به‌وه. له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین و کوڕه‌کانی و سیف ا‌لدین عادلی برای و تقی الدینی خاڵۆزای هه‌مووبه هێزه‌کانیانه‌وه کۆبوونه‌وه بۆ باسی هه‌نگاوی داهاتوویان، مه‌سیحیه‌کان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئیمزاکردنی په‌یمانێکی شهڕوهستانو به‌ردانی دیله‌کانیان . بۆ لێ دوان له‌سه‌ر هه‌نگاوی داهاتوویان سه‌رکرده‌کانی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ سه‌رۆکدا کۆبوونه‌وه له‌به‌رواری 27/5/1187 دا.
تقی ا‌لدین په‌یمانێکی شهروهستانی له گه‌ڵ ڕایمۆند ئیمزاکرد له 31/5 دا‌و ده‌ستی کرد به کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان که ده‌هاتن له ناوچه‌کانی ماردین و موسل به‌سه‌رۆکایه‌تی فخرالدین ابن الزعفرانی، هه‌روه‌ها له‌شکر ناوچه‌ی سنجار، نه‌سیبین، ئامه‌د، اربیل، شاره‌زوور و دیاربه‌کر، وه‌ک سه‌لاحه‌دین له‌نامه‌یه‌کدا بۆ خه‌لیفه‌ی به‌غدای ده‌ڵێت:
' هێزه‌کانمان ئه‌وه‌نده مه‌زنن که پانترین ده‌شت پێوێسته بۆ جێکردنه‌وه‌یان و که له ڕێکردندان دا تۆزیان ڕووبه‌رو چاوی ڕۆژ تاریک ده‌کا.'
عمادالدین و ئبن ئه‌سیر باسی ژماره‌ی ئه‌سپ سوار ده‌که‌ن که 12000 بوون و ژماره‌یه‌کی زۆری پیاده که ئه‌وه‌نده زۆر بوون زه‌حمه‌ت بوو ژماردنیان، هه‌ندێ ده‌یانووت نزیکه‌ی 20000 پیاده له‌شکر ئاماده یه، به‌لام له نامه‌یه‌کدا که بۆ پاپای مه‌سیحیه‌کان ئوربان خاچه‌کان ده‌ڵێن : هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دینیان به 80000 دا ده‌نا. به‌ڵام له‌وه‌ی ده‌کرد که ئه‌م ژماره‌ی ڕاست نه‌بێت و به‌هه‌موو هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین به سواره‌و پیاده به نزیکه‌ی 30000 داده‌نران. وه ژماره‌یکی زۆرتر که خۆیان به ویستی خۆیان ده‌هاتن و زانیاری ئاماده گه‌ری جه‌نگیان نه‌بوو. هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان 12000 سوار و نزیکه‌ی پانزه بۆ هه‌ژده‌هه‌زار پیاده‌و به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه هێزی ئیسلامه‌کانی به نیسبه‌تی دوو بۆ سێ زیاتردادهنا به‌رانبه‌ر هێزی مه‌سیحیه‌کان. (سه‌رچاوه: ولیامی ته‌رابلسی و ئیبن ئه‌سیر)
له‌م ماوه‌دا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌و ڕاویژدهکرا له‌نێوان سه‌لاحه‌دین و ڕاوێژکارانی و سه‌رکرده‌کانی و زۆرجار مه‌سیحیه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ په‌یمانێکی ڕێکه‌وتن و شه‌ڕنه‌کردن، و مه‌سیحیه‌کان په‌یمانیاندا که هه‌موو دیله‌کانی ئیسلامه‌کان به‌رده‌ن به‌لام بۆ سه‌لاحه‌دین و زۆر ڕاوێژکارانی بێ گوومان بوون که شه‌ڕێک پێویست بوو بۆ داخستنی ده‌می دۆژمنه ئیسالامهکان و هه‌موو دوژمنانی سه‌لاحه‌دین.
هه‌ندێ له ڕاوێژکاران ده‌یانووت، ته‌نها چوونه ناو ووڵاتی مه‌سیحیه‌کانه‌وه به‌سه وئه‌گه‌ر به‌ره‌وڕوی هه‌ر به‌ره‌نگاریه‌ک بووینه‌وه ده‌توانین لێ یاندهین. به‌لام سه‌لاحه‌دین بێگومان بوو له وه‌ی که ده‌بێ جه‌نگێکی گه‌وره بکرێ له‌نێوان ئیمان دار‌و بێ ئیماندا و که‌س نازانێ داهاتووی ژیان چۆنده‌بێ به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ ده‌بێ به‌ره‌وڕووی جه‌نگ ببینه‌وه، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت:
' به هه‌موو هێزی موسولامانانهوه به‌رانبه‌ر هه‌موو هێزی بێ ئیمانه‌کان ده‌بینه‌وه، هه‌رچه‌ند زۆرجار
رووداوه‌کان به‌پێی ویستی مرۆف نین، هه‌روه‌ک نازانین که چه‌ند له ژیانمان به‌به‌ره‌وه ماوه.'
به‌شی داهاتوو، به‌شی 18 شه‌ڕی حتین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست