سه‌رنجێک له کتێبه‌که‌ی ده‌یڤید ماکدهواڵ: ڕاپه‌ڕینی دوهه‌می شۆڕشی شێخ مه‌حمود
Thursday, 07/02/2013, 12:00
به‌ریتانیا شێخ مه‌حمودی بانگکرده‌وه له دورخستنه‌وه و لێی خۆش بووله مانگی 9 ی ساڵی 1922 دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاری بێنێ له دژی زیاد بوونی ده‌سه‌لات و هه‌ڕه‌شه‌ی تورکه‌کان له ناوچه‌که‌دا، ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌ریتانیا وه‌ک کارێکی فێڵکردن که ویستی ناشنالیزمی کورده‌کانی به‌کارهێنا بۆ دژایه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی زیاد بوونی ده‌سه‌لاتی تورکه‌کان له خواروی کوردستان، به‌ریتانیا شێخ مه‌حمودی ده‌ویست چونکه هیچ له‌شکری له کوردستان نه‌بوو، له‌به‌ر ڕه‌زیلی ئینگلیز هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پارهسهرف نه‌که‌ن و خه‌ڵکی تر به‌کاربێنن.
له ناوکوردا وه‌ک ئه‌م نوسه‌ره ده‌لێت: دوو جۆر بۆچوون هه‌بوو، یه‌کێکیان که زۆر جار له گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان باسیان ده‌کرد، کورد ده‌یانویست خۆیان له خێڵه‌کیه‌تی ڕزگارکه‌ن، به‌لام ئه‌م بۆچوونه زۆربه‌ی قسه بوو به‌کردار هیچی وا دیارنه‌بوو، چونکه به‌رده‌وام له‌ناو خۆیانا شه‌ڕی خێڵه‌کیه‌تی ناو به‌ناو هه‌بوو، لایه‌نێکی تر ئه‌وه بوو که بووه هۆی مانه‌وه‌ی خێڵه‌کیه‌تی، خۆپه‌رستی که له هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنایه‌تیه‌وه دروست ده‌بوو، ئیتر هه‌ریه‌ک لایه‌نێکی دوژمنانیان ده‌گرت بۆ مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان، هه‌ندێ جاریش به بیانوی دژایه‌تی خه‌لکی ده‌ره‌وه له کێشه‌کانی نێوانیانا هه‌وڵیان ده‌دا بۆ پشتیوانی لایه‌نێکی ده‌ره‌وه بۆ مه‌به‌ستی مانه‌وه.
هه‌ڵوێستی دژایه‌تی شێخ له دژ به‌ریتانیا بوو به نموونه‌یه‌ک بۆ خێڵه‌کانی تر که فێر بوون نه‌ترسن و دژایه‌تی به‌ریتانیا بکه‌ن، چونکه له مانگی ئابی ساڵی 1920 دا له هه‌ولێر له دژ به‌ریتانیا هه‌ستان، و له‌هه‌مان ساڵدا له خواروی عێراق ڕاپه‌ڕینێک دروست بوو له دژ به‌ریتانیا ، خێڵی سورچی ناوچه‌ی موسڵ جارێکی تر هه‌ستانه‌وه له دژ به‌ریتانیا له که‌مینێکدا له هه‌ندێ هێزی سه‌ربه به‌ریتانیان دا‌و په‌لاماری شاری عهقرهیان دا، هه‌روه‌ها هه‌ندێک له هاوپه‌یمانی بهریتانایان له ڕه‌واندوز و کۆی سنجه‌ق ده‌رکرد، تا وای لێهات زۆربه‌ی خۆشناو که له‌وه پێش لایه‌نگیری به‌ریتانیا بوون دژیان هه‌ستان، له‌مانگی 9ی هه‌مان ساڵدا سورچیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی هه‌ولێریان کرد، به‌ڵام خێڵی دزه‌یی گه‌شتنه فریاو ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر وه‌زعه‌که‌دا، له دوای ئه‌م ڕوداوه سورچیه‌کان په‌لاماری کامپی په‌ناهه‌نده‌کانی ئاسوریهکانیاندا به‌ڵام سورچیهکانیان له‌م شه‌ڕه‌دا تێکشکان. به‌رده‌وام سورچیه‌کان په‌یوه‌ندیان باش بوو له گه‌ڵ تورکه‌کانا و ئه‌م ده‌سدرێژی و لێکدانانهیان ده‌کرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تورکه‌کان، چونکه تورکه‌کان ده‌یانویست ناوچه‌که داگیرکه‌ن و بێنه‌وه باشوری کوردستان، وه‌ک به‌ناوی برایه‌تی ئاینه‌وه خێڵی سورچی و چه‌ند خێڵێکی تریان به‌کارده‌هێنا.
له سالی 1922 -1920 جارێکی تر وه‌زع تێکچوو له ناوچه‌ی باتاس سورچیه‌کان له ده‌زگای پۆلیسیان دا، له خواره‌وه‌ش مه‌حمود خانی دزڵی چه‌ند جارێک په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه‌ی دا به پشتیوانی تورکه‌کان، له به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا سه‌ید مه‌حمودی جه‌باری هه‌ستا له دژ ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی و خێڵی هه‌مه‌وه‌ند کۆمه‌کیان کرد به سه‌رۆکایه‌تی که‌ریم فه‌تاح به‌گ که لێپرسراو بوو له کوشتنی دوو ئه‌فسه‌ری به‌ریتانی، هێزه‌کانی سه‌ر به به‌ریتانیا دوایان که‌وتن بۆ ناوچه‌ی پشده‌ر و پشده‌ریه‌کان کۆمه‌کیان کرد و ڕێیان نه‌دا بیگرن، هه‌رچه‌ند پشده‌ریه‌کان لایه‌نگیری به‌ریتانیا بوون به‌لام که ده‌یانزانی وه‌زعیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه له ترسا وازیان ده‌هێنا له کۆمه‌کی به‌ریتانیا، به‌ڵام بابه‌کر ئاغا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی باش بوو له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانیا له ناوچه‌که‌دا.
له‌م ماوه‌دا، که‌ریم فه‌تاح به‌گ گه‌شته ناوچه‌ی ڕه‌واندوز و په‌یوه‌ندی کرد به لێپرسراوێکی تورک که به‌رده‌وام سه‌ردانی باشوریان ده‌کرد بۆ په‌یوه‌ندیکردن به وخێڵانهی لایه‌نگری تورک بوون و حه‌زیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی تورکه‌کان بوو بۆناوچه‌که وه‌ک خێڵی سورچی به سه‌رۆکایه‌تی شێخ عوبه‌یدوللا، و فارس ئاغای زێباری، وخۆشناویهکان، و هه‌ندێ خێڵی جافی ناوچه‌ی کفری،و خێڵی زه‌نگه‌نه هه‌تا له مانگی ئابدا ئه‌م خێڵانه به‌هێزتر بوون به‌هاتنی هێزه‌کانی سمایل خانی سمکۆ له‌و دیو سنوره‌وه.
"به‌م جۆره سیاسه‌تی به‌ریتانیا له‌م کاته‌دا به‌ره‌وڕووی کێشه‌یه‌کی مه‌ترسیداردا بوویه‌وه، له‌به‌رئه‌وه له 1/10/1922 هێزی پیاده هه‌موو کاری لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زعه‌که‌ی دایه ده‌ست هێزی هه‌وایی به‌ریتانی 'ئاڕ ئه‌ی ئێف' "
ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری هێزی هه‌وایی به‌ریتانی وا به شێوه‌یه‌کی هه‌رزان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووایه، وه‌زعی سیاسی به‌ریتانیا له ناوچه‌که‌دا هه‌موو تێک ده‌شکا و فه‌شه‌ل ده‌بوو، حکومه‌تی عێراق پێش له‌دایکبوونی له بار ده‌چوو، تورکه‌کان موسڵ و باشوریان داگیر ده‌کرد، له‌وانه‌بوو به‌غدا و به‌سره‌ش داگیرکه‌ن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌ترسیه بوو، حکومه‌تی به‌غداد جاریکی تر هه‌ستی عاتیفی سه‌ربه‌خۆیی کوردی به‌کارهێنا له ترسی زیاد بوونی ده‌سه‌لاتی تورک له ناوچه‌که‌دا. له‌به‌رئه‌وه یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندی کرا به جاف و به‌گزاده‌ی هه‌ڵه‌بجه که به‌ناوی نیشتمان په‌روه‌ری و ڕزگاری کوردستان هێزه‌کانی ناوچه‌که له خۆیان کۆکه‌نه‌وه بۆ به‌رهه‌ڵستی تورکیا، به‌لام به‌گزاده‌و جاف له سه‌ره‌تاوه ده‌ترسان که وه‌زعه‌که له به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بێ و جاریکی تر به‌ریتانیا به‌جێ یان بێڵێ، له‌م کاته‌دا به‌ریتانیا ده‌یویست که‌سێک بدۆزنه‌وه که هه‌موو کورد به سه‌رۆکی بزانێ و هه‌موو ڕێزی سه‌رکردایه‌تی لێ بگرێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شێخ ته‌هایان هه‌ڵبژارد که ده‌سه‌لاتی له‌ده‌ستدابوو له ناوچه‌ی شه‌مدینان، ئه‌م سه‌رکرده حه‌زی له حوکمداری سلێمانی بوو له چوارچێوه‌ی حکومه‌تی عێراقدا، له‌م کاته‌دا شیخ ته‌ها سه‌رگه‌رمی یارمه‌تی سمایل خانی سمکۆ بوو له دژ حکومه‌تی ئێران، پاش ئه‌وه‌ی توانی تورکه‌کان له ڕهواندوزو ڕانیه ده‌رکا چه‌ندین خێڵی له خۆی کۆده‌کرده‌وه، له‌م ماوه‌دا بارانێکی زۆر ده‌باری بۆماوه‌ی 13 هه‌فته به‌رده‌وام بوو کاری کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سهرکوتو نه‌بوو، هه‌تا خێڵی ههرکیهکانی خۆی بۆ کۆنه‌کرایه‌وه و پلانه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه حکومه‌تی به‌غدا نه‌یتوانی زیاتر چاوه‌ڕێی شێخ ته‌ها بکاو هێزی نارد بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی ڕانیه و هێزه‌کانی ئۆزدیمری تورکیان تێکشکاند.
پاش ماوه‌یه‌ک جارێکی تر وه‌زعی دژایه‌تی به‌ریتانیا وا ترسناک بوو ناچاربوو هه‌موو کارمه‌ندانیان بکێشنه‌وه له شاری سلێمانی به فڕۆکه‌کانیان، ئه‌مه یه‌که‌م جار بوو به‌ریتانیا ناچاربێ کارمه‌ندانی به‌م شێوه ڕزگارکا، لیژنه‌یه‌کی ناوچه‌یی له خه‌لکی شار دانا بۆ سه‌رۆکاری کاروبار هه‌تا کاتێکی پێویست. لێره‌دا نوسه‌ر ده‌ڵێت: ' ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا بیتوانیایه خه‌ڵکی کوردی ناوچه‌که ڕازیکا که باشترین به‌رژه‌وه‌ندیان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانیا بمێننه‌وه تا چونه ژێر ده‌سه‌لاتی تورک چونکه ئۆزدمیر به‌رده‌وام له ناوچه‌که‌دا بوو بۆ ڕازیکردنی خیڵه‌کان و په‌یماندانی درۆوده‌له‌سه ، ده‌توانرا هه‌موو لایه‌ک له‌م کێشانه بپارێزن و 3 جار بۆمبابارانی شار نه‌کرێ.' له‌م کاته‌دا به‌ریتانیا سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی زۆر پێویست بوو که هه‌موو خه‌لکه‌که پێکه‌وه له‌ژێر دهسهلاتیدابن و ئه‌م کاره به شێخ ته‌ها نه‌کراو داوا له شێخ قادری برای شێخ مه‌حمود کراو ئه‌ویش ووتی بهمن ناکرێ و جارێکی تر ویستی شێخ مه‌حمود ببێ به حوکمداری سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای شاری سلێمانی له‌ڕووی تورک‌دا داخرێ، شێخ مه‌حمود چاکترین که‌س بوو بۆ سه‌رکردایه‌تی ناوچه‌که‌و چونکه شار‌و زۆر له خێڵه‌کانی تر ڕێزیان ده‌گرت، له‌به‌رئه‌وه له مانگی 9 ی ئه‌و ساڵه‌دا شێخ له کوه‌یت بانگرایهوه و بووبه سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی شار.
ههربهگهڕانهوهی بۆ شار شێخ ده‌ستیکرده‌وه به کامپه‌ینی په‌یداکردنی کۆمه‌کی و هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی باشوری کوردستان، و له‌گه‌ل خێڵه‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان وکه‌رکوک و کفری ئامۆزی شێخی له قادرکه‌ره‌م، هه‌تا مانگی 11 خۆی داده‌نا به پادشای کوردستانی باشوور، هه‌تا به‌گه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و پشده‌ری ڕازیکرد کۆمه‌کی بکه‌ن، به‌لام له‌م کاته‌دا بۆ به‌دبه‌ختی کورد شێخ ده‌ستیکرد به په‌یوه‌ندیکردن به ئۆزدیمری تورکه‌وه له‌ناوچه‌ی ڕه‌واندوز و داوای لێده‌کرد که گه‌رانتی ئه‌تۆنۆمی ناوچه‌ی باشوری لێ وه‌رگرێ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به سمایل خانی سمکۆوه کرد. هه‌ندێ خه‌لکی شار‌و ناوچه‌کانی تر به‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی شێخ له گه‌ڵ تورک‌دا ڕازی نه‌بوون. به‌تایبه‌ت ئامۆزایه‌کی شێخ که شێخ عه‌بدول که‌ریمی ناوچه‌ی قادر که‌ره‌م بوو که شێخێکی ناسراو بوو له ناوچه‌ی تاله‌بان که‌خۆیشی حه‌زی به دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتی سه‌ربه‌خۆی کورد ده‌کرد، به‌لام له گه‌ڵ بۆچوونی سیاسی شێخ دا نه‌بوو که باوه‌ڕ به تورک بکه‌ن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
شێخ عه‌بدول که‌ریم ئاماده‌بوو به به‌مه‌رجێک په‌یوه‌ندی شێخ مه‌حمود به تورکه‌وه نه‌مێنێ و ته‌نها له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی پیوهندبێ، شێخ مه‌حمود ئه‌م په‌یمانه‌ی دا‌و به‌لام ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌دڵ نه‌بوو چونکه هه‌ندێ له خێڵه‌کانی لایه‌نگیری دۆست و لایه‌نگیری تورک بوون ڕازی نه‌بوون. ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی ئاگایان له‌م کێشانهبوو، و غه‌میان بوو که وه‌زعیان له‌ده‌ست ده‌رچێ و ناوچه‌که بکه‌وێته ژێر ده‌ست تورک، له‌به‌رئه‌وه ویستیان بیبینن و بانگیانکرد به‌مه‌رجێ سه‌لامه‌تی پارێزراوبێ، له به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به به‌رییتانیا نه‌بوو شێخ قادری برای نارد.
له به‌رواری 1/10 ی ئه‌و ساڵه‌دا هێزی هه‌وایی به‌ریتانی بۆمبابارانی شاری کۆیه و قه‌ڵادزه‌و ڕانیه‌یان کرد بۆ ده‌رکردنی تورکه‌کان له ناوچه‌که‌دا، چونکه تورک نه‌یانده‌ویست وازبێنن له ناوچه‌ی موسڵ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی به‌چه‌ندین سه‌رخێڵی کورده‌کانه‌وه کرد که کورد ده‌توانن سهربخۆو فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌کانی خۆیانکهن، به‌ڕه‌سمی له 10/12 /1922 له نوسراوێکدا که حکومه‌تی خۆیان دامه‌زرێنن له به‌رواری 13/1 دا خه‌لکانی ناسراوی شار نوسراوێکیان نوسی و ناردیان بۆ ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانیا که کورد له ژێر چاودێری حکومه‌تی به‌ریتانیا ئاماده‌ن بۆ حوکمداری ناوچه‌کانی خۆیان، به‌لام به‌بێ سه‌رکردایه‌تی شێخ مه‌حمود وه‌ک پادشایان.
له‌م کاته‌دا شێخ مه‌حمود په‌یوه‌ند بوو به ئۆزدمیری تورکه‌وه و نیازیان بوو پێکه‌وه په‌لاماری شاری کۆیه و که‌رکوک بده‌ن و داگیریکه‌ن به پشتیوانی خێڵی پشده‌ری دزه‌یی و مه‌حمودخانی دزڵی، ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی ئاگاداربوون له‌م هه‌وڵانه‌ی شێخ، له‌به‌ر ئه‌وه جارێکی تر بانگیان کردووه بۆ بیبینن له به‌غدا، شێخ ڕازی نه‌بوو نه‌ڕۆشت، له‌به‌رئه‌وه له به‌رواری 24 /2 دا به فه‌رمانی بریتانیا حوکمرانی شێخ ڕاگیرا و داوای لێ‌کرا هه‌تا 1/3 ده‌بێ شار چۆلکا و له 3/3 دا به فڕۆکه‌کانیان هه‌ندێ نوسراویان به‌ردایه خواره‌وه به‌سه‌ر شاردا بۆ ڕاگهیناندنی خۆ پاراستن له بۆمبا‌باران وه‌ک ئه‌م نوسه‌ره ده‌ڵێت: ' خانوه‌کانی حکومی سلێمانی بۆمبا باران کران.'
تێبینی : (لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م نوسه‌ره که‌مێک له ڕاستی ڕووداوه‌کان ده‌گۆڕێ، که ده‌ڵێت خانوه‌کانی حکومه‌ت بۆمبابارن کران به‌لام وا نیه، شار 3 جار بۆمبابارانکرا و چه‌ندین که‌س کوژران و بۆمبای فۆسفۆری 'چه‌کی کیمیاوی بۆ یه‌که‌م جاردژی کورد به‌کارهێنرا' چه‌ندین له خه‌ڵکی بێ لایه‌نی شار کوژران. هه‌روه‌ک خۆم ئاگام لێ یه له په‌رله‌مانی به‌ریتانی 'تۆنی بێن' که ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی حیزبی کرێکارانه له دوای کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه خۆی له په‌رله‌مان ووتی: 'ئێمه 'به‌ریتانیا' یه‌که‌م جار چه‌کی کیمیاویمان له دژ کورد به‌کارهێناوه.، مه‌به‌ستی تۆنی بێن ئه‌م بۆمبابارانهیه که ئه‌م نوسه‌ره له‌م باسه‌یدا باسی ده‌کاو به ئاره‌زووی خۆی گۆڕیویه‌تی.)
له 3 ی ئازاردا شار بۆمبابارانکراو ڕۆژی دوای ئه‌وه شێخ شاری به‌جێهێشت، ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه خێڵه‌کانی پشتیوانی تورکه‌کان وه‌ک سورچی و زێباری هه‌رکی له کۆمه‌کی تورک کشانه‌وه، هه‌رچه‌ند ئۆزدیمیری تورک له ڕه‌واندوز هه‌وڵیدا سمایل خانی سمکۆ ببینێ به‌لام که‌ڵکی نه‌بوو تورکه‌کان ناچاربوون کشانه‌وه، ڕۆژی دوای ئه‌وه شاری کۆیه گیرا و هێزه‌کانی به‌غدای سه‌ر به به‌ریتانیا گه‌ڕانه‌وه شاری کۆیه ،و ڕایانگه‌یاند ده‌سه‌لاتداری ناوچه‌یی و ئه‌وتۆنۆمی وکورد .
کاتێک سلێمانی داگیرکرایه‌وه ڕاگه‌ینرا به خه‌ڵکی شار که ده‌توانن کاروباری به‌ڕێوه بردنی شار له ده‌ست خۆیانا بێ له سنوری چوارچێوه‌ی عێرقدا. ئه‌م داموده‌زگایه نه‌ده‌کرا به‌بێ کۆمه‌کی به‌ریتانیا حکوم بکه‌ن، به ماوه‌ی مانگێک پاش ئه‌وه هێزه‌کانی سه‌ر به به‌ریتانیا کشانه‌وه له سلێمانی، وخهلکانی سلێمانی سه‌ر به به‌ریتانیا شاریان به‌جێهێشت بۆ لای هێزه‌کانی به‌ریتانیاو جارێکی تر له 11/7 دا شێخ له شاربوو، بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی تر ڕوونه‌دا حکومه‌تی به‌غدا به شێخیان ڕاگه‌یاند جارێکی تر په‌لاماری شار ناده‌ین و پێویست به شه‌ڕ ناکا به‌مه‌رجێ دژایه‌تی ده‌سه‌لاتی به‌ریتانیا نه‌کا، به‌لام په‌یوه‌ندی شێخ و به‌ریتانیا به خراپی مایه‌وه و له‌به‌رئه‌وه جاریکی تر شار بۆمبابارانکرا له مانگی 12ی ساڵی 1923 دا وپاش ئه‌وه جارێکی ترشار بۆمبابارانکرا له مانگی 5 ی سالی 1924 دا، له‌م ماوه‌دا زۆربه‌ی بازرگانه‌کانی سلێمانی شاریان به‌جێهێشتبوو و له که‌رکوک جێگیربوون.
به‌ریتانیا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له په‌یمانی سه‌ربه‌خۆیی کورد:
په‌شیمان بوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له په‌یمانه‌کانی به کورد، وه‌ک ئه‌م نوسه‌ره ده‌ڵێت: 'هیچ عوزرێ نیه بۆ به‌ریتانیا له‌م خیانه‌ته‌ی که له کوردی کرد، هه‌روه‌ک له به‌رواری 7/11/1918 دا به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ووتیان: "ئازادی و ڕزگارکردنی ته‌واوی ئه‌و میلله‌تانه‌ی له ژێر ده‌سه‌لاتی تورکه عوسمانیهکانا بوون، دامه‌زراندنی حکومه‌تی خۆیان و داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن له ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیانا، به شێوه‌یه‌کی ئازاد و به‌پێی ویست و حه‌زی ئه‌و میله‌تانه خۆیان.'
مه‌به‌ست له‌م فه‌رمانه ئه‌وه بوو که ویڵسنی ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانیا له میزۆپۆتامیا په‌یمانی به‌کورد دا له 1/12 /1918 دا که په‌یوه‌ندیان به عێراقه‌وه مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندیانه به به‌ریتانیاوه، بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی که به‌ریتانیا حکومداری عێراقه. به‌م جۆره ویڵسن و خه‌لکانی ده‌وری له‌م وه‌زعه ده‌گه‌شتن. وه‌ک له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕوداوانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، به‌ریتانیا پێویستی به ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌که بوو به‌لام ده‌بوو خۆیان مه‌سره‌فی وڵاتیان بکه‌ن. هه‌روه‌ک هندستان ده‌بوو حوکمی عێراق و باشوری کوردستان بکه‌ن. ده‌سه‌لاتدارێکی ئینگلیز له عێراق به‌ناوی مه‌یجه‌ر 'هه‌ی پی ئۆ' جارێک له هه‌وڵێر باسی کوردی به‌م جۆره ده‌کرد:
" کورد عه‌قلیه‌تی منداڵانی قوتابخانه‌یان هه‌یه، به‌لام به‌بێ بوونی ویستی دڕنده‌یی منداڵی قوتابخانه، که ڕۆژێک پێویستی به لێدانه‌و ڕۆژی دوای ئه‌وه به شیرینی، له‌به‌رئه‌وه توند‌و تیژی له ڕاده‌به‌ده‌ر و به‌خشیشی له ڕاده‌به‌ده‌ر وایان لێده‌کا له‌ده‌ست ده‌رچن، وه‌ک منداڵی قوتابخانه هه‌مووجارێ درۆده‌کا بۆ پاراستنی شوێنی خۆی."
جارێکی تر ئه‌م ڵێپرسراوه ئینگلیزه بۆ خه‌لکانی ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی باسی کوردی به‌م جۆره کرد:
"کورد له وانه‌یه دابه‌شکرێن له نێوان ئاغای باش و ئاغای خراپ و خه‌لکانی ئاسایی، هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ئاغایه‌کی خراپی هه‌یه، ئه‌م خراپانه ئه‌وانه‌ن که وامان لێده‌که‌ن به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک پێویست بێ ژێردهستهیانکهین، و بیانچهوسێنهوه، ئه‌مانه له‌نێوان دووکه‌وانه‌ی ته‌ماح و نهوسنیا خۆیان گیرداوه. ئاغاخراپهکانن کێشه‌مان بۆدروست ده‌که‌ن و هه‌ر ته‌نها ئه‌وانن له دژ حکومه‌تن و به داپلۆسینیان ئێمه خۆمان ده‌پارێزین وبه گشتی خزمه‌تێک به کوردستان ده‌که‌ین، ئاغا باشه‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به ئاشتی بژین ده‌یانه‌وێت وهرزێرهکانیان به باشی بژین ژماره‌یان که‌م نیه ئاماده‌ن ده‌وریان هه‌بێت و له‌گه‌لمان بن، ده‌بێ په‌یوه‌ندیمان پێ یانه‌وه بێت هه‌رچۆن ده‌گونجێ."
وه‌ک لێپرسراوێکی به‌ریتانی به‌ناوی کۆکس ده‌ڵێت: وینستن چێرچل له‌سه‌ره‌تاوه ده‌یویست عه‌ره‌ب حوکمی کوردی باشوور نه‌کاو خۆیان سه‌رۆکاری کاروباری خۆیانکهن، به‌لام پێویستی دروست بوونی حکومه‌تی عێراق نه‌ده‌کرا به بی باشور و جیاکردنه‌وه‌ی له عێراق، ئه‌م ىۆچوونه خرایه ده‌نگدانه‌وه و خه‌ڵکی کورد خۆیان ده‌نگ بده‌ن ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق یا سه‌ربه‌خۆبن؟ ده‌رکه‌وت که‌رکوک حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و جیا له سلێمانی، هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه سهربهخۆو جیا له که‌رکوک، شاری سلێمانی ڕازی نه‌بوو به ده‌نگدان وسه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان ده‌ویست، ئاوا له‌به‌رژه‌وه‌ندی و به‌دڵی فه‌یسه‌ل نه بوو که کوردستان یه‌کگرتوو سه‌ربه‌خۆبن، له‌گه‌ل بوونی فه‌یسه‌ل به مه‌لیکی عێراق ڕایگه‌یاند ناکرێ جیابوونه‌وه‌ی کوردستانی باشوور له عێراق، چونکه ژماره‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب زۆر که‌م بوون له عێراق و کوردی سوننه پێویست بوو بۆ زیاد کردنی ڕاده‌ی سوننه له بۆ یه‌کتاکردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی شیعه له عێراقدا، هه‌روه‌ها فه‌یسه‌ل ده‌ترسا سه‌ربه‌خۆبوونی کورد له عێراق هانده‌رێ بێ بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی کوردی ئێران و تورکیا‌و سوریا. و یه کگرتنی هه‌موو چوارپارچه‌ی کوردستانی به هه‌ڕه‌شه ده‌زانی بۆ حکومه‌تی عێراق. له‌به‌رئه‌وه لێپرسراوی به‌ریتانی کۆکس به فه‌یسه‌لی ڕاگه‌یاند که کورد ده‌بێت له چوارچێوه‌ی حکومه‌تی عێراقدا بمێننه‌وه.
تورک ڕازی نه‌بوو به دروست بوونی عێراق و ناوچه‌ی باشور وه‌ک به‌شێک له عێراق و له ناوچه‌ی ڕهواندو هه‌وڵیان دا له گه‌ل خیڵه‌کانی کورد و شێخ مه‌حمودیان بانگ کرد و وه‌فدێکیان نارد بۆ به‌غدا بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بۆچوونه‌ی که کورد ڕازی نین که له‌گه‌ل حکومه‌تی عێراقدا بن و ده‌بێ لیژنه‌یه‌ک دروست بێ بۆ دیاریکردنی سنوری نێوان عێراق و کوردستانی باشوور، ناسینی شێخ به سه‌رکرده‌ی باشووری کوردستان، پێکهێنانی لیژنه‌ی حکومه‌تی کوردستانی باشوور، به‌لام ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی ده‌یزانی ئه‌گه‌ر کورد له گه‌ڵ عێراق نه‌بن و جیابنه‌وه، سه‌رئه‌نجامی ئه‌وه ده‌بێ که ده‌خرێته سه‌ر تورکیا و ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا نه‌بوو، له‌م ماوه‌دا هه‌وڵ ده‌درا کورد به‌هه‌رنرخێک بێت بکڕنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه فه‌رمانێکی هاوبه‌شی حکومه‌تی عه‌ره‌بی عێراق و به‌ریتانی له به‌رواری 20/12/1922 دا وه‌ک ده‌ڵێت:
' حکومه‌تی شازاده‌ی به‌ریتانی و حکومه‌تی عێراق ڕێزی مافی کورد ده‌گرن له چوارچێوه‌ی سنوری حکومه‌تی عێراقدا، و حکومه‌تێکی کورد داده‌نرێت له ناوچه‌کانی خۆیانا وهیواداره هه‌موو ناوچه‌کان وخێڵهکانی کورد هه‌موو به‌شدار ده‌بن له‌م حکومه‌ته‌دا، له نێوان خۆیانا ده‌بێ ڕێککه‌ون به‌و شێوازه‌ی که خۆیان له‌سه‌ری ڕێکده‌که‌ون له‌گه‌ل نیشاندانی ئه‌و سنوره‌ی که خۆیان دیاری ده‌که‌ن، و لیپرسراوی ناوچه‌کانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن بۆناردنی لیژنه‌یه‌ک بۆ شاری به‌غداد بۆ لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و به‌ریتانیا. '
خۆیان فه‌یسه‌ڵیان ئاگادار کردبوو، که ئه‌م په‌یمان دانه هه‌مووی درۆیه، له پاش ئه‌وه‌ی شار داگیرکرایه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌ریتانیا، لیژنه‌ی لێدوانی حکومه‌تی عێراقیان نارد بۆ بینینی لیژنه‌ی کورد له سلێمانی، ئه‌م ڕێکه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی باشوری کوردستان و سلێمانی له گه‌ل حکومه‌تی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌و ناخرێته سه‌ر تورکیا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌ترسیه‌بوو بۆماوه‌یه‌کی کاتی ئاماده‌بوو ئه‌وتۆنۆمی بده‌ن به کورد، چونکه له‌م ماوه‌دا تورکیا ئاماده‌بوو یه‌کسه‌ر ئه‌وتۆنۆمی بده‌ن به‌کورد به‌مه‌رجێک له گه‌ل حکومه‌تی عێراقدا نه‌بن. له به‌رواری 11/7/1923 دا ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنیان له هه‌ولێرو که‌رکوک کرد له بۆ بێگوومان بوون له‌وه‌ی سلێمانی به ته‌نیا جیا بکه‌نه‌وه و تهنیایکهن، ئه‌مه به ئاشکرا ئه‌نجامی زیانی هه‌بوو بۆ ویستی سه‌ربه‌خۆیی کورد و له‌و ڕۆژه‌دا بوو شێخ گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی و ڕاگه‌یه‌نرا که‌حکومه‌تی عێراق که‌سی عه‌ره‌ب به فه‌رمانڕه‌وای شار دانانێ خه‌ڵکی ته‌کنیکی نه‌بێت. (ته‌کنیکی چی که‌ی عه‌ره‌ب هه‌رگیز ته‌کنیکیان بووه؟ مه‌گه‌ر ته‌کنیکی دیزداشهو عه‌گال و حوشتر به‌م جۆره فێڵیان له کورد کرد.)
هه‌تا ئه‌م به‌رواره‌ش ' وینستن چێرچل' به په‌رله‌مانی به‌ریتانیای ڕاگه‌یاند که کورد ده‌بێ فرسه‌تیان بدرێ که سه‌ربه‌خۆیی خۆیان قهراربدهن ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ ده‌بن یا له گه‌ل حکومه‌تی عێراقدا ده‌بن، ئه‌م فرسه‌ت دانه ده‌بێت له‌ده‌ست لێپرسراوی به‌ریتانی دا بێ له عێراق نه‌ک له‌ده‌ست حکومه‌تی عێراقدا.'
به‌ریتانیا له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ک لێپرسراوی عێراق، ده‌یانووت: ده‌وڵه‌تی عێراق پێشنیاره‌کانی یه‌کیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌جێهێناوه بۆ ڕازیکردنیان، و له‌م ماوه‌دا که‌وته وتوێژکردن له گه‌ل حکومه‌تی عه‌ره‌بی عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ساڵی 1932 دا ببێ به وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و له ژێر ده‌سه‌لاتی به‌ریتانیادا نه‌مێنێ. به‌ریتانیا بێگومان کرا له‌وه‌ی که بنکه هه‌واییه‌کانی عێراق به به‌لاش هه‌رکاتێک پێویستکا به‌کاربێنێ، له‌م وتوێژانه‌دا به‌هیچ جۆرێ باسی کورد نه‌کرا هه‌روه‌ک به‌فه‌رمانی یه‌کیه‌تی نێوده‌وڵتی قهراردرابوو، به‌پێی په‌یمانی حکومه‌تی عێراق که دابووی به ئه‌ندامانی نێوده‌وڵه‌تی که قهرارهکانیان به‌جێ ده‌هێنرێ، به‌لام درۆیان کرد‌و هیچیانی به‌جێنه‌هێنا. بیانوی نه‌بوونی مامۆستا‌و زانیاری زمانی کوردی و کتێبی کوردی و نه‌بوونی نوسین و زمانێکی یه‌کگرتوو له‌به‌ر بوونی چه‌ندین دایالێکتی جیاواز هه‌مووی درۆبوو.
لیره‌وه دڵگرانی کورده‌کان که‌وته ڕوو چونکه له ساڵی 1929 وه به‌ریتانیا کۆمه‌کی خۆی ڕاگه‌یاند که عێراق ببێ به ئه‌ندامی نێوده‌وڵه‌تی، له هه‌موو ناوچه‌کانی هه‌ولیر و که‌رکوک و سلێمانی و هه‌موو باشوور ده‌ستکرا به ئیمزاکۆکردنه‌وه نوسینی سکاڵا بۆ ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی له شاری جنێڤ له سویسرا و نوسخه‌ی بۆ لێپرسراوی به‌ریتانی له به‌غداد، نوسینی ئه‌م سکاڵایه ئیمزاکرا له‌لایه‌ن جاف و هه‌ورامان و داوده‌و تاله‌بان ودزهیی و هه‌موو پیکه‌وه داوای سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌ی باشوریان کرد له‌ژێر چاودێری به‌ریتانیا و به‌جێهێنانی بڕیاره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌که‌و به‌کارهێنانی زمانی کوردی له بواری ڕۆشنبیری و ده‌سه‌لاتداریدا.
هه‌موو سکاڵاکان و ئیمازکۆکردنهکان پشتگوێ خران له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی له به‌غدا له ساڵی 1929 دا و نوسخه‌ی ئه‌م سکاڵا‌و داوایانه له‌به‌رده‌م ڕاوێژکاری ئینگلیزی مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ 'کیناهان کۆرن وهڵیس'، هه‌ردوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره بوون که هه‌ر هه‌وڵێکی سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌بێ پێ شێل کرێ و ڕێی نه‌درێ، له‌هه‌مان کاتدا چاودێری یه‌کیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری ده‌سه‌لاتداری عێراقی ده‌کرده‌وه که په‌یمانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ بچه‌سپێنرێ، له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره لێپرسراوی به‌ریتانی جارێک ده‌ڵێت: 'من هیچ هۆیه‌ک نیه که وام لێ‌بکا بڵێم که حکومه‌تی عێراق ئه‌م بڕیارانه جێبه‌جێ ناکا و به‌رژه‌وه‌ندی کورد بهرچاوناگرێ. ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێ که هیج هۆیه‌ک نیه بۆ داخوازی جیابوونه‌وه‌ی کورد له عێراق و هه‌موو هه‌وڵێک بدرێ به‌ره‌و یه‌کیه‌تی عێراق، ئه‌مه ویستی حکومه‌تی جه‌لاله‌تی به‌ریتانیا یه که یه‌کیه‌تی عێرق پارێزراوبێ.' به‌لام لێره‌دا پرسیاردهکرا: چۆن ده‌بێ یه‌کیه‌تی هارمۆنی عێراق پارێزراوبێ له کاتێکدا حکومه‌تی عێراق مافه ڕه‌واکانی کورد پێشێل ده‌کا؟
له‌سه‌یری ئه‌م ڕوداوانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، باشور ولاتی بێ ساحێب بوو، نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی نێوان هه‌موو خێڵه‌کان و ناوچه‌کانی کورد بۆ پێکهێنانی هێزێکی یه‌کگرتوو، له‌به‌رئه‌وه که کورد توانای هیچ جۆره به‌رگریه‌کی نه‌بوو، هێزی ئۆزدیمری تورک و هێزی ئینگلیز وعه‌ره‌بی عێراق هه‌ر کاتێک پێویستبوایه خۆیان ده‌کرد به باشورا، تا گه‌شته ئه‌و ماوه‌یه‌ی هه‌ڵوێستی ته‌واوی به‌ریتانیایان بۆده‌رکه‌وت ئینجا هه‌موو پێکه‌وه ئاماده‌بوون ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، وه‌ک ده ڵێن : 'له‌پاش فڕی خه‌مشه‌ی بڕێ' که فرسه‌ته‌کان له‌ده‌ست چوون، ئیتر ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بێ که‌ڵک بوو، ده‌رکه‌وت که کورد هێزی ترسێنه‌رو یه‌کگرتوو نه‌بوو ئیتر که‌س له کورد نه‌ترسا. له‌م ماوه‌دا که حکومه‌تی عوسمانی تورک هه‌ڵوه‌شا بوو، که‌چی شێخ و هه‌ندێ سه‌رخێڵی کورد داوای ئهوتۆنمیان له تورک ده‌کرد، بێ ئاگا بوون له‌وه‌ی که تازه تورک جێنۆسایدی ئه‌رمه‌نی کردووه‌و خه‌ریکی جێنۆسایدی کوردی باکوره، ئه‌مانه بوون به‌سه‌رکرده مێژوویی یه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورد بۆیه هیچمان نه‌بوو به‌هیچ. بوونی هێزێکی یه‌کگرتووی کورد که ڕێی هاتنی له‌شکری ئۆزدیمیری تورکی نه‌دایه بێنه باشووره‌وه به‌س بوو که بۆ به‌ریتانیای ده‌رخه‌ن که کورد ده‌سه‌لاتی تورکی له ناوچه‌که‌دا ناوێ ئیتر بیانوی به‌ریتانیاو عه‌ره‌ب نه‌ده‌ما بۆ ئه‌وه‌ی باشور به‌زۆر بلکێنن به ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عێراقه‌وه.
لێره‌دا وادیاره هۆکاری هه‌ژاری و برسیه‌تی کارتێکردنی خۆی بووه له سه‌رمانه‌وه‌ی عه‌قلیه‌تی کورد به‌وجۆره له‌و سه‌رده‌مه‌دا، چونکه ئه‌م نوسه‌ره باسی برسیه‌تی ساڵه‌کانی دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م ناکا که خه‌ڵکی ناوچه‌که ڕۆژانه چه‌ندین له‌برسا ده‌مردن و هاتنی هێزه‌کانی به‌ریتانیا نانیان ده‌هێنا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه برسیه. وه‌ک خه‌ڵکی به‌ته‌مه‌نی ئه‌و سه‌رده‌مه باسیان ده‌کرد و ده‌یانووت: هه‌تا مردوویه‌کمان ده‌برد بۆ سه‌ر قه‌بران هه‌ر له ناو خه‌ڵکه‌که‌دا چه‌ندینی تر ده‌که‌وتن وله برسا ده‌مردن. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م کێشه‌ی برسیه‌تیه له هه‌موو ناوچه‌که‌دا بوو نه‌ک ته‌نها له کوردستان، جێی باوه‌ڕنیه که کاریگه‌ری سه‌ره‌کی بێت.
کورده‌کان زۆر ناڕازی بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا به درۆزن و بێ ویژدان دانه‌نرێ به‌ریتانیا به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا که وابهوجۆره نه‌ناسرێ و ده‌یوت جیاوازی نیه له نێوان هه‌ڵوێستی حکومه‌تی به‌ریتانیا و حکومه‌تی عه‌ره‌بی عێراقدا، و ئاماده‌ن بۆ به‌جێهێنانی په‌یمانه‌کانیان به‌رامبه‌ر به کورد و ده‌بێ چاوه‌ڕێ بکرێ و به جێهێنانیان به‌په‌له ناکرێ. له‌م ماوه‌دا هه‌وڵدرا یارهمهتیدهرێکی کورد بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی دانرێ بۆ بوون به‌لێپرسراوی ناوچه‌کوردیه‌کان، زمانی کوردی له خوێندندا به‌کاربهێنرێ، هه‌نگاو بنرێ بۆ دانانی کارمه‌ندی کورد و پۆلیسی کورد له ناوچهکانا که زۆرینه‌ی کوردن، به‌لام کورده‌کان ئیتر باوه‌ڕیان نه‌ماو توڕه‌بوون و کورد هه‌رگیز ڕازی نه‌بوون که عه‌ره‌ب حوکمیانکا، له‌م ماوه‌دا هه‌وڵده‌درا که پێیان بڵین و بیریان بخه‌نه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندی کورد چه‌ند چاکتره له گه‌ل عه‌ره‌ب بمێننه‌وه هه‌تا له‌گه‌ل تورک. له‌م ماوه‌دا ئاشکرابوو که ویستی سه‌ربه‌خۆیی کورد ته‌نها له‌ده‌ست سه‌رخێڵ و شێخه‌کانا نه‌بوو به‌ڵکو میلله‌ت هه‌مووی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ویست، وا دیاربوو خه‌ریک بوو ویستی خێلهکیهتی له که‌م بوونا بوو هه‌تا دژی سه‌رکردایه‌تی شێخ مه‌حمود خه‌لکی شار ئاماده‌بوون بۆ هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی.
هه‌ندیک له خه‌لکی شار هه‌ستان به پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1922 دا و گۆڤاری بانگی کوردستانیان بلاوکرده‌وه، به‌لام شێخ مه‌حمود ئه‌م گۆڤاره‌ی داخست دوای بلاوبوونه‌وه‌ی 13 ژماره‌ی له به‌رواری 22/8/1922 دا و سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی ده‌رکرد، و له‌جێی که‌سێکی جه‌نه‌رالی عوسمانی کوردی سه‌ر به تورک دانا به‌ناوی موحه‌مه‌د پاشا کوردی و گۆڤاری ڕۆژی کوردستانیان ده‌رکرد که به دلی شێخ نوسراویان بلاوده‌کرده‌وه له یه‌که‌م ژماره‌ی مانگی 11 ی 1922 دا نوسه‌رێک به‌ناوی عارف سایب ئه‌م نوسراوه‌ی تیا بلاوکرده‌وه له‌باره‌ی وه‌زعی کورد له عێراقدا، که ئه‌م هه‌ڵوێسته زۆر دوور نه‌بوو له هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تای به‌ریتانیاوه به‌رامبه‌ر به کورد له ناوچه‌که‌دا، وه‌ک ده‌ڵێت:
'ئێمه هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌بووین که مه‌زنترین برادهرنمان له عێراقی دراوسێدا که مافی ههزارساڵهمان ژێر پێخهن، له بوونی په‌یوه‌ندی چاکی نێوان2 حکومه‌تی عێراق و کوردستان، که‌وا ده‌سدرێژی بکه‌نه سه‌ر ماف و سنورمان، پێکهێنانی حکومه‌تی کوردستان ئاماده‌یه بۆ پێشکه‌شکردنی سهداههزار که‌ڵک بۆ عێراق، له مێژوو و جوغرافی ناوچه‌که‌دا سوودی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ئاشکران که کورد میلله‌تی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازن له جیهانا، به یاسا و پرنسیپی سه‌ربه‌خۆیی به تواناوه ڕاگه‌یه‌نراوه له‌سه‌ر گیان و عه‌قلیه‌تی هه‌ریه‌ک له‌م میلله‌ته. له به‌ره‌که‌تی ئه‌م مافانه‌و سنوره‌کانمان که به پیی یاسا دابین کراوه له لایه‌ن یه‌کیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، که ئێمه‌ش هه‌روه‌ها مافمان هه‌یه که پارێزگاری ئه‌م به‌شه‌مان بکه‌ین، ئێمه ئاماده‌ین به‌دانی هه‌ر قوربانیه‌ک پێویست بێ به ماڵ و گیان.'
که له کۆنگره‌ی لۆزان دا باسی موسڵ هاته کایه‌وه، نوسه‌ری ئه‌م نوسراوه به‌ناوی موحه‌مه‌د نوری، به جه‌ختی ویستی میللی یه‌وه ده‌ڵێت:
'چونکه دانیشتوانی موسڵ زۆربه‌ی کوردن، بۆچی وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌لاتداری ئه‌م ناوچه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی بیانی و هیچ که‌سی تره‌وه باس بکرێ؟ بۆچی تورک و عه‌ه‌ب و ئاسوری ئه‌م ناوچه به ناوچه‌ی خۆیان بزانن له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی ژماره‌یه‌کی که‌م له‌م میلله‌تانه له ناوچه‌ی موسڵدا. ئه‌و داوایه‌ی که ئێمه ده‌یکه‌ین له کۆنگره‌ی لۆزان ئه‌و داوایه نیه بۆ پارێزگاری که‌مایه‌تیه‌ک، ئه‌مه مافی ڕه‌وای خۆمانه بۆ ژیانی سه‌ربه‌خۆی میلله‌تێکی مه‌زن له وڵاتێک‌دا که مولکی خۆیه‌تی. '
ئه‌م هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ی موسل وه‌ک سه‌ره‌تایه بوو بۆ ته‌نیا که‌وتنی ویستی سه‌ربه‌خۆیی سلێمانی، له‌م ماوه‌دا ویستی سه‌ربه‌خۆیی تاکی که‌سی کورد خه‌ریک بوو دروست ده‌بوون و به‌لای میلله‌ته‌وه ڕاست نه‌بوو که ته‌نها سه‌رخێڵ و شێخ و سه‌یدا و به‌گ و پاش به‌گ خۆیان بکه‌ن به خاوه‌نی تاکی میلله‌ت. ویستی سه‌ربه‌خۆیی له بره‌ودا بوو بۆ ناوچه‌ی کفری وئالتون کۆپری وهه‌تا تورکومانه‌کانیش ده‌یانویست له‌گه‌ل کوردا بژین نه‌ک عه‌ره‌ب، بۆ نموونه زانستی کوردستان وه‌ک یه‌کیه‌تی نوسه‌ران و ئه‌دیبه‌کانی کورد که له‌ساڵی 1926 دا له شاری سلێمانی دامه‌زرا و بوو به سه‌رچاوه‌ی بره‌ودان به ویستی ڕۆشن بیری سه‌ربه‌خۆیی، چونکه به‌دوای ئه‌مه‌دا شێخ ته‌ها و ئیسماعیل به‌گی ڕهواندوزههوڵی دامه‌زراندنی یانه‌ی که‌لتوریان دا له ڕه‌واندوز، و حکومه‌تی ىهغداد ڕازی نه‌بوو هه‌رچه‌ند هه‌وڵیان ده‌دا که بلێن ئه‌م ده‌زگایه سیاسی نیه، به‌رده‌وام ویستی سه‌ربه‌خۆیی له برهودانا بوو، حکومه‌تی عێراق ئاگای لێ بوو، له‌به‌رئه‌وه که له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێ حکومه‌ت له هه‌ولێر قه‌راری دا بۆ به‌کارهێنانی زمانی کوردی به‌ڕه‌سمی، هه‌رچه‌ند به‌نیه‌تی شه‌ره‌فه‌وه ئه‌م په‌یمانه نه‌درا، به‌لام عه‌قڵیه‌تی لاوازی خۆش باوه‌ڕی کورد به چه‌ندین نوسراو و نامه‌ی سوپاسکردنیان باران به‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقدا، ئه‌م بۆچونه ساویلکه‌یی کوردی ده‌رده‌خست بۆ ده‌سه‌لاتدار که چه‌ند فه‌قیر و خۆش باوه‌ڕین.
هه‌رواش بوو، له‌سه‌ره‌تاوه کار ئاسایی بوو، به‌لام زۆری پێنه‌چوو نوری پاشا له له‌نده‌ن یه‌کسه‌ر ده‌ستی کرد به سکاڵاکردن له حکومه‌تی به‌ریتایا و ده‌یووت فڕۆکه وانه‌کانی به‌ریتانیا هه‌وڵی گێره شێوێنی دروست بوونی سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌ده‌ن له عێراق. هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی هه‌وال هات که شار بایکۆتی ده‌نگدان ده‌که‌ن که نیازیان بوو له مانگی 9 دا بکرێ، له‌م ماوه‌دا پێویست بوو که کورد به‌شداری بکه‌ن و ئه‌و بڕوایه‌یان تیا دروست نه‌بێ که به‌ریتانیا و عێراق له‌م باره‌یه‌وه هیچ کێشه‌یان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه توانیان له هه‌ولێر و که‌رکوک پێشه‌واکانی کورد ڕازیکه‌ن که هیج هه‌وڵێک نه‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان 'دیاره به پاره و سامان خۆیان فرۆشت' به‌لام له سلێمانی سه‌ربازو چه‌کداری پۆلیس له سه‌ر خانوه‌کان خۆیان ئاماده‌کرد به ڕه‌شاشه‌وه بۆ هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی هه‌ژار بۆ پارێزگاری لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن و لێکۆڵینه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ولێر و که‌رکوکه‌وه، خه‌لکی شار گومانیان هه‌بوو له قسه هه‌نگوینیه‌کانی سه‌رۆکی لیژنه‌که، و خۆپیشاندانیان کرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ژێر چاودێری به‌ریتانیا و بۆ به‌جێهێنانی په‌یمانه‌کانی به‌ریتانیا که‌له ساڵی 1918 دا پێی دابوون، لیژنه‌یه‌ک به سه‌رۆکایه‌تی شێخ قادر‌و عه‌زمی بابان بۆ ئه‌م داواکاریه نوسراوێکی ئیمزاکراوی شاریان دا به سه‌رۆکی لیژنه‌که، سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق جه‌عفه‌ر پاشا ویستی به‌ندیان کا، به‌لام قه‌ناعه‌تیان پێ‌کرد گه‌ر کاری وا بکا وه‌زع تێک ده‌چێ و لێیان تێک ده‌دا، و چه‌ند ڕۆژیک دوای ئه‌م به‌سه‌رهاته دهسهلاتدری ئینگلیز تۆفیق وه‌هبی موته‌سه‌ریفی سڵێمانی له‌سه‌ر کار ده‌رکرد چونکه کۆمه‌کی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبی ده‌کرد.
جێی سه‌ر سورڕمان نه‌بوو که له به‌رواری 6/9 دا له کاتی ده‌نگداندا کرا به خۆپیشاندان و به‌ردبارانکردنی داموده‌زگای ده‌سه‌لاتدار، له‌شکری ده‌سه‌لاتداریان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر وهزعدا بگرن، هه‌تا ده‌می ئێواره 14 هاوڵاتی تێکۆشه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌م ڕووداوه بۆوه هۆی شه‌رمه‌زاری بۆ حکومه‌تی به‌ریتانیا، و جارێکی تر کامپه‌ینی ئیمزاکۆکردنه‌وه و سکاڵاکردن به‌رده‌وام بوو بۆ ده‌سه‌لاتداری ناوچه‌یی سه‌ربه‌خۆ و تۆمه‌تبارکردنی ڕژێم به قه‌سابی کردنی خه‌لکی شار. شێخ مه‌حمود له‌و دیوو سنوره‌وه نامه‌ی نارد و به‌غدای تاوانبارکرد به تیرۆرکردنی خه‌لکی شار و داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گه‌وره‌ی ده‌کرد و جارێکی تر شێخ هاته‌وه و خێڵه‌کانی کۆده‌کردوه بۆ شه‌ڕ و شۆڕشکردن، ده‌سه‌لاتداری به‌غدا به یارمه‌تی به‌ریتانیا ده‌یانویست وه‌زعه‌که هه‌موو کوردستان نه‌گرێته‌وه و شێخ جیا کرێته‌وه له‌م ڕاپه‌ڕینه. جارێکی تر له‌شکریان نارد له دژی شێخ و هێزی هه‌وایی به‌ریتانی به‌کارهێنرا، هه‌تا سالی تازه به‌رده‌وام بوو به‌لام له ئه‌نجامدا جه‌خت خرایه سه‌ر حکومه‌تی ئێران که ڕێی مانه‌وه‌ی شێخ نه‌دا وله سنوری پێنجوین خۆیدا به‌ده‌سته‌وه‌و جارێکی تر دورخرایه‌وه له ساڵی 1931 دا له خواری عێراق مایه‌وه، له‌م ماوه‌دا لیژنه‌ی نێوده‌وله‌تی هاتن بۆ لێکۆڵینه‌وه جه‌خت کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق په‌یمانه‌کانی به‌جێ دێنێ بۆ سه‌ربخۆیی / ئه‌وتۆنۆمی باشوری کوردستان، جارێکی تر په‌یمانیان دا‌و دیسانه‌وه درۆ بوو، له‌م ماوه‌دا یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ کوردێک دانرا، کوردێکی تر بۆ چاودێری به‌جێهێنان یاسای به‌کوردی خوێندن و به‌کارهێنانی زمانی کوردی له ئیش وکاری داموده‌زگای ناوچه‌که‌دا، دیار بوو ئه‌م کورده وازی هێنا و زانی ڕێی کارکردنی ناده‌ن له لایه‌ن ڕژێمه‌وه، چه‌ندین قایمقامی عه‌ره‌ب داده‌نران له ناوچه‌کان، جارێکی تر ئیمزا کۆکردنه‌وه له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه نارد بۆ یه‌کیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به‌لام داوای جیابوونه‌وه‌یان قبوڵ نه‌کرد، له‌وه‌ڵامدا وتیان باشور ده‌بێت له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنێته‌وه، 'دیاره قه‌راری نێوده‌وله‌تی ده‌سکردی به‌ریتانیا خۆیان بوو.' چونکه په‌یمانی ئه‌وانیش به‌درۆ ده‌رچوو. جارێکی تر داواکرا له به‌ریتانیا که سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌یی و زمانی کوردی بۆخوێندن و زمانی داموده‌زگا به کوردی بێ، ئه‌مه‌ش هه‌موو درۆ ده‌رچوو.
له‌م ماوه‌دا حکومه‌تی عه‌ره‌بی عێراق جه‌ختی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ریتانیا ده‌کرد که هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوونکهنهوه و له ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرکهن که به‌ڕه‌سمی خواروی کوردستان ده‌خرێته سه‌ر عێراق و لایه‌نی تورکی دلینا کرێن که به‌ته‌مای ناوچه‌ی موسڵ نه‌بن، ئه‌مه بکرێ به قه‌راری یه‌کیه‌تی نێوده‌وله‌تی به‌یاسای هه‌ڕه‌شه‌ی سنوردانان بۆ حکومه‌تی تورکیا، له‌م لێدوان و کێشانه‌دا حکومه‌تی عێراق تۆفیق وه‌هبی به‌ندکرد له‌سه‌ر تاوانی خیانه‌ت له دژ یه‌کیه‌تی حکومه‌تی عێراق، له‌دوای ئه‌م هه‌موو لێدوان و کێشانه‌دا حکومه‌تی عێراق ئاماده نه‌بوو که ڕێزی هیچ یاسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بگرێ هیچ ڕێزێکی مافی مرۆڤ بگرێت و حکومه‌تی عێراق له سه‌ره‌ڕای سه‌رپێچی هه‌موو یاسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵکرا به ئه‌ندامی ڕه‌سمی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ریتانیا کشایه‌وه، و هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م کێشانه و ژێرده‌سته‌یی و داپلۆسینه ئه‌وه 90 ساڵه حکومه‌تی جه‌لاله‌تی به‌ریتانیایه، به‌لام ئه‌وه ئاشکرایه ئێستا له هه‌ر 60 ملیۆنه‌که‌ی خه‌لکی به‌ریتانیا پرسیار بکرێ له 99% کۆمه‌کی سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی که هه‌تا ئێستا له ژێرده‌سته‌یی کورد ڕووده‌دا ته‌نها سیاسیه‌کانه نه‌ک میلله‌ت، و میلله‌تی به‌ریتانیا زیاتر له هه‌موو جیهانی ئیسلامی ئاماده‌بوون بۆ یارمه‌تی کورد له کاتی کێشه‌و ته‌نگانه‌دا، چونکه له یاسای قوتابخانه‌و کهینسهکان و کهلتوریانا هه‌موو که‌س و هه‌موو تاکێکی مرۆڤ ده‌بی مافی مرۆڤایه‌تی پارێزراوبێ، به‌لام سه‌یرده‌که‌ی سیاسه‌ت هه‌میشه کارێکی زیره‌کیه له درۆکردنا، به‌لام ئه‌م درۆکردنه زۆر جار له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا و داموده‌زگادا به‌رده‌وام به‌ناوی ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ و یاسای شارستانی ده‌کرێ، ته‌نها بۆ خۆیان و خه‌لکانی به‌تواناو زانا‌و ده‌سه‌لاتدار.
هه‌تا ئێستاش نه‌بوونی یه‌کیه‌تی نێوان هه‌موو لایهنهکوردیهکان، هه‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بووه‌ته هۆی دروست بوونی که‌لتورێکی سست و گه‌نده‌ڵ وته‌مه‌ڵ و ناتوانین له نێوان میلله‌تانی به‌ریتانیاو ئه‌وروپادا کامپه‌ینێکی به‌رده‌وام بۆ هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی کورد پێک بێنین، وه‌ک هه‌ندێ لهکۆلکه نوسه‌ره‌کانمان ویستی ناشنالیستی به ویستێکی دواکه‌وتوانه ناو ده‌به‌ن، باسی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب، برایه‌تی ئاینی، و خه‌ڕه‌کی ئه‌وتۆنۆمی بۆ کوردستان و دیموکراسی بۆ عێراق، "ڕێوی خۆی به کونا نه‌ده‌چوو هه‌ژگێکی ده‌به‌ست به خۆیه‌وه". زۆربه‌ی میله‌تی کورد که خۆمان به عێراقی دانانێین که‌ی کێشه‌ی ئێمه‌یه عێراق دیموکراسی بێ یاننا، له‌نێوان که‌لتوری توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه دا که‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی جێی ده‌بێته‌وه؟ هه‌روه‌ک شێخ و سهرخێڵهکانی کورد په‌نایان ده‌برده بهرتورکی ئیسلامی درۆزن و ئاگادارنه‌بوون که تورک سه‌رگه‌رمی جێنۆسایدی کوردی باکوره هه‌ر وه‌ک : 'ئاش له خه‌یاڵێک و ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک' له‌به‌ر ئه‌وه ڕوون و ئاشکرایه سه‌رکرده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورد سه‌رکرده نه‌بوون به‌ڵکوو ' فس فس پاڵه‌وان' بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست