ئیبن خه‌له‌کان زانیاری فه‌لسه‌فی و مێژویی کورد (بەشی یەکەم)
Thursday, 22/12/2011, 12:00
له‌سه‌ر ژیانی ناودارانی ئیسلام
شاری دێرینی هه‌ولێر، وه‌ک یه‌کێک له کۆنترین شار له جیهانا که چه‌ندین له سه‌رکرده‌و ئیمپراتۆره‌کانی جیهان هاتونه هه‌وڵێر وه‌ک پادشاکانی میدی ، ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی و کۆرش و سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، هه‌وڵێری شاری مناره، مناره وه‌ک ڕه مزی ئاینی زه‌رده‌شتی و له‌دوای ئه‌وان بوو به ڕه‌مزی ئیسلام. ناوچه‌ی هه‌ولێر وه‌ک له کۆنا ناوچه‌ی شاره‌زوورو گه‌رمیان و هه‌ورامانیشی ده‌گرته‌وه، هه‌ولێر له مێژودا گرنگی هه‌میشه پێدراوه له بهرسامان بازرگانی و ناوچه‌ی کشتوکاڵی ده‌شتی هه‌ولێر و شاره‌زوور هه‌میشه سه‌رنجی ئیمپراتۆرو زلهێزه‌کانی ناوچه‌که‌یان ڕاکێشاوه، ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی که هاته سه‌روی میزۆپۆتامیا کوردی نه‌کرد به کۆیله وه‌ک میلله‌تانی تر، چونکه باوبپیری کورده‌کان که میدیه‌کان بوون له‌مێژودا دۆست بوون له گه‌ل یۆنانیه‌کان و مهسهدۆنیهکان. به‌لام له‌شکری تورکی عوسمانی چه‌ندین جار تالان و کوشتاری خه‌لکی ناوچهکهیانکرد، نمونه دێی ماوه‌ت بوو که لهڕێکردنیانا به ناوچه‌که‌دا له ڕۆژێکدا هه‌موو خه‌لکی ناو دێکه‌یان تیررۆکرد به‌ژن و منداڵ و پیر، هه‌ندێکی ڕایانکرد بۆ به‌رزایی شاخه‌کان بۆ خۆپارستن له قه‌لاچۆکردن. وه‌ک ئه‌م چیرۆکه‌م له خزمێکی به‌ته‌مه‌نم چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باسیکرد، له وڕۆژه‌دا هه‌موو باڵنده‌ی ماڵی ده‌ستیانکرد به خوێندن و هه‌را و خه‌لکی دێکه به‌لایانه‌وه سه‌یر بوو، هه‌ندێ وتیان ئه‌مه نیشانه‌ی کاره‌ساتی خراپ و نه‌گبه‌تی یه، هه‌ندی گوێیان پێ نه‌دا، ئه‌وانه‌ی که ترسان چوون بۆ شاخ و ناو ئه‌شکه‌وته‌کان بۆ خۆ شاردنه‌وه، ئه‌وه بوو، له‌شکری دڕنده‌و جه‌نگه‌ڵی تورک هاتن و قه‌ڵاجۆی هه‌موو ئهوانهیانکرد که له ناودێ مابوون و ڕایان نه‌کردبووه شاخه‌کان و دێکه‌یان تالانکرد.
ئیبن خه‌له‌کان ناوی شه‌مسه‌دین عه‌باس کوڕی ئه‌حمه‌د ی کوڕی موحه‌مه‌دی خه‌له‌کان، له به‌رواری 22ی مانگی نۆی ساڵی 1211له‌هه‌ولێر له دایک بووه و له موسل و دیمه‌شق حه‌له‌ب ومیسر خوێندویه‌تی و بابه‌تی (جوری پرودینسی خوێندوه) زانیاری فه‌لسه‌فی یاسای خوێندووه و له قاهیره دانیشتووه و ناسرا به زانیاری فه‌لسه‌فی و یاسایی و ئاینی و زمان وه ک نوسه‌رێکی مێژوویی له‌سه‌ر سه‌رکرده‌و بنه‌ماله ناسراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیبن خه‌له‌کان یه‌کێک له نه‌وه ناوداره‌کانی شاری هه‌ولێر، له ساڵی 1252 دا ژنی هێناوه، له ساڵی 1261دا دانرا به ڕاوێژکارو یارمه‌تیده‌ری سه‌رکرده‌ی دادگایی وولاتی میسر، له‌پاش ئه‌وه بوو به سه‌رکرده‌ی دادگای دیمه‌شق، له پاش ده‌ساڵ که سه‌رکرده‌ی دادگای دیمه‌شق بوو لابرا له‌سه‌ر کاره‌که‌ی و گه‌ڕایه‌وه بۆ میسر له ساڵی 1271 دا و له‌میسر بوو به مامۆستای یاسا، پاش ساڵێک له میسر جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ دیمه‌شق له ساڵی 1278 که جارێکی تر دانرایه‌وه سه‌رکاره‌که‌ی پێشووی هه‌تا سالی 1281 خانه نشین بوو و وازی له‌کارکردن هێنا له‌به‌رواری 30/10 ی ساڵی 1282 دا له دیمه‌شق کۆچی دوایی کرد.
ناسراو به نوسینی کتێبی قاموسی ناوداران به‌ناوی: 'وهفایاتی عه‌یان و ئه‌نبائی زه‌مان'، به‌واتای قاموسی ناسراوه‌کانی مێژوو کۆچکردنیان و دهنگوباسی سه‌رده‌م. ئه‌م کاره‌ی ده‌ستپێکرد به کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه مێژوویه‌کان له سالی 1256 هه‌تا سالی 1274 به نوسین و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌وه خه‌ریک بوو. ئه‌م کاره وه‌رگێڕراوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی به ده‌ستی نوسه‌ر ولیام مهکگهوین دیسلهین 1801-1878 که ئه‌م نوسه‌ره ژیاوه و ئه‌م نوسینه نزیکه‌ی 2700 لاپه‌ڕه‌یه. به‌یارمه‌تی حکومه‌تی به‌ریتانی له لایه‌ن یه‌کیتی هونه‌رمه‌ندانی پادشایه‌تی به‌ریتانیاوه کۆمه‌کی کراوه‌و چاپکراوه و تهرجومهکراوهته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و پاش ئه‌وه بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی و ئیسپانی .
وه‌ک له پێشه‌کی ئه‌م نوسراوه‌دا وه‌رگێر ده‌ڵێت: ئه‌م کاره‌ی ئیبن خه‌له‌کان له به‌رزترین ڕاده‌ی مهزنیدایه له ڕووی شارستانی وئه‌ده‌بی وزانیاری مێژوویی جیهانی ئیسلامه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئه‌م به‌رهه‌مه گرنگه مێژوویی یه وه‌ک وه‌رگێر ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا ڕاده‌ی به‌رزی ورێزی ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌رگیز که‌م نه‌بووه‌ته‌وه، چونکه گرنگی و به‌رزی ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رده‌وام ڕێزی لێ گیراوه له هه‌موو سه‌رده‌مه مێژووییه‌کانا. له‌م کاره‌یدا ده‌رده‌که‌وێت ئیبن خه‌له‌کان وه‌ستایانه سه‌رچاوه مێژوویی یه‌کانی به‌کارهێناوه به ده‌لیل و باسی ڕووداوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ده‌وری ئه‌و که‌س و بنه‌ماڵانه که باسیان ده‌کا، باسه‌کان به‌س باسی دهستهلاتدار نی یه به‌لکو خه‌لکی ئه‌ده‌بی و شاعیر‌و زانا وئاینی و یاسایی وا ده‌ر ده‌که‌وێت له‌م کاره‌یدا باسی 230 که‌س له‌م که‌سایه‌تیانه ده‌کا که له میژوودا ناسراون و زانیاری له باره‌یانه‌وه پێویست و به‌که‌ڵکه.
ئیبن خه له‌کان له ڕۆژی بێنج شه‌ممه به‌رواری 22-9-1211 له ئه‌ربیلا 'ئه‌ربیل' له خێزانێکی کورد دایک بووه له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڵخ دایکی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی، سه‌ره‌تای ساله‌کانی ژیانی له هه‌ولێر ژیاوه له‌منداڵی یه‌وه خوێندویه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای وه‌ک ئیبن که‌ره‌م سوفی بۆ فێربوونی ترادیشنی سه‌رده‌م / هه‌ڵسوکه‌وت و زانیاری کۆمه‌لایه‌تی و ئاینی، له‌وێوه بۆ شاری موسل خوێندنی یاسا و فه‌لسه‌فه‌ی خوێند و به گه‌نجی ڕۆشت بۆ دیمه‌شق و ماوه‌یه‌ک له‌وێ بووئیتر له‌وێوه ڕۆشت بۆ میسر و ده‌ستی کرده‌وه به خوێندن و هه‌وڵیدا له چه‌ندین زانیاری‌دا شاره‌زابێت وه‌ک زانیاری فه‌لسه‌فه‌ی یاسا‌و لۆجیک / ته‌تبیقی و ڕێزمان وزانیاری ئاینی وله پاش ته‌واوکردنی خوێندن له میسر بوو به مامۆستا و موفتی و به‌رده‌وام حه‌زی له خوێندنه‌وه‌و فێربوون بوو هه‌تا بوو به نوسه‌ری په‌خشان و شاعیر. له‌م ماوه‌دا که سه‌رکرده‌کانی سه‌رده‌م به توانای زیره‌کی و زانیاریان زانی کردیان به سه‌رۆکی دادگایی دیمه‌شق له به‌رواری 27 زولحه‌جه ی ساڵی 666 ی ساڵی هیجری له دیمه‌شق بۆ نزیکه‌ی ماوه‌ی ده‌ساڵ کاریکرد و ، له پاش ئه‌وه‌ی دهستهلاتداری دیمه‌شق به ناوی مه‌لیک زاهیر وای به چاکزانی که له‌جێگای یه‌ک قازی ده‌بێ چوار قازی دابنرێ و سێی تری دانا و ئیتر ئیبن خه‌له‌کان ڕازی نه‌بوو وازی له کارهێنا و گه‌ڕایه‌وه بۆ میسر و له‌وێ بوو به وه‌کیلی سه‌رۆکی هه‌موو قازیه‌کانی میسر. هۆی لابردنی له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی دادگای دیمه‌شق هۆی مه‌زهه‌بی بوو و جیاوازی نێوان مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و شافیعی، له‌باره‌ی ئه‌م گۆڕانه‌وه فه‌ریقی شاعیری کوردی سوری به شیعرێک ده‌ڵێت:
'پیاوانی دیمه‌شق سه‌رسام بوون
به زیاد بوونی ژماره‌ی سه‌رکرده‌ی یاسایی، پیاوانی یاسا وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ڕۆژن بۆ ڕۆشنایی
به‌لام بۆ لهزۆربوونیانا ئاشکرایه به‌ڕوونی، له‌جیی ڕۆشنایی وا زیاد بوو تاریکایی؟
ئیبن خه‌له‌کان به لاچوونی له سه‌رکردایه‌تی دادگایهتی دیمه‌شق دا و زۆربوونی ژماره‌ی قازیه‌کانی جێگری وازهێنانی ئااشکرابوو که که‌س نه‌یتوانی جێی بگرێته‌وه، وه‌ک له‌م شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیاره.
پاش ماوه‌یه‌ک له میسر وازی هێنا له کاری موفتی و مامۆستایی بانگکرایه‌وه بۆ دیمه‌شق و دانرا له سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی دادگایی پێشووی له جێی قازی دیمه‌شق به‌ناوی عیزالدین ئه‌بو ئهسایغ - له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ دیمه‌شق دهستهلاتداری دیمه‌شق چه‌ندین ئه‌میر وقازی عیزالدینی ئهسایغی نارد بۆ چه‌ند ڕۆژ ڕێکردن به پیریه‌وه بۆ نیشاندانی ڕێزگرتن له‌گه‌ل چه‌ندین له پیاوانی دیمه‌شق، له شاعیره‌کانی دیمه‌شق هه‌ندی شیعریان به‌سه‌ردا هه‌ڵدا، وه‌ک شاعیرێک به‌ناوی شێخ ڕهشیدالدین عومه‌ر ئیبن ئیسماعیل فه‌ریقی به شیعرێک پیرۆزبایی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دیمه‌شق لێ ده‌کا و ده‌ڵێت:
' وه‌کو یوسف له‌میسره‌وه تۆ وا به‌جێت هێنا ماوه‌ی چاودێریت
لهبیروڕای مندا بۆ هه‌موو نه‌وه‌کانی مرۆڤ، گه‌ر جیاواز بن له هه‌ر ڕه‌گه‌ز
هه‌موو پێویستیان به حه‌وت ساله، بۆ تێپه‌ڕین به ماوه‌ی وا پڕ له زه‌حمه‌ت
به‌لام بۆ تۆ پاش ته‌نها یه‌ک ساڵ
وادهڕژێنی به‌سه‌رهه‌موو مرۆڤایه‌تیدا خۆشی وا بێ سنور هه‌موو دڵ خۆش
چونکه دوربت له دیمه‌شق وه‌ک ماوه‌ی حه‌وت سال بوو دورو درێژ.
مه‌به‌ستی شاعیر له‌م شێعره‌دا لێکچوونی زانایی و زیره‌کی و پیاوچاکی ده‌کا به یوسف، سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی که له‌میسر خۆی دروستکرد و بوو به دهستهلاتدار و ئینجا گه‌ڕایه‌وه بۆ دیمه‌شق، وا به ئاشکرا ده‌ریده‌خات که هه‌موو خهلکو ده‌سته‌لاتدارانی دیمه‌شق پێخۆشحاڵ بوون به گه‌ڕانه‌وه‌ی و کارکردن له دیمه‌شق که گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میسر بۆ یه‌ک ساڵ وه‌ک حه‌وت ساڵ وابووه بۆیان. شاعیرێکی تر به‌ناوی نورالدین ئیبن موسعاب له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌وه له میسر ده‌ڵێت:
'له نێو هه‌موو دانیشتوانی دیمه‌شق دا نه‌مبینی که‌س نه‌بێ به‌هاتنت خۆش حاڵ،
هه‌رچی به‌سه‌رهاتێ ڕویدابێ چاک یا خراپ، وا ئێستا کاتی خۆشیه بێ گوومان
ئه‌و خۆشیه‌ی که وا تۆ هێنات وه‌ک ئیلهام
له دوای ماوه‌یه‌ک دڵ ته‌نگی ، به‌لام وا به‌خته‌وه‌ری بوو به به‌ئه‌نجام
له‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی وا زۆر دووریت لێمان.
هاتنه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆشی گه‌ڕایه‌وه به گه‌ڕانه‌وه‌ت
له‌جیی قازیه‌کی تر ئێستا تۆ وا دهمانکهیت دڵ خۆش
له‌جێی دادگای ناڕه‌وای سه‌رده‌می پێشوو ، وا تێپه‌ڕی له‌بیر ده‌چێ هه‌موو ڕووداوی ڕابووردو
ئیبن خه‌له‌کان هه‌تا ساڵی 680 ی کۆچی له‌م کاره‌دا مایه‌وه له پاش ئه‌وه له‌سه‌ر کار لابرا، زۆربه‌ی کات له‌ماڵ ده‌رنه‌ده‌چوو هه‌تا له ڕۆژی شه‌ممه‌ی 26 ی مانگی ڕه‌جه‌ب کۆچی دوایی کرد، هه‌ندێک سه‌رچاوه ده‌ڵێن له‌به‌رواری 29-10-1282 زاینی کۆچی دوایی کرد له کۆلێژی نهجیبیه له دیمه‌شق لاشه‌که‌ی له شاخی قاسیۆن به‌خاک سپێردرا له به‌رواری 16 ڕه‌جه‌بی ساڵی 681 ی کۆچیدا.
ئیبن خه‌له‌کان ناسرا به یه‌کێک له‌مه‌زنترین و به‌ناوبانگترین سکۆلار، لێکۆله‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فی لۆجیک و یاسایی و شاعیر و نوسه‌ری مێژووناس و نوسه‌ری قاموسی ناودارانی جیهانی ئیسلامی.
وه‌ک له باسی سه‌رده‌می ژیانی دا باس ده‌کرێت، که ماوه‌یه‌ک هه‌ژار ده‌که‌وێت و فه‌رمانره‌وای میسر به‌ناوی بدرالدین پێی ده‌زانێ پاره‌یه‌کی زۆر و سه‌د سه‌رداب گه‌نمی بۆ ده‌نێرێ وه‌ک یارمه‌تی و به‌خشیش، به‌لام ئه‌م یارمه‌تی و به‌خشیشه وه‌رناگرێ و وه‌رگرتنی به ڕاست نازانێ.
وه‌ک له‌م سه‌رچاوه‌دا باس ده‌کا، فێربوونی زانیاری تایبه‌ت بووه به‌خه‌ڵکی جێگیر و دانیشتووی شار‌و دێ یه‌کان، و زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌کان حه‌زیان له ژیانی گه‌ڕۆکی/ به‌ده‌وی بووه بۆیه زانیاری ناسراوو ههڵکهوتویان وه‌ک ئه‌م به‌م مه‌زنیه تیا په‌یدا نه‌بووه،. عه‌ره‌به‌کان چونکه به‌رده‌وام ده‌سته‌ڵاتدار و خه‌ریکی له‌شکر گه‌ری بوون لایه‌نی زانیاری و هونه‌ریان دانا بوو بۆ خه‌لکانێ که عه‌ره‌ب نه‌بوون، ئه‌م خه‌لکانه ته‌نها له‌ڕێگای زیره‌کی زانیاری و هونه‌ریه‌وه ده‌یانتوانی بگه‌نه ده‌سته‌لات و فه‌رمانڕه‌وایی گرتنه ده‌ست. وه‌ک ئه‌م بۆچونه کۆمه‌کی ده‌کرێ له نوسینه‌کانی ئیبن خه‌لدوندا وه‌ک ده‌ڵێت:
' که‌عه‌ره‌ب ده‌سته‌لاتیان گرته ده‌ست لایه‌نه زانیاری وفه‌لسه‌فی و هونه‌ریه‌کانیان ده‌دایه خه‌لکانێ که عه‌ره‌ب نه‌بوون.'
له‌و زانیارانه‌ی که خه‌لکانی تری ده‌گه‌یانده سه‌ر ده‌سته‌ڵات وه‌ک: خوێندنی ڕێزمان و زمانی عه‌ره‌بی که پێویست بوو بۆ لێکدانه‌وه و وه‌رگیڕانی واتاکانی فه‌رموده‌کانی خودا و په‌یامنێری خودا، لایه‌نێکی تری زانیاری کاری لێکدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و شیعر‌و په‌خشان و فه‌رمانه یاساییه‌کان، له‌به‌رئه‌وه له‌م لێکۆڵینه‌وانه‌دا هه‌ندێ ووشه ده‌رکه‌وت وه‌ک وشه‌ی مه‌ولا به‌مه‌بستی واتای پێشه‌وای زانیاری و مامۆستا، ووشه‌ی وه‌فا وه‌ک به‌کارده‌هێنرا بۆ واتای دڵسوزی و په‌یوه‌ندی براده‌ریه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی. له لێکدانه‌وه یاسایی یه‌کانا به‌پێی فه‌رمانه ئاینی یه‌کان له بواری کێشه‌کانی میراتی و مافی فه‌رمانڕه‌وایی و هه‌ڵبژاردن و په‌یمان به‌ستن ڕێزگرتنی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، که زۆربه‌ی ئه‌م زانایانه خه‌لکانێ بوون که عه‌ره‌ب نه‌بوون ده‌بوونه کاربه‌ده‌ست و فه‌رمان ڕه‌وا.
هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئاینی و دروست بوونی چه‌ندین مه‌زهه‌بی جیاواز دروست بوونی چه‌ندین ئیمام و پێشه‌وای ئاینی. و جیاوازی چه‌سپاندن و لێکدانه‌وه‌ی فه‌رمانه ئاینی یه‌کان له وولاته جیاوازه‌کانا، وه‌ک جیاوازی شێوازی خوێندن له وولاته جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رو ئه‌فریقاو سه‌رده‌می ئیسلامه‌کان له ئه‌سپانیا، بۆنموونه له ئیسپانیا مندالانی موسولمانه‌کان له گه‌ل خوێندنی بابه‌ته ئاینی یه‌کانا شیعر‌و په‌خشان نوسین فێر ده‌بوون. به‌لام له جه‌زائیر و مه‌غریب خوێندن به شێوه‌ی له‌به‌رکردن بوو.
زیره‌کی ئه‌م زانا یه له لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵاێه‌تی وشێوه‌ی ژیانی ئه‌م میلله‌تانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ و په‌یوه‌ند کردنیان به ڕووداوه مێژوویی یه‌کان و که‌لتور وسروشتی ژیان چه‌ندین جۆر له ژیانی خێڵه‌کی و نیشته‌جێ بوون، هه‌تا لایه‌نی به‌خێوکردنی منداڵ و گه‌نج و فێرکردنی هه‌ڵسوکه‌وتی ئاینی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێک و پێک بژین.
ئیبن خه‌له‌کان په‌رده‌یه‌کی زانیاری هه‌ڵ ده‌داته‌وه له‌سه‌ر ژیانی چه‌ندین خه‌لک و بنه‌ماڵه‌ی ناسراو که شایه‌نی ناسین و ڕێز لێگرتنن، وه‌ک دهستهلاتدارو زانا‌و هونه‌رمه‌ند وشاعیر. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره ی که ماوه‌ی نزیکه‌ی بیست ساڵ پێیه‌وه خه‌ریک بوو وا ئه‌نجام نه‌درایه، زۆربه‌ی ئه‌م خهلاکانه له چرچولۆچ و تاریکایی و سێبه‌ری مێژوودا وون ده‌بوون و نه‌ده‌ناسران .
له‌م نوسراوه‌دا که 2700 لاپه‌ڕه‌ی لێ وه‌رگێراوه‌و چاپ کراوه ناوی هه‌ندێ مامۆستای خۆیشی تیایه و بێ گوومان هه‌ندێ له ناسراوانی پیاوانی مێژووی کورد، به‌هیوام زۆر له‌وانه‌مان پێ بناسێنێ.
نموونه‌یه‌ک له هۆنراوه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان:
شێوه‌ت هه‌میشه به‌رده‌وامه له سنوری توانای بینینما،
هه‌رچه‌نده وا زۆر دوور له ووڵات
له‌و ماوه‌دا دڵم وا بۆت بوو به ماڵ.
هه‌ر چه‌نده من زۆر دوور بووم له‌تۆ به‌لام له ووتوێژا به‌رده‌وام،
لهوهیدهکرد وا ئاشنا م
وه‌ک ئه‌فسانه‌ی خۆشه‌ویستی که تۆ هه‌رده‌م لێت ده‌بوو به ئازار
تۆ وه‌ک یه‌کێک بی له خێڵی من کیژۆڵه‌ی لاو
ئایا ده‌توانم بڵیم که بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت من هیوادار؟
له بۆ هه‌ندێ که‌وا به سۆزه‌وه گیرۆده‌ی خۆشه‌ویستین
به بیرکردنه‌وه و عه‌قڵ ده‌توانی بیبنی چاره سه‌ر
ته‌نها ڕێگه‌یه‌ک ئه‌وه‌یه که بیه‌ڵیت بگه‌ین به یه‌ک
با هه‌موو جه‌وری زولم و زۆرمان له بیر‌چێ
ئای به یه‌زدانی مه‌زن سوێند ده‌خۆم، خوا په‌رستانی تۆ وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن
تاوانه‌کانیان داپۆشن، به به‌زه‌یی و لێبوردنی چارشێوی خۆت
بیانشارنه‌وه له کاتێکدا وا خه‌ریکه تاوانه‌کان ده‌بن ئاشکرا
وا ئه‌و گه‌شته ئه‌و ڕاده‌ی که بێ که‌سه بۆ دڵ نه‌وایی
به‌ته‌مه‌ندا ده‌چێ سه‌ری سپی ده‌بێ به تێپه‌ڕینی چه‌ندین ساڵ ئاوا ئاسایی.
به‌شی داهاتوو، به‌شی دووه‌م، پێشه‌کی نوسینه‌که‌ی ئیبن خه‌له‌کان و کورته باسێکله له سه‌ر ژیانی زانا‌و نوسه‌ر مورته‌زا شاره‌زووری .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست