سه‌رده‌می هاشمیهکان و هه‌وڵی ڕزگاریخوازی کورد له کتێبه‌که‌ی ده‌یڤید ماکدهواڵ
Monday, 04/03/2013, 12:00
چالاکی نیشتمان په‌روه‌ری و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی له سه‌رده‌می هاشمیهکانا له عێراق:
له کوردستانی عێراق و هه‌ر وه‌ک کوردستانی ئێران جولانه‌وه‌ی هه‌وڵی نیشتمان په‌روه ی به‌هۆی په‌یدابوونی چینێک له ڕۆشنبیر له ساڵه‌کانی چلهکانا کاری سیاسی و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستیپێکرد، ئه‌م چینه بههێوابوون به‌ره‌نگاری ئاغاکان و سه‌رکرده‌کانی خێڵه‌کی ببنه‌وه، چونکه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕژێمی هاشمیهکانا هاوکاریان ده‌کرد له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ڕژێم ده‌یتوانی ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر باشوری کوردستانا به‌هێز و به‌رده‌وام بێ. له ژماره‌ی 36 خاوه‌ن مولک له عێرقدا 11 ی کورد بوون، دروست بوونی چینی ڕۆشنبیر به‌لای چه‌پدا لایدابوو بۆ مه‌به‌ستی ڕزگاری چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌ت کێش له‌ده ست ده‌ره‌به‌گ و ئاغا و خاوه‌ن موڵکه‌کان ، به‌لام له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رکه‌وتوونه‌بوون به‌سه‌ر که‌لتوری باوک سالاری که میلله‌تی کورد به‌هۆیه‌وه له ژێرده‌سته‌ییدا ده‌یناڵاند. له‌دوای ڕوداوه‌که‌ی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1930 له سلێمانی تیرۆرکردنی خه‌ڵکی شاری تێکۆشه‌ر وا دیاربوو خه‌ڵکی کورد ناچاربوون ئه‌و به‌سه‌رهاته دڵ ته‌زێنه له‌بیر خۆیان به‌رنه‌وه، چونکه خاوه‌ن موڵک و ئاغا و سه‌رکرده خێڵه‌کیه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی و چڵپو چلێس خۆری خۆیان به‌لاوه گرنگتر بوو هه‌تا سکاڵا‌و چه‌وسانه‌وه‌و تیرۆرکردن و ژێر ده‌سته‌یی به‌رده‌وامی میلله‌تی کورد له‌سه‌رده‌می مه‌لیک فهیسهلدا. دوای مردنی مه‌لیک فه‌یسه‌ل له‌مانگی نۆی ساڵی 1935 دا هه‌ندێ سه‌رلێشێواوی به‌رده‌وام له حکومه‌تی عێراقدا دروست بوو، چونکه هێچ له لیژنه وه‌زاریه‌کان به‌رده‌وام نه‌بوون له‌سه‌ر حوکم و یه‌ک به‌دوای یه‌کدا وازیان له‌کار ده‌هێنا به‌هۆی کێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه ونه‌مانی ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی یه‌کگرتوو، ئه‌م جۆره به‌ره‌ڵڵایی یه بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1935 دا چل سه‌رکرده‌ی کورد به‌ره‌نگاری حکومه‌تی عێراق ببنه‌وه له ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیدا سکاڵایان تۆمارکرد له دژحکومهتی عێراق چونکه کورده‌کان پێ یان وا بوو که ده‌توانن یه‌کتایی ده‌نگدانی سونیه‌کان له ده‌ستیانایه به‌رامبه‌ر شیعه‌کان و داوای به‌ڕه‌سمی کردنی زمانی کورد که یه‌کیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی قه‌راری له‌سه‌ر دابوو له ساڵی 1926 دا. ههرچه ند داوای ئه‌وتۆنۆمیان نه‌ده‌کرد به‌ڵکو مه‌ندوبی ناوچه‌یی یان له لیژنه‌ی حوکمداریدا به‌شداربێت به‌شی خۆیان به‌رکه‌وێت له‌دابه‌شکردنی داهاتی ولات له پرۆژه‌کانی گه‌شه‌دان به کشتوکاڵ و ده‌زگا ی کارگه‌کان، داوای جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه کورده‌کان له عه‌ره‌به‌کان دروستکردنی پارێزگای دهۆک چونکه عه‌ره‌به‌کانی موسڵ دژایه‌تی کورده‌کانیان ده‌کرد به‌هۆی ویستی ڕه‌گه‌ز په‌رستیه‌وه زۆرجار کێشه په‌یدا ده‌بوو.، لێره‌دا عه‌ره‌به‌کان و فه‌رمانڕه‌وای به‌غدا توانیان جارێکی تر کورده‌کان هه‌ڵخه‌له‌تێنن. له سالی 1936 دا نه‌بوونی چالاکی داموده‌زگای کوردی چونکه له ژماره‌ی 150 داموده‌زگا له عێراق ته‌نها 5 یان کورد بوون، دوو له‌مانه ده‌زگای ئیسلامی بوون زیاتر له‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد بن، هه‌تا داموده‌زگای مه‌سیحیه‌کان ژماره‌ی مه‌ڵبه‌ندی بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌یی یان زیاتر بوو له کورده‌کان.
چونکه ڕوداوه‌کانی ساڵی 1930 له تیرۆرکردنی خه‌لکی شاری سلێمانی وه‌ک بانگێکی له‌خه‌وهه‌ستان بۆ وریاکردنه‌وه‌ی هه‌ستی میللی سه‌ربه‌خۆیی له نێوان چینی خوێنده‌واری سێکولاری کوردا پێکهێنا، وه‌ک له نوسینه‌کانی خواڵێ خۆش بوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که له‌و ساڵه‌دا ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوو ده‌ڵێت: ' له‌و رۆژه‌وه وابیرم ده‌کرده‌وه و بوو به پێویستی سه‌رشانم وه‌کوو کوردێک بۆتێکۆشان و کارکردن.''
وه‌ک چه‌ندین له گه‌نجانی چینی ناوه‌ڕاست، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕۆشت بۆ به‌غدا بۆ خوێندن، لێره‌دا چه‌ندین لاوی کورد کۆبوونه‌وه و چاودێری ڕووداوه سیاسیه‌کانیان ده‌کرد، له‌م ماوه‌دا هه‌ندێ لاوی کورد کۆمه‌له‌ی لاوانی کوردیان پێکهێنا له سالی 1930 دا به‌ناوی کاری ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریه‌وه له ژێره‌وه بۆ کاری سیاسی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شداربوو له‌م کۆمه‌ڵه‌دا. له‌م ماوه‌دا له‌به‌ر نه‌بوونی پارتێکی سیاسی کوردی هه‌ندێ له‌م لاوانه چونه ناو حیزبی شیوعیه‌وه که له ساڵی 1934 دا دامه‌زرا، وله ساڵی 1935 دا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ئاڵایان ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو له دوو سێ سالی سه‌ره‌تایدا چه‌ندین له که‌رکوک و هه‌وڵێر بوون به ئه‌ندام ، له پاش ماوه‌یه‌ک حیزبی شیوعی پاشگه‌ز بووه‌وه له‌ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ندێ له‌م ئه‌ندامانه چونه ناو حیزبی الاهالی که ئاڵایان چاکردنی باری وه‌زعی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا‌و ڕێزی مافی شارستانی و مافی کرێکار بوو. له مانگی ده‌ی ساڵی 1936 دا ئه‌م حیزبه هه‌وڵی ڕوخانی ڕژێمی مه‌لیکی دا به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌ی سوپایی به‌کرسدقی، به‌کر سدقی خۆی له بنه‌ڕه‌تا کورد بوو، وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه ده‌ڵێت: 'هه‌رچه‌ند خۆی مه‌به‌ستی له‌م هه‌وڵه مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی بۆکورد نه‌بوو، به‌لام له‌ناو عهرهبهقهومیهکانا هه‌ستی دژایه‌تی کوردی دروستده‌کرد، وایان داده‌نا که کورد کۆسپێکه بۆ وه‌دیهێنانی خه‌وی یه‌کیه‌تی عه‌ره‌ب، له‌م ماوه‌دا عه‌ره‌به‌کان یانه‌ی یه‌کیه‌تی موسهننایان دامه‌زراند بۆمه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به هه‌ستی قه‌ومی عه‌ره‌بی و له‌به‌رئه‌وه دژایه‌تی عه‌ره‌ب و کوردخهریک بوو دروست ده‌بوو.. دروستبوونی هه‌ستی قه‌ومی عه‌ره‌ب بووه هۆی بره‌ودان به هه‌ستی ویستی سه‌ربه‌خۆیی میللی کورد، ڕۆژنامه‌کانی عه‌ره‌ب کوردیان تاوانبارده‌کرد به کۆمه‌کی تورک بو داگیرکردنی شاری ئه‌سکه‌نده‌رونه له سوریا له ساڵی 1937 دا، له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا خوالێ خۆش بوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نوسراوێکی نوسی له 'الاکراد والعرب' له‌م نوسراوه‌دا ده‌ڵێت:
' کێشه‌ی نێوان عه‌ره‌ب و کورد نیه به‌ڵکو کێشه‌ی ناهه‌قی چه‌وسانه‌وه‌یه که حکومه‌تی عه‌ره‌ب ده‌رباره‌ی هه‌موو که‌مایه‌تیه‌کان ده‌یکا، هه‌روه‌ها ئاگاداری ده‌کردنه‌وه که ویستی کوێری میللی که مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵکانی تربهوجۆره ده‌کا سه‌رئه‌نجامی باش نابێ، هه‌رچه‌ند خۆی ده‌پاراست له باسی سه‌ربه‌خۆیی کورد، به‌لام هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا به بره‌ودان به دیموکراسی و برایه‌تی یه‌کسانی بۆ هه‌موو میلله‌تانی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئازادی هه‌موو که‌سیک که کاروباری تایبه‌تی خۆی به‌ده‌ست خۆی بێ.' که هه‌وڵی گه‌شه‌دان به ڕۆشنبیری و سه‌ربه‌خۆیی کورد له گه‌شه‌داندا بوو، له‌م ماوه‌دا شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حمود کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی دروست کرد زۆربه‌یان له خه‌لکانی ناسراوی شار و یه‌ک دوو شێخ. لاوانی سلێمانی ڕێکخراویکی تریان دروستکرد به‌ناوی 'دارکار' یا داربڕه‌کان که ئه‌م گه‌نجانه له‌سه‌ر شێوازی کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆزهنێری ئیتالی بوون، کۆمه‌ڵه‌ی دارکار په‌یوه‌ندی نزیکی هه‌بوو له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی عێراق، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لقهکوردیهکهی که گۆڤارێکیان هه‌بوو به‌ناوی 'ئازادی' ئه‌م گۆڤاره داوای ئازادی هه‌ردو میلله‌تی کورد و عه‌ره‌بی ده‌کرد، ئه‌م گۆڤاره به‌رده‌وام ده‌نگی ئازادی خوازی کوردی پێوه‌دیاربوو له شاره‌کانی موسڵ و به‌غداش بلاو ده‌بووه‌وه.
هه‌رچه‌ند به‌یاسا قهدهغهدهکرابوون به‌لام حکومه‌ت زۆر گوێی نه‌دا به چالاکی ئه‌مانه، هه‌روه‌ک ئه‌دمۆندز له ساڵی 1940 دا که ڕاوێژکاری حکومه‌تی عێراق و شاره‌زای کورد‌و کوردستان بوو تێبینی سه‌رنج ڕاکێشی نه‌بوو له دروست بوونی چالاکی سه‌ربه‌خۆیی جگه له حیزبی شیوعی که هه‌ندێ خه‌لکانی بازاڕ کۆمه‌ڵگایان بوون و به‌هۆی شۆڕشی به‌لشه‌ڤی سۆڤیه‌تی یه‌وه دروست بوون، له‌وکاته‌وه له‌وه‌ی ده‌کرد که ویستی ڕزگاری خوازی خه‌ریک بوو دروست ده‌بوو له ناو کۆمه‌ڵگای کوردا.
له‌م ماوه‌دا بوو که له کۆمه‌ڵه‌ی 'دارکار' ه‌وه حیزبی هیوا دروست بوو که ده‌یویست و هه‌وڵی ده‌دا که هه‌موو گروپه بچوکه‌کان بهێنت پێکه‌وه کاربکه‌ن، پاش ماوه‌یه‌ک ئاشکرابوو دارکار چالاکیان هه‌بوو له هه‌ولێر وکه‌رکوک، که‌لار، خانه‌قین و له خوێندگاکانی به‌غداد که ئاشکرابوو گۆڕینی سنوری چالاکی جوغرافی کۆمه‌ڵایه‌تی له گۆڕاندان که دورده‌که‌وتنه‌وه له بینینی' ستێروتایپی' خێڵه‌کانی شاخاوی بۆ ناساندنی پێناسه‌ی کوردی، ته‌نها له خوێندنگاکانی به‌غدادا حیزبی هیوا 1500 ئه‌ندامیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌ناو سوپای عێراق و هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن زه‌وی و شێخ و ئاغاکانا. به‌لام هێشتا ئه‌ندامی وه‌رزێریان نه‌بوو، چونکه هه‌روه‌ک حیزبی هیوا ده‌یانووت خاوه‌ن زه‌ویه‌کان نایه‌ڵن وهرزێرهکانیان به‌شداری بکه‌ن. کاتێک ده‌سه‌لاتدار و حکومه‌ت که‌وتنه گرتن و گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌ندامانی حیزبی هیوا خاوه‌ن زه‌وی و ئاغاکان خۆیان به‌دوورگرت له به‌شداری له‌م حیزبه‌دا، هیوا و دارکار په‌یوه‌ند بوون به شۆڕشی مه‌هاباد، هه‌ر به‌دروست بوونی هیوا دوو ئه‌ندامیان به‌ناوی میرحاج ئه‌حمه‌د و موسته‌فا خۆش ناویان نارد بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پێکهێنانی کۆمه‌ڵه بۆ مه‌هاباد له مانگی نۆی 1941 دا هه‌تا که‌وتنی کۆماری مه‌هاباد ئه‌م چالاکانه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی و هاتوچۆیان هه‌بوو له‌گه‌ل کۆماری مه‌هاباد بۆ پێک هێنانی په‌یوه‌ندی فراوانی میلله‌تی کورد.
شۆڕشی مه‌لا موسته‌فا به‌رزانی ساڵی 1943 1945
هه‌ره‌س هێنانی هه‌وڵی چینی ڕۆشنبیری سه‌رکردایه‌تی بۆ هێنانی ئاغاکان بۆ ناو حیزبی هیوا ئاشکرایه له شۆڕشه‌که‌ی به‌رزانی ساڵی 1943 هه‌رچه‌ند هه‌ندێ جار ناوده‌برێ به ڕاپه‌ڕینی قه‌ومی، هه‌ندێ هۆکار له‌وانه‌یه نیشانماندا که وا نیه، مه‌لا موسته‌فا هه‌روه‌ک شێخ ئه‌حمه‌دی برای له ژێر چاودێری به‌ندکردندا مانه‌وه دوای شۆڕشی پێشوویان، له‌سه‌ره‌تادا له شاری ناسریه له خواروی عێراق، و پاش ئه‌وه له شاری سلێمانی، که له‌وێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل برایه‌تی هه‌بوو، و له‌گه‌ل هه‌ندێ گروپی قه‌ومی، له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی له گه‌ل سێخ له‌تیف زیاتر تا له‌گه‌ل قه‌ومیه‌کان، هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه بڵێن ڕاکردنی مه‌لاموسته‌فا له دورخستنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارزان له ساڵی 1943 دا هه‌وڵی دا بۆ به‌ردانی شێخ ئه‌حمه‌دی برای و چاوه‌ڕێی کرد بۆ ماوه 2 مانگ ده‌یووت که ده‌یانه‌وێت به ئاشتی دانیشن به‌لام هه‌رله به‌ندیخانه به‌رنه‌بوو، له پاش ئه‌مه لێکدانێک له گه‌ل هێزی پۆلیس و هێزه‌کانی بارزانی ڕویدا، له‌م ماوه‌دا به‌ریتانیا عێراقی ئاگادارکرد جیا کردنه‌وه‌ی مه‌لاموسته‌فا و ته‌نیا کردنی ده‌بێته هۆی دروستکردنی کێشه‌ی زیاتروخراپه بۆ عێراق و په‌یوه‌ندی کورد و عه‌ره‌ب.
به‌ریتانیا ده‌ترسا که کێشه‌ی به‌رزانی له‌وانه‌یه هه‌موو کوردستانی باشوور بگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق به‌نده‌کانی فه‌رمانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌جێنه‌هێناوه که له‌ساڵی 1926دا قه‌راری له‌سه‌ر دراوه له‌باره‌ی ڕێزی ئازادی مافی مرۆڤی کورد و پشتگوێ خستنی کوردستان به گشتی، وهه‌تا وشکه‌ساڵی و برسیه‌تی ساڵی 1943 دا حکومه‌تی عێراق هیچی نه‌کرد بۆ یارمه‌تیدانی کورده‌کان. له ساڵی 1922 وه‌وه هه‌تا ئه‌و کاته به‌ریتانیا ئاغا‌و به‌گ وشێخه‌کانی ڕازی کردبوو که نه‌یه‌ڵن میلله‌ت ناڕه‌زایی ده‌ربڕن، له‌م کاته‌دا به‌ریتانیا ده‌یبینی که ناڕه‌زایی گشتی میلله‌ت و شۆڕشی بارزانی وه‌زعه‌که‌یان لێ تێکده‌دات، به‌ریتانیا ئاگادار بوو له ڕقی ڕه‌گه‌ز په‌رستی عه‌ره‌ب له کورد که به بیرته‌سکی و نه‌فامی و ده‌یانزانی داهاتووی خراپ ده‌بێ بۆ عێراق، ته‌نها چاره‌یان به‌کارهێنانی ده‌ستی داپلۆسێنه‌ری سوپایی بوو بۆ ژێرده‌سته‌کردنی کورد، به‌ڵا له‌م کاته‌دا ئایا سوپا له‌توانایدایه به‌ره‌نگاری به‌رزانی ببێته‌وه؟ به‌ریتانیا ده‌یزانی که عێراق ئه‌و توانایه‌ی نیه‌و ئاگاداری کردن له‌م مه‌ترسیه، حکومه‌تی به‌غدا ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ی پشت گوێ خست و به‌رزانی زۆری پێنه‌چوو که سوپای عێراق بکا به سه‌رچاوه‌ی قه‌شمه‌ری و پێکه‌نین به هۆی زیره‌کی سه‌رکردایه‌تی و تاکتیکی که‌مین دانان بۆ تێکشکانی له‌شکری عێراق. لێره‌دا به‌ریتانیا جارێکی تر ئاماده‌بوو بۆ یارمه‌تیدانی حکومه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندیانکرد به به‌رزانیه‌وه له مانگی 11 دا که گوێ ده‌گرن له داواکانی و لێی خۆش ده‌بن. مه‌لاموسته‌فا هێشتا به‌چاوێکی خراپ سه‌یرده‌کرا له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه و ئاشکرا بوو که مه‌لاموسته‌فا له‌سه‌ر هه‌ق بوو، ئه‌گه‌ر مه‌لاموسته‌فا عه‌ره‌بێک بوایه وه‌ک یه‌کێک خه‌ڵکی دیوانیه، ده‌بوو به سێناتۆرو وه‌ک شێخێک به‌ردوام له داموودهزگادا ڕێزی لێده‌گیرا، چونکه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ق بوو، به‌لام هێشتا له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه وه‌ک جانه‌ورێک موعامه‌له ده‌کرا. " ئه‌مه بۆچوونی حکومه‌تی به‌ریتانیایه له باره‌ی به‌رزانیه‌وه پێش دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان"
له‌ڕاستیدا مه‌لاموسته‌فا هه‌رگیز باوه‌ڕی به حکومه‌تی عێراق نه‌بوو، و له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵی ده‌دا که به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل حکومه‌تی به‌ریتانیه‌وه بێ، له شۆڕشی ڕه‌شید عالی ساڵی 1941 دا مه‌لاموسته‌فا هیوادار بوو که به‌ریتانیا بۆچوونیان بگۆڕن له‌باره‌ی درۆزنی حکومه‌تی عێراقه‌وه له کێشه‌کانیان له گه‌ل کوردا و هێزێکی کورد بۆ یه‌کتایی کردنه‌وه‌ی دژایه‌تی دروست بکرێ له باشوری کوردستاندا. هه‌رچه‌ند به‌رزانی په‌یوه‌ندی ده‌کرد به مه‌ندوبی به‌ریتانی 'کۆرن وهلیس' له به‌غداد بۆ ده‌ربڕینی گوێ ڕایه‌ڵی و هه‌وڵدانی دیپلۆماسی بۆ هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌کورد، به‌لام هێشتا مه‌ندوبی به‌ریتانی پێی ده‌ووت:' حکومه‌تی عێراق هه‌رچیه‌کی ده‌وێت ده‌بێ قبوڵیکه‌یت.'
له‌مانگی یه‌کی ساڵێ دوای ئه‌وه حکومه‌تی عێراق وه‌زیرێکی کوردیان نارد به‌ناوی مه‌جید موسته‌فا، چونکه خۆی به‌رزانی ده‌ناسی و له‌ناو کورده‌کانا ڕێزی لێده‌گیرا، و هه‌وڵیان ده‌دا که کێشه‌کان له گه‌ل به‌رزانی چاره‌سه‌رکه‌ن، هه‌رچه‌ند عه‌ره‌به‌کان ڕقیان لێی بوو گومانیان لێ بووکه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هیوابێ، هه‌ر واش بوو، عه‌ره‌به‌کان هه‌رگیز حه‌زیان نه‌ده‌کرد له‌گه‌ل کوردا نه‌رم بن. مه‌جید موسته‌فا هه‌وڵیدا که هه‌ردولا له‌یه‌کتر نزیک ببنه‌وه و مه‌رجه‌کانی به‌رزانی قبوڵکرا به‌مه‌رجێ لایه‌نی به‌غداد شه‌رمه‌زارنه‌بن، به‌رزانی ڕازی بوو بچێ بۆ به‌غداد که خۆی چی ده‌وێ بیخاته پێش ده‌سه‌لاتداری عه‌ره‌ب و ئینگلیز و گه‌ر سهرکهوتووبوایه ده‌بوو به سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن بۆی و عه‌ره‌به‌کان ئه‌مه‌یان پێ‌ناخۆش بوو، به‌لام به‌هۆی دژایه‌تی عه‌ره‌به قه‌ومیه‌کانه‌وه گۆڕانێک له حکومه‌تی عێراقدا ڕویدا و ئیتر ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رکه‌وتوونه‌بوو. پاش ماوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وت موته‌سه‌ریفی هه‌ولێر و موسڵ چوون بۆ سه‌ردانی ناوچه‌ی بارزان که یه‌که‌م جار بوو سه‌ردانی ناوچه‌که بکه‌ن و سه‌یریانکرد به‌شی گه‌نمی ناوچه‌که نه‌گه‌شتووته بارزان و ده‌سه‌لاتدارانی حکومه‌تی عێراق گه‌نده‌ڵیان تیا کردووه و ده‌رکه‌وت که خه‌ڵکی ناوچه‌که غه‌دریان لێکراوه، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رزانی زیاتر پشتگیری لێ بکرێ، لێره‌دا مه‌جید موسته‌فا له نێوان هه‌ردولایه‌ندا هیچی تری پێنه‌کرا و په‌یمانی ڕێکه‌وتنه‌که به‌جێ نه‌هێنرا، ماوه‌یه‌ک تێپه‌ڕی و هێشتا په‌یمانه‌که نهچهسپێنرا و به‌رزانی جارێکی تر ده‌یویست شه‌ڕ ده‌ست پێبکا به‌هۆی ئهوخێلانهی له ڕوبه‌رێکی فراوانی ناوچه‌که‌دا ڕازی نه‌بوون له حکومه‌تی عێراق له‌نێوان ناوچه‌ی عه‌قره بۆ عهمادیهو ڕه‌واندوز وه‌زعه‌که به‌رده‌وام و له ساڵی 1944 دا ئیترفهرمانهکانی حکومه‌تی عێراقی هه‌موو ژێرپێ خست، هه‌تا هه‌ندێ له دوژمنه‌کانی ئاماده‌بوون بۆ یاره‌مه‌تیدانی و هه‌ندێ ژن و ژن خوازی له نێوانیانا ڕویدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان.
حکومه‌تی به‌غدا ڕێی مه‌جید موسته‌فای دا بۆ به‌کارهێنانی هه‌ندێ له ئه‌فسه‌ره کورده‌کان بۆ په‌یوه‌ندیکردن به به‌رزانیه‌وه دوو له‌م ئهفسهرهانه موسته‌فا خۆشناو و میر حاج ئه‌حمه‌د ئازادی ته‌واویان هه‌بوو له هاتوچۆکردن و په‌یوه‌ندی کردن، و له سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یان کرد به ناودارانی شار‌و سهرخێڵهکانیانهوه بۆ گوێگرتن له سکاڵایان پاش ئه‌وه چوون بۆ بارزان و له‌پاش ئه‌وه چوون بۆ مه‌هاباد له‌گه‌ل سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵه کۆبوونه‌وه و باسی هیواداری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردیان ده‌کرد و له‌وێ مه‌ندوبی سۆڤیه‌تیان بینی، لێره‌دا ده‌رکه‌وت که زیاده ڕۆیی یانکردبوو له و سنوره‌ی که حکومه‌تی به‌غداد بۆی دانابوون، و به‌بێ ئینکاری کردن ڕاستی ئه‌م ڕووداوه‌یان بۆ ئینگلیزه‌کان باسکرد، که ئه‌م کاره‌یان وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی ساویلکانه بوو. له باسی ئه‌م سه‌ردانه‌دا ووتیان: 'ده‌وری سه‌ره‌کی ئێمه ئه‌وه بووه که ههموولایهنهکوردیهکان یه‌ک خه‌ین و یه‌کیه‌تی له نێوانیانا پێک بێنین بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆکاری ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی له هه‌ردولای ئێران و عێراقدا یه‌کیه‌تی لایه‌نه‌کان پێک بێنین وه‌ک له یه‌ک ماڵدا، و باوه‌ڕمان وایه هه‌رچه‌ند سنوری ده‌ستکرد له نێوانمانا دانراوه به‌هۆی شای ئێرانه‌وه وه‌ک هه‌وڵێکی داگیرکه‌ری دیکتاتۆری، ئێمه‌یه‌ک میلله‌تین و ده‌مانه‌وێت پێکه‌وه‌بین.' له دوای ئه‌م ڕووداوه‌وه ئیتر ڕێی کورد نه‌درا بچنه کۆلێژی سه‌ربازی و ببن به ئه‌فسه‌ر، و عه‌ره‌به‌کان ده‌یانووت کورد مه‌ترسی دروست ده‌که‌ن بۆ یه‌کیه‌تی عێراق و ئیتر بواری کورد نه‌درا زانیاری سه‌ربازی و ئه‌فسه‌ریان تیا په‌یدابێت. له زستانی ئه‌وساڵه‌دا وه‌زعه‌که گۆڕانی تیا نه‌کرا و له‌مانگی 12 ی ساڵی 1944 دا مه‌لاموسته‌فا داوای‌کرد بۆ به‌جێ هێنانی په‌یمانی ڕێکه‌وتنه‌که و به‌تایبه‌ت جیاکردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی موسڵ له کورده‌کان ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری سه‌عید په‌یمانی دابوو له به‌هاری ساڵی ڕابووردودا، هه‌روه‌ها داوای ئازادکردنی به‌نده سیاسیه‌کان و دانانی مه‌ندوبی کوردی له به‌غدا وه‌ک مه‌ندوبی کورد و چاودێریکه‌ری به‌جێ هێنانی به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتن و ئه‌وبڕیارانه‌ی که ده‌درێ له‌باره‌ی کوردستانه‌وه هه‌روه‌ها داوای قه‌رزی 144 هه‌زار پاوه‌ند بۆ پرۆژه‌ی کشتوکاڵی، بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م داوایانه به‌رزانی 2 هه‌فته مۆله‌تی دا به حکومه‌تی عێراق بۆ وه‌لام دانه‌وه، وه‌ک ئه‌م نوسه‌ره ده‌ڵێت:' ئاسان نه‌بوو که حکومه‌تی عێراق ئه‌م داوایانه دابینکا به‌تایبه‌ت 2 به‌ندی ئه‌م داوایانه که وه‌ک له‌ده‌سدانی باشوری کوردستان که له‌ژێر ده‌سه‌لاتی به‌رزانی دابێت و مه‌لاموسته‌فا ببێ به ده‌سه‌لاتداری سه‌ره‌کی ناوچه‌که، وه‌ک لێپرسراوی به‌ریتانی کۆرن وهڵیس ده‌ڵێت: 'ئه‌گه‌ر مه‌لاموسته‌فا خۆپه‌رست و دیکتاتۆر له بێ چاره‌ییدا ئه‌م داوایهنهی ده‌کرد، به‌لام حکومه‌تی عێراق گه‌نده‌ڵ و جێی باوهڕنهبوو، ڕق له دڵ و ڕه‌گه‌ز په‌رست بوو، هه‌رچه‌ند له‌ژێر جه‌ختی حکومه‌تی به‌ریتانی که هه‌وڵیان ده‌دا حکومه‌تی عێراق به‌ئارام و خۆڕاگربێ، چونکه ده‌یانزانی وه‌ڵامی داپلۆسێنه‌ری حکومه‌تی عێراق کورد زیاتر له یه‌کتر کۆده‌کاته‌وه و یه‌کگرتوو به‌هێزیان ده‌کا، و بوونی عێراق ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، هه‌تا هاوینی ئه‌وساله به‌ریتانیا بۆی ده‌رکه‌وت که ناتوانێ مه‌لاموسته‌فا بێنێته ژێر بار و ڕازیکا به مه‌رجه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیاو عێراق، حکومه‌تی عێراق جارێکی تر عه‌فواتی ده‌رکرد، له‌گه‌ل ئه‌م عهفواتهدا سوپایان ئاماده‌کرد بۆ په‌لاماردان داگیرکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کان، له‌مانگی هه‌شتدا فه‌رمانی په‌لاماردان درا له دژ هێزه‌کانی بارزانی، له‌سه‌ره‌تای په‌لاماردا زیانی هیزه‌کانی عێراق زۆربوو، به‌لام به هۆی به‌کارهێنانی جاش له خێڵی شێخ ڕه‌شیدی برادۆست وایکرد له هێزه‌کانی به‌رزانی که ناچاری به‌رگریکردن بن،له مانگی نۆدا خێلی زێباریه‌کان خیانه‌تیان کرد و لایه‌نی حکومه‌تیان گرت، له‌دوای لێ‌خۆش بوون و وه‌رگرتنی پاره خۆیان فرۆشت، به‌رزانی بۆ ئه‌م خیانه‌ته هه‌رگیز لێیان خۆش نه‌بوو،له‌نێوه‌ڕاستی مانگی ده‌دا مهلاموستهفاو شێخ ئه‌حمه‌د ڕایانکرد بۆ مه‌هاباد، له وێوه مه‌لاموسته‌فا هه‌ڕه‌شه‌ی لهوانهدهکرد که خیانه‌تیان له شۆڕش کرد و بوون به جاش، ئهوسهرخێڵانه وه‌ک شێخ ڕه‌شیدی لۆلان، مه‌حمود و ئه‌حمه ئاغای زێباری و هه‌روه‌ها ڕهغیب ئاغای سورچی. ڕه‌خنه‌ی نوسه‌ر لێره‌دا له به‌رزانی ئه‌وه‌یه که نه‌ده‌کرا حکومه‌تی عێراق داوای وه‌ک جیابوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی باشور قبوڵکا له به‌رزانی، ده‌بوو به‌رزانی وه‌ک جۆرێک له ئه‌وتۆنۆمی بۆ ناوچه‌که داواکا، لێره‌دا ده‌ڵێت، له‌وه‌ده‌کا که به‌رزانی توانای سیاسی یا یاریده‌ده‌ری سیاسی ته‌واوی نه‌بوو بۆ لێکۆڵینه‌وه قه‌راردانی پرۆژه‌یه‌کی دوربین تر له‌وه‌ی که خۆی ده‌یویست وه‌ده‌ستی بێنێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌رزانی خۆی سه‌ربه‌خۆیی قه‌ومی نه‌ویستایه، کورده قه‌ومیه‌کان به‌رزانی یان هه‌ڵده‌بژارد له‌به‌ر زیره‌کی تاکتیکی لهشکرگهری و ئازایه‌تی که چه‌ندین جار له‌شکری عه‌ره‌بی تێک ده‌شکاند و تێشکانی هێزه‌کانی به‌رزانی بۆ دوژمنه‌کانی ئاسان نه‌بوو، چونکه چه‌ندین جار ده‌رسی تێکشکانی دوژمنه‌کانی ده‌دا، هه‌تا له‌ماوه‌ی بوونیا له ئێران، زیره‌کی ئه‌فسانه‌یی سه‌رکردایه‌تی خۆی نیشانی هه‌موو کورده‌کانی ئێران دا له سه‌رکه‌وتویی له شهڕهکانیا، ئه‌م ڕووداوانه که ناسینی بارزانیمان نیشان ده‌دا بێگومان پێش دروست بوونی پارتی دیموکراتی کوردستانه و له‌وانه‌یه بڵێین شۆڕشه‌کانی کورد هێشتا له قاڵبی خێڵهکیهتیدا بوون.
به‌دروست بوونی حیزبی هیوا هیواداربوون که بوونی سه‌رکردایه‌تی به‌رزانی به‌کاربێنن بۆ گه‌شه‌دان به ویستی میلی سه‌ربه‌خۆیی کورد، چونکه له ناو حیزبی هیوادا دوولایه‌ن هه‌بوون، یه‌کێکیان لایه‌نی کۆنسێرڤهتیفی ڕاست 'ته‌قلیدی' لایه‌نه‌که‌ی تری لایه‌نی چه‌پ که باوه‌ڕیان وابوو که سۆڤیه‌ت وه‌ک کۆمه‌کی چینی چه‌وساوه‌و ڕه‌نجده‌ر ده‌بێ پشتی پێ ببه‌ستن، هه‌ندێ وه‌ک ڕه‌فیق حیلمی که ڕقی له لایه‌نی به‌ریتانی بوو،هه‌ندێ له لایه‌نی ڕاست پێیان ناخۆش بوو که شێخ له‌تیف ڕایکردبوو له سه‌رده‌شت ده‌ژیا که لایه‌نی سۆڤیه‌تی گرتووه، کاتێک که زانیان به‌رزانی لایه‌نی سۆڤیه‌تی گرتووه لایه‌نه ڕاسته‌کان له‌کۆمه‌کی به‌رزانی کشانه‌وه و لهدوادوایی سالی 1944 دا کۆمه‌ڵه‌ی / حیزبی هیوا هه‌ڵوه‌شاو جارێکی تر گروپی بچوک بچوک دروست ده‌بوون، وه‌ک کۆمه‌ڵێکی بچووک له‌ناو حیزبی شیوعی عێرقدا دروست بوون به‌ناوی حیزبی شۆڕش، که هۆی سه‌ره‌کی بوو بۆ دروست بوونی پارتی ڕزگاری کورد. له ساڵی 1945 دا چاوه‌ڕوان ده‌کرا که کۆمه‌کی ناو میلله‌تدا زۆر بێ، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ئه‌م گروپه کورت بوو، 6 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌بوو چونکه له ناوه‌ندی خوێندارکاران و کۆلێژه‌کانی به‌غدادا خه‌ڵکی زۆربوو و په‌یوه‌ندیان ده‌کرد به بارزانیه‌وه له مه‌هاباد، ڕزگاری کورد وه‌ک گروپی هیوا نه‌بوو به‌ڵکو هه‌وڵی ڕۆشنبیری ئازادی خوازی کوردی ده دا و مه‌به‌ستی تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو کورد بوو، له ساڵی 1946 دا به ڕه‌سمی داوای له کۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد،له‌م ماوه‌دا ته‌نها کۆمه‌کی کورد له عێراق حیزبی شیوعی بوو که 35% له ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی کورد بوون و زۆرینه‌ی له شار‌و ناوچه‌ی سلێمانی،هه‌رچه‌ند هه‌ندێ جیاوازی بۆچوون هه‌بوو ئایا گرنگی بدرێ به هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی کورد یا نه‌بوونی یه‌کسانی وچاککردنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و زولم و زۆری ده‌سه‌لاتداری عه‌ره‌ب، هه‌ر له‌ناو حیزبی شیوعیدا هه‌ندی کێشه له باره‌ی سه‌ربخۆیی و نه‌بوونی یه‌کسانی و کێشه‌ی ده‌سه‌لاتدارو باری خراپی ئابووری دروست بووبوو له‌به‌رئه‌وه شیوعیه کورده‌کان ده‌یانویست حیزبی شیوعی کوردی خۆیان پێک بێنن.
له‌دایک بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان:-
کۆمه‌ڵه‌ی ڕزگاری کورد بووه پێشڕه‌وی چالاکی سه‌ربه‌خۆیی میله‌تی کورد که له نه‌ورۆزی ساڵی 1946 دا له هه‌ولێر، لێره‌وه ده‌سه‌لاتداری عه‌ره‌بی به‌غداد بۆیان ده‌رکه‌وت که جولانه‌وه‌یه‌کی وا هه‌یه و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق که‌تا ئه‌و کاته باوه‌ڕی به بوونی جولانه‌وه‌یه‌کی سیاسی وا نه‌بوو، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ئاینده‌دا شاری سلێمانی بوو به سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی چه‌پ و قه‌ومی کورد، ئه‌م جوڵانه‌وه ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار بوو بۆ به‌ریتانیا تا وای لێهات به‌ریتانیا هه‌وڵیدا له‌گه‌ل شێخه‌کان و پێشه‌وا ئاینیه‌کانا که فتوا بده‌ن که هه‌وڵی ڕزگاری خوازی میللی کورد کارێکی حه‌رام و نه‌فره‌ت لێکراوه له لایه‌ن ئاینی ئیسلامه‌وه له دژی کۆمه‌ڵه‌ی ڕزگاری کورد، له‌م ماوه‌دا توانای شێخه‌کان به‌ره‌و لاوازی ده‌چوون بێجگه له شێخه‌کانی بیاره‌و ته‌وێڵه به‌هۆی کێشه‌ی موڵک و زه‌وی و زار و سامان له‌گه‌ل سه‌رخێڵ و ئاغاکانا، به‌رتیل و به‌خشیش له که‌م بوونه‌وه‌دا بوو بۆمشهخۆری شێخه‌کان، هه‌تا له ساڵی 1949 دا شێخه‌کانی ته‌وێڵه له کزی و نه‌مانا بوون به‌هۆی ته‌ماحی بهگهکانهوه، هه‌تا شێخه‌کان خه‌ریک بوو چیتر جێی باوه‌ڕی میلله‌ت نه‌بوون تیایانا هه‌بوو وازی له شێخایه‌تی هێناو بوو به قاچاخچی وه‌ک له راپۆرتێکی مه‌ندوبی به‌ریتانی له ساڵی 1949 دا باس ده‌کرا. له‌م ماوه‌دا که شێخه‌کان له به‌رگی کلتوری کۆندا چیتر جێیان پێ لێژ بوو له‌به‌ر په‌یدابوونی لایه‌نی چه‌پی سیاسی له‌ناو لاوانی کوردا، ده‌سه‌لاتی ئیسلامیش له لاوازبووندا بوو، به‌هۆی نه‌مانی ده‌وری خه‌لیفه‌و سولتانه‌وه، لێره‌وه ویستی ناشنالیزم و لایه نی سێکولار په‌ره‌ی سه‌ند به‌هۆی پێ‌زانین و ناسینی لایه‌نی گنده‌ڵی پێشه‌واکانی ئیسلام و شێخه‌کان. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌لاتدار هه‌وڵی داپلۆسینی چالاکی ڕزگاریان ده‌کرد و به‌چه‌ندین ده‌رزه‌ن لێیان به‌ند ده‌کرا به‌هیوای داپلۆسینی ویستی ئازادی خوازی کورد. هه‌تا ڕۆژنامه‌ی گه‌لاوێژی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕاگیرا، له‌م ماوه‌دا له‌سالی 1946 دا ڕزگاری و شۆڕش خۆیان هه‌ڵوه‌شان و نه‌ک له‌به‌ر کێشه‌ی داپلۆسینی حکومه‌تی عێراق به‌ڵکو له‌به‌ر هه‌ندێ کێشه که له لایه‌ن بوونی مه‌لاموسته‌فا له مه‌هاباد دروست بوو، کێشه له‌نێوان کۆماری مه‌هاباد و مه‌لاموسته‌فا دروست بوو، تا وای لێهات مهلاموستهفاو هێزه‌کانی ناچار بوون له شۆڕشی مه‌هاباد جیاببنه‌وه‌و خۆیان له‌سه‌ر خێرخوایی میلله‌ت بژین و په‌یوه‌ندی نێوان قازی موحمه‌د و به‌رزانی ئاڵۆز بوو. له مانگی دووی ساڵی 1946 دا مهلاموستهفاو هه‌مزه عه‌بدوللای کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕش هه‌ولیاندا کۆمیته‌یه‌ک بۆخۆیان له ئێران دروستکه‌ن، به‌لام قازی ئاگاداریکردن که شتی وا نابی بکرێ و ته‌نها یه‌ک حیزب ده‌بێ هه‌بێ له کوردستانی ئێران و نابێ له قازی جیابنه‌وه .
له‌پاش ئه‌م ڕووداوه مه‌لاموسته‌فا دوو نامه‌ی له‌گه‌ل حه‌مزه عه‌بدوللا نارد بۆ بابا عه‌لی شێخ مه‌حمود له عێراق یه‌کێکیان بۆ حکومه‌تی به‌غداد و ئه‌وی تریان بۆ پێکهێنانی حیزبی دیموکراتی کوردستان. هه‌رچه‌ند حه‌مزه عه‌بدولا که له‌کۆمه‌له‌ی شۆڕش و چه‌پی کورد بوو، پێی ڕاگه‌یه‌نرابوو له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه بۆ هه‌ولدان بۆ یه‌کبوونی لایه‌نه‌کان و خێڵه‌کانی کورد بۆ مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی کورد، هه‌موو ده‌بێ یه‌کبگرن و پارتێک پێک بێنن. ئه‌م پێشنیاره‌ی به‌رزانی هه‌ندێ کێشه‌ی له عێراق دروستکرد، له‌و کاته‌دا به‌رزانی پاڵه‌وانی ڕزگاری خوازی کورد بوو و به‌رگری له بوونی کۆماری مه‌هاباد ده‌کرد، هه‌موو کورد له‌گه‌ل ئه‌م بۆچونه‌دا نه‌بوون، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌و کاته‌دا سه‌رۆکی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو له سلێمانی، دژایه‌تی ئه‌م بۆ'چوونه‌ی کرد چونکه ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌رزانی ده‌بووه هۆی تێکدانی یه‌کیه‌تی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی گه وره وهه‌روه‌ها کۆماری مه‌هاباد پێویستی به دڵسۆزی بێ گوومانی به‌رزانی بوو. ئه‌م جیاوازیه هه‌ندێ کێشه‌ی بۆشۆڕش دروستکرد،له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌مانگی ئابدا کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕش هه‌ڵوه‌شا ، زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی چونه ناو پارتی دیموکراتی کوردستان وهه‌ندێکی چوونه ناو حیزبی شیوعی، له‌م ماوه‌دا له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی سیاسی و حیزبیه‌کانی کوردا چه‌ندین بۆچوونی جیاواز هه‌بوو، هه‌ندێ له‌وانه به ناسینی بوونی سنور له‌نێوان کوردستانی ئێران و عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌وه جیابوونه‌وه و دروست بوونی دوو حیزبی پارتی جیاواز‌و هه‌ندێ چونه ناو حیزب شیوعی و هه‌ندێ بۆ ناو حیزبی ڕزگاری نیشتمانی، به‌لای هه‌ندێ له شیوعیه‌کانه‌وه ده‌یانویست له‌حیزبێکدا بن که دژایه‌تی حوکمی عه‌ره‌بی عێراق نه‌که‌ن، وا دیاره باوه‌ڕیان به برایه‌تی عه‌ره‌ب بوو. له‌به‌ر ئه‌وه چوونه حیزبی ته حریری وه‌ته‌نی، که له‌وه‌ده‌کا حیزبی درۆزنی برایهری کورد و عه‌ره‌ب بێ، چونکه هه‌رگیز ولاتی پاپه‌تی و کورد هه‌رگیز ولاتێکی یهکگرتوونهبوون به ڕازی بوونی هه‌ردوو میلله‌ت به‌یه‌کسانی. له‌م ماوه‌دا ئیتر پارتی دیموکراتی کوردستان بهههردولایهنی چه‌پ و ڕاستی بوون به پارتی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌وڵی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کورد له عێراق هه‌تا ساڵه‌کانی حه‌فتاکان.
کێشه‌ی پارتی له‌سه‌ره‌تاوه نه‌بوونی به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیری کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری به‌رده‌وام به‌هۆی بوونی که‌لتوری خێڵه‌کیه‌تی و خاوه‌ن موڵک، له‌به‌ر ئه‌وه کارتێکردنی ئه‌م سه‌رخێل و خاوه‌ن زه‌ویانه هه‌میشه وه‌ک هه‌وری هه‌ڕه‌شه‌و ترسێنه‌ر به‌سه‌ر چالاکی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردا مانه‌وه، هیچ کار‌و چالاکیه‌کی به‌رده‌وام نه‌ده‌کرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌م گه‌نده‌لانه نه‌شکێنن، بۆ نموونه بوونی ده‌سه‌لاتی دزه‌یی له ناوشۆرشدا بووه هۆی دروست بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وام که هه‌رگیز بواری هیچ گۆڕانێکی ڕۆشنبیری وسیاسی و ئابووری نه‌دا، به‌رده‌وام ده‌بووه هۆی دروست بوونی کێشه له گه‌ل حیزبی شیوعی. له‌دوای ڕوخانی کۆماری مه‌هاباد له سالی 1947 دا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ل پارتی هه‌ولی دا که سیاسه‌ت به‌لای چه‌پدا ببه‌ن و واز بێنن له ویستی ناشنالیزم، هه‌رچه‌ند پارتی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دروست بووبوو، دووساڵ دوای ئه‌م هه‌ولانه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ند کرا، له‌سالی 1950 دا حه‌مزه عه‌بدوللا به‌ندکرا، پاش 2 ساڵ چه‌په‌کانی پارتی کۆنگره‌یان به‌ست له ساڵی 1951 دا‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان هه‌ڵبژارد کاتێک تازه له به‌ندیخانه ئازاد کرابوو و کرا به سکرتێری گشتی و یه‌که‌م هه‌نگاوی ده‌رکردنی حه‌مزه عه‌بدوللا بوو. له کۆنگره‌ی سالی 1953دا ناوی پارتی گۆڕا له پارتی دیموکراتی کورد بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌لکی دانیشتوانی کوردستان گه‌ر کورد بن یاننا به‌بێ جیاوازی ده‌کرێ به‌شداری بکه‌ن، ناوی ڕزگاری گۆڕا به خه‌باتی کوردستان و به‌رنامه‌ی چه‌پی گرته‌به‌ر و داوای دابه‌شکردنه‌وه‌ی زه‌وی و مافی وه‌رزێر و کرێکار‌و دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی کرێکاران، نه‌ده‌کرا به ئاشکرا باسی کێشه‌ی چینایه‌تی بکا له‌به‌ر ده‌سه‌لاتی زۆرداری خاوه‌ن زه‌وی و ئاغا وشێخ و سه‌رخێڵه‌کان.
لیرهداو له‌م باسه‌دا هه‌ندێ ڕوونکردنه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت له‌سه‌ر ده‌وری چه‌ندین ساڵی به‌رزانی له سه‌رکردایه‌تی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی کوردا، سه‌رکرده‌یه‌ک که بۆچه‌ندین ساڵ له‌م هه‌موو کێشه‌و شۆڕش و ڕاکردن و لێکدانا به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌شداری بکا بێ گومان ته‌نها خێڵه‌کی و به‌بێ فه‌لسه‌فه نیه، وه‌ک هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن کواڵیتی سه‌رکردایه‌تی به‌رزانی زیاتر سه‌ربازی بووه تا سیاسی وه‌ک زیره‌کی و زانیاری و سه‌رکه‌وتوویی له شهڕهکانیا، وا دیاره تێشکانی له شه‌ڕدا به خۆیه‌وه نه‌دیوه ئه‌گه‌ر خێڵه کورده‌کان خیانه‌تیان لێ نه‌کردایه وه‌ک به ئاشکرا له باسه‌که‌دا دیاره. سه‌رکرده‌یه‌ک له‌ناو که‌لتورێکی خێڵه‌کی به‌و جۆره سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێت نه‌ک ته‌نها جارێک به‌ڵکو چه‌ندین جار ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رکرده زیره‌ک و فه‌لسه‌فی نه‌بێ چیه؟ به‌رزانی توانی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول بکا له ساڵی 1961 وه بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ زیاتر له 70 % باشوری کوردستان ئازاد بوو، به‌بێ بوونی 1% ئه‌و داهاته‌ی که ئێستا هه‌رێمی کوردستانی باشور هه‌یه‌تی و له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌دا وه‌ک ئێستا گه‌نده‌ڵی نه‌بوو کۆشک و موڵک و ته‌لبه‌ندکردنی شاخاکان و فه‌رده دۆلاری نه‌بوو. به‌هۆی هه‌ڵه‌کانی شۆڕش و که‌لتوری خێڵه‌کیه‌تی کۆمه‌ڵگاوه جاشی 63، 66 و ئاش به‌تاڵی 74 و 31 ی ئاب ئه‌مانه هه‌موو هه‌ڵه‌کانی شۆڕش و سه‌رکرده‌کانی شۆڕش و حیزبه سیاسیه‌کان بوون به هه‌ردوو لای چه‌پ وڕاسته‌وه، هه‌ر بۆچوونی خێڵه‌کیه‌تی و خۆپه‌رستی بووه هۆی دروست بوونی چه‌ندین جۆر دوبه‌ره‌کی له هه‌موویان گه‌وره‌تر جیابوونه‌وه‌ی نیوه‌ی پارتی لایه‌نی چه‌پی بۆ لایه‌نی قه‌ومیه عه‌ره‌به‌کان و به‌عسیه‌کان هه‌روه‌ها لایه‌نی ڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌وته باوه‌شی ساڤاک و موخابه‌راتی ئه‌مریکاوه. نوسه‌ری به‌ویژدان و ڕاستگۆ که ڕه‌خنه ده‌گرێ گه‌ر زانایانه و ئه‌کادیمیانه بنووسێ ده‌بێ سه‌یری ڕوداوه‌کانی ڕابووردوو بکه‌ین و به‌ڵگه‌ی مێژووی به‌کاربێنین، ڕه‌خنه‌ی ئاسایی یه گه‌ر شارستانی و به‌ڕێزه‌وه باسی ڕوداوه‌کان بکه‌ین نه‌ک به ده‌مارگیری و ڕقی خێڵهکیهتیهوه.
با ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چی له بڕیاری ڕێکه‌وتنی 11 ی ئازاری 1970 دا چاکترین په‌یمان ئیمزاکرا له مێژووی شۆڕشی ئه‌یلولدا ئه‌وه سه‌رچاوه هه‌یه که ئه‌م نوسه‌ره خۆی باسی ده‌کا، هه‌رچه‌ند حیزبی به‌عس درۆیکرد، به‌ڵام بۆ هه‌ردوولایه‌نی کورد یش زۆر به‌سوود بوو بووه هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردولای ڕاست و چه‌پی کورد، له قه‌ومیه‌کان و به‌عسیه‌کان وا بوو، له یانزه‌ی ئازاردا هه‌ردوو لایه‌نی بارزانی و تاڵه‌بانی له یه‌ک ده‌ده‌ن و لافاوی خوێن هه‌ڵده‌سێ، به‌ڵام دوربینی و عاقڵی سه‌رکردایه‌تی هه‌ردولا له‌وێدا ده‌رکه‌وت به‌و هه‌موو دوژمنایه‌تی و براکوژیه‌وه نه‌یانهێشت ته‌نها یه‌ک فیشه‌ک له دژ یه‌کتر بته‌قێنن، ئه‌ی بۆ ئه‌مه‌مان له‌به‌رچاو نه‌بێ مه‌دحی نه‌که‌ین؟ هه‌ڵه‌بووه وهه‌ردولا هه‌ڵه‌یان کردووه، به‌لام ئێستا ده‌سدرێژی له نوسینا له دژ حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌ر حیزبێکی لای ڕاست یا چه‌پ بێ گومان له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنه‌کانی کورده، نه‌مانی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ک کاره‌ساتێکی تسونامی تێشکان ده‌بێ بۆ هه‌موو کورد و ویستی سه‌ربه‌خۆیی کورد که‌م ئه‌ندام ده‌کا و ده‌بێ جارێکی تر له سفره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین
به ڕێکه‌وتنێکی هه‌موو لایه‌نه‌کانی سیاسی جیهانی ئه‌مریکی و ڕوسی و چه‌پ و ڕاست و شۆڤێنی به‌عسی و شای ئێران ئاش به‌تاڵێک دروست بوو نه‌ک به تێشکانی کورد، بێ گوومان له هه‌موو جیهانا سه‌رکرده لێپرسراوی ڕوداوه‌کانه، به‌لام ئه‌وه خۆی له خۆیدا ئازایه‌تی و نه‌ترسی و خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌که که ده‌توانێت به‌ره‌نگاری هه‌موو لایه‌نێکی دژایه‌تی و تۆمه‌تبارکرد ببێته‌وه به‌رده‌وام ئاماده‌بێت بۆ هاتنه‌وه‌و ده ستکردنهوه به شۆڕش، وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه ده‌ڵێت به‌رزانی له هێج لێدوانێکدا له گه‌ل ڕژێم هه‌رگیز وازی له که‌رکوک و شوێنه ته‌عریب کراوه‌کان نه‌هێنا، ئیتر ئه‌مه سه‌رکرده‌ی مه‌زن نه‌بێ چی بێ؟ له دوای شۆڕشی مه‌هاباد و ڕاکردنی بۆڕوسیا به خۆی و 500 چه‌کداره‌وه بهشهڕکردنهوه به‌ناو سێ ولاتی داگیرکه‌ردا سه‌فه‌رێکی ئه‌فسانه‌یی بوو وه‌ک لایه‌نه بیانیه‌کان باسی ده‌که‌ن.
تۆمه‌تبارکردن و سوکایه‌تی کردن به‌هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک که بۆچه‌ندین ساڵ خاوه‌نی تێکۆشان و شه‌ڕکردن و قوربانی دان و ئه‌نفال کردن و ئاواره‌بوون بێت به هه‌موو ویژدانێکی شارستانی شایه‌نی سوکایه‌تی نیه، به‌لکوو شایه‌نی ڕێزگرتنه. ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌ت و جیاواز نه‌بێت ناتوانێ بۆ چه‌ندین ساڵ سه‌رکردایه‌تی شۆڕشێکی وا مه‌زن بکاو شه‌ره‌فی لێپرسراوی هه‌ڵگرێ و له جیهانا به سه‌رکرده‌یه‌کی ئازا‌و زیره‌ک بناسرێ. ئه‌وه 27 ساڵه له به‌ریتانیام به‌رده‌وام ڕۆژنامه‌و چه‌ندین سه‌رچاوه ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ر چه‌ند باسی کورد ده‌کرێ ناوی به‌رزانی و تاڵه‌بانیه، چه‌ندین جار ڕۆژنامه‌نووس و سیاسی و خه‌ڵکی میدیای ئه‌م ولاتهم بینیوه، که باس ده‌کرێ ته‌نها هه‌ر ئه‌و دوانه بوون، له بیرمه له باسی ڕژێمی سه‌ددام و له ڕۆژنامه‌ی تایمز له به‌هاری 1991 دا له دوولاپه‌ڕه‌ی گه‌وره‌دا باسی میدیه‌کان و کورد له مێژودا له‌نێوان قه‌فی گازی ئیمپراتۆری فارسی و تورک وێنه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و به‌رزانی بوو. بێگوومان سه‌رکرده‌کانی کورد شایه‌نی ئه‌وجۆره سوکایه‌تیه نین، ئه‌و جۆره زمانی نوسینه زمانی سه‌رجاده و نه‌زانه. زمانی ئازادی و دیموکراسی ئه‌و زمانه‌یه که هه‌رگیز ده‌سدرێژی مافی ئازادی و دیموکراسی که‌سی پێنه‌کرێت. کێشه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که داموده‌زگای سه‌ربه‌خۆ و یاسایی خۆمان نیه، هه‌تا له که‌لتوری خێڵه‌کی کوردا به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره زمانه ئاسایی نیه، چونکه قسه که‌رو نوسه‌ر که نوسینی وا بلاوده‌کاته‌وه به‌نوکی قه‌ڵه‌مه‌که‌یان هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. سه‌یرده‌که‌ی میلله‌تانی چین بۆ هه‌میشه ناوی ماوتسی تۆنغ به سه‌رۆک ما‌و ده‌به‌ن، هه‌رچه‌ند دیکتاتۆر و درۆزن و کاولکه‌رو بووه هۆی مردنی 30 ملیۆن چینی له برسا و مه‌هزه‌له‌ی شۆڕشی پیشه‌سازی و قه‌لاچۆی چۆله‌که‌ی کرد که چه‌ندینی له میلله‌تانی جیهان ده‌هێنایه پێکه‌نین، ستالینی ڕوسیا بووه هۆی کوشتنی 28 ملیۆن سۆڤیه‌تی و بێ شه‌رمترین دیکتاتۆر ناسراوه به‌لام سه‌رکردایه‌تی تێکشانی ئه‌ڵمانیای کرد و هێشتا ڕوسیه‌کان به سه‌رۆکی مێژوویان ناوی ده‌به‌ن. به‌رزانی بێ گوومان فه‌لسه‌فی بووه، هه‌روه‌ک جارێک له ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌ره‌نسی باسی یه‌کێک له ووته‌کانی ده‌که‌ن که له‌باره‌ی میلله‌تی کورده‌وه ده‌ڵێت: "به‌کورد ده‌ڵێیت ئه‌وه پیسه مه‌یخۆ، باوه‌ڕناکا تا تامی نه‌کا" به‌ڕاستی ئه‌مه وته‌ی فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخه، زۆر ڕاسته کورد وایه. (سه‌رچاوه‌ی بیانی زۆره گه‌ر خوێنه‌ر بیه‌وێت له باسی شارستانی ته‌واوی سه‌رکرده‌کانی کورد شاره‌زابێت)
"تێبینی: هه‌تا ئێستا هه‌رگیز له گه‌ل هیچ حیزبی سیاسی و کۆمه‌ڵه مێلیشیاییدا نه‌بووم و هه‌رگیز دینارێکم له که‌س وه‌ک به‌خشیش ویارمه‌تی وه‌رنه‌گرتووه و به‌هیوام هه‌میشه دوربم له گه‌نده‌لی، نرخی مرۆڤایه‌تی مرۆڤ له به‌ویژدانی و سه‌ربه‌رزی ڕاستگۆییدا ئاشکرایه."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست