سه‌رنجێک له مێژووی شۆڕشی پیشه‌سازی وه‌ک یه‌کێک له مه‌زنترین هۆکاری گۆڕان له جیهاندا
Wednesday, 23/01/2013, 12:00
200 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر شۆڕشی پیشه‌سازیدا
گۆڕین له ژیانی کشتوکاڵی بۆ ژیانی پیشه‌سازی، بارکردن له ژیانی کشتوکاڵی دێهاتی بۆ ژیانی پیشه‌سازی، له کارگه‌کان و ئاشه‌کان له شاره‌کانا و ڕێگا دۆزینه‌وه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سامان، پێوست بوون به هاتوچۆو گواستنه‌وه‌ی کاڵای خاو گه‌یاندنیان به کارگه‌کان و گه‌یاندنی به‌رهه‌مه دروستکراوه‌کان به بازاڕ و شوێنی کڕین و به‌کارهێنان، ئه‌م پێوستیانه بوونه هۆی دروستکردنی ڕێگای هاتووچۆ و که‌ناڵی ئاو بۆ هاتوچۆو له ئه‌نجامدا پێویستی بۆ دروستکردنی هێڵی قیتار که وه‌ک یه‌کێک له مه‌زترین شۆڕشی گۆڕان له هاتوچۆدا.
بۆ شۆڕشی پیشه‌سازی یه‌که‌م جار له به‌ریتانیا و له ولاته‌کانی تری ئه‌وروپاوه ده‌ستی پێنه‌کرد؟
له پێش هه‌موو پێویستیهکانا پێویستی به سوته‌مه‌نی بۆ به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م گۆڕانانه له هاتوچۆو گواستنه‌وه‌دا. له‌سه‌رده‌می ژیانی کشتوکاڵیدا دار به‌کارده‌هێنرا بۆ سوته‌مه‌نی، یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی بووه ڕابه‌ری گۆڕان له به‌کارهێنانی سوته‌مه‌نیدا گۆڕان له به‌کارهێنانی سوته‌مه‌نیدا له داره‌وه بۆ خه‌ڵوزی به‌رد، چونکه توانای وزه دروستکردن له خه‌ڵوزی به‌ردا سێ ئه‌وه‌نده‌ی توانای سوتانی داره و سه‌روخواری دورگه‌کانی به‌ریتانیا پڕبوو له کانگای خه‌ڵوزی به‌رد، ئه‌مه یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که به‌ریتانیا بووه پێشه‌وای ده‌ست پێکردنی شۆڕشی پیشه‌سازی، هه‌ندێ له‌م کانگای خه‌ڵوزانه 'مهنجهمانه' زۆر نزیک له قه‌راغ ده‌ریاوه و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵوزی به‌ردی ئاسان ده‌کرد.
له ساڵی 1712 دا که ده‌ستکرا به به‌کارهێنان و هه‌ڵکه‌ندنی زه‌وی بۆ به‌رهه‌م هێنانی خه‌ڵوزی به‌رد، خه‌لوزی به‌رد له زۆر قوڵایی زه‌ویه‌وه ده‌رده‌هێنرا و ده‌بوو زه‌وی هه‌ڵکه‌نن بۆ ڕاده‌یه‌کی زۆر قوڵ و ئه‌م هه‌ڵکه‌ندنه کێشه‌ی پڕبوون له ئاوی له‌گه‌ڵدابوو، بۆ ڕزگاربوون له کێشه‌ی ئاو ده‌بوو ئاوه‌که به په‌مپ ده‌رکه‌نه سه‌ره‌وه به بۆری بۆ سه‌رزه‌وی و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی خه‌ڵوز هه‌ڵکه‌نن. خه‌ڵوز زۆر هه‌رزانتر بوو له دار، بوونی سامانی سوته‌مه‌نی زۆر ده‌بووه هۆی گه‌شه‌دان به زیره‌کی پێشکه‌وتن و زیره‌کی داهێنان له وه‌ده‌ستهێنانی ساماندا، ئه‌م جۆره زیره‌کیه نه‌ده‌کرا به‌بێ زیره‌کی داهێنان له پێشکه‌وتنی زانیاری‌دا.
له‌به‌ریتانیا ئازادی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری هه‌بوو، چونکه له‌پاش شۆڕشی ناوخۆ 'ئه‌هلی' ئینگلیزی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی پادشا که سه‌ربه که‌نیسه بوو نه‌ما و ده‌سه‌لات که‌وته ده‌ست په‌رله‌مانه‌وه، که په‌رله‌مانی ئینگلته‌را ده‌سه‌ڵاتداربوو یاسا که‌وته ده‌ست په‌رله‌مانه‌وه ئیتر ویستی داگیرکه‌ری توندڕه‌وی ئاینی کاتۆلیک نه‌ما که هه‌میشه ڕێگربوون له‌به‌رده‌م هه‌وڵدان بۆ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌دان به زانیاری له‌به‌رئه‌وه که‌نیسه‌ی ئینگلته‌را دامه‌زرا، له به‌ریتانیا ئه‌مه یه‌کێک بوو له هۆسهرهکیهکانی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی پیشه‌سازی، چونکه له فه‌ره‌نساو ولاته‌کانی تری ئه‌وروپا هێشتا که‌نیسه‌و پادشاکان ڕێگربوون و هیچ یاسا‌و کار و پرۆژه‌یه‌ک نه‌ده‌کرا به بێ ئیزنی که‌نیسه‌و بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لاتدار 'پادشا' به‌لام جیاوازی به‌ریتانیا لێره‌دا بوو، چاودێری و هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسێنه‌رو گه‌نده‌ڵی ئاینی نه‌ما له‌به‌رده‌م پێشه‌واکانی زانیاری و حکومه‌ت و له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌کانی زانیاراندا.
پێشه‌وای ده‌ستپێکردنی ئه‌م گۆڕانانه وه‌ک ئیسحاک نیوتن و بۆیڵ، یاسای سه‌ربه‌خۆیی بوونی پارله‌مان له‌ده‌ست پادشا‌و بنه‌ماڵه‌ی پادشا و ده‌سه‌لاتی ئاینی که‌نیسه‌کان، ئازادی دان به خه‌لکانی دڵسۆز‌و کارمه‌ند و غه‌مخوار، ئاوا سه‌رده‌می زانیاری و فه‌لسه‌فه‌ی مه‌عقولیه‌ت، ئازادی به‌کارهێنانی عه‌قڵ و سه‌رده‌می به‌کارهێنانی عه‌قڵ بوو، پرسیاردهکرا له چۆنیه‌تی بوون یا نه بوونی یه‌زدان، لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی دژایه‌تی ئاینی وه‌ک ڕێگری زانیاری ته‌تبیقی 'به‌کارهێنان و تاقیکردنه‌وه له کاردا' دژ به خه‌یاڵ وپڵاوی ئاینی.
خه‌لکانی وه‌ک زانیار هۆرسیل ئۆرینهس، نیوتن، داروین و جه‌یمس وات، فه‌لسه‌فی وه‌ک ئاده‌م سمیز وهۆبز و به‌یکن، زانیاری ئابوری دیکانزی چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی لێکۆلینه‌وه‌و لێداوان دروست بوون له شاره‌کان، و باسی دژایه‌تی بۆچونی روحی / گیانی و بۆ به‌کارهێنان و به‌کردارکردنی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌عقولیه‌ت له به‌کارهێنانی زانیاری‌دا، بۆ گه‌شه‌دان به چه‌ندین بواری ئابووری و خۆشکردن و ئاسوده‌کردنی ژیانی کۆمه‌ڵگا، له دژ که‌لتوری داپلۆسێنه‌ری دیکتاتۆری ئاینی و ڕوودهکرایه به‌کردارکردنی / به‌کارهێنانی زانیاری له به‌رده‌وامی کاری ڕۆژانه‌ی میله‌تانی به‌ریتانیا، نه‌مانی ترس له چاودێری ده‌سه‌لاتداری پادشاکان و سه‌رکرده ئاینیه‌کان، پێویست نه‌بوون به عه‌قڵیه‌تی له خوا ترسان، هه‌تا له بۆچوونی ئاینی مه‌سیحیدا یه‌زدان وه‌ک خۆشه‌ویستی مرۆڤ و مرۆڤ وه‌ک خۆشه‌ویستی یه‌زدان، به‌لام ڕێگری عه‌قلیه‌تی سه‌رکرده ئاینیه‌کان ده‌بوو گسکی لێ بدرێ و بخرێته ژێر فه‌رشی ڕه‌نگینی هه‌وڵدان و پێشکه‌وتنی زانیاریه‌وه،
چونکه هه‌موو پێشکه‌وتنه زانیاریه‌کان بۆ خزمه‌تی خۆشگوزه‌رانی ژیان و به مرۆڤایه‌تی بوون بوو.
ئیتر ده‌رگا له‌به‌رده‌م بیرکردنه‌وه‌دا ئاوه‌ڵا بوو، سه‌رده‌می ئازادی بیرکردنه‌وه‌و خستنه کاری عه‌قڵ و زانیاری نوێ، هه‌ر وه‌ک لێکۆڵینه‌وه له‌چه‌ندین بورای زانیاری‌دا، وه‌ک زانیارێک به‌ناوی ڕاماز داروین، باپیره‌ی زانیاری ناسراوچارلس داروین که له‌سه‌ر زانیاری پێوانی هه‌ناسه‌دان کاری داهێنانی کرد بۆ مه‌به‌سه‌تی چاککردنی ته‌ندروستی. ئاوا سه‌رده‌می ئازادی خه‌ڵکان و پیاوانی ئینتیلێکت / زیره‌ک و داهێنه‌ر، سه‌رده‌می باسی زانیاری دروستکردنی ئامێری وزه 'ستیم ئینجن' مه‌کینه‌ی هه‌ڵم له ماڵ / مه‌ڵبه‌ندی سۆهۆ له له‌نده‌ن که مه‌ڵبه‌ندی زانیاران و نوسه‌ران و پیاوانی وه‌ک 'جه‌یمس وات، نیوتن، چارلس داروین، ئاده‌م سمیز، تێرنهرو جۆن کۆنسته‌بڵ' و به‌کارهێنانی کتری تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵم، ومه‌ڵبه‌ندی تاقیکردنه‌وه‌ی زانیاری له ساڵی 1766 دا دروست بوو، وه‌ک کارگه‌ی سۆهۆ بۆ دروستکردنی ئاماری هه‌ڵم.
پێشه‌وای ئه‌م ده‌زگایانه که‌سانی وه‌ک ماسیۆ بۆڵتن، و ویلیا‌م هارڤی له مه‌کینه‌ی چنیندا بۆ دروستکردنی قوماشی نایاب، ئه‌م دامودهزگاو مه‌ڵبه‌ندانه بۆ کۆبوونه‌وه‌و گۆڕینه‌وه‌ی بیروبۆچوونی زانیاری له‌نێوان هه‌موو چینه‌کانی میلله‌تدا، ئازادی هه‌بوو بۆ هه‌رکه‌س هه‌وڵ بدا، ئاوا که‌لتوری کۆنی بنه‌ماڵه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌سه‌لاتدارو ئاینی و پادشاکان گۆڕان، ئازادی بۆ هه‌موو خه‌لکانێ که ده‌یانتوانی عه‌قلیان به‌کاربێنن و خزمه‌تی زانیاری و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی شارستانی بکه‌ن، ئه‌م گۆڕانانه به‌دی هات له ماوه‌ی 100 ساڵ دوای شه‌ڕی ناوخۆ / ئه‌هلی ئینگلیزی، باسی ناوی سه‌رخێڵ و ده‌سه‌لاتدار نه‌ماو پارله‌مان ئازاد بوو له ده‌ست پادشا‌و که‌نیسه به‌ره‌و جێگیر بوونی سیسته‌می سیاسی و به‌ره‌و گه‌شه‌دان به بازرگانی و قازانج وه‌ده‌ست هێنان. ئاوا ده‌سه‌لاتی چاو‌دێر وداپلۆسێنهری خێوی ترسێنه‌ر خانه‌نشین کران.
له‌هه‌مان کاتدا سه‌یرده‌که‌ی له ولاتی فه‌ره‌نسا هێشتا پادشا‌و که‌نیسه ده‌سه‌لاتداربوون، وه‌ک به‌ریتانیا ئام ئازادی بیرکردنه‌وه و داهێنان نه‌بوو، هه‌رچیه‌ک پادشا حه‌زی لێ نه‌بوایه‌و لێی تێنهگهشتایه نه‌ده‌کرا وکردنی قه‌ده‌غه‌بوو یاسای ڕێگریان بۆ داده‌نا.
هه‌روه‌ک مێژووناسێکی فه‌ره‌نسی به ناوی ئێپک بۆڵتن باس ده‌کا: 'له‌فه‌ره‌نسا یاسا ی ڕێگری پادشا و که‌نیسه هه‌بوو بۆ هه‌ر کار‌و بۆچون و داهێنانێک، ئازادی بیرکردنه‌وه‌و گوێگرتن نه‌بوو، ئازادی کارکردن و بازرگانی نه‌بوو له سه‌ده‌ی 18 دا.' هه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵی و ڕێگریه بووه هۆی به‌رپابوونی شۆڕشی فه‌ره‌نسی له دوادوایی نیوه‌ی دوهه‌می ساڵه‌کانی 1700 دا.
له‌به‌ریتانیا: ئازادی بیرکردنه‌وه‌و پلان دانانی کارگه‌کان، ئازادی بیرکردنه‌وه‌ی بازرگانی، ئازادی بیرکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی پاره‌و سامان وه‌ده‌ست هێنان، ئاوا تیۆری و میتۆدی نوێی بارزرگانی و ڕامیاری دروست بوون و لێره‌وه بیرکردنه‌وه له پلان دانان بۆ گه‌شه‌دان به ڕامیاری په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌مه بووه هۆی دروست بوونی پێویستی به هێزی ده‌ریایی بۆ به‌رگری، به‌تایبه‌ت بۆ به‌رگری و پارێزگاری ڕێگای هاتووچۆی بازرگانی، بۆ له‌نێوبردنی 'پایرهسی / چه‌ته‌گه‌ری ده‌ریا ' به‌ریتانیا بوو به پێشه‌وای پارێزگاری هێڵه‌کانی هاتووچۆی بازرگانی جیهانی بۆ دورایی هه‌زاره‌ها میل له ده‌ریاکانا. لێره‌دا پێویستی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بۆ دامه‌زراندنی چه‌ندین ناوه‌ندی بازرگانی له دورگه‌کانی کارابیان، ئهنتیگه و دامه‌زراندنی بنکه‌ی ده‌ریایی له سه‌ده‌ی 18 دا وه‌ک له دورگه‌ی ئهنتیگه ڕاڕه‌وی ده‌ریایی ئینگلیزی 'ئینگلیش هاربه‌ر' دامه‌زرا. ده‌سه‌لاتی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانی زۆر به‌توانا و به‌تواناتر له ده‌سه‌لاتی هێزی ده‌ریایی ئه‌سپانی و فه‌ره‌نسی، ئه‌م ده‌سه‌لاتداریه بووه هۆی بره‌ودان به بازرگانی تووتن له ئه‌مریکاوه، 'سپایس' ده‌رمانی چێشت و چا له ههندستانهوه، بازرگانی ئاوریشم له ولاتی چینه‌وه و بازرگانی کۆیله له ئه‌فریقاوه.
به‌م جۆره چه‌ندین بازرگان دروست ده‌بوون، بۆچوونی 'ئینتهرپرهنیهرشیپ' (دروست بوونی بازرگان له بچووکه‌وه به‌ره‌و گه‌وره‌بوون) ئاوا به‌رده‌وام ده‌وله‌مه‌ند دروست ده‌بوون، ویستی ده‌سه‌لاتداری به‌هۆی بوونی سامانه‌وه و بازرگانی کۆیله له ولاته‌کانی ئه‌فریقاوه، پێویستی بوونی کۆیله بۆ کارکردن، بووه هۆی دروست بوونی بازرگانی کۆیله‌و دهها هه‌زار له ئه‌فریقاوه به که‌شتی ده‌گوازرانه‌وه بۆ دورگه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی به‌ریتانیا، ئاوا ئیستیعمار و داگیرکردن هاته کایه‌وه، داگیرکردنی چه‌ندین دورگه‌و ولاتان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێ بۆ کاڵاکانی به‌ریتانیاو ولاته‌کانی تری ئه‌وروپا هه‌مان ڕێگه ی ئازادی بیروبۆچوونی داهێنانیان گرته به‌ر.
له‌سه‌ده‌ی 18 دا به‌ریتانیا دووملیۆن و نیو کۆیله‌ی به‌کارهێنا بۆ به‌رهه‌م هێنانی شه‌کری قامیش له دورگه‌کانی هندی ڕۆژئاوا (کارابیان: ئهنتیگه، هایتی، گرینادا وجامایکاو چه‌ندینی تر...) به‌م جۆره دامه‌زراندنی کارگه‌ی دروستکردن نه‌ک ته‌نها له به‌ریتانیا به‌ڵکو له‌م دورگانه بووه هۆی وه‌ده‌ست هێنانی هه‌زاره‌ها ملیۆن سامان بۆ میلله‌تیان و ده‌سه‌لاتدارانی بازرگانی به‌ریتانیا و که‌پیتاڵیزم پێکهات. دروست بوونی ئه‌م کارگانه بووه هۆی زانیاری داهێنان له بازرگانیدا وله‌به‌رئه‌وه چه‌ندین کارگه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی دورگه‌کانی به‌ریتانیا دورست ده‌بوون، چینی ناوه‌ند (میدڵکلاس) و ده‌وله‌مه‌ند به‌رده‌وام له زۆربووندا بوون، شێوازی ژیانی مرۆڤ له گۆڕانا بوو، خه‌لک به‌رده‌وام پاره‌دار ده‌بوون به‌هۆی کارکردن و لێکۆڵینه‌وه و وه‌ده‌ست هێنانی زانیاریه‌وه، ئه‌م پاره زۆره جارێکی تر دا ده‌نران له دروستکرن و به‌رهه‌م هێنانی پاره‌و قازانجدا، پاره / که پیتال 'ئینڤێست' له شه‌ریکه‌ی نوێ‌دا هه‌رکه‌س و پشکی دا ده‌نا و به‌رده‌وام نرخی ئه‌م پشکانه به‌هۆی سه‌رکه‌وتوویی به‌رهه‌م هێنانه‌وه زیاد ده‌بوون، ئیتر له ئه‌نجامدا هه‌ر که‌س به پێی پشکی خۆی قازانجی به‌رده‌که‌وت. وه‌ک شه‌ریکه‌کان میلله‌ت خاوه‌نیان بێ، ئاوا سیستمی دیموکراسی له بازرگانی و داموده‌زگای ده‌وڵه‌تدا ده‌چه‌سپێنرا.
له دوادوایی سه‌ده‌ی 18 دا هه‌زاره‌ها ملیۆن قازانج ده‌بوو به مولکی میلله‌ت و ده‌زگا و کارگه بازرگانیه‌کان، شێوازی ژیان میلله‌ت به‌رده‌وام له گۆڕانا بوو، به‌ره‌و ژیانی خۆشی و پاک‌و خاوێنێ وبهخۆشی ژیان و سه‌فه‌ر کردن بۆ ولاته‌کانی ده‌ره‌وه‌و له هه‌مان کاتدا به‌ره‌و به‌رده‌وامی به پێشکه‌وتنی زانیاری به‌رده‌وامی چاککردنی ژیانی کۆمه‌ڵگا. به‌رده وام و ساڵ به‌ساڵ به‌رهه‌می گشتی دوڵه‌ت (جی دی پی / گرۆس دۆمێستیک پرۆداکت) له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو،' پێوه‌ری جی دی پی وه‌ک پێوه‌ری ڕاده‌ی به‌رزونزمی ژیانی سامانداری و ئابووری ده‌وڵه‌ت نیشان ده‌دا.'
ئاوا به‌رده‌وام له ئه‌نجامی کارکردن و باوهڕبهخۆبووندا داهێنان و کاڵای ناومالی جیاواز و جوان دروست ده‌کران، وه‌ک شه‌ریکه‌ی 'وێدجوود' بۆ دروستکردنی فهخفورری نایاب بۆ بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ، داهێنان له دروستکردنی زێڕو گه‌وهه‌ر و کاڵای ته‌خته‌ی گران به‌ها و کاڵای پێویستی ناوماڵ چونکه پارهزۆر بوو میلله‌ت پاره‌ی سه‌رفده‌کرد بۆ خۆشکردن وخۆشگوزه‌رانی ژیانیان. له‌سه‌رئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانانه‌دا شه‌ریکه‌و داموده‌زگای بره‌و دان به بازاڕیکردن 'مارکێتینگ' چه‌ندین شه‌ریکه‌ی ڕیکلام 'ئهدڤێرتایزینگ' هاتنه کایه‌وه، چه‌نین جۆر دوکان و مه‌خزه‌نی ههمهجۆر و پیشانگا دروست بوون، لێره‌دا توانای پروپاگه‌نده بۆ فرۆشتنی کاڵا ی ههمهجۆر "مارکێتین' هاته کایه‌وه که هه‌ده‌فیان چینی ناوه‌ندی میلله‌ت بوو، که خه‌لکی خاوه‌ن کار‌و خاوه‌ن سامان توانای بازاڕی کردنیان هه‌بوو، سه‌رده‌می شۆڕشی سه‌رفکردن و مه‌سره‌فکردن 'کۆنسیومه‌ریزم' هاته مه‌یدانی بازه‌ڕه‌کانی ڕۆژئاواوه.
ئه‌م گۆڕانانه نه‌ده‌کرا به بێ گۆڕان له شێوازی په‌یوه‌ندی و بهپهلهکردنی په‌یوه‌ندیدا، پێوستی به دروستکردنی ڕێگاوبان و ئاماری هاتووچوۆ، له سه‌ره‌تاوه دروستکردن و چاککردنی ڕێگاوبان له‌ده‌ست کهنیسهدابوو، لێره‌شدا گۆڕان پێویست بوو، چوونکه ڕێگاوبانی کۆن پێویستی به گۆڕان بوو بۆ بهپهلهکردنی هاتووچۆ و گه‌یاندنی کاڵاکانی دروستکراو به بازاڕ و گه‌یاندنی کاڵای خاو به‌کارگه‌کان. له سالی 1706 دا پێویست بوو به دروستکردنی ڕێگاوبانی شێاو به‌م گۆڕانانه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می فه‌خفوری چونکه زۆرجار به‌باری ئه‌سپ ده‌شکان و ورد‌و خاش ده‌بوون، ده‌سه‌لاتی خاوه‌ن کارگه‌ی فه‌خفووری ئه‌وه‌نده ده‌وله‌مه‌ند بوو کامپه‌ینی له په‌رله‌مان کرد بۆ چاککردن و دروستکردنی ڕێگای شیاو بۆ گواستنه‌وه‌ی کاڵاکانی به گورجی بۆ بازاڕه‌کان، به‌وجۆره ڕێگاو بان که له‌و سه‌رده‌مه‌دا 300 میل بوو پاش 70 ساڵ بوو به 7000 میل، ئهمهبووه هۆی زیادکردنی بهگۆڕکردن له هاتووچۆدا بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵوزی به‌ردو کاڵای دروستکراو. (لێره‌دا ده‌وری خه‌ڵکی زیره‌ک و ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن شه‌ریکه‌کان له گۆڕینی یاسادا ده‌بینرێ)
له‌گه‌ل دروستکردنی ڕێگاوباندا پێویست بوو به دروستکردنی چه‌ندین تونهیل و پرد، به‌م جۆره نرخی گرانی گواستنه‌وه دابه‌زی بۆ یارمه‌تیدانی کارگه‌کان بۆ به‌رهه‌م هێنان به نرخی هه‌رزانتر، به‌هۆی ئه‌م پرۆژانه‌وه چه‌ندین شه‌ریکه‌ی ڕێگاوبان و تونهیل و پرد دروستکردن په‌یدا بوون و کار له ده‌ست که‌نیسه‌دا نه‌ماو که‌وته ده‌ست میلله‌ته‌وه، ئازادی درا هه‌رکه‌س بیتوانیایه ئازاد بوو شه‌ریکه دامه‌زرێنن، پێویستی به واسته‌و به‌رتیل و ناسینی خه‌ڵکانی دام و ده‌زگا نه‌بوو، ئه‌م گۆڕانانه له ساڵه‌کانی نێوان 1712 1877 به‌رده‌وام یاسای ئازادی کارکردن ئاسانکاری ده‌کراو ده‌گۆڕا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت.
له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵدانانه‌دا بیروبۆچوون بۆ دروستکردنی سکه‌ی قیتار، له‌سه‌ره‌تاوه عاره‌بانه‌ی قیتار به ئه‌سپ له سه‌رسکه ڕاده‌کێشران و پاش ماوه‌یه‌ک به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی زانیاری وزه‌ی هه‌ڵم مه‌کینه‌ی هه‌ڵم دورستکرا بۆ ڕاکێشانی عاره‌بانه‌کان، لێره‌وه شۆڕشی نوێ له گۆڕانی ئاماری هاتووچۆدا هاته کایه‌وه بۆ په‌ره‌دان و گه‌شه‌دان به توانای کارگه‌کان و توانای بازرگانی به‌ریتانیا، زانیاری نوێ له دروستکردنی لۆکۆمکۆتیف 'مه‌کینه‌ی قیتار' تووانه‌وه‌ی ئاسن و پۆڵا بۆ دروستکردن و داڕشتنی مه‌کینه‌ی چه‌ندین پستن، له هاتنه‌کایه‌ی ته‌کنۆلۆجی مه‌کینه‌ی لۆکۆمۆتیڤهوه پێشانگایه‌کی مه‌زن له ناوچه‌ی 'کریستاڵ پاڵاس' له له‌نده‌ن له ساڵی 1851 دا 6 ملیۆن که‌س هاتنه سه‌ردانی ئه‌م پیشانگایه له به‌ریتانیاو ولاته‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاوه . له‌م ماوه‌دا به‌ریتانیا 2 به‌ش له سێ به‌شی به‌رهه‌می خه‌ڵوزی به‌ردی هه‌موو جیهانی به‌رهه‌م ده‌هێنا، هه‌روه‌ها نیوه‌ی به‌رهه‌می ئاسنی هه‌موو جیهانی به‌رهه‌م ده‌هێنا، ئه ئاوا به‌ریتانیا بوو به به‌هێزترین ساماندارو ئیمپراتۆری جیهانی. خه‌لکانی ئه‌م ولاته، ئینگلیز‌و سکۆتله‌ندی ووێڵز ئایرله‌ندی به‌رده‌وام به‌دوای بیروبۆچوونی نوێ، ته‌کنۆلۆجی و مه‌کینه‌ی نوێ ئاماری نوێ بۆ کارگه‌کان و چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامی داهێنان بوون.
وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس دان سنۆ که ئه‌م به‌رنامه‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی 2 ده‌ڵێت:
'له‌نێوان ساڵه‌کانی 1820 1830 جیهانی نوێ ده‌ستی پێ‌کرد، مهحهتتهی قیتار وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی به‌یه‌ک گه‌شتن و هیواداری و ماوه‌ی نێوان له‌نده‌ن وشاری ئه‌دنبه‌ره له سکۆتلاند که به ئه‌سپ به 5 ڕۆژ بوو به‌هۆی به‌کارهێنانی قیتاره‌وه بوو به 5 کات ژمێر، قیتار وه‌ک ئاماری گواستنه‌وه له جه‌نگی جهیانی یه‌که‌مدا 5 ملیۆن له‌شکری ده‌گواسته‌وه، قیتاری لۆکۆمۆتیڤ ملیۆنه‌ها ته‌نی کاڵای خاو و سوته‌مه‌نی و به‌رهه‌می ده‌گواسته‌وه له نێوان شاری نیوکاسل و بێرمنگهام و لیڤه‌رپول و مانجسته‌ر و له‌نده‌ندا، له گه‌ل ئه‌م ئاماری گواستنه‌وه به‌کارهێنانی ڕوباری دوستکراو، 'که‌نال' بۆ گواستنه‌وه و هاتووچۆ چه‌ندین شه‌ریکه‌ی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی کالاو تایبه‌تی خه‌لکان بۆخۆیان دامه‌زراند.'
له‌ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانانه‌دا مه‌کینه‌ی چنین و ڕستن وه‌ک داهینانی زانیاری نوێ له ساڵی 1783 دا 86 کارگه له ساڵی 1900 بوون به هه‌زاره‌ها شه‌ریکه‌ی بچووک له به‌رهه‌م هێنانی 10هه‌زار ته‌نه‌وه گه‌شته 120000 ته‌ن، و به‌کارهێنانی خه‌ڵوزی به‌رد و دروستکردنی مه‌کینه له بواری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریادا به‌کارهێنرا و کالای خاو له ئه‌فریقاو ئه‌مریکاوه بۆ به‌ریتانیا، یه‌کێک له پێشه‌وای ئه‌م گۆرانانه پیاوێک به‌ناو 'جۆرج ستیڤنسن' که کرێکارێک و موهه‌ندیسێکی زۆرزیره‌ک بوو، خوێنده‌واری پێناسه‌ی به‌رزی نه‌بوو ئه‌م پیاوه بوو به پیاوێکی ئه‌فسانه‌یی، بوو به ناسراوترین موهه‌ندیس له شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ریتانیادا ، کاره‌کانی له بواری دروستکردنی هێڵی ئاسن له نێوان شاره‌کان وناوچه‌کانی به‌ریتانیا، هێڵی قیتار به‌سه‌ر زه‌لکاو تونێل لێدان له ناوچه گردۆڵکه‌و شاخاویهکانا، ئه‌م پیاوه بلیمه‌ت بوو له کاره‌کانیا و به‌رده‌وام کامپه‌ینی ده‌کرد له‌دژ خاوه‌ن زه‌وی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان هه‌رکاتێک دژایه‌تی پرۆژه‌کانیان ده‌کرد و ئه‌وه‌نده ناسراو هه‌موو خه‌ڵک و ئه‌ندام په‌رله‌مان ڕێزیان ده‌گرت.
بۆ خستنه‌کاری پرۆژه‌کانی ڕووبه‌ری نێوان ناوچه‌کان و شاره‌کانی تێکده‌دا به سه‌ریه‌کدا له بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌کانی بۆ دروستکردنی سکه‌ی قیتار، بۆ به‌گوڕکردنی ئاماری گواستنه‌وه‌و هاتوچۆو هاتنه کایه‌ی ماتۆری کاره‌بایی و به‌کارهێنانی خه‌ڵوزی هه‌رزان، هه‌رچه‌ند دژایه‌تی ئه‌م گۆڕانانه هه‌بوو هه‌ندی له لایهنهئاینیهکان دهیوانووت: ' ئه‌م کارانه شه‌یتانی وسهرلێ شێوێنهرن' به‌لام زمانی بازرگانی و توانای سامانداری و زمانی پول و پاره سه‌رکه‌وتووبوو به‌سه‌ر لایه‌نی دژایه‌تی ڕۆمانسی ئاینی دا که هیچیان پێ نه‌بوو بۆ چاککردن و خۆش گوزه‌رانکردنی ژیانی کۆمه‌ڵگا.
به‌رده‌وام گۆران له چه‌ندین بواری ئابووری دا و هاتنه کایه‌ی مه‌کینه‌ی به‌گوڕتر و وازهێنان له مه‌کینه بوخار / هه‌ڵم که کوڕی جۆرج ستیڤنسن به‌ناوی ڕۆبه‌رت یه‌کێک له پێشه‌واکانی بوو که بوو به داهێنه‌ر مه‌کینه‌ی ساروخی (ڕۆکێت ئینجن) به‌گوڕی مه‌کینه‌ی هه‌ڵم 29 میل له کات ژمێرێکدا مه‌کینه‌ی ڕۆکێت دوو ئه‌وه‌نده به‌گوڕی زیادکرد، وه‌ک له‌سه‌ره‌تای خستنه‌کاری مه‌کینه‌ی هه‌ڵمی قیتار له ڕۆژی 15-9- 1820 دا که بۆ یه‌که‌م جار به‌کارهێنانی قیتار تاقی ده‌کرایه‌وه له نێوان شاری لیڤه‌رپول و شاری مانچسته‌ردا که ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی ناوچه‌ی لیڤه‌رپوول به‌ناوی 'ولیام هوسکان' کارێکی گرنگی کۆمه‌کی کرد بۆ هێنانه مه‌یدانی کارکردنی مه‌کینه‌ی هه‌ڵمی قیتار که له لیڤه‌رپوله‌وه به‌ره‌و مانچسته‌ر بۆ یه‌که‌م جار به قیتار ده‌ڕۆشتن، به خۆیان و 600 نه‌فه‌ره‌وه خه‌ڵک له لیڤه‌رپوله‌وه بۆ مانچسته‌ر له‌وێ له‌کاتی دابه‌زینی له‌سه‌ر سکه‌ی قیتار به هه‌ڵه ئاگای لێ نابێ له‌خه‌تی هاتووچۆدا وا قیتارێکی تر دێت قیتاری چه‌ندین ته‌نی لێی ده‌دا و ههردوقاچی ورد‌و خاش ده‌کا، و به‌برینداری ده‌یبه‌ن بۆ تیمار کردن به‌لام هه‌ر ئه‌و ئێواره ده‌مرێ.
یه‌کێک له‌و سهفهرکهرانه سه‌رکرده‌ی ناسراوی ئینگلیزی له‌شه‌ڕی وهترلوو به‌ناوی ' دیوکی ویڵنگتن' له‌گه‌ل ئه‌م سهفهرکهرانهدا ده‌بێت و خۆی ئاگای له‌م کاره‌ساته ده‌بێ، هه‌رچه‌ند ئه‌م پیاوه ژیانی له‌ده‌ستدا به‌لام شاد بوو به بینینی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ک ههنگاوێکی گرنگ له گۆڕانه‌کانی شارستانی له مێژوودا.
هه‌ندێ له‌و زانا‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ده‌وریان له‌م گۆڕانانه‌دا بینی وه‌ک: جه‌یمز هارگریڤز له هه‌نده‌سه‌ی مه‌کینه‌ی چنین، ، ڕیچارد کارترایت له په‌مپی ئا و دروستکردنی که‌نالی ئاو، ئێدوارد کارتڕایت له مهنجهمی خه‌ڵوزی به‌ردا، ساموێل کرۆمپتن له دروستکردنی مه‌کینه‌ی چنینی لۆکه، وموهه‌ندیس برونێل له دروستکردنی پرد و ڕێگاوبان باسی ئه‌م گۆڕان و ڕوداوانه له ڕۆمانه‌کانی چارلیز دیکینز، به‌تایبه‌ت ڕۆمانی 'هارد تایم' کاتی سه‌خت و هه‌روه‌ها ڕۆمانی ئۆلیڤه‌ر تویست، له‌سه‌ر منداڵێکی هه‌ژار، ڕۆمانه‌کان و شیعره‌کانی تۆماس هاردی، نه‌خشه هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند جۆن کۆنستهبل و تێرنه‌ر ووهردزوهرسی شاعیر‌و چه‌ندینی تر له زانیار‌و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر که چاودێری ئه‌م گۆڕانانهبوون.
ده‌زگای کۆبونه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه بۆ هه‌ر که‌س بهتوانابوایه، له‌م ده‌زگایانه‌دا به‌یه‌ک گه‌شتن و لێدوان به‌رده‌وام بوو ناونرا به داموده‌زگای شازاده‌ی به‌ریتانی 'ڕۆیال ئینستیتوشن' که له ڕۆژنامه‌ی تایمزی ڕۆژی دووشه‌ممه 21/1 دا که باسی یه‌کێک له زانیاره‌کانی به‌ریتانیا به‌ناوی مایکل فارادی ده‌کا، و ده‌ڵێت: 'کاتێک چارلس دیکنزی نوسه‌رو ڕۆمان نووس ته‌مه‌نی 10ساڵ بوو ئه‌م زانیاره ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو، ئه‌م پیاوه داهێنه‌ری زانیاری موغناتیزی کاره‌بایی یه 'ئلکترۆماگنێتیک ئینده‌کشن' که بووه هۆی دروست کردنی ماتۆڕی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با. ئه‌م زانیاره به باوکی داهێنانی زانیاری نانۆته‌کنۆلۆجی ناسراوه 'بۆدروستکردنی چه‌ندین کاڵای ههمهجۆر له بچوکترین شێواز و قه‌باره‌دا' وه‌ک یادی دووسه‌د ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر یادی له‌دایک بوونیدا له ساڵی 1991 دا وێنه‌ی ئه‌م زانایه جێگای وێنه‌ی شه‌یکسپیری گرته‌وه له سه‌ر پاره‌ی 20 پاوه‌ندی، هه‌روه‌ک وێنه‌ی چارلس دیکنز جێگای خانمی فلۆرانس نایتینگهیلی گرته‌وه له سه‌ر پاره‌ی 10 پاوه‌نی، له باسی ژیانی ئه‌م زانیاره که مایکل فارادیه ده‌کاو ده‌ڵێت، ' ئه‌م زانایه له‌ناوچه‌ی سهزهک، له له‌نده‌ن له‌دایک بوو له بنه‌ماڵه‌ی ده‌وله‌مه‌ند نه‌بوو تا بینێرنه خوێندنگای ناسراوی وه‌ک کامپردیج و ئۆکسفۆرد نه‌چووه هیچ دانیشگایه خۆی بوو به مامۆستای خۆی ته‌نها به کتێب خوێنده‌نه‌وه بوو به‌و زانا مه‌زنه و بوو به شاگردی زانیار‌و وه‌ستا به‌ره‌و داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی زانیاری نوێ، و له‌ڕێگاو ده‌رگای ئه‌م ناوه‌ندی زانیاریه 'ڕۆیال ئینستیتوشن' بوو به‌م زانیاره مه‌زنه.
ئه‌م ده‌زگایه هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی لێده‌کرێ له‌به‌ر نه‌بوونی پاره و قه‌رزاری 7 ملیۆن پاوه‌نده له‌به‌ر کێشه‌ی ئابووری به‌ریتانیا، نوسه‌ری ئه‌م باسه خۆی وه‌ک زانیارێک داوا له خه‌لکانی سامانداری به‌ریتانیا و حکومه‌ت ده‌کا ئه‌م شوێنه ڕزگارکه‌ن، چونکه شوێنی مێژوویی پێناسه‌ی زانیاری به‌ریتانیایه، چونکه له‌م شوێنه‌دا مایکل فارادی وه‌ک گه‌نجێک سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ی ده‌کرد و زانیارێک به‌ناوی هامفری ده‌یڤی له‌م شوێنه‌دا ده‌رسی به‌به‌لاش ده‌وته‌وه به مایک فارادی و چه‌ندینی تر، و چه‌ندین ده رس به‌لاش به منداڵان له‌م شوێنه‌دا و 15 که‌س لهوزانیارانهی سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌یان کردووه خاوه‌نی جایزه‌ی نۆبێلن.
ئه‌م شوێنه وه‌ک ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی زانیاری. له‌م شوێنه‌دا که زانیاری په‌یوه‌ندی کردن ده‌ستی پێکردووه، ئێستا له گه‌شه‌دارترین زانیاریه له جیهانا له ده‌ستی چه‌ندین زانیاری وه‌ک 'ئهتنبرهو کۆکس و گهولدهیکری' و په‌یوه‌نده به چه‌ندین دانیشگاو لیژنه‌ی زانیارانهوه له جیهانا، ئه‌م شوێنه وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی زانیاری و هونه‌ر وبه‌یه‌ک گه‌شتنی کۆمه‌ڵگای زانیاری سایبه‌ری 'ئینته‌رنێتی' جیهانی، ئه‌م شوێنه وه‌ک په‌رستگای زانیاری سه‌رده‌می ڤیکتۆریا کارتێکردنی به‌رده‌وامی هه‌یه له سهرکهلتوری میلله‌تانی به‌ریتانیا، وه‌ک ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م شوێنه له‌ده‌ستده‌ین هه‌موو وولاتانی جیهان سه‌رسام ده‌بن و باوه‌ڕناکه‌ن که له به‌ریتانیا کاری وه بوه‌شێته‌وه.' ئه‌م شوینه وه‌ک یه‌کێک له مه‌ڵبه‌نده ناسراوه‌کانی جیهان، ئاوا باسی ده‌که‌ن و بی گوومان چه‌ندین ساماندار ئاماده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش یارمه‌تی نه‌دا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شۆڕشی پیشه‌سازیدا شۆڕشی ڕۆشنبیری شان به‌شانی له گه‌شه‌کردندا بوو، وه‌ک ئاسان بوونی سه‌فه‌رکردن، په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی وئاسانی گه‌ڕان و بینینی ناوچه‌جیاوازه‌کانی ولاتی ئاسان ده‌کرد، یه‌ک بوونی میلله‌تی به‌هێزترو ئاسان ده‌کرد، سه‌فه‌ری دووری پێویستی کرد به کتێب خوێندنه‌وه‌و نوسین له باره‌ی سه‌فه‌ره‌کان و هه‌والی ناوچه جیاوازه‌کان و بازرگانی سه‌یران کردن و نوسین و چاپکردنی چه‌ندین جۆرکتێب و گۆڤار‌و نوسراو، شه‌ریکه‌ی وه‌ک 'ده‌بلیو هێچ سمیز بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی نوسرراو کتێب و چه‌ندین جۆر گۆفار، گه‌شه‌دان به پهلهگهیاندنی به‌رهه‌م کشتوکاڵی شیر‌و چه‌ندین جۆر به‌رهه‌می خوارده‌مه‌نی بۆ چاکردنی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا، سه‌یرده‌که‌ی به‌رده‌وام ویستی پێشکه‌وتنی زانیاری له گرنگترین پێویستیه‌کانی ئابووری و ڕۆشن بیری دا بوون.
ئاوا هه‌تا ئێستاش مه‌لیکی به‌ریتانیا سه‌رۆکی که‌نیسه‌ی ئینگلته‌رایه به‌لام هیچ کارێکی سیاسی به‌ریتانیای لهدهسهلاتا نیه، نه‌خۆی و نه بنه‌ماڵه‌ی هیچ ده‌سه‌لاتێکی سیاسیان نیه، هه‌تا ئه‌و وتارانه‌ی له جه‌ژنی کریستمهس و ڕوداوهکانا ده‌یخوێنێته‌وه هه‌مووی داموده‌زگای سه‌ره‌ک وه‌زیران بۆی ده‌نووسن، هه‌موو مه‌راسیم و هه‌ڵسوکه‌وتی بنه‌ماڵه‌ی پادشای به‌ریتانیا چاودێری ده‌کرێن و سنوردارن له یاسای به‌ریتانیادا. کارکردن و باوه‌ڕبه‌خۆبوون هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری گرنگی پێدراوه و لایه‌نی ئاینی بووه به لایه‌نی تایبه‌ت و که‌س مافی نیه بازرگانی پێوه‌بکا و پرسیاری ئاین و پرنسیپی که‌س بکاو یاسا ی شارستانی هه‌ڵسوکه‌وتی ئاینی و شارستانی سنوردارکردووه، که‌س به‌ته‌مای به‌هه‌شتی به‌لاش نیه که بووه‌ته هی پێکهێنانی که‌لتوری ته‌مه‌ڵی و گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی سێهه‌مدا.
بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م نوسراوه که‌ڵکم وه‌رگرتووه له 3 به‌رنامه‌ی یه‌ک کاتژمێری ته‌له‌فزیۆنی که‌ناڵی 2 بی بی سی له شه‌وی 14 و 15و 22 /1/2013 دا و ڕژنامه‌ی تایمز دوشه‌ممه به‌رواری 21/1 نوسینی کۆلین بله‌یکمۆر، بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ریتانیا له‌سه‌ر گوگڵ دۆت کۆم....
تێبینی: به‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م نوسراوانهم له کوردستن پۆست‌دا بۆ هیچ که‌س ڕه‌وانیه بۆمه‌به‌ستی بارزگانی به‌کاریان بێێ ، هه‌رکه‌س بۆ مه‌به‌ستی فرۆشتن هه‌ر کام له‌م نوسراوانهم به‌کاربێنن به‌بێ ئیزن خۆم به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌ڕووی دادگا ده‌بنه‌وه. ئه‌م نوسراوانه له خزمه‌تی هه‌موو قوتابیان و خوێندکارانی کوردستاندایه به‌به‌لاش ته‌نها بۆ مه‌به‌ستێی خوێندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست