کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌ باره‌ی دروست بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆری فه‌یسبووک له‌ جیهانا

Monday, 05/12/2011, 12:00






 
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌ باره‌ی دروست بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆری فه‌یسبووک له‌ جیهانا
خانمی ئیمێل مه‌یتیز له‌سه‌ر چه‌نالی بی بی سی دوو لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کا شه‌وی 4-12-2011
فه‌یس بووک له‌ لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێکی ئه‌مریکی قوتابی کۆلێژ به‌ پێشنیا ر و بیری زانیاری گه‌نجێکی ئه‌مریکی بوو به‌ناوی مارک زوکه‌بێرگ له‌ ساڵی 2004 دا دروست بوو له‌ ئه‌مریکای سه‌رو. له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ک تۆڕێکی په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی کۆمپیوته‌ر له‌ نێوان کۆمه‌ڵێک قوتابی دا و له‌ پاش ئه‌وه‌ به‌کارهێنانی بلاوبووه‌وه‌ بۆ زۆربه‌ی دانیشگاو کۆلێجه‌کانی ئه‌مریکا و ئێستا یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تۆڕی په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی له‌ جیهانا و ئێستا ڕۆژی 500 ملتۆن مرۆڤ به‌کاری ده‌هێنن و به‌گشتی 800ملیۆن که‌س له‌ جیهاانا به‌کاری ده‌هێنن. ئێستا خاوه‌نه‌کی گه‌نجێکی ئه‌مریکی 27 ساله‌ به‌ناوی مارک زوکه‌بێرگ.
له‌سه‌ره‌تاوه‌ مارک که‌ ده‌ستیکرد به‌م کاره‌ و سه‌رکه‌وتووبوو به‌ باوکو دایکی ووت، ئیتر خوێندن و شه‌هاده‌ی دانیشگام پیویست نی یه‌و با وابێنم له‌ خوێندن، به‌لام دایک و باوکی ڕازی نه‌بوون و ئه‌ویش خوێندنی زانیاری کۆمپیوته‌رو سایکۆلۆجی / ده‌رونناسی ته‌واوکرد له‌ دانیشگای هارڤه‌رد. باوکو دایکی ووتیان با خوێندنه‌که‌ی ته‌واوکا ئیتر به‌ ئاره‌زووی خۆی چی ده‌وێ بیکا.
ئێستا له‌ به‌ریتانیا که‌ دانیشتوانی 60 ملیۆنه‌ نیوه‌ی که‌ 30 ملیۆنه‌ فه‌یس بووک به‌کاردێنن ئه‌لیزابێس شازاده‌ی به‌ریتانیا فه‌یس بووک به‌کاردێنێ.
مارک زوکه‌بێرگ زۆر به‌ ئاسایی ده‌ژی و هه‌رگیز قات له‌ به‌رناکاو کاتێک که‌ سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مریکی بینی ده‌بوو قات له‌به‌رکا، له‌به‌رئه‌وه‌ ئۆباما ووتی : ' وا من وامکرد له‌ مارک که‌ قات له‌به‌رکاو بۆینباخ ببه‌ستێ'
مارک به‌هۆی زیره‌کی و سه‌رکه‌وتووی ئه‌م کاره‌ زانیاریه‌وه‌ ئێستا به‌ سه‌ده‌ها ملیۆنێر و خاوه‌ن شه‌ریکه‌ی گه‌وره‌ی جیهانی ده‌یانه‌وێ بیناسن و په‌یوه‌ندیان پێوه‌ هه‌بێت. وه‌ ئێستا یه‌کێکه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نتدرین گه‌نج له‌ جیهانا.
به‌کارهێنه‌ری تۆڕی فه‌یس بووک به‌رده‌وام له‌ جیهانا ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زۆرده‌بن، وه‌ به‌گشتی مه‌عه‌ده‌لی ئه‌و تاکه‌ که‌سانه‌ی که‌ به‌کاری ده‌هێنن یه‌کی زیاتر له‌ 130 براده‌ریان هه‌یه‌. وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراو زانرا له‌ مانگی 9 -2011 دا ڕۆژی نیو بلیۆن خه‌لک له‌ جیهانا به‌کاری ده‌هێنن. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ که‌ بوو به‌ شه‌ریکه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی جیهانی براده‌رانی مارک دایان به‌ دادگاو ووتیان پێشنیارو زانیاری پێکهینانی ئه‌م تۆڕه‌ بۆچون و کاری زانیاری ئه‌وانیشی تیایه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ دادگا قه‌راریدا که‌ مارک زوکه‌بێرگ 65 ملیۆن دۆلار بدا به‌و گه‌نجانه‌ و به‌ بێ کێشه‌ مارک پاره‌که‌ی پێدان.
له‌ ساڵی ئاینده‌دا که‌ نرخاندنی فه‌یس بووک بکه‌وێته‌ بازاڕی بۆرسه‌ی ئه‌مریکی یه‌وه‌ وچاوه‌ڕوان ده‌کرێ نرخی بگاته‌ نێوان 70 -100 بلیۆن دۆلار (70-100 هه‌زار ملیۆن دۆلار)
وه‌ک له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، خویندنی زانیاری کۆمپیوته‌ر وده‌روون ناسی مارک که‌ڵکی زۆر چاکی هه‌بوو بۆ پێک هێنانی تۆڕی کۆمپیوته‌ری فه‌یس بووک، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت:
'په‌یوه‌ندی دروستکردنی فه‌یس بووک، په‌یوه‌ندی زانیاری کۆمپیوته‌رو مرۆڤایه‌تی یه‌، کارێکی ویستی ده‌روونی مرۆڤه‌.'
وه‌ک ئه‌م باسه‌ براده‌رێکی خۆی به‌ناوی جه‌وی گرین ده‌یکرد: له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی فه‌یس بووک دا ناوی تۆڕه‌که‌ فه‌یس ماش بوو، به‌لام به‌پێی یاسای وولاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دانانی ئه‌م ناوه‌ دژی یاسای پاراستنی مافی تایبه‌تی مرۆڤه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ ناوه‌که‌ی گۆڕی به‌ فه‌یس بووک،
وه‌ک چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌م پرۆگرامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی مارک زوکه‌ بێرگ پرسیاری لێ ده‌کرا، مارک ده‌یووت: من زانیاری کۆمپیوته‌رو سایکۆلۆجیم به‌کارهێناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی وا فراوان و ئازاد به‌ هۆی تۆڕی فه‌یس بووکه‌وه‌ و ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ 'دی ئێن ئه‌ی' جینی دروستبوونی فه‌یس بووکه.
وه‌ک جه‌وی گرینی براده‌ری جارێکی تر ده‌لێت، فه‌یس بووک جۆرێکه‌ له‌ تۆڕی په‌یوه‌ندیکردن که‌ هه‌رگیز کراش ناکاو ناوه‌ستێ.، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی فه‌یس بووک و سه‌رکه‌وتنی، خاوه‌نه‌کی مارک زوکه‌بێرگ شه‌ریکه‌که‌ی گواسته‌وه‌ له‌ قه‌ره‌غه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژ ئاواو سلیکۆن ڤالی که‌ مایکرۆسۆفتی لێ یه‌ و له‌شاری سان فرانسیسکۆ خانویه‌کی بچوکی کڕی و ئێستا ده‌زگای سه‌ره‌کی فه‌یس بووک له‌وێ یه‌.
ساڵێک دوای دروستبوونی فه‌یس بووک، سالی 2005 شه‌ریکه‌ی یاهوو ئه‌ماده‌ بوو به‌ یه‌ک بلیۆن دۆلار فه‌یس بووک بکڕی، به‌لام مارک نه‌یویست بیفرۆشێ. له‌ساڵی 2007 دا شه‌ریکه‌ی گوگڵ ئاماده‌بوو فه‌یس بووک بکڕێ به‌ 15 بلیۆن به‌لام مارک زوکه‌بێرگ ڕازی نه‌بوو به‌ فرۆشتنی.
مارک له‌ کاتی کارکردندا هه‌ر له‌ناو کارمه‌نده‌کانیدا له‌ هۆڵێکی گه‌وره‌دا مێزێکی خۆی ئاسایی هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌وان کارده‌کا وله‌سه‌ر مێزه‌که‌ی په‌یکه‌رێکی بچکۆله‌ی خۆی هه‌یه‌، له‌م ده‌زگایه‌دا ئاسان کاری خواردنی به‌لاش و جل شتن و ئوتودان به‌ به‌لاشه‌ بۆ کارمه‌ندانی و نزیکه‌ ی پێنج سه‌د کارمه‌ندی هه‌یه‌.
یه‌کێک له‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی شه‌ریکه‌ی فه‌یس بووک ئه‌وه‌یه‌ که‌ دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی شه‌ریکه‌کانی تر ناکا، وه‌ک یه‌کێک له‌زانیاره‌کانی کۆمپیوته‌ر به‌ناوی ده‌ڤید کیرک پاتریک ده‌ڵێت: فه‌یس بووک بازاڕی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، هه‌تا وای لێهاتوه‌ که‌ شه‌ریکه‌کانی ڕیکلامی ناسراوی جیهانی ئه‌ماده‌ن په‌یوه‌ندی کاری بازرگانی له‌گه‌ل بکه‌ن. فه‌یس بووک وه‌ک میدیای تایبه‌تی خه‌لک په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و زانیاری به‌ شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ پێش که‌ش ئه‌ندامانی ده‌کا و به‌ئاسانی به‌کارده‌هێرێ بۆ کڕین و فرۆشتن وه‌ک بازاڕیکی تایبه‌ت .
وه‌ک زانیارانی یاسایی و بازاڕ و په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن چه‌ندین پرسیار هه‌یه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتودا له‌ فه‌یس بووک بکرێ، وه‌ک: له‌ کاتێکدا که‌ لایکی هه‌ر وێنه‌و ڕیکلامێک ده‌که‌ی، فه‌یس بووک ده‌توانێ به‌ ناوی تۆو وێنه‌ت به‌کار بێنێ بۆ فرۆشتنی کاڵای شه‌ریکه‌کان، لێره‌دا پرسیار له‌ فه‌یس بووک ده‌کرێ و ده‌ڵێن ئایا ئه‌م کاره‌ی فه‌یس بووک کارێکی یاسایی یه‌؟ چونکه‌ ئه‌وه‌ی که‌ لایکی هه‌ر شتێک ده‌کا له‌ وانه‌یه‌ مه‌به‌ستی کڕینی نه‌بیت و فه‌یس بووک به‌ بێ ئیزنی خاوه‌ن ناوه‌که‌ ناوی به‌کار ده‌هێنێ بۆ کڕین و فرۆشتن.
فه‌یس بووک به‌ زانینی پرۆفایه‌لی هه‌ر ئه‌ندامێک ده‌توانێت لیکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری سایکۆلۆجی ئه‌ندامه‌کانی بکا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی قازانج په‌یداکردن ئه‌و زانیاریانه‌ به‌کار بێنێ، ئا یا ئه‌مه‌ کارێکی یاسایی یه‌؟
فه‌یس بووک و به‌کارهێنانی به‌رده‌وام له‌ فراوان بوون وگه‌شه‌کردندایه‌ و وا ئێستا ڤیدیۆو فلیم و ڕه‌سم و هه‌تا یاری کۆمپیوته‌ر له‌ سه‌ر فه‌یس بووک به‌کار ده‌هێنرێ، به‌رده‌وام ئه‌ندامانی سه‌ر فه‌یس بووک له‌ جیهانا ڕۆژی چه‌ندجارێک فه‌یس بووک به‌کار ده‌هێنن.
دروست بوونی فه‌یس بووک کار ده‌کاته‌ سه‌ر جۆری عه‌قلیه‌ت له‌ په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، چونکه‌ ویستێکی به‌ربلاو دروست ده‌کا له‌ بۆ پێکهێنانی چه‌ندین جۆر په‌یوه‌ندی کۆمکه‌لایه‌تی، بواری فراوانی دروست کردووه‌، ئه‌گه‌ر زه‌لامێک په‌یوه‌ندی براده‌رایه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی له‌ ده‌ستچێ له‌وانه‌یه‌ کێشه‌یه‌ک نه‌بی و چونکه‌ بواری په‌یداکردنی براده‌ر وا زۆر و فراوان بووه‌. چوونکه‌ په‌یداکردنی په‌یوه‌ندی براده‌رایه‌تی وا ئاسان بووه‌ ئه‌ندامی وا هه‌یه‌ زیاتر له‌ چه‌ند هه‌زار براده‌ری هه‌یه‌، به‌لام ئایا ئه‌و چه‌ند هه‌زاره‌ براده‌ری ته‌واون یا له‌ به‌ر جۆرێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بوون به‌ براده‌ر و له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌یان له‌ به‌تاڵی دا بێ.
فه‌یس بووک وه‌ک په‌نجه‌ره‌یکی په‌یوه‌ندی بۆ خه‌لکانی ته‌نیا، چونکه‌ کێشه‌ی ته‌نیایی کێشه‌یه‌کی گرنگه‌ له‌ جیانی ڕۆژئاوادا.
هه‌رچه‌ند فه‌یس بووک تۆڕێکی په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی یه‌، به‌لام ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانی به‌ بوونت به‌ ئه‌ندام فه‌یس بووک پاره‌ی پێ په‌یدا ده‌کا، پاره‌ په‌یدا ده‌کا به‌ فرۆشتنی زانیاری له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تی ئه‌ندامه‌کانی یه‌وه‌، که‌ بوویت به‌ئه‌ندام له‌ سه‌رفه‌یس بووک، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت وات لێده‌کا که‌ پاره‌ خه‌رج که‌یت، له‌سه‌ر گه‌یم، ڕه‌سم، کاڵاکرێن، پێویستی به‌ تۆڕی کۆمپیوته‌ر له‌ ماڵه‌وه‌و له‌سه‌رکار، هه‌تا ئه‌و ماوه‌ی که‌ له‌سه‌ر خه‌تی له‌وانه‌یه‌ به‌ پاره‌ حساب بێ له‌سه‌ر تۆ وه‌ک ئه‌ندامێکی فه‌یس بووک.
هه‌رچۆنێک بێت دروست بوونی فه‌یس بووک، کارێکی وا که‌ گه‌نجێک یا چه‌ند گه‌نجیک ده‌یکه‌ن له‌ ئه‌نجامی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ دیموکراسی و ئازادی تاکی خه‌ڵک ، که‌ توانایه‌کی باوه‌ڕ به‌خۆبوون له‌ مرۆڤدا دروست کاو ببێت به‌سه‌رچاوه‌کی زێڕین بۆ ئابووری وولاته‌که‌ی و میلله‌ته‌که‌ی. مارک زوکه‌بێرگ زۆر ئاسایی و ساکار ده‌ژی و کۆشک و سه‌یاره‌ی گران و سه‌یری جل و به‌رگی بکه‌ی پانتۆلێکی کاوبۆ و فانیله‌یه‌کی بۆر هیچ جۆره‌ ڕوواڵه‌تێکی خۆ جیاکردنه‌وه‌ی تیا نابینرێ له‌ خه‌لکی ئاسایی تر.
له‌ وولاتی ئێمه‌شدا ئازادی پارته‌ سیاسیه‌کان له‌وه‌دا ده‌بینن که‌ ڕێگای ئازادی کارکردن له‌ خه‌لک بگرن و خه‌لک بتۆقێنن به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی خوا و پردی سیرات و سوتاندنی مه‌خزه‌ن و دوکانی مه‌شروب ڕیگرتن له‌ ئازادی تاکی خه‌ڵک و جه‌ریمه‌ کردن به‌ ناوی ئاین و خوداوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کوردوستان، هه‌ر ڕێگرتێنک له‌ م جۆره‌ جه‌ریمانه‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ پاراستنی ئازادی خه‌لک وداموده‌زگای دیموکراسی
له‌ داموده‌زگای دیموکراسی و پاراستنی مافی مرۆفدا، ڕێ گرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ ئازادیه‌کی تاکی خه‌لک تاوانێکه‌ دژ به‌ ئازادی و دیموکراسی خه‌لکانی ئازاد و دیموکرات. سزادانی ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ حیزب و کۆمه‌له‌ میلیشیا وهه‌ر تاکه‌ که‌سێک بن ده‌بێ به‌دادگای دیموکراسی سزا بدرێن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە