جهیمزبۆند سکای فاڵ 007
Tuesday, 20/11/2012, 12:00
SkyFall 007James Bond
فلیمی ژماره 23 ی جه‌یمز بۆند نیشانمان ده‌دا که به‌رده‌وام فلیمێکی سه‌رنج ڕاکێش و ناوی ناسراوه له جیهانا، که له‌به‌ریتانیا له دوادوایی مانگی 10 دا له سینه‌ماکاندا نیشاندرا، له کاتی پشوی نێوان وه‌رزی خوێندنی منداڵاندا سینه‌ماکان به رنهدهکهوتن ده‌بوو پێش ڕۆژێک تیکت بکڕی، هه‌رچه‌ند له له‌نده‌ن سه‌رشاشه‌ی 30 سینه‌ما نیشانده‌درا. له‌سه‌رئه‌نجامی نیشاندانی ئه‌م فلیمه‌دا له پشوی دوای هه‌فته‌ی یه‌که‌می دا ده‌رکه‌وت بایی 20 ملیۆن پاوه‌ند تکتی ئه‌م فلیمه فرۆشراوه.
ڕهخنهنوسانی سینه‌مایی له‌سه‌ر ئه‌م فلیمه‌یان نوسی و ده‌یانووت: ئه‌م فلیمه زۆر سه‌رکه‌وتووتره له فلیمی پێشووی جه‌یمس بۆند ی دانیاڵ کره‌یگ که ئه‌کته‌ری فلیمه‌که بوو به‌ناوی' کوانته‌م سۆلاس' هه‌ندێ نوسه‌ری تر ده‌ڵێن له‌وه‌ده‌کا ئه‌م فلیمه‌ی جه‌یمس بۆند له هه‌موو فلیمه‌کانی پێشووی 007 سه‌رکه‌وتووتربێت. هه‌روه‌ها خانمی ئه‌کته‌ری فلیمه‌که به‌ناوی ' ئیڤ' که نایۆمی هاریسه ده‌وری له فلیمه‌که‌دا وه‌ک ئه‌یجنتی ده‌زگای نه‌هێنی، وه‌ک له‌سه‌رتۆڕی تویته‌ر خۆی باسی ئه‌وه‌یده‌کرد که له‌یه‌که‌م هه‌فته‌ی نیشاندانی ئه‌م فلیمه‌دا بایی زیاتر له 77 ملیۆن دۆلار تکتیان فرۆشتووه له 25 ووڵات که له‌سه‌ره‌تای ماوه‌ی نیشاندانیدا به چاکترین فلیم ناسرا له سینهماکانا. هه‌روه‌ها 'هۆلیود دۆت کۆم' باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ' سکای فوڵ' به چاکترین فلیم ناسرا له یه‌که‌م ڕۆژی شه‌ممه‌ی نیشاندانی له به‌ریتانایا.
ئه‌م فلیمه له‌به‌رواری ڕۆژی 9 ی مانگی 11 دا له ئه‌مریکای سه‌رو نیشاندرا وبه‌هه‌مان شێوه سه‌یرکه‌رانی گه‌نج و منداڵان زۆر به په‌رۆش بوون بۆ بینینی و چاوه‌ڕوان ده‌کرا که ژماره‌ی سه‌یرکه‌رانی زیاتربێ له فلیمی ' کازینۆ ڕۆیاڵ' که بایی زیاتر له 375 ملیۆن دۆلار تکتی فرۆشتووه.
نرخی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فلیمه نزیکه‌ی 150 ملیۆن پاوه‌نه. ئه‌م فلیمه باسی ئه‌وه ده‌کا که ژیانی کارمه‌ندێکی ده‌زگای نه‌هێنی ئێم ئای 6 چۆن سه‌ره‌ڕای ترسی کوشتن و له‌ناوچوون هه‌ڵده‌سێ به پێویستی سه‌رشانی بۆ خزمه‌تی وولاته‌که‌ی. ئه‌م فلیمه نیشانی ده‌دا که ژیانی ئه‌و جۆره کارمه‌ندانه‌ی ده‌زگاکانی نهێنی چه‌ند سه‌رنج ڕاکێشه، له‌کاری وادا پێوستی زانینی زمانی بیانی که لایه‌نێکی زۆر گرنگی ئه‌م کاره‌یه، چه‌ندین سه‌فه‌ری ولاتانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشی تیایه، وه‌ک له ڕیکلامی ده‌زگای نه‌هێنی به‌ریتانی بۆ داواکردن له خه‌لک بۆ کارکردن له‌م بواره‌دا، ده‌ڵێت نا نا، ئه‌م کاره یه‌کجار وا نیه وه‌ک له فلیمه‌که‌دا ده‌بینرێ وه‌ک نیشانی ده‌دا ئه‌م کارمه‌ندانه به ئوتوموبێلی زۆر گران به‌هاوه و شه‌ڕه ده‌مانچه بکه‌ن، ئه‌م کاره زۆر ئاسایی تره له‌وه. ئه‌مه یه‌کجار وا نیه که نیشانی ده‌دا که له‌گه‌ل ئافره‌تی شۆخ و لاو په‌یوه‌ندیت هه‌بێت و شه‌وو ڕۆژ ژیانت بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان‌دا. له‌وانه‌یه له‌وه زیاتر نه‌بێت که له ڕۆژانی هاتووچۆکردنت بۆ کار له نیووان زۆنی 1 - 4 ی هێڵی ژێرزه‌وی له‌نده‌ن له سه‌ر خه‌تی قیتاری پیکادیلی له کاتی ڕۆشتن بۆ ده‌وام خه‌وت لێکه‌وێ و به ساوند تراکی گۆرانی خانمی ئادێل که ده‌ڵێت: 'ئه‌وه دوادوایی یه' زات ئیس زه ئێند. که ساوندتراکی / گۆرانی فلیمه‌که‌یه.
یا له کازینۆی قومارکردندا به‌ره‌ڕووی دوژمنت ببیته‌وه، یه‌کجار وا نیه که له ئاسمانه‌وه له ناو هه‌لیکۆپته‌ر پێوستکا باز بده‌یت و خۆت بخه‌یته خواره‌وه، له‌وانه‌یه زۆربه‌ی کاتت له دائیره له ناوچه‌ی فۆکسۆل له له‌نده‌ن کاربکه‌یت له‌سه‌ر تۆڕی کۆمپیوته‌ر چاودێری و لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌ندین جۆر زانیاری ده‌که‌ی له جیهانا. هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه ناوچه‌ی 'هێنهین' ی وولاتی چین له‌به‌رده‌ستدا بێت چاوه‌ڕێی هه‌ستانی میلله‌ت بکه‌یت بۆ ڕاپه‌ڕین له دژ حکومه‌ت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه کار کردنی نهێنی نیشان نه‌درێ، خۆ نابێ به ئاشکرا نیشانی ده‌ین که ئه‌و جۆره کاره زۆر ئیزعاجهو به به‌رده‌وامی دانیشتن له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر له وانه‌یه خه‌و بتباته‌وه، ئه‌گه‌ر به فلیمێکی وا نه‌بێ کردنی ئه‌م جۆره کاره سه‌رنجی که‌م که‌س ڕاده‌کێشێ.
له‌سه‌یری ئه‌م فلیمه‌دا له‌وانه‌یه مرۆڤ چی فێربێ؟ بێ گوومان بۆهه‌ندێ خه‌ڵکان ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئیسراحه‌ت و پشودان بڕۆن بۆ سه‌یری ئه‌م فلیمه، یا به‌سه‌ردان هاتبن بۆ ئه‌م وولاته له‌وانه‌یه ته‌نها بۆ کات به‌سه‌ربردن به‌تایبه‌ت له گه‌ل منداڵاندا، چوونکه فلیمه‌که خۆی بۆ مندالان و گه‌نج به‌رهه‌م ده‌هێنرێ. هه‌روه‌ک چۆن هه‌ر تاکه که‌سێک له ژیانێکی تایبه‌تی خۆیدا ده‌ژی و بۆچون بینین جیهانی ده‌وروپشتی جیاوازه، هه‌ر واش بینه‌رانی ئه‌م فلیمه هه‌ر که‌س به پێی بۆچوون و بینین و لێکدانه‌وه‌ی خۆی فلیمه‌که ده‌بینێ.
به‌لام که کوڕه 17 سالهکهم داوای لێکردم که پێکه‌وه بچین بۆ سه‌یری ئه‌م فلیمه له سینه‌مای ' له‌نده‌ن ئایماکس' ووتم به‌سه‌ر چاو، هه‌رچیه‌ک تۆ پێت خۆش بێ منیش خۆشم پێدێ، له‌و ڕۆژه‌دا که پێکه‌وه ویستمان بچین جێ نه‌مابوو، ده‌بوو تیکت بۆڕۆژی دوایی بکڕین، ڕۆژی پاش ئه‌وه پێکه‌وه له سینه‌مای له‌نده‌ن ئایماکس که فلیمه‌که به موجهسم "سێ لایه‌نی نیشان ده‌دا" وه‌ک خۆمان له ناو فلیمهکهدابین، و له‌سه‌ره‌تاوه که دانیشتین له پێشه‌وه لهوهیدهکرد له‌وانه‌بوو ده‌ستمان بگاته شاشه‌ی سینه‌ماکه، که‌مێک ئیزعاج دیار بوو،
هه‌روه‌ک ئه‌وه وا بوو چنگی ڕواڵه‌تی زلی شاشه‌که به‌زۆر دابڕابێ به‌سه‌رمانا، به‌لام که فلیمه‌که ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌ستمانده‌کرد که له‌ناو فلیمهکهداین وه‌ک له چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی منداڵاندا هه‌یه له‌سه‌ر' فه‌رشی فڕین'، ئێمه‌ش له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو سهیرکهرانه لسه‌ر فه‌رشی فڕین بووین، ئه‌و هه‌موو دیمه‌نانه‌ی شاخ و دارستانی سکۆتلاند و دیمه‌نی ڕووبار‌و دۆڵی قوڵ و ده‌ریاو له‌ناو هه‌لیکۆپته‌رو ڕاونانی دژایه‌تی شه‌ڕی سه‌ر قیتار و شه‌ڕ و زرمه‌ی بۆمباو شه‌ڕه تفه‌نگ له پرێکا له ناو کۆشکه به‌رزه‌کانی شانگهای له وولاتی چین.
پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلجی و هونه‌ری دیجیتال له‌گه‌ل پاره‌یه‌کی زۆر که سه‌رفکرابوو بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فلیمه وای لێکردبووین که له فلیمه‌که‌دا به‌شدار بین بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 سه‌عات، چاکی و شێوازی پێشکه‌وتووانه‌ی فلیمه‌که له‌وانه‌بوو وا له مرۆڤ بکا که له‌سه‌ره‌تاوه نرخی فلیمه‌که‌ی به گران ده‌زانی، له‌دوای فلیمه‌که بڕوا داوای لێبووردنیان لێ بکا.
له کۆتایی فلیمه‌که‌دا زه‌رده‌شتی کوڕم لێی پرسیم: 'باوکه چۆن بوو به‌لاته‌وه؟ منیش ووتم هه‌ر زۆر خۆش بوو،' لهڕواڵهتیا زه‌رده‌خه‌نه‌و خۆشیهیکی که‌م وێنه‌م بینی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری خۆشحاڵی ئه‌ومکرد، بێگوومان هه‌رچی یه‌ک ئه‌و پێی خۆش بێ به‌شێکی سه‌ره‌کی یه له خۆشی ژیانی من. له‌م وولاتانه‌دا خۆشه‌ویستی منداڵ هه‌ر به قسه نیه، که نیشانی ده‌ده‌ن به‌کرده‌وه‌و کارکردنه و هه‌وڵدانه، بازاڕی کاڵای خوێندنه‌وه‌ی کتێبی منداڵان و فلیم و یاری مندالان بایی هه‌زاره ها ملیۆنه، منداڵ هه‌رگیز نابێ بشکێنرێ و ڕێی قسه‌کردن و ده‌ربڕینی هه‌ستی لێ بگیرێ، به‌به‌شداری له بۆچوون و حه‌زه‌کانیا، به ئاوهلاکردنی بواری کاتی خۆشی به‌سه‌ربردن بۆیان، به گرنگی دان و گوێگرتن له قسه‌و باس و بۆچوونیان.
له‌م فلیمه‌دا که بۆ مندالانه، وه‌ک له چه‌ندین فلیمی تردا، هه‌موو پڕه له نموونه‌ی ئامۆژگاری و باوه‌ڕ به‌خۆبوون و خۆدروستکردن، باوه‌ڕناکه‌م منداڵ نه‌بێ حه‌ز نه‌کا ببێ به جهیمزبۆند 'هه‌روه‌ک خۆم چه‌ندین جار لێم پرسیون'، که فلیمێکی دروستکراوه‌و هه‌رجارێ باسی به‌سه‌رهاتوو ڕووداوی خه‌یاڵی جیاواز‌و دروستکراو نزیک له ڕیالیزمه‌وه ده‌کا. فلیمه‌که زۆر سیاسیه و زیره‌کی له‌وه‌دایه باسه‌کانیان وا سه‌رنج ڕاکێش کردووه، مندالان و گه‌نجان له باسه سیاسیه‌کان بێزار نابن، ئه‌مه وه‌ک ڕێگایه‌کی هونه‌ری زیره‌کانه‌یه بۆ به‌رده‌وامی هه‌وڵی گۆڕان، نه‌ک ته‌نها به قسه‌ی به‌لاش و به‌تاڵ، ئه‌م ده‌ورانه خه‌لکانی لێهاتوو هونه‌رمه‌ند و داهێنه‌ر ده‌یکه‌ن و ئه‌وانه‌ی که خۆیان به‌رده‌وام ده‌وریان له گۆڕانا هه‌یه و باوه‌ڕیان به توانای خۆیانه. وه‌ک له کلیپێکدا باسی ئه‌وه ده‌کا که گه‌نجێکی 16 یا 17 ساڵ که ئه‌وه‌نده زیره‌که له ته‌کنۆلۆجی کۆمپیوته‌ردا که ده‌توانێ 'بچێته‌ناو' هاکی تۆڕی نه‌هێنی زلهێزه‌کانی جیهانی بکا و هێشتا زیپکه‌کانی ده‌مووچاوی ساڕ‌ێژ نه‌بوون، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت، هه‌رچه‌ند به‌تواناو زیره‌ک بیت، به‌لام هێشا که‌سیکی نه‌به‌ردی ده‌وێ که ده‌س بنێ به به‌له‌پیتکه‌ی چه‌که‌که‌یدا بۆ کوشن و له نێوبردهنی دوژمن.
له‌م فلیمه‌دا به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجی یه‌وه خهیالهکان و فه‌نتازی بیرکردنه‌وه‌ی منداڵان خراوهتهبهردهستیان، وه‌ک چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی ' فه‌رشی فڕین' که له‌کاتی فلیمه‌که‌دا گه‌ر له سینه‌مای ئایماکس بێ وه‌ک له زۆر لهوولاتان هه‌یه، مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کا ئه‌ڵێی به‌سه‌ر فه‌رشی فڕینه‌وه یه له‌گه‌ڵ ئهکتهرهکانا و به‌شداره له‌گه‌ڵیانا. فلیمێکی وا که 150 ملیۆن پاوه‌نی تێچووه بێ گوومان زیاتر له چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سره‌فه‌که‌ی ده‌رده‌کا، و توانای ئه‌م جۆره به‌رهه‌م هێنانه له خۆیدا وه‌ک به‌رهه‌می ئاڵتوونی ڕه‌شی چه‌ند بیرێکی نه‌وت وایه بۆ ماوه‌یه‌ک.
لهفلیمهکهدا مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کا له کاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمباو ده‌ستڕێژی هه‌لیکۆپته‌ردا که خۆی له‌ناو ڕووداوهکانایهو پرژهو پارچه‌ی ته‌قینه‌وه له‌ده‌وروپشتی ده‌که‌ون و سینه‌ماکه بهزرمهی بۆمباکان ده‌له‌رزێ، له‌ناو ئه‌و خه‌لکه‌دا هه‌ست کردن به‌م وه‌زعه بۆ من جیاواز بوو، چوونکه منداڵی سه‌ره‌تای شۆڕشی بیرده‌خستمه‌وه له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانا، که منداڵ بووم فڕۆکه‌و ده‌بابه‌ی برا تاوانباره درۆزنه عه‌ره‌به‌کانیان نارده سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بۆ یه‌که‌م جار میکی 17 و 18 ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی مافیا‌و درۆزن، که ده‌یاننارد بۆ ڕژێمه‌کانی عێراق بۆ بۆمبابارانی کورد، که له‌سه‌ره‌تاوه له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که ته‌یاره‌کان ده‌هاتن و ده‌ستڕێژی شه‌ستیری ده‌تووت وا هه‌موو حه‌وت ته‌به‌قی ئاسمان ڕووخا به‌سه‌رمانا، من زۆر مندال بووم دهمزیڕانو ڕامده‌کرده ژووری پشته‌وه و له‌وێ خه‌وم لێ ده‌که‌وت، وه‌ک به کوڕه‌که‌م ووت له کاتی ئه‌م فلیمه‌دا، که ووتم: ' کوڕم من ئه‌م ڕووداوانه‌م به منداڵی بینیوه' ئه‌ویش ووتی ده‌زانم ئه‌مه یه‌که‌م جارت نیه پێم ده‌ڵێیت. ...
له‌به‌راوردی ئه‌م 2 جۆره ژیانه‌دا مرۆڤ زۆر جار هه‌ست ده‌کا به بینینی ژیان له 2 جیهانی جیاوازدا و پرسیاردهکا بۆ ئه‌مان واو ئێمه به‌و جۆره؟ ئێمه هه‌ر له منداڵیه‌وه منداڵه‌کانمان به که‌لتورێکی داپلۆسێنه‌ر و دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی په‌روه‌رده ده‌که‌ین، به که‌لتوری پۆلیسه‌کانی سه‌رشان و چیرۆکی پردی سیرات هه‌تا لێکدانه‌وه‌ی ئاینمان لێکردوون به میرده‌زمه‌ی ترس و داپڵۆسێنه‌ر، که‌لتوری خێڵه‌کی عه‌ره‌بمان سه‌پاندووه به‌سه‌ر خۆمانا به هۆی به‌کارهێنانی ئاینه‌وه بۆمه‌به‌ستی داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب. ئاخر چۆن خه‌لکێک که هه‌تا ئێستا ش پاش 1500 ساڵ داگیرکه‌رو تالانکهرو خاوه‌ن ئه‌نفال بن ده‌کرێ جێی باوه‌ڕ بن نامه‌ی پیرۆزی ئاینی یه‌کسانی و ئاشتی ببه‌ن بۆ میلله‌تانی تر؟
سه‌یری مێژووی ئه‌م وولاتانه ده‌که‌ی، ئه‌مان زیره‌ک بوون و نه‌یانهێشت که‌لتوری ئاینی ئیتالیه‌کانی کاتۆلیک زاڵ بێ به‌سه‌ریانا وه‌ک که‌لتوری خێڵه‌کی عه‌ره‌ب به‌سه‌رمانا زاڵ بووه بۆ گهندهلکردنمان و مانه‌وه‌مان به ژێرده‌سته‌یی، پێشه‌واکانی ئه‌مان، ئینگلته‌را چوون سێکتی ئاینی خۆیان که‌نیسه‌ی ئینگلته‌رایان دانا و خۆیان له ژێرده‌سته‌یی ئاینی ئیتالیا ڕزگارکرد وجیاکردهوه. بۆیه ئه‌وه زیاتر له 1000 ساله سهربخۆو خۆیان دروستکرد له گه‌ڵ پێشکه‌وتن دا به‌رده‌وامن. . ئه‌ڵمانیه‌کان سێکتی پرۆتستانیان دانا و خۆیان سهربهخۆکرد له ژێرده‌سته‌یی کاتۆلیکی ئیتالیا و پاپای ڤاتیکان.
ئێمه‌ی کورد گه‌ر زیره‌ک و زانا بووینایه ده‌بوو وه‌ک چه‌ندین مه‌زهه‌بی جیاواز دروست بوون له ئیسلاما وه‌ک شافیعی وحه‌نبه‌لی وشیعه‌و وسوننهو عه‌له‌وی و چه‌ندینی تر ده‌بوو سه‌ربه‌خۆبوونی خۆمان له جیاوازی مه‌زهه‌بیه‌وه ده‌بوو ده‌ست پێبکه‌ین و مه‌زهه‌بێکی ئاینی جیاواز بۆ خۆمان دانایه.
ئا لێره‌دایه جیاوازی زیره‌کی پێشه‌واکانی ئه‌مان لهبهراووردکردندا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێمه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌مان ئاوا پێشکه‌وتن خه‌وی هیواداری و فه‌نتازی منداڵه‌کانیان به‌هۆی کارکردن و سه‌ربه‌خۆبوون و هه‌وڵدانه‌وه له‌م ڕاده‌ی پێشکه‌وتنه‌ی ئێستا دا ده‌بینن، که خۆیان له‌ڕیزی زل هێزترین وولاتانی جیهانا ده‌بینن و به‌کارکردن و هه‌وڵدان وه‌ک له‌م فلیمه‌دا و له چه‌ندین فلیمی تردا نیشانی ده‌ده‌ن.
سه‌رکه‌وتوویی ئه‌م فلیمه جۆرێکه له‌سه‌رکه‌وتن له‌شه‌ڕی نه‌رم وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن 'سۆفت وۆر' له بواری پروپاگه‌نده‌ی میدیا‌و ته‌کنۆلۆجی نوێ‌دا وا ئاشکرایه که له زۆربه‌ی وولاته‌کانی جیهانا ئه‌م فلیمه نیشانده‌درێ و ڕه‌واجی جیهانی هه‌یه.
چونکه فلیمه‌که‌یان سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاری ڕاوێژکاری وڕێ نیشانده‌ره بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، وه‌ک هه‌ندێ خه‌لکانی ئاینی لای ئێمه که بیانه‌وێ ده‌ست نیشانی بۆچوونێک بکه‌ن به ووته‌ی ووشه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌ستور بۆچوونی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن که هه‌ر ڕاڵهتی ژێرده‌سته‌یی و داگیرکه‌ری زمانی داگیرکه‌ر له پێشتر داده‌نین چونکه میلله‌ت وزمانی خۆمان به‌که‌م ده‌زانین. هه‌تا هه‌ندێ له گه‌نجان و ڕۆشنبیران له‌سه‌ر فه‌یس بووک ده‌نووسن: 'السلیمانیه' له باتی به‌کوردی نوسنینی ناوی سلێمانی. له‌سه‌رچاوه مێژوویه‌کانی به‌ریتانیا ناوی سلێمانی به سلێمانی نوسراوه نه‌ک 'السلهیمانیه' که زمانی پاپهتیهکانه.
ده‌بوو گرنگی بده‌ین به زمانی ئنگلیزی زیاتر له هه‌موو زمانێکی تر، ئهوهپاکستان و هه‌ندستان 800 ملیۆن که نیوه‌ی جیهانی ئیسلامه و زمانی دوهه‌میان ئینگلیزیه و زمانی ئینگلیزی کافری نه‌کردوون. زمانی ئینگلیزی ده‌رگایه‌کی فراوانی بێ وێنه ده‌کاته‌وه لهبهردهمانا بۆ خۆڕۆشنبیرکردن و خۆ زانا کردن و به‌ئاگابوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن به‌رده‌وام وولاته پێشکه‌وتووه‌کان له پشبڕکێی پێش که‌وتندان.
هه‌تا ئێستاش پێشه‌وا ئاینیه‌کانی ئێمه هه‌ر به شیوه‌ی چه‌رخی ناوه‌ڕاست ئامۆژگاری ئاینی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن وبه‌رده‌وام ده‌قیڕێنن و ده‌ڵێن مه‌رجی ژیانی ئاینی ئه‌وه‌یه که ده‌بێ له خوا بترسی، که‌ی ئه‌وه باوه‌ڕی ئاینی ڕاسته که یه‌زدان بکه‌ی به دیکتاتۆر و داپلۆسێنه‌ر؟ خۆ خوا دڕنده نیه که‌س لێی بترسی خوا خاوه‌نی ئه‌م که‌ونه مه‌زنه‌یه که پڕه له جوانی خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنی سروشتنی، وه‌ک چۆن هه‌موو دروستکه‌رێک دروستکراوی خۆی خۆش ده‌وێ هه‌رواش یه‌زدانی مه‌زن دروستکراوی خۆش ده‌وێ.
ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه سروشتیه‌ی که پڕه له سامانی خۆشی ببینین له ژیان به‌خشیشی یه‌زدانه، چونکه هه‌ر وه‌ک که‌نیسه‌کان و په‌رستگاکانی زۆر له ئاینه‌کانی تر ده‌ڵێن یه‌زدان سهرچاوهودهسهلاتی ژیانی خۆشه‌ویستی و یه‌کسانیه بۆ مه‌به‌ستی پێکه‌وه ژیان به ئاشتی نه‌ک وه‌ک ده‌سه‌لاتێکی دڕنده‌و داپلۆسێنه‌رو سوتێنه‌ر. باوه‌ڕی ڕاست ده‌بێ به دڵ و گیان بێ نه‌ک به هه‌ڕه‌شه و ترسی سزای سوتاندن و به‌خشیشی سامان وکۆشکی به‌لاش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست