یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی که‌مئه‌ندامانی ساڵی 2012
Tuesday, 04/09/2012, 12:00
وه‌ک ته‌قینه‌وه‌وی مه‌زن (بیگ بانگBig Bang) جارێکی تر یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی که‌مئه‌ندام له له‌نده‌ن ده‌ستی پێ‌کرد، سه‌یرکردنی ئه‌م یاریانه ووشه‌ی نه‌به‌ردی و ئازایه‌تی دێنێته‌وه یادی بینه‌ران، هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تای ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریانه‌دا به ئاهه‌نگێک و ووته‌ی پرۆفیسۆر ستیڤن هۆکینز ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌م زانایه خۆی وه‌ک که‌م ئه‌ندامێک که له ته‌مه‌نی 21 ساڵیه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی نیورۆن مۆتۆر نێرڤه‌وه (په‌یوه‌ندی عه‌سه‌به‌کانی له‌شی) که‌م ئاندام بووه و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی که‌م ئه‌ندام و توانای قسه‌کردنی نه‌ماوه و ته‌نها به‌هۆی کۆمپیوته‌ره‌وه ده‌توانێ قسه بکا، به‌لام سه‌ره‌ڕای ئه‌م که‌م ئه‌ندامی و به شه‌له‌ل بوونی وازی نه‌هێنا له هیواداریه‌کانی ژیان هه‌تا بوو به پرۆفیسۆری دانیشگای ئۆکسفۆرد و نوسینی کتێبی به‌ناوبانگ له جیهانا به ناوی ' کورته مێژووی کات' له‌سه‌ر زانیاری ده‌ستپێکردنی ژیان و یه‌که‌م ته‌قینه‌وه که ناسراوه به (بیگ بانگ) ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن.
هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه له ساڵی 1948 ه‌وه ده‌ستپێکردنی یاریه‌کانی که‌مئه‌ندام به پێشنیاری لیژنه‌ی وه‌رزشی به‌ریتانی ده‌ستی پێکردوکرا و له ساڵی 1960 ه‌وه له ئۆله‌مپی ڕۆما ده‌ستی پێ‌کرد، وه‌ک هه‌وڵێکی پێشکه‌وتنی شارستانی و یه‌کسانی مافی مرۆڤایه‌تی، و به‌شداری وه‌رزشه‌وانانی که‌مئه‌ندام له هه‌ردو جێنده‌ری نێر‌و مێ وه‌ک هه‌ندگاوێک بۆ نیشاندانی یه‌کسانی مافی مرۆڤایه‌تی له جیهانا، وا ئه‌م ساڵ 145 ده‌وڵه‌ت و میلله‌تان به‌شداری ئه‌م ڤێستیڤاڵه وه‌رزشیه ده‌که‌ن له ماوه‌ی 11 ڕۆژدا له له‌نده‌ن وه‌ک به‌شی دووه‌می یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی 2012 .
ده‌ستپێکردنی ئه‌م یاریانه به ووته‌ی پرۆفیسۆر ستیڤن هۆکینز ده‌ستی پێ‌کرد وه‌ک جه‌ژنی پێش که‌وتنی زانیاری له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه که ڕۆشنایی پێشکه‌وتنی زانیاری و ڕۆشنبیری 'ئینلایتنمێن' ده‌ستی پێ‌کرد، و به‌نیشاندانی جوانترین شێوه له پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجی ڕه‌نگی دیجیتال له گه‌ل ئاماژه‌کردن بۆ ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانی زانیاری و‌تیۆری جازیبه‌ی سێوه‌که‌ی ئیسحاق نیوتن و 'هایدرۆن کۆلایده‌ر' له سه‌رزانیاری سه‌ره‌تای دروستبوونی ژیان، به‌فڕینی فڕۆکه‌یه‌ک به ڕۆشنایی نیۆنه‌وه.
لێره‌وه ووشه‌ی نه‌به‌ردی و کۆڵنه‌دان و هیواداری و باوه‌ڕبه‌خۆبوون له چه‌ندین یاریدا نیشانده‌درێ و هه‌ندێ جار ده‌بینین به‌شداران هه‌تا نیوه‌ی لاشه‌یان یاتوانای فیزیکالی نیوه‌ی لاشه‌یان نه‌ماوه‌و که‌چی هێشتا هیوادار و به باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه ده‌ژین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژیان به خۆشی و سه‌رکه‌وتنه‌وه به‌سه‌ربه‌رن. ئه‌مه وه‌ک هانده‌رێک که ده‌ریده‌خه‌ن بۆ هه‌موو جیهان که که‌مئه‌ندام بوون شتێکی سروشتی و ئاسایی یه‌و ته‌نها په‌یوه‌ند نیه به گروپێک، کۆمه‌ڵێک له خه‌لکانه‌وه ، چونکه کاره‌ساتی که‌مئه‌ندام بوون له‌وانه‌یه له هه‌مووته‌مه‌ن و سفیر و کاتێکدا له ژیاندا ڕووبدا و که‌مئه‌ندامی و ئیفلیج بوون و شه‌له‌ل وه‌ک نوقسانی عه‌یبدار نابێ سه‌یرکرێ. ئیتر به‌هۆی هه‌رجۆره که‌مئه‌ندام بوونێک که‌سانێک خۆیان به نوقسان و که‌مترله‌خه‌ڵکانی تر نه‌زان.
سه‌یرده‌که‌ی چه‌ندین جۆر له به‌شداران له‌زۆربه‌ی یاریه‌کانا به‌شدارن، وه‌ک ڕاکردنی ماراسۆن و ساحه‌و مه‌یدان وه‌رزشه‌وانیان لاواز، یاریکه‌ری باله‌و سه‌به‌ته بالابه‌رز و ماسولکه‌دار، کورته‌بالا له یاریه‌کانی جیمناستیدا، قه‌له‌و وه‌ک وه‌رزشه‌وانانی یاری سۆمۆی یابانی، ئیتر به‌پێی جۆری یاریه‌کان. ئه‌م فێستئیڤاله وه‌ک ئاهه‌نگی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی له یه‌کسانیدا. هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستا و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هێشتا جیاوازیگه‌ری له نێوان خه‌لکانی که‌م ئه‌ندام و خه‌لکانی تردا ماوه و هه‌وڵدان به‌رده‌وامه بۆ له نێوبردنی هه‌ر جۆرێک له ویستی جیاوازیگه‌ری، هه‌روه‌ک له ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌رواری 31/8 له‌نده‌ن دا باسێکی تیایه که ئیزاعه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی ئه‌مریکی ڕاسته‌و خۆ ئه‌م یاریانه بلاوناکه‌نه‌وه زۆرکه‌م نه‌بێ که له گه‌ل ده‌نگوو باسی گشتیدا که‌مێک ده‌نگوباسی یاریه‌کان بلاوده‌که‌نه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه له‌چه‌ندین لاوه له ڕۆژنامه‌که‌نی به‌ریتانیاو جیهانا لۆمه‌یان ده‌کرێ و له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌م جیاوازیگه‌ریه چه‌ندین نوسراو هه‌یه. له کاتێکدا له یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ن به‌رده‌وام 112 ملیۆن سه‌یرکه‌ر هه‌بوون له ئه‌مریکا، به‌لام بۆ یاریه‌کانی که‌م ئه‌ندامان ته‌نها به‌رنامه‌یه‌که له دوادوایی یاریه‌کانا له به‌رواری 16/9 دا بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ک نیشان ده‌درێ.
له‌هه‌مان کاتدا چه‌نالی 4 ی به‌ریتانی له ساڵی 2010 وه 9 ملیۆن پاوه‌ندی داوه بۆکڕینی مافی بلاوکردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی یاریه‌کانی که‌مئه‌ندمانی ئه‌وله‌مپی له به‌ریتانیا که له‌ماوه‌ی 500 کات ژمێردا بلاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م گرنگیدانه به ئاشکرا نیشانی ده‌دا که بیروڕامان بۆیه‌کسانی له‌گه‌ل خه‌ڵکانی که‌مئه‌ندام له پێشکه‌وتندایه به‌ره‌و نه‌هێشتنی جیاوازیگه‌ری، چونکه 20 سال له‌مه‌وبه‌ر له یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی بارسه‌لۆنه‌دا ته‌نها یه‌ک ئیزاعه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانی گرنگی ده‌دا به یاریه‌کانی وه‌رزشی که‌مئه‌ندامی ئه‌وله‌مپی .
بۆسه‌یرکردنی ئه‌م یاریانه دوو ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار تیکت فرۆشراوه به خه‌لک که ده‌چن بۆ سه‌یرکردنی ئه‌م یاریانه، به‌ڵام له یاریه‌کانی که‌م ئه‌ندامی ئه‌وله‌مپی بێجینگ/ وولاتی چین ملیۆنێک و هه‌شت سه‌د هه‌زار تیکت فرۆشرا. هه‌رچه‌ند له ئه‌مریکای سه‌رو 38 ملیۆن که‌م ئه‌ندام هه‌یه به‌لام هه‌ڵوێستی شه‌رمه‌زاریه بۆ ئیزاعه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی ئه‌مریکی، له‌به‌رئه‌وه چه‌ندین ده‌زگای میدیای جیهانی ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن.
چه‌ندین له‌و که‌مئه‌ندامانه که له ده‌ستدرێژی ته‌قینه‌وه‌ی 7/7 له‌نده‌ن که‌م ئه‌ندام بوون به‌شداری ئه‌م یاریانه ده‌که‌ن، هه‌ندی ئه‌ندامی له‌شکری به‌ریتانی له شه‌ڕه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستان. هه‌ندێ له‌و به‌شدارانه به‌نه‌خۆشی سه‌ره‌تان و کوێری به قاچی مه‌عده‌نیه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن و زۆر له‌وانه پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی و میدالیای ئاڵتوونی وه‌ده‌ست دێنن.
نموونه‌یه‌ک له به‌شدارانی ئه‌م یاریانه تیپی باله‌ی دانیشتنی ئێرانه، له ده‌ستپێکردنی یاریه‌که‌دا یه‌کێک ده‌قیڕێنێ کێ لێره‌یه بۆ کۆمه‌کی ئێران؟ خه‌لکێکی زۆری به‌ریتانی هه‌موو پێکه‌وه ده‌ڵێن: 'ئیمه' وه‌ک ئه‌و خه‌لکه هیچیان نه‌بیستبێ که ئێرانیه‌کان وه‌ستان له خۆته‌قینه‌وه‌دا و سه‌رده‌مێ بوو به ڕژێمی ئێرانی ده‌وترا "شاسی خراپه‌کاری" وه‌ک ووته‌بێژه‌که ده‌ڵێت: ئێمه گومانمان هه یه‌که چۆن ئێران وا ده‌بێت به چامپیۆنی ئه‌م یاری باله‌یه، زۆر له‌وانه خۆته‌قێنه‌ره‌وه‌ی بۆمبان بۆ چه‌سپاندنی یاسای شه‌ریعه، له‌م بۆچوونه سه‌یرکه‌ران وچاودێر ئه‌م نوسه‌ره شه‌رمه‌زار ده‌کاو ده‌ڵێت: ئه‌م که‌مئه‌ندامانه ئه‌وانه‌نین که به بۆمبای سیاسه‌ت خۆیان که‌مئه‌ندام کردووه، یا وه‌ک مه‌ندووبی ڕژێمێکی خراپه‌کارو تێرۆریست، ئه‌مانه لێقه‌وماو نه‌بن هیچی تر نین وه‌ک چۆن له ڕۆژئاوادا ده‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌لک به نه‌خۆشی پۆلیۆ ده‌ست و قاچی له‌ده‌ست ده‌دا، له‌ده‌ستدانی توانای فیزیکال و که‌مئه‌ندام بوونی هه‌ندێ له‌مانه له‌وانه‌یه هۆی سه‌ره‌کی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ڕژێم بێت.
وه‌ک ئه‌م نوسه‌ره که ڕۆژنامه‌نووسی تایمزه به ناو "میله‌ین ڕید" ده‌ڵێت، 8 که‌س له‌م یانزه‌که‌سه که که‌م ئه‌ندامن، که‌مئه‌ندامیان به‌هۆی کاره‌ساتی ئاسایی یه‌وه نیه وه‌ک نه‌خۆشی و ڕوودانی چاوه‌ڕوان نه‌کراو، لێره‌دا ده‌بینرێ که حکومه‌تی ئێران ده‌بوو سه‌رچاوه‌ی سامانی له کاروباری ته‌ندروستی وپه‌یڕه‌ویکردنی سیاسه‌تێکی ژیانه‌وه و پێشکه‌وتندا بێت نه‌ک له هه‌وڵدانا سامانی ولات سه‌رفکا بۆ دروستکردنی چه‌کی نه‌وه‌وی و خۆ ئاماده‌کردن بۆ شه‌ڕ. وه‌ک ده‌بینی ئه‌م پیاوانه ته‌نها چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده خۆش حاڵن به کردنی ئه‌م وه‌رزشه‌و که نموونه‌ی پاڵه‌وانانی ولات و میله‌تیانن، ئه‌م پیاوانه زۆر زیره‌ک و چاپیۆنی جیهانن، ئه‌م ده‌ستکه‌وته تازه نیه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریه‌کانی ئه‌تلانتا له ساڵی 1996 دا ته‌نها له ئۆله‌مپی ئه‌سینا میدالیه‌ی زیوین یان وه‌ده‌ستهێنا.
کاتێک له جه‌لیل ئه‌میری کاپته‌نی ئه‌م تیپه‌یان پرسی له‌باره‌ی ئه‌م ده‌وره‌ی تیپی ئێرانی یاری باله‌وه، ووتی: تیپی به‌ریتانی تیپێکی تازه‌یه له‌م یاریه‌دا، و ئێمه له رابووردودا له هه‌موو تیپه‌کانی ترمان بردووته‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌وه که به‌ڕێزه‌وه بڵێ له ئێوه‌شی ده‌به‌ینه‌وه، وه‌ک تا ئێستا چه‌ندین جار مه‌دالیه‌ی ئاڵتوونیان له‌م یاریه‌دا وه‌ده‌ستهێناوه.
له ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتوویی ئه‌م فێستیڤاله‌دا ئه‌وه فێرده‌بین که ده‌بێ به‌چاوی یه‌کسانیه‌وه سه‌یری خه‌لکانی که‌م ئه‌ندام بکه‌ین، کاتێک بوو له یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی ساڵی 1980 له مۆسکۆ، یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت نه‌یویست هه‌ستێ به کردنی ئه‌م فێستیڤاله بۆ که‌م ئه‌ندامان، به‌بۆچوونی ئه‌وان ده‌یان ویست که‌مئه‌ندام بشارنه‌وه‌و بڵێن ئێمه خه‌لکی که‌م ئه‌نداممان نیه، ئه‌م بۆچوونه گه‌ر به‌پێی پرنسیپی بێ جیاوازیگه‌ری و یه‌کسانی داموده‌زگای پرۆلیتاریا که ده‌یانویست به‌پێشکه‌وتن خواز خۆیان نیشانی جیهان بده‌ن، به‌لام له‌ڕستیدا وا نه‌بوو، وا ئه‌مسال و به‌رده‌وام که‌م ئه‌ندامانی ڕووسیش دێنه ڕیزه‌وه له ڕاده‌ی سێهه‌مینن له زۆری ژماره‌ی مه‌دالیه‌کانیان، هه‌روه‌ک که‌م ئه‌ندامانی وولاته‌کانی ئه‌فریقا هه‌موو جارێ ڕاده‌ی به‌شدرایکردنیان زیاد ده‌بێ، وولاتی یۆکرانیا وا له‌ڕاده‌ی چواره‌میندایه له به‌شداریکردن وزیادبوونی ژماره‌ی مه‌دالیه‌کانیان، هه‌ر وه‌ها وولاتی چین له‌ڕاده‌ی یه‌که‌میدان له وه‌رگرتنی مه‌دالیه‌ی سه‌رکه‌وتن و به‌شداریکردندا.
ئه‌م ساڵ وولاتی ئه‌رده‌ن له‌به‌ر تاوانی ده‌ستدرێژکردنه سه‌ر 3 گه‌نج سزا ده‌درێن و باسیان له ڕۆژنامه‌کانا نوسراوه، مه‌لیکی ئه‌رده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه به شه‌رمه‌زاریه‌وه تیپه‌که‌یانی له به‌شداریکردنی ئه‌م یاریانه کشانه‌وه، ئه‌و 3 پیاوه ده‌بێ سزابدرێن به پێی یاسای به‌ریتانیا. سه‌یرده‌که‌ی هه‌موو وولاتانی جیهان له‌سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌تندان عه‌ره‌به‌کان نه‌بێ هه‌رده‌یانه‌وێ له‌و توره‌که سپیه‌ی که چه‌ندین هه‌زار ساڵه له‌به‌ریانایه و هیچ گۆڕان و داهێنانی تیا ناکه‌ن چوونکه ئه‌وه‌ند خه‌واڵوو سست و ته‌مه‌ڵ و وورگ به‌ره‌لان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست