گه‌نده‌ڵ کێ یه؟
Thursday, 30/06/2011, 12:00
گه‌نده‌ڵ ئه‌و که‌سه‌یه که به‌دزی یه‌وه یا به ئاشکرا هه‌ندێ یا زۆربه‌ی کاره‌کانی ده‌کا، گه‌نده‌ل ئه‌و فه‌رمانده‌یه که بۆ دزی خهلکو پاسه‌وانی داناوه له به‌رده‌رگاو ڕێی مافی مرۆڤایه‌تی وڕێزی یاسای شارستانی که‌سی تر نادا. گه‌نده‌ڵ ئه‌وانه‌ن که ده‌یانه‌وێ بژین یا ده‌ژین به‌پاره‌ی به‌لاش، که شوێن و جێگایایان گرتووه به بێ زانیاری ته‌جروبه و که خۆیان چاک ده‌زانن ئه‌و شوێن و ناو به‌خشیش و پاره‌یان پێ ڕه‌وانین..
گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌یه که به‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ڕێزی هه‌موو خائین و دوژمن و ناکه‌سێ ده‌گرێ، ئه‌وکه‌سه‌یه که دل سۆزی نیشتمان و میلله‌ت نی یه‌و کاری زانیاری و خزمه‌تی نیشتمانی به‌ڕاستی پێ ناکرێ. گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌یه که زۆر کاری ناپیاوی به‌لاوه سروشتی و ئاسایی یه. گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌یه که ڕێزی مافی خه‌لکی که ناگرێ هه‌ر به زمانی لوس و واسته و سه‌رشۆڕی و پاڕانه‌وه ده‌ست له خوێڕیه‌تی هه‌ڵناگرێ. گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌نده بێ شه‌رمه به‌ناوی ئاین و خواوه درۆ‌و بازرگانی ده‌کا به سیاسهتو کاری ئاینی یه‌وه بۆئه‌وه‌ی خۆی لهناوخاڵکا بناسێنێ و بناسرێ به پێشه‌وا، هه‌رچۆنێ گونجاو بێ بۆی ده‌یه‌وێ خۆی بباته پێشه‌وه و هه‌رگیز له‌سه‌رشۆڕی سڵ ناکا.
گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌یه ههرڕووداوێکی ناهه‌موار و خراپ ڕوده‌دا ده‌یکا به خه‌تاو ئیراده‌ی خودا، که‌چی هه‌رکارێکی باش گه‌ر به‌رهه‌می ڕه‌نجی خه‌لکی که‌ش بێ هه‌ول ده‌دا بیکا به به‌رهه‌م و ده‌ستهاتی خۆی، هه‌میشه دووڕو درۆزن و له هیچ شه‌رمه‌زاریه‌ک خۆی لانادا.
گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌یه که کار‌و ده‌وامی ته‌واو ناکاو ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر پاره‌ی به‌لاش بژی به به‌رتیل ماستاوکردن و درۆ به‌پێی ڕاده‌ی موچه‌که‌ی کار‌و پێویستی سه‌رشانی به‌جێ ناهێنێ و نایکا، خۆی به مرۆفی چاک و ده‌ست و ده‌م پاک ده‌زانێ و له‌کاتی بانگی نوێژ کردندا به‌په‌له ده‌چی بۆ مزگه‌وت که‌چی له‌وانه‌یه ته‌نها بۆ ئیمزای مه‌عاشه‌که‌ی بڕوا بۆ داموده‌زگای کار، و خۆی به ڕابه‌ری موسولمانان ده‌زانێ که‌چی ئه‌وه‌نده ته‌مه‌ڵ و نه‌زانه لهباریا نیه په‌یداکردنی ته‌نها له‌ته نانێ.
گه‌نده‌ل ئه‌و مامۆستا‌و کارمه‌نده‌یه که به بی زانیاری و شناس نامه‌ی ته‌واو خۆ ی ده‌کا به زانیار و مامۆستا، ده‌ڵێ خۆتان لاده‌ن ئێوه نه‌زانن به‌خوا که‌سی تر وه‌ک من لێی نازانێ و که‌س ده‌ست له‌وکاره نادا. که‌چی شناس نامه‌و شه‌هاده‌ی هه‌مووی ساخته‌یه‌و یه‌ک فلسی قه‌ڵب ناهینێ.
گه‌نده‌ل ئه‌وه‌یه هه‌تا له گه‌شت و گه‌ڕان وسهیرانا له ناو ده‌شت و باخ و شاخه‌کانا که دوای سه‌یران و گۆشت برژاندن و خواردن و خواردنه‌وه ڕۆژی سه‌یرانی به‌سه‌رده با، پاش ته‌واوبوونی ڕۆژی سه‌یران ده‌ستدرێژی ناموسی و جوانی ده‌شت و باخ و شاخی سه‌وزی کوردوستان ده‌کا، بێ شه‌رمانه هه‌موو زبلێ به‌جێ ده‌هێڵێ و ده‌ستدرێژی ناموسی ژینگه‌و سورشتی جوانی هه‌موو کوردوستان ده‌کا. هه‌رگیز بیر له وه ناکاته‌وه که ئه‌و ده‌شت و باخ و شاخ و دارستانه سه‌رئه‌نجامی ڕه‌نجی ئاره‌ق و خوێن ڕشتنی چه‌ندین له گه‌له‌که‌مانه، نازانێ که له‌و خۆڵ و زیخ و دار‌و به‌رده‌دا هه‌موو ئه‌مینۆ ئه‌سیدو ترشه‌لۆکی پرۆتینه‌کانی دروستبوونی گیان و له‌شمانه.
گه‌نده‌ڵ ئه‌وانه‌ن که مافی سه‌ره‌ی چه‌ندین له هاو وولاتیان که وه‌ستاون له‌به‌ر تیشکی سوتێنه‌ری رۆژی هاوین له دام‌و ده‌زگاکانی وه‌ک تاپۆو شاره‌وانی و دادگا، که به واسته کاریان پێش هه‌موو سه‌ره گرتووه‌کان ده‌خه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیرکه‌نه‌وه که ئه‌وه کاری دژی دیموکراسی و ڕێزنه‌گرتنی مافی مرۆڤی خه‌لکی تره، ئه‌وه کاری خه‌لکی بێ ده‌ماغ و سهرسهریهو له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی وه‌کخۆیان گه‌نده‌ڵ و دوژمنه.
گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌یه کارکردنی لابووه به ئه‌رکێکی زۆر قورس ده‌یه‌وێت هه‌ر له‌دوای ته‌مه‌نی سی وپێنج چل ساله‌وه خانه‌نشین بێ، هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌یه هێشتا به هیچ جۆری به‌رهه‌می ڕه‌نجی خۆی نه‌دیبێ. ئیتر دانیشێ به ته‌مه‌ڵی بۆ موچه‌ی مانگانه‌ی به‌لاش له مه‌جلیسی دانیشتنی خه‌لکانی وه‌ک خۆیدا ده‌ست بکا به چاخواردنه‌وه وباسی بۆشی سیاسه‌ت یا تاوڵه وئهزنیف و دۆمینه‌و قومار. ئیتر هه‌تا ده‌گه‌ڕێته بۆ ماڵ هه‌موو کار‌و باری حه‌وانه‌وه‌ی ئاماده‌ن له خواردنی برنج و بامیهو فاسۆلیاو تاسکه‌بابی و که‌باب، ئیتر هۆڕی وورگی پرده‌کا له خواردن و ئه‌وه‌نده گه‌ده‌ی قورس ده‌بێ، دوای نانی نیوه‌ڕۆ ڕاده‌ی شه‌کری خوێنی وا به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌که‌وێ به‌لادا بۆ چه‌ند سه عاتێ هه‌تا ده‌می فێنکی ئێواره ده‌خه‌وێ. ئیتر بیرله‌وه ناکاته‌وه که سه‌رئه‌نجامی ئه‌و جۆره ژیانه نه‌خۆشی دڵ وشهکهره و به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن و جهلتهو ڕۆماتیزم و نه‌خۆشی سه‌ره‌تانه، که پاش ماوه‌یه‌ک به‌وجۆره ده‌ژی و نه‌خۆش ده‌که‌وێ ئه‌وه‌ش ده‌کا به خه‌تا و ئیراده‌ی خوا. که مردیش ده‌ڵێن وابه‌ره‌و به‌هه‌شت، به‌جێی هێنا فه‌رمانی خودا ، ئیتر که‌س بیر له‌وه ناکاته‌وه که به مردنی چی قوڕ بهسهریهکی له دوا به‌جێ ما، که ئه‌ستوونی خۆش گوزه‌رانی ماڵ و خێزان و منداڵان ئاوا به هۆی گه‌مژه‌یی و نه‌زانی یه‌وه ڕووخا، وا منداڵانی بێ باوک و بی وه ژنی وقوڕبهسهری له‌دوا به‌جێ ما.
گهندهلکراو یا گه‌نده‌ڵ هه‌ندێ له ئه‌وانه‌ن له به‌تاڵی و بێ کاری‌دا ناویان نوسراوه به پێش مه‌رگه یا پۆلیس، ئیتر موچه‌ی چه‌ند سه‌د دۆلارێکی هه‌یه و غه‌می فێربوون و خوێندن و هه‌وڵدان و کارکردنی تری نی یه، چونکه له ڕیزی پۆلیس ومیلیشیای چه‌کداران
وه ک یه‌کێک له پارێزه‌رانی ووڵات، ئیتر به‌بێ ناونوس و چه‌ک هه‌ڵگرتنی ئه‌م جۆره که‌سانه بێ که‌س وبێ پاسه‌وانه ئه‌م نیشتمانه، که‌چی له کاتی پێویستدا زۆر دوور نی یه بیقوچێنن و له‌وانه‌یه نه‌توانن پێویستی سه‌رشانیان به‌هیچ جۆرێ به‌جێ بینن.
ئیتر ئاوا چه‌ندین خانه نشین کراوه هه‌ر به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که‌سێ یا خزمێکیان له‌ڕیزی هه‌ندێ گه‌نده‌ڵ و ده‌سته‌ڵاتداران، ئیتر خاڵی مامی یا له‌وانه‌یه که‌سێکی له شۆرش دا کوژراوه، ئئیتر به موچه‌ی خانه نشینی ئه‌م خه‌لکانه ده‌ژین و بوون به توفه‌یلی له‌سه‌ر داهات و سامانی ووڵات، ئه‌ڵێ کوره به‌رهه‌می نه‌وته‌که‌ی خۆمانه، هه‌تا هه‌ندێ له‌وانه به مووچه‌ی ڕاوێژکاری وه‌زیر یا ناوی چه‌ندین خه‌لکی ئه‌نفال و شه‌هیدیان به ناوه‌وه نوسراوه‌و به‌درۆوه خۆیان کردوه خانه‌نشین بێ شه‌رمانه، هه‌ر به فێڵ کردن له داموده‌زگا ده‌یانه‌وێت به پاره‌ی به‌لاش بژین ئاوا بێ هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری وه‌ک ئاژه‌ڵ وبهرهڵڵا، چونکه پشتیان قایمه ناترسن له یاسای لێپرسینه‌وه و دادگا.
کوره وه‌رن با ده‌ست بکه‌ین به‌کار و خوێندن و خۆ ڕۆشنبیرکرد و خزمه‌تی ڕاستی ووڵات، کار وا ناڕوا تا سه‌ر نابێ ژیان به شێوه‌ی گه‌نده‌ڵی و وه‌ک هه‌ندێ له کۆمه‌ڵانی چه‌کدارانی میلیشیا به‌بێ هه‌ستی لێپرسینه‌وه‌و داموده‌زگای رێک‌و پێک و یاسا.
ژیان چی یه؟ ژیان کارکردنه هه‌وڵدانه، ژیان خوێندنه‌وه‌یه، تێگه‌شتنه، سه‌یرکردنه، ووردبینیه تێکۆشانه.
ژیان خۆشی بینینه له زانیاری تێگه‌شتنی جیهان، که‌ڵک وه‌رگرتنه له‌به‌رهه‌م هێنان و هه‌وڵدان. ژیان قوتابخانه‌یه بۆ فێربوون ولێ کۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وام. ژیانمان جیاوازه له گیانله‌به‌رانی که‌م عه‌قڵ و بێ زمان. ئه‌وان لێمان جیاوازن به که‌می توانای عه‌قڵ و تێ گه‌شتن و زانین. ژیانمان تێ کۆشانی به‌رده‌وامه له‌به‌ر گه‌رما له‌به‌ر به‌فرو باران.
ژیان ڕازاوه‌یه به چه‌نین لایه‌نی جوانی، جوانی ده‌بینی له‌به‌رزی وڕه‌نگی گه‌شی دارودرهختا، جوانی ژیان ده‌بینی له تافه‌ی چه‌م ودۆڵی سه‌ر له ئاسمانی شاخی سه‌ختا. جوانی ژیان ده‌بینی له هێلانه‌ی پڕ له هێلکه‌ی خاڵ خاڵاوی وڕهنگاوڕهنگی ناوشهخهڵ و لقوو په‌لی دره‌ختا. جوانی ژیان ده‌بینی له تیشکی نارنجی ڕۆژنیشتنی ئێوارانا.
جوانی و خۆشی ده‌بینین له تیشکی ڕۆژی ئاڵتوونی به‌یانیانا، که نیشانه‌ی به‌رده‌وامی و نوێ بوونه‌وه ژیانه که
ڕۆژ به‌دوای ڕۆژدا به‌رده‌وامه. جوانی ده‌بینی له سه‌یری ده‌ریای بێ سنوورا جوانی ده‌بینی له سه‌یری ڕیزهشاخی ناوتهمی شینی دوورا. جوانی ژیان ده‌بینین له نمه‌ی بارانی پایزو وه‌رزی زه‌وی کێڵانا، له هاتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌زاره‌ها کللوه لۆکه‌ی به‌فری سپی مات و بێ ده‌نگا. خۆشی ژیان ده‌بینین له ده‌نگی بولبول و قاسپه‌ی که‌وو جریوهوخوێندنی باڵنده‌کانا، له خرمه‌ی سمی ئه‌سپ وگرمهی هه‌ورو لولورهی ڕه‌شه‌باو له‌رزین وسه‌مای گه‌ڵا سه‌وزه‌کان له به‌ر شنه‌ی شه‌ماڵا.
خۆشی ژیان ده‌بینی له قریکه وپێکه‌نینی منداڵا، جوانی ژیان ده‌بینی له ڕه‌نجدانی به‌رده‌وامی باوک و دایکدا. جوانی ژیان ده‌بینی له ماچی خواحافیزی به‌یانیانا. له کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، پاش ڕۆژی کارکردن و پڕ له ئه‌شکه‌نجه‌و مه‌راقی کار. که هه‌ر له ده‌رگا ده‌رده‌که‌وی به‌دووباڵی ناسکیان که منداڵان ڕاده‌که‌ن بۆلات، له‌گه‌ڵ ماچی به‌رده‌وامی پڕ له‌خۆشه‌ویستی باوه‌ش ده‌که‌ن بهملتا، ئیتر هاوتای ئه‌و هه‌ستی خۆشیه ناکا چه‌ندین ده‌فته‌ری دۆلار‌و هه‌موو گه‌وهه‌رو ئاڵتوونی جیهان.
ژیان جوان و خۆش ده‌بێ به بوونی په‌یوه‌ندی ڕاستی مرۆڤایه‌تی له‌پێناوی ژیانی ئاسووده‌و ڕێزی یاسا‌و ئاشتی به‌رده‌واما، ژیان خۆش بووه به گه‌شه کردنی سه‌ده‌ها ساڵی شارستانی میلله‌تانا له ئه‌نجامی کاری به‌رده‌وام و شه‌ونخونی چه‌ندین له کارمه‌ند و زانیار و هونه‌رمه‌ند و فه‌لسه‌فیه‌کانا، له ئه‌نجامی چه‌ندین جۆر کامپه‌ینی گۆرانا، له‌ناسین و پێ زانین وڕێزگرتنی مافی ئازادی مرۆڤا، ئازادی له بیروڕاو جۆره‌ها فه‌لسه‌فه‌و ئاینی جیاوازدا.
خۆش و جوان ده‌بێ ژیانمان به ناسینی نرخی مرۆڤایه‌تی، به بێ جیاوازی نێوان نێر‌و مێ و به بێ هه‌ستی ڕه‌گه‌ز په‌رستی، به‌بوونی په‌یوه‌ندی مرۆڤایه‌تی له‌نێوان چه‌نده‌ها ڕه‌گه‌زوو میلله‌تانی جیهانا، به ئازادی هاتووچۆی به‌رده‌وام وبهنهمانی کێشه‌ی سه‌ر سنوور هه موو شاد‌و به‌خته‌وه‌ر له‌ژێڕ یه‌ک ئاسمانی شینی به‌رزی بێ پایانا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست