سه‌رنجێک له سه‌رلێ شێواوی و گه‌نده‌ڵی له نوسیندا
Wednesday, 07/12/2011, 12:00
زۆر سه‌یره گه‌ر مرۆڤ بیربکاته‌وه له‌و جۆره نوسین و بۆچوونانه‌ی که له میدیای کوردی ناوچه‌ی هه‌رێمدا ده‌بینرێ زۆربه‌ی پڕه له بۆقێ لێدان بۆ ده‌ست نیشانکردنی گه‌نده‌ڵه‌کان وههڵماڵینی چارشێوی خراپکاری له دامودهزگاو فه‌رمان به‌ران و زۆربه‌ی هه‌ر باسی دزی گیرفان پڕکردن وهه‌ندێکی باسی هه‌ڵسوکه‌وتی دهستهلاتداره له ڕێگرتن و هه‌ڕه‌شه له ئازادی نوسین ڕا ده‌ربڕیندا.
گه‌ر ته‌واو ووردبینه‌وه له هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ندێ نوسه‌ر به ئاشکرا ده‌بینین چه‌ند ڕواڵه‌تێکی گه‌نده‌ڵی له خۆیاندا که به شێوه‌یه‌کی دوور له هه‌ڵسوکه‌وتی شارستانی و تاڕاده‌یه‌ک ده‌ستدرێژیه له هه‌موو بۆچونێکی نیشتمان په‌روه‌ری و هه‌ندێکیان به ووشه‌ی ناسیۆنالیزم ناوی ده‌به‌ن چوونکه پێ یان قارسه بڵێن نیشتمان په‌روه‌ری، وه ک نیشتمان په‌روه‌ری کارێکی خراپ و شوره‌یی بێ به‌لایانه‌وه له کاتێکدا خۆیان به نوسه‌رو ڕۆشن بیر و خوێنده‌وار و هه‌ندێکیان خاوه‌ن پێناسه‌ی به‌رز ده‌زانن.
له‌ڕاستیدا نوسه‌ری کورد ده‌بێ خۆی به خزمه‌تکاری میلله‌ت و نێشتمان بزانێ نه‌ک پۆزیان بهسهرخوێنهردا وهه‌وڵی خۆ ده‌رخستن به به‌کارهێنانی به‌رهه‌می خه‌ڵکی تر، خوێنه‌ری کورد زۆربه‌ی ڕۆشن بیر و به‌ئاگایه چونکه وه‌زعی سیاسی ناوچه‌که و جۆری ژیانیان که هه‌میشه هه‌ڕه‌شه لێکراوه خه‌لکه‌که‌ی سیاسی کردووه گه‌ر به ویستی خۆیان بێ یاننا.
له ڕاستیدا گه‌نده‌ڵی هه‌ر پاره دزین نی یه‌و له هه‌ندێ کاتدا پاره دزینه‌که ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵوێستی ڕاستی نوسه‌ره‌کان گرنگ نی یه، بۆ نموونه هه‌ندێک زۆر به بێ رێزیه‌وه ده‌یه‌وێت بدوێ له گه‌ڵ خوێنه‌ردا، یه‌کێک له نوسه‌ره‌کان له سهرنوسی نوسراوێکدا ده‌ڵێت: ' ده‌رسێکی به‌لاش له باره‌ی سیاسه‌ته‌وه" ئه‌و جوره نوسینه ده‌بوو هه‌رگیز جێی نه‌بوایه‌ته‌وه له میدیای دیموکراسی کوردیا، چوونکه وه‌ک منه‌ت بهسهرخوێنهردابکاو خۆی به زانیاری فه‌لسه‌فی و سیاسی بزانێ وا ده‌دوێت، به‌م جۆره بێ رێزیه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا بدوێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسه‌ره وا خۆی به‌زانا ده‌زانێ له‌وانه‌یه خۆی وه‌ک تۆنی بله‌یر و هنری کیسنجر و هۆفمان و هیلمه‌ت کۆل سیمینارێکی سیاسی سه‌عاتی به بیست هه‌زار پاوه‌ند بکا وایه، به‌لام بێ گومانم بۆچوونه‌کانی زۆرنهزانانهیه بۆیه هه‌ڵه‌ی وا ئاشکرا ده‌کا.
له بۆچوونێکی تردا نوسه‌رێک له باسی سیاسه‌تدا وه‌ک قه‌شمه‌ری و گاڵته بکا به سیاسی کورد نوسراوه‌که‌ی وا ده‌ره‌ده‌که‌وێت و وا ده‌گه‌یه‌نێت که کورد سیاسی کارامه‌و زانای نی یه بۆیه وولاتی سه‌ربه‌خۆی نی یه، ئه‌م بۆچونه‌شی هه‌ر زۆر هه‌ڵه‌یه، چونکه کۆسۆڤۆ و خواروی سودان و ئه‌ریتیریا که سه‌ربه‌خۆ بوون کامه‌یه سیاسی و زانیاری سیاسیان ؟ ئه‌و براده‌ره له‌وه ده‌کا هه‌رچه‌ند خۆی به زانیاری سیاسی ده‌زانێ ئه‌وێش به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌وروپاوه، ئاگادار نی یه که دروست بوونی ئه‌و وولاتانه وسه‌ربه‌خۆ بوونیان سه‌رئه‌نجامی زیره‌کی و ئازایه‌تی شۆڕشگێڕیانه نی یه به‌لکو له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوایه که سه‌ربه‌خۆ بن، وه‌ک هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوا بوو که سه‌ددام بڕوخێنن و به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌وه بیست ساله نیمچه هه‌رێمێکی تا ڕاده‌یه‌کی که‌م سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه.
له بۆچوونێکی تردا له‌وه‌ده‌کا به‌دڵی تورک و میتی تورکی بێ بۆچونه‌که‌ی که ده‌ڵێت: تورک خاوه‌نی ئمیپراتۆرێکهو کوردی چی هه‌یه؟ وه‌ک کورد ئیمپراتۆری میدیا‌و ئهیوبوی نه‌بێت، کورد خاوه‌نی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیایه پێش عه‌ره‌ب وعه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ هێرشی داگیرکردنی ئیسلام دا هاتنه میزۆپۆتامیا و عێراقی ئێستا، مێزۆپۆتامیاو میسریه کۆنه‌کان هه‌میشه کێشه‌یان بووه له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌گه‌ر میزۆپۆتامیا به‌ده‌ست میلله‌تی کورده‌وه نه‌بوبێ ئه‌ی خۆ تورک هه‌تا 200 پێش هاتنی ئاینی ئیسلام له ناوچه‌که‌دا نه‌بوون. به‌ڕاستی جێی سه‌رسوڕمانه نوسه‌ری کورد به شان و بالی تورکی فاشی و داموده‌زگای تورکی فاشی دا هه‌ڵدا. ئه‌وه چه‌ندین سه‌رچاوه هه‌یه له سه‌ر وه‌حشیه‌تی تورک که نوسه‌رانی ئه‌وروپی له‌سه‌ریان نوسیون وه‌ک نوسه‌رێک به‌ناوی هیلیه‌ر بالۆک له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی خاچه‌کان، 1937 چاپکراوه ده‌ڵێت: میلله‌تی قزمی چاو درزاوی تاتار، خۆیان به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌کانیانه‌وه پشتیان داده‌نه‌واند و به‌په‌له که ده‌هاتن هیچیان پێ نه‌بوو کاول کردن و ڕوخاندن و مردن نه‌بێت، هه‌روه‌ها سیر چارلز ئیلیۆت نوسه‌ری کتێبێک به‌ناوی' تورکیا له ئه‌وروپا' بلاوکراوه‌ی ساڵی 1900 له‌باره‌ی تورکه‌وه ده‌لێت:
مێژووی تورکه‌کان گه‌وره‌و غه‌ریب، چونکه به‌شداریان له هونه‌رو ئه‌ده‌ب وزانیاری و ئایندا بۆ جیهان هیچ نی یه سفر نه‌بێ، دهستهاتیان بۆ فه‌رمانڕه‌وایی نه‌بووه داگیرکردن نه‌بێت، ئه‌نجامی هه‌وڵدان و کاریان بۆ ژیانی خه‌لک چاک کردن نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه چاودێران سه‌رسام نه‌بوون که دهستهاتیان هیچ نه‌بووه بۆ مرۆڤایه‌تی. هه‌ر چه‌ند له سه‌رده‌می سهلجوقیهکانا هه‌ندێ هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و زانیاری چاک وه‌ده‌ست هێنرا، به‌لام خاوه‌نی ئه‌و دهستهاتانه هیچایان تورک نه‌بوون به‌لکو فارس و کورد و میله‌تانی تر بوون.'
هاتنی دهستهلاتداری تورک له سه‌رده‌مێکدا هات که یه‌کیه‌تی موسولمانه‌کانی ناوچه‌که زۆر خراپ بوو یه‌ک نه‌بوون ئه‌م سه‌رلێ شێواویه له‌ناوچه‌که‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی تورک بوو که جێگیر بن و ببن به دهستلاتدار.
له بۆچونێکی تردا براده‌رێک ده‌ڵێت: ئایا کورد به‌ته‌نیا له ناو شاخه‌کانا به‌بێ ئه‌و میلله‌تانه‌ی ده‌وروپشت چۆن ده‌ژین؟ کورد ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس وازبێنن، له مێژودا ئاشکرایه به‌ته‌نیا ژیاون و پێویستمان به‌و ڕژێمه جهنگهڵیا نه هه‌رگیز نه‌بووه، هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێکی ژیانمان بووه، له شتومه‌کی ناوماڵ وجل وبه‌رگ وخوارده‌مه‌نی له سه‌رده‌مێکدا که ناوی نه‌وت وه‌ک ئاڵتونی ڕه‌ش لای کورد نه‌زانرابوو، ناوی موچه‌خۆر و ته‌مه‌ڵ و گه‌نده‌ل ئاشنا نه‌بوو لای کورد و هه‌میشه تورک و عه‌ره‌ب پێویستیان به به‌رهه‌می کوردوستان بووه، له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا گرانیه‌ک ڕوویدا له ناوچه‌که‌دا به‌رهه‌می گوێز و توو میوه‌ی هه‌ورامان میلله‌تی ده‌ژیان و هه‌رگیز له هه‌ورامان گرانی و برستیهتی ڕووی نه‌دا، هه‌ر زۆر دوور نه‌ڕۆین له شه‌سته‌کانا هیچ به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌مان پێویست نه‌بوو بۆ ژیان به به‌رهه‌می وولاتی خۆمان ده‌ژیاین، وه هه‌تا ئێستا ناوچه عه‌ره‌به‌کانی خواروی عێراق به‌رده‌وام به گه‌نمی ده‌شتی هه‌وڵێر ژیاون.
له‌نوسینێکی تردا ده یهوێت سوکایه‌تی به هه‌ندێ خه‌لکی دڵسوزی کورد و لیژنه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌وروپا به سوکایه‌تی بکاو ناویاندهبا، بۆچوونی وا ده‌ستدرێژی ناموسی خه‌لکانی وا چاک ڕێک به‌دڵی دۆژمنانی کورده، هه‌ر وه‌ها بێ ئه‌وه‌ی هیچیان بناسێ و ناویان بێنێ هه‌موویان به پیاوخراپ و تاوانبار و گه‌نده‌ل ناو ده‌با، ئه‌مه بوختان ودرۆکردنی ئاشکرا نه‌بێ هیچ له‌م بۆچوونانه‌ی له ڕاستی یه‌وه نیزیک نین، چونکه ناوی هیچ له‌وانه ناباو ناڵێ تاوانه‌کانیان چی یه، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ی ناوێ یه‌ک دوانێکیان بێنه، ئه‌گه‌ر خۆت به ئیسلام و ئیسلامی ده‌زانی ئهوبۆچونانهت دووره له ڕه‌وشتی ئیسلامی ڕاستگۆوه.
ده‌ستدرێژیه‌کی تری ئاشکرای ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ سوکایه‌تی بکا به ناونانی مندالانی کورد به ناوی کوردی له ئه‌وروپا، ئه‌م بۆچوونه که‌ی بۆچوونی نوسه‌ری ڕاست گۆو دڵسۆزی کورد و کوردایه‌تی یه؟ ئه‌مه بۆچوونی ڕژێمی تورکی فاشیزم بیر ده‌خاته‌وه که چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوول خیزانێکی کوردی ناوچه‌ی سلێمانیان به‌ندکرد چونکه ناوی خێزانیان کوردوستان بوو، ئه‌م زانیاریه‌م له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی له‌نده‌ندا بینی له کاتی ئه‌م ڕووداوه‌دا که ڕژێمی تورکی شه‌رمه‌زار ده‌کرد به هه‌ڵسوکه‌وتی وا.
تورکیا ئێستاش به ته‌نیا ناتوانێ له دژ چه‌ند چه‌کدارێکی په‌که‌که شه‌ڕ بکا، چونکه شه‌ڕ پاره‌ی تێده‌چێ تورکیا پاره‌ی ئه‌وه‌ی نی یه ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا سالانه پاره‌ی سواڵی نۆکه‌ری کاری پۆلیسی ناوچه‌کی پێ نه‌دا.
بینینی ئه‌م بۆچوونانه له‌وه‌ده‌کا ده‌ستی دوژمنانی کوردی تیابێ و هه‌روه‌ک به ئاسانی ده‌توانن به‌کرێگراو بکڕن له ناو میلله‌تدا، هه‌رواش ده‌توانن لهناونوسهران و ڕۆژنامه‌کانا به‌کرێگیراو بکڕن و ئه‌مه شتێک نی یه تایبه‌ت به‌کوردو که‌می کورد، له‌نێو دوژمنانی میلهتانا ئاسایی یه شتی وا ڕووده‌دا.
خه‌ڵکێ هه‌یه که به‌رده‌وام باسی پاره دزین و گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن چوونکه کێ گه‌رانتی ده‌دا که خۆیان دهستهلاتداربن خۆشیان ئه‌و جۆره گه‌نده‌لی یه ناکه‌ن؟ ئه‌وه ئاشکرایه له جیهانی نوسین و خوێندنه‌وه‌دا بۆ نوسین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک نوسه‌رو خوێنه‌ری خۆیان هه‌یه، نوسینی وا بێ که‌ڵک هه‌یه ئه‌وه ناهێنێ که چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له گه‌ڵ خویندنه‌وه‌یدا به‌سه‌ربه‌ریت: که‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی نوسین ونوسه‌ر و خوێنه‌ره ئایا خێڵی میراوده‌لی لای کام حیزب و دهستهلاتدار کارمه‌ندیان زیاتره یاننا؟ ئه‌وه که‌ی بابه‌تی خوێنه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که و که‌ڵکی چی یه بۆ بره‌ودان به زانیاری و ڕۆشنبیری کورد؟
هه‌ندێ نوسه‌ر چه‌ندین جار ڕه‌خنه له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن له کاتی هاتنی له‌شکری تورک بۆ لێدانی په‌که‌که، ئه‌رێ هه‌موو نازانانین که حکومه‌تی هه‌رێم حکومه‌ت نی یه؟ جێگای ناسراوی نێودهوڵه تی نی یه، حکومه‌تی عێراق به و هه‌موو بهرهللاییهی به‌م نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌مان خۆش حاڵ نین و له‌وان وایه ئێمه وه ک له‌فه‌رموده‌ی یه‌زداندا قه‌رار درابێ ده‌بێ هه‌ر به‌شێک بین له عێراق، له کاتیکدا ئه‌وان له ناوچهکانیانا ئه‌وه‌نده نه‌وتیان هه‌یه که پێویستیان به نه‌وتی کوردوستان نه‌بێ، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌ر ڕۆژێک بکه‌ونه سه‌ر پێی خۆیان له سه‌ددام خراپتر لێماندهن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سوپاس بۆ حه‌زره‌تی عه‌لی که ئه‌و به‌زمه‌ی نایه‌وه له سه‌ر ده‌سته‌لات گرتنه ده‌ست که خه‌ڵکی موسولمانی کرد به دووبه‌شه‌وه وه‌ک شیعه‌و سوننه و وا چه‌ندین ساڵه هه‌ردوولا به‌ناوی یه‌زدانه‌وه یه‌کتر قهلاچۆدهکهن و هه‌ردوولا پی یان وایه که کوژران ده‌چنه به‌هه‌شت یا بهنۆوه.
ئایا حکومه‌تی تورکیا ئیزن له ڕۆژئاوا وه‌رنه‌گرێ ده‌توانێ بێته کوردوستانه‌وه بۆ لێدانی په‌که‌که؟ بی گوومان به‌بێ ڕازی بوونی ئه‌وان نه‌بێ ناتوانێ کاری وا بکا، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌ریم به وچه‌ند هه‌زار گه‌نجه به‌تاڵه به چه‌کی سوک به‌ره‌نگاریان بێته‌وه شه‌ڕه‌که نابی به شه‌ڕی خۆ تڕێن؟ بۆ هاتنی حکومه‌تی تورکیا بۆ کاری وا ئه‌ویش پاره‌ی چاکی تی ده‌چێ با بێن و په‌که‌که ئه‌گه‌ر ئاقڵ وزیره‌ک بن شه‌ڕی به‌رامبه‌ر هه‌رگیز ناکه‌ن له گه‌ڵ دوهه‌م گه‌وره‌ترین هێزی ناتۆدا که تورکیای نۆکهریانه.
زۆر له نوسه‌رانی خۆمان له‌سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌ب وا به دڵ خۆشی یه‌وه چه‌ندین باس ده‌نوسن و له‌وه‌ده‌کا نوسینه‌کان له گه‌ل ماوه‌و مۆدیلی وهزعدا ڕێکه‌وێ، له ڕاستی دا ئه‌و ڕاپه‌ڕین و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی دیموکراسیه به‌و شێوه نی یه که وه‌ک وولاته‌کانی ڕۆژئاوا ببنه دیموکراسی، چونکه هه‌رگیز له به‌رژه‌وه‌ندیان نی یه، به‌س هه‌ندێ له ده‌موچاوه‌کان ده‌گۆڕن و جۆرێک له دیموکراسی کارتۆنی داده‌نێن خۆیان ده‌که‌ن به پارێزه‌ریان و له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له وولاته‌کاندا تازه‌بێته‌وه یا بمێنێ.
چونکه ئه‌گه‌ر دیموکراسی ته‌واو هه‌بێت له وولاته عهرهبهکانا دوورنی یه ئیسلامه سه‌له‌فیه‌کان یا ئیسلامه توند ڕه‌وه‌کان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ده‌سته‌لاتدا و دژایه‌تی ده‌سته‌لاتیان بکا له ناوچه‌که‌دا، هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر وولاته‌کانی دورگه‌ی عه‌ره‌بی ڕژیمی دیموکراسی ته‌واویان هه‌بێت ئیتر ده‌بێ ده‌سته‌لاتی ته‌واویان هه‌بێت به‌سه‌ر به‌رهه‌می نهوتیانا وئیتر گوێ نه‌گرن له داواکانی ڕۆژ ئاوا که ڕاده‌ی چه‌ند نه‌وت به‌رهه‌م بێنن و نرخی نه‌وت چه‌ند بێت.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌یرده‌که‌ی له ڕووداوه‌کانی ڕاپه‌ڕین دا له لیبیا ماوه‌یه‌کی زۆری شه‌ڕو کوشتاری تیا بوو هه‌تا قه‌زافی ڕووخا له بۆ ئه‌وه‌ی وولاته‌که ئابوری بڕوخێ و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ شه‌ریکه‌کانیان بێن بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ده‌زگا ئابوریه‌کان و لیبیا نه‌وتی هه‌یه و به پاره‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی شوێنه ڕووخاوه‌کان و ده‌زگا ئابوریه‌کان چاک ده‌کرێنه‌وه. به‌لام له تونس ئه‌وه ڕووینه‌دا چونکه تونس ده‌وله‌مه‌ند نی یه وه‌ک لیبیا.
هه‌تا ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئیسلامی بێنه سه‌ر حوکم له هه‌ر کام له‌و وولاتانه‌دا ئه‌و گۆڕانه ڕوونادا ئه‌گه‌ر به‌دڵی خۆیان و دروستکراوی ده‌ستی خۆیان نه‌بن. دیموکراسی به‌رگێکی تازه نی یه که به ئاسانی بکرێ به‌سه‌ر میللهتێکا یه‌کسه‌ر کوتوپڕ بگۆڕێن. من خۆم 15 مانگ له لیبیا ژیاوم و ئه‌و خێڵه‌کیانه‌ی لیبیا خه‌لکێک نین که جارێ له دیموکراسی بگه‌ن و بتوانن سودی لێوه‌رگرن. بی گومان له‌وانه‌یه جۆرێک له ئازادیان هه‌بێت له ڕژێمی نوێ‌دا، به‌لام دیموکراسی پرۆسێسێکه ماوه‌یه‌کی زۆری پێ ده‌چی چه‌سپاندنی له لیبیادا هه‌ر زۆری پێ ده‌چێ چونکه خه‌لکێکی به‌ده‌وی هه‌ر زۆر دواکه‌وتوون، من به بۆچوونی خۆم که له‌وێ ژیاوم بی گومانم جاریکی تر خه‌لکی لێبیا سه‌رۆکی تری ئازای وه‌ک قه‌زافیان نابێ، هه‌رچه‌ند دیکتاتۆر و خوێن مژ بوو دژ ئۆپۆزیسیۆن و دوژمنانی، به‌لام هه‌رگیز ئه‌و تاوانباره نه‌بوو وه‌ک سه‌ددام و به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆردوگانی تورکیا. ئه‌و میلله‌ته که من له‌گه‌ڵیان ژیاوم و کارم کرد له‌وێ به‌سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک قه‌زافی نه‌بێ ناکرێ حوکمکردنیان، وه به بۆچوونی من لیبیا ئه‌و سه‌ربخۆیی یه‌ی نابێ که له‌سه‌رده‌می قه‌زافی دا هه‌یبوو. میلله‌تێک ئه‌وه‌نده دواکهوتوبێ نه‌توانی کۆلان و جاده‌ی خۆیان پاک بکه‌نه‌وه، میلله‌تێک وه‌ک له‌وێ باس ده‌کرا ئه‌وه‌نده دواکه‌وتووبێ برا نه‌توانێ بچێ بۆ سه‌ردانی ماڵی برای و براژنه‌که‌ی ده‌رگای لێ نه‌کاته‌وه هه‌تا براکه‌ی دێته‌وه ماڵ که‌ی ئه‌وه میلله‌تی دیموکراسی یه؟
هه‌تا نوسه‌رانی خۆمان که‌م زانیان له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌میشه هاواری چه‌سپاندنی ته‌واوی دیموکراسیانه له عێراق و حکومه‌تی هه‌ریم دا، به‌لام به دیموکرات بوون ئاوا ئاسان نی یه که خه‌لکێکی زۆری نه‌وه‌کانی نوێی هه‌رێم هیچ خوینده‌واریان نی یه. له‌سه‌رده‌مه ڕژێمی فاشی سه‌ددام هه‌رچه‌ند دیکتاتۆر و خوێن مژ بوو به‌لام داموده‌زگای خوێندن و کامپه‌ینی نه‌هێشتنی خوێنده‌واری هه‌میشه به‌رده‌وام بوون. لای خۆمان تازه خێلهکیهتی نوێ ده‌بێته‌وه، من له شه‌سته‌کانا له هه‌ڵه‌بجه بووم و ژیاوم هه‌رگیز له یادم نایه که‌س لێی پرسیبم خه‌لکی هه‌له‌بجه‌ی له کام خێلی؟ وه‌ک ئێستا له له‌نده‌ن کورد ده‌بینم ئه‌و پرسیاره‌م لێ ده‌که‌ن.
که‌ی له‌داموده‌زگای دیموکراسی دا ڕه‌وایه که که‌س بڕوا په‌لاماری دوکان و موڵکی خه‌لک بداههڕهشه کوشتن و دوکان بسوتینێ و ده‌ستبخاته ڕێی ئازادی خه‌لکه‌وه؟ ئه‌ی یه‌زدان بۆچی جه‌هه‌نم و به‌هه‌شتی دروستکردووه؟ ده‌بێ هه‌ندێ گوناح باربێ و هه‌ندێ خواپه‌رست، هه‌ر وه‌ک لایه‌نی چه‌که‌و خراپه له‌هه‌موو ئاینهکانا بووه. ئاینی و بیروباوه‌ڕی پاک و پیرۆز به زۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆاقاندن ناچه‌سپێ، باوه‌ڕبوونی به‌و جۆره تۆقاندن بت په‌رستی یه نه‌ک ئاینی راستگۆ، چه‌سپاندنی هه‌ر بیروڕاو فهلسهڤهیهکی ژیان به‌زۆری تیرۆرکردن هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌لکی جه‌نگه‌ڵی و دژ به پرینسپی ئاینه.
له ده‌زگاکانی دیموکراسی ڕۆژ ئاوادا هه‌ر حیزب و کۆمه‌ڵێک کاری وا بکا به یاسا له‌کارکردن قه‌ده‌غه ده‌کرێن و سزا ده‌درێن و مافی دیموکراسی کاری سیاسیان نامێنێ.
وه‌ک چۆن زۆر جار به‌ره‌ڵایی له نویسندا ده‌بینین، هه‌ر ئاواش به‌ره‌ڵڵایی له به‌جی هینانی چه‌سپاندنی دیموکراسیدا به‌رده‌وام ده‌بێ، نموونه‌ی ئاشکرامان ڕژێمی تورکیا که هه‌شتا ساڵه ڕژێمی فاشی جیاوازیگهری و له‌پێ کردنی مافی مرۆڤه، وه ئه‌وه‌نده له به‌ندیخانه‌کانی تورکیادا ڕۆژنامه نووس به‌نده له هه‌موو به‌ندیخانه‌کانی چین و بورمادا پێکه‌وه ئه‌وه‌ندی تورکیا ڕۆژنامه‌نوس به‌ند و تیرۆرنه‌کراوه. " هه‌ر وه‌ک له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی ئه‌م هه‌واڵه‌م زانی"
جا کێشه‌که ئه‌وه‌یه ڕژێمی تورکیای هاو په‌یمانی ناتۆ هه‌تا ئێستا دیموکراسی ته‌واوی تیا نه‌چه‌سپاوه ئیتر چۆن باوه‌ڕمان به ڕۆژئاوابێ بۆ چه‌سپاندی دیموکراسی له ڕاپه‌ڕینه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی دا؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست