لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی..- به‌شی هه‌شته‌م
Friday, 16/09/2011, 12:00
سه‌ردانی سه‌لاحه‌دین بۆ میسر
سه‌لاحه‌ین هیچ په‌یمانی شه‌ڕوه‌ستانی نه‌بوو له گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کانا که سووریای به‌جێ هێشت له‌ده‌ست توورانشادا که تازه له‌شه‌ڕی عین الجار دا له‌شکره‌که‌ی تێکشکابوو، خۆی هێشتا شه‌ڕی گه‌وره‌ی دژ مه‌سیحیه‌کان نه‌کردبوو به‌لام مه‌سیحیه‌کانی ده‌رکردبوو له ده‌وری شاری حمس، هێشتا کامپه‌ینی ڕزگارکردنی قودسێ ده‌ست پێ نه‌کردبوو. له‌سه‌رده‌می وه‌رزی ووشکوو بێ بارانیدا که سووریای هه‌ژارکردو پێویستی به پاره‌ی میسر بوو که له ڕێی فاروق شاوه پێ یانده‌گه‌شت.
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا خه‌لیفه‌ی به‌غدا نیازی داگیرکردنی سووریای نه‌بوو، هه‌رگیزخه‌لیفه‌ی به‌غدا هه‌ڕه‌شه نه‌بوو بۆداگیرکردنی دیمه‌شق و قاهیره، وه به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کانی ته‌نها بۆ سه‌لاحه‌دین دانرابوو.
نووسه‌رێک به‌ناوی زاهیر به‌یرباس باس ده‌کا و ده‌ڵێت: خه‌لیفه ی به‌غدا ئه‌م کارانه‌ی دابووه ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یووبی چوونکه هه‌ر ئه‌وان ده‌یانتوانی به‌م کامپه‌ینه هه‌ستن. سه‌لاحه‌دین له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر ژماره‌یه‌کی زۆر بازرگانی شامی له گه‌ڵ خۆیدا برد، بۆئه‌وه‌ی ڕزگاریانبێ له باجدان به‌مه‌سیحیه‌کان، که ده‌بوو له ڕێگادا به‌ناویانا تێپه‌ڕن. (سه‌رچاوه: بایرباس)
سه‌لاحه‌دین هه‌وڵی ده‌دا که به‌رگری قاهیره‌و فوستات و ئه‌سکه‌ندریه به هێزکه‌ن، وه‌ک به‌شێک له خۆئاماده‌کردن بۆ کامپه‌ینێک له دژ مه‌سیحیه‌کان و پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی نێوان سوریا‌و میسر له ده‌ست مه‌سیحیه‌کان، ته‌نها له ئه‌سکه‌ندریه چل هه‌زار دینار سه‌رفکرا، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی دمیات هێڵه‌کانی به‌رگری به‌هێزده‌کران به‌سه‌رۆکاری فاروق شا.
له‌به‌رواری 23/2 /1177 دا سه‌لاحه‌دین ڕۆشت به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ودووکووڕی له‌گه‌ڵ خۆیدابرد: الافزل که‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ و عوسمانی کوڕی که ته‌مه‌نی پێنج ساڵ بوو. له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا سه‌لاحه‌دین ڕۆشت بۆ دمیات و ئه‌سکه‌نده‌ریه و به‌شداری له هه‌ندێ جه‌ژنی ئاینی و سه‌ردانی شێخ ابوتاهیر اسفهانی کردکه پیرێکی ئاینی بوو که له‌ناوچه‌که‌دا بوو.
له‌کاتی گه‌ڕانیا له ووتوێژکردندا له گه‌ڵ فه‌رماندارانی ناوچه‌کاندا، و سه‌ردانی ده‌زگا به‌رگریه‌کان و هێزی ده‌ریا ی ده‌کرد، وه سه‌رگه‌رمی هه‌وڵدان بوو بۆ دروستکردنی چه‌ندین که‌شتی جه‌نگی.
هه‌رچه‌ند مه‌سیحیه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ ڕێگرتن له کڕین و هێنانی ته‌خته‌و شتومه‌کی پێویست بۆ دروست کردنی سه‌ده‌ها که‌شتی، هێشتا کاربه‌ده‌ستانی داموده‌زگای ئه‌یوبیه‌کان توانیان ته‌خته و شتوومه‌کی پێویست بهێنن له ئیتالیاوه و به تایبه‌ت له شاری جنێواوه. (لاپه‌ڕه 114)
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می فاتیمیه‌کانا هێزی ده‌ریای میسر پشتگوێ خرابو هیچ گرنگی پێ نه‌درابو، که‌شتی ته‌نها به‌کارده‌هێنرا بۆ و هێنان و بردنی کۆیله‌و شتوومه‌کی بازرگانی .
سه‌لاحه‌دین له ساڵی 1176 دا له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر له نامه‌یه‌کدا بۆ خه‌لیفه‌ی به‌غدا ده‌یووت:
'هێشتا وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌مان پێ نه‌گه‌شتووه که ناردمان له باره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته هه‌ستین به له‌ناوبردنی ڕێگرانی نێوان میسر‌و سووریا، که به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێ له کاروانه‌کانمان بگرن، دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که دوژمنان ڕێیان نه‌داوه نامه‌که‌مان بگات به‌ده‌ستان. زۆرپێویسته چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه که له ڕێی کاروانه‌کانماندایه، چوونکه ئه‌م بازرگانانه ژیان و ناو باره‌کانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی یه‌وه، وه به باجدانیان دۆژمنه‌کانمان به‌هێزده‌که‌ن، به‌رده‌وام بازرگانه‌کان لێمان ده‌پاڕێنه‌وه که یارمه‌تیان بده‌ین. '
سه‌لاحه‌دین فه‌رمانی‌دا به تورانشا که ده‌بێ به‌رده‌وام هه‌وڵبدا ئه‌وبازرگانانه سزا بدا که ده‌یانه‌وێ باج بده‌ن به‌بێ ئیمانه‌کان و په‌یڕه‌وی یاسا نه‌که‌ن، به‌لای سه‌له‌حه‌دینه‌وه وا چاک بوو که کاروباری بازرگانی له به‌نده‌ری عه‌ده‌نه‌وه بکرێ هه‌تا پاککردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان میسر‌و سوریا ئه‌نجام ده‌درێ. (سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیرۆزی، لاپه‌ڕه117)
له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌لاحه‌دین ئاگادارکرا که چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌وروپی مه‌سیحیه‌کان و بێزه‌نتیه‌کان هاتوون بۆ قودس به‌ناوی حه‌جه‌وه و کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن بۆ باسی په‌لاماردانی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین له میسر. به بیستنی ئه‌م ده‌نگووباسه سه‌لاحه‌دین ده‌ستی کرد به خۆ ئاماده‌کردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه ڕه‌شه‌ی په‌لاماری مه‌سیحیه‌کان له‌سه‌رزه‌ویوله ده‌ریاوه. به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی نامه ناردن بوو بۆ به‌غداو بۆ توورانشای برای، و پلانیان وابوو که هه‌ندێ هێزی سووریا ئاماده‌بن بۆ یارمه‌تی میسر.
به پێی نووسراوه‌کانی ولیامی ته‌ربلسی که‌ده‌ڵێت: ' فرانکه‌کان نه‌یانده‌ویست ده‌ست بکه‌ن به شه‌ڕ و نه‌ده‌هاتنه مه‌یدانه‌وه، چوونکه له کاتی لافاوی ڕووباری نیل دا ئاسان نه‌بوو په‌لاماردان و شه‌ڕکردن وه هیزێکی زۆری توورکه‌کان کۆبوونه‌وه بۆ شه‌ڕ ولافه‌وه‌که‌ش هاتوچۆی زه‌حمه‌تتر ده‌کرد.
له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین و سه‌رکرده‌کانی له‌ماوه‌ی پشوودانی سالانه‌دا بوون له میسر چاوه‌ڕوانی مه‌سیحیه‌کان نه بوون بێن وپه‌لاماربده‌ن. عمادالدینی نووسه‌ری سه‌لاحه‌دین سه‌رگه‌رمی یه‌که‌م سه‌ردان بوو له میسر و چوو بۆ جیزه بۆ ناوچه‌ی ئه‌هرامه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئه‌میرو سه‌رکرده‌کانا. هه‌روه‌ک سه‌لاحه‌دین ئه‌میش حه‌زی له کۆڕی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری بوو حه‌زی له گویگرتن له شیعر وپه‌خشان وباسی بابه‌تی زانیاری‌و هونه‌ری بوو. له یه‌کێک له‌م ڕۆژانه‌دا که خۆی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا بوو باس ده‌کاو ده‌ڵێت:
' سه‌لاحه‌دین زۆرحه‌زی له‌م جۆره کۆڕانه بوو که له‌گه‌ڵ خه‌لکی زیره‌ک و نووسه‌رو شاعیر ماوه‌یک به‌سه‌ربه‌رێ و کۆڕه‌که ی به نوێژێک دوایی پێ ده‌هێنا. ئه‌گه‌ر هه‌ر نووسین و نامه یه‌ک ببوایه له‌گه‌ڵما دا ده‌نیشت و پێی ده‌ووتم بابه‌ته‌کان چین و ئیتر خۆم هه‌ر ئه و شه‌وه نه‌ده‌نووستم هه‌تا هه‌موو نامه‌کانم ته‌واوده‌کرد، له به‌یانی دا نووسراوه‌کانم ده‌هێنا بۆخزمه‌تی که بیانبینێ و ئیمزایانکا.'
عماد ا‌لدین له یه‌کێک له‌م شه‌وانه‌دا بوو که له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پیاو چوون بۆ سه‌یری ئه‌هرامه‌کانی جیزه و بینی کۆمه‌لێک گه‌نج سه‌رگه‌رمی گۆرانی‌و سه‌ماکردنن، له و وابوو ئه‌مانه قوتابیبن، به‌ڵام که ئه‌مانیان بینی هه‌موو ڕایانکرد، که پرسی ئه‌وانه کێن، ووتیان ئه‌وانه خه‌ریکی بیره‌خواردنه‌وه بوون و که ئێمه‌یان بینی ڕایانکرد.
له‌م ماوه‌یه دا که تازه دامووده‌زگای فاتیمیه‌کان ڕووخابوو، ژماره‌یه‌کی زۆر له کتێبی کتێبخانه‌کانیان له بازاڕوو گۆره‌پانه‌کانا به‌هه‌رزان ده‌فرۆشران، عماد ا‌لدین هه‌ندێ له‌م کتێبانه‌ی کڕی.
الوهرانی که مێژونوس و ڕه‌خنه نووسی شیعه‌و گاڵته باز بووه له سه‌ر داموو ده‌زگای ئه‌یوبیه‌کان باس ده‌کا وده‌ڵێت: عماد ا‌لدین ئیسلامێکی ته‌واو نه‌بووه‌و منداڵباز بووه و حه‌زی له گه‌ڕان و خواردنه‌وه بووه، هه‌روه‌ها وه‌هرانی باسی قازی دیمه‌شقی کورد ابن ابی اشرون ده‌کا ئه‌ڵێت: باوه‌ڕی به زیندوبوونه‌وه نیه، وه باسی قازی قاهیره ده‌کا و ئه‌ڵێت: هه‌رکه‌س گوورگ به پاسه‌وانی ڕانه مه‌ڕ دانێ دیاره که ڕاستگۆ‌و به ویژدان نیه. وه باسی سدرالدین ابن دورباس، قازی گشتی میسر ده‌کا که که‌رێکی کوردی دزو جه‌رده یه، به‌ڵام چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تر باسی زیره‌کی و زانایی ئه‌م پیاوه‌ده‌که‌ن. وه‌ک (سه‌رچاوه:ابن ابی ته‌ی)
بێ گوومان ئه‌م پیاوه خۆی شیعه بووه و ڕقی له دامووده‌زگای ئه‌یوبی بووه، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ئه‌م گاڵته‌و ڕه‌خنانه ی نووسیوه، له‌م باس‌و ڕوداوانه‌دا دیاره ئازادی نوسین بووه‌و ئه‌م جۆره گاڵته‌و ڕه‌خنانه زۆر سه‌رنجی فه‌رمانبه‌رانی دامووده‌زگای ئه‌یووبی ڕانه‌کێشاوه.
هه‌ندێ جار له‌م نووسرا وانه‌یان ده‌نارد بۆ کاربه‌ده‌ستانی سه‌لاحه‌دین وه‌ک له نامه‌یکدا که ده‌ینێرن بۆ تقی الدینی خاڵۆزای و ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرتن. هه‌ندێک جار که نوسه‌ران له سنوری ڕیزگرتن ده‌رده‌چون فه‌رمانبه‌ران فه‌رمانیان ده‌دا به دوورخستنه‌وه‌یان. .
ابن ئونه‌ین شاعیرێکی عه‌ره‌ب بوو وه ڕقی له دامووده‌زگای کوردی سه‌لاحه‌دین بوو، بۆچوونه‌کانی به‌ڕوونی هه‌ستی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ده‌رده‌خست، له سه‌رسه‌لاحه‌دین ئه‌نووسێ و ئه‌ڵێ : سولتانی شه‌ل و چاوکز وه‌زیره پشت کۆمه‌کانی، گاڵته به سه‌ربازه میسریه ره‌شه‌کانی سه‌لاحه‌دین ده‌کا له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه ش بوون. له شوێنێکی تردا له‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین ئه‌ڵێت:
'نابێ دڵ خۆش بی به سه‌رکه‌وتنه‌کانت، چوونکه ئۆپۆزیسیۆنت نیه‌و وه‌ک سه‌رده‌می خه‌وتن بێ وایه.' له‌به‌رئه‌وه ئه‌م شاعیره یه‌کێک له‌وانه‌بوو که دوورخرایه‌وه له دیمه‌شق.
له مێژوودا ئاشکرایه که دوای سه‌لاحه‌دین پێاوێکی زانا و زیره‌کو دانای وه‌ک سه‌لاحه‌دین له هه‌موو کورد‌و ئیسلام دا هه‌ڵنکه‌وت که جێی سه‌لاحه‌دین بگرێته‌وه.
دروستبوونی ئیمپراتۆری ئه‌یووبی وه‌ک هانده‌رێکی مێژوویی که باوه‌ڕبه‌خۆبوونی دروستکرد له ناو فه‌رمانداره تورکه‌کانا که ئیمپراتۆری عوسمانی پێک بێنن، هه‌روه‌ک چۆن سه‌لاحه‌دین توورکی به‌کارهێنا بۆ دروستکردنی ئیمپراتۆری ئه‌یووبی، هه‌رواش توورکه‌کان کورد‌و میلله‌تانی تریان به‌کارهێنا بۆ دروستکردنی ئیمپراتۆری عوسمانی. له خوێندنه‌وه‌ی میژووی ڕووداوه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، که سه‌لاحه‌دنی و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی ئه‌و باوه‌ڕبه‌خۆ بوونه‌یان پێک هێنا له‌نێوان خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا
که به‌وجۆره تورکه‌کان توانیان ئیمپراتۆری عوسمانی پێک بێنن بۆ چه‌ندین سه‌ده و ڕووبه‌رێکی زۆری فراوانی ئه‌وروپا داگیرکه‌ن هه‌تا جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م که دوایی هێنا به ده‌سته‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی..
به‌شی داهاتوو، به‌شی نۆیه‌م: سه‌لاحه‌دین له‌به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی تێشکان و کێشه‌دا..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست