ده‌وری هوونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی له پاراستنی ترادیشن و که‌لتوری میلله‌تاندا
Monday, 12/12/2011, 12:00
پێشه‌کی: له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م باسی کارتێکردنی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی له پاراستن و مانه‌وه‌ی که‌لتورو ترادیشنی میلله‌تاندا، لێره‌دا ئاماژهدهکهین بۆ هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندو ڕه‌خنه‌نووسی هونه‌ری ئه‌ورۆپی بۆ پاڵپشتی بۆچونه‌کانیان هه‌ندی له بهرههمههونهریه ناسراوه‌کان به‌کاردێنین بۆڕوونکردنه‌وه‌ی باسه‌که و هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی ئه‌م باسه بکه‌ین به هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای کوردیه‌وه بزانین تا چی ڕاده‌یه‌ک هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای کوردی کارتێکردنه‌کان نیشان ده‌دا له پاراستنی که‌لتورو هونه‌ری کوردی دا.
باسی سه‌ره‌کی:
ترادیشن و کهلتورکۆمهڵێک له پێناسه‌ی له یه‌کچو له‌هه‌ڵسوکه‌وت وبیروباوه‌ڕ که میلله‌تێک به‌شدارن له پێک هێنانیا له‌ماوه‌یه‌کی مێژوویی دیاری کراودا، هه‌روه‌ها لهحهزلێکردنی بابه‌ت و به‌شداری له شێوه‌ی گوزه‌ران و به‌سه‌رهاتی خۆشی یا ناخۆشی میلله‌تێکدا دهناسترێت و ده‌بینرێ. شێوه‌ی به‌سه‌ر چوونی کات به‌سه‌ربردن و به‌سه‌رهاته‌کان که له‌ماوه‌یه‌کی دورودرێژی مێژوویی دا به‌سه‌رشانی ئهومیللهتهدا ده‌چه‌سپێ ، که ده‌بێت به پێکهێنانی هه‌ندێ لهخووڕهوشت و هه‌ڵسوکه‌وتی میلله‌تێک، که هه‌موویان لهسهرجۆرایهتی و لێکچونینا ڕێکه‌وتوون و به‌بوونیان ڕازین و خۆش حاڵن.
ئه‌م ڕووداووههڵسوکهوتوو به‌سه‌رهاتانه له مۆسیقا‌و گۆرانی فۆلکۆری دا ڕوون تر‌و زه‌ق تر ده‌بینرێن تا له لایه‌نه‌کانی تری هونه‌ردا.
هه‌موو میلله‌تانی جیهان ناسراو یا نه‌ناسراو، سه‌ره‌تایی یان پێشکه‌وتوو، ڕۆژهه‌ڵاتی یان ڕۆژئاوایی هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای خۆی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه باسێکی زۆرفراوانه، به پێی توانا ده‌بێ ناوه‌ڕۆکی باسه‌که لهسهردرووست بوون و مانه‌وه و ڕۆڵی گۆرانی مۆسیقا و گۆرانی فۆلکلۆرییه وه ده‌ست پێ بکات، تا بزانین چی ده‌ورێکی هه‌یه له کارتێکردنهکادا. چوونکه گه‌ر سه‌یری مێژووی جۆرایه‌تی و چه‌رخ و ده‌ورانی گۆڕانه‌کان بکه‌ین. فه‌لسه‌فه‌و هونه‌رو ئه‌ده‌ب پێشکه‌وتنی زانیاری پێشه‌وای ههمووگۆڕانهکانی تری شارستانین. به‌جۆرێک ئه‌م گۆڕانانه کارده‌که‌نه سه‌ر ژیانی مرۆڤ که شێوه‌ی ژیان و هه‌ڵسوکه‌وت و بیرکردنه‌وه و شێوازی ژیانیش ده‌گۆڕن. به‌ڵام ئه‌م گۆڕانانه چه‌ندین هۆیان هه‌یه وه‌ک کارتێکردنی مێژوویی جیاواز، ڕووداوه ده‌ستکردو سروشتیه‌کان. گهرسهیرێکی ماوه‌یه‌کی کورتی مێژووی بکه‌ین: جیله‌کانی باوباپیرانمان چۆن ژیاون وجیاوازی شێوه‌ی ژیانیان له‌گه‌ڵ ژیانی ئێستامان دا چه‌ند جیاوازه؟ گۆڕان له شێوه‌ی ده‌سته‌ڵاتداران و ده‌وری ده‌سته‌ڵاتداره‌کان و کارتێکردنه ئاینی وڕامیاری و ئابوریه‌کان، دیکتاتۆریه‌ت و دیموکراسی، ئه‌مانه هه‌ندێ هۆی سه‌ره‌کین له به‌گووڕ کردن یا هێواش کردن له به‌رده‌م گۆڕانه‌کاندا.
لایه‌نێکی گۆڕانه‌کان که‌وتوه‌ته ده‌ست هونهرمهندوفهلسهفی و نووسه‌ره‌کان، بۆ نموونه: سێسیڵ شارپ Cecil Sharp هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری هونه‌ری ئینگلیزی ده‌ڵێت:
'زه‌لامێک چیرۆکێک ده‌گێڕێته‌وه بۆیه‌کێکی که، ئه‌گه‌ر زه‌لامی دووهه‌م به‌لایه‌وه په‌سه‌ند بوو ئه‌یگێڕێته‌وه بۆ زه‌لامی سێهه‌م، به‌ڵام له‌کاتی گێڕانه‌وه‌دا به پێی ویستی خۆیان بێت یاننا هه‌ندێ گۆڕانی تیا ڕووده‌دات، ئیتر گۆڕانه‌کان له‌وانه‌یه له ناوی شوێن، خه‌ڵک، یا ڕووداوی چاک یان خراپ، گۆڕانه‌کان ڕووده‌ده‌ن و کارده‌که‌نه سه‌ر شێوازه هوونهریهکان. هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه زۆر په‌سه‌ند نه‌بن له ناو میلله‌تێک یا کۆمه‌ڵێک دا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا خۆیان ده‌چه‌سپێنن وپه‌سه‌ند ده‌کرێن. ئه‌م جۆره گۆڕانانه هه‌رچه‌ند زۆر نه‌گۆڕن له شێوازه هونه‌ری و کهلتوریهکهی، به‌ڵام بێ گوومان ده‌بنه هۆی پاراستنی شناسنامه‌ی به‌رهه‌مه هوونهریهکان. ئه‌م جۆره گۆڕانی هێواش و له‌سه‌رخۆیه جۆرێکه له سروشتی مانه‌وه‌ی هونه‌ری فۆلکلۆری گۆرانی و مۆسیقا.
ئه‌م گۆڕانانه سێ جۆریان هه‌یه:
1. به‌رده‌وامی یه‌کێکه له هۆکانی روودانی گۆڕان، چونکه به‌رده‌وامی بێ گۆران ده وه‌ستێ و نامینێ.
2. هۆیه‌کی تر ئه‌وه‌یه، گۆڕانه‌کان جۆرێک تازه‌یه‌تی له هوونهرهکانا پێک ده‌هێنن ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی بابهتهفۆلکلۆریهکه وگه‌شه‌پێدانی.
3. هۆی سێهه‌م ئه‌وه‌یه که له هه‌ڵبژاردنی جۆرایه‌تی بهردهوامیهکهدایه که لهسهرمهرجی پاراستنی فۆلکلۆرو ترادیشنه.
به‌ڵام گۆڕانی په‌سه‌ندکراو له‌سه‌رئه‌نجامدا تاڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌که‌ونه ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌نده‌وه له کاری داهێنانی هونه‌ریدا. چونکه ئه‌گه‌ر شێوازی نوێی گوونجاویان نه‌بێت زۆر ناژین و جی یان نابێته‌وه‌و نامێنن.
هه‌رچه‌ند ئه‌میش مانه‌وه‌ی گۆڕانه‌کانی ته‌واو له‌ئه‌ستۆدا نییه، چونکه له ئه‌نجام دا هۆی سه‌ره‌کی مانه‌وه‌ی گۆڕانه‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵه‌وه و وه‌ک ئه‌وه وایه بکه‌وێته به‌رده‌ست هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاری دادگای ئاره‌زوو ویستی کۆمه‌ڵه‌وه.
نمونه‌یه‌ک بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه که یه‌که‌م هه‌نگاو بۆبڕیاردان گۆڕان له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری مۆسیقادایه، هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه ئه‌م گۆڕانانه له کات و زه‌مانێکی گوونجاودا نه‌بێت، وه‌ک کۆمپۆزه‌ری ئه‌ڵمانی باخ Bach له‌سه‌ره‌تاوه گۆڕانهکنی به‌لای خه‌ڵکه‌وه په‌سه‌ند نه‌بوو، په‌سه‌ندکردنیان مایه‌وه هه‌تا دوادوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست.
له‌گۆرانی و مۆسیقای فۆلکلۆری ئه‌وروپی دا، ئایین ده‌ستێکی باڵای هه‌بووله گۆڕانهکانا، نموونه‌ی ئه‌مه گۆرانیه‌کانی که‌نیسه‌ی ڕۆمانیه، به‌تایبه‌ت پاش دابه‌ش بوونی ئاینی گاوره‌کان بۆچه‌ند سێکتی جیاوازه‌وه وه‌ک: ئۆرپۆدۆکس، کاپۆلیک، پرۆتستانت و که‌نیسه‌ی ئینگلته‌را. ئه‌م جیابوونه‌وه و گۆڕانانه نه‌ک ته‌نها نه‌بوونه لاوازی و کزبوونی گه‌شه‌و گۆڕانی جۆراوجۆر به‌ڵکوو بوونه‌هۆی زۆرکردن و فراوان کردنی ڕاده‌ی گۆڕانه‌کان.
شه‌ڕی ئه‌هلی له ئینگلته‌را سه‌رئه‌نجامه‌کانی بوونه هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌راگرتن و که‌م بوونه‌وه‌ی ڕۆڵی ئاین له مۆسیقا‌و گۆرانی فۆلکلۆری دا، واته گه‌شه‌کردن و په‌ره‌پێدان به لایهنهفۆلکلۆریه ڕه‌سه‌نه‌کان که جیاوازن له بابه‌ته ئاینیه‌کان زیاترده‌بوو.
هۆی گۆڕانه‌کان لهسهرترادیشن و فۆلکلۆر نه‌ک ته‌نها لایه‌نی ئاینی به‌ڵکوو لایه‌نه ڕامیاری وئابووریهکانیش بوون، نموونه:شۆڕشی ڕۆشنبیری و پیشه‌سازی له ئه‌وروپادا که‌بوونه هۆی گه‌شه‌پێدانی چینایه‌تی. ئه‌وگۆڕانانه‌ی که له‌سه‌ده‌ی ههڤدهههمهوه ڕوویدالهئهروپا، وه‌ک له ئیتالیا‌و فهرهنساوئهڵمانیا.
ئه‌م گۆڕانانه له ڕاده‌ی بیرکردنه‌وه‌ی (فیکری)کۆمه‌ڵایه‌تیدا شێوازێکی تازه‌ی ده‌ربڕین (ته‌عبیری) له‌مۆسیقای ئه وروپی دا پێک هێنا. نموونه له نه‌شوونمای شارستانیه‌تی بارۆکدا Baroque له ئه‌وروپا له‌کاتی مۆنتیڤێردی Montiverdi ، ڕۆسسیRossi و کاریسسیمی Charissimi ئیتر هه‌رجۆره گۆڕانێک له ڕاده‌ی کۆمڵایه‌تی دا له‌گه‌ڵ پێش که‌وتنی هونه‌ری مۆسیقادا پێکه‌وه ڕوویان ده‌دا.
گۆرانی ومۆسیقای فۆلکلۆری ئه‌وروپی وه‌ک چاکترین شناسنامه‌ی ژیاوی مۆسیقای ڕۆژئاوایه، له‌گه‌ڵ خۆ‌یا مێژووی ژیان وهونه‌ری بیروڕای کۆمه‌ڵایه‌تی وڕامیاری ده‌گوێزێته‌وه له جیلێکه‌وه بۆ جیلێکی تر، له‌سه‌رده‌مێکی مێژوویی یه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر. ئه‌م هێشتنه‌وه‌و پاراستن و گۆاستنهوانه که‌وتوونه‌ته سه‌رشانی هونه‌رمه‌ندان. ئه‌م جموجووڵ وبه‌رده‌وامی ومانه‌وه‌یه بووه‌ته‌هۆی فراوان بوون و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ترادیشن وفۆلکلۆری ئه‌وروپی.
له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه، مۆسیقازان و مۆسیقا نووس (کۆمپۆزه‌ر) ی ڕووسی سترانیڤسکی Stranivsky ئه‌ڵێت: 'شۆنبێرگ Schonbergنموونه‌یه‌که له گۆڕانی به‌رده‌وام له نووسینی مۆسیقادا. شۆنبێرگێ ئه‌ڵمانی خۆی ده‌ناسێت وه‌ک پێویستیه‌کی مێژوویی، که‌خۆی به بێ ده‌سته‌ڵات و بێ توانا له‌ڕووی ئه‌م گۆڕانه مێژوویی یانه‌دا ده‌بینێت. نووسه‌رێکی وا که دوچاری چاره‌نووسی خۆی بووه لهسهرتهوژمی ڕووباری گۆڕانا به‌ره‌ولایه‌ک ده‌ی با که‌خۆی ده‌سته‌ڵاتی وه‌ستانی نی یه‌و ده‌ڕوات.
سترانیڤسکی به‌مۆسیقاو کۆمبۆزهرێکی ته‌قلیدی ده‌ناسرێت که حه‌زی به پاراستنی شێواز‌و نه‌ریتی فۆلکلۆری بنه‌ڕه‌تی (ئه‌ێڵی) یه وه‌ک خۆی باسی ده‌کات: 'هونه‌رمه‌ند که‌لتورێک به‌سه‌رخۆی وکاری هونه‌ریا ده‌سه‌پێنێ و به‌جێ هێنانی ئه‌م کاره له توانای هونه‌رمه‌ندایه لهسهپاندنیا به‌سه‌ر خه‌ڵکانی تردا، ئه ئاوا ترادیشن دروست ده‌بێت.
زمان ته‌نها ڕێگه‌یه‌کی پێناساندنی ترادیشن وکه‌لتووری میللی یه. لهتهرجومهکردنی گۆرانیه‌کدا، زمان شێوازوفۆرمی خۆی به‌هۆی وون بوونی دهنگهمۆسیقیهکانهوه له پرۆسێسی گۆڕانا ده‌دۆڕێنێ، هۆی ئه‌م وونبوونه ئه‌وه‌یه کهههرزمانێ شێوازی تایبه‌تی خۆی له دهنگهکاناههیه: له‌نه‌رمی وڕه‌قی وبه‌رزی و نزمی ده‌نگه‌کاندا، نموونه بۆ ئه‌مه له زمانی ئیتالی وفه‌ره‌نسی که جۆرهنهرمیهکی ده‌نگی مێ Feminine تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، له‌کاتی وه‌رگێڕانا بۆ زمانێکی تر مۆسیقانووس پێویستی به دانانی ڕێگه‌یه‌کی نوێ یه بۆجێ کردنه‌وه‌ی ئاوازی گۆرانیه‌که له‌نێوان ترادیشن و که‌لتوری زمانی میلله‌تی دوهه‌م دا که‌له‌وانه‌یه ده‌نگی نێر زاڵتر بێت.
له‌زمانی چیکی و هه‌نگاری دا سیلهبس (ده‌سته‌ی ووشه‌کان) له ووتنی ووشه‌یه‌کدا له به‌شی یکه‌می ووتنی وشه‌یه‌کدا زیاتر دان ده‌نرێ به ووتنی وشه‌که‌دا تا له به‌شی دووهه‌م دا. ئه‌مه ده‌بێت به‌هۆی دروست بوونی گیروگرفت له‌نووسینی ئاوازی ئه ومیلۆدیانهی که به‌ده‌نگی به‌رزupbeat ده‌ست پێ ده‌که‌ن. گوێگر‌و هونه‌رمه‌ندانی شاره‌زا و ئاشنا به‌م جۆره جیاوازی و گیروگرفتانه به ئاسانی ده‌زانن و لێ یان تێ ده‌گه‌ن.
سترانڤسکی ئه‌ڵێت: 'هیچ به‌رهه‌مێکی که‌لتووری نیه که‌به‌توندی به‌سترابێته‌وه به سنووری فۆلکلۆری و ترادیشنی میلله‌تێکه‌وه بۆ هه‌میشه، هۆی ئهمهئازادی بیرکردنه‌وه‌و ده‌ڕبڕینه (ته‌عبیرکردنه)، که بووه‌ته هۆی نه‌مانی یا نه‌بوونی کۆسپێک له‌م بواره‌دا.
هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک ئازادی هێنان وکه‌ڵک لێوه‌رگرتنی فۆرم و شێوازی مۆسیقای جیاوازی هه‌یه، ئه‌م ئاڵوگۆرکردنی به‌رهه‌می هوونهریانه له هه‌موو جیهاندا هه‌یه، هه‌روه‌ک ئاڵوگۆڕکردن و گه‌ڕان به‌شوێن بابه‌تی تازه‌دا له‌بازاڕێکی جیهانی که‌لتوریدا.
ئه‌م جۆره جمووجوڵ و چالاکیه هونه‌ریانه بووه‌ته‌هۆی فراوان بوون ودهوڵهمهندکردنی ده‌ستی داهێنان نه‌ک ته‌نها له‌مۆسیقادا به‌ڵکو له زۆرجۆر له بهرههمههوونهریهکانی تریشدا.
به‌ڵام گوومان له‌وه‌دا نی یه که‌به‌رهه‌می هونه‌ری و که‌لتوری فۆلکلۆری وه‌ک شناسنامه‌ی میلله‌ته‌که‌یه‌تی. نموونه‌مان بۆ ئه‌مه گۆرانی کلاسیک و گۆرانی لادێ یه. گرنگی ڕۆڵی ئه‌م هوونه‌ره مۆسیقیانه له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر زمانیش نه‌مێنێ یا بگۆڕێت ڕواڵه‌ته ترادیشن وکهلتورییهکان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه له هونه‌ری مۆسیقادا له جیلێکه‌وه بۆجیلێکی تر‌و نافه‌وتێن. نموونه بۆ ئه‌مه نه‌مانی زمانی لاتین و ساکسۆنی کۆنه، زمانی گه‌یلیکی سکۆتلاندو ئایرلاند و وه‌یڵز له‌وڵاته یه‌کگرتوی به‌ریتانیا. ئه‌م مانه‌وه‌یه که‌وتووه‌ته سه‌رشانی هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ر وه‌ک ته‌ڵای ئاڵتوونی گران به‌ها فۆلکلۆرو ترادیشنیان ده‌پارێزن.
لێره‌دا حه‌زده‌که‌م سه‌یرێکی ده‌وری هونه‌ری مۆسیقاوگۆرانی فۆلکلۆر له کوردوستان دا به‌پێی توانابکه‌ین: ئه‌وه ڕوون و ئاشکرایه که میلله‌ته‌کامان ژێرده‌ستی ڕژێمی دیکاتاتۆری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی داگیرکه‌رانی کوردوستان که ڕژێمه‌کانی جه‌نگه‌ڵی بۆ چه‌ندین سه‌ده هه‌موو هه‌وڵێکیان داوه بۆ شاردنهوهولهناوبردنی سه‌رچاوه که‌لتورو مێژوویی یه‌کانی کورد.
بۆ نموونه تۆرکه‌کان هه‌رله سه‌رده‌می هاتنیانه‌وه لهمهنغۆلیاوه بۆ ناوچه‌که دووسه‌د ساڵ پێش هاتنی ئیسلام هه‌تا ئێستاش ڕژێمهفاشیهکانیان نایانه‌وێت له شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا که‌ڵک وه‌رگرن و تا ئێستاش سیاسه‌تی ڕهگهزپهرسیتی جیاوازخوازی به‌کارده‌هێنن له‌گه‌ڵ کوردا.
له هه‌مان کاتدا فارسه‌کان له‌وکاته‌وه دواییان هێنا به ئیمپراتۆری میدیه‌کان ئیتر ده‌ستیانکرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌تا یۆنان.
به هه‌ردوولاوه(تورک و فارس) نه‌یانتوانی که‌لتورو ترادیشنی میلله‌تی کورد له‌ناوبه‌رن، ئه‌مه له لایه‌که‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه، عه‌ره‌ب که ئاینی ئیسلامیانکردن به چه‌کێکی داگیرکردن و بڵاوبوونه‌وه‌یان به هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وبه‌شێکی ئه‌فریقاو ئه‌وروپا و ووڵاته‌کانی ئاسیای ڕووسیاو هه‌تا به‌شێکی خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش ڕۆشتن.
هه‌وڵیان دا له‌گۆڕینی کهلتوروزمان و ترادیشنی میلله‌تان ، له ماوه‌ی دووسه‌د بۆ چوارسه‌د ساڵ، بۆ نموونه: سوریا‌و، لوبنان وئه‌رده‌ن و میسر‌و وڵاته‌کانی سه‌روی ئه‌فریقا که‌عه‌ره‌ب نه‌بوون و زۆربه‌ی میللهتاکانیان کلدانی و ئارامی و یۆنانی وبهربه ر بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئاینیانا زمانیان گۆڕا بۆ عه‌ره‌بی، که زمان نه‌ما ترادیشن و کهلتوریشیان تاڕاده‌یه‌ک لاوازده‌بێت، بۆنموونه عه‌ره‌به‌کانی سه‌رووی ئه‌فریقا کهزرۆبهیان به‌ربه‌رن ئێستاش که‌لتورو ترادشنیان ماوه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدانیان زۆرکه‌متره له‌وه‌ی گهرسهربهخۆبونایه له‌باره‌ی که‌لتوریه‌وه، له‌به ر ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کان که‌به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه درێغیان نه‌کردوه له‌داپڵۆسینی هه‌ر چالاکیه‌کی گهشهپێدانیکیلتوری میلله‌ته ڕه‌سه‌نه‌کان و که‌مایه‌تیه‌کان له ووڵاته‌کانیاندا.
به‌ڵام کورد، ده‌بێ شانازی بکه‌ین به پاراستنی که‌لتورو ترادیشن و شێوه‌ی ژیانی کورده‌واریمان، شێوازی ژیانمان له شاخه‌کان له زه‌مانی گوتیه‌کان وزه‌رده‌شت زامواو میدیه‌کانه‌وه هه‌تا ئێستا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. بۆنموونه: جۆری جل وبه‌رگ خواردن ڕێکه‌وتن و ژیانمان له‌گه‌ڵ سروشتی ناوچه‌کانمان هه‌روه‌ک پێنج هه‌زارساڵ لهمهوپێش ماوه ته‌وه. کورد نه‌ک ته‌نها له یاده ئاینی و نیشتمانیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانا گۆرانی ومۆسیقای که‌لتوریان به‌کارهێناوه، به‌ڵکوله ڕووداوه هه‌ره ناخۆش و دڵ تهزێنهکانیشا به‌هه‌مان شێوه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه له گۆرانی و مۆسیقای فۆلکلۆری و که‌لتوری، بۆنموونه، حه‌یرانی قه‌ڵای دهمدهم، که به گۆرانی حه‌یران و ته‌پڵ و هه‌ڵپه‌ڕکێ و ده‌هۆڵ و زڕنا چوون بۆ به‌ره‌نگاری ئیمپراتۆری عوسمانی و سه‌فه‌وی، هه‌روه‌ها ته‌پڵ لێ دانی دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان و له ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز که‌نه‌ک ته‌نها فێستیڤاڵی میللی وجه‌ژنی ته‌واوبوونی وه‌رزی سه‌رمایه به‌ڵکو حهوتهمین جه‌ژنه له جهژنهئاینیهکانی زه‌رده‌شتی.
له مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی‌دا: ناوچه‌کوردیه‌کان که له سنووری ناوچه کانی تورک و فارس و عه‌ره‌ب دان کارتێکردنی که‌لتوری ئه ومیللهتانه به‌سه‌ریانه‌وه به‌ئاسنی ده‌بینرێت، وه‌ک ناوچه‌کانی ده‌شتی گه‌رمایان، خانه‌قین، توزخورماتو، که‌رکوک، له باشوور، کرماشان و عیلام و وورمی له‌ڕۆژهه‌ڵات، ناوچه‌ی مه‌ره‌ش و ناوچه‌کانی نێزیک شاری ئه‌ده‌نه له باکوور و قامشلی ناوچه‌کانی نێزیک شاری حه‌ڵه‌ب له ڕۆژئاوا. هه‌تا ئه‌م کارتێکردنانه له ووتووێژوو قسهکردنیانا ده‌بیسترێت که‌چه‌ندین ووشه‌ی ئه وزمانانه به‌کارده‌هێنن له ووتووێژا. به‌تایبه‌ت له باکور، کورد به‌کارهێنانی زمانی کوردی لێ قه‌ده‌غه‌کراوه و هه‌وڵ دراوه به‌زۆر میلله‌تێک بکه‌ن به تورک، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لهههردهرفهتێکدا که بۆیان هه‌ڵکه‌وت درێغیان نه‌کرد له ڕاپه‌ڕین و ژیانه‌وه‌ی زمان و که‌لتوریان، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م هه‌موو داپلۆسینه گۆرانی حه‌یران گۆرانی هه‌رماوه وه‌ک یه‌کێک له ڕواله‌ته فۆلکلۆری و که‌لتوریه‌کانی کوردی باکور.
ئه و ناوچانه‌ی که دوورن لهکارتێکردنی بێگانه‌وه، وه‌ک ناوچه‌ی شارزوورو هه‌ورامان، ده‌شتی پشدهروسنهو سهقزوبانهو سه‌رده‌شت ناوچه‌کانی بادینان زمان و که‌لتورو مۆسیقای فۆلکلۆریان زۆر ڕه‌سه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندترن. هه‌رچه‌ند پهلامارهدڕندهکانی ڕژێمی سه‌ددام و ڕژێمه فاشیه‌کانی توورک و ئاخونه‌کانی ئێران که هه‌زاره‌ها دێهاتی کوردیان خاپورکرد بێگوومان کاریانکردووهته سه‌رهه‌مو لایهنهکهلتوری و هوونهریهکان، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یان توانیوه بیان مرێنن.
له ساڵه‌کانی په‌نجاکان له‌زه‌مانی ڕژێمی پاشایه‌تی عێراق که جه‌ژنی نه‌ورۆز قه‌ده‌غه‌بوو، جه‌ژنه‌که‌یان ناونابوو جه‌ژنی دارودره‌خت که له‌جیاتی سروودی نهورۆزو ئه یڕهقیب سرودی جه‌ژنی دارودره‌خت ده‌وترا به‌م شێوه‌یه:
جه‌ژنی دار‌و دره‌خته کۆتایی ڕۆژی سه‌خته، نه‌مام بنێژه وه‌خته نه‌مام بنێژه وه‌خته.
من بیچێنم یاخو تۆ وه‌کو یه‌ک ده‌بێ دره‌و، کات‌و ڕۆژی په‌یمانه، ڕاپه‌ڕه ههستهبڕۆ.
ئیتر لهئاههنگهکانا زیاتر گۆرانی عه‌ره‌بی ده‌وترا له کوردی، هه‌ندێ جار گۆرانیه‌کانی عه‌بدول حه‌لیم حافز‌و فه‌رید ئه‌تره‌ش و سه‌باح ده‌بیسترا زۆر زیاتر له مۆسیقای کوردی و فۆلکلۆری کوردی. هه‌رچه‌ند ئه‌م قه‌ده‌غه‌کردنه‌ش نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی ته‌واو دابنێ له ڕێگای مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی دا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕوخانی ڕژێمی مه‌لیکی سه‌عودی له‌عێراق وهدهستپێکردنی شۆڕشی ئه‌یلول، وورده وورده ئازادی به گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتنی گۆرانی فۆلکلۆری و مۆسیقای کوردی په‌ره‌ی سه‌ند چه‌سپێندرا به‌سه‌ر ڕژێمه‌کانی دوای ڕوخانی ڕژێمی مه‌لیکی.
وه‌ک تێبینی تایبه‌تی جۆم:
له ساڵه‌کانی شه‌سته‌کان و حه‌فتاکانا: له‌ناوچه‌ی شاره‌زوورو هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌ورامان که ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌ری فۆلکلۆری کوردی به ئاسانی ده‌بینرا له سامانی گۆرانی و مۆسیقای جیاوازی ناوچه‌که‌دا، وه‌ک له شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه، ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی که ده‌که‌وێته ڕۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه‌وه گۆرانی و شێوازی مۆسیقای جیاواز بوو له هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه، هه‌تا دێهاته‌کانی بناری شنروێ وه‌ک عه‌بابیلێ، جه‌لیله، عه‌نه‌ب و ده‌ڵه‌مه‌ڕ هه‌موو له ناوچه‌کانی شاره‌زوورو ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی و هه‌ڵه‌بجه که‌مێک جیاوازتر بوون. هه‌تا مۆسیقای ده‌نگه‌کانیان له شێوازی قسهکردنیانا جیاوازبوون له‌یه‌کتر. بۆ خه‌ڵکێک که به‌شوێن ئه‌م جیاوزیانهدا بگه‌ڕایه، به‌ئاسانی جیاوازیه‌کانی ده‌بیست یا ده‌بینی. ئه‌م هه‌مه‌جۆری و بوونی جیاوازیانه نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌نجینه‌ی که‌لتوری و فۆلکلۆری میلله‌ته
بۆنموونه زۆربه‌ی گۆرانیهفۆلکلۆریهکانی ناوچه‌ی هه‌ورامان جیاوازبوون له گۆرانیه‌کانی ده‌شتی شاره‌زوور، ئه‌مه جیاوازی شێوازی ژیانیانی نیشان ده‌دا، چوونکه جۆری کارکردن له ده‌شت به‌گوڕتره له کارکردن له ناوچه سه‌خته شاخاویهکانا.
له‌ساڵه‌کانی نێوان 1970- 1974 به‌هۆی په‌یمانی 11ی ئازاره‌وه گۆڕانێکی زۆرگهشهدار و به‌گووڕ له مۆسیقا‌و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دا ڕووی ده‌دا، که تا ئێستاش کارتێکردنیان زۆر به زه‌قی دیاره. پێشه‌وای ئه‌م گۆڕانانه تیپه‌کانی مۆسیقای سلێمانی و، هه‌ولێر و دهۆک وباواجی کۆیه بوون تا وای لێهات تیپه کووردیه‌کان چه‌ندین جار یه‌که‌میان ده‌هێنا له کێ به‌ركی مۆسیقی یه کانی عێراق دا. بۆنموونه تیپی مۆسیقای دانیشگای سلێمانی شێوازی مۆسیقا‌و ئامێری مۆسیقای ڕۆژئاوایی به‌کارده‌هێنا له تۆرمارکهردنی مۆسیقاوگۆرانی فۆلکلۆری کوردی دا، ئه مه له‌خۆی دا ده‌بووه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی هونه‌ره کهلتوریهکه. تیپی مۆسقای سلێمانی و هه‌لێر و دهۆک هه‌ندێ میلۆدی و ئاوازی گۆرانی بێگانه‌یان به‌کارده‌هێنا، ئه‌مه ش ده‌بووه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هونه‌ری مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی. به‌ڵام ئه‌وه به‌لای منه‌وه سه‌رنج ڕاکێش بوو، تیپی مۆسیقای کۆیه، نه‌ک ته‌نها مۆسیقای فۆلکلۆری به‌ڵکو مۆسیقا‌و گۆرانی منداڵانییشی گه‌شه‌پێ ده‌دا.
له‌کوردوستانی ئێران،پێش ڕژێمی ئایه‌تووڵڵاکان گۆرانیه‌کانی ڕادیۆوی کرماشان کهکارتێکردنێکی زۆری مۆسیقای فارسیان له‌سه‌ربوو، هه‌تا زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده مۆسیقایه‌کان فارس بوون، نه‌ک ته‌نها گۆرانی و مۆسیقا‌و فۆلکلۆری کوردیان نه‌گۆڕی به‌ڵکوو دهوڵهماندیان کرد. نمونه بۆ ئه‌م باسه گۆرانیه‌کانی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی، حه‌سه‌نزیره‌ک، فه‌تانه‌ی وه‌لیدی وشههابی وچه‌ندینی تر. به‌ڕاستی ئه‌وه ئاشکرایه که گۆرانیه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک وه‌ک باخی ئه‌ڵمانی(که جێگای دیاره له ناو هونه‌ری مۆسیقای ئه‌ڵمانی دا) خۆی شۆرشێک بوو له مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی دا، گه ر کورد نه‌بوایه ئێستا په‌یکه‌رو قوتابخانه‌ی مۆسیقای تایبه‌ت و مۆزه‌خانه‌ی خۆی ده‌بوو له شاره‌گه‌وره‌کانی وڵاته‌که‌یدا.
مامۆستا عه‌لی مه‌ردان وقهتارو ئه‌ڵڵاوه‌یسی که دڵی مۆسیقای فۆلکلۆری ناوچه‌ی گه‌رمیانه. له‌ناوچه‌ی بادینان، مامۆستا حه‌سه‌ن جه‌زراوی، له ده‌شتی هه‌ولێرو ئاوازی حه‌یرانی مامۆستا ڕه‌سوڵ بێزارگهردی، مامۆستا تایه‌رتۆفیق. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه به‌شداری ئافره‌ت زۆرزۆرکهمه،نه‌ک ته‌نها له بواری گۆرانی فۆلکلۆری دا به‌ڵکو له زۆر لایه‌نه هونه‌ریه‌کانی تریشدا. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش ئاینه که جێگای ئافره‌ت ناکاته‌وه‌و مافی ته‌واوی خۆیان پێ نادات له نێو میلله‌تدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌زانی و که‌ل له‌ڕه‌قی هه‌ندێ له پێشه‌وا ئاینی یهکانمانهوه نه‌ک ئاینه‌که خۆی.
له‌کۆتایی ئه‌م باسه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی فۆلکلۆری له پێشه‌وای پاراستنی شناسنامه‌ی میللهتاندایه، هه‌رچه‌ند رژێمی داگیرکه‌رو چهوسێنهروڕهگهزپهرست و کارتێکردنه ئاینی و ڕامیاریه‌کان هه‌ر به‌رهه‌ڵستیه‌ک له‌ڕێگای پاراستنی شناسنامه‌ی فۆلکلۆرو که‌لتوری میلله‌تاندا دروستکه‌ن، ناتوانن گۆڕان و گه‌شه‌پێدان بووه‌ستێنن.
نموونه‌مان بۆ ئه‌مه که‌لتوری به‌ربه‌ر له سه‌روی ئه‌فریقا، که‌لتوری ئه‌نگلۆ ساکسونی، که‌مایه‌تیه‌کانی ووڵاته‌کانی یه‌کگرتووی به‌ریتانیا که سکۆتلاندی وئایرلهندی و وه‌یڵزه،میلله‌تی باسک له ئه‌سپانیا و، له هه‌مویان ئاشکراترمۆسیقاو گۆرانی فۆلکلۆری کوردی که له هه‌موو ووڵاتانی که‌ی جیهان کۆنترو ڕه‌سه‌نتره، چونکه، کوردوستان، که له سه‌رووی میزۆپۆتامیایه و کۆنتره له ڕه‌سه‌نیدا له شارستانیه‌تی یۆنانی که شان به‌شانی شارستانی بابلیه‌کان و میسری کۆنه، به‌ڵام بێ گوومان پێویستیمان به کارکردنی زۆر زۆر هه‌یه بۆ پشکنین وگه‌شه‌پێدان و گه‌ڕان به‌شوێن سه‌رچاوه مێژوویی کاندا بۆ په‌ره‌پێدان به هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای فۆلکۆری و شانۆگه‌ری مۆسیقا‌و، هونه‌ری سه‌ماو، به‌شداری ئافره‌تان وگه‌شه پێدان به مۆسیقا‌و گۆرانی منداڵان بۆ مه‌به‌ستی پاراستن ونرخاندنی گه‌نجینه‌ی ده‌وله‌مه‌ندی به‌رهه‌می هونه‌ری مۆسیقا‌و مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی.
هیوادارم له داهاتودا هه‌ندێ له هه‌نه‌رمه‌ندانی کارامه‌و زانا له‌م بوارانه‌دا له ههوڵدانابن بۆ چه‌سپاندنی ڕاستیه‌کانی ئه‌م باسه ولهم جۆره بابه‌تانه بنوسن.
بۆ ئه‌م نووسراوه که‌ڵکم وه‌رگرتوه له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه:
1. Traditon of Western Music by Gerald Abraham, London
Stainer and Bell 1976 p.22
2. Traditon Anxiety and the Musical Scene
The Baroque Opera by Henry Parcel p. 107-110
3. The Polyphony to Homophony by Henry Parcel
p. 130-138
4. Tradition of Western Music, "The Dynamic Synthesis"
by Gerald Abraham, London, Stainer and Bell 1976
p.23-24
5. Tradition Anxiety and the Musical scene Henry Parcel.
London, Macmilan 1985 p. 66-67
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست