ڕیچارد واگنه‌ر
Thursday, 01/08/2013, 12:00
ڕیچارد واگنه‌ر1813-1883 Richard Wagner
واگنه‌ر وئازادی به‌رهه‌می هونه‌ری له گۆمه‌ڵگای شارستانیدا
هورنهرمهندی ئه‌ڵمانی ناسراو به نوسه‌ری موسیقاو شانۆگه‌ری و ئۆپراو چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری، ناسراوه به نوسه‌ری درێژترین ئۆپرا که ماوه‌که‌ی 18 کات ژمێره، واگنه‌ر ناسراوه به شه‌خسیه‌تی / کاره‌کته‌ری بێ شه‌رم و ڕه‌گه‌زپه‌رست و خۆپه‌رست و که‌ل له ڕه‌ق، به‌لام بیتهۆڤن وکارههونهریهکانی زۆر به‌لاوه به‌رز و مه‌زن بوو، هه‌رچه‌ند توانای زۆرکه‌م بوو له به‌کارهێنانی هیچ ئامارێکی مۆسیقادا. کوڕی پیاوێکی پۆلیس لێکۆڵینه‌وه له شاری لایپزیکی ئه‌ڵمانیا، خۆی ته‌مه‌نی شه‌ش مانگ بوو که باوکی مرد و دایکی شویکردهوه به هونه‌رمه‌ندێک به‌ناوی' له‌دویگ گهیهر' که له ئه‌نجامدا بوو به بایۆگرهفهر 'نوسهرلهسهر ژیانی واگنه‌ر' زۆربه‌ی تا‌لێنتی زانیاری هونه‌ری سه‌ربه‌خۆیی خۆی فێرکرد و له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا ویستی ببێ به نوسه‌ری موسیقی زۆر سه‌رسام بوو به‌به‌رهه‌می مسیقی بیتهۆڤن به‌تایبه‌ر سیمفۆنی ژماره 9 له ساڵی 1836 دا ژنی هێنا که ئکتهرێک بوو به‌ناوی مینا پلانه‌ر، له ساڵی 1840 دا توانای هونه‌ری به‌رزی ناسرا و نوسینی مۆسیقی ناوبانگی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ناسیندا بوو. ماوه‌یه‌ک توشی قه‌رزاریه‌کی زۆر ده‌بێ و خه‌ریکه ئیفلاس بکا، چاکترین نوسینی ئۆپرای به‌ناوی' ڕینگ سایکل و تریستان ئوند ئایسۆلد' توانای هونه‌ری به‌رده‌وام له گه‌شه‌دا بوو له‌گه‌ڵ ناوبانگی، چه‌ندین به‌رهه‌می نوسینی مۆسقی ناسراوی له جیهانا هه‌یه که به‌رده‌وام وتوێژو لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی و ده‌وری خۆی له سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و 'ئه‌نتی سمایت' دژ به جوله‌که، و لایه‌نگیری سیاسه‌تی نازی ئه‌ڵمانی ده‌ناسرێ. له ساڵی 1850 دا له نوسینێکدا له‌دژ جوله‌که که دژایه‌ی ده‌سه‌لاتی جوله‌که‌ی ده‌کرد له هونه‌ردا و ده‌یووت: ' هونه‌ر ده‌بێ پاک بکرێته‌وه له ده‌سه‌لاتی جوله‌که' و ناسرا به دژایه‌تی میله‌تی جوله‌که. هه‌رچه‌ند ماوه‌ی ژیانی به نزیکه‌ی 50ساڵ پێش نازیه‌کانی ڕژێمی هیتله‌ر بوو، به‌لام نازیه‌کان زۆر ڕێزی به‌رهه‌مه‌کانیان ده گرت نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر به‌رزی توانیای هونه‌ری، به‌ڵکو له‌به‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ئه‌نتی سهمایتی دژ به جوله‌که، هه‌تا له یه‌کێک له ئۆپراکانیا که له‌م دواییه‌دا به دژایه‌تی میلله‌تی جوله‌که‌و کۆمه‌کی سیاسه‌تی نازیه‌کان ناسرا خه‌ڵکێکی زۆر له به‌شداران ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و هۆڵی ئاهه‌نگه‌که‌یان به‌جێ هێشت، هه‌رچه‌ند چه‌ندین له هونه‌رمه‌ندانی به‌شدارانی ئۆپراکه به‌رگری له بێ مه‌به‌ستی و بێ تاوانی ئه‌م به‌رهه‌مه هونهریهیان ده‌ربڕی چونکه به‌هیچ جۆرێک ناوی جوله‌که‌ی تیا نه‌بوو. له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی میدیا‌و ڕژنامهو گۆڤاره‌کانا باس باسی واگنهرو لایه‌نی سیاسی و کاره‌کته‌ری سیاسی دژ به جولهک کرا، منیش له ڕێکه‌وتێکدا له‌به‌رواری 31/7 /2013 دا ڕێکه‌وتی به‌رنامه‌یه‌کی لێداوان له ڕادیوی بی بی سی 4 ی له‌نده‌ن له‌سه‌ر کاره‌کته‌ری سیاسی واگنهرو ده‌وری به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانی ده‌کرا له لایه‌ن چه‌ندین له نوسه‌ران و ڕه‌خنه نوسی ناسراوی به‌ریتانی و ئهمیرکی و خه‌ڵکی ئاینی جوله‌که‌و مه‌سیحی وه‌ک ئه‌م که‌سایه‌تیانه: مایکل بێرکی ڕۆژنامه‌نوسی ناسراوی بی بی و سی و ناسراو به به‌رنامه‌ی جه‌نگه‌ڵی ڕوشت، خانمی کلیه‌ر فۆکس ناسراو به نوسه‌رو سه‌رۆکی ئینستیتوتی ئایدایا / ئه فکار له به‌ریتانیا، جایهل فره‌یزه‌ر وه‌ک قه‌شه‌یه‌ک و ڕۆژنامه‌نوس، مایک پۆرتێللو وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی پێشوو، چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی تر.
به بۆچوونی قه‌شه‌ی جوله‌که، هه‌رچه‌ند بێگومان بوو له ڕاده‌ی به‌رزی هونه‌ری واگنه‌ر ، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه واگنه‌ر وه‌ک هونه‌ر مه‌ندێک و ناسراو به هه‌ڵوێستی کۆمه‌کی نازیه‌کان ده‌بوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵ بدرێ گوێ نه‌گرین له به‌رهه‌مه‌کانی و خه‌ڵکی نه‌چن بۆ ئۆپراکانی، چونکه زۆر له که‌سوکاری خه‌ڵکانی جوله‌که له کامپه‌ینی هۆڵۆکۆست / کامپه‌ینی ئه‌نفالی جوله‌که‌کان هێشتا له ژیانا ماون و ده‌بێ ڕێزی تازێباری ئه‌و خه‌ڵکانه بگرین. به‌لام هه‌ندێک له بهشداریکهرانی ئه‌م لێدوانه ده‌یانووت، به‌رهه‌می هه‌رکارێکی هونه‌ری له کاتێکدا ده‌که‌وێته به‌رده‌م خوێنه‌ران و بینه‌رانه‌وه ئیتر کۆمه‌ڵگای میلله‌تان ده‌بن به خاوه‌نی و که‌س بۆی نیه قهدهغهیانکا. میلله‌ت ئازاده له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر به‌هه‌مێک بۆ بینین و گوێ لێگرتن و خوێندنه‌وه، هونه‌ر ئه‌گه‌ر داموده‌زگای ده‌سه‌لاتدار تێکه‌ڵاوی سیاسهتیکا هه‌ڵه‌یه، هه‌ر وه‌ک هه‌ندێ لایه‌نگرانی بایکۆتکردنی ئه‌م بهرههیاندهکرد، به‌لام هیچ که‌س له‌م که‌سایه‌تیه ناسراوانه باسی هیچ جۆره توندڕه‌وی دروستکردنی دژایه‌تیان نه‌ده‌کرد، هه‌رچه‌ند نموونه‌ی وه‌ک ستالین باسکرا که ویستویه‌تی هونه‌ر و به‌رهه‌می هونه‌ری به‌کار بێنێ بۆ پیا هه‌ڵدان و ڕێزگرتن له سیاسه‌تی داپلۆسینی، بۆ جوانکردن و شیرینکردنی ڕواڵه‌تی داموده‌زگای، له‌م هه‌وڵانه‌ی ستالین دا مه‌ترسی بێ ڕهوشتکردنی هونه‌رمه‌ند وبێ ڕهوشتکردن له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می هونه‌ریدا ده‌کرا، به‌لام کامپه‌ینی بایکۆتی به‌رهه‌می هونه‌ری واگنه‌ر کۆمه‌کی ده‌کرا به‌هۆی به‌رهه‌مێکی نوسینی دژ به جولهککان له ساڵی 1850 دا. به‌لام ئه‌م بۆچوونه ته‌نها له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی ئاینی که‌نیسه‌ی جوله‌که‌کانه‌وه ده‌کرێ، و به‌لام به‌ره‌نگاری ودژایه‌تی بۆ به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه ئه‌وه‌بوو، به پێی یاسای شارستانی و مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م، که‌س نابێ به زۆری هیچ یاسای کۆمه‌ڵگاو داموده‌زگایه‌کی داپلۆسێنه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی و ڕێگای هیچ جۆرێک له به‌رهه‌می هونه‌ری بگرێ، به‌ڵکو خه‌ڵک خۆیان وبه بۆچوونی خه‌لکان خۆیان به نوسین له‌سه‌ر هه‌ر به‌رهه‌مێکی هونه‌ری ده‌توانن هه‌ڵسه‌نگاندنیان ڕابگه‌یه‌نن به شێوازی شارستانی دژایه‌تی هونه‌ری نه‌ک به‌هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسین، و به‌زۆری هه‌رجۆرێک له سه‌پاندنی ویستی سیاسی وتوندڕه‌وی خێڵکیهتی یا ئاینی خۆیان به‌سه‌ر هیچ که‌س و لایه‌ن و کۆمه‌ڵگایه‌کدا ویستی خۆیان بسه‌پێنن، هونه‌ری سیاسی خاوه‌ن به‌رهه‌م هه‌رچه‌ند به‌رهه‌مه‌که شایسته‌ی بلاوبوونه‌وه بن یاننا، به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له چاکی یا خراپی کاریگه‌ریدا ده‌بێته دۆکومێنتی شایه‌تێک له سه‌ر خاوه‌ن به‌رهه‌م و وه‌ک به‌ڵگه‌ی هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ند خۆی ده‌بێ بمێێنێ، نه‌ک سوتاندان و خنکاندن و سوتاندنی هیچ به‌رهه‌مێکی هونه‌ری، چونکه ئه‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی تاوانبار و ڕژێمی دیکتاتۆر خه‌ڵکانی جهنگهڵین. بۆنموونه تۆڵستۆی وه‌ک یه‌کێک له چاکترین ڕۆمان نوسی جیهانی و ڕووسی ، که خۆی بۆرژواو خاوه‌ن سامان و زه‌وی چه‌ندین کۆیله‌ی خزمه‌تکار و کرێکار، به‌لام به‌رهه‌مه هونهریکهانی هه‌میشه له خزمه‌ت چینی هه‌ژارو کۆیله‌و کرێکاو چه‌وساوه‌دا بوون، هه‌تا پێش هاتنی سه‌رده‌می به‌لشه‌ڤی و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، به‌لام به‌رهه‌می به‌رزی وه‌ک ' ئانه کارانینا وشه‌ڕ و ئاشتی' له ڕاده‌ی به‌رزی هونه‌ریدان و ده‌وریان دیاره له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا، نوسه‌ری ناسراوی وه‌ک ماکسیم گۆرکی که بۆ کۆمه‌کی ڕژێمی کۆمۆنیستی ده‌نوسی، به‌لام ڕاده‌ی به‌رزی هونه‌ری له بهرههمهکانیا ئاشکران و جێی ڕێزی به‌رزی هونه‌ریان له میژوودا هه‌یه.
به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانی واگنه‌ر خۆیان له خۆیانا ئه‌وه‌نده به‌رزو بێ هاوتان، خۆیان شایه‌تی به‌رزی و بێ لایه‌نین به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌رمه‌ندانی بێ لایه‌ن و زانیار، ڕژێمی نازیه‌کان خۆیان هه‌رچه‌ند ده‌ستیان ده‌گرت به‌سه‌ر هه‌ر به‌رهه‌مێکی هونه‌ریدا که له دژیان بوون، هه‌رگیز ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان نه‌ده‌سوتان و نه‌خنکان، به‌لام له‌به‌ر ده‌وری دژایه‌تی سیاسه‌تیان ده‌یانشاردنه‌وه و له‌ناویان نه‌ده‌بردن و ڕێزیان لێده‌گرتن. ستالین بۆ نوسینی یه‌ک شیعر له دژی ستالین شاعیره‌که‌ی له ناوبرد به‌ناوی ماندڵستام که ناردیان بۆ به‌ندیخانه‌ی کاری سه‌خت له سایبیریا و گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌موو هه‌ڵسوکه‌تی دژایه‌تی کاری هونه‌ری به‌وشێوازی داپلۆسین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌نێوبردن جیاوازی نیه له گه‌ل هه‌ڵسوکه‌وتی ستالین له ده‌سدرێژی مافی شارستانی مرۆفدا، کۆمه‌ڵگای هونه ری بێ هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌بێ ئازادبن له بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێکی هونه‌ریدا. کاری هونه‌ری خۆی وه‌ک لاسایی کردنه‌وه‌ی سروشته ئه‌گه‌ر چاک بێ یا خراپ، هونه‌ر ئاوێنه‌ی سروشتی ژیانه، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان به ئازادی خواز و دیموکرات بزانین ده‌بێ مافی ئازادی ڕا ده‌ربڕین و دیموکراسی هه‌موو چینه‌کانی میلله‌ت ڕێز لێبگرین. ڕێزی زێڕ لای زێرنگهره نه‌ک لای بێ ئاگا و نه‌زان و توند رهو و ده‌مارگیر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست