به‌رده‌وامی فراوانبوونی ده‌سته‌لاتی سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌ی موسل و فورات (بەشی ١٦)
Friday, 16/12/2011, 12:00
له‌پاش به‌ڕێکه‌وتنی سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و ناوچه‌ی خێلات و له‌پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی مایا فاریقین که‌وته ژێرده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی، نامه هات له لای الفازله‌وه که ده‌یووت: له ناوچه‌ی خێڵاته‌وه خه‌لک هاتوون سکالا له فه‌رمانڕه‌وای خانمی شا ئه‌رمان ده‌که‌ن، که دوای مردنی مێرده‌که‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌که‌ی گرتووه‌ته‌ده‌ست، ده‌یانووت که خه‌لکی ناوچه‌که بێزارن له ئه‌رکی باجدان و خراپه‌کاری کاربه‌ده‌ستانی، له‌به‌رئه‌وه خه‌لکه‌که فه‌رمانڕه‌واو هه‌موو جه‌نگاوه‌رانیان ده‌رکردوه و داوایان له سه‌لاحه‌دین ده‌کرد که بێن و فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌که بگرنه ده‌ست.
له‌ناوه‌ڕۆکی داواکانیانا باسی دڵ فراوانی و عه‌داله‌تی سه‌لاحه‌دین یان ده‌کرد و ده‌یانووت نامانه‌وێ بێبه‌ش بین له یاسا‌و عه‌داله‌تی ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لاحه‌دین. له‌شکری سه‌لاحه‌دین به‌سه‌رۆکایه‌تی نهسیرالدین موحه‌مه‌دی ئامۆزای و کوکوبوری تورک به‌ڕێوه بوون وکه گه‌شتنه نزیک قه‌لاکه فه‌رمانڕه‌وای به‌ناوی مجدالدین ابن الرشیق تکای لێکردن که چاوه‌ڕێ بن و مه‌یه‌نه شاره‌که‌وه چوونکه خه‌ڵکه‌که بێ ئاگان له هاتنیان. له ناوشاره‌که‌دا پیاوێکی تر به‌ناوی باکتیمۆر فه‌رمانڕه‌وا بوو که له‌ساڵی 1183 دا لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین بوو و کچی الپاهلهوان خێزانی بوو له کاتی بوون به‌لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین ژنه‌که‌ی ناردهوهلهگهڵ پاره‌ی ماره‌یی که پێی درابوو.
پاش ئه‌م ڕووداوانه سه‌لاحه‌دین گه‌ڕایه‌وه بۆ نزیک موسل و وه‌رزی پایز بوو بهرهوزستان، که سه‌لاحه‌دین گه‌شته‌وه موسل و ده‌رگای شاری موسل و ده‌رگای قه‌ڵای داخرا فه‌رمانڕه‌وای موسل به‌رده‌وام خه‌لکی ده‌نارد و هه‌وڵیده‌دا بۆ وتوێژلهگهڵ سه‌لاحه‌دین دا بۆ ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتنێک که به‌زۆری شه‌ڕکردن نه‌چنه ناو موسله‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه سه‌لاحدین وازی هێنا له گه‌مارۆدانی شاره‌که.
زاهیری کوڕی سه‌لاحه‌دین باسی ڕۆشتنی سه‌لاحه‌دین لهموسلهوه بۆ ناوچه‌ی کفر زه مار ده‌کا له‌نامه‌یه‌کدا بۆ ئه فزهلی برای ئه‌ڵێت:
'سه‌لاحه‌دین هه‌ندێ پیاوی نارد بۆ سه‌رۆکاری کاروباری اربیل له‌گه‌ل ناردنی له‌شکرێک'
له ڕاستیا ئه‌مه هه‌وڵێک بوو که ده‌یوویست اربیل له ده‌سته‌ڵاتداری موسل جیابکاته‌وه هه‌ردوو ناوچه‌ی نێوان زابی بچووک و زابی گه‌وره که له‌نێوانیاندا که ده‌شتی اربیل و شاره‌زوورو ده‌شتی گه‌رمیان بوو، (نه‌خشه‌ی 8) به‌م کاره ناوچه‌که جیا بووه‌وه له ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وی موسل، ئاوا سه‌لاحه‌دین توانی له ڕۆژهه‌لاتی ڕووباری دیجله‌وه ههمووسهروی میزۆپتامیا بکهوێتهژێردهستهڵاتیهوه.
له‌هه‌مانکاتدا االفازل سکرتێری ئه‌یوبیه‌کان له میسر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: که فه‌رمانڕه‌وای موسل به‌رده‌وام داوای ڕێککه‌وتن له سه‌لاحه‌دین ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌یوبیه‌کان ده‌یانووت: بۆ ڕازی بوون له‌سه‌رهه‌ر ڕێککه‌وتنێک ده‌که‌وێته سه‌ر ڕاستگۆیی فه‌رمانڕه‌وای موسل. سه‌لاحه‌دین له‌م ماوه‌دا ده‌یویست که له‌ناوچه‌ی نسیبین و حه‌ران که ووڵاتی باوکوومامی بوو بمێنێته‌وه له وه‌رزی زستاندا. هه‌روه‌ها له نامهکانیانا باسی ئه‌وه‌یانده‌کرد که خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه به‌رده‌وام پێخۆشحاڵن به هاتنی ده‌سته‌لاتی سه‌لاحه‌دین بۆ ناوچه‌که.
به‌رده‌وام موسلیهکان هه‌وڵیانده‌دا که له گه‌ل سه‌لاحه‌دین ڕێکه‌ون و پهیمانیاندهدا به لابردنی ناوی په‌هله‌وانی فه‌رمانڕه‌وای تورکی ناوچه که له ووتاری نوێژی هه‌ینی دا و دانانی ناوی سه‌لاحه‌دین له‌جێی، وپهیمانیاندا به چه‌سپاندنی یاسا‌و چاککردنی وه‌زعی خه‌ڵکی ناوچه‌که.
له‌هه‌ندێ نامه‌دا له‌نێوان کوڕه‌کانی سه‌لاحه‌دیندا باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که کێشه‌ی موسل وادیاره زۆری کاتی گرتوون و هه‌ندێ له له‌شکری سه‌لاحه‌دین خه‌ریکه بێ زاردهبن وچاکوایه ڕێکه‌وتنێک ئیمزا کرێ. له‌هه‌مانکاتدا دۆژمنایه‌تی و شه‌ڕ له نێوان توورک و کوردا له سه‌روخواری ناوچه‌که‌دا هه‌تا ناوچه‌ی دیاربه کری گرتوه ته‌وه و بوبوو به کێشه‌یه‌کی تر بۆ سه‌لاحه‌دین. به‌لام هێشتا ڕێککه‌وتن ڕووینه‌دا و سه‌لاحه‌دین ئێستا ناوچه‌ی مایا فریقین لهژێردهستهڵاتیا بوو له مانگی دوانزه‌دا هێشتا له ناوچه‌که‌دا مایه‌وه ومانگی ڕه‌مه‌زان بوو سه‌رگه‌رمی به‌جێ هێنانی پێویستیه ئاینیه‌کان بوو.
له‌به‌رواری 3/12 دا ئه‌میرێکی کورد به‌ناوی ابن القووام ده‌کوژرێ له شاری ئامه‌د به‌هۆی پلانی ئورتوقێدی تورکه‌کانه‌وه و له هه‌مان ڕۆژدا سه‌لاحه‌دین نه‌خۆش ده‌که‌وێ و تای لێدێ.
عماد ا‌لدین و ئه‌میره‌کانی سه‌لاحه‌دین هه‌وڵیان ده‌دا که نه‌خۆشی سه‌لاحه‌دین باس نه‌که‌ن و بیشارنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین به‌چاکی ده‌زانی که ڕێکه‌وتنێک له گه‌ل موسل ئه‌نجامدا، شمس ا‌لدین ابن الکافی فه‌رمانڕه‌وای سنجاری بانگکرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که تورکێکی زه‌نجی بوو، ئه‌م پیاوه له ڕێکه وتنی خۆبه‌ده‌ستدانی حه‌له‌بدا به‌شداری کرد، سه‌لاحه‌دین پیاوێکی کوردی به‌ناوی قازی فه‌راش له‌گه‌ڵدا نارد. سه‌لاحه‌دین چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یانی نه‌کرد و له ڕۆژی کریستمه‌سی ئه‌ومانگه‌دا ناوچه‌ی کفر زماری به‌جێ هێشت به‌ره‌و نه‌سیبین و که‌مێک له‌وێ مایه‌وه و ئینجا به‌ره‌و حه‌رران به‌ڕێکه‌وت. هه‌رچه‌ند نه‌خۆش بوو به‌ڵام نه‌یده‌ویست له عاره‌بانه‌ی نه‌خۆشدا به‌ڕێکه‌وێ و خۆی گرت به‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌یه‌وه به‌ره‌وناوچه‌ی حه‌رران.
عمادالدین له‌نامه‌یه‌کدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی نارد بۆ ئه‌فزه‌ل له دیمه‌شق له به‌رواری 21/12 و له شه‌شی مانگی یه‌کی سالی 1186دا نامه ده گاته ده‌ست ئه‌فزه‌لی کوڕی سه‌لاحه‌دین و هه‌واڵی نه‌خۆشی سه‌رۆکی پێده‌گا. له‌وه‌ڵامی نامه‌دا بۆ عماد ا‌لدین ئه‌فزه‌ل زۆر حه‌ز ناکا باسی نه‌خۆشی باوکی بکاو ده‌ڵێت:
' هیوادارم له نامه‌ی داهاتوودا هه‌واڵی خۆشیم بۆ بنێری له‌باره‌ی سه‌رکه وتنی لهشکرهکانمانهوه، هه‌ستی بیستن له‌جێی بینین ئاسان نیه، چوونکه ناکرێ پشوودان و خه‌وتن له‌مه‌راقدا له سه‌رجێگای وه‌ک خه‌ڵووز' مه‌به‌ستی غه‌م و مه‌راقی بۆ نه‌خۆش که‌وتنی سه‌رۆکی باوکی.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که هه‌موو هه‌وڵێ بدرێ بۆ ڕزگارکردن و یارمه‌تیدانی خێزانی ئه‌میری قه‌وام که له ئامه‌د کوژرابوو. له‌باره‌ی کێشه‌ی نێوان کورد‌و تورکومانه‌کان ده‌یوت: من خۆم نه‌متوانیوه بێم له به‌رمه‌ترسی ڕێگا و ئه وکێشهیه و باری خراپی ته‌ندروستیم، باسی سه‌ختی سه‌رمای زستان و به‌فرو ڕه‌شه‌بای ساردی دیمه‌شقی ده‌کرد که ئه‌وه‌نده سارده پیاو ناوێرێ له‌به‌رسه‌رما ده‌مووچاوی ده‌رخا.
له‌نامه‌یه‌کی تردا عمادالدین بۆ سیف ا‌لدین عادل ده‌نووسێ و ده‌ڵێت: که نه‌خۆشی سه‌لاحه‌دین تای کوارتان بووه و هه‌ر سێ چوارڕۆژ جارێک به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌ست پێ ده‌کا، که هه‌تا ئێستا نۆ جار ئه‌م تایه‌ی لێ هاتوه. ئه‌م تا ڵێ هاتنه توانای له‌شی وا لاوزکردبوو له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاردا که نه‌یده‌توانی به‌سه‌رپشتی ئه‌سپه‌وه خۆیبگرێ و خواردنی ته‌واو بخواو به ئاسایی بخه‌وێ. له نامه‌یه‌کی تردا که ده‌گاته ده‌ست ئه‌فزه‌ل هه‌واڵی چاکبوونه‌وه‌ی ته‌واوی پێده‌گا که وا هه‌موو نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌ی وا خه‌ریکه نامێنێ و ته‌ندروستی بهرهوچاکبوونهوه ده‌ڕوا. به‌ڵام وادیاربوو ئه‌م هه‌والانه ڕاست نه‌بوون و به‌په‌له ناردیان بۆ دکتۆره‌کانی، له دیمه‌شقه‌وه دکتۆر میتران و دکتۆرێکی تر به ناوی ره‌زای رههبی به‌په‌له نێردران بۆ لای سه‌لاحه‌دین. فه‌رمانڕه‌واو کاربه‌ده‌ستانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب و ناوچه‌کانی تر ئاگاداربوون، ئه‌م هه‌واڵانه بوبوونه جێگای غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبیه‌کان و فه‌رمانبه‌رانی..
عمادالدین که‌خۆی یه‌کێک له‌نزیکترین که‌س بوو که ئاگای له وه‌زعی سه‌لاحه‌دین بوو، وه‌ک باس ده‌کا وده‌ڵێت: ' هه‌رکه تاو ئێش و ئازاری زیاد ده‌بوو، باوه‌ڕی زیاتر ده‌بوو به بهرهکهتو به‌خشنده‌یی خودا' ئه‌فزه‌لی کوڕی له به‌رواری 26/1 دا نامه‌ی نارد له دیمه‌شقه‌وه ده‌یووت: دڵمان له ترسا به‌په‌له لێ ده‌دا و چه‌ندین جۆر باس و لێدوان له‌سه‌رزمانی خه‌ڵکه، هه‌رچه‌ند دکتۆر به دوای دکتۆردا به‌ڕێوه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی سه‌ردارمان، و خه‌لک ده‌ترسن بۆژیانی پارێزه‌ری ووڵاتی ئیسلام، هه‌روه‌ها غه‌می بوو که بوونی سه‌لاحه‌دین له حه‌رران جێی مه‌ترسی په‌لاماردانی تورکومانه‌کانه واچاکتربوو بگهیهنرایه شاری حه‌له‌ب و ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لاحه‌دین و هه‌تا له ڕێگا ی هاتووچۆشدا مه‌ترسی چه‌ته‌گه‌ری تورکومانه‌کان هه‌بوو. به‌ڵام ته‌ندروستی سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌نده ئاڵۆز بوو که به‌رگه‌ی زه‌حمه‌تی ڕێکردنی وا دووری نه‌ده‌کرد. ده‌نگووباسی نه‌خۆشی سه‌رۆک وابڵاوبووبوهوه که ترس هه‌بوو فرانکه‌کان/خاچه‌کان پهلاماربدهن وه‌ک فازل ئاگادارکرا که سه‌رکرده‌یه‌کیان به‌ناوی بهیمۆند ڕۆشت بۆلای ڕایمۆندی ته‌رابلسی بۆ ووتوێژ.
هه‌رله‌م ماوه‌یه‌ی نه‌خۆشی سه‌لاحه‌دین دا، عسمه‌ت ا‌لدین خانم که ژنی خۆشه‌ویستی سه‌لاحه‌دین بوو نه‌خۆش ده‌که‌وێ و له شه‌وی 27/1 داکوچی دوایی ده‌کا، ئه‌م هه‌واڵه ناده‌ن به سه‌لاحه‌دین بۆماوه‌یه‌کی زۆرههتا پاش ڕزگاربوون و چاک بوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشیه‌که‌ی.
عمادالدین خۆی چاودێری هه‌موو نامه‌کان و ئه‌وکه‌سانه‌ی له ده‌وروپشتی سه‌لاحه‌دین بوون و نه‌ی ده‌هێشت که‌س باسی مردنی خێزانه‌که‌ی بکا. وه‌ک عماد ا‌لدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: هه‌موو ڕۆژو شه‌وێک سه‌لاحه‌دین داوای قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز ده‌کا و نامهدهنووسێ بۆ عیسمه‌ت خانمی خێزانی و ڕۆژێک نه‌بوو که نامه‌ی بۆ نه‌نووسێ. هه‌ردوو دکتۆره‌کانی به‌رده‌وام له هه‌وڵدانا بوون بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌ی، له به‌رواری 11/2 دا ته‌ندروستی سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و چاک بوون ده‌ڕۆی ڕۆژ له دوای ڕۆژ چاکتر ده‌بوو. وه‌ک له نامه‌یه‌کی ئه‌فزه‌ل باسی ده‌کرد وده‌یووت: له 11/2 دا خۆشترین هه‌واڵمان پێ گه‌شت و ئه‌م هه‌واڵه گه‌شته کاربه‌ده‌ستانی میسر و قه‌ره‌قوش و له‌وێوه هه‌مان هه‌واڵیان نارد بۆ سوریا و باسی چاک بوونی ته‌ندروستی سه‌رۆک ده‌کرا، وه‌ک له نامه‌یه‌کدا که به‌ده‌ستی سه‌لاحه‌دین خۆی نوسرابوو له به‌رواری 12/2 دا و ده‌یووت: 'له‌وه‌ی ده‌کرد که هه‌موو پیاو خراپان له وپه‌ڕی ههولدانیانا بێ سه‌رئه‌نجام بوو، به‌ره‌که‌ت و به‌خشیشی خودا له ئاسمانه‌وه ڕژا به‌سه‌رمانا، سووپاس بۆ خودای مه‌زن'
الفازل نووسخه‌ی ئه‌م نامه‌ی ناردی بۆ تقی ا‌لدین و فه‌رمانره‌واکانی تری ناوچه‌کان، و ووتی بێ گوومان هه‌موو دۆستانمان به‌گه‌شتنی ئه‌م هه‌واڵه خۆش حال ده‌بن.
الفازل باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که له‌م کاته دژواره‌دا هیچ کێشه‌و گێره‌شێوێنی ڕووینه‌دا و کارووبار لهژێردهستهڵاتماندا و ئه‌من و ئاسایش به‌رده‌وام بوو. به‌لام له به‌رواری 18/2 دا جارێکی تر هه‌واڵی تێکچوونی ته‌ندروستی سه‌لاحه‌دین گه‌شت که ئه‌وه‌نده ناڕه‌حه ته که ناتوانێ به‌بێ ئازار هه‌ستێ و دکتۆره‌کان هیواداریان لێ بڕیوه‌و ده‌نگووباس بلاوبووه‌ته‌وه و تورکومانه‌کان خه‌ریکن سه‌رڕێگاکان ده‌گرن، له‌م ماوه‌دا سیف ا‌لدین عادلی برای له حه‌له‌به‌وه ده‌گاته لای سه‌لاحه‌دین له ناڕه‌حه‌تترین ڕۆژی ناساغی دا، به بینینی عادل ته‌ندروستی سه‌لاحه‌دین ده‌گۆڕێ و به‌ره‌و چاک بوونه‌وه، کوڕی دوهه‌می عوسمان ده‌گاته لای و وه‌ک عمادالدین ده‌ڵێ به‌گه‌شتنی سیف ا‌لدین عادل و عوسمان چیتر ترس نه‌ما، دووکوڕی منداڵی له گه‌ل دایکیان گه‌شتن له دیمه‌شقه‌وه که‌ناویان توورانشای بچووک و مالیک شا بوون.
له‌م ماوه‌دا که سه‌لاحه‌دین زۆرنه‌خۆش بوو، ناسرالدین موحه‌مه‌دی ئامۆزای که له‌لای بوو گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و حومس و له‌وێ له 3/3 دا به نه‌خۆشیه‌کی کووتوپر که له ترووکانی چاو بهگووڕتردهبێ ده‌مرێ، ده‌نگوو باس هه‌بوو که له‌وانه‌یه به‌ژه‌هر
دهرمانخوارکرابێ و چوونکه له‌و وابوو که سه‌لاحه‌دین ده‌مرێ و ده‌یویست جێی بگرێته‌وه، ئه‌م ئامۆزایه‌ی سه‌لاحه‌دین خوشکێکی سه‌لاحه‌دین خێزانی بوو، ده‌نگوو باس وابوو که ناسیرالدین موحه‌مه‌د له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا پاره‌یه‌کی زۆری دابوو به ئه‌میرو فه‌رمانبه‌ران ودوای خواردنه‌وه‌ی شه‌راب له حه‌له‌ب تووشی ئه‌م نه‌خۆشی یه ده‌بێ و کوتوپڕدهمرێ.
له بهرخۆشی هه‌واڵی چاکبوونه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین هه‌والی تازێباری مردنی کوتوپڕی ئامۆزاکه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک پشتگوێ ده‌خرا، نرخی میراتی ناسیرالدین له ماڵوسامان نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن دینار بو به پێی یاسای ئیسلامی دابه‌شکرا به‌سه‌ر خێزان و مندالهکانیا.
له‌کاتی نه‌خۆشی سه‌لاحه‌دین دا په‌یمانی ڕێکه‌وتنی نێوان فه‌رمانڕه‌وای موسل و سه‌لاحه‌دین ئیمزاکراو، له به‌نده‌کانی په‌یمانه‌که‌دا ده یووت: که عزالدین فرمانڕه‌وای موسل ئاماده‌یه به خۆی و له‌شکریه‌وه بێت بۆ ۆ یارمه‌تیدانی سه‌لاحه‌دین له ههرکامپهینێکدا دژ به خاچه‌کان، ناوی پاهلهوان که فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی موسل بوو لابه‌ن له ووتاری ڕۆژی هه‌ینی دا‌و له‌جێی ناوی سه‌لاحه‌دین دانێن، په‌یوه‌ندی له گه‌ل خاچه‌کان و عه‌جه‌م ببڕن و یاسا ویه‌کسانی بچه‌سپێنن له ناوچه‌که‌دا و واز له ناوچه‌کانی جه‌زیره‌و اربیل بێنن بۆ ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لاحه‌دین، وهه‌روه‌ها وازیان هێنا له ناوچه‌کانی عانه‌و حه‌دیسه‌و تکریت و زاب..
الفازل باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که فرانکه‌کان ئێستاش په‌یوه‌ندن به په‌یمانی شهڕوهستانهوهو په‌یمانه‌که‌یان نه‌شکاندووه. له‌باره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌وه نامه‌یه‌کیان نارد بۆ فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن که برایه‌کی تری سه‌لاحدین به‌ناوی توختوکین که سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ موسلدا ڕێککه‌وتووه هه‌موو مه‌رجه‌کانی سه‌لاحه‌دینیان قبوڵ کردووه.
ئه‌م ڕێککه‌وتنه له گه‌ڵ موسلدا که کاتی زۆری که‌مپه‌ینه‌کانی گرتبوو، ده‌ستی به‌تاڵ کرد بۆ ڕوکردنه کامپه‌ینی دژایه‌تی ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کان له ناوچه‌کانی نێوان میسر وسوریا وشام و لوبناندا، چونکه ئه‌م ڕێکه وتنه دژایه‌تی نێو موسوڵمانه‌کانی نه‌هێشت و کامپه‌ینی دژ مه‌سیحیه‌کانی به‌هێزده‌کرد. ڕێکه‌وتنی موسل دژایه‌تی سه‌رکرده توورکه‌کانی وه‌ک: قلیج ئه‌رسه‌لان و عزالدین مه‌سعود و عمادالدین زه‌نجی وشا ئه‌رمان و پاهلهوانی نه‌هێشت که له‌سه‌ره‌تاوه سه‌لاحه‌دین به دۆژمنی ئیسلامی دانابوون.
له کاتی دوژمنایه‌تی توورکه سه‌لجوقی و زهنجیهکاندا سه‌لاحه‌دین ته‌نها ده‌یتوانی له دژ مه‌سیحیه‌کانی ناوچه‌کانی نێوان ووڵاتی سوریا و میسر بجه‌نگێ که به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی په‌یوه‌ندی نێوانی ئه‌م دوو ووڵاته‌یان ده‌کرد. هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته‌ڵاتی توورکه‌کان هه‌میشه په‌یوه‌ندی ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لاحه‌دینی ده‌خسته مه‌ترسیه‌وه له گه‌ل هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌و ناوچه‌کانی رۆژهه‌لاتی فورات وه‌کو ته‌کریت وبهلهدو حه‌دیسه‌و عانه‌و شاره‌زوورو اربیل. چوونکه هاتووچۆ هه‌میشه له‌مه‌ترسیدا بوو له‌به‌ر چه‌ته‌گه‌ری تورکومانه‌کان له ناوچه‌که‌دا. دوژمنایه‌تی به‌رده‌وامی نێوان تورکوکورد هه‌میشه مه‌ترسیه‌کی به‌رده‌وام بوو، سه‌لاحه‌دین وه‌ک کوردێک و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی و زۆربه‌ی سه‌رداره نزیکه‌کانی فه‌رمان ڕه‌وای ناوچه‌کان که کورد بوون هه‌ڕه‌شه‌و حه‌سوودی تورکومانه‌کانی به‌رده‌وام ده‌کردو به‌م ڕێکه‌وتنه ئه‌م دژایه‌تی یانه تا ڕاده‌یه‌کی باش نه‌مان.
له‌پاش ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ موسل له ساڵی 1186 دا سه‌رکرده‌ی تورکمانی ناوچه‌ی هه‌مه‌دان به‌ناوی په‌هله‌وان به نه‌خۆشیه‌ک ده‌مرێ و ئه‌مه ده‌بێ به فرسه‌تێک بۆ به‌هێزبوونی ده‌سته‌ڵاتی سه‌له‌حه‌دین له ناوچه‌که‌دا و یه‌ک لابوونه‌وه‌ی کێشه‌ی موسل وناوچه‌کانی تری باکورو باشووری کوردوستان.
مه‌ترسی هێرشی ئهرمهنیهکانوو بێزه‌نتیه‌کانی له‌سه‌رناوچه‌که لاوازکرد و سه‌لاحه‌دین ترسی نه‌ما و ئیتر ڕوی کرده ئاماده‌کردنی هێزه‌کانی دژ به خاچه‌کان و ڕزگارکردنی قودس.
له‌ساڵی 1186دا که سه‌لاحه‌دین ناوچه‌ی حه‌رران/جه‌زیره‌ی به‌جێ هێشت به‌ره‌و حه‌له‌ب وله‌وێ عادلی برای پێشوازی لێکرد و پیکه‌وه چوون به‌ره‌وناوچه‌ی خواره‌وه‌ی حه‌له‌ب، چوارڕۆژ دوای گه‌شتنیان له‌شاری حما کوڕی باختیمۆر به‌ناوی مانکوروس پێشوازی لێ کردن که وه‌کیلی تقی ا‌لدین بوو له‌وێ و پاش ئه‌وه به‌ره‌و دیمه‌شق ڕۆشتن و گه‌شتنه دیمه‌شق له به‌رواری 23 /5/1186 دا و خه‌ڵکی دیمه‌شق به خۆشحالیه‌وه هاتن به‌ره‌وپیری سه‌لاحه‌دینه‌وه و ئه‌مه یه‌که‌م هاتنی بوو بۆ دیمه‌شق پاش نه‌خۆشیه‌که‌ی که نزیکه‌ی ساڵیک بوو دیمه‌شقی به‌جێ هێشتبوو.
سه‌رده‌می خۆئاماده‌کردنی سه‌لاحه‌دین بۆ کامپه‌ینی دژ خاچه‌کان به‌شی ئاینده : به‌شی 17
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست