جوانی له مۆسیقادا
Wednesday, 30/11/2011, 12:00
وه‌ک هه‌وڵدانێک به پێی توانا و حه‌ز و ئاره‌زوو، تێگه‌شتن و حه‌زکردن له زۆر بواری زانیاری‌دا پێوێسته بۆ مرۆڤی له بۆ فێربوون له زۆر لایه‌نه‌کانی هونهروی و ئه‌ده‌بی و ته‌کنۆلۆجی و فه‌لسه‌فی و له هه‌ر زانیاریهکدا. ڕۆشنبیری به‌وه ده‌ڵێن که مرۆڤ له هه‌وڵدانا بی بۆ فێربوون و خۆ زانا کردن له زۆر بواری ژیانا، ڕۆشنبیر ئه‌وه نی یه ته‌نها له بوارێک‌دا شناسنامه‌ی دانیشگا، ماسته‌ر یا دکتۆرا وه‌ده‌ست بێنی، وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و جۆره پێناسانه کارێکی تایبه‌ت بوونه له بوارێکی زانیاری‌دا له‌باره‌ی بابه‌تێکه‌وه و به هۆی ئه‌وه‌وه جێی خۆکردنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی کارکردن و ژیانێکی مسوگهرتر له کارکردن‌دا و له‌وانه‌یه به‌لای هه‌ندێکی تره‌وه وه‌ک بادجێکی /نیشانه‌یه‌کی خۆ ناساندن وخۆ ده‌رخستن که توانای زانیاری و مامۆستایی هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵانی به‌تواناو خوێنده‌وارو بهدهستهڵاتدارا.
هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زم له زۆر لایه‌نی هونه‌ری ئه‌ده‌بی و لایه‌نی وه‌رزشی و زانیاری ههمهجۆر و حه‌زم له خوێندنهوهوبهردهوام فێربوونه‌و هه‌میشه حه‌ز ده‌که‌م قوتابی بم. له‌منداڵی دا له گه‌ل هه‌ندێ له برادارنم زۆرجار ده‌چووین بۆ ده‌شت و ده‌ری ده‌وری هه‌ڵه‌بجه و له هاوینا بۆ چه‌می گولان له هه‌ڵه‌بجه به ده‌فێک و که‌مانچه‌یه‌ک و شمشاڵ و ته‌پڵ، من گۆرانیم ده‌ووت و براده‌ران هه‌رکه‌س به پێی توانای خۆی به ئاماری مۆسیقایان ده‌ستمان ده‌کرد به مۆسیقا لێدان و گۆرانی ووتن و چه‌ندین جار له گه‌رمه‌ی گۆرانی ووتن و زه‌وقدا یه‌کێک له مه‌لاو فه‌قێ یه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌مان لێ په‌یدا ده‌بوو بهڤڕهی که‌واو سهڵتهکهیهوه ده هات به‌بێ داواکردنی ڕوخسه‌ت خۆیده‌کرد به ناومانا و دا ده‌نیشت، ئیتر به‌هاتنی زه‌لامێکی وا وه‌زعمان لێ تێک ده‌چوو، دهیهێناینهوه سه‌رسفر. خۆ ئێمه دانیشتنه‌که‌مان هیچ په‌یوه‌ندی نه‌بوو به ڕابواردن و خواردنه‌وه زۆربه‌مان یه‌کی سه‌د فلس زیاتر له گیرفانمانا نه‌بوو و بیرمان له شتی دژ ئاین و هه‌راسانکردنی ژیانی که‌سی ترنهدهکردهوه. ئیتر به‌وجۆره زۆرجار نیمچه سه‌یرانمان دروست ده‌کرد وه‌ک سه‌یرانێکی بچوک خواردن و چاو قسه‌ی خۆش گۆرانی ووتن ڕۆژمان به‌سه‌ر ده برد.
من خۆم زۆر حه‌زم ده‌کرد له فێربوونی که‌مانچه، به‌لام قوتابخانه‌و زانیاری و خه‌ڵکی دڵ فراوانی نه‌بوون که یارمه‌تیم بدا و فێرم کا، به‌لام ئه‌مه نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی وازبێنم له حه‌زو ئاره‌زووی هونه‌ری خۆم جار جار گۆرانی ووتن. هه‌رچه‌ند که‌مانچه‌یه‌کم هه‌بوو، زۆر جار خۆم به بێ ڕێنمایی که‌س ده‌ستم ده‌کرد به زیقه زیق و ماڵه‌وه‌و دراوسێکان ئیزعاج کردن، به‌لام به‌داخه‌وه نه‌گه‌شتمه ئه‌و ئاواته‌و ئێستا یه‌ک تۆز شمشاڵ لێ ده‌ده‌م و هه‌ندێ جار لیرکی گۆرانی ده‌نووسم. هه‌روه‌ها که‌مێک شیعر به کوردی و به ئینگلیزی، به‌لای منه‌وه ژیان به بێ هونه‌ر ووشکه‌و بێ تامه، هه‌نێ جار که ده‌گه‌مه لای خوشکه‌زاو برزاکانم له کوردوستان و به‌تایبه‌ت له چوونه ده‌ره‌وه‌ماندا ئیتر من گۆرانی بێژ و هونه‌رمه‌ندی سه‌ره‌کیم له ناویانا.
سورێنی کوڕم ئێستا موسیقارێکی که‌مانچه‌ی زۆر چاکه وجارجار گه‌ر تاقه‌تی لێبێ هه‌ندێ مۆسیقای کلاسیکم بۆ لێ ده‌دا، سکۆری/ نۆته‌ی مۆسیقا ده‌خوێنێته و کاتی به‌تاڵی ڕۆژانه‌ی دوای خوێندن وقوتابخانه‌ی به‌کار هێناوه بۆ چه‌ند ساڵێک و ئێستا ئه‌و به‌و ئاواته‌ی من گه‌شتووه جار جار هه‌ندی مۆسیقا کلاسیکی تشایکۆڤسکی، ڕهحمانهنۆف و بیتهۆڤن و هه‌ر چی یه‌ک گه‌ر نوسراوه‌که‌ی لابێ، منیش خۆشی ژیانم له خۆشی و زیره‌کی ئه‌و دووکوڕهما سورێن و زه‌رده‌شت دا ده‌بینم.
له چه‌ند ساڵێکی خوێندنما له خوێندنی دانیشگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هونه‌ردا ساڵێک مۆدڵی خوێندنی لێکۆڵینه‌وه‌ی موسیقام خوێند و زۆر حه‌زم لێی بوو هه‌ندێ نووسین له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکی مۆسیقیم نوسی و هه‌ندێکی بڵاووبوهوه له ڕۆژنامه‌ی په‌یام دا له له‌نده‌ن، له‌باره‌ی ژیانی نوسه‌ران وهونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپاوه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کم خوێنده‌وه.
ئه‌م نوسراوه‌م یه‌کێکه له‌وانه: جوانی له میۆسیقادا
مه‌به‌ستی کاری هونه‌ری نیشاندانی توانای نوسین و لێکدانه‌وه‌و بینین و چێژکردنی به‌رهه‌می هونه‌ریه، وه‌ک شیعر، مۆسیقا، وێنه‌کێش، په‌یکه‌رتاش وهونه‌ری سه‌ماکردن و هونه‌ری خانوبه‌ره که له توانه‌وه‌و تێکه‌ڵبوونی گیانیدا له گه‌ل بابهتهکانیا هونه‌رمه‌ند له‌وانه‌یه به چه‌ند جۆرێ خه‌وو خه‌یاڵدا بژین و تێپه‌ڕن تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامی وه ده‌ست هێنانی به‌رهه‌می هونه‌ری و چنینی به‌رهه‌می ناسکی گوڵی بێ وێنه‌ی هونه‌ریان، ئه‌و جۆره تێکه‌ڵبوون و تووش بوونه کارتێکردنی تریان له سه‌ره وه‌ک دروست بوونی توانای هونه‌ری له کارتێکردنی جۆری ژایان 'سفیری' ژیانی جیاوازدا، وه‌ک: ڕه‌گه‌ز، چینایه‌تی، ئاین /باوه‌ڕ، ڕامیاری، ئابووری، ناوه‌ندی جوگرافی، هۆکاری دڵ ته‌نگی وبه‌زه‌یی و جیهانی خۆش گوزه‌رانی و خۆشی بینین له سروشت وڕۆمانسی کارتێکردنه‌کانی ده‌وروپشت. ئیتر ئه‌م هۆکارانه‌ی که له‌سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌نده وتوانای هونه‌ری خۆی به هۆیانه‌وه پێک دێ و وه ده‌ستده‌هێنێ گه‌ر به ئاگا بێ له‌م کارتێکردنانهدا یاننا.
له سروشتدا هه‌رگیز نه‌گونجاوه‌و ناگونجێ پارچه مۆسیتقایهک جیاکرێته‌وه وبه‌جیا ده‌ست نیشانکرێ، به‌لام هونه‌رمه‌ندو نوسه‌ری مۆسیقی ده‌ستێکی بالایان هه‌یه له هه‌ڵبژاردن و پوخته‌کردن و ئاماده‌کردنی به‌رهه‌می هونه‌ری وله ڕازانه‌وه‌ی نوسینی مۆسیقادا، لێره‌دا نوسه‌ران و زانایانی هونه‌ری موسیقا لایه‌نی مه‌زنی و جوانی سروشت که مۆسیقای جوان و به‌ناوبانگیان لێوه دروستکردوه ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی کارکردن و پشکنینی هونهرنمهندانهو زانایی مۆسیقیانهوه بووه.
دۆزینه‌وه‌ی هارمۆنی ڕه‌نگ وڕووناکی پێش که‌وتنی خسته به‌ره‌ده‌م مۆسیقا، لێره‌دا هونه‌ری مۆسیقا رزگاری بوو له تاریکی سهرهتاییهت (بدائی) چوونکه وا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا مۆسیقا هێشتا له دایک نه‌بوبوو هه‌تا دۆزینه‌وه‌ی هارمۆنی (سه‌رچاوه نێگللی)
هه‌رچه‌ند له پێشتردا و له‌سه‌ره‌تای مۆسیقادا مێلۆدی و هارمۆنی نه‌بوون، به‌لام ئه‌وه‌ی کا ناسینی وه‌ستایه‌تی له مۆسیقادا چه‌سپاند ڕیزم بوو، واته رێکه‌وتنی وه‌زن و قافیه و لایه‌نی شیعری له مۆسیقادا، وه‌ک: له خرمه‌ی سمی ئه‌سپدا و ده‌نگی بهردئاش، خوێندنی بولبول، قاسپه‌ی که‌و، ئه‌مانه نه‌ک ته‌نها دوباره‌بوونه‌وه‌یان تیایه، به‌ڵکو به‌رزونزمی وه‌ستان و خاوبوونهوهوه گورج بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و کز بوون هه‌ستانه‌وه‌یان تیایه، ئاوا ئه‌م جۆره ڕێکه‌وتنانه له ئاواز و وه‌زن و ده‌نگه‌کانا میلۆدی و هارمۆنی دروست ناکه‌ن چوونکه پێوانه‌ی ده‌نگه‌کان سه‌د له سه‌د وه‌ک یه‌ک نین وه‌ک له نوسراوی مۆسیقای سیمفۆنیدا ده‌بینرێت یان ده‌بیسترێ، چوونکه له سروشتدا ته‌نها ده‌نگن و هیچی تر له‌به‌ر ئه‌وه دووباره بوونه‌وه‌یان وه‌ک یه‌ک نین، ده‌نگه‌کان ته‌نها له هه‌وادان و هیچی تر، لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که سروشت ته‌نها سه‌رچاوه‌ی کاڵ و کرچ وساکار ده‌به‌خشن به هونه‌ری مۆسقیا ئه‌و نه‌شونماو پێش که‌وتنی ڕواڵه‌ته ڕازاوه ته‌کنیکیه‌کان ته‌نها به هه‌وڵدانی هونه‌رمه‌ندان و زانایانی مۆسیقی دروست بوون، له باره‌ی ئه‌م بۆچونه‌وه زانای مۆسیقی هاند ده‌ڵێت:
'منداله ساواکانی هاوچه‌رخمان توانای گۆرانی ووتنی زۆر چاکتریان هه‌یه له خه‌لکه سه‌ره‌تایی یه‌کانی زه‌مانی کۆن له گۆرانی ووتندا.'
زانایه‌کی تری مۆسیقا به‌ناوی هاوپمان ده‌ڵێت: 'مۆسیقا هه‌روه‌ک زانیاری زمان دروستکراوه 'ئهرتیفیشال' له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، چونکه هیچ کامیان حازربه‌ده‌ست له سروشتدا ده‌ست ناکه‌ون. هه‌روه‌ک نه‌شونمای زمانه‌کان که له چه‌ندین ساڵدا دروست بوون. '
به‌بێ په‌یوه‌ندی کردنی مۆسیقا به‌سروشته‌وه هونه‌ری مۆسیقا گونجاو نی یه، هانسلیک زانیاری مۆسیقی نه‌مساوی ده‌ڵێت:
' مۆسیقای سروشت و مۆسیقای مۆرڤ سه‌ربه دوولایه‌نی جیاوازن، گۆڕانه‌کان له لایه‌نی یه‌که‌مه‌وه که سروشته بۆ لایه‌نی دوهه‌م که مرۆڤه تێپه‌ڕده‌بێ به هۆی زانیاری ماتماتیکه‌وه، به‌هۆی نه‌شونمای زانیاری ماتماتیکه‌وه مرۆڤ پێشکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه له مۆسیقادا. چونکه به‌کارهێنانی ماتماتیک له ڕاده‌یه‌کی بێ ئاگایی دا به‌کارهێنراوه وه‌ک لایه‌نی 'کوانتینی' کهمووزۆری، نیسبی 'پرۆپرۆشن' ئاوا ده‌وری زانیاری ماتماتیک ده‌رکه‌وت که زانیاریه‌کی زۆر گرنگه له هونه‌ری مۆسیقادا.'
ڵێره‌دا وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و حساباته‌ی له مۆسیقادا به‌کارهێنانی پێویست بووه که پێوانه‌ی ماوه‌ی ده‌گه‌کان، به‌رزی و نزمی و چه‌ندین لایه‌نی ته‌کنیکی ترن که به‌هۆی ماتماتیکه‌وه ڕێکه‌وتن و گونجانیان به ئه‌نجام گه‌شتووه، لێره‌دا به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ که کاڵای سه‌ره‌تایی مۆسیقا له سروشتا پێوانه‌ی ناکرێ ئه‌نجام بدرێ، چونکه له پڕدان و چاوه‌ڕوان نه‌کراون و بێ ئاگاین له ده‌ستپێ کردن و تهواوبوونیانا.
هانسلیک جارێکی تر ده‌ڵێت: 'گرنگی له ڕاستیدا له ده‌قه ساده‌و ئاشکرا‌کانی ده‌نگی مۆسیقی گیان له‌به‌ردا ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی کوتوپڕیان بهدهوروپشتیانهوه گرنگ نین، بۆ نموونه ده‌نگی بوبول بابه‌تێکی حازربه‌ده‌ستی سه‌ره‌تایی سروشتیه و گرنگیه‌که‌ی ناگاته باڕه‌ی مه‌ڕ. به‌م جۆره له ده‌ستپێکردن له کاڵای کاڵ وکرچی سروشتی یه وه به‌ره‌و نه‌شونما و تێکه‌ڵاوبوونی و پێشکه‌وتنی به‌هۆی زانیاری ماتماتیکه‌وه له ده‌ست مرۆڤدا و لێره‌شدا به‌مه‌وه له ڕاده‌یه‌کدا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه و گه‌شتووته ڕاده‌یه‌کی فه‌لسه‌فی جوانناسی 'ئهیهسسێتیک' ی به‌رز و به‌شێوه‌یه‌کی فراوانی وا که به چه‌ندین جۆر ته‌رزی نشونمای جوانی له زۆر بواری ژیاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.'
هانسلیک به‌رده‌وام ده‌ڵێت: 'مۆسیقا نووس 'کۆمپۆزه‌ر' له‌نوسین وداهێنانی مۆسیقی دا بابه‌تێکی گرنگی به‌کارهێنانی ته‌ونه که به‌هۆی شێوازی ده‌نگه به جۆرێک که خۆی دایده‌نێ و پێوراو و حازرکراو، و ئه‌م وه‌ستای یه ته‌نها له شێوازی ده‌نگ و پیوانهیدا نه‌وه‌ستاوه به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندنی بۆچوون و بیروڕایه‌که له باره‌ی هه‌ر بابه‌تێکه‌وه و به‌م جۆره ' تییم ، بابه‌ت' دروست ده‌بێت واته لایه‌نه‌کانی ڕاگه‌یاندن که کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌ندێ ىۆچوون و بیڕو ڕاو به‌سه‌رهاتێکن به‌م شێوه‌یه مه‌وزوع 'سهبجهکت' نوسراوه مۆسیقی یه‌که ته‌واو ده‌که‌ن.'
لێره‌دا هانسلیک نیشانمان ده‌دا که نه‌شوونما و تێپه‌ڕبوون به کۆمه‌ڵێک ڕاده‌ی گۆڕان وگه‌شه‌پێدانی زانیاری و هونه‌ری داهێنانی مۆسیقی ئاوا گه‌شتنه ئه‌م ڕاده‌ی به‌رزه‌ی ئێستا که هه‌ست جوڵێنهرن، بینین و تهسهوردروستکهرن. لێره‌دا گه‌ر به‌راووردی هونه‌ری مۆسیقا له گه‌ڵ هونه‌ری شیعر نوسین ووێنه‌و په‌یکه‌ر تاشینا بکه‌ین، سروشت پڕه له بابه‌ت کاڵاو ئاماری به‌کارهێنان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رچاوه‌ی ماده‌ی خاو‌و سوته‌مه‌نیان زۆره.
وه‌ک هانسلیک ده‌ڵێت: ' بۆ نه‌موونه وێنه کێش ناتوانێت وێنه‌ی گوڵ و دارودره‌خت بکێشێ گه‌ر گوڵ و دارودره‌خت له سروشتا نه‌بوونایه، په‌یکه‌رتاش به‌بێ بینینی فۆرم 'شکڵ‌و قه‌باره‌ی شت' هه‌رگیز ناتوانێ په‌یکه‌ر بتاشی. هه‌روها شاعیر جوانی شیعره‌کانی ده ڕازێنێته‌وه به ئیش و ده‌ستکه‌وتی و هه‌ستی خۆشی بینین یا چه‌وسانه‌وه‌ی که به هۆی چاودێری یه‌کانیه‌وه هۆنراوه‌یان پێ ده‌ڕازێنیته‌وه، به هه‌مان شێوه چیرۆک نووس و ڕۆمان نووس و شانۆ نوسه‌کان، جیاوازی مۆسیقا لێره‌دا له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌دا ئه‌وه‌یه که هیچ کاڵایه‌کی خاو‌و حازر به‌ده‌ستی نی یه که په‌یوه‌ندی به سروشته‌وه بکا، گونجا و نی یه هیچ لایه‌نێکی ته‌کنیکی مۆسیقی وه‌ک سۆناتا ، ئۆڤهرچهر، ڕۆندۆ له سروشتا ده‌ست نیشان بکه‌ین. وه‌ک هانسلیک ده‌ڵێت به‌م جیا وازیانه ئاشکرایه که مۆسیقا جیاکراوه‌ته‌وه له هونه‌ره‌کانی تر. (***)
دوورنی ی بڵێێن که به پێچه‌وانه‌ی ئهرستۆتلی یۆنانی که ده‌ڵێت: 'هونه‌ر لاسایی کردنه‌وه‌ی سروشته' به‌لام بۆ وه‌لامی ئه‌م ڕه‌خنه له ئه‌رستۆتل، ئایا له سه‌رده‌می ژیانی ئه‌رستۆتل دا هونه‌ری مۆسیقا ئه‌م پێش که‌وتنه‌ی ێستای سه‌ده‌ی 21 ی به خۆیه‌وه دی بوو؟ له‌به‌رئه‌وه هێشتا بۆچوونه‌که‌ی ئه‌رستۆتل له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕاست بووه.
وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه ده‌ڵێت: 'هه‌تا سه‌ده‌ی نۆزده‌ش بیر‌و ڕای زۆر له هونه‌رمه‌ندان و زانایان وا بوو، به‌لام ئێستا له هونه‌ری تازه‌دا به‌ره‌نگاری ئه‌و بۆچوونه بوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن:
' نا هونه‌ر لاسایی کردنه‌وه‌ی سروشت نی ی به‌ڵکو دروستکردنه‌وه‌یه‌تی له شێوازێکی جیاوازدا.'
به‌لام وا ئێستا پێشکه‌وتنی هونه‌ری مۆسیقا به هۆی به توانایی وگیانی هه‌وڵدان و پێش که‌وتنی ته‌کنۆلۆجی له دروستکردنی سفیری موسیقی هونه‌ری به هۆی ته‌کنیکی ڕه‌نگ و ده‌نگ و ئاماری ته‌کنۆلۆجی تازه‌وه و منافه‌سه به‌رده‌وامه هونه‌ری به‌تواناو ناسراو به‌هۆی جێکردنه‌وه‌ی خۆیه‌وه له نێو هونه‌رمه‌ندانی جیهانا به‌هۆی ناسراوی و ناویانه‌وه بابه‌تی مهوزوعیهکهی ده‌توانێ به‌رهه‌می خۆی به گوێگر پێناسه بکا، به‌وجۆره ده‌توانێ گوێگر ئاماده‌بکات بۆ تام و چێژ‌و خۆشی بینین و بیستنی لایه‌نه‌کانی جوانی مۆسیقاکه‌ی.
وا ئێستا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بازاڕی مۆسیقا‌و گۆرانی پۆپ‌و ساوندتراکی فیلمه سینه‌مایی یه‌کان و شانۆگه‌ری مۆسیقی 'موزیکال' مۆسیقای هونه‌ری سه‌ماکردن و چه‌ندین کێبه‌رکێی جیهانی به‌رده‌ام هانده‌رن بۆ پێشکه‌وتن له هونه‌ری مۆسیقادا، هه‌روه‌ها باری سه‌ختی کارکردن ومهراقی کار پێویستی به پشوودان و گوێ له موسیقا گرتن و چوون بۆ کۆنسێرت ده‌زگاکانی مۆسیقی بالێ و ئۆپرا چه‌ندین هۆی تر ده‌بنه هۆی پێش که‌وتن له هه‌موو هونهرهکانا و به‌تایبه‌ت هونه‌ری مۆسیقا و رۆژ به‌ڕۆژ پێویستی ژیانی مرۆڤ به پشوودانی ده‌رونی وخۆدورخستنهوه له کێشه‌کانی ژیان و خۆشی بینین و تێگه‌شتن له جوانی مۆسیقا به‌رده‌وامه و له بره‌ودایه. ئاوا به ئاسانی و بێ کێشه لایه‌نه‌کانی جوانی له مۆسیقادا ڕوون و ئاشکراو ناسراو ده‌بن.
که‌ڵکم وه‌رگرتووه له‌م سه‌رچاوانه بۆ نوسینی ئه‌م نوسراوه:
جوانی له مۆسیقادا کۆمپۆزه‌ری نه‌مساوی هانسلیک
مۆسیقا‌و سروشت به‌شی پێنج، لاپه‌ڕه 105، 106، 107، 110، 112
Eduard Hanslcik 1825 1904, A philosopher, Music Critic and a Pianist
The Beautiful in Music chapter 5
The beautiful in Music Chapter 6
Music and Nature, pages: 105.106.107.110.112
(***)
ڕۆندۆ : نوسینێکی مۆسیقی که سهبجهکتی سه‌ره‌کی ده‌ستپێ بکا له هه‌مان (کی، کلیلی) ده‌ستپێکردنه‌وه و دوباره ببێته‌وه زۆر جار وه‌ک ئاخر حه‌ره‌که‌ی سۆناتا
سۆناتا: نوسینێکی مۆسیقی به سێ حه‌ره‌که که به‌یه‌ک ئاماری موسیقا پێک دێ
ئۆڤهرچهر: حه‌ره‌که‌یه‌کی مۆسیقی نوێ له هه‌مان شێواز له مۆاسیقادا، وه‌ک له‌سه‌ره‌تای پێش که‌شکردنی ئۆپرادا ده‌ست پێ ده‌کا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست