لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی..- به‌شی شه‌شه‌م
Wednesday, 31/08/2011, 12:00
سه‌لاحه‌دین له نێوان دیمه‌شق و حه‌له‌ب دا
سه‌لاحه‌دین که‌وته‌ڕێ به‌ده‌شتی بقاع دا به‌ره‌و حه‌ڵه‌ب، ده‌سته‌ڵاتدارانی نێوان شاخه‌کانی لوبنان و ئه‌نتی لوبنان و به‌عله‌به‌ک هێشتا لایه‌نگیریان نه‌کردبوو، به‌رده‌وام لایه‌نگرانی زۆرده‌بوون و له نامه‌یه‌کدا بۆ بوریدی برای له میسر که ده‌یووت:
' ژماره‌مان واگهشته حه‌وت هه‌زار و به‌رده‌وام لایهنگیرمان زۆرده‌بن، ڕۆژی دوای ئه‌وه‌ی که گه‌شتمه حمس، فخرادین ابن الزعفرانی سه‌رکرده‌یه‌کی نورالدین وفه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی حمس هات لایه‌نگیری خۆی نیشاندا، هه‌رچه‌ند شاری حمس ویستیان هه‌ندێ به‌رگری بکه‌ن به‌لام هێزه‌کانمان به ڕۆژێک گرتیان و هیچ زیانیان لێنه‌دا.'
له‌باره‌ی گرتنی شاری حه‌له‌به‌وه له یه‌کێک له‌نامه‌کانیدا بۆ میسرسهلاحهدین ده‌ڵێت:
' کێشه‌مان وه‌رزی سه‌رمایه، ئه‌وه‌نده سارده له‌شی مرۆڤ زه‌حمه‌ته به‌رگه‌ی سه‌رما بگرێ ئه‌گینا وه‌ک له ناوی شاره‌که‌وه له زمانی عه‌ره‌بیدا واتای شیره، داگیرکردنی ئه‌وه‌نده ئاسانه که ته‌نها دۆشینی ده‌وێ.'
به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وت ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌لاحه‌دین هه‌ڵه‌بوو، داگیرکردنی حه‌له‌ب ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوو، چوونکه به‌رگریه‌کی زۆریان ده کرد و به‌تایبه‌ت قه‌ڵای حه‌له‌ب که بهسهرگردێکهوه بوو داگیرکردنی زهحهمهتتر کردبوو.
هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا که سه‌لاحه‌دین چاوه‌ڕێی ڕێکه‌وتنی ده‌کرد، به‌ناوی ووتوێژهوه کۆمه‌ڵێک پیاو هاتن له حه‌له‌به‌وه بۆ لای، به‌ڵام له ڕاستیدا به چه‌قۆوه هاتبوون وههوڵیاندهدا سه‌لاحه‌دین بکوژن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی به‌تایبه‌ت یه‌کێک له پاسه‌وانه ڕه‌شه‌کانی په‌لاماری یه‌کێک له‌وانه ده‌دا که خه ریکبوو به چه‌قۆ سه‌لاحه‌دین بکوژێ و ده‌کێشێ به ته‌پڵی سه‌ریداو ده‌یکوژێ.
له‌م په‌لاماره‌دا سه‌رۆکێکی خێڵی بن‌و قوبه‌یس به‌ناوی خومرتیکێن ده‌کوژرێ که خه‌ڵکی ناوچه‌ی حمس بو ولایه‌نگری سه‌لاحه‌دین بوو، هه‌ندێ له پاسه‌وانانی کوژران وه‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵی کوشتنی سه‌لاحه‌دینیان دا که سیانزه پیاوبوون هه‌موو کوژران، وئه‌م ڕووداوه له کاتی نانخواردندا ڕوویدا.
وه‌ک سه‌لاحه‌دین له نامه‌یه‌کدا بۆ فاروق شای خاڵۆزای ده‌نووسێ و ده‌ڵێت:
'ئه‌وانه به و پلانه ویستیان بمانکوژن چوونکه نه‌یانتوانی به شه‌ڕ بهرنگارمان ببنه‌وه، ویستیان به فرڕفێل لهناومانبهرن و ژماره‌یان سیانزه بوون، هه‌موویان کوژران، هه‌ندێ له پاسه‌وانانی ئێمه‌ش کوژران و له‌وانه به‌داخه‌وه بهڕێزتومختیرکین کوژرا،.' و فاروق شای ئاگادارکرد که شه‌ووڕۆژ ده‌بێ ئاگای له خۆی بێ و پاسه‌وانی به‌رده‌وامی هه‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ده‌یووت:' باوه‌ڕ به خه‌ڵکێک نه‌که‌یت که خۆت نه‌یانناسی ودینیان له دینی خۆت جیاواز بێ.' چوونکه فاروق شا خۆی له‌حه‌له‌ب بوو. سه‌لاحه‌دین فاروق شای ئاگادارکرد که چه‌قۆیه‌کی زۆر بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن تورکه‌کانی حهلهبهوهو پاره‌یه‌کی زۆر ده‌ده‌ن بۆ کوشتنی دۆژمنه‌کانیان.
ئه‌م ڕووداوه سه‌لاحه‌دینی هه‌ژان و ماوه‌یه‌ک ده‌بوو زۆر ئاگای له‌خۆی و بنه‌ماڵه‌ی بێت، به‌رده‌وام ئاگاداری ده‌کردنه‌وه که ئاگایان له‌خۆیان بێت. پاش ئه‌م ڕووداوه سه‌لاحه‌دین له‌شکره‌که‌ی ئاماده کرد بۆ داگیرکردنی شاری حه‌ڵه‌ب و زانی به وتوێژو ئاشتی ڕێک ناکه‌ون، فه‌رمانڕه‌وای شاری حه‌ما به‌ناوی عزالدین جوردیک که کوردێکی ناسیاوی خۆی بووهات و لایه‌نگری سه‌لاحه‌دینی کرد. سه‌لاحه‌دین عزالدین جوردیکی نارد بۆ حه‌له‌ب که هه‌وڵ بدا ووت‌وێژی ڕێککه وتن له گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای شاری حه‌ڵه‌بدا ئه‌نجامدا، به‌ڵام به گه‌شتنی گرتیان و بهندیانکرد و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌کرد.
سه‌لاحه‌دین له ده‌وری حه‌ڵه‌ب مایه‌وه و هه‌وڵی ده‌دا به ڕێگای ئاشتی په‌یمانێکی ڕێکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ، له نامهیهکیا بۆ فاروق شا ی باس ده‌کردو ده‌یوت:
'وا ئێمه هه‌شت ڕۆژه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به ڕێگای ئاشتی ئه‌م کێشه‌یه دوایی پێ بێنین و لای ته‌ختی چهقۆکانمان به‌کارهێناوه نه‌ک لای تیژی، ئهوهههشت ڕۆژه هه‌وڵده‌ده‌م که ئاگر بکوژێنمه‌وه و به‌ئاشتی ئه‌م کێشه دوایی بێ، به‌ڵام له‌وه‌ده‌کا سه‌رکرده‌کانی حه‌ڵه‌ب شه‌ڕیان هه‌ڵبژاردوه.'
له هه‌مانکاتدا به‌رده‌وام خه‌ڵک و هه‌ندێ له چه‌کدارانی حه‌ڵه‌ب ڕۆژانه ده‌هاتنه ناویان.
داگیرکردنی سوریا به‌بێ حه‌ڵه‌ب ته‌واونه‌ده‌بوو چوونکه له سنووری سه‌ره‌وه‌ی ووڵات وله‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی مه‌سیحیه‌کان بوو، به‌ڵام قه‌ڵای شاره‌که نزیکه‌ی په‌نجا مه‌تر به‌رزو شاره‌که‌ی له به‌رده‌ستا بوولهبهرئهوه گرتنی ئاسان نه‌بوو. السالحی فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب به‌ڵێنی دابوو که مه‌زهه‌بی شیعه ئازادکا ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی شاره‌که پشتگیری بکه‌ن ویارمه‌تی بده‌ن له به‌رگریکردندا، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر په‌یڕه ویان ده‌کرد و شه‌ڕیان بۆده‌کرد.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی ابن ابی تهی: وه‌ک السالحی فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب سیحری کردبێ له خه‌لکی شاره‌که ، خه‌لکێکی زۆر شه‌ڕیان بۆده‌کرد، ئه‌مه بوو به‌کێشه‌یه‌ک بۆ سه‌لاحه‌دین چوونکه کامپه‌ینه‌که‌ی بۆداگیرکردنی سووریا هه‌رگیز کێشه و به‌رگری وای به‌ره‌وڕو نه‌بوبووه‌وه که شار‌و قه‌ڵا هه‌ردوو بیانه‌وێ به‌رانبه‌ری بوه‌ستن و شه‌ڕبکه‌ن.
دوژمنه‌کانی سه‌لاحه‌دین له قه‌ڵایه‌کی ناوچه‌ی حومس و له شاری حه‌له‌ب داوایان له هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان ده‌کرد که یارمه‌تیان بده‌ن، به‌رامبه به‌وه به‌ڵێنیان دا به‌نده‌کانیان ئازادکهنو پاره‌یان بده‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه دوو سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان به ناوی ڕایمۆندی ترابلس و ڕینالدی چاتیلۆن هێزیان کۆکرده‌وه له نزیک نهر الکبیر و نیازیان بوو بێن بۆ لێدانی له‌شکری سه‌لاحه‌دین. پاش ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕێ کردن مه‌سیحیه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت تورکه‌کان ئاماده‌نه‌بوون په‌یمانه‌که‌یان به‌جێ بێنن و پاره‌که‌یان بده‌نێ و دیله‌کانیان ئازادکه‌ن، ئیتر وازیان هێناو پاشه‌کشێ یانکرد بۆ شوێنه‌کانی خۆیان.
که سه‌لاحه‌دین زانی به هاتنی هیزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان، حه‌له‌بی به‌جێ هێشتوو به‌ره‌و حه‌ما که‌وته‌ڕێ، که گه‌شته ئه‌وێ سه‌یری کرد مه‌سیحیه‌کان کشاونه‌ته‌وه. هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ڕویانکرده قه‌ڵای حه‌ما چوونکه هێشتا لایه‌نگیری سه‌لاحه‌دین نه‌بوون، ته‌سلیم نه‌بوون هه‌تا 17/3 که هه‌ڕه‌شه‌ی بهردبارانو ڕوخاندنی قه‌ڵاکه کرا به ئاماری به‌ردهاوێشتن، ئیتر به په‌یمانێک ڕێکه وتن و خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه.
له‌م ماوه‌دا هێزه‌کانی سیف ا‌لدین غازی فه‌رمانڕه‌وای زه‌نجی موسل هه‌وڵی ده دا کۆمه‌کی له یه‌کێک له خزمه‌کانی داوابکا که سه‌رکرده‌ی ناوچه‌یه‌کی تری نزیک خۆی بوو، به‌ڵام ئه‌وسه‌رکرده په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا چاک بوو و به‌شداری کامپه‌ینه‌که‌ی نه‌کرد، به بیانوی ئه‌وه‌ی که سه‌رگه‌رمی کێشه‌یه‌که له گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای سنجاردا.
به‌زانینی ئه‌م هه‌واڵه سه‌لاحه‌دین خۆش حاڵ بوو، چونکه ده‌بووه هۆی لاوازبونی توورکه‌کانی موسل که چاوه‌ڕوان ده‌کرا بێن بۆ یارمه‌تی السالح له حه‌له‌ب. به‌وجۆره توورکه‌کان نه‌یانتوانی به‌ره‌نگاری سه‌لاحه‌دین ببنه‌وه و ناچاربوون به په‌یمانێک ڕێکه‌ون. له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین به تورکه‌کانی ده‌یوت:
'وا من به هێزێکی که‌مه‌وه هاتووم نیازی شه‌ڕم نی یه، ئاماده‌م حمس و حه‌ما و بهعلهبهکتان ته‌سلیم که‌م.'
ئه‌م بهڵێندانهی بۆ خلافاندنی تورکه‌کان بوو، چوونکه له خۆئاماده‌کردندا بوو که هێز کۆبکاته‌وه بۆ په‌لاماردان و گرتنی شاری حه‌له‌ب، له هه‌مان کاتدا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به خه‌لیفه‌ی به‌غداوه ده‌کرد و ئاگاداری ده‌کرد که حه‌له‌ب و توورکه‌کان په‌یوه‌ندیان کردووه به مه‌سیحیه‌کانه‌وه له دژی هێزه‌کانی موسوڵمانه‌کان. وه خه‌لیفه‌ی ئاگادارکرد که نیازیانه دیله‌کانیان ته‌سلیمی مهسیحیهکانکهن، هه‌تا یه‌کێک له‌و دیلانه خزمێکی سه‌له‌حه‌دین وسه‌رکرده‌یه‌کی ناوچهکهبووکه سه‌لاحه‌دین ناردی بۆ ووت‌وێژی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌رمان ڕه‌وای حه‌له‌بدا.. له‌م ماوه‌دا سێ سه‌رکرده‌ی تر له میسره‌وه هاتن بۆلای، ئه‌مه له‌کاتێکدا بوو که جارێکی تر سه‌لاحه‌دین له خۆ ئاماده کردندا بوو بۆ شه‌ڕ له دژ حه‌له‌بیه‌کان، وه‌ک له‌نامه‌یه‌کدا بۆ فاروق شای باس ده‌کاو ئه‌ڵێت :
'خودا ده‌زانێ که ئێمه نیازمان نییه له گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کانا ڕێککه‌وین و ته‌نها کارده‌که‌ین له ڕێگای به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلاما، به ڵام ئێمه به‌ره‌وڕوی خه‌ڵکێک ده‌بینه‌وه وه‌ک مێشکی په‌پووله‌یان هه‌بێت، ئه‌وانه که ته‌نها مێشکی مێشوولهیهکیان هه‌یه هه‌تا لاوازتر له په‌پووله. ' هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له نامه‌که‌یدا باس ده‌کاو ده‌ڵێت:
'حه‌له‌بیه‌کان دێنه ده‌ره‌وه له قه‌ڵاکه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕبکه‌ن له گه‌ڵمانا، وا ئێمه‌ش ناچارین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان، ئێمه ئێستا له نێوان دوو دوژمنداین، یه‌کێکیان حهڵهبیهکان به‌سه‌رۆکایه‌تی عزالدین مسعود و ئه‌وانی تر فرانکه مه‌سیحیه‌کان.'
له‌م کاته‌دا حه‌له‌بیه‌کان و موسلیهکان له ههوڵدانابوون بۆڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کانا، به‌رده‌وام به نامه سه‌لاحه‌دین ئاگاداردهکرا به کۆتری نامه‌به‌ر لهمیسرهوهو له حه‌له‌به‌وه، له‌هه‌مان کاتدا هێزی یارمه‌تی به‌ڕێوه‌بوون له میسره‌وه بۆ یارمه‌تیدانی سه‌لاحه‌دین.
له‌م ماوه‌دا بۆ سه‌لاحه‌دین داگیرکردنی هه‌موو سووریا نه‌بێ هیچ ڕێککه‌وتنێک له گه‌ڵ دوژمنه کانیا که‌ڵکی نه‌بوو، چوونکه ههرڕێککهوتنێکی بکردایه ده‌سته‌ڵاتی خۆی له سووریادا لاواز ده‌کرد.
سه‌لاحه‌دین یارمه‌تی له میسره‌وه پێ گه‌شت و له به‌رواری 13/4 دا شه‌ڕێکی گه‌وره ڕوویدا له‌نێوان هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین و عیزالدینی حه‌له‌ب و بیست هه‌زار جه‌نگاوه‌ر به یه‌کیاندا دا، سه‌لاحه‌دین خۆی له ناوه‌ڕاستی هێلی جهنگاوهرهکانیدا بوو، عماد الدینی ڕاوێژکاری سه‌لاحه‌دین خۆی چاودێری ئه‌م شه‌ڕه بوو، له دواوه سه‌یری ده‌کرد و له دهنگهدهنگو ته‌پووتۆز هه‌ستی کرد که ته‌پووتۆز به‌رده‌وام دوورده‌که‌وته‌وه وهێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین حهلهبیهکانیان ناچارده‌کرد که پاشه‌کشه بکه‌ن، به‌وجۆره هێزی حه‌له‌بیه‌کان شکان و ابن الاسیری مێژوونووس تاوانی ئه‌م شکانه‌ی خسته ئه‌ستۆی سه‌رکرده‌یه‌کی تورک به‌ناوی زالفیندار که به بێ غیره‌ت و ترسنۆک ناوی ده‌با، هه‌تا عزالدین مسعود ی فه‌رمانره‌وای موسل خۆیشی ڕای‌کرد. (سه‌رچاوه: ابن ئه‌سیر)
له‌م جه‌نگه‌دا ده‌رکه‌وت که حه‌له‌بیه‌کان و موسلیهکان جه‌نگیان پێ نه‌ده‌کرا، ئیتر خیانه‌ت بوو یا خۆیان به پاره فرۆشتبوو، خواخوایان بوو که هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین واز بێنن و بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شاری حه‌له‌ب. پاش ئه‌م سه‌رکه‌وتنه سه‌لاحه‌دین فه‌رمانی دا که جه‌نگاوه‌ره‌کانی که‌س نه‌کوژن نه دیل و نه بریندار و ته‌نها تاڵانی به‌س بوو بۆیان، سه‌لاحه‌ین چی تر حه‌زی له خوێن ڕشتن نه‌بوو به‌و شێوه لهشکرگایهکی به‌هێزی دامه‌زراند له سه‌روی سووریا به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی مه‌سیحی یه‌کان له ئه‌نتاکیه، و به‌نده‌کانی هێزی حه‌له‌ب و موسلی ئازادکرد.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م جه‌نگه‌دا به په‌یمانێک ڕێککه‌وت له گه‌ل تورکه‌کانا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر نه‌ڕێژن و، تورکه‌کان به‌ڵێن بده‌ن که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کان ببڕن و ئاماده بن له ژێر سه‌رکردایه‌تی سهلاحهدینا بۆ جه‌نگ له دژ مه‌سیحیه‌کان. هه‌ر وه ها په‌یمانی دا بۆ پارێزگاری ژیانی السالح، وه به‌ڵێنی دا له گه‌ڵ فه‌رمانداری موسلدا ڕێکه‌وتنێک بکا به مه‌رجێ فه‌رمانداری سنجار که ئاشنایه‌کی سه‌لاحه‌دین خۆی و یه‌کێک له زه‌نجی یه‌کان بووکه لایه‌نێک بێ لهوڕێکهوتنهدا. له 24 /4 دا جه‌ژنی قوربانی کرد له ده‌ره‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب، و گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌وشاری حه‌ما که هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان کۆبووبوونه‌وه بۆ په‌لاماردانی ئیسلامه‌کان، و مه‌سیحیه‌کان به‌زانینی ئه‌م ڕێکه‌وتنانه هێزه‌کانیان پاشه‌کشێ پێکردو له 6/5 دا بڵاوه‌یان پێ‌کرد. (سه‌رچاوه: ابن الاسیر و عمادالدین ئه‌سفه‌هانی، نوسه‌رو سکرتێری سه‌لاحه‌دین، له کتێبه‌که‌یدا، البرق الشامی)
شه‌ڕو دیپلۆماسی
په‌یمانی شهروهستان له گه‌ل شاری حه‌له‌بدا که السالح و هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی توورکی لێ بوو و ته‌سلیمی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین نه ده‌بوون دوایی هێنا به به‌شی یه‌که‌می ئه‌م کامپیهنهی سه‌لاحه‌دین له سووریا. سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا که به ئاشتی و بێ خوێنڕشتن ناوچه‌کان و قه‌ڵاکان و شاره‌کانی سووریا داگیرکا، ئهوهئاشکرابوو که السالحی کوڕی نورالدین و پیاوه‌کانی ده‌وروپشتی نه‌یانده‌توانی پارێزگاری له سهربهخۆێیی سوریا بکه‌ن، له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی مه‌سیحیه‌کانا ولهم ماوه‌دا ئاڵۆزی له ناوبنهماڵهی نورالدین و سه‌رکرده توورکهکانا به‌رده‌وام بوو.
سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ره‌تای ئه‌م کامپه‌ینه‌دا به ژماره‌یه‌کی که‌م جه‌نگاوه‌ر له میسره‌وه هاتبوو، وه بێگوومانبوو له‌وه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌رکرده‌و ئه‌میر و جه‌نگاوه‌ر له خه‌ڵکی سووریا لایه‌نگیری ده‌که‌ن و له‌شکره‌که‌ی به‌هێز ده‌کا. له‌سه‌ره‌تاوه به‌هێزکردنی دهستهڵاتوفهرمانڕهوایی به په‌یوه‌ندی خێڵایه‌تی وبنه‌ماڵه و خزمایه‌تی ودیاره هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری بوو، له کاتی ههرسهرکهوتنێکدا چه‌ندینی تر ده‌هاتنه لای و لایه‌نگیری خۆیان ده‌رده‌بڕی.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1175 دا بنه‌ماڵه‌ی زهنجیه توورکه‌کان، به‌ناوی ئه‌وه‌ی که خزمه‌تی ئاینی ئیسلام دهکهنو خاکی ئیسلام ده‌پارێزن له مه‌ترسی داگیرکه‌رانی مه‌سیحیه بێ ئیمانه‌کان، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان ده‌کرد به به‌غداوه‌و له پروپاگه‌نده کردندا بوون دژ به سه‌لاحه‌دین، که ته‌نیا هه‌ول بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سته‌ڵات بۆ خۆی ده‌دا.
سه‌لاحه‌دین به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندی به به‌غداوه ده‌کردو ده‌یووت:
' ته‌نیا نییه‌تی من پارێزگاریکردنی خاکی ئیسلام و خزمه‌تی ئاینی ئیسلامه. ' وه هه‌روه‌ها له پهیوهندیهکانیا به به‌غداوه ڕوونی ده‌کرده‌وه که ده‌یووت:
' میسر زۆر دووره بۆ به‌رگری کردن له شوێنه پیرۆزه‌کان و قودس و سووریا و سه‌روی ئه‌فریقا، وه فه‌رمانڕه‌وا زنجیهکانی سووریا لاواز‌و بێ ده‌سته‌ڵاتن له‌به‌جێ هێنانی ئه‌رکی ئاینی سهرشانیانا. '
هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ده‌یووت:
'به پێویستی ئاینی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم هه‌ستم به کۆکردنه‌وه‌ی هێز بۆ پاراستنی خاكی ئیسلام، '
بۆ ده‌رخستنی نیازی ڕاستی له‌م بۆچونانهیدا داوای له خه‌لیفه ده‌کرد که با مه‌ندووبی /چاودێری خۆیان بنێرن و وه‌زعه‌که ببینن. وه هه‌روه‌ها ده‌یووت:
' با هه‌مووپێکه‌وه به یه‌کیه‌تی شمشێره‌کانمان خۆمان له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردن و ژێر ده‌سته‌یی بپارێزین.'
وه‌ڵامی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی هات بۆ سه‌لاحه‌دین به وه‌فدێک به سه‌رۆکایه‌تی پیاوێک به‌ناوی شهاب ا‌لدین بشیر به‌دوو ڕۆبی شه‌ره‌فه‌وه له خه‌لیفه‌ی به‌غداوه بۆ سه‌لاحه‌دین و السالحی زه‌نجی له حه‌ڵه‌ب، وه پێیانی ڕاگه‌یاند که ده‌بێ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر چاکه‌ن و خه‌لیفه لایه‌نگری هیچ لایه‌کیان دژی لایه نه‌که‌ی ترناکا، وه خه‌لیفه داوای له سه‌لاحه‌دین ده‌کرد که قه‌راغه‌کانی ده‌ریایی میسر بپارێزێ له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی مه‌سیحیه‌کان.
خه‌لیفه ڕایسپاردبوو بۆ سه‌لاحه‌دین که خاکه داگیرکراوه‌کان پاك بکاته‌وه وه‌ک په‌یام نێر نه‌ک داگیرکه‌ر، له‌وه‌ڵامدا سه‌لاحه‌دین ده‌یووت:
'وا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ڕزگاری دێت به‌دوای شه‌وانی تاریکی چاوه‌ڕوانی دا، وه داوای له خه‌لیفه ده‌کرد که ئاگاداری دوژمنایه‌تی وپرپاگهندهی ده‌سته‌ڵاتدارانی موسل بکه‌ن، چوونکه هێزی ئه‌رمه‌نیه‌کان وا هه‌ڕه‌شه ی داگیرکردنی ناوچه‌که ده‌که‌ن، وابه‌رده‌وام زمان و قه‌ڵه‌میان دژبه ئێمه ده‌نووسن، به‌ڵام پارێزگاری ناوچه‌که‌یان پێناکرێ.'
سه‌لاحه‌دین ناوی ده‌بردن به خه‌ریجی، که‌واتای له ڕێگای ئاینی ئیسلام لادان بوو.
له‌م ماوه‌یه‌دا بوو که ژماره‌یه‌کی زۆرله سه‌رکرده‌و ئه‌میری ناوچه‌ی حمس بڕیاری لایه‌نگیری سهلاحهدینیاندا سه‌رکرده‌یه‌کیان به‌ناوی فخرالدین گه‌ڕایه‌وه بۆ موسل و لایه‌نگری سه‌لاحه‌دینی نه‌کرد.
سه‌لاحه‌دین گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی دیمه‌شق بۆ ماوه‌یه‌ک، له‌م کاته‌دا وه‌فدێکی مه‌سیحیه‌کان هاتن که له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وای مه‌سیحی هامفری تۆرۆن و په‌یمانێکیان له گه‌ڵ سه‌لاحه‌دیندا ئیمزاکرد و ڕازیبوون به هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌لاحه‌دین له سه‌ریانی دانا. به پێی ئه‌م په‌یمانه سه‌لاحه‌دین ده‌یتوانی په‌لاماری حه‌له‌ب و هێزه‌کانی السالح بدا به بێ ئه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کان بتوانن بێن بۆ یارمه‌تی حه‌له‌ب.
ولیامی ته‌رابلسی له‌باره‌ی ئه‌م په‌یمانه‌وه باس ده‌کا وده‌ڵێت: به‌رامبه‌ر ئازادکردنی هه‌ندێ به‌ندی مه‌سیحی که له شاری حه‌ما به‌ند بوون، ئه‌م ڕێکه‌وتنه کراو ئاسانکاریه‌ک بوو بۆ بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رده‌وام له نێوان هامفری تۆرۆن و سه‌لاحه‌دین دا که ماوه‌یه‌کی زۆربوو یه‌کتریان ده‌ناسی.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌ڵێت: ئیمزاکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له دژ به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سیحیه‌کان بوو، چوونکه مه‌سیحیه‌کان پێویست بوو هه‌موو هه وڵێکیان بدایه که سه‌لاحه‌دین به‌سه‌ر السالح و حه‌له‌بدا سهرنهکهوتایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵن زۆربه‌هێز بێ و کێشه‌ی ناو ئیسلامه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بێ.
(سه‌رچاوه: ولیامی ته‌رابلسی)
له‌م ماوه‌دا وله‌دوای زستانێکی زۆر سارد، که به‌دوایا بێ بارانییهک که بۆماوه‌ی نزیکه‌ی پێنج ساڵێک به‌رده‌وامبوو وه خه‌ریک بوو هه‌موو وڵاته‌که‌ی برسی ده‌کرد، هه‌تا سه‌لاحه‌دین ناچاربوو که هێزه‌کانی میسر بنیڕێتهوه بۆ میسر چوونکه سوریا توانای به‌خێوکردنیانی نه‌بوو، وه‌بێ بارانی سوریا وای له سه‌لاحه‌دین کرد که داوای یارمه‌تی پاره له میسربکا.
سه‌لاحه‌دین سه‌رکرده وفه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌کانی دانا و فاروق شا‌و الفازیلی سکرتێری نارد بۆ میسر، له جێی الفازل سکرتێرو نووسه‌رێکی تری دانا به‌ناوی نجم ا‌لدین المسال وه عماد ا‌لدین ئه‌سفه‌هانی که بوو به وه‌کیلی الفازل نووسه‌رو ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌لاحه‌دین.
له په‌یمانێکدا که سه‌لاحه‌دین له گه‌ل حه‌له‌بدا ئیمزای کردبوو له ڕێکه‌وتنێکدا که ناوچه‌ی موسلیشی ده‌گرته‌وه که دژایه‌تی یهکترنهکهن، له‌م ماوه‌دا بووکه وه‌فدێکی مووسل دێن بۆ لای سه‌لاحه‌دین و نامه‌یه‌کیان بۆ ده‌هێنا، نامه‌به‌ر له کاتێکدا که ده‌گاته خزمه‌ت سه‌لاحه‌دین، به‌هه‌ڵه نامه‌یه‌کی تر ده‌داته ده‌ستی، که له موسله‌وه بۆ حه‌ڵه‌ب نووسرابوو، و ناوه‌ڕۆکی نامه‌که هه مووله دژ سه‌لاحه‌دین ده‌بێ، که سه‌لاحه‌دین وه‌ریده‌گرێ وسهیریدهکاو تێ ده‌گا ئیتر به نامه‌به‌ر ده‌ڵێت:
'ئه‌م نامه ئه‌ونامه نیه که ده‌بێ بگاته ده‌ستم و ده‌یداته‌وه ده‌ستی نامه‌به‌ر. '
به‌وجۆره به پلانێکی دژایه‌تی تورکه‌کان ده‌زانی و بۆی ده‌رده‌که‌وێ که تورکه‌کانی حه‌له‌ب و موسل په‌یڕه‌ی په‌یمانی ڕێکه‌وتنه‌که ناکه‌ن و درۆ ده‌که‌ن.
به‌شی حه‌وته‌م :
به‌رده‌وامی کێشه‌ی شه‌ڕو دیبلۆماسی بۆ داگیرکردنی حه‌له‌ب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست