هه‌ڵوێستی ڕووسیاو چین له‌سزادانی سوریا له‌ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژئاوا توڕهدهکا
Tuesday, 11/10/2011, 12:00
به‌رهه‌ڵستی قه‌راری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌لایه‌ن ڕوسیا‌و وڵاتی چینهوهبۆ ئیدانه‌ی بهشارهڕێوی سوریا وولاته‌کانی ڕۆژئاوا توڕهدهکا. ڕۆجه‌ر بۆیس ریپۆرتاژی ده‌کا (رۆژنامه‌ی تایمز له‌نده‌ن 6/ 10)
ووڵاته‌کانی ڕۆژئاوا ئیدانه‌ی ووڵاتانی ڕوسیا‌و چین ده‌که‌ن بۆ به‌رهه‌ڵستی ڤیتۆی قه‌راری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان بۆ سزادانی ئابوری ڕژێمی به‌عسی سوری به‌تاوانی تێرۆرکردنی خه‌لکی سوریا له‌ماوه‌ی چه‌نند مانگێکی ڕاپه‌ڕیندا کهسهدهها هاو ووڵاتی سوری یان تیرۆر‌و به‌ند کردووه.
له‌به‌ر دژایه‌تی هه‌ڵوێستی شه‌رمه‌زاریان مه‌ندوبی ئه‌مریکی سوزان ڕایس هۆڵی لێدوان و کۆبوونه‌وه‌ی به‌جێ هێشت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕوسیا‌و چین مه‌ندوبی تورکیای زۆر توڕه‌کرد که (ی‌و ئێن) نه‌یتوانی بڕیاری سزادانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجام بدا، له‌به‌ر ئهوهووڵاتی تورکیا هه‌ڵده‌سێ به‌خۆپیشاندانی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوری سوریا وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌دژ سوریا، هه‌روه‌ها په‌یمانی دا که‌چه‌ند ههنگاوێکی تایبه‌ت به‌خۆیان بنێن له‌دژ ڕژێمی سوریا به‌بێ چاوه‌ڕوانی هیچ په‌یمانێکی سزادانی
(ی‌و ئێن ) له‌دژ سوریا.
وه‌ک ئۆردگان ووتی که‌یۆ ئێن نه‌توانێ بگاتهئهنجامی سزادان، ئێمه‌ناتوانین سه‌یربکه‌ین و بێ ده‌نگ بین له‌ڕووی لێدان وتیرۆرکردنی خه‌لکی سوریا
هه‌ندێ سیاسیهئهمریکیهکان وه‌ک سێناتۆر لیبرمان داوای دانانی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌ی فڕینی هێزی هه‌وایی سوریا ده‌که‌ن به‌درێژایی سنوری تورکیا‌و ئه‌رده‌ن .
هه‌روه‌ک ولیام ههیگی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی ووتی: چه‌ندین جار ئه‌م بڕیارهگۆڕاو هه‌وڵدرا له‌گه‌ڵ بۆجوونی هه‌موو ولاته‌کاندا بگونجی، به‌لام هێشتا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، به‌لام ڕوسیا که‌ده‌یه‌وێت ده‌سته‌لاتی له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ر بمێنێ زۆربه‌ی کێشه‌که‌ی دروستکرد وبه‌ئاشکرا لایه نی ڕژێمی به‌عسی تاوانباری گرت و له‌دژی خه‌لکی سوریا و میلله‌تانی ناوچه‌که.
هه‌رچه‌ند ئه‌مریکاو یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا بایکۆت و سزای خۆیان داناوهلهسهر سوریا به‌وه‌ستانی فرۆشتنی نه‌وت و چه‌ند ههنگاوێکی تر. (هه‌تا ئێرهراپۆرتهکهیه)
له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم:
بهداخهوهلهوانهیهبڵێم هێشتا ڕه‌حمه‌ت له‌دز، چوونکهزۆربهی خه‌لکانی ناوچهکهدهستهلاتدارانی رۆژئاوا به‌دزینی نه‌وت و پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆیان دا ده‌نێن، دوور نی یه‌ئه‌م بۆچوونانه زۆربه‌یان ڕاست بێ. له‌لایه‌کی تره‌وه به‌سه‌رهاتی وا فرسه‌تێک بۆ ڕژێمی فاشی تورکیا دروست‌کا که‌خۆیان به‌پارێزه‌ری مافی مۆرڤ دانین و به‌ڕیش سپی و پیاوچاکی ناوچه‌که له‌کاتێکدا خۆیان به‌رده‌وام به‌هه‌مان کرداری دژ مرۆڤایه‌تی چه‌ندین سالهدژ به‌کورد ده‌یکه‌ن و نه‌ڕۆژ ئاوا‌و نه‌ڕۆژ هه‌لات زۆر که‌م خه‌لک په‌نجه‌ی ده‌ستدرێژی سه‌ر مافی مرۆڤیان بۆ ئاراسته‌ده‌کات. ئه‌وه‌ی له‌سوریا له‌م شه‌ش مانگه‌ی دوایی یه‌دا رووده‌دا ئه‌وه‌چه‌ندین ساڵهلهسوریاو تورکیا ڕووده‌داو نه‌ڕۆژ ئاوا‌و نه‌برا موسوڵمانه‌کان و نه برا بێ دینه‌کان که‌س باسی ناکا.
به‌لام به‌هه‌رحال هه‌ر ڕژێمێکی وا تاوانبار‌و بێ ئابڕووی وه‌ک سوریا گه‌ر نه‌مێنێ هه‌ر هه‌ندی له‌بناغه‌ی فاشیه‌کان له‌ق و لاواز ده‌کا، هه‌رچه‌ند هه‌لوێستی ڕووساو چین له‌دژی یاسای شارستانی هه‌موو جیهانن، به‌لام بۆچی ڕووسیاو چین په‌نجه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستی وفاشیزم و تاوانباری ئاڕاسته‌ی تورکیاخۆی ناکه‌ن؟ بڵێن ئه‌و کرداره‌ی تا ئێستا سوریا ده‌یکا وه‌ستاکه‌ی هه‌ر که‌مال ئه‌تا تورک و ڕژێمه‌کانی تورکی خۆتانن، یا هه‌ر ڕووسیاو چینیش به‌رده‌وام له‌مێژوودا هه‌ر به‌هه‌مان تاوان به‌رده‌وام تاوانبارکراون و به‌رده‌وام تاوانبارن.
وه‌ک له‌وولاته‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژ هه‌ڵات و ئاسیای ڕووسیا به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تدا به‌ئالای مارکسیزم لینینزمی یه‌کسانی و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا و سه‌رۆک ماوی که‌لای خۆمان باسیان بوو بوو بهبنێشتهخۆشهی سه‌رزمانی چه‌په‌کانمان و برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب ئاڵایان بوو، که‌هه‌رگیز ئه‌و برایه‌تی یهبهشیری قوتوش گونجا ونه‌بوو.
هه‌روه‌ک ڕوسیا و چین به‌هێزترین پشتگیری فاشی سه‌ددامی خوێن مژ و ڕژێمی سوریا هه‌موو ته‌کنۆلۆجی شه‌ری تازه‌یان له‌سه‌ر حسابی نه‌وتی عێراق بوو و ئاڵای یه‌کسانی و مارکسیزمیان هه‌موو درۆبوو وه‌ک پرنسیپ و کۆمه‌ڵێک یاسای مرۆڤایه‌تی به‌کار ده‌هێنا بۆ مه‌به‌ستی ژێرده‌سته‌یی و تالانکردنی چه‌ندین وولاتانی جیهان بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیان.
هه‌روه‌ک شانۆگه‌ریه‌که‌ی تۆم ستۆپارد به‌ناوی (پرۆفێشناڵ فاوڵ) که‌له‌سه‌ر ڤاکلاف هاڤلی سه‌ره‌ک کۆماری ووڵاتی چیک نووسی بووی پێش ڕزگاربوونیان له‌ژێرده‌سته‌یی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت: وه‌ک یاری چی یه‌کی فوتبۆل به فاوڵێک تیپه‌که‌ی ده‌پارێزی لهدۆران و تۆمارکردنی گۆڵێک، چوونکهسزای فاولهکهکارتێکی زه‌رده تۆلهیهکی که‌مه گهربهراووردکرێ له‌گه‌ل سزای گۆله‌که که لهوانهیهتێ شکان و دۆڕان بێ، هه‌رواش یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت پرنسیپی مارکسی لینینزمیان به‌کار هێنا کهلهبنهڕهتا خۆیان په‌یڕه‌ویان نه‌ده‌کرد به‌لام به‌زۆر و به‌درۆکردن وه‌ک" فاوڵکردنهکه" چه‌ندین ڕژێمی لایه‌نگری خۆیان پێ دروست ده‌کرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دروستبوونی توانای زل هێزی خۆیان، هه‌تا له‌ئه‌نجام دا ده‌رکه‌وت که‌هه‌موو ی درۆبوو و هه‌تا فه‌لسه‌فه‌ی داموده‌زگای ئابووریان ڕووخاو ناچار بوون واز بێنن.
ئێستاش ڕۆژئاوا فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی به‌کار ده‌هێنێ بۆ ڕووخاندن ی ئه‌و ڕژێمانه‌ی که‌سه‌رپێچیان ده‌که‌ن یان ته‌واو ئابڕوویان چووه‌و لابردنیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه و به‌ناوی ئه‌و گۆڕانهوهجارێکی تر دینهوهناوچهکهههندێ ڕژیمی به‌ناو دیموکراسی دروست ده‌که‌ن که‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی خۆیان پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانهپێش به‌رژه‌وه‌ندی میله‌تانی ئه‌و وولاتانه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پرۆفێشنال فاولێکی تره چونکهمهبهستی لابردنی ئه‌و دیکتاتۆرانهلهبنهڕهتا ڕاست نی یه و ته‌نها بۆپارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه.
خۆ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن ده‌بوو داموده‌زگای دیموکراسی ته‌واو لهتورکیاوهدهست پێ بکه‌ن، شێخهوورگنهکانی ئیماراته‌کانی خه‌لیج بده‌ن به‌دادگا به‌تۆمه‌تی دیکتاتۆریه‌ت و دزینی سامانی وولاته‌کانیان، وئازادی به‌خه‌لکی سه‌عودیه بده‌ن بۆ هه‌لواسینی پادشاکه‌یان به‌تۆمه‌تی فه‌رهودکردنی سامانی وولات و ڕه‌وشت نزمی و ده‌ستدرێژی کردنه‌سه‌ر یاسای یه‌کسانی فه‌لسه‌فه‌ی ته‌واوی ئاینی ئیسلام.
ئێستاش هه‌ندێ لهچهپهکانمان کهدێنهقسهکردن و نوسین هه‌ر وه‌ک جاران، هێشتا نازانن که‌سه‌رده‌م گۆڕاو هه‌ر میلله‌ت بۆخۆی سه‌رگه‌رمی کێ به‌رکێی شارستانی و ته‌کنۆلۆجیایه، چونکه‌له‌م یه‌کگرتن و پێشکه‌وتنانه‌دا ئابوری وولات و میلله‌ت به‌هێز ده‌ىی ئێستاش هه‌ر باسی ناڕه‌وایی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌که‌ن وغه‌می کێشه‌ی چینایه‌تی یانه، وه‌ک فه‌لسه‌فه‌کانی جیهان و زانیاری ئابوری ته‌کنۆلۆجی هه‌موو لهگۆرانان، هه‌ر له‌به‌ر ئهوهسهیری هه‌موو وولاتانی جیهان و هه‌ر حه‌وت قارهکهدهکهیت، به‌رده‌وام میلله‌تان له‌هه‌وڵی خۆ دروست کردن و سه‌ربه‌خۆ بوون دان، به‌لام چه‌په‌کانی ئێمهههندێکیان هه‌ر وه‌ک شه‌سته‌کان هه‌ر بهزۆررنای یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی ڕووخاو هه‌ڵ ده‌په‌رن و باسی فه‌لسه‌فه‌کانی ئهنگلزو مارکس ده‌که‌ن، چاکترهلهوهبکۆلنهوهکهبۆ چه‌سپاندنی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی بۆ جیهانی ئابووری و فه‌رمانڕه‌وایی شیاو نه‌بوو، یا ئه‌گه‌ر شیاو بوو کوا به‌رهه‌می و چی به‌سه‌رهات؟
هه‌ولێ سه‌ربه‌خۆیی میلله‌تان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شارستانی یهتهوهلهمێژوودا به‌رده‌وامه‌و وه‌ستانی بۆ نی یه، مافێکی ئاسایی شارستانی یه له‌هه‌ر شێواز‌و جۆرێکدا بێت، هه‌ر وه‌ک ئهوهوایهکهمرۆڤ خۆی خاوه‌نی دروستکردن و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ‌و خانوو خێزانی خۆی بێ ئیتر خاوه‌ن ماڵ هه‌رچه‌ند زیره‌ک و گه‌نده‌ل و زانا‌و نه‌زان بێ که‌س حه‌زی له‌وه‌نی یهدراوسێکهی بێت پێی بلی تۆ ده‌بێ چۆن بژی؟ که‌س نی یهحهزی به‌سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی خۆی و ماڵ ومنداڵ و که‌س و کار‌و میلله‌تی نه‌بێ، ته‌نها ئهوانهنهبێ کهبهههلهلهمارکسی و فهلسهفهئانی یه‌کان گه‌شتوون.
به‌هه‌مان شێوهپێشهوا ئاینی یه‌کان و هه‌ندێ بنهماڵهئاینی یه‌کان که‌هه‌رگیز ڕۆژێک مهردانهههڵنهسان له‌دژ ده‌سته‌ڵاتی داگیرکه‌ری پاپه‌تی یه‌کان له‌به‌کارهێنانی ئاینی ئیسلام بۆ مه‌به‌ستی داگیرکه‌ری و تالانکردنی چه‌ندین وولاتانی جیهان به‌ناوی ئاینی ئیسلامهوهبهههمان شێوازی فڕو فێڵی پرۆفێشنال فاولی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت وئێستاش به‌ناوی کامپه‌ینی دیموکراتی یهوههێنانهوهی ڕۆژئاوا به‌ناوی دروستکردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڕژێمی به‌ناو دیموکراسی بۆ پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان.
لێره‌دا ته‌واو ئاشکرایهچهندین شێوه‌ی پرۆفێشنال فاولی وه‌ک دیکتاتۆری ستالین و بریجنیف و پوتین و به‌کارهێنانی ئاینی ئیسلام بۆ مه‌به‌ستی داگیرکه‌ری ده‌سته‌ڵاتی عارهبهپاپهتی یه‌کان له‌چه‌ندین شوێنی وه‌ک کوردوستان و دروستکردنه‌وه‌ی چه‌ندین قزمی دیکتاتۆری تری ڕۆژ ئاوا به‌ناوی دیمۆکراتی کردنی چه‌ندین ڕژێمی دیکتاتۆری کهلهسهرهتاوهبهرههمی دروسکردنی ده‌ستی داگیرکه‌ری خۆیانن به‌هۆی دابه‌شکردنی کوردوستانهوهلهدوای جه‌نگی جیهانی یهکهمهوهدروست بوون، ئه‌گینا له‌چه‌ندین شوێنی وه‌ک تورکیا‌و ئێران و لیبیا‌و یه‌مه‌ن وپاکستان و عێراقدا که‌ی جێگا‌و گۆڕه‌پانی دیموکراسین ئه‌گه‌ر چه‌ندین ڕژێمی به‌شه‌ق چه‌سپێنه‌ری دیموکراسی دانه‌نرێ کهسهرئهنجامی ئه‌وه‌ش هه‌رده‌بێ جۆرێکی تر دیکتاتۆربن هه‌ر وه‌ک من بێ گومان ده‌ی بینین.
که‌ی داموده‌زگای دیموکراسی وا ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌ر کۆمهلهپارتی سیاسی و میلیشیایه‌ک سه‌ر به‌لایه‌نێکی جیاوازی ده‌ره‌وه‌و دژایه‌تی یه‌کتر بکه‌ن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست