تۆنی بڵێر، سه‌فه‌رێک به‌شی 4
Saturday, 29/09/2012, 12:00
به‌ره‌و خاڵی سفر بۆ شه‌ڕی عێراق
تۆنی بلێر سه‌ره‌تای ئه‌م باسه به لێکۆڵینه‌وه لێژنه‌ی'چیلکۆت ئینکوایهری' که حکومه‌تی به‌ریتانیا داینا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نی یاسایی چوونه ناو عێراق و ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام، بۆ به‌دواداچوونی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی که ڕژێمی سه‌ددام هه‌وڵی دروستکردن وشاردنه‌وه‌ی ده‌دا. له پاش ڕووخانی سه‌ددام هێزه‌کانی هاو په‌یمان نه‌یانتوانی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ و هیچ له ئاساری هه‌وڵی دروستکردنی بدۆزنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه لایه‌نی یاسایی ئه‌م شه‌ڕه و ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددامیان خسته به‌ر لێپرسینه‌وه.
تۆنی بلێر ده‌ست به باسی شه‌ڕی عێراق ده‌کا به به‌شداریکردنی له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا به پرسیارێک که لێیا ن پرسی: ئایا په‌شیمانی له م کاره‌ت که ڕۆشتیت به‌دوای چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ و ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام دا هیچ چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیت نه‌دۆزیه‌وه؟
تۆنی بلێر ئه‌ڵێت: وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره به به‌ڵێ یاننا به‌هه‌ردوو شێوه کێشه‌ی بۆ دروستدهکردم، ئه‌گه‌ر بمووتایه به‌ڵێ په‌شیمانم یه‌کسه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌م ده‌بوو به سه‌ر نوسراوی هه‌موو ڕۆژنامه‌کان و ده‌نوسرا: تۆنی بلێر داوای لێبوردن ده‌کا و په‌شیمانه له ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام و وه‌ک هه‌ڵه‌و کارێکی خراپم کردبێت، ئه‌م وه‌ڵامه هه‌مووئه‌و خه‌لکانه‌ی توڕه‌ده‌کرد که کۆمه‌کیان کردبووم، به‌لام ئه‌گه‌ر وه‌لامم به عه‌کسه‌وه بوایه، ده‌یانووت تۆنی بلێر مل هووڕهو بێ شه‌رمه و په‌شیمان نیه له‌م کاره‌ی که بووه هۆی کوشتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی هاوپه‌یمان و خه‌لکی عێراق. تۆنی بلیر ده‌ڵێت: من وه‌لامێکم هه‌ڵبژارد ووتم، من لێپرسراوی ئه‌م قه‌راره‌م و ئه‌مه که‌وته سه‌رشانم و قه‌راری من بوو. وه‌لامه‌که‌م وه‌ک ئه‌وه وا بوو خۆم لادا له و پرسیاره‌و وه‌ڵامی ته‌واوم نه‌دایه‌وه.
تۆنی بلێر ده‌ڵێت: 'ئه‌م پرسیاره تووڕه‌ی کردم هه‌ر وه‌ک ئه‌وه وابوو که من خرامه وه‌زعێکه‌وه وه‌ک تاوانبارێک، به‌لام له ڕاستیدا ده‌بوو ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێ که بڵێین چی له‌م ڕووداوه فێرده‌بین؟ من لێره‌دا وام لێهات که له‌خۆم پرسیاربکه‌م، ئایا ئه‌مانه پێیان وا یه که‌من گرنگی ناده‌م و هه‌ست ناکه‌م و سۆزی به‌زه‌ییم نیه بۆ ئه‌وانه‌ی که ژیانیان له‌ده‌ستدا؟ نه‌ک ته‌نها خه‌لکانی به‌ریتانی به‌ڵکو ئه‌مریکی و یابانی و هۆله‌ندی و دانیمارکی وئهستۆنی و ئه‌سپانی و ئیتالی وخه‌لکی عێراق و له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌وه ئه‌و خه‌لکانه‌ی هاتبوون بۆ یارمه‌تیدان وه‌ک قۆنته‌رات چی وکارمه‌ندی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خه‌لکانی دیپلۆماسی وه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له به‌غداد به‌ناوی 'سێرجیۆ ڤیێرا دیمێلۆ' و جیم بیگلی و پیته‌ر مۆوهر، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ناوچوونی ئه‌مانه‌ی به‌خه‌یاڵدا نه‌یه‌ت مرۆڤ نیه، من زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ له‌ده‌سدانی ژیانی ئه‌مانه، به‌داخه‌وه‌م بۆ که‌س و کار‌و خێزانیان که له تازێباریدان.
هه‌روه‌ها تۆنی بلێر ده‌ڵێت: من ناتوانم بڵێم په‌شیمانم له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕو چوون بۆشه‌ڕ بۆ ئه‌و هۆیانه‌ی که پێویست بوو ئه‌نجام بدرێ، من هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌م خه‌وه ناخۆشهنهبووم که له‌پاش ئه‌مه ڕویدا‌و، ئه‌م کاره ئه‌وه‌نیه که به‌م ڕوداوانه ته‌واوبوو، به‌لام ئه رکی هه‌ڵگرتنی سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه به‌رده‌وامه، په‌شیمانی په‌یوه‌نده بهڕابووردووهوه، به‌ڵام هه‌ست به لێپرسینه‌وه په‌یوه‌نده به ئێستا و داهاتووه‌وه و له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی داهاتودایه، هه‌رچه‌ند وا ئێستا له کار‌و شوێنی لێپرسینه‌وه‌دا نیم و کارم ته‌واوبووه، به‌لام کار‌و ئه‌رکی ئێستام به هه‌مان شێوه په‌یوه‌نده به‌و ڕوداوانه‌ی که بوونه‌ته هۆی ئه‌و وه‌زعه که دروست بوو ئێستا نیازمه باسیانکه‌م.
که بیرده‌که‌ینه‌وه له عێراق و ئه‌فغانستان وڕووداوه‌کان به‌دوای ئه و وه‌زعه‌دا که دروست بوو، بوونه‌ته هۆی کاره‌ساتی دڵته‌زێن له هه‌موو ڕۆژێکی ژیانما بیریان لێ ده‌که‌مه‌وه، ئه‌م بیرکردنه‌وه وام لێده‌کا له بوارێکی فراوانتردا په‌یوه‌ند بم به داهاتوی ئه‌م ڕووداوانه‌وه و له کارکردن‌دا به‌رده‌وام بم بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که هێشتا ئه‌نجام نه‌دراوه و ماویه‌تی ته‌واوبێت.
بۆ زۆر خه‌لک کێشه‌ی عێراق به گشتی و باسکردنی، و زۆرلهوانه که له‌دژی بوون وازیان له‌وه‌هێناوه که گوێ بگرن له یه‌کتر، خه‌لکێکی زۆر وازیان هێناوه له باسکردن زیاتر لهوخهلکانهی که به‌گشتی زانیارن و ئاگادارن له هۆکاره‌کان، به‌لام خه‌لکانی سیاسی و چاودێر‌و ڕۆژنامه‌نوس و خه‌لکانێک له بازنه‌ی چاودێری ڕوداوه‌کاندا تێده‌گه‌ن له پێچ و په‌ناو کێشه‌ی قه‌راردانی سیاسی ئاگادارن به‌جۆرێک هه‌ڵوێستیان ده‌گۆڕی به پێی کات و سه‌رده‌می جیاواز، ئه‌وانه تێده‌گه‌ن که کاری سه‌رکردایه‌تی کارێکی زۆر زه‌حمه‌ته، وئه‌وانه بۆچوونیان جیاوازه له‌زۆربه‌ی سیاسیه‌کان له پرۆسێسی مهعقولیهتدا، له‌به‌رئه‌وه له پاش ته‌واوبوونی ڕووداوه‌که که باسده‌کرێ ئه‌وانه زیاتر ئاماده‌ن بۆ گوێگرتن و ڕازی بوون بۆ بینینی هۆکاری سه‌ره‌کی و تێگه‌شتن.
وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: من به‌ته‌واوی تێده‌گه‌م بۆ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیان ده‌کرد له به‌ر ئه‌وه بوو کامپه‌ینه‌که له‌به‌ر چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی سه‌ددام بوو 'ده‌بڵیو ئیم دی" و ئێمه دوای ئه‌وه‌ی ڕژێممان ڕوخان هیچمان نه‌دۆزیه‌وه. وامان ده‌زانی که ئه‌م چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیه ی هه‌یه‌و ئاماده‌یه بۆ به‌کارهێنان. سه‌رئه‌نجامی له‌ناوبردنی ڕژێمی سه‌ددام خوێناوی وڕوخینهرو سه‌رلێ شێواو بوو. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌م چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژیهمان بدۆزیایه‌ته‌وه له دوای رووخانی ڕژێم له مانگی مایسی 2003 دا هۆی بۆچوون و تێگه‌شتن له‌م مه‌به‌ستی ئه‌م کامپه‌ینه جیاواز ده‌بوو، ئه‌گه‌ر سه‌رئه‌نجامی لابردنی سه‌ددام وا نه‌بووایه که به‌و شێوه بوو، وه‌ک وه‌زعی کۆسۆڤۆ بوایه، بیروڕای چاودێران جیاواز‌و ئه‌کادیمی ده‌بوو ئه‌وه‌نده باسنهدهکرا.
هۆکاره‌کان به‌ته‌واوی ئاشکران بۆچی و بۆ ئه‌م دژایه‌تیه 2 لێکدانه‌وه‌ی جیاواز دروست بوو، زیاتر بۆچوونی عه‌قڵ تا هۆکاره‌کان. لایه‌نێکی تر ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌لای بیروڕای خه‌لکیدا لاده‌دا و هه‌ڵوێستی ده‌گۆڕێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێست ئاسان نابێ. خه‌لکان ماوه‌یه‌کی که‌میان هه‌یه بۆ بیرکردنهوهله وه‌زع و قه‌راردان، له‌به‌رئه‌وه بڕیار دان و حوکمدان به په‌له ده‌کرێ و خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی ته‌واوی لێکدانه‌وه نین، و به‌ره‌نگاربوونه‌وه به پێچه‌وانه‌وه زه‌حمه‌ته و پشتگوێ ده‌خرێ، یه‌کتایی بۆچوون له ئه‌مڕۆی سیاسه‌تدا زه‌حمه‌ته بکرێ، چوونکه بۆچوونی خه‌لک دروست ده‌بێ و جێگیرده‌بێ وهه‌وڵدان بۆ گۆڕانی ئه‌م بۆچوونانه چیتر ئاسان نیه.
وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت، مه‌به‌ستی من له‌م باسه‌دا هه‌وڵێکی ئاسانکاریه بۆ تێگه‌شتن، نه‌ک خوێنه‌ر ڕازیکهم به‌لایه‌نی ڕاستی یا هه‌ڵه‌ی ئه‌م ڕووداوه، به‌ڵکو بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستی ڕووداوه‌کان، زۆرجار بیرمده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بووم، به‌لام ئێستا ده‌مه‌وێت پرسیاربکه‌م له خوینه‌ر ئه‌گه‌ر من ڕاست بووم؟
زانیاری کۆکراوه‌ی ده‌زگا نهێنیه‌کان له‌سه‌ر چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ده‌رکه‌وت ته‌واو ڕاست نه‌بوو، وه‌ک ووترا و من ده‌ڵێم که چۆن ئه‌م بۆچوونه بوو به نهێنیه‌ک. لێره‌دا ده‌ڵێین: بۆچی سه‌ددام هه‌وڵی ده‌دا ڕێ له لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی بگرێ وبه‌رده‌وام کێشه‌یان بۆ دروست‌کا، ئه‌گه‌ر هیچیان نه‌بوو بیشارنه‌وه؟ هه‌تا که کاتێک ڕێی ده‌دان، بۆ هه‌میشه کێشه‌ی بۆ دروست ده‌کردن؟ بۆ ده‌یوست وولاته‌که‌ی تووشی شهڕکا بۆ پارێزگاری ئه‌فسانه‌یه‌ک؟ هه‌روه‌ک یه‌کێک له لێپرسراوانی ئه‌م لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانه به‌ناوی 'چارلس دیوفیلهر' شتێکی وا بڵێ که پارادۆکسه، که بڵێ ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی وه‌ک فێڵ بکه‌ن به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێز بۆ شه‌ڕکردن وایه، له‌کاتێکدا ئێمه به ڕاستمان بوو، له‌کاتێکدا ئێمه وامانده‌زانی که ئه‌و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی هه‌یه و له هه‌مانکاتدا سه‌ددام درۆی ده‌کرد؟
له‌ساڵی 2004 دا لێپرسراوی لێکۆڵینه‌وه دکتۆر 'ده‌یفید که‌ی' له گه‌ڵ چارلس دیوۆفلیهر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕاستیه‌کانی بوونی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی سه‌ددام و بۆیان ده‌رکه‌وت که سه‌ددام به‌رنامه‌ی ئاماده‌ی نیه بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کۆمه‌لکوژی، ئه‌م ووتاره بوو به سهرنوسراوی ڕۆژنامه‌کان، و ڕاپۆرته‌که‌ی بلاوبووه‌وه له 2 لاپه‌ڕه‌دا. له‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌رکه‌وت که زانیاری ئینتیلیجینز / نه‌هینی هه‌موو هه‌ڵه‌بوو، ئه‌مه واده‌گه‌یه‌نێ که سه‌ددام سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی 'ی‌و ئێن' نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه شه‌ڕ ڕه‌وانیه، له‌هه‌مان کاتدا دکتۆر 'که‌ی' ووتبووی که سه‌ددام هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گرنگتره له‌وه‌ی که تا ئێستا پێ زانراوه، ئه‌م بۆچوونه‌ش دیاربوو هه‌ڵه‌بوو.
له ڕاپۆرتی دوهه‌مدا که بلاوبووه‌وه له‌مانگی 9 ی ساڵی 2004 دا زۆر سه‌رنجی چاودێرانی ڕانه‌ده‌کێشا و ئه‌م ڕاپۆرته زۆر پڕتربوو له زانیاری پێویست و لێکۆڵینه‌وه‌دا، به‌هۆی ئه‌رکی زۆری کامپه‌ینی عێراق، وه‌ک تۆنی بلیر ده‌ڵێت: 'من لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوم له‌سه‌ر نه‌کرد.' هه‌تا چه‌ندساڵێک دوای ئه‌وه چارلس دیوۆفێلهر له کتێبه‌که‌یدا باسی ته‌واوی ئه‌م کارانه‌ی ده‌کا بۆ مه‌به‌ستی لێکۆلێنه‌وه‌ی لیژنه‌ی 'چیلکۆت' که له له‌نده‌ن کرا، ده‌بوو سه‌یری ئه‌م نوسراوهبکهم، له‌م نوسراوه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ئه‌م کاره به‌ناوی ' ئای ئێس جی' که بهسهرۆکاری چارلس دیوۆفیلهر کراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ل تیپی دکتۆر 'که‌ی' وخهلکانی داموده‌زگای سه‌ددام پرۆسێسی کارێکی وا که ئه‌نجامدانی چه‌ندین مانگی پێچووه، هه‌تا یه‌کێک له لێکۆڵه‌ره‌وانی 'ئێف بی ئای' پۆلیسی ئه‌مریکی به‌ماوی 'جۆرج پیرۆ' که توانی سه‌ددام ببینێ و پرسیاری لێ بکاو توانی شریتی لێکۆڵینه‌وه تۆمارکرا، چیرۆکی ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌وه ده‌هێنێ بخوێنریته‌وه.
هه‌روه‌ک گه‌مارۆی ئابووری 'سانکشن' دهسهپێنری به‌سه‌ر ڕژێمی سه‌ددامدا، ده‌بێته هۆی گه‌مارۆدانی ته‌واو و کێشه‌ی بۆ دروستده‌کا، ئه‌م جه‌ختکردنی گه‌مارۆدانه کێشه‌ی زیاتردهکاو زاواکه‌ی ڕاده‌کا بۆ ئه‌رده‌ن له‌ساڵی 1996 دا و له‌وێ باسی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی سه‌ددام ده‌کا و ئه‌م باسه بلاوده‌بێته‌وه له جیهانا، به‌لام پاش ماوه‌یه‌ک به‌فێڵ بانگی ده‌کاته‌وه بۆ عێراق و ده‌یکوژێ. سه‌ددام فه‌رمانێکی تاکتیکی ده‌دا له نێوه‌ڕاستی ساڵی نهوهدهکاناو به‌ره‌و ساڵی 2000 ، هه‌وڵی ده‌دا بۆ لابردنی کێشه‌ی گه‌مارۆی ئابووری به‌هه‌ر نرخێک، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌زگای چالاکی دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی داخست، و ئه‌و کاڵاخاوانهی بۆ دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی هه‌یبوو هه‌مووی له‌ناوبرد له‌به‌رده‌م چاودێری لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی له ساڵی 1991 دا، چونکه ده‌یزانی چیتر ناتوانێ له‌م هه‌وڵه‌یدا به‌رده‌وام بێ و هه‌وڵی ده‌دا بیشارێته‌وه.
سههدام باوه‌ڕی هه‌بوو به ستراتیجی به‌کارهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی بۆ مانه‌وه‌ی ڕژێمی، باوه‌ڕی وابوو به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی زۆر گرنگ بوو بۆ لێدانی جمهوری ئیسلامی ئێران له شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی گازی کیمیاوی له دژ کورد لێدانێکی وا بوو نه‌ک ته‌نها له مه‌یدانی شه‌ڕدا به‌رهه‌ڵستیان تێکشکا به‌ڵکوو بوو به لێدانێکی کاریگه‌ری ده‌روونی بۆهه‌موو هیواداریان له دژایه‌تی سه‌ددامدا. سه‌ددام ده‌یزانی که ئێران هه‌وڵده‌دا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی نه‌وه‌وی، و هه‌روه‌ها ده‌یزانی ئیسرائیل ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه. بۆ سه‌ددام وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی نه‌وه‌وی و بایۆلۆجی و کیمیاوی ده‌یکرد به هێزێکی سه‌ره‌کی له جیهانی عهرهبهکانا، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه هه‌وڵیده‌دا هیچ ئاسارێکی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نه‌زانرێ و ده‌یشاردنه‌وه، ئه‌وه ئاشکرابوو بۆ لیژنه‌ی گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه (ئای ئێس جی) که هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی بوونی ئه‌م چه‌کانه‌ی شتێکی کاتیهولهبهرژهوه ندی ستراتیجی نیه. له‌به‌رئه‌وه له ڕاپۆرتێکیان ده‌ڵێن:
سه‌ددام ده‌یه‌وێت و هه‌وڵده‌دا بۆ دروستکردن و وهدستهێنانهوهی توانای چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی که له ساڵی 1991 له‌ناویبردن دوای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی ئابووری لابرا، ئابووری عێراق له ژیانه‌وه‌دا بوو، له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌وه‌ی که له ماوه‌ی پێشویدا بووی. سه‌ددام هیوادار بوو که توانای چه‌کی نه‌وه‌وی هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک که وورده وورده له زیاد بووندا بێت، بێ گوێدانه جه‌ختی نیوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ری، به‌هۆی بوونی مه‌ترسی کێشه‌ی ئابووری له‌سه‌ری، ده‌یویست گرنگی بدا به توانای وه‌ده‌ستهێنانی ساروخی بالیستیک 'دوورهاوێژ' و چه‌کی کیمیاوی تاکتیکی.
باسی ته‌واوی هه‌وڵدانی سه‌ددام له وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی نه‌وه‌وی له ڕاپۆرتی 'به‌تله‌ر' له مانگی 9 و ساڵی 2004 دا له ڕاپۆرتیا باسکراوه، وه‌ک له‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌ڵێت: له‌سه‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ماندا وله‌و سه‌رچاوانه‌دا که ده‌ستمانکه‌وتووه و لیژنه‌ی 'ئای ئێس جی' بۆیانده‌رکه‌وت سه‌رئه‌نجامی قسه‌کردن له گه‌ڵ خه‌لکانی عێراقی په‌یوه‌ند به‌م کاره‌وه، گه‌شتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که عێراق پێش شه‌ڕه‌که ئه‌و ستراتیجیه‌ی هه‌بوو که ده‌یویست ئه‌و چه‌کانه‌ی که قه‌ده‌غه‌یه به‌کارهێنانیان دروستیانکا، له‌ناو ئه‌و چه‌کانه‌دا پرۆگرامی چه‌کی نه‌وه‌وی، له‌وکاته‌وه که گه‌مارۆی ئابووری لابرا له‌سه‌ریان به فه‌رمانی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان .
له‌بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنه‌وه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی سه‌ددام چه‌ندین موهه‌ندیس و خه‌ڵکی ته‌کنیکی و زانیار‌و چه‌ندین ئاماری دروستکردن و لابره‌تۆری /جێگای تاقیگه پاراست بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه بۆ هه‌رکات بۆی ڕێکه‌وێ. هه‌روه‌ها به‌پێی زانیاری خه‌لکانی ده‌زگای نهێنی به‌عسیه‌کان له نێوان ساڵه‌کانی 1991 هه‌تا ساڵی 2003 دا حکومه‌تی عێراق چه‌ندین لابۆرهتۆری / شوێنی تاقیگه‌ی نهێنی پاراستبوو بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌ندین کاڵای خاوی ژه‌هری کیمیاوی، وه‌ک لێره‌دا ده‌ڵێن:
لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه 'ئای ئێس جی' هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه نیه که ده‌زگای نهێنی وزانیاری جه‌ریمه که هیچ ده‌لیلێکیان به‌ده‌سته‌وه بێت که بڵێن به‌رنامه‌ی چه‌کی کیمیاوی و بایۆلۆجی له‌م تاقیگانه‌دا هه‌یه، به‌لام هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن که ده‌زگای نهێنی نیازیانه بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌ندین جۆر چه‌کی کیمیاوی وه‌ک: سولفار ماستارد، نایترۆجین ماستارد و سارین، هه‌روه‌ها شوین و مه‌به‌ستی ئه‌م تاقیگانه هه‌رگیز نیشانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌دراون.
هه‌موو ئه‌م زانیاریانه که‌وته ده‌ست لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه به سه‌رۆکاری 'هانس بلیکس' له‌کاتی کاری پشکنینان له عێراقدا له نێوان ساڵه‌کانی 2002 2003 دا هه‌روه‌ها تۆنی بلێر ده‌ڵێت ئه‌مانه ئه‌و سهرچاوهدۆزراوانه نه‌بوون ئێمه به‌کارمان هێنان که لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌شوێن چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیدا دۆزیانه‌وه، وهه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ڕاستی ئه‌و سه‌رچاوانه ی که دۆزرانه‌وه ئه‌وانه نه‌بوون که ئێمه وا بیرماندهکردهوه که ڕاست بن له مانگی ئازاری ساڵی 2003 دا، به‌لام ڕاستی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه به‌ته‌واوی ده‌ریده‌خا که سه‌ددام به ڕاستی هه‌وڵیده‌دا که چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی وه‌ده‌ست بێنێ، ووه‌ده‌ست هێنانی ده‌بوو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆمان، و ئه‌و تۆمهتباریهی که ده‌ڵێین به‌پێچه‌وانه‌ی قه‌راره‌کانی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بوو ئاشکرو ڕاست بوون.
تۆنی بلێر ده‌ڵێت، له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئێمه له ساڵی 2003 دا وازمان له سه‌ددام بهێنایه‌وه و ئه‌و ده‌لیلانه‌ی 'هانس بلیکس' ده‌ستی که‌وت له ووت‌وێژی لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ل ده‌زگای نهێنی به‌عسیه‌کانی عێراقدا و به‌هه‌ڵه بمان ووتایه سه‌ددام وازی هێناوه له وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی، ئیتر جاریکی تر نه‌ده‌کرا زۆری لێ بکه‌ین و به‌رده‌وام بین له ناردنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕاندا، ئیتر سه‌دام ده‌یتوانی جارێکی تر بێ غه‌م به‌رده‌وام بێ و به‌رنامه‌کانی بخاته‌وه کار‌و کاڵای خاو بکڕێ، و ده‌ستبکاته‌وه به هه‌وڵدان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی. هه‌روه‌ها له باره‌ی چه‌کی بایۆلۆجی یه‌وه هه‌وڵی دروستکردنی بۆ مه‌به‌ستی کوشتنی سیاسی بوو، من ناڵێم لێکۆڵینه‌وه‌کانمان هه‌موو ده‌لیلێکی بۆ ئێمه وه‌ده‌ستهێنا، به‌لام ئه‌گه‌ر وازمان لێ بهێنایه ئێستا چی ڕووی ده‌دا؟ سه‌ددام جارێکی تر به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر به‌س بۆ دژایه‌تی ئێران بوایه وازی نه‌ده‌هێنا له هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی، و ناوچه‌که به‌ردوام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی سه‌ددام دا ده‌بوو. به‌هه‌مان شێوه ده‌کرێ بووترێ بۆ ئه‌و سه‌رلێ شێواوی و کوشتاره‌ی که دوای که‌وتنی سه‌ددام ڕویدا ئه‌وه‌ی ده‌هێنا ڕژێم بگۆڕین؟ ده‌توانین هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه و حساب بکه‌ین بزانین ئایا ئه وژماره‌ی دوای سه‌دام کوژران زۆرترن له‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌ددام دا کوژران؟ بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی که بڵێین ئایا ئێستا عێراق وولاتێکی باشتره له‌عێراقی سه‌رده‌می سه‌ددام؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره با سه‌یری ژماره‌ی ئهوانهکهین که له‌سه‌رده‌می سه‌دام دا کوژراون چه‌ندن؟
1- سه‌رژمێری ئه وانه‌ی له شه‌ڕی ئێتران و عێرقدا کوژران 600،000 و له‌هه‌ردولا عێراق و ئێران یه‌ک ملیۆن
سه‌رچاوه: کتێبه‌که‌ی ئه‌نتۆنی کۆردسمان، ده‌رسه‌کانی شه‌ڕی نوێ، به‌شی 2 لاپه‌ڕه 3
2- له کامپه‌ینی ئه‌نفالدا له دژ کورده‌کان وله‌ساڵی 1988 دا 100،000 که‌س تیاچوون، ژماره‌یه‌کی زۆری تر له‌جێی خۆیان لابران و هه‌زاره‌ها بریندار (سه‌رچاوه: ده‌زگای چاودێری مافی مرۆڤ، ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له ڕاپۆرتی جێنۆساید له عێراق.
3- شه‌ڕی 1991 ی داگیرکردنی کوه‌یت / شه‌ڕی که‌نداو 75000 تیاچوون، سه‌رچاوه: میلتن لیێتنبرگ، به‌سه‌رناوی 'مردن له شه‌ڕو نیزاعدا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، بلاوکراوه‌ی دانیشگای کۆرنێل، له‌پرۆگرامی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاشتی.
4- کامپه‌ینی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کانی ناوچه‌ی خواروی عێراق، 50،000 کوژران، سه‌رچاوه: لیێتنبرگ
5- کوشتاری ڕاپه‌ڕینی 1991 له کوردوستان و کوژرانی نزیکه‌ی 30،000 که‌س (سه‌رچاوه، ده‌زگاکانی میدیا، 'ئه‌مه‌یان خۆم 'وه‌رگێر' خستمهسهری')
6- سه‌رجه‌می کوشتاری سیاسی له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ددامدا 100،000 کوژران، سه‌رچاوه: ده‌زگای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌سه‌رناوی دادگایی کردن پێویسته بۆجهریمهکانی حکومه‌تی عێراق
7- له‌کاتێکدا به‌عسیه‌کان هاتنهسهرحوکم و عه‌بدولکه‌ریم قاسم کوژرا خه‌ڵکی به‌غدا بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی ده‌ڕۆژ بهرگریانکردن له هاتنی ڕژێمی به‌عسیه‌کان و له‌م کامپه‌ینه‌دا به‌عسیه‌کان 10000 که‌سیان له‌خه‌لکی به‌غداد کوشت.
(سه‌رچاوه: عێراق له‌ساڵی 1958 له شۆرشه‌وه بۆ دیکتاتۆری، نوسینی ئێم فاروق سینگلێت، 1987 'ئه‌مه‌ش خۆم خستمه سه‌ری ')
به‌ڵام ئه‌مه به‌س به‌شێکه له ڕوداوه‌کانی جه‌ریمه‌ی سه‌ددام، چونکه کاتێک سه‌ددام هاته سه‌ر حوکم له‌ساڵی 1979 دا عێراق دهولهمهندتربوو له وولاتانی پۆرتوغال و مالیزیا له‌سالی 2003 دا 60% خه‌ڵکی عێراق به یارمه‌تی خوارده‌مه‌نی ده‌ژیان، ملیۆنه‌ها خواردنی ته‌واویان نه‌بوو بیخۆن، و چه‌ندین ملیۆن په‌ناهه‌نده‌بوون.
وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن، له‌سه‌رده‌می سه‌ددام دا له‌ساڵی 2002 دا ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که پێش ته‌مه‌نی 5 ساڵ ده‌مردن 130 منداڵ له1000 دا ئه‌م ژماره‌یه له ڕاده‌ی مردنی منداڵ خراپتر بوو له وولاتی کۆنگۆ له ئه‌فریقا. به چه‌ند ساڵێک دوای که‌وتنی ڕژێمی سه‌ددام و له‌ساڵی 2007 دا وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی 'یۆن ئێن' نیشانمان ده‌دا و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی عێراق که کامپه‌ینی ده‌رزی لێدانی دژ نه‌خۆشی بۆ منداڵان و به‌رنامه‌ی خوارده‌مه‌نی، ژماره‌ی مردنی مردنی مندالان له‌و ڕاده‌یه دابه‌زیوه بۆ 40 له 1000 دا ئه‌م ژماره‌یه نیشانی ده‌دا که هه‌موو ساڵێک ژماره‌ی مردنی مندالان که‌م بووه‌ته‌وه که ساڵی نزیکه‌ی 50 بۆ 60 هه‌زار منداڵ ده‌مردن له‌سه‌رده‌می سه‌ددام دا. ئه‌گه‌ر بڵێین ئای ئه‌وه له‌به‌ر گه‌مارۆی ئابووری بوو، به‌لام وا نه‌بوو، سه‌ددام بواری درابوو به‌شی په‌یداکردنی خوارهمهنی و ده‌رمان ڕێی درابوو نه‌وت بفرۆشێ، به‌لام نه‌یویست. له ناوچه‌ی کورده‌کانا سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی ئابووری و گه‌مارۆی سه‌ددام پشکی مردنی مندالان نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه بوو که له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقدا ده‌مردن.
له‌نێوان ساڵه‌کانی 2005 2007 دا بێجگه له‌وه‌ی وه‌زعی گشتی ته‌واو نه‌بوو له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق، کێشه‌ی نه‌بوونی خواردن و که‌مووکوڕی له خواردندا ی پشکی سه‌رده‌می سه‌ددام بوو. وه‌ک له میدیا و سهرچاوهکانا باس ده‌کرا که پاش ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام نزیکه‌ی 600،000 که‌س کوژراون له کاره تێرۆریستیهکانا، به‌لام ڕاستی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌کرێ نیشان بدرێ هه‌ڵه‌یه چونکه 2 سه‌رچاوه‌ی جیاواز که سه‌رژمێری کوژراو و برینداریان ده‌کرد ئه‌و 2 سه‌رچاوه خاچی سور و سه‌رچاوه‌ی 'برکین ئینستیتوشن' هه‌ردوکیان ژماره‌کانیان له‌یه‌کتر نزیک بوو که له نێوان 10000 بۆ 112000 هه‌زار که‌سه له فیکتیمی کاره تیرۆریستیهکانا کوژران و برینداربوون، وسه‌رئه‌نجامی کامپه‌ینی شه‌ڕی ڕوخانی ڕژیم، له نێوان ئه‌م ژماره‌یه‌دا 70،000 له‌و کوژراوانه هۆکاری شه‌ڕی لابردنی ڕژێم نه‌بوو به‌ڵکوو کاره تیرۆریستیه‌کانی القاعدهو ئه‌و میلیشیانه‌ی که ئێران کۆمه‌کی ده‌کردن له نێوان ساڵی 2005 2007 دا. وا لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت ئایا لابردنی سه‌ددام له‌سه‌ر حوکم باشتر بوو یاننا؟ هه‌روه ها له‌داهاتوودا ده‌بینرێ جیاوازی نێوان عێراقی زه‌مانی سه‌ددام و پاش ڕژێمی سه‌ددام.
هه‌رچه‌ند بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که لابردنی سه‌ددام و ڕوخانی ڕژیمی ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بوون یا نه‌بوونی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی بووبێ یاننا، هه‌ندێ به‌هۆی ڕووداوه‌کان و هه‌ندێ به‌هۆی کارتێکردنی ده‌روونی که قه‌راره‌کان ئایا به‌په‌له دراون یاننا، به‌لام له قه‌راری ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ژماره 1441 ی ساڵی 2002 دا ده‌ڵێت:
هۆی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م قه‌راره زۆر ئاسایی زانراوه که له‌ساڵی 1981 دا ئیسرائیل بۆمبا بارانی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌کی نه‌وه‌وی عێراقی کرد له ناوچه‌وی ' توهیسیه' له نزیک به‌غداد، ئه‌مه ئاشکرای کرد که عێراق ده‌زگایه‌کی چالاکی هه‌بوو بۆ دروستکردنی چه‌کی نه‌وه‌وی و چه‌کی بایۆلۆجی و کیمیاوی.
له‌ساڵی 1988 دا وه‌ک به‌شێک له به‌رنامه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب کردن دهیاونویست هه‌موو کورد ده‌رکه‌ن / لابه‌ن له سه‌روی عێراق -- له سه‌روی شاری به‌غداد به‌ولاوه --، له‌بۆ ئه‌وه چه‌ندین جار بۆمبابارانی کیمیاوی دێهاته‌کانی کوردی کردبوو که بووه هۆی کوشتنی 100،000 کورد و له‌نیوان ئه‌م کامپه‌ینه‌دا بۆمبابارانی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه که له‌یه‌ک ڕۆژدا چه‌ندین هه‌زاری له‌ناوبرد.
له‌ساڵی 1990 دا ڕۆژنامه‌نوسی به‌ریتانی ڕۆژنامه‌ی' ئۆیبزێرڤهر' به‌ناوی فه‌رزاد بازۆفت هه‌ڵواسرا به‌تاوانی جاسوسی عه‌سکه‌ری. سه‌رئه‌نجامی تێشکانی سه‌ددام له شه‌ڕی کوه‌یت و قه‌راری شه‌ڕ وه‌ستان، لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی گه‌ڕان به شوێن چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی نارد بۆ عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌و له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌کانه. له‌نێوبردنی ساروخی سکاد که چه‌ند جارێک هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی ئیسرائیلی ده‌کرد و قه‌سفی ئیسرائیلی پێ‌کرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بوو له‌ناوببرێن و نه‌بن به‌هه‌ڕه‌شه له داهاتوودا. ئه‌م لیژنه‌یه لیستی ناوی ئه‌م چه‌کانه‌یان نوسی که دۆزرانه‌وه و ئه‌وانه‌ی که هێشتا نه‌دۆزرابوونه‌وه له ڕاپۆرتێکدا له ساڵی 1999 دا.
هه‌رله‌سه‌ره‌تای کاری ئه‌م لیژنه‌یه‌دا ڕژێمی سه‌ددام هه‌وڵدانی کێشه دروستکردن و ڕێ لێ گرتنیانی ده‌کرد. هه‌تا مانگی ئازاری 2003 دا که ئه‌م کامپه‌ینه ده‌ستی پێ‌کرد، 17 جار قه‌راری 'یۆ ئێن' هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق په‌یڕه‌وی قه‌راره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی ناکاو ڕێی لیژنه‌ی پشکنین نادا وبه‌رده‌وام کێشه‌یان بۆدروست ده‌کا. له‌ساڵی 1998 دا لیژنه‌ی پشکنین و لێکۆلینه‌وه له بێزاریدا عێراقیان به‌جێ هێشت. وه‌ک تۆنی بلێر ده‌ڵێت: له‌مانگی 12 ی ساڵی 1998 دا من و سه‌رکۆماری ئه‌مریکی کلینتن فه‌رمانمان دا به هێزی هه‌وایی بۆ لێدانی عێراق وپه‌لامار له‌سه‌ر بنکه سه‌ربازیه‌کانی شاری به‌غداد.
تۆنی بلێر ده‌ڵێت: من ئه‌مه ده‌نوسم نه‌ک بۆ نیشاندانی لایه‌نی یاسایی له کامپه‌ینی له‌ناوبردنی ڕژێمی سه‌ددامدا به‌ڵکو بۆ نیشاندانی ئه‌و وه‌زعه‌ی که عێراق تیایا بوو، وه‌ک له‌م ڕاپۆرته‌ی ساڵی 1999 دا نوسراوه له‌سه‌ر وه‌زعی عیراق ده‌ڵێت:
وه‌زعی مافی مرۆڤ له عێراقدا به‌رده‌وام له خراپ بووندایه، هه‌روه‌ها داپلۆسینی مافی شارستانی ومافی سیاسی به‌رده‌وام له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسیندایه، ئه‌م ڕژێمه به‌رده‌وام له سه‌رپێچی کردنی پێوستی سه‌رشانی بۆ به‌جێ هێنانی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاشتی عێراق وتێکدانی وه‌زعی ئاشتی ناوچه‌که.
(سه‌رچاوه: نوسینی مارک دی ستۆێل، نوسه‌ری ڕاپۆرتی تایبه‌تی ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ر عێراق له‌نێوان ساڵه‌کانی 19991 1999 دا که پێشکه‌ش به 14 هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد له به‌رواری 14/10/1999 دا)
وه‌ک ئه‌م ڕاپۆرته جاریکی تر له به‌رواری 14/11/199دا ده‌ڵێت:
دژی یاساکانی مافی مرۆڤی عێراق به‌رده‌وامه له داپلۆسینی مافی مرۆڤدا و به‌رده‌وام سکاڵا ده‌کا له‌باره‌ی وه‌زعی خراپی خه‌لکی عێراق له‌ژێر گه‌مارۆدانی ئابووری و هه‌وڵ ده‌دا که نه‌یه‌ڵێت دهنگوباسی ده‌زگاکانی نه‌هێنی که هه‌میشه خه‌ریکی له‌ناوبردن وکوشتاری تاک وبه‌کۆمه‌ڵ و جه‌ریمه کردنن. (سه‌رچاوه: ئه‌منستی ئینته‌رناشنال، ڕاپۆرتی ساڵی 1999)
به‌رده‌وامی ئه‌م ڕاپۆرتانه ئه‌وه ده‌رده‌خا که هه‌ڵه‌یه بڵێن که سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مریکی بووش ده‌رزی له‌سه‌ر ئه‌تله‌سی جیهانی دانا‌و هه‌ر ده‌یویست ڕژێمی عێراق له ناوبه‌رێ. لێره‌دا ده‌رکه‌وت که چی ڕوویدا له ساڵی 1991 دا که سه‌رئه‌نجامی ده‌رکردنی هێزه‌کانی سه‌ددام له کوه‌یت و وه‌ستانی شه‌ڕ، سه‌ددام چۆن جاریکی تر به‌هێزبووه‌وه ده‌ستیکرد به کامپه‌ینی کۆمه‌ڵکوژی، و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به توندی له‌سه‌ر داموده‌زگای عێراق بمێنێته‌وه و به‌هێزتربێ که له‌م کامپهینانهدا هه‌زاره‌ها کوژران.
قه‌راری نه‌وت بۆ خواردن وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ڕزگارکردنی که‌مووکوڕی ئابووری و ڕزگارکردنی خه‌لکی عێراق له برسیه‌تی، به‌لام ڕژێم له‌مه‌دا درۆیکرد وهه‌وڵی ده‌دا داهاتی ئه‌مه‌ش بۆخۆی و ڕژێمی و کوڕه‌کانی وخهلکانی ده‌وروپشتی بدزێ، ئه‌م کامپه‌ینی ناردنی خواردن و ده‌رمانه هه‌رگیز به‌ته‌واوی نه‌گه‌شتنه ده‌ست مهیللهتی عێراق.
دڕێژه‌ی ئه‌م باسه بۆ به‌شی داهاتوو به‌جی پینجه‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست