بینینی شیعری
Friday, 02/12/2011, 12:00
تا ئێستا شیعر به‌چه‌ندین جۆر پێناسه کراوه به‌ڵام هیچ له‌و پێناسانه به‌ته‌واوی ڕوونی ناکاته‌وه که شیعر چی یه‌و چی نووسراوێک به‌شیعر ئه‌ناسرێت، هه‌روه‌ک چۆن کاره‌با نابینرێت به‌ڵام ڕۆشنایی و به‌رهه‌می تری هه‌یه به‌ڵام هێشتا ناتوانین بڵێین کاره‌با چی یه؟
شاعیری ئینگلیزی وهردسۆرپس باسی شیعربهم شێوه ده‌کات: "شیعر ده‌ربڕینی هه‌سته که له ته‌نیایی وبێ ده‌نگی دا کۆده‌بنه‌وه بۆ ده‌ربڕین." به‌ڵام ئه‌م وه‌سفه بهسهرپهخشانیشا ده‌چه‌سپێت. شاعیریێکی تری ئینگلیزی کۆلدریدج ئه‌ڵێت: "شیعر ڕێکخستنی چاکترین ووشه‌یه له‌چاکترین شێوازدا" به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌توانین بڵێین بۆنووسینی یاساوفهرمانی په‌رله‌مانیش ده‌گونجێ . به‌ڵام هه‌ندێ خه‌ڵکی ترباسی شیعردهکهن که شیعرجیاوازه له هه‌موو نووسراوی ئه‌ده‌بی تربهفۆرم و وه‌زن وقافیهومۆسیقاو زمانی شیعری. هه‌ندێکی تر هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعر لهمهبهستیا ئه‌بینێ وناوه‌ڕۆکی به‌گرنگ ده‌زانێ وه‌ک ماتیۆ ئه‌رنۆڵد ئه‌ڵێت،" شیعر ئه‌نووسرێت بۆڕهخنه گرتن له‌ژیان" ئه‌مه باسی مه‌به‌ستی مه‌وزوعی زیاتر له هونه‌ری/ئه‌ده‌بی شیعری ده‌کا.
په‌یوه‌ندی زۆر هه‌یه له‌نێوان نووسینی شیعر‌و نه‌خشه/له‌وحه‌ی هونه‌ریدا چوونکه که شاعیر شیعر ده‌نووسێ وێنه‌یه‌ک یا نه‌خشه‌ی دیمه‌نێک دروست ده‌کات له‌خه‌یاڵ و بیننی خوێنه‌ردا
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی شاعیران و نووسه‌ران وهونه‌رمه‌ندان ڕاده‌کێشێ له نووسینی شیعردا ئه‌وه‌یه که‌شاعیر و هونه‌رمه‌ند جگه له توانای بینینی ئاسایی توانای بینینی دووهه‌میان هه‌یه که یه‌کسه‌ر له‌کاتی بینینی ڕووداوێک‌دا لایه‌نێکی تردهبینێ که بینینی ئاسایی نی یه بۆخه‌ڵکی تر.
ئه وجۆره بینینه له‌ڕاده‌ی ڕوودانی ئاسایی ڕووداوه‌کان جیاوازه، ئه‌م توانایه دوورنی یه هه‌بێت له کاتی په‌خشان نووسینا، به‌ڵام جیاوزی ئه‌وه‌یه که‌ڕۆمان نووس و په‌خشان نووس له ڕاستی ڕووداوه‌کان ده‌رده‌چن بۆ به‌جێ هێنانی مه‌به‌ستی داهێنان بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان له‌بواری نائاسایی و خه‌یاڵی دا نیشان بده‌ن، به‌ڵام له‌شیعردا جیاوازیه‌کان له‌وه‌دان که مێتافۆر و تهسهورو و ڕه‌مز بۆ نیشاندانی ڕاستی ڕووداوه‌کان به‌کار ده‌هێنرێن.
لێره‌دا ئه‌م نیشاندانه نه‌ک ته‌نها به بهبهکارتێکردنی بیرکردنه‌وه به‌ڵکوو به تێکه‌ڵاو بوونێکی گیانی لهڕووداوهکانا درووست ده‌بن.
کارتێکردنی گیانی یه که‌ڕاستی هه‌میشه‌یی ده‌رده‌خا به ووردی و ڕوونی وه‌سفی واکه له‌داهێنانی ته‌سه‌وری ده‌روونی یه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و به‌ووردی لایه‌نه‌کانی دژایه‌تی و بوون و پێویستیه‌کان و ئه‌نجامه‌کان به‌ڕوونی وه‌ک وێنه‌یه‌ک نه‌خش ده‌که‌ن وپێشکه‌ش ده‌که‌ن.
هه‌ستی جوانی، خۆشه‌ویستی، دڵسۆزی و ویژدان، ههمووڕهگی قووڵی داهێنانی شیعرین و دره‌ختی به‌رزی سه‌ربڵندی شیعرنووسین له‌سه‌ریان ڕاوه‌ستاون. ئه‌مانه نه‌ک ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ڕه‌مزی و ته‌سه‌وری وزمانی شیعرین به‌ڵکو به‌رهه‌می به‌م جۆره پێک هاتوون به توانای ته‌کنیکی ومیتری شیعری که شیعر به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ڕیزم و (تیون) ئاواز‌و میلۆدی که‌ونی دروست ده‌که‌ن که خوێنه‌ران له تام‌و چێژوهرگتنیانا به‌شداری ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ک له وێنهکێشانا که ڕێککه‌وتنی ڕه‌نگه‌کان و سێبه‌ریان و تۆخی و كاڵی (ته‌ونی)
ڕه‌نگه‌کان که به پێ ی پێویست پێکه‌وه ڕێک ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها ده‌نگی مۆسیقای ووشه‌کان
هه‌روه‌ک ڕێککه‌وتنی هارمۆنی سه‌مفۆنی و یا هارمۆنی ڕێککه‌وتنی ڕه‌نگه‌کان پێکه‌وه ده‌بی ڕێککه‌ون بۆ ده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنی مه‌به‌سته هونه‌ری و شیعریه‌کان.
شاعیر وه‌ک چاودێرێک له ناو کۆمه‌ڵێکدا چاودێریه‌کانی تۆمارده‌کا، هه‌رچه‌ند خۆی ناتوانێت له بواری ڕوداوهکانا ده‌رچێ چونکه له‌ناو کۆمه‌ڵدا ده‌ژی ئه‌گه‌ربیه‌وێت له‌باره‌ی ئه و کێشانه‌وه بنووسێت که کۆمه‌ڵ تووشیان ده‌بن خۆی ده‌بێت به به‌سه‌رهاته‌کاندا تێپه‌ڕێ که له‌و ماوه‌یه‌دا ڕووده‌ده‌ن، له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک چاودێرێک ڕووداوه‌کان ده‌بینێت ئینجا ئه‌توانێت به هۆی هه‌ستی ناسکی و ده‌روونی و تێکه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانا شیعربنووسێت. چه‌کدار به ئاماری بینین و ڕاگه‌یاندن به‌به‌کارهێنانی ئاماری ڕه‌مزی وتهسهوری و مێتافۆر ئاماره ته‌کنیکیه‌کانی چاودێری یه‌کانی خۆی به هه‌موو کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
گه‌رخوێنه‌ر بییه‌وێت به ته‌جروبه‌ی شاعیردا تێپه‌ڕێت ده‌بێت به‌شێوه‌ی دووربوونه‌وه‌ی له‌کۆمه‌ڵ وه‌ک سه‌یرکه‌رێک بهراووردوو تێبینی ڕووداوه‌کان بکات، چونکه هونه‌ری ڕاگه‌یاندن له ته‌جروبه‌ی ڕاستی نه‌هێنی ڕووداوه‌کان به شیعر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ک دیمه‌نی سروشتی که له‌یه‌که‌م بینینا ڕوواڵه‌تێکی ده‌ره‌وه ده‌بێته هۆی گه‌ڕان به‌شوێن دیمه‌نه کانی شاراوهداو هه‌وڵده‌دا بۆ گه‌ڕان و پشکنینی زیاتر.
بینین ته‌نها بینینی چاو نی یه به‌ڵکوو تێگه‌شتن و جووڵانی هه‌سته به ڕووداوه‌کان وچه‌ندین جۆر لایه‌نی کارتێکردنیان له‌سه‌رژیانی کۆمه‌ڵ هه‌یه.
فرانسیس به‌یکن فه‌یله‌سوف وهونه‌رمه‌ندی ئینگلیزی ئه‌ڵێت: 'شیعر هه‌میشه کارتێکردنی گیانی و خودایی/سروشتی تێدایه، چونکه ووریاکردنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام مه‌عقولیه‌ت هه‌میشه سه‌رلێ شێوان (غموز) دروست ده‌کا و مرۆڤ سهرشۆڕدهکا بۆ سروشتی شته‌کان. چاکترین شیعر ئه‌وه‌یه که لایه‌نی گیانی/رۆحی تێدایه‌و په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌یی ده‌کا به‌سروشته‌وه.'
شاعیروهونهرمهندی چاک ئه‌وانه‌ن که له‌خزمه‌تی چاکی و خۆش گوزه‌رانی مرۆڤایه‌تیان، چونکه هه‌ستی ناسک وتوانای بینیان له‌وانه‌یه هه‌ندێ زیاتر بێت له توانای تێ گه‌شتن و بینیی ڕاستیه‌کانی ڕووداوه‌کان له‌خه‌ڵکی تر. به‌ڵام مه‌رج نی یه هونه‌رمه‌ندو شاعیر ته‌نها له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بن به درێژایی سه‌ده‌ها ساڵی مێژووزۆر جۆر هونه‌رمه‌ندو شاعیر‌و هه‌بوون: ئاینی، نیشتمان په‌روه‌ر، زانیار‌و فه‌لسه‌فی، زۆر هه‌بوون له‌خزمه‌تی هه‌ندێ مرۆڤ کوژ ودیکتاتۆردابوون.
هه‌رله‌کۆنه‌وه، زۆر هونه‌رمه‌ندی جیهانی زۆربهتواناو ناسراون به (کۆمیشن) داهاتی کاره‌کانیان ژیاون که بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندو کاربه‌ده‌ستانی ووڵاتان کردویانه‌و پاره‌یان وه‌رگرتووه، وه‌ک له ئیتالیا‌و فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌راو زۆر ووڵاتی تر. شاعیر‌و هونه‌رمه‌ند هه‌بون که بۆخزمه‌تی هیتله‌رو مۆسلینی و ستالین کاریان کردووه‌و زۆر به تواناش بوون.
به‌رده‌وام ئه‌و هونه‌رمه‌ندو شاعیرانه هه‌ن له هه‌موو ووڵاتێکدا : تی ئێس ئیللیهتی ئه‌مریکی زۆر ئاینی بووه، فلیپ لارکینی ئینگلیزی که یه‌کێک له چاکترین شاعیری سه‌ده‌ی بیسته‌م به ڕه‌گه‌ز په‌رست ناسراوه، ئێستاش که ساڵانه یادی ده‌کرێت باسی توانای مه‌زنی شیعری وژیانی ڕهگهزپهرستیشی ده‌کرێت و که‌سێش پێی سه‌غڵه‌ت نابێت.
به‌ڵام لۆرد بایرۆن شاعیری مه‌زنی ئینگلیزی که ئه‌وه‌نده له دژداگیرکردن و چه‌وسانه‌وه بووه و چوو بۆ یۆنان بۆ شه‌ڕکردن له دژی تورکه عوسمانیه‌کان له‌وێ به‌نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد. شاعیرێکی ڕووسی ماندلستام که له‌دژی دیکتاتۆری و زاڵمی ستالین له‌سه‌ریه‌ک شیعرکه له‌دژی ستالین نووسی، له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1933 شیعره‌که ئه‌وه‌نده ناسراووبوو که سه‌رۆکی ده‌زگاکانی نهێنی ڕژێمی دیکتاتۆری ستالین 'که‌ی جی بی' هه‌موو له‌به‌ریان بوو، له‌سه‌ر ئه‌م شیعره شاعیر بهنددهکرێ ودهینێرن بۆ به‌ندیخانه‌ی کاری سه‌خت له سایبیریا و له‌وێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دا به کاری سه‌خت وئازاردان و سه‌رمای 30 پله له‌ژێر سفر.
له شیعره‌که‌یدا که ئه‌ڵێت:
ده‌ژین
ده‌ژین هه‌ست ناکه‌ین له‌سه‌ر زه‌وین،
ده‌نگی ووشه‌کانمان نابێت له ده هه‌نگاو تێ په‌ڕێ.
له‌نێوه‌ڕاستی قسهوباسا دێته وه بیرمان سه‌رۆکی سه‌رته‌ختی کرملین:
په‌نجه ئه‌ستووره‌کانی وه‌ک کرمی قه‌ڵه‌و،
ده‌نگی زووڵاڵی زرنگه‌ی دێ وه‌ک زه‌نگی مس،
که سمێڵ سیسرک پێ ده‌که‌نێ
سه‌رنووکی بووته‌کانی ده‌بریسکێنه‌وه.
بهدهوروپشتیا فه‌رمانبه‌ره مل بهریکه شانخوارهکان،
بهسهرپهنجهیهک دهیانسوڕێنێ وه‌ک نیوه ئینسان،
ئهمیاوێنن سیکهیان دێ به‌مشه م‌ش.
به‌ڵام سه‌رۆک ته‌نها به لێ دان و نووکی شه‌ق،
به ئاسانی یاسا ده‌گۆڕێ وه‌ک ناڵی ئه‌سپ،
ڕاسته‌وخۆ ده‌یدا به نه‌رمه‌ی ناو‌و قه‌ددا،
بهبرۆو که‌ل له‌سه‌رو ناوچاودا.
(له‌ڕۆژنامه‌ی گاردیانه‌وه ئه‌م شیعره‌م وه‌رمگرتووه / مانگی نیسانی له‌ساڵی 1994)
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه که پێشکه‌وتن و به‌رده‌وام گۆڕان وگهشهدانی شارستانی پێشه‌واکانی هه‌موو شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندو زانیار‌و فه‌لسه‌فیه‌کان بوون، نمونه: هێگڵ، مارکس، ئیمانوێل کانت و بیتهۆڤن و باخ و گۆپێی ئه‌ڵمانی ، پێکاسۆ و سهلڤادۆردالی گه‌وگان سێرڤانیێی ئیسپانی، تۆلستۆی و دایتۆڤسکی، چایکۆڤسکی ڕووسی، شه‌یکسپیر و ئاده‌م سمیپ وفرانسیس به‌یکن و جه‌ین ئوستن و شا‌رلۆت برۆنتی و چارلز دیکنزی به‌ریتانی، ، چیچیرۆ، مۆنتیڤیدۆ لیۆرناردۆ داڤنچی و مایکڵ ئه‌نجێلۆ ومارکۆنی ئیتالی، سارته‌رو ماتیس و جان جاک ڕوسۆ زهولاو سیزانی فه‌ره‌نسی، تی ئێس ئیلیه‌ت و هنری جه‌یمس مارتن له‌وپه‌ر کینگ ومایا ئه‌نجێلۆی ئه‌مریکی سه‌ده‌های تر.
بۆنوسینی ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه که‌ڵکم له‌م سه‌رچاوه وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه: Poetry Review, The poetic vision, Mire Press London 1966
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست