لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی..- به‌شی ده‌یه‌م
Thursday, 06/10/2011, 12:00
ماوه‌ی خۆ به‌هێزکردن و فراوان بوونی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین
سه‌لاحه‌دین هه‌میشه‌به‌رده‌وام بوو له زیادکردنی سنووری ده‌سته‌ڵاتیدا. له‌باره‌ی بنه‌ماڵه‌و خێزانی سه‌لاحه‌دینه‌وه، به‌پێی نووسراوه‌کانی عماد ا‌لدین که‌ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ی میسر به‌جێ بهێڵێ له‌سالی 1174دا پێنج کوڕی هه‌بوو،وهه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی تر ده‌ڵێن داود حه‌وته‌مین کوڕی بوو، یاعقوب له‌ساڵی 1176دا له‌دیک بووه‌له‌میسر. هه‌تا سه‌لاحه‌دین عیسمه‌ت ا‌لدین خاتوون بێوه‌ژنی نورالدینی فه‌رمانڕه‌وی توورکی سوریا ماره‌ده‌کا پاش مردنی نورالدین له‌مانگی نۆی 1176دا، به‌لام هێشتا سه‌رچاوه‌نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌له‌باره‌ی ژنه‌کانی تری و ئه‌و ئافره‌ته‌کۆیلانه‌ی که سه‌لاحه‌دینی منداڵی تری لێ یان بووه.
شه‌مسه‌خانم دایکی ئه‌فزل کوڕه‌گه‌وره‌ی سه‌لاحه‌دینه‌که‌له‌ساڵی 1170 دا له‌دایک بوو، هه‌روه‌ها پاش دووساڵ کورێکی تری لێ بوو به‌ناوی عوسمان، له‌ژنێکی تری کوڕێک به‌ناوی غازی له‌سالی 1174 دا له‌دایک بوو، کوڕێکی تری به‌ناوی اعشاق له‌ژنێکی تر له‌ساڵی 1182 دا له‌دایک بوو.
سه‌لاحه‌دین پێنج برای هه‌بوو که‌ناویان: توخوتکین وسیف ا‌لدین عادل، تورانشاو بوری و شاهنشا که‌له‌یه‌کێک له‌شه‌ڕه‌کانی پارێزگاری شاری دیمه‌شقدا ده‌کوژرێ و بووری برای له‌شه‌ڕی حه‌له‌بدا بریندارده‌بێ وپاش چه‌ندڕۆژێک ده‌مرێ. سیف ا‌لدین العادل و توخوتکین هه‌ردووکیان خێزانی گه‌وره‌یان هه‌بوو، به‌و جۆره‌خێزانی ئه‌یوبی به‌رده‌وام له‌به‌هێزبوون وزۆربووندا بوون. له‌کامپه‌ینه‌کانیدا براکانی ده‌وری چاکیان ده‌بینی، به‌تایبه‌ت تورانشاوسیف ا‌لدین عادل.
کامپه‌ینی خۆئاماده‌کردن بۆجه‌نگی پیرۆزی وڕزگارکردنی قودس گرنگترین هه‌نگاوی بوو به‌ره‌و فراوانکردنی ده‌سته‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یووبی و سه‌له‌حه‌دین بوو که‌له‌سالی 1179 دا ده‌ستی پێ‌کرد سه‌لاحه‌دین تۆڕێکی به‌هێزو به‌ده‌سته‌ڵاتی هه‌بوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری وکڕینی کارمه‌ندی نه‌هێنی له‌ناودوژمنه‌کانیا بۆ گه‌یاندنی زانیاری له‌باره‌ی له‌شکرو ئاماده‌گه‌ری دۆژمنه‌کانی و جه‌نگی مه‌سیحیه‌کان. به نامه‌ئه‌م زانیاری و هه‌واڵانه‌یان ده گه‌یانده‌سه‌لاحه‌دین.
له‌و ماوه‌دا که‌فارووق شا له‌دیمه‌شق بوو و ته‌نها هه‌زار جه‌نگاوه‌ری هه‌بوو بۆ پارێزگاری دیمه‌شق، مه‌سیحیه‌کان ئاگارداربوون که‌دیمه‌شق هێزی زۆری لێ نی یه وفرسه‌تێک بوو بۆ په‌لاماردانی، چه‌ندین ڕانه‌مه‌روو ووڵاخ له‌به‌رزاییه‌کانی گۆلاندا‌بێ پاسه‌وان بوون، ومه‌سیحیه‌کان ئه‌مه یان به‌فرست زانی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی تاڵانی.
سه‌لاحه‌دین ئاگادارکرا که‌وا مه‌سیحیه‌کان نیازیانه‌په‌لاماری دیمه‌شق بده‌ن، وهه‌واڵی نارد بۆ فاروق شا‌و سه‌رکرده‌کانی، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌نه‌بوون که‌مه‌سیحیه‌کان له‌شه‌ودا بگه‌ن، به‌ره‌به‌یان که‌په‌لاماریاندا و مه‌سیحیه‌کان چاوه‌ڕوانی به‌رگری هێزه‌کانی دیمه‌شق نه‌بوون، وه‌نه‌یانده‌زانی که‌سووریه‌کان ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕو ده‌ستیانکرد به‌تاڵانی و بڵاووبوونه‌وه‌بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی مه‌ڕووماڵات.
بالدوینی سه‌رکرده‌یان په‌له‌ی کرد له‌هاتنه‌پێشه‌وه‌داو نیازی بوو له‌پاسه‌وانه‌کانی فاروق شا بدا و فاروق شا بگری یا بیکوژێ. فاروق شا و هێزه‌که‌ی خۆیان ئامادکردبوو له‌سه‌ر گردی حه‌ررا له‌نۆزده‌کیلۆمه‌تر له‌خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی شاردا له‌ناوچه‌ی قنێتره(سه‌یری نه‌خشه‌ی2)، توورکه‌مه‌ملوکه‌کانی خه‌ریکی شه‌ڕ بوون له‌دژ جه‌نگاوه‌رانی پادشا به‌لدوینداو به‌رده‌وام لێ یان ده‌کوشتن و لێ یان ده‌که‌وت هه‌تا تێکشکان، خه‌به‌ر گه‌شته‌ده‌ست سه‌لاحه‌دین که‌جه‌نگاوه‌رانی سوریا سه‌رکه‌وتوبوون، مه‌سیحیه‌کان کوژراو‌و برینداره‌کانیان ده‌برده‌وه‌و ئیسلامه‌کان نه‌یانده‌زانی چه‌ند سه‌رکه‌وتووبون هه‌تا ده‌نگووباسیان پێ گه‌شت له‌شوان و به‌دوه‌کانی ناوچه‌که‌وه، زۆر له‌ئه‌میره‌کانیان بریندار بوون و یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کان به‌ناوی هامفری تووڕۆن به‌برینداری گه‌یاندبوویانه‌قه‌ڵای حوو‌نین و له‌وێ ده‌مرێ، سه‌لاحه‌دین و ئه‌میره‌کانی خۆش حاڵبوون به‌م سه‌رکه‌وتنه.
پاش ماوه‌یه‌ک سه‌لاحه‌دین تورانشاو 1500 سوارچاکی میسری نارده‌وه بۆ ئه‌سکه‌نده‌ریه‌له‌میسر بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ریه له‌دژهه‌ڕه‌شه‌ی هێزی ده‌ریایی سیقیله‌کان که‌نیازی په‌لاماردانی میسریان بوو. سه‌یفه‌دین عادل که‌خۆی له‌میسر بوو، حه‌زی کرد به‌هاتنی توورانشا و چونکه‌ئیتر خۆی ئازاد ده‌بوو بۆئه‌وه‌ی بڕوا بۆ شوێنه‌کانی تری میسر، ناوچه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه‌درایه‌ده‌ست تورانشاو خۆی گه‌ڕایه‌وه‌ناوچه‌ی قاهیره.
سه‌لاحه‌دین هێشتا غه‌می سه‌روی سوریای بوو و تقی الدینی نارد به‌هێزێکه‌وه‌بۆ حه‌ما و له‌لایه‌ن ابن الـمقد م و هێزه‌کانی المشتووب له‌گه‌ڵ نسیر ا‌لدین موحه‌مه‌د ی ئامۆزای که‌فه‌رمانڕه‌وای حمس بوو. هه‌موو ئاماده‌بوون بۆ به‌ره‌نگاری په‌لاماری مه‌سیحیه‌کان وناونووسی جه‌نگاوه‌ری تریان ده‌کرد که‌ده‌هاتنه‌ناو له‌شکره‌کانیان.
.
له‌م ماویه‌دا هه‌ندێ کێشه‌هه‌بوو له‌نێوان تورکومانه‌کان و هه‌ندێ له‌به‌ده‌وه‌کاندا له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگا، به‌لام هه‌وڵ ده‌درا که‌دڵی هیچ لایه‌کیان نه‌شکێنن چوونکه‌پی ویسیتیان به‌جه‌نگاوه‌ری هه‌ردوولابوو بۆ کۆمه‌کی شه‌ڕی دژ مه‌سیحیه‌کان، له‌ئه‌نجام دا ڕێکه‌تنێک کراو توورکمانه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌شوێنی خۆیان.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌له‌ناوچه‌ی هه‌ران سه‌لاحه‌دین نیازی‌بوو ده‌سته‌ڵاتی خۆی فراوانکا، له‌نێوان قلیج ئه‌رسه‌لان و ئورتوقید موحه‌مه دی ناوچه‌ی حه‌سه‌ن کیفا به‌رده‌وام کێشه‌هه‌بوو. له‌نامه‌یه‌کدا سه‌لاحه‌دین باسی ئه‌م کێشانه‌ده‌کا که‌سه‌رداری دیاربه‌کر به‌نامه‌هه‌واڵی پێگه‌یاندبوو و داوای یارمه‌تی ده‌کرد له‌دژهه‌ڕه‌شه‌ی قلیج ئه‌رسه‌لان، له‌لایه‌کی تره‌وه‌قلیج ئه‌رسه‌لان به‌نامه‌په‌یوه‌ندی به‌دیمه‌شقه‌وه‌ده‌کردو باسی دڵسوزی و خزمه‌تی خۆی ده‌کا بۆ سه‌لاحه‌دین، له‌وه‌ڵامی هه‌ردوولایانا سه‌لاحه‌دین ئه‌ڵێت: هه‌موو هه‌وڵو توانا‌مان ته‌رخان کردووه‌بۆ جانگ له‌دژ فرانکه‌کان و ئێوه‌ش هه‌ردوولا ده‌بێ به‌شداریمانکه‌ن.
قلیج ئه‌رسه‌لان که‌ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش نورالدین هه‌ندێ ناوچه‌ی لێ سه‌ندبوو باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌السالح کوڕی نورالدین ئاماده‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه‌ی پێ بداته‌وه. له‌وه‌ڵامدا سه‌لاحه‌دین هێزێکی نارد به‌سه‌رکردایه‌تی تقی الدینی خاڵۆزای له‌ده‌وری 800 بۆ 1000 پیاو له‌هێزه‌کانی قلیج ئه‌رسه‌لانیانداو تێکیان شکاندن له‌کاتێکدا هێزه‌کانی قلیج ئه‌رسه‌لان نزیکه‌ی سێ هه‌زارده‌بوون. (سه‌رچاوه:بونداری) به‌وشێوه‌سه‌لاحه‌دین سنووری بۆ ده‌سته‌ڵاتی قلیج ئه‌رسه‌لان دانا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌بووبه‌فرسه‌تێک بۆ سه‌لاحه‌دین بۆئه‌وه‌ی سنوووری ده‌ستڵاتی فراوانترکا له‌ناوچه‌که‌دا.
سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڕانێکدا له‌ناوچه‌ی نێوان سوریا‌و میسربه‌لای قه‌ڵایه‌کدا تێده‌په‌ڕن به‌ناوی قه‌ڵای ئه‌هزان که‌له‌ژێر ده‌سته‌لاتی دا نه‌بوو، له‌نزیک بوونه‌وه‌یاندا له‌قه‌لاکه‌یه‌کێک له‌ئه‌میره‌کانی له‌دووره‌وه‌به‌تیرێک ده‌کوژرێ به‌ڵام هێشتا نایه‌وێت په‌لاماری بدا و ئه‌مه‌هه‌ندێ له‌سه‌رکرده‌کانی دڵگران ده‌کا، سه‌لاحه‌دین به‌لایه‌وه‌ئاسان نه‌بوو په‌لاماری ئه‌م قه‌ڵایه‌بدا وچاوه‌ڕێی یارمه‌تی تر بوو که‌له‌میسره‌وه‌بۆی ده‌هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌لاماردان و گرتنی قه‌ڵاکه‌شه‌ڕه‌که‌ی گه‌وره‌تر ده‌کردو له‌م کاته‌دا هێزی پێویستی له‌گه‌ڵ نه‌بوو. له‌پاش ئه‌وه‌به‌ره‌و له‌وه‌ڕگای ناوچه‌ی هیمرۆن ڕۆشت .
له‌مانگی پێنج دا بوو که‌کاتی دره‌ووی گه‌نم بوو له‌م ماوه‌دا به‌دووه‌کانی ناوچه‌ی بیابانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌هاتن بۆ کڕینی گه‌نم، هه‌رچه‌ند سه‌لاحه‌دین پێی ناخۆش بوو که‌ده‌هاتن و گه‌نمیان ده‌کڕی و چوونکه‌خۆیان پێ ویستیان به‌گه‌نم بوو، به‌ڵام نه‌یده‌ویست دڵیان بڕه‌نجێنێ چوونکه‌پێویستی پێ یان بوو بۆ ناونووسکردنینان بۆ به‌شداری جه‌نگ و پێی ده‌وتن که‌بچن به‌رهه‌می کێڵگه‌کانی مه‌سیحیه‌کان تاڵانکه‌ن.
له‌م کاته‌دا سه‌لاحه‌دین کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کرد له‌گه‌ڵ ئه‌میره‌کانیا ده‌یووت: ' ده‌زانن که‌نرخی گه‌نم به‌رزه‌و زه‌خیره‌مان که‌مه‌و به‌دووه‌کانیش هاتوون بۆ گه‌نم کڕین و له‌ناوبردنی گیا، ئێمه‌به‌رهه‌می کێڵگه‌کانی ئه‌و دوژمنانه‌کۆده‌که‌ینه‌وه‌که‌له‌به‌رده‌ستمان دا، ئێستا هیچ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌ماوه‌جگه‌له‌وه‌نه‌بێ که‌جه‌نگاوه‌ره‌کانمان بنێرین که‌هه‌رچی خواردن هه‌یه‌کۆی بکه‌نه‌وه‌هه‌تا کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان.'
نووسراوه‌کانی ولیام ته‌رابلسی پشتگیری ئه‌وسه‌رچاوه ده‌کا که‌باسی ئه‌وه‌ده‌که‌ن سه‌لاحه‌دین و هێزه‌کانی په‌لاماری ناوچه‌ی سه‌یدایانده‌دا پێش ئه‌وه‌ی دامه‌زرێن له‌نزیک شاری بانیاس، هه‌روه‌ها باسی ده‌که‌ن ده‌ڵێن: که‌هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین په‌لاماری سه‌یدایاندا به‌ڵام شاره‌که‌یان داگیر نه‌کرد، وه‌ک له‌نامه‌یه‌کی الفازلدا بۆ سه‌لاحه‌دین باسی ئه‌وه‌ده‌کا که‌بۆ شاره‌که‌یان داگیر نه‌کرد؟ ئه‌گه‌ربه‌م کاره‌هه‌ستانایه، ده‌بوو شه‌ڕی قلیج ئه‌رسه‌لان واز لێ بێنن و ته‌نها دژ مه‌سیحیه‌کان بجه‌نگن.
سه‌رئه‌نجامی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردنی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین بۆ سه‌ر زه‌وی وزارو مولکی مه‌سیحیه‌کان وای لێ کردن که‌خۆیان ئاماده‌که‌ن بۆ جه‌نگ، له‌به‌رئه‌وه‌سه‌لاحه‌دین ناچاربوو که‌بۆماوه‌یه‌ک واز له‌جه‌نگی دژایه‌تی توورکه‌کان بێنێ.
(سه‌لاحه‌دین و جه‌نگی پیرۆزی،لاپه‌ڕه135- 139)
بالدووینی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان، به‌خۆی و هێزێکه‌وه‌به‌ره‌و ناوچه‌ی تیبریاس چوو له‌سه‌ره‌تاوه‌خۆی لادا له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین، و به‌ناوچه‌ی جسرالبنات و ده‌ستی کرد به‌گه‌ڕان له‌ناوچه‌ی سه‌فاد، تیبنین و مرج عیون و به‌ره‌و ناوچه‌شاخاویه‌کان. ولیام ته‌ربلسی باسی ئه‌وه‌ده‌کا که‌مه‌سیحیه‌کان گه‌شتنه‌ناوچه‌به‌رزایی یه‌کان و‌وا نزیک بووبوونه‌وه‌که‌دوكه‌ڵی ئاگری کامپی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین یان ده‌بینی. مه‌سیحیه‌کان وایانده‌زانی که‌هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ئاگایان له‌جمووجووڵیان نی یه، که‌له‌پشتیانه‌وه‌ن و نیازیان بوو له‌ناخافڵدا لێ یانده‌ن.
له‌وکاته‌دا هێزه‌کانی فاروق شای نیازیان بوو به‌ره‌و ده‌شتی بقاع بڕۆن، فاروق شا ده‌یویست سه‌رۆکایه‌تی په‌لامارێکی تر بکا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌سیحیه‌کان. ولیام ته‌ربلسی ئه‌ڵێت: له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌ر بالدوین ئاگاداری ئه‌م جمووجوولانه‌یان بوایه‌زۆر به‌ئاسانی ده‌یتوانی که‌په‌لاماری هێزه‌کانی فاروق شا بدا‌و له‌ناویان به‌رێ یا په‌لاماری سه‌لاحدین بدا له‌شوێنی باره‌گاکه‌یانا و له‌ناوی به‌رێ.
له‌به‌یانی یه‌کشه‌ممه‌ی 10/6 دا بوو هێزی سواره‌کانی به‌په‌له‌دابه‌زانه‌سه‌ر ڕێیه‌ک که‌به‌دۆڵێکدا ده‌ڕۆشت و ڕۆشتنیان به‌گووڕتر بوو له‌هێزی پیاده‌کان به‌چه‌ند سه‌عاتێک هێزی پیاده‌یان دواکه‌وت، له‌م کاته‌دا فاروق شا‌و سه‌لاحه‌دین ئاگادارکران به‌جمووجووڵی هێزی مه‌سیحیه‌کان و که‌له‌مرج اڵعیون بوون و به‌هۆی گردێکه‌وه‌به‌ناوی گردی قازی گرده‌کانی مێتوولا ودیارنه‌بوون له‌سه‌لاحه‌دین و هێزه‌کانیه‌وه.
له‌کاتێکدا سه‌لاحه‌دین و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی بانیاس به‌سواری ده‌گه‌ڕان و گه‌شتن به‌هه‌ندێ ڕێبوارو شوان ئاگادارکران به‌جووڵانه‌وه‌و شوێنی هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان، له‌سه‌ره‌تاوه‌باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد، چوونکه‌ده‌بوو چاودێره‌کانی ئاگاداریان بکردایه، به‌ڵام که‌زانی ڕاست ده‌که‌ن به‌په‌له‌گه‌ڕایه‌وه‌کامپه‌که‌ی و زه‌خیره‌و باره‌کانی نارده‌وه‌بۆ بانیاس و هێزه‌کانی ڕیک خست بۆ شه‌ڕ.
فاروق شا به‌هێزێکه‌وه‌به‌ره‌و مه‌سیحیه‌کان له‌لایه‌نی ڕووباری لیتانی که‌نزیک قه‌ڵای بیوفۆرت و نزیک قه‌راغ ده‌ریا، له‌م کاته‌دا مه‌سیحیه‌کان له‌هێزی فاروق شایان دا‌و هه‌ندێکیان له‌ناوبردن و باقیه‌که‌ی گه‌ڕانه‌وه‌و په‌ڕینه‌وه‌به‌ڕووبارێکدا.
وه‌ک عمادالدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: له‌م په‌لاماره‌دا ئیسلامه‌کان هه‌ندێ له‌باره‌کانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ کوژرا، فاروق شا وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌ڵێت خۆی و سی سوار له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا شه‌ش سه‌د سواری فرانکه‌کانی بینی له‌سه‌رگردێکی به‌رانبه‌ریان، له‌م کاته‌دا فاروق شا هه‌وڵی دا هێزه‌کانی کۆبکاته‌وه‌چوونکه‌به‌سی سواره‌وه نه‌یده‌توانی به‌ره‌ڕووی شه‌ش سه‌د سوار ببێته‌وه، که‌هێزه‌کانی کۆبوونه‌وه‌و له‌پشته‌وه‌هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین هاتن، ئیتر مه‌سیحیه‌کان ده‌وره‌دران، فاروق شا‌و له‌شکره‌که‌ی په‌لاماریانداو له‌پشته‌وه‌ش هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین، زۆریان لێ کوشتن وئه‌وانه‌ی مانه‌وه به‌دیل گرت.
ئه‌م تێ شکانه‌ووره‌ی پیاده‌کانی ڕووخان و هه‌موو ڕایانکرد به‌ره‌و قه‌ڵای بیوفۆرت و شاری سه‌یدا، یه‌کیک له‌سه‌رکرده‌کانیان ڕایمۆندی تربلسی خۆی بوو که‌نووسه‌ری ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یه‌ڕایکرد و گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی (تێمپلا)پاسه‌وانانی که‌نیسه‌به‌ناوی هیو تیبریاس و بالدوینی ڕامله‌به‌دیل گیران. وه‌ک ده نگووباس گه‌شت پادشاکه‌یان یه‌کێک له‌خزمه‌تکارانی له‌یه‌کێک له‌دێ یه‌کانا شاردیه‌وه‌بۆ چه‌ندڕۆژێک هه‌تا بتوانێ پاش چه‌ند ڕۆژێک بگه‌ڕێته‌وه ناو مه‌سیحیه‌کان.
عماد ا‌لدین سکرتێر و نووسه‌ری سه‌لاحه‌دین وه‌ک باس ده‌کاو ده‌ڵێت: خۆم له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین دانیشتم و ده‌ستم کرد به‌نووسینی ناوی گیراوه‌کان وژماردنی کوژراوه‌کان ده‌وری بیست که‌س بوون وناونوسی حه‌فتا دیلمان کرد که‌له‌لامان بوون، ئه‌م حه‌فتایه‌زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناودارو ئه‌میرو سه‌رکرده‌بوون، به‌ڵام دووسه‌دو حه‌فتا دیلی ترد که‌ناونوسیان پێویست نه‌بووچوونکه‌خه‌لکی سووپایی ئاسایی بوون. ئه‌مه‌دووهه‌م جاربوو که‌سه‌لاحه‌دین له‌م ماوه‌دا له‌جه‌نگدا سه‌رکه‌وتووبوو. سه‌لاحه‌دین په‌له‌ی نه‌ده‌کرد بۆ په‌لاماری تر وله‌خۆ به‌هێزکردندا بوو بۆ هه‌نگاوی داهاتوو که‌به‌ره‌وقه‌لای بیت ئه‌هزان ده‌ڕۆشتن.
بۆ په‌لاماری داهاتوو هێزه‌کانی تقی الدینی ناوچه‌ی ڕابانی به‌جێ هێشت و نه‌سیرالدین موحه‌مه‌دی ئامۆزای هات بۆ لای چوونکه ئیتر پێ ویست نه‌بوو بۆ پاراستنی شاری حمس.
سه‌لاحه‌دین خه‌لیفه‌ی به‌غدای ئاگادار کرد که‌چۆن له‌شکره‌که‌ی زۆر‌و به‌هێزبووه‌به‌تورکوومان و به‌دووه‌عه‌ره‌به‌کان خه‌ڵکێکی زۆریان ناونووس کردووه‌ئه‌مه‌پێویستی به‌پاره‌یه‌کی زۆر هه‌یه، له‌وه‌ده‌کا که‌به‌م نامه‌یه‌سه‌لاحه‌دین به‌خلیفه‌ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی که‌له‌ده‌ستمان دا یه‌هه‌ر به‌شی مه‌سره‌فی خۆمان ده‌کاو چاوه‌ڕووانی پاره‌مه‌به.
له‌شکری سه‌لاحه‌دین به‌به‌رواری 18/8 دا له‌نزیک بیت ئه‌هزان دامه‌زران، له24/8 دا هێشتا چاوه‌ڕێی گه‌شتنی ماڵ وباروهێزی تری ده‌کرد. هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان دوای تێ شکانیان له‌مرج العیون وا دیاربوو چاوه‌ڕێی یارمه‌تی هێزی تریان ده‌کرد له‌فه‌ره‌نساوه به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌یه‌کی تر به‌ناوی هنری چامپه‌ین.
له‌باره‌ی هێزی یارمه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌کان، سه‌لاحه‌دین خه‌لیفه‌ی به‌غدای ئاگادارکرد. بالدوین هێزه‌کانی به‌ره‌و تیبریاز ده‌برد له25/8 دا سه‌لاحه‌دین له‌شکره‌که‌ی له‌شێوه‌ی ئاماده‌گه‌ری جه‌نگدا ڕێکده‌خست و به‌ره‌و تیبریاس به‌لای ناوچه‌کانی مه‌سیحیه‌کانا به‌ڕێ که‌وتن. به‌ڵام بالدوین هێچ جموجوڵێکی له‌دژ هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین نه‌کردو، هێزی ئیسلامه‌کان به‌رده‌وام په‌لاماری ناوچه‌کانی مه‌سیحیه‌کانیان ده‌دا بۆ تاڵانی.
سه‌لاحه‌دین گه‌ڕایه‌وه‌به‌ره‌وناوچه‌ی بیت ئه‌هزان، لایه‌نی ڕۆژئاوای قه‌ڵاکه‌دۆڵی ئه‌رده‌نو به‌سه‌رگردێکی به‌رزه‌وه‌و پانتایی قه‌ڵاکه‌نزیکه‌ی 240 مه‌تر بوو، درێژایی بازنه‌یی قه‌ڵاکه‌زیاتر له 800 مه‌تر بوو. وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باس ده‌کا و ده‌ڵێت: له‌ته‌نیشتیا هه‌ندێ به‌رزایی تر هه‌بوون که‌به‌سه‌ریا ده‌یانڕوانیه‌وه‌وله‌لایه‌که‌ی تری‌قه‌ڵاکه‌به‌سه‌ر ده‌ریای گه‌لیلیدا ده‌یڕوانیه‌وه.
سه‌لاحه‌دین ده‌یویست به‌په‌له‌داگیریکا، یا به‌هۆی ئه‌م په‌لاماره‌وه‌بالدوین ناچارکا بێته‌مه‌یدانی جه‌نگه‌وه. هه‌رچه‌ند به‌رزاییه‌کانی نزیکی فرسه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا که‌به‌مانگۆنێل به‌ردبارانیکا، به‌پێی پێشنیاری یه‌کێک له‌ئه‌میره‌کانی به‌ناوی عزالدین چالویت ده‌بووله‌سه‌ره‌تاوه‌به‌په‌لامارێک تاقیکه‌نه‌وه‌و بگه‌رێنه‌دواوه.
له‌به‌رئه‌وه‌کوڕێکی گه‌نجی شاره‌زای ناوچه‌که‌پێش په‌لامارده‌ره‌کان که‌وت وئه‌وانه‌ی که‌له‌قه‌ڵاکه‌هاتبوونه‌ده‌ره‌وه‌بۆ شه‌ڕناچارکران گه‌ڕانه‌وه‌ناو قه‌ڵاکه، شوێنی سه‌رکه‌وتن بۆ ناو قه‌ڵاکه‌ئه‌وه‌نده‌سه‌خت بوو ده‌بوو به‌ته‌ور جێی پێی جه‌نگاوه‌ران بتاشن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌ون، له‌م کاته‌دا سه‌لاحه‌دین غه‌می ئه‌وه‌ی بوو ئه گه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌کان به‌شه‌و له‌وبه‌رزاییانه‌بمێننه‌وه دوژمن هه‌موویان له‌ناوبه‌رن.
مه‌سیحیه‌کان سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌بوون که‌به‌ئاگر دیوار‌و ده‌رگای قه‌ڵاکه‌بپارێزن. له‌م کاته‌دا هه‌ندێ پیاوانی له‌شکری سه‌لاحه‌دین خه‌ریکی هه‌ڵکه‌ندنی تونه‌یلبوون له‌ژێره‌وه‌بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ناو قه‌ڵا به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کان ئاگایان لێ بێ. له‌کاتی گه‌شتنی توونه‌یل به‌ناو قه‌ڵا به‌شێک له‌دیواره‌که‌ده‌ڕووخێ و مه‌سیحیه‌کان ئاگاری تێ به‌رده‌ده‌ن به‌ڵام که‌دیوار ڕووخاو ئاگری تێبه‌ربوو، بڵێسه‌ی ئاگره‌که‌گه‌ڕایه‌وه‌به‌سه‌ر خۆیاناو زۆریانی سووتان.
سه‌لاحه‌دین باسی ئه‌م ڕووداوه‌ده‌کا ده‌ڵێت:
' قه‌ڵاکه‌وه‌ک که‌شتیه‌ک له‌لافاوی ئاگردابێ وابوو، مه‌سیحیه‌کان داوای شه‌ڕوه‌ستانیان ده‌کرد به‌ڵام قبوڵ نه‌کرا و هه‌موویانمان له‌ناوبرد و قه‌ڵاکه‌گیرا له‌ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه28 و 29 ی مانگی ئابدا.'
سه‌لاحه‌دین ژماره‌ی جه‌نگاوه‌رانی مه‌سیحیه‌کان له‌قه‌ڵاکه‌دا به1500 دا ده‌نێ که 700 پیاویان خۆیان ته‌سلیم کرد. له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیاندا، ده‌رکه‌وت هه‌ندێکیان موسوڵمان بوون و هه‌موو تیرهاوێژه‌کانیان جیاکرده‌وه‌و فه‌رماندرا هه‌موویان بکوژن، چوونکه‌تیرهاوێژه‌کان ئه‌میرێکی له‌شکری سه‌لاحه‌دینیان به‌تیر کوشتبووله‌کاتی تێپه‌ڕینیانان له‌نزیک قه‌ڵاکه‌وه، وه‌ک پێشتر باسی ئه‌م ڕووداوه‌کرا. ئه‌وانه‌ی که‌ده‌بوو بکوژرێن زۆربه‌یان به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ده‌کوژران که‌خۆیان داوایان ده‌کرد که‌هه‌ستن به‌و کاره، له دیله‌کان به‌رد بڕ یا به‌رد تاش ئازاد کران‌و مانه‌وه‌له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن.
وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باسی گرتنی ئه‌م قه‌ڵایه‌ده‌کاوده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش تێشکانێکی تر بووبۆ مه‌سیحیه‌کان پاش تێشکانی مرج العیون، له‌م ڕووداوانه‌وه‌بۆیانده‌رکه‌هه‌له‌یه‌بوونی قه‌ڵا به‌بێ له‌شکرکه‌ئاماده‌بێت بۆچوونه‌ده‌ره‌وه‌و په‌لاماردان. هه‌روه‌ها باسی سه‌لاحه‌دین ده‌کا و ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین به‌بێ له‌شکری مه‌یدانی شه‌ڕ نه‌یده‌توانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه وه‌ده‌ست بێنێ، له‌شکری سه‌لاحه‌دین زانابوون له‌هه‌ڵکه‌ندنو لێدانی تونه‌یل بۆ ناوقه‌لاو شورای دۆژمنه‌کانیان، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین په‌نای نه‌ده‌برده قه‌ڵا دروستکردن، هه‌میشه‌به‌خۆیوله‌شکریه‌وه‌ئاماده‌بوو له‌مه‌یدانی به‌ربلاودا بجه‌نگن.
سه‌لاحه‌دین باسی گرتنی ئه‌م قه‌ڵایه‌ده‌کا له نامه‌یه‌کدابۆ خه‌لیفه‌ی به‌غدا که‌به‌ردی بناغه‌ی قه‌ڵاکه‌یان ده‌رهێناوه‌و له‌ناو قه‌ڵاکه‌دا بیرێکی تیابووه‌که‌لاشه‌ی کوژراوه‌کانیان هه‌موو خستووه‌ته‌ناوی وبه‌به‌ردو قسڵ پڕیانکردووه‌ته‌وه. له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌له‌م جه‌نگه، له‌دیمه‌شق ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌میره‌کان و سه‌ربازه‌کان تووشی نه‌خۆشی بوون و هه‌ندێکیان مردن، هه‌تا خاڵی ونه‌سیرالدینی ئامۆزای نه‌خۆش که‌وتن به‌ڵام چاک بونه‌وه، له‌داپۆشینی ژماره‌یه‌کی زۆرلاشه‌ی کوژراو له‌گه‌رما تووشی نه‌خۆشی بوون.
له‌وه‌رزی زستاندا زۆربه‌ی کامپه‌ین ده‌وه‌ستا، هه‌تا سه‌فه‌ری ده‌ریا له‌مانگی ده‌وه‌دوایی پێ ده‌هات، له‌میسر هێزی ده‌ریایی سه‌لاحه‌دین دووجار ده‌رچووبوون بۆ لێدانی بنکه‌کانی مه‌سیحیه‌کان له‌ته‌رابلس و ناوچه‌ی به‌یروت، به‌و دوو په‌لاماره‌هه‌زار دیلی مه‌سیحیان هێنابوو.
وه‌ک هه‌ندێ له‌چاودێران باس ده‌که‌نو ده‌ڵێن: یه‌کێک له‌فه‌رماندارانی میسر به‌ناوی عزالدین موشیک له‌ئاهه‌نگی خه‌ته‌نه‌ی کوڕه‌کانی حه‌وت سه‌د مه ڕ سه‌رده‌بڕێ و فه‌رشی حه‌ریر له‌ژێر پێی ئه‌سپه‌کانی سه‌یفه‌دین عادلدا ڕاده‌خا، ژنه‌که‌ی له‌لایه‌کی تره‌وه‌هه‌مان ئاهه‌نگ گێڕانی ده‌کرد بۆ ژنان. العادیلی برای سه‌لاحه‌دین وه‌ک ده‌ڵێن: به‌هه مان شێوه‌ئاهه‌نگی خه‌ته‌نه‌ی کوڕه‌کانی ده‌کا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک تورانشای برای نه‌خۆش ده‌که‌وێ و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕی بۆ ئه‌و مه‌سره‌فه‌زیادانه‌ی که‌کردوویانه. (سه‌رچاوه: وه‌هرانی)
له په‌یوه‌ندیه‌کانیا له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ی به‌غدا سه‌لاحه‌دین باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌نیازیه‌تی په‌لاماری قودسبدا و ڕزگایکا له‌ده‌ست مه‌سیحیه‌کان، به‌ڵام به‌بۆچوونی چاودێرانی سه‌رده‌م، سه‌لاحه‌دین هێشتا ئاماده‌نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌به‌هۆی پێنج ساڵ ووشه‌که‌ڵانی سوریا‌و دواکه‌وتنی لافاوی وه‌رزی ڕووباری نیل له‌میسر و هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌دوژمنه‌توورکه‌کانی حه‌ڵه‌ب و موسل که‌هه‌مێشه‌ئاماده‌بوون بۆهاوکاری له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کانا بۆ لێدانی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین. چوونکه‌توورکه‌کان به‌مافی خۆیانده‌زانی که‌ببنه‌جێگری ده‌سته‌ڵاتداری نورالدین له‌ناوچه‌که‌دا.
سه‌لاحه‌دین ئاگاداری خه‌لیفه‌ی به‌غدای ده کرد که‌پێویسته‌فه‌رماندارانی ناوچه‌کانی موسل و سنجار و دیاربه‌کرو حه‌ڵه‌ب پشتگیری بکه‌ن له‌م کامپه‌ینه‌دا دژبه‌مه‌سیحیه‌کان و نه‌بنه‌لایه‌نگری بێ ئیمانه‌کان، به‌ڵام خه‌لیفه‌ی به‌غدا ڕاسته‌وخۆ لایه‌نگیری هیچیانی نه‌ده‌کرد.
له‌نامه‌کاندا له‌نێوان سه‌لاحه‌دین و الفازل و فاروق شای ئامۆزای دا باسی کێشه‌کانی ئابووری و گرانبوونی نرخی گه‌نم و جۆو هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کان و تورکه‌کانی ناوچه‌ی موسل و حه‌له‌بده‌کا، به‌ڵام له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تورکه‌کانه‌وه‌غه‌میان نه‌بوو چوونکه‌زۆر به‌هێز نه‌بوون و له‌ناو خۆیانا هه‌میشه‌ناڕێک بوون.
له‌م ماوه‌دا که‌سه‌لاحه‌دین له‌ده‌وری شاری بانیاس بوون، به‌په‌یمانێک له‌گه‌ڵ فرانکه‌کان شه‌ریان وه‌ستان، سه‌لاحه‌دین سه‌رگه‌رمی ووتوێژ بوو به‌نامه‌له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌سه‌ردارانی ناوچه‌که‌دا و یه‌کێک له‌وانه‌نورالدین موحه‌مه‌د فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی حه‌سن کیفا که‌به‌رده‌وام کێشه‌ی له‌گه‌ڵ قلیج ئه‌رسه‌لان هه‌بوو. له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نی مه‌سیحیه‌کانه‌وه، سه‌لاحه‌دین زۆرغه‌می نه‌بوو چونکه‌له‌ناوخۆیانا به‌رده‌وام کێشه‌یان هه‌بوو، و به‌پێی نوسراوه‌کانی ولیامی ته‌رابلسی که‌ده‌ڵێت: بالدوینی سه‌رۆکی مه‌سیحیه‌کان گیرۆده‌بوو به‌نه‌خۆشی گولی و به‌رده‌وام ته‌ندروستی خراپتر ده‌بوو. له‌م ماوه‌دا مه‌سیحیه‌کان ناردیان بۆ لای سه‌لاحه‌دین بۆ ئیمزای په‌یمکانێکی تری شه‌ڕوه‌ستان و سه‌لاحه‌دین ڕازی بوو، بۆسه‌لاحه‌دین کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م ماوه‌یه‌کێشه‌ی ئابووری بوو که پێنج ساڵ بێ بارانی و ووشکه‌ڵانی بوو.
به‌شی داهاتوو، به‌شی 11
به‌رده‌وامی هه‌وڵدانی خۆبه‌هێزکردنی سه‌لاحه‌دین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست