چه‌ند ڕۆژێکی ژیانی شۆڕش له هه‌ڵه‌بجه - به‌شی یه‌که‌م
Friday, 14/12/2012, 12:00
خێزانێکی 6 که‌سی دایک و باوک و 4 منداڵ ته‌منیان له‌نێوان 7 - 16، دووکوڕو 2 کچ، شه‌وێکی ساردی زستانه له ساڵه‌کانی شه‌سته‌کانا، له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلولدا ، کاتژمێر ده‌وری 9.30 ی شه‌وه، مقهڵیهکی ئاگر هه‌موویانی له‌ده‌وری خۆی کۆکردبوه‌وه، ماڵ گه‌رمکردن به خه‌ڵوزه و هێشتا میلله‌ت نه‌گه‌شتوونه‌ته پێشکه‌وتنی به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆجی سۆبای عه‌لادین دا. بێگومان ووشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، یه‌خچاڵ، یا ئینته‌رنێت هێشتا به‌خه‌یاڵی که‌سدا نه‌هاتووه و که‌س نه‌ی بیستووه. .. منداله‌کان ته‌نها سه‌یری ده‌می باوکیان ده‌که‌ن و خواخوایانه چیرۆکێکی به‌سه‌ر هاتی زه‌مانی با پیریان بۆ بگێڕێته‌وه، دایکیان خۆ تا باوکی منداڵه‌کان وه‌ستابێ بۆی نیه باسی هیچ شتێک بکا، باوکیان نان پهیداکهرو سه‌رداری ماڵه، هه‌رچیه‌ک ئه‌و ده‌یڵێ کێ ده‌وێرێ بڵێ وا نیه، به ناوچاو درژکردنێک، یا توڕه بوونێک هه‌موو سفیری خۆشگوزه‌رانی و خۆشی ژیانیان ده‌هێنێته‌وه سه‌ر سفر.
وا له‌پڕدا ده‌نگی دهستڕێژو ته‌قه‌یه له دووره‌وه، 2 له منداڵه‌کان هه‌ستان و به‌ڕاکردن چوونه ده‌ره‌وه، بزانن ده‌نگی ته‌قه‌کان له کوێوه دێ، له پڕێکا باوکیان بانگ ده‌کا: ' نه‌ڕۆنه ده‌ره‌وه، نا نه‌ڕۆنه! ده‌ره‌وه. ' منداڵه‌کان پاش چه‌ند چرکه‌یه‌ک گه‌ڕانه‌وه ناو ته‌نیا ژووری گه‌رمیان و وه‌ک بۆ دڵنیایی کردنی باوکیان ووتیان: ' نا نا زۆر دوورن هێشتا له ناوشار نین.' وه‌ک شه‌وێک له شه‌وه‌کانی شۆڕش له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌م ڕووداوانه ئاسایی بوو، زۆرجار پێشمه‌رگه به‌شه‌و ده‌هاتن بۆ لێدانی ده‌زگاکان و ڕهبیعهکانی حکومه‌ت و جاش، پێشمه‌رگه به واتای ئه‌وه‌ی له پێش هه‌موو که‌سه‌وه ئاماده‌ن بۆ گیان له‌ده‌ست دان بۆ پارێزگاری و ڕزگاری کوردستان، ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ مردن، زۆر جار ده‌هاتن بۆ هه‌ڵه‌بجه، هه‌ر وه‌ک چه‌ندین شار‌و دێی تری کوردستان، بۆ لێدانی دوژمن، یا هیچ نه‌بێ نیشاندانی بوونیان بۆ شۆڕشکردن، که به لێدانی ده‌زگاکانی ڕژێم، نیشانیدهن به میلله‌ت و داموده‌زگا که وا ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕ و شۆڕش ڕزگاری کورد‌و کوردستان له ژێرده‌سته‌یی داگیرکه‌ران و دوژمن.
ئیتر جار جار پێشمه‌رگه ده‌هاتن، شه‌وی دره‌نگ یا که‌مێ زووتر ده‌ستپێکردنی ته‌قه نیشانه‌ی هاتنیان بوو، هه‌ندێ جار شه‌و تا به‌یانی هه‌ندێ جار چه‌ند سه‌عاتێک ئیتر هه‌موو هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی خه‌وی ئارامی و بێده‌نگی. بۆ منداڵان و گه‌نج، تا مه‌زرۆی بیستنی ده‌نگی ته‌قه‌و هاتنی پێش مه‌رگه بوون بێن بۆ شار، چونکه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی کات به‌سه‌ر بردن نه‌بوو، به‌لام ئه‌م کات به‌سه‌ر بردنه هه‌روا ئاسان و گاڵته نه‌بوو، هه‌ندێ جار له شه‌ڕه‌ته‌قه‌و لێکدانا قونبه‌له‌ی ده‌ستی، 'ڕومانه' و جار جار هاوه‌نی ده‌ستیان ده‌گرته یه‌کتر، و هه‌ندێ له‌وانه ده‌که‌وتنه حه‌وشه‌ی ماڵان و جار جار بریندار و کوژراو چاوه‌ڕوان ده‌کرا، ئینجا لایه‌نی کات به‌سه‌ر بردن ته‌واو ئاڵۆز‌و ناشیرین ده‌بوو، هه‌ستی بێزاری ترس و و غه‌م و مه‌راق به کۆمه‌ڵ و لێشاو ده‌هات، له پشتی سه‌ری گه‌وره‌و بچووکدا خۆیان حه‌شار ده‌دا.
به‌لام به تێپه‌ڕینی کات، یا باوه‌ڕی ئاینی که ده‌یانووت: 'خوا هه‌رچیه‌ک قه‌رار بدا هه‌ر وا ده‌بێت، باوه‌ڕ به چاره‌نووس، هه‌تا خۆڕازیکردن به مردنیش ئاوا ئاسایی ده‌بوو له بێ چاره‌یی دا.
ساجید کوڕێکی 7 ساڵ هه‌ر له منداڵیه‌وه وه‌ک چاودێرێک، کاری ئه‌م کوڕه منداڵه ته‌نها گوێ گرتن و چاودێری کردن بوو. وه‌ک هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 6 ساڵیه‌وه باوکی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرد بۆ مزگه‌وتی جامیعا بۆ نوێژ کردن و خه‌لکانی موسوڵمان و له‌خواترس به سه‌یرکردنێکی زه‌رده‌خه‌نه‌وه به‌خێرهاتنیان ده‌کرد و ده‌یان ووت: 'ئای کوڕی خاڵه سۆفی یا خوا به‌خێر بێی. وا ئیشاڵڵا ساڵح ده‌بی و وا له ئێستاوه ڕێگای خوا په‌رستیت گرتووته‌به‌ر.' بۆچوونه‌کان به‌س ڕواڵه‌تی بوون، ئه‌و منداڵه باوکی ده‌یبرد بۆ مزگه‌وت، خۆی نه‌یده‌زانی بۆ؟ بێگوومان باوکی خۆش ده‌وێ، به‌هۆی باوکیه‌وه وه‌ک خواپه‌رستێک داوای له یه‌زدان کردووه که بێته دنیاوه، ده‌بێ هه‌میشه سوپاسی یه‌زدان و باوکی بکا، ده‌بێ هه‌میشه گوێ ڕایه‌ڵی باوکی بێت، چوونکه، باوکی پاك و خوا په‌رست و داوێن خاوێنه.
ژیان له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا بۆ چه‌ندین سه‌ده‌یه هه‌روا بووه و هه‌ر وا ده‌بێ، هه‌روه‌ک هاتن و نه‌هاتنی مرۆڤ بۆ ئه‌م جیهانی ژیانه، هه‌ر وه‌ک به‌بێ پرس و که‌س نه‌یده‌زانی بۆ هاتووه‌ته ئه‌م ژیانه‌وه‌و بۆ له‌م نیشتمانی داگیرکراوه‌دا ده‌ژی و که‌ی ئۆغری خواحافیزی ده‌کا ، له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونی ساویلکه‌و به‌وجۆره، تووشی چه‌ندین جۆر برسیه‌تی نه‌زانی وخێڵهکیهتی و ترسی غه‌زه‌بی خوا و دێوی که‌لتوری داپلۆسێنه‌ر ، داگیرکراو بێ به‌ش له ماف‌و ژیانی شارستانی جیهان، که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌م سه‌فه‌ره بۆو تاکه‌ی و بۆ له‌م نیشتمانه پڕ له گێچه‌ڵ و گۆبه‌ندو شێواوه‌دا؟ ئایا ئه‌وانه‌ی له‌و وولاتانه‌ی که موسوڵمان نه‌بوون و بێ به‌ش بوون له به‌زه‌یی و دڵفراوانی یه‌زدان ژیانیان له خه‌ڵکی کوردوستان شێواو تر‌و خراپتر بوو؟ یا ئه‌گه‌ر به‌ڕێکه‌وت منداڵێک له ووڵاتێکدا که موسولمان نه‌بن له‌دایک بێ بۆ چی کافره و ئایا ژیانی ئه‌وانه له ژیانی مندالانی کوردی موسولمان سه‌رلێ شیواوتر و خراپتره ؟ ئه‌مه که‌س نه‌یده‌زانی بۆو له‌به‌رچی، و بۆ منداڵێکی بچکۆلانه‌ی وه‌ک ساجید، زۆری مابوو له‌م کهینوو بهینه تێ‌بگا.
که یه‌که‌م جار باوکی بردی بۆ مزگه‌وت، خه‌تیبی مزگه‌وت شێخی کوڕی موفتی به ڕیشێکی کولوی به‌فرین، ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه ڕیشی به چه‌ند شه‌پۆلێک بهڕاسهر یه کترهوه هه‌تا نزیک سه‌ر سنگی هاتبوون چاوه‌ڕێ و وه‌ستاو، ده‌مووچاوی سپی په‌مه‌یی که هه‌رگیز قرچه‌ی خۆری سوتێنه‌ری هاوینی شاره زوورو هه‌ڵه‌بجه‌ی پاچه‌کۆڵه‌ی نه‌دیبوو. پارچه‌یه‌ک په‌ڕۆی سپی به‌سه‌ریه‌وه پێچرابوو پێیان ده‌ووت میزه‌ری سپی مامۆستا، چاوی نه‌رم و کزی له‌گه‌ل ده‌مووچاوی سمێڵی تێکه‌ڵاوی په‌مه‌یی وچرچ ولۆچ ومهیلهو زه‌رد، له نێوانی ڕیش و سـمێڵدا لێوی لاوازی کرچ و کاڵ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ووتی به‌خێربێی کوڕم ئیشاڵله خوا ساڵحت کا، ساجید له وشه‌که تێنه‌گه‌شت، به‌س به‌ڕواله‌تی زه‌رده‌خه‌نه‌و ڕاگرتنی ده‌ستی لاوازی بۆی، به ته‌وقه‌کردنی ناسکی، ته‌نکایی مه‌به‌سته‌که‌ی ڕوون و ئاشکر بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و به‌خێرهاتنی بۆ مزگه‌وت. پرنسیپی ئاینی و بۆچوونه ئاینیه‌کان سه‌ر چاوه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ری و ئارامی ده‌روونی بوون بۆ هه‌موو موسوڵمانان، وای له مرۆڤ ده‌کرد کا باوه‌ڕی وابێ که هه‌رچیه‌ک خوا قه‌رار نه‌داو نه‌یه‌وێت نابێ. لێره‌دا ساجید، بیری ده‌کرده‌وه، بۆ هه‌ندێ جار یه‌زدانی مه‌زن قه‌راری سه‌یر سه‌یر ده‌دا؟
له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی شۆڕشدا، هێزه‌کانی حکومه‌ت زۆر به رق و توندوتیژیه‌وه بهرنهدهبوونه میلله‌ت، له سه‌ره‌تای شۆڕشدا هێشتا دوبه‌ره‌کی و جاشێتی وا زۆر دروست نه‌بووبوو حکومه‌ت له هه‌ڵه‌بجه زۆر به‌هێزنه‌بوو. بنکه‌ی سوپایی زۆر به هێزی لێ نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه زۆرجار هه‌ر له پاش نیوه‌ڕۆوه پێشمه‌رگه ده‌هاتنه ناوشار، زۆربه‌ی جار له لایه‌نی ده‌شتی گوڵانه‌وه به‌ره‌و کانی عا شقان، هه‌ر به‌ده‌ستپێکردنی ته‌قه، هه‌موو ده‌ڕابه‌کان دا ده‌درانه‌وه و دوکانداره‌کان ناچار بوون واز له‌کار بێنن و هه‌موو به‌ره‌و ماڵه‌وه، هه‌موو قوتابخانه کان دا ده‌خران، ئه‌وه سه‌یربوو هه‌ر به چه‌ند ته‌قه‌یه‌ک که نیشانه‌ی هاتنیان بوو، هه‌موو ده‌ڕابه فافۆنه گرنجهگرنجهکان که چه‌ندین پێکه‌وه دادهدرانهوه ده‌نگیان وه‌ک چه‌ندین سه‌لێنی ڕه‌شاشی لێ ده‌هات، و خه‌لک هه‌موو به‌ره‌و ماڵه‌وه ڕایان ده‌کرد و دیانووت وا قڵیشایه‌وه! هه‌ندێ له ترسا به‌ره‌و سه‌رئاو، چونکه ترس و دڵه ڕاوکێ ڕیشاڵی ماسولکه‌کانی ناوسک ومیزهلدانی شل و شێواودهکر.
قڵیشایه‌وه وه‌ک له‌کاتی بوومه‌له‌رزه‌دا که زۆر به‌هێز بێت قڵیشان له‌زه‌ویدا دروست ده‌بێ و له‌وانه‌یه خه‌ڵک قوت بدا‌و زیانی زۆر بدا، سه‌یربوو به‌کارهێنانی ئه‌م ووشه چۆن هاته کایه‌وه، ساجیدو براده‌رانی زه‌حمه‌ت بوو تێبگه‌ن که قلیشنهوه چیه، جگه له هه‌ندێ درزی تاریکی دیواره قوڕینه کۆنه کانی خانووه‌کانی هه‌ڵه‌بجه نه‌بێ یا له کاتی بێ بارانیدا هه‌ندێ له زه‌وی و زاری دێمی ده‌وری هه‌ڵه‌بجه له ووشکه ئاویدا ههڵدهقڵیشان، یا قلیشانی هه‌نار که ده‌نکه سوره‌کانیان به کۆمه‌ڵ پێکه‌وه ده‌بریسکانه‌وه له‌به‌ر تیشکی خۆره‌تاوی هاوین. هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ڕێکه‌وت ده‌نگی ته‌قینی تایه‌ی ئوتومبێلێک بوایه هێشتا دوور نه‌بوو ببێته قڵیشانه‌وه‌ی ڕاستی و هه‌موو بازاڕ داخرێ وبیقوچێنن به‌ره‌و ماڵ. جا له‌به‌ر ئه‌وه گومان له هه‌رجۆره ڕاکردنێک ده‌کرا و خه‌لک ئاماده‌بوو بپرسێ ، چیه قڵیشایه‌وه ؟
له‌کاتی قڵیشانهوهدا که خه‌لک هه‌موو به‌ڕاکردن به‌ره وماڵ و له‌به‌رده‌رگا ڕاده‌وه‌ستان و ده‌بوو به قسه‌و باس و چاوه‌ڕێ بوون برانن چی تر ده‌بێ و زۆربه‌ی خه‌لک گه‌ر به ئاشکرا نهیانویستایه ده‌ری بڕن، زۆربه‌ی غه‌می بوو ده‌ترسان، به‌تایبه‌ت له حکومه‌ت و جاش که ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه به‌رده‌وام بێت، حکومه‌ت و جاش دێن بۆگرتن و لێدان و ئازاردانیان، وه‌ک هه‌ندێ جار له‌به‌ر نه‌بوونی هیزی گه‌وره له هه‌ڵه‌بجه‌دا، پێش مه‌رگه له هه‌ڵه‌بجه ده‌مانه‌وه بۆ چه‌ند ڕۆژیک، ئیر به‌رده‌وام ته‌وق و تۆق و لێکدان هه‌موو دوکان و بازاڕ داده‌خران، که‌س ئیتر نه‌یتوانی هیچ کار و کاسپی بکاو هه‌موو قوتابخانه‌کان داده‌خران، زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له سه‌راو ڕهبیعهکانی هه‌ڵه‌بجه‌وه نزیک بوون شوێنه‌کانیان مه‌ترسیدارتربوون.
پێشمه‌رگه ده‌مانه‌وه له‌سه‌ر حسابی خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه ده‌بوو نانیان بده‌نێ و هه‌موو یارمه‌تیان بده‌ن و ئه‌م یارمه‌تی دان و نانخواردنه وه‌ک پێویستی سه‌رشانی خه‌لک، که‌س نه‌ده‌بوو یا نه‌ده‌کرا یارمه‌تیان نه‌دا، خۆ کشانه‌وه له یارمه‌تیدان وه‌ک خیانه‌ت سه‌یرده‌کرا، ئیر خه‌لک به‌پێی توانا ده‌بوو ئاماده‌ی یارمه‌تیدانیان بن، شۆڕش و شۆڕش گێڕ ئه‌وه‌نده پیرۆز بوون که‌س حه‌ددی نه‌بوو ڕه‌خنه بگرێ، ڕه‌خنه گرتن به دوژمنایه‌تی و خیانه‌ت داده‌نرا، له به‌ر ئه‌وه هه‌موو که‌س ناچار بوو ده‌می داخا. پیرۆزی هه‌ستی ڕزگاری و شۆڕشگێڕی وه‌ک پیرۆزی ئاینی لێ هاتبوو.
پاش ماوه‌یه‌ک پۆلیسه عه‌ره‌به‌کانی حکومه‌ت و جاش ده‌هاتن ده‌ستیان ده‌کرد به تێهه‌ڵدان و ده‌ستدرێژی و گرتن و ئازاردانی خه‌لک، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که خزم و که‌س و کاری پێشمه‌رگه‌یان هه‌بوو، یا ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که له ماڵهکانیانهوه ته‌قه له ده‌زگاکانی حکومه‌ت ده‌کرا.
له‌پاڵ ئه‌م رووداوانه‌دا، داخستنی دوکان و بازاڕ بۆ چه‌ند ڕۆژێک کارتێکردنی شاراوه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر خه ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌لکی دێهاته‌کانی ده‌وری هه‌ڵه‌بجه، چونکه کرێن و فرۆشتن و کاسپی کردن هه‌موو ده‌وه‌ستان- خه‌لکێکی زۆر که‌م موچهخۆربوون، که‌س به مووچه‌خۆری به‌لاش و نیوده‌وام گه‌نده‌ڵ و خانه نشین و ته‌مه‌ڵ نه‌کرابوون- شه‌کرو چاو فه‌خفوری نه‌بێ هێچیان له‌ده‌ره‌وه بۆ نه‌ده‌هات، هه‌موو خه‌لک کارمه‌ند وکه‌م یا زۆر به‌رهه‌م هێنه‌ر بوون، هه‌رگیز پیویستیان به به‌رهه‌می تورکی سوری و ئیرانی نه‌بوو.
ئێران و تورکیا‌و سوریا خۆیان له بێ به‌رهه‌می و به‌رهه‌م هێنانی ژماره‌یه‌کی زۆری سواڵکه‌ردا ده‌وله‌مه‌ند بوون، به‌هه‌بوون یا نه‌بوونی به‌رهه‌م هه‌رچۆن بێ خه‌لک ده‌ژیا و خه‌لك ڕازی بوون، وه‌ک ده‌یانووت، ڕازین به به‌شی خوا، و به‌و ژیانه هێشتا دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تی خێڵه‌کیه‌تی و ناوچه‌گه‌ری سیاسی نه‌کرابوون....
به‌لام ئاوا وورده‌وورده به ده‌ستپیکردنی شۆڕش که له‌سه‌ره‌تاوه شۆرش ته‌نها به شه‌ڕه تفه‌نگ ده‌کرا، و هه‌رگیز باسی شۆڕشی ڕۆشنبیری وپێویستی به گۆڕانی که‌لتوری خێلهکیهتی کۆن و تازه نه‌ده‌کرا، که‌س له خه‌وی نه‌زانی و بێ هۆشی پێویست بوون به گۆڕان ڕانهپهڕیبوون له‌بێ ئاگایی له خه‌و هه‌ستان. هه‌موو میلله‌ت ئاماده‌ی شۆڕش بوون به‌لام که‌ده‌سه‌لات که‌وته ده‌ست نه‌خوێنده‌وار و به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان هیچ نه‌دیوو ، بێ گوومان چاوه‌ڕێ ده‌کرا هه‌ڵه‌ی گه‌وره بکرێ و سه‌رئه‌نجامی زۆر دڵ ته‌زێن بوون وه‌ک له‌چه‌ند ساڵێکی داهتاتوودا به ڕوون و ئاشکرا ده‌بینران ....
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م شێوه‌ی شۆرش ده‌ست پێکردنه بووه هۆی کێشه‌یه‌کی مه‌زن بۆ خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌لکی باشوری جوان و دڵگیر، هه‌ر ئه‌و شۆڕش گێڕانه‌ی که له‌سه‌ر حسابی خه‌لکی دێهاته‌کان و شاره بچووکه‌کان ده‌ژیان و کێشه‌ی بێ کاری دوای کوده‌تای 14ی گه‌لاوێژی ساڵی 1958 و کێشه‌ی دابه‌شکردنه‌وه‌ی زه‌وی و زار بووه هۆی ڕوخانی ئابوری ناوچه‌که و نه‌مانی توانای ئابووری به‌رهه‌م هێنان، وای له خه‌ڵک ده‌کرد بیرکه‌نه‌وه له وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی ژیان له چه‌ندین لایه‌نی تره‌وه، وه‌ک دروست بوونی جاش و جاسوس و کۆچکردنی دێهاتیه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ژیان ئیتر به‌داخه‌وه به‌هه‌ر نرخێک له چه‌ندین ناوچه‌و شاره‌کان.
بێ گوومان شۆڕش له کۆمه‌ڵگایه‌کی وادا چاوه‌ڕوان ده‌کرا ههڵهڕووبدا، له ناو نه‌خوێنده‌وار و کۆلکه ئاینیه‌کانا ده‌یانووت خۆمان خراپین بۆیه خوا ئیراده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه هه‌یه، به‌لام وه‌ک ساجید بیری ده‌کرده‌وه و ده‌یووت: 'خراپی چی نه‌گبه‌ت؟ چی خۆشیه‌کت له ژیان دیوه چی خراپهکاریهکت کردووه تا ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوانه ویستی خوا بێ له ئێمه ڕووبدا؟ که‌ی دینداری وا ده‌بێ که هه‌ندێ خه‌لکی ئاینی و کۆلکه مه‌لا باسیان ده‌کرد؟' ئیتر خه‌لک لۆمه‌یان له سه‌ر بێ ئاگایی خۆیان لاده‌برد و ئیتر لۆمه‌کان ده‌که‌وتنه سه‌ر خوا یا شه‌یتان، خوا سه‌بووری بدا...
هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانا هه‌ر له سه‌روی هه‌ڵه‌بجه و کانی شێخه‌وه هه‌موو کانیاو با غ و پڕ له دار‌و دره‌خت و داری میوه مۆردانهو شۆڕه‌بی و دارتوو چنار و دارهه‌نار، له مۆردانهو باغی میره‌وه به‌ناو کانی عاشقانا به‌ره‌وخوار به‌ره‌و باغی سوفی عهبدوللاو شێخ جه‌لال و کانی زارا هه‌موو پڕ له دار ههنارههنجیرو سێ‌و و شۆڕه‌بی و چنار هه‌تا شێخ سمایل و قه‌سابخانه به‌ره‌وخوار.
سه‌ره‌تای شۆڕش سه‌ره‌تای دوادوایی ئه‌م ئه‌م باغ و باغاته و خێری خوایه بوو ده‌بوو بکرێن به قوربانی هه‌وڵدانی شۆڕش وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادای کورد‌و کوردستان.
هه‌ڵه‌بجه وه‌ک یه‌کێک له ناوه‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلولی ساڵی 1961 که له‌پاش ڕووخانی ڕژێمی خێڵه‌کیه بیابانیه‌کانی سه‌عودیه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاشمیه پاپهتیهکان که‌له سفره‌وه کرانه پادشای عێرق و کوردستان، به‌ده‌ستی ئیمپراتۆری به‌ریتانیا، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی عێراقه‌وه له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانیا له ناوچه‌که‌دا هه‌تا له ساڵی 1932 که عێراق بوو به ئه‌ندامی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌یاسای لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بوو په‌یڕه‌وی قه‌راری لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بکا بۆ ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ و به‌یاسایی کردن و به‌جێ هێنانی مافی مرۆڤ له کوردوستانا وه‌ک له نوسراوێکدا که له جنێڤه‌وه ناردیان بۆ ده‌سه‌لاتداری حکومه‌تی به‌ریتانیا له عێراق له‌ساڵی 1925 دا ده‌ڵێت:
" ئه‌م قه‌راره که قه‌راری لیژنه‌ی یه‌کیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تانه له به‌رواری 16 /1/1925 دا داوا له حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کا به ناوی هه‌موو میلله‌تانی جیهانه‌وه که حکومه‌تی به‌ریتانیا له عێراق لێپرسراوه به چاودێری ئه‌من و ئاسایشی عێراق و چاودێریکردنی یاسا له خواروی کوردستان هه‌موو مافه‌کانی یاسایی شارستانی خه‌ڵکی کورد ده‌بێ پارێزراوبێ له‌ژێر چاودێری و پارێزگاری ئیمپراتۆری بهریتانیادادا."
ئه‌م هه‌واڵه له خواروی کوردستان به دڵخۆشیه‌وه ده‌نگی دایه‌وه و له‌م ماوه‌دا ئه‌حمه‌د موختاری جاف که شاعیر و قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بوو زۆر خۆش حال بوو که خۆی په‌یوه‌دنی چاکی هه‌بوو له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی له ناوچه‌که‌دا، ئیتر هه‌موو خه‌لکانی نوسه‌رو زانیار و ڕۆشنبیران له ههڵهبجهوشاری سلێمانی خۆشحاڵیان ده‌رده‌بڕی و له ڕۆژنامه‌ی ژین دا هه‌واڵیان بلاوده‌کرده‌وه، خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌وه ولێکۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی ڕێک خستنی داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن و ڕۆشنبیری و چالاکی هونه‌ری بوون.
به‌لام له دوای ساڵی 1932 وه که حکومه‌تی عێراق به ئه‌ندامی نێوده‌وڵه‌تی دانراو ئیتر سه‌رۆکاری ده‌سه‌لاتی به‌ریتانیا نه‌ما، هه‌رچه‌ند حکومه‌تی عێراقی ئه‌و کاته جه‌ختی له‌سه‌ر به‌جێ هێنان و به‌رده‌وامی ئه‌و یاسایه کرد که سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئه‌و کاته سه‌عدون په‌یمانی به‌رده‌وامی به‌جێهێنانی ئه‌و یاسایه‌ی دا، به‌لام درۆی کرد و ئه‌ویاسایه له داموده‌زگای یاسایی عێراقدا په‌یڕه‌وی نه‌کراو به به‌رده‌وامی کوردی لێ بێ به‌شکرا.
هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام خۆپیشاندان و چالاکی سیاسی و نوسین و ئیمزاکۆکردنه‌وه‌و سکاڵاکردن دهنیردران بۆ حکومه‌تی عێراق و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له شاری جنێڤ له سویسرا، شۆڕشی به‌رده‌وامی ڕزگاری خوازی سه‌رکه‌وتن و تێشکان و هه‌ستانه‌وه به‌رده‌وام گه‌لی کورد وازیان نه‌ده‌هێنا له هه‌وڵدان که‌م و زۆر هه‌تا شۆڕشی مه‌هاباد و دروست بوونی کۆماری مه‌هاباد به‌سه‌رۆکایه‌تی قازی موحه‌مه‌د و به پشتگیری جۆزیف ستالین له ساڵی 1945 دا پاش نزیکه‌ی ساڵێک ڕوخانی کۆماری مه‌هاباد به کۆمه‌کی ڕۆژئاوا، له‌م ماوه‌دا دامه‌زرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هاته کایه‌وه.
هه‌روه‌ک سه‌رچاوه‌کان باس ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، دروست بوونی پارتی وه‌ک هه‌وڵدانێکی جیاواز له ڕاپه‌ڕین و شۆڕشگێری خێڵه‌کێتی سه‌رده‌مانی پێشوو چاک بوو، به‌لام له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ر یه‌ک له‌م باسانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی کورد هۆی سه‌ره‌کی نه‌بوونی یه‌کیه‌تی نێوان کورده‌و هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی نه‌بوونی یه‌کیه‌تی کورده که‌وا هه‌تا ئێستاش له سه‌ده‌ی 21 دا به بێ سه‌ربه‌خۆیی میلله‌تێکی زیاتر له 40 ملیۆن بێ ده‌وڵه‌ته‌و به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه‌و داگیرکه‌ریدایه.
هه‌ڕچه‌ند له‌ساڵانی داهاتوودا چه‌ندین حیزب دروست بوو، به‌لام به‌داخه‌وه ڕواڵه‌تێکی خێڵه‌کیه‌تی و میلیشیاییان پێوه‌دیاربوو، چونکه حیزبی هاوچه‌رخ و خاوه‌ن یاسا، ده‌بێ هه‌میشه کۆمه‌ڵێ ده‌ستوری ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می و سیاسه‌تی ڕوون و ئاشکرای هه‌بێت و بوونی هیچ حیزبێکی سیاسی نابێ له‌گه‌ڵ ناو وبنه‌ماڵه‌ی هیچ که‌سیک یا خێڵێکدا کۆبێته‌وه‌و بناسرێ .
ئه‌و یه‌کیه‌تی و هه‌ستی شۆڕش گێریه له‌وه‌ی ده‌کرد تا سه‌ر به‌رده‌وام نه‌بێ که له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلولدا هه‌بوو، چونکه هه‌ندێ به‌ره‌ڵڵایی و بێ یاسایی و لێنهپهرسینهوه له ده‌ستدرێژی تاوانکردن، هه‌ر وه‌ک له کاتی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی چه‌ک و پاره‌دا ده‌سدرێژی ده‌کرایه سه‌ر چه‌ندین له بنه‌ماڵه‌ی شۆڕش گێڕ و ناسراو، به‌زۆر چه‌ککردنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و سه‌ر خێڵ و پیاوانی ناسراوی شۆڕش گێڕ و تێکۆشه‌ری کورد.
ئیتر ده‌یانویست به‌زۆر چه‌کیان لێ بسه‌نن و ڕازی نه‌بوو، وه‌ک وا باس ده‌کرا له ناوخه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا، بۆچهکێک یا دوو، شۆڕش گێڕێکی ناسراو و سه‌ربه‌رز و به‌شه‌ره‌ف ده‌سدرێژی بکرێته سه‌ر، ده‌سدرێژیه‌ک نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر خۆی به‌لکوو له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ک و خێڵێک ته‌نها بۆ چه‌ند چه‌کێک؟ له‌ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ندین ناوچه‌ی تر به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ده‌سدرێژی و چه‌ک کردنی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی کورد وبنه‌ماڵه‌ی ناسراو ناچارکران ببن به جاش. به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌وه جاشی 63 و فرسان سه‌لاحه‌دین دروست بوو، یه‌که‌مین قڵیشی دوبه‌ره‌کی ده‌رکه‌وت له ناوقه‌دی ئه‌ستوری به‌هێزی هه‌ستی شۆڕشگێڕی به‌ره‌کانی شۆڕشدا.
هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروست بوونی پارتی و هه‌ستان به داخوازی مافی ئازادی ڕه‌وای گه‌لی کورد، حیزب شیوعی یه‌که‌م لایه‌نی دژایه‌تی بوو، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تای دروست بوونی کامپه‌ینی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورد 'حیزبی ڕزگاری ' ده‌ستی پێ‌کرد و کردی به ئاڵای ڕێکخستنی کاری سیاسی، به‌لام له دوای کوده‌تای 14 ی گهلایژی 1958 و ئازادیدان به کاری سیاسی حیزبه‌کان، حیزبی شیوعی که له حیزبی ڕزگاریه‌وه دروست بوو بوونه یه‌که‌م لایه‌نی دژایه‌تی ئازادی خوازی گه‌لی کورد و دژی ویستی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان. یه‌که‌م شه‌ڕی نێوانی پارتی و حیزبی شیوعی له هه‌ڵه‌بجه به کۆته‌ره‌دار که ئه‌م ساجید ناوه خۆی چاو‌دێر بوو، ده‌یوت: 'حه‌ی ئه‌وه چیه ئه‌و خه‌ڵکه شه‌ڕی چی ده‌که‌ن، ئه‌ی هه‌موومان کوردنین و نامانه‌وێ کوردستان ڕزگارکه‌ین؟ ' کاری ڕاست بێ 'خوله درێژی کاره‌با' یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که داره‌کانی له‌ده‌ست هه‌ردوولا ده‌سه‌ند و خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه خۆیان ناوبژیان ده‌کرد، نه‌بوو به شه‌ڕو دوبه‌ره‌کی ڕاسته‌قینه‌و قینه‌به‌رایه‌تی و که‌له‌ڕه‌قی خێڵه‌کیه‌تی.....
له‌سه‌ر خراپه‌کاریه‌کانی ناو شۆڕش سه‌رکرده‌یه‌کی ناسراوی شۆڕشی ئه‌یلول ووتبووی:
'ئه‌گه‌ر کوردی خراپ بکوژین ده‌بێ هه‌مووی بکوژین.' بێ گومان مه‌به‌ستی هه‌مووی نه‌بوو، مه‌به‌ستی ئه وه‌یه که زۆربه‌ی هۆی نه‌زانی و نهخوێندهواریهو ئه‌م نه‌زانی و دواکه‌وتوویی یه هۆی سه‌ره‌کی دروست بوونی دوبه‌ره‌کی خۆفرۆشی باوه‌ڕبوون به هه‌ستی خێڵه‌کیه‌تی وه‌ک باوه‌ڕێکی خۆبچووکهرهوهی خراپه‌کاریه. دهبووههتا ئێستا چه‌ندین ده‌رسی مێژوویی له‌م به‌سه‌رهاتانه وه‌رگرین،،،،
له‌چه‌ند به‌شێکدا به‌هیوام ئه‌م باسه به‌رده‌وام بێت....
که‌ڵکم له‌م سه‌رچاوه وه‌رگرتووه بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م نوسینه:
A Modern History of the Kurds, Michael McDowall, London 2000
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست