شۆڕشه‌که‌ی ڕۆناڵد ڕێگان هێشتا به‌رده‌وامه له ڕوخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کاندا
Wednesday, 06/07/2011, 12:00
نوسینی ڕودۆڵف جیلیانی مه‌یه‌ر/موختاری پێشوی شاری نیو یۆرک/ ڕۆژنامه‌ی تایمس 4/7/ 2011
وه‌رگێرانی له ئینگلیزیه‌وه یاسین عه‌زیز
له‌کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شاری بوداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریادا ڕۆناڵد رێگان که هێشتا ئه‌کته‌ری سینه‌ما بوو له گه‌ڵ نانسی خانمی که‌چۆن 1956/ژنی به‌کارێکی سینه‌مایی له شاری بوداپێست بوو و به‌چاوی خۆی بینی که هه‌نگاریه‌کان له ڕاپه‌ڕینی 23/10
داوای ڕزگاربوون له ڕژێمی دیکتاتۆری ستالین و داوای دامه‌زراندنی داموده‌زگای دیموکراسی په‌یکه‌ری ستالین یان ڕووخان و ئاڵای ڕژێمی فاشیان خزانه بووته‌کانی په‌یکه‌ره‌که‌وه، ته‌نها ئه‌و بووتانه مابوه‌وه له په‌یکه‌ری زل که به‌رده‌وام به‌سه‌ر شه‌قامی ناوه‌راستی شاردا وه‌ک نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر هه‌میشه دیاربوو. ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌ردا نه‌چوو تانکه‌کانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت هاتن و داواکه‌رانی گۆڕان و ڕاپه‌ڕینیان تێک شکاند‌و تیرۆرکرد. به‌وجۆره ووڵاته‌که مایه‌وه له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی کۆمۆنیزما هه‌تا ساڵی 1989 هه‌تا ئه‌و کاته خه‌ڵکانی ووڵاتی هه‌نگاریا ئازادی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وخه‌ونه‌کانی وه‌ده‌ست هێنانی ئازادیان نه‌هاته دی که بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی کارکردن و ڕاده‌ربڕین ودیموکراسی بوو. له‌کاتی داپلۆسینی ڕاپه‌رینه‌که‌دا که ڕۆنالد ڕێگان
فلیمێکیان ده‌رده‌کرد
که له‌گه‌ڵ نانسی دهڤیدی خێزانی دا فلیمیان ده‌گرت. له‌وکاته‌دا جێی باوه‌ر نه‌بوو Hellcats of the Navy
که ئه‌کته‌ری ئه‌م فلیمه له‌بیر چووه ببێته سه‌رکرده‌ی ووڵاته یهکگرتیووهکانی ئه‌مریکا و ببیته پێشه‌وای کامپه‌ینی دیموکراسی و ڕووخاندنی دیکتاتۆره‌کان و ڕژێمی کۆمۆنیزم هه‌ڵوه‌شێنێ وزهردینهی هێلکه‌ی کۆمۆنیزم ده‌ربێنێ و ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات هه‌موو به‌دوایا بڕوخێن. ئه‌م گۆڕانه هه‌ر ڕوویدا، نه‌ده‌کرا خه‌ڵک به ناچاری دانیشێ وبۆ هه‌میشه مل که‌چکا. بۆ ڕۆناڵد ڕێگان دهویسویت وه‌ک میتۆدی / ڕێگای ئه‌میریکی ده‌بێ گۆڕانی دیموکراسی به‌دی بێت، به‌لای ڕۆناڵد ڕێگانه‌وه شێوازی دیموکراسی ئه‌مریکی بێ هاوتایه. به‌لایه‌وه خه‌ڵکانی ووڵاتانی هه‌موو جیهان ده‌بێ به ئازادی بژین و ئازادبن له ده‌سته‌ڵاتی ژه‌هراوی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان. ڕێگان هه‌ستا به ویستێکی بێ وێنه‌وه به‌رامبه‌ر سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و له به‌ره‌نگاری و ڕه‌خنه‌گران نه‌ترسا وه‌ک چپه‌چپی سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکای پێشوو ی نه‌کرد که به‌ئاشکرا وه‌ک ئه‌م هه‌ڵوێستی ئازایانه‌یان نه‌بوو، هه‌ر وه‌ک به سهرکردهکاکنی سۆڤیه‌تی ووت: دیموکراسی به‌هێزترین هێزی چاکه‌یه بۆ مرۆڤ که جیهان تا ئێستا ناسیویه‌تی. 32 ساڵ پاش گرتنی ئه‌و فلیمه له بوداپێست و نۆساڵ پاش بوونه سه‌رۆکی ئه‌مریکا، ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان گوێیان لێگرت و هه‌موو ڕووخان. هه‌نگاریا ئازاد بوو به‌رواری23/10 ئێستا ڕۆژی یادی ڕزگاربوون و نه‌مانی ڕژێمی دیکتاتۆریه و ڕۆژی جه‌ژن و پشودانه له کار. په‌یکه‌ری ستالین وا له زووه‌وه نه‌ما، په‌یکه‌ری ڕۆناڵد ڕێگان ئێستا له جێ یه‌تی بۆ پیرۆزی کۆڵ نه‌دانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که هه‌رگیز کۆڵی نه‌دا له وه‌ده‌ستهێنانی خه‌وی دیموکراسی له‌سه‌ر شێوازی ئه‌مریکی.
ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها له له‌نده‌ن په‌یکه‌رێکی نوێی ڕۆناڵد ڕێگان داده‌نرێ له‌نزیک سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی له مه‌یدانی گرۆزڤنهر سکوێر
له‌سه‌ر شه‌ره‌فی یادی سه‌د ساڵه‌ی له‌دایک بوونی ڕۆناڵد ڕێگان که چل هه‌مین سه‌ره‌ک کۆماری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه.
له ناخی فه‌لسه‌فی ژیانی ڕۆناڵد ڕێگندا خۆته‌رخانکردن بۆ ئازدی مرۆڤ له ئه‌مریکا و هه‌موو ووڵاتانی جیهاندا و له‌داهاتودا به‌ره‌نگاری هه‌ر ئایدۆلۆجی یه‌ک که به‌ره‌نگاری ئازادی ملیۆنه‌ها له خه‌ڵک ده‌بێته‌وه، ڕێگان لهوهتێده گه‌یشت که ئازادی ناسکه لهبهرهڕووبوونهوهی دژایه‌تی دا، خه‌ڵکانی جیهانی ئاگادارده‌کرده‌وه که ئازادی زۆر دوورنی یه له‌نێوچون بۆ جیلی داهاتوو، چونکه ئازادی ناکرێ به میراتی له‌ش و خوێن‌و گۆشته‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ منداڵه‌کانمان، ده‌بێ به‌شه‌ر وه‌ده‌ست بهێنرێ و بپارێزرێ وبدرێته ده‌ست لهجیلێکهوه بۆ جیلێکی ترکه ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک ئێمه بی پارێزن. ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س گومانی هه‌یه له گرنگی ئه‌جێندای پێویستی ئازادی و دیموکراسی ڕۆناڵد ڕێگان دا ده‌بێ سه‌یری ڕاپه‌ڕینه‌کانی سه‌روی ئه‌فریقاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ین وه‌ک ده‌ڵێن: 'ئێمه ئازادیمان ده‌وێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ ئازادبین، ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی به‌مافی ئاسایی خۆیانی ده‌زانن،' ئه‌مانه ووشه‌ی خه‌ڵکانی کامپه‌ینی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی سوریا ن، ئه‌م ووشانه بوو که خه‌ڵکانی وه‌ک خه‌لکی هه‌نگاریا بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌یانویست بیڵێن، هه‌ر وه‌ک خه‌ڵکانی تونس و لیبیا، ئایا ده‌بوو سه‌رسام بین به‌م داواکاریانه که خه‌ڵکی گیانی خۆیان له پێناوا له ده‌ست ده‌ده‌ن. میراتی وه‌سیه‌تی ڕۆناڵد ڕێگان گه‌وره‌تره له دروست کردن و دانانی په‌یکه‌رێ یا دوو بۆی. باوه‌ڕی ڕۆناڵد ڕێگان که گۆڕان وئازادی و دیموکراسی میلله‌تان به‌هه‌مان شێوه ئێستاش گرنگه هه‌ر وه‌ک ئه‌وکاته‌ی که شه‌ڕی سارد ته‌واوبوو.
هه‌روه‌ک تێبینی ده‌که‌ین رووداوه‌کان یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ڕووده‌ده‌ن له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جیهان له گۆڕانایه، ده‌بێ له‌م گۆڕانانه باوه‌ڕ به‌خۆبوون و به‌هێزی فێربین هه‌روه‌ک له به‌هێزی باوه‌ڕ به‌خۆبوونی ڕۆناڵد ڕێگانه‌وه، ئه‌وانه‌ی که گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانه‌کانی سبه‌ینی، هه‌ر به‌رده‌وامی گیانی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی ژیاوی به‌رده‌وامن بۆ وازنه‌هێنان و کۆڵ نه‌دان بۆ ئازادی به‌و باوه‌ڕه‌ی ڕۆناڵد ڕێگان که هه‌رگیز گومانی لێ نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه شایانی شه‌ره‌ف و ڕێز لێنانی به‌رده‌وامه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست