چه‌ند ڕۆژێکی ژیانی شۆڕش له هه‌ڵه‌بجه - به‌شی دووهه‌م
Thursday, 21/02/2013, 12:00
هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی مه‌لیکیدا
شارێکی بچوکی قه‌ڵه‌باڵغ که له ڕاسته جاده‌یه‌ک و له ناو بازاڕه‌وه لقێکی لاده‌دا به‌ره‌و لای ڕاستی جاده‌که‌دا به‌ره‌و سهراکۆن و مزگه‌وتی جامیعا، ناوبازاڕی گۆڕه‌پانێکی بچکۆله که له شاری سلێمانیه‌وه ده‌هاتیت یا لهخوارۆ له لایه‌نی پیرمهحهمهدهوه ده‌هاتیت له‌ناوبازاڕدا به‌ده‌ستی چه‌پدا ده‌رگای قه‌یسه‌ری حامی به‌گ که به چه‌ند پلیکانه‌یه‌کدا ده‌چوویته خوارۆ زۆربه‌ی دوکانی کوتاڵ و قوماش فرۆشی ژن و پیاو ژماره‌یه‌ک له به‌رگ دروو، سه‌روخوار چه‌ندین دوکان به ته‌نیشت یه‌کدا زۆربه‌یان به ده‌رگای ته‌خته وهێشتا باوی ده‌رگای ده‌ڕابه نه‌بوو، که به‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ری حامی به‌گ و ناو بازاڕدا به‌لای چه‌پدا تێده‌په‌ڕی وه‌ک لۆفهیهک جاده‌که زیاتر به‌لای چه‌پدا پێچی ده‌کرده‌وه بۆ گه‌راجی حامی به‌گ و چه‌ندین دوکانی تر و له‌لایه‌نی ڕاستی لۆفهکهدالهوبهر جاده‌که‌وه حه‌مامی گه‌وره که به‌ده‌رگایه‌کی بچوک و چه‌ند پلیکانه‌یه له ژێر زه‌وی جاده‌ی ئێستا که له ناوبازاڕه‌وه به‌ره‌و کانیهقوڵکه ده‌ست پێده‌کا، ئیتر حه‌مام و گه‌راج ودوو قه‌یسه‌ری (قه‌یسه‌ری پاشا و حامی به‌گ) چه‌ندین ڕیزه دوکان و هه‌تا مزگه‌وتیش هه‌مووی موڵکی مالی به‌گه‌کان و پاشا بوون، پادشای چی که‌ی هه‌تا ئێستا کورد پادشای گورج‌و گۆڵ و ته‌واوی ولاتی سه‌ربه‌خۆی بووه له دوای ته واوبوونی سه‌رده‌می ئه‌یوبیه‌کان له ساڵه‌کانی 1265 ی زاینی به‌م لاوه؟
له‌ساڵه‌کانی نیوه‌ی دووه‌می پهنجاکانا بوو، به‌یانیه‌ک خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه هه‌ستان له‌خه‌و له‌گه‌ل دوکه‌ڵی قه‌یسه‌ری پاشا که به‌شه‌و ئاگری تێبه‌ربووبوو سوتا، هه‌تا له سلێمانیه‌وه ئوتومبێلی ئاگرکوژێنه‌وه هات، له‌وه‌ی ده‌کرد هه‌موو شه‌و به‌ڕێوه بوو هه‌تا گه‌شته هه‌ڵه‌بجه هه‌موو قه‌یسه‌ریه‌که سوتاو کڵوکۆی دامرایۆ. ئه‌گه‌ر هه‌موو ژیانی پاشایه‌تی ده‌زگایه‌کی ئاگرکوژێنه‌وه دابین نه‌کردبێ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌که، هه‌میشه ناوی زل و دێی وێڕان بوو. .
به‌رده‌وام بازاڕی قه‌ره‌باڵغ و به تایبه‌ت به‌یانیان که بازاڕ پڕبوو له خه‌لکی دێهاته‌کانی ده‌وری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و له لایه‌نی ناوچه‌ی نه‌ورۆلی هه‌تا نزیک ده‌ربه‌ندیخان و تاوگۆزی و شاره‌زوور چه‌ندین به بار‌و کاڵای به‌رهه‌م هێنانه‌وه، که هێشتا سه‌رده‌می کارکردن و به‌رهه‌م هێنان بوون و که‌س چاوه‌ڕێی موچه‌ی گه‌نده‌ڵی وخانه‌نشینی به‌لاش نه‌بوو. ئه‌و خه‌ڵکه ده‌هاتن بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ کڕین و فرۆشتن، هێشتا شۆڕشی ئه‌یلول ده‌ستی پێنه‌کردبوو، باسی چه‌ک و شۆڕش و شۆڕشکردن هێشتا له‌ناوا نه‌بوو، مه‌یدانی سهراکۆنی هه‌ڵه‌بجه له ته‌نیشت به‌نزینخانه‌و مزگه‌وتی جامیعاوه جێگا‌و گۆڕه‌پانی کڕین و فرۆشتنی چه‌ندین ولاخ و مه‌ڕوماڵات ساجید کوڕێکی ده‌وری 11، 12 ساڵ زۆرجار له گه‌ل براده‌ره کانی ده‌چوون بۆ ئه‌م مه‌یدانه بۆ گوێگرتن و سه‌یرکردن، ئیتر خه‌لکانی دێهاتی به چه‌ندین جۆری جیاوازی جل و به‌رگ و زاراوی قسه‌کردن و هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌عامه‌له‌ی جیاواز، به کوڵه‌باڵ و فه‌ره‌نجی و په‌سته‌ک، که‌وش و کلاش، مشکی و جامانه‌ی تێکه‌ڵاو یا ته‌نیا مشکی، پانی به‌رزی ئافره‌ت و کڵاشی مهرهزو په‌ڕۆ چه‌ندین به‌رهه‌می ناوچه‌یی خۆماڵی جیاواز، مشکی و جامانه‌و کڵاوی کوردی و ڕا‌نک و چۆغه‌و، هه‌ریه‌ک به‌جۆرێ دیموکراسی هه‌ڵسوکه‌وت و جل وبه‌رگ له‌به‌رکردن تا ڕاده‌یه‌کی باش هه‌بوو، که‌س هێشتا له به‌تاڵیدا قه‌شمه‌ری و ده‌ستدرێژی و گاڵته‌ی به‌شێوازی جل له‌به‌رکردنی 3 هه‌زارساڵ کۆن که‌لتوری زه‌رده‌شتی نه‌ده‌کرد، و تاڕاده‌یه‌کی باش ئازادی له‌م بوارانه‌دا هه‌بوو، ئه‌وه نه‌بێ جارجار سوێند خواردن و ته‌ڵاق خواردن ئیتر خۆیان و ویژدانیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی هه‌ندێ سودو قازانج، زۆر جار به سوێند و ته‌لاق خواردن مهعامهلهکان دوایی ده‌هات، ساجید و براده‌رێکی که یه‌ک دوو له قه‌ساب و کڕیاره‌کانی سهراکۆنیان ده‌ناسی هه‌ندێ جار که مه‌ڕو بزنیان ده‌کڕی ده‌یاننارد نه‌وه بۆ مالیان له گه‌ڵیان و به‌رامبه‌ر به‌وه په‌نجا یا حه‌فتا فلسیان وه‌رده‌گرت بۆ خه‌رجی گیرفانیان بۆ یه‌ک دوو ڕۆژ هه‌ر باش بوو، چونکه باوکیان له 5 فلس زیاتری ڕۆژانه‌ی پێ نه‌دان، له‌به‌ر ئه‌وه ناچار بوون به پێی توانا هه‌ندێ کار بکه‌ن بۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ی گیرفانیان و کرێنی نۆک و بسته‌ی بر‌ژاو یا مه‌سکه‌ت و شیرینی و شه‌کرله‌مه له دوکانی حاجی ئه‌وڕه‌حمانه فێڵه و کاک ساڵح، و به‌وجۆره ناچار کران هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ده‌ست بکه‌ن به‌کار، چونکه له دوکانی وه‌ک حاجی ئه‌وڕه‌حمان و کاک ساڵحی قسه‌خۆش که پڕ بوو له چه‌ندین جۆر شیرینی و شوشه‌ی پڕ له شیرینی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ناو‌کی برژاوو پێنج فلس هیچ نه‌بوو و به‌شی هیچی نه‌ده‌کرد نیو پیاڵه له نۆک یا بسته زیاتر یا دوومهسکهت یا دوو کونجی.
له‌زه‌مانی مه‌لیکدا ڕۆژانه‌ی مندالان ته‌نها (عانه‌یه‌ک) که چوارفلس بوو ته‌نها به به‌ره‌که‌تی ڕوخانی ڕژێمی مه‌لیکی عانه نه‌ماو بوو به پێنج فلسی، منداڵان یه‌ک فلس سودیان وه‌رگرت له‌م گۆڕانه مه‌زنه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م نه‌بوونیه چه‌ندینی وه‌ک ساجید و هۆشیارو جه‌مال و ده‌ستیانده‌کرد به کار، ئیتر باسی یاسای پارێزگاری منداڵ و ڕێزی مافی منداڵ و ئافره‌ت هه‌رگیز به‌خه‌یاڵی که‌سدا نه‌ده‌هات، که‌س مندالانی بۆیاخچی له بازار کۆنهدهکرددهوهو بیان نیرێ بۆ قوتابخانه له جیاتی پاکردنه‌وه‌و چه‌ورکردنی پێڵاوی که‌س به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌کی که‌م، له‌مزگه‌وت ته‌نها باسی جه‌ژنی مه‌ولود و میعراج و پردی سیرات و جه‌هه‌نم و به‌هه‌شت زیاتر باسێکی وا نه‌ده‌کرا که له‌باره‌ی کێشه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی بۆ یارمه‌تی چه‌ندین مندالان و خێزانی هه‌ژار، هه‌تا له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێشتا مۆدیلی به‌کارهێنانی ووته‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌بوو، هه‌ندێ له مه‌لاکان خۆیان ده‌ستیان پێ‌کرد، چونکه موچه‌ی مانگانه‌و خانوویان مسۆگه‌ربوو به‌لام هێشتا زه‌کاتیان وه‌رده‌گرت که به‌پێی ڕێنمایی ئاینی پێیان حه‌ڵاڵ نه‌بوو، ئیتر چه‌ندین جۆر مه‌لا وه‌ک مه‌لا عه‌تراوی و، مه‌لا که‌باب و مه‌لا چاوبڕکێ ومه‌لا موتوربهو مهلابهحری هه‌تا له کاتی کێشه‌و گرفتا مه‌لا ده‌وری سوڵحکردنی هه‌بوو، هه‌روه‌ک جارێک پیاوێکی به ته‌مه‌نی نزیکه‌ی چل ساڵ داوای کچێک منداڵێکی 14 ساڵی ده‌کرد و باوکی و که‌س و کاری کچه‌که ڕازی نه‌بوون چونکه پیاوه‌که زۆر به‌ته‌مه‌ن بوو بۆ ئه‌ومنداڵه به‌سه‌زمانه بدرێ به شوو، به‌لام مه‌لای موفتی به 2 مه‌ڕ سوڵحی کرد مه‌ڕه‌کان بۆ چه‌ورکردنی قوڕگی مه‌لا، باوکی کچه‌که‌ش ئیتر نه‌ده‌کرا قسه‌ی مه‌لا بشکێنێ، ئا ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نه‌بێ چیه، کچێکی منداڵ به 2 مه‌ڕ؟ له باوکی کچه وا بوو ئه‌گه‌ر قسه‌ی مه‌لا بشکێنێ ئیتر مه‌لا نابێ به واسته‌ی لای خوا بیخانه به‌هه‌شت، له‌هه‌ندێ خه‌ڵکی نه‌فام وابوو خواش وه‌ک هه‌ندێ له‌و مه‌لایانه به‌ره‌ڵڵایه.
ئیتر هه‌ر پێنج فه‌رزه نوێژ بکهوله ره‌مه‌زانا بهڕۆژوبهو به‌هه‌شت مسۆگه‌رکه، باوکی ساجید زۆر جار له‌ماڵه‌وه ده‌یووت ئه‌م ژیانی دنیایه هیچ نیه، ئه‌و دنیایه‌ی دوای مردن زۆر پێویسته مسۆگهرکهین، ساجید یش له به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا بیری ده‌کرده‌وه‌و له‌دڵی خۆیدا ده‌یووت: 'ئه‌و نانه نانه ئه‌مڕۆ له خوانه، بۆ خۆم هه‌ڵگرم بۆ ئه‌و زه‌مانه' مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو، که من ئه‌مڕۆ برسیم بێ بۆ غه‌می سبه‌ینێ بخۆم؟ جارێ با کێشه‌کانی ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌رکه‌ین ئینجا باسی کێشه‌ی سبه‌ینێ بکه‌ین، جارێ با به‌هه‌شتی ئه‌م دنیایه وه‌ده‌ست بێنین ئیر خواکه‌ریمه بۆ ئه‌وی تر. هه‌رچه‌ند ئه‌م بۆچوونانه‌ی به‌س له خه‌یاڵی و هه‌رگیز نه‌یده‌وێرا به ئاشکرا هیچ بلێ، ڕێزی گه‌وره له که‌لتوری کورده‌واریدا ئه‌وه‌نده به‌رز و پیرۆزه ئیتر هه‌رچه‌نده گه‌وره بێ ده‌ماغ و نه‌زان بێ، وه‌ک پێویستی ئاینی ده‌بوو ڕێزی بگری و بهدرۆوهو له به‌ر مه‌ترسی داپلۆسێنه‌ر ده‌بوو بڵێی به‌ڵی ڕاسته وایه. گه‌وره ئه‌وه‌یه زیره‌ک و دووربین و داهێنه‌ر بێ وخۆپه‌رست و چاچنۆک و درۆزن وسیاسه‌ت و بازرگانی به‌ناوی نیشتمان په‌روه‌ری و یه‌زدان و ئاینه‌وه نه‌کا.
هه‌موو ساڵێک مه‌لیک و پیاوانی داموده‌زگای ده‌هاتن بۆ سه‌ردانی ناوچه‌کان و براده‌رانیان له بنه‌ماڵه ناسراوه به‌کرێ گیراوه‌کان، هه‌روه ها بۆ هه‌واگۆڕین و گه‌ڕان دوورکه‌وتنه‌وه له ئاوهه‌وای بیابان و وشکی ولاتیان، هه‌ر چه‌ند ناوچه‌کانی سه‌وزو شاخاوی فێنک و سازگاری کوردستانی باشوریان به سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی میلله‌تی عه‌ره‌ب ده‌زانی، به‌لام ئاشکرابوو، نه زمان و نهکهلتور ونه ڕواڵه‌تی خه‌ڵکی کورد ئاشنا بوو به که‌لتوریان، سروشتی ناوچه‌که وکه‌ش و هه‌وا هه‌موو نامۆ بوون به سروشتی دروستبوونی خۆیان ودیزداشهو چه‌فته‌و عه‌گالیان. . به‌لام ئه‌م سه‌ردانانه بێ مه‌به‌ست نه‌بوو، چونکه ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌یان کڕی بوو، بۆ مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی داگیرکه‌ری، وه‌ک هه‌ورامی ده‌ڵێت: 'پادار گیروش بێ پا ماڵ و وێمانه' واتاکه‌ی ئه‌وه‌یه گه‌ر پێدارهکان بگرین بێ پێیه‌کان خۆیان لهژێردهستمانان.
هه‌روه‌ک ساجید خۆی ڕۆژێک له ڕێکه‌وتی ئه‌م سه‌ردانانه‌دا خوشکی گه‌وره‌ی که له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بوو هێشتا له‌و ته‌مه‌نه‌دا نه‌بوو که دوای چه‌ند ساڵێک مه‌لاکانی هه‌ڵه‌بجه به باوکیان ووت مه‌یه‌ڵه له مه‌کته‌ب و خوێندندا به‌رده‌وام بێ چونکه ده‌رسی شه‌یتانی ده‌خوێنێ و بێ ڕه‌وشت ده‌بێ و له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا منداڵان ناویان ده‌برد به 'مه‌کته‌بی ئیفتیدائی' له گه‌ڵ خۆی بردی ووتی وه‌ره بابڕۆین له‌گه‌ل مه‌کته‌ب مه‌لیک و وه‌سی دێن بۆ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه، خۆی به ته‌نوره‌ی شین وکراسی سپی و ده‌ستی براکه‌ی گرت به‌ره‌و سه‌رجاده‌ی سه‌ره‌کی له‌خوار دوکانی کاک سالح و نزیک فولکه‌ی پیرمهحهمه د، و له دوڕیانه‌ی دوکانی ئه‌وڕه‌حمانه فێڵه تاقی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به سندوقی ته‌خته‌و پێچراو به قوماشی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ، و تاقه‌که وه‌ک پردێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و به‌ته‌نیشتیا له‌هه‌ردوو لایه‌وه به سندوقی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ئاڵای عێراق، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاڵای کوردستان قه‌ده‌غه‌بوو، به شێوه‌یه‌کی داپلۆسێنه‌ر هه‌تا زۆربه‌ی مندالانی هه‌ڵه‌بجه ئاشنا نه‌بوون به دیمه‌نی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ئالای کوردوستان به ڕه‌مزی مه‌زنی ڕۆژی زه‌رده‌شتی له ناوه‌ڕاستا و له‌ناو ڕه‌نگی سپی و له‌هه‌ردولاوه به‌ره‌نگی جوانی سه‌وز و سور، و هێشتا زۆری مابوو مندالانی هه‌له‌بجه‌و کوردستان به‌م ئاڵا جوان و خۆشه‌ویسته ئاشنابن، چونکه هاتنه کایه‌ی ئه‌م ئالایه چه‌ندین و هه‌تا دهها هه‌زار قوربانی دانی پێویست بوو، ساجید و خوشک و برای و براده‌رانی هێشتا له‌م باسه بێ ئاگابوون. به‌خۆشی یه‌وه به‌ره‌و شوێنێ کۆبوونه‌وه‌ی مندالانی قوتابخانه‌کان له‌قه‌راغ شۆسته‌ی سه‌رجاده‌ی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ڕیز وه‌ستا بوون و سه‌روخوار به‌سه‌ر دوکانه‌کانه‌وه کاغه‌زی سه‌وزو سورو زه‌ردو شین و ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ به‌خێرهاتنی مه‌لیکی پاپه‌تی عێراق، له‌گه‌ل پۆلیس و چاودێریکه‌ری خۆپیشاندان به‌خێرهاتنی مه‌لیکی عێراق، و به‌رده‌وام به ئاماری ده‌نگ گه‌وره‌که‌ر ڕایاندهگهیان که مه‌لیک و پیاوانی گه‌شتنه چی لایه‌کی شاره‌زوور له ڕێگایاندا به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه.
مندالان به چه‌ندین چه‌پکه گوڵه‌وه هه‌موو یه‌کی چه‌پکێک، له‌وه‌ی ده‌کرد گوڵ نه‌مابوو له باغچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موویان ڕاوهڕوتکردبوو هێنا بوو بۆ به‌خێرهاتنی مه‌لیک و گوڵ بارانکردنی، که هه‌رگیز شایانی ئه‌و ڕێزلێگرتنه نه‌بوو، به‌نزیک بوونه‌وه ی له پردی زه‌ڵم دۆڵاش و وکێلهسپی و جانجان و سیروان و دێی زه‌مه‌قی و خڕهخهزێنه به‌رده‌وام وا ئاماده‌بوانی سه‌رجاده‌یان ئاگاداردهکرد به نزیک بوونه‌وه‌ی کاروانی مه‌لیک و وه‌سی، و به‌گه‌شتنیان به دوو ئوتوموبێلی ڕه‌شی لیلاندی ئینگلیزی و پیکاپی شۆڤهرو دۆدجی ئه‌مریکی سه‌وزی تۆخ و پۆلیسی چه‌کداری بۆ پارێزگاری، به‌گه‌شتنیان به‌هێواشی تێده‌په‌ڕین و نه‌وه‌ستان بۆ ڕێزلێگرتنی ئه‌و قوتابیانه شارستانیانه بۆ سوپاس لێکردنیان، به‌لام به‌لای ساجیدهوه ئه‌وه سه‌یر بوو بۆ مه‌لیک و وه‌سی عێراق به قاتی ئینگلیزی و جلی پۆلیسی ئینگلیزی و له‌ناو ئوتوموبێلی ئینگلیزی ته‌نها به دوو په‌نجه‌ی ده‌ستی سلاویان له پێشوازیکه‌ران و مندالانی جوانکیله‌ی گوڵه باغه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرد؟ که هه‌تا گوڵ گولبارانیان ده کردن، که‌چی ئه‌وان چونکه بیابانی خانه‌واده‌ی نه‌جیب نه‌بوون، له جیاتی به‌ده‌ستیان وه‌لامی سلاو به‌خێرهاتنی ئه‌و خه‌ڵکه بده‌نه‌وه، ته‌نها به دوو په‌نجه وه‌ک سه‌رکرده ڕۆمانه‌کانی دووهه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چۆن سلاوی کۆیله‌کانیان به‌دوو په‌نجه وه‌ڵام ده‌دایه‌وه، ئا به‌وجۆره، سه‌یر له‌وه‌دا بوو له‌وانه‌بوو که‌س له‌م هه‌ڵسوکه‌وته بیابانی و حوشتریهیان تێنه‌ده‌گه‌شت، دوای چه‌ند ساڵێک که ئه‌م یادگاره سه‌یره له پشتی سه‌ریدا مابووه‌و ده‌یویست هۆکاری بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و حوشترانه هه‌ڵسوکه‌وتی وایان کرد؟ بۆی ده‌رکه‌وت مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته جه‌نگه‌لی یه چی بوو، چونکه کوردیان وه‌ک کۆیله سه‌یرده‌کرد. هه‌ر له‌وێدا وه‌ک ساجیدو براده‌رانی ئاگاداربوون یه‌کێک له فیته‌ره‌کانی هه‌ڵه‌بجه به‌جلی چه‌ورو تۆزاوی فیتهریهوه بانگی کرد: 'حای له‌وه حوشترو قاپ قاپ' مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو له‌جیاتی دیزداشه‌ی سپی و عه‌گال و نه‌عل سواری حوشتری ده‌موپل لیکاوی سواری ئوتوموبێلی ئینگلیزی وبه قاته جلی ئینگلیزیوه هه‌وڵیان ده‌دا وه‌ک ده‌سه‌لاتداری ئینگلیزی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، سه‌یر بوو، 'گوێدرێژ چووهبهغدا بوو به یه‌ستر' ئه‌مه‌ش ژێرده‌سته‌یی برا عه‌ره‌به موسولمانه‌کان که له بنه‌ماڵه‌ی هاشمی بوون، ئاوا به ئاشکرا حه‌زیان ده‌کرد ببن به ئینگلیز و داگیرکه‌رو بوون به داگیرکه‌ر وهه‌تا له کاتی گوڵ بارانکردنیشا وه‌ک کۆیله مامهڵهمانکهن.
ئیتر له‌وه‌ی ده‌کرد بۆ چه‌ند ڕۆژێک سه‌رگه‌رمی میوانداری و به‌خشیشی به‌لاش لای نۆکه‌ره‌کانیان له هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌که‌دا، له‌وه‌ی ده‌کرد باسی هیچ پرۆژه‌یه‌کی ئابوری و چاککردنی ژیانی خه‌لکی هه‌ژار نه‌که‌ن، چونکه هیچ جۆره گۆڕانێک چاوه‌ڕێ نه‌ده‌کرا به هاتنیان، ئه‌و پێشوازی کردن و هێنانه سه‌رجاده‌ی قوتابیانی مه‌کته‌به‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ش دیاربوو هه‌ر به ڕێنمایی و فه‌رمانی ده‌سه‌لاتدار خۆیان بوون، چونکه له منداڵان زیاتر که‌س به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو هاتنی ئه‌م بیابانیه بێ مێشکانه. له‌که‌لتوری کوردا میوانداری جێگه‌ی تایبه‌تی ڕێزلێگرتنی هه‌یه، هه‌تا به‌لای هه‌ندێ خه‌لکانی خێله‌کی و به‌گ و پاش به‌گه‌وه ڕێز له داگیرکه‌ران ده‌گرن هه‌ر وه‌ک میوان بۆ مشه‌خۆری چڵپوو چلێسی وبه‌کرێ گیران.
ئیتر بۆ منداڵێکی وه‌ک ساجید، ئاگادارنه‌بوو، ئایا ئه‌مانه سه‌ردانی شاخه‌کانی هه‌ورامان و چه‌می گولان وباغی میرو شاخی شنروێ سه‌یرانگاکانی هه‌ورامان و ناوچه‌که ده‌که‌ن یا زیاتر سه‌رگه‌رمی چڵپووچلێسی میوانداری و به‌خشیش وه‌رگرتنن، چونکه ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌سه‌لاتی داگیرکه‌ری و بهبهرزناسینی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی له‌به‌ر ناوی ناسراوی بنه‌ماله‌ی ئاینی سه‌عودی خه‌ڵکی نه‌فامی پێ بهنجکرابوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا خوێندنی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییش به عه‌ره‌بی بوو، ده‌بوو ڕێزی زمانه‌که بگرن وه‌ک زمانی نامه‌ی نێراوی یه‌زدان، ده‌بوو مندالانی بێ ئاگا‌و بێ تاوان به‌زۆر به‌عه‌ره‌بی بخوێنن چونکه زمانی پیرۆزی ئاینی داگیرکه‌رو داپڵۆسێنه‌ری پاپهتیهکانه، و ئه‌م گه‌وره‌یی و جیاوازیه بۆ مه‌به‌ستی داگیرکه‌ری کرابوو به فه‌رمانی یه‌زدان و که قورئان ده‌خوێنرا چه‌ندینی ده‌هێنایه گریان بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ک وشه‌ی لێ تێبگه‌ن، به‌لای ساجیدهوه زۆر سه‌یربوو، چونکه ئه‌م ده‌نگی پیرۆزیه‌ی هیچ هه‌ستی نهدهجوولان، و له‌دڵی خۆیدا ده‌یپرسی، حای له‌و خه‌لکه، ئه‌گه‌ر هیچی لێ تێناگه‌ی چۆن هه‌ستت ده‌جوڵێنێ؟ ئه‌مه جۆرێکه له‌شێتی یا هه‌وڵدانێکی بێ هووده بۆ درۆکردن له گه‌ڵ یه‌زدان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شتی به‌لاش، قابیله یه‌زدانێکی مه‌زنی وا ئه‌وه‌نده بێ ئاگا بێ ئێوه بتوانن فێڵی لێبکه‌ن؟ پیرۆزی ئه‌وه‌یه که ژیانم وا لێ‌بکا که به ئازادی و ئاشتی و یه‌کسانی و ئاسودهبژیم نه‌ک بمترسێنێ به سزای غه‌زه‌بی خوا‌و ئاگری جه‌هه‌نم خۆ ئێمه دز و جه‌رده‌و داگیرکه‌رنین و ده‌سدرێژی ناموس و سامانی که‌س ناکه‌ین، خۆ یه‌زدان خۆی ئاگاداره‌و یه‌زدان زاڵم نیه.
ساجید ئاگاداری ته‌واوی نه‌بوو ئایا ئه‌م میوانانه سه‌ردانی ئێوارانی هاوینی باغی میری هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن و له گه‌ل گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه ده‌س ده‌که‌ن به دۆمینه و تاوڵه‌کردن، هه‌رچه‌ند دیواری جیاوازی که‌لتورو زمان هه‌بوو، به‌لام بێ گوومان خوێنده‌واره‌کانی باغی میر هه‌موو زمانی عه‌ره‌بیان ده‌زانی و ده بوو به‌شه‌ق فێربن له قوتابخانه‌و خزمه‌تی سه‌ربازیدا، و له‌وسه‌رده‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای داگیرکه‌ری ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌ب، هێشتا ئازادی تاکی خه‌ڵک تا ڕاده‌یه‌ک پارێزراو بوو به‌مه‌رجێک باسی چالاکی و شۆڕشی ئازادی خوازی میله‌تی کورد نه‌که‌یت، چونکه له ئێوارانی باغی میردا هه‌میشه ئاهه‌نگ و گۆرانی ووتن و ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ک و حسه‌ین که‌یمنه‌یی و عه‌لی مه‌ردان و سێوه و حه‌سه‌ن جه‌زراوی حه‌یرانی گۆرانیه بادینیه‌کان و تایه‌ر تۆفیق وڕهسوڵ بێزارگهردی و چه‌ندینی تر به قه وان و شریت یا ده‌نگ خۆشه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ مینهی لولک ژه‌ن و خوله‌ی شه‌رالی عومه‌ری خه‌زان و چه‌ندینی تر، مه‌ست و سه‌رخۆش کاتیان به‌سه‌ر ده‌برد به بێ هیچ هه‌ڕه‌شه‌و دژایه‌تیه‌ک، هه‌تا چه‌ندین له شاری سلێمانی و که‌رکوک و هه‌ولیر و چه‌ندینی تر ده‌هاتن بۆ به‌سه‌ربردنی ئێواره‌یه‌کی مه‌ست و خۆش بۆ هه‌واگۆڕین و تاسه‌ی دڵ ده‌رکردن. خواردنه‌وه‌ی عاره‌قه حه‌یاته‌که، بیره‌و ویسکی هه‌تا هه‌ڵپه‌رکێ و قسه‌ی خۆش و لێدوان، جار جار یش قوماردهکرا بۆ کات به‌سه‌ر بردن له گه‌ل که‌بابی ئهسحهی که‌بابچی و برژانی گونو گورچیله وجگهرو گۆشتی به‌رخ .
له باغی میر: - ده‌ست له ناوده‌ست پێکه‌وه دار توو چنار شۆڕه بی، ههناروههڵوژه و هه‌رمێ ,له‌گه‌ڵ شنه‌ی ئێواران ئه‌ڵێی سه‌ر گه‌رمی هه‌ڵپه‌ڕکێن، له‌ژێرسێبه‌ری دار گوێز له‌ژێر که‌پره‌که‌ی سه‌رکانی ڕیزکراوه کورسی و مێز- هاوین ئاهه‌نگی شه‌وانی سه‌رگه‌رمی دۆمینهوتاوڵه ده‌نگوو هه‌رای گه‌نجانی. مۆردانه تۆزێ له‌ولاوه بۆ پیاسه‌ی ئێوارانی، له‌سه‌ر کانی حهمهتایی و چاوهبڕکێی دڵدارانی، له‌سه‌رچه‌می کوڵه‌بۆز به تولهبهرد بازبازێن منداڵان هاتنه‌وه له‌سه‌یران. مام عهبۆلی باغی میر کڵاوو جامانه‌ی تێکه‌ڵاو که‌واو سه‌ڵته‌ی بۆرو شین، به‌لای ڕاستا داخزاو. لهسهرکورسیه ته‌خته‌که‌ی پواوه به ئاوی باران له‌پاڵ شه‌خه‌ڵی تووتڕک هه‌ڵوژه قادری و دارسێو.
ڕیزهدار هه‌ناره‌کان له‌به ر پێیانا جۆگه‌ی ئاو به هێواشی پێچاوپێچ بێ ده‌نگ ده‌ڕون به‌ره‌وخوار. به‌ین به‌ین په‌ڵه ته‌ڕه‌تیزه شویت و که‌وه‌رو ته‌ڕه پیاز، باڵی قورسیان داکه‌وتوو ئه‌رخه‌وانی و سه‌وزو زه‌رد شیله‌یان ده‌تکێ هه‌نجیر، ڕێبوار به یه‌که‌م سه‌رنج ده‌می پڕ ده‌بێ له ئاو. له‌ولا چۆله‌که شه‌ڕیانه به‌ڵام نازانم له‌سه‌رچی، شاتو هه‌ڵوژه‌ی زه‌ردو سور یا ته‌رسه هه‌نجیر قه‌یسی.
تۆزێکی تر له‌ولاوه ده‌نگی ته‌پڵ و مۆسیقا وگۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ک یاعوسمان که‌یمنه‌یی، کۆڕیان به‌ستوه گه‌نجان: خولهدرێژ، حیلمی دلاوه‌ر،عهبهزروف، ساڵح هه‌ژار، شێخ جه‌مالی شێخ محێدین له‌گه‌ڵ ئهخلی بارام. له‌ولاتر حه‌مه‌ی وه‌ستا غه‌فور، حهمهپایدهر،که‌مالی مه‌لاکه‌ریم دارای عه‌زه‌ی تومبیلچی. له‌ولاتر لهسهرتهختهبهرد سه‌رگه‌رمی که‌باب لێدانه وا ئهسحهدی که‌بابچی داپۆشراوه به‌دوکه‌ڵ. شیشی ته‌ماته‌ی بر‌ژاو گوون وگورچیلهو جگه ر دوکه‌ڵ و بریسکه‌ی ئاگر وا چوه به ئاسمانا له‌گه‌ڵ ئاره‌قی ئاجی وابووه به ڕۆژی حه‌شر. حهمهوبهگی ته‌ڕه‌پیازی و وهستاعوسمانی ڕه‌نان بۆ سوعبه‌ت‌و قسه‌ی خۆشیان ده‌وره‌یان لێ داون گه‌نجه‌کان. ئاوا کاتیان به‌سه‌رده‌برد تا نیوه‌شه‌و به‌ره‌به‌یان ئینجا هه‌موو به‌ره‌و ماڵ به گۆرانی و قسه‌ی خۆش له‌ناو جاده‌و کوڵانان.
ئاوا بوو هه‌ڵه‌بجه، یانه‌ی فه‌رمان به‌ران له زستاناو باغی میر له هاوینا هێشتا که‌س نه‌بووبوو به کوێخاو وه‌کیلی یه‌زدان، خه‌لکێک ماوه‌یه‌ک به‌وجۆره به خۆشی و ئاسوده ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد بێ ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ناموسی که‌س و ئازادی ژیان و ئاین و بیروڕای تایبه‌تی که‌س، هه‌تا له مێژووی ئیسلاما هه‌میشه خواردنه‌وه‌ی شه‌راب و سه‌رخۆشی وگۆرانی وسهماکردن و کات به‌سه‌ر بردن بووه، داموده‌زگای ئاینی توندڕهوو داپلۆسێنه‌ر نه‌بووه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا هه‌زار گوناح و یه‌ک تۆبه.
هه‌تا به‌هۆی ئاینه‌وه هه‌ندێ مهزرگای خه‌ڵکی ئاینی و ناسراونهناسراو پیرۆزکرابوون، گۆڕستانی باو باپیرانمان کرابوون به گۆڕه جوله‌که‌و گۆڕی هه‌ندێ پاپه‌تی کران به مهرقهدو مهزرگا و شوێنی ئاینی پیرۆزی و خه‌لکی بێ ئاگا و نه‌خوێنده‌وار ده‌چوون په‌ڕۆی سه‌وزو سوریان ده‌به‌ست له‌سه‌ر مهزرگاو قه‌برسانی ئه‌و که‌سانه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ نیشاندانی پیرۆزی جیاوازی مه‌نزڵی ئاینیان و چه‌ندین پارچهبهردی ته‌ختی بچوکیان ده‌نوسان به کێلهکانیانهوه و به نیه‌تی دڵی خۆیان، که پارچهبهردهکه بلکایه به کێله‌که‌وه ئه‌وه ئیتر هه‌ستی ئاینی ئاسوده ده‌کردن و نیه‌ته‌که‌یان قوبل و دڵ خۆش ده‌بوون، هه‌روه‌ک ساجید ئه‌م بۆچوونه‌ی تاقیکرده‌وه‌و به به‌ردێکی بچوک و پان به‌نیه‌تی پیرۆزی ئاینی به ردهکهی لکان به دیواری به‌ردی ئاودهسهکهیان له ماڵه‌وه، که‌چی به‌رده‌که‌ی پێوه‌نوسا و گرتی، و له‌دڵی خۆیدا وه‌ک که‌شفی سه‌رڕووی مه‌ریخی وه‌ده‌ست هێنابێ زۆر دڵ خۆش بوو، بۆی ده‌رکه‌وت ئه‌و هه‌موو خه‌لکه نه‌زان و بێ ئاگان،خۆ دیواری ئاوده‌سه‌که بهردهکهمی گرت !
ئاوا ئه‌گه‌ر زیره‌ک بووینایه ده‌بوو به تاقیکردنه‌وه‌و به‌رهه‌می به‌کردارکردنی بۆچوونه‌کان خۆمان فه‌لسه‌فه‌ی مه‌عقولیه‌ت که‌لتوری مه‌زنی کۆنی زه‌رده‌شتیمان بپارێزین و رێزی لێ بگرین، هێشتا ده‌کرێ ئیسلام بین و که‌ڵک له ئامۆژگاریه ئاینیه چاکه‌کان وه‌رگرین.
ئاوا بۆچوونی هه‌ڵه‌ی ئاینی به‌وجۆره به‌کارده‌هێنرا بۆ مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به ژێرده‌سته‌یی و نه‌زانی هه‌روه‌ک ده‌یانووت فێربوونی زانیاری عیلمانی هه‌موو زانیاری شه‌یتانین و به‌س زانیاری ئاینی زانیاری ته‌واوه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به گه‌مژه‌یی و نه‌زانیه‌وه گیرۆده‌و ژیرده‌سته کراو. هه‌روه‌ک ساجید که ته‌مه‌نی له ده‌وری 13 یا 14 ساڵیدا بوو باوکی داوای لێکرد بچێت بۆ خوێندنی زانیاری ئاینی و موچه‌ی مانگانه‌ی به‌رده‌وامی ده‌بێ، هه‌رچه‌ند ساجیدا ڕۆژانه‌ی پێنج فلس و که بووبه ده‌فلس له خوێندنگای ناوه‌ندی و هه‌ندێ کاری پشوی هاوینی سالانه‌ی زیاتر هیچیی تری نه‌بوو، نه‌یده‌ویست به‌هۆی خوێندنی ئاینی یه‌وه بێ به‌ش بێ له زانیاری به‌کردارکردن و پیاده‌کردنی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ژیانی خۆی ، له‌به‌ر ئه‌وه رازی نه‌بوو نه‌یویست له‌و جۆره کۆمه‌لگای بت پهرستیهدا بمێنێته‌وه، که ئاینی بێ و هیچ له فه‌رمانه‌کانی ئاینی و یه‌زدانی ته‌واو نهچهسپێنرێ و به‌کرێ بگیرێ بۆ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب به‌هۆی ئاینه‌وه. که ئه‌م بۆچوونه هه‌میشه دوور بوو له مه‌به‌ستی ڕاستی ئاینی. هه‌ندێ جار له مزگه‌وت ساجید تێبینی ده‌کرد هه‌ندێ خه‌لک به‌ڕیشی بژی چڵکنیانهوه خواپه‌رستی ده‌که‌ن له سوچه تاریکهکاناو چاویان ده‌نوقێنن و بیر له یه‌زدان ده‌که‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ته‌واویان هه‌بێ که یه‌زدان چی یه‌و چی جۆره ده‌سه‌لاتێکه، به‌لای ساجیدهوه ئه‌م بۆچوونه سه‌یر بوو، چۆن مرۆڤ شتێکی نه‌دیبێ ده‌توانێ بیری لێ بکاته‌وه چاو بنوقێنێ؟ و له پڕێکا جارجار ده‌یانقیڕان، که ساجید گوێی له م قیڕهیه ده‌بوو، له‌دڵی خۆیدا ده‌یووت، هه‌سته ته‌مه‌ڵ بڕۆ کاسبیه‌ک بکه منداڵه‌کانت تێرکه ئه‌وه‌یه خواپه‌رستی ته‌واو هه‌سته وازبێنه له حه‌ی ئه‌ڵڵاو مله له‌قێ یه‌ک پولت بۆ وه‌ده‌ست ناهێنێ، ئه‌وه زیاتر له هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه ته‌نها یه‌ک کولێره له ئاسمان نه‌که‌وتووه‌ته خواره‌وه بۆ که‌س، خوا عه‌قڵ و توانای بیرکردنه‌وه‌و فێربوونی پێداوین کهفێربین خۆمان بژیه‌نین. ئه‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه به‌هۆی به‌کارهێنانی ئاینه‌وه ئه‌نجامی برسیه‌تی و هه‌ژاری و نه‌زانی و قبوڵکردنی ژێرده‌سته‌یی و دروست کردنی جۆرێک له چینایه‌تی و و چاوبرسیه‌تی و ته‌مه‌ڵی و گه‌نده‌ڵیه، له هه‌مان کاتدا هه‌ندێکی تری چڵپوو چڵێس و چاوبرسی دروستده‌کرد، وه‌ک ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که باوه‌پیاره‌یان عه‌ره‌ب بوو، ئیتر ده‌بوون به سه‌ید و شێخ و خاوه‌ن باغ و ىاغات وخانهقاو خانی ده‌روێش بۆ درۆکردن و ده‌ستبڕین. هه‌تا له ڕێکردنیشا ده‌بوو ئاوان له‌پێشه‌وه بن له دانیشتنا ئه‌وان له سه‌ره‌وه دانیشن، چونکه به‌میراتی به‌ره‌که‌تی خوایان بۆ به‌جێ ماوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌واوێک له ورگیانابێت.
ئه‌م جۆره نه‌زانی و بۆچوونه، چه‌ند ساڵێکی پێشتری بیری ساجید ده‌هێنایه‌وه یاد که جار جار له گه‌ل ماله‌وه ده‌چوون بۆ ماڵی خاڵی له گه‌ڕه‌کی قه‌سابخانه، حه‌زی له بابه‌تی باسه‌کانی ماڵی خاڵی نه‌ده‌کرد و به خشکه‌یی ده‌چووه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و قه‌سابخانه‌که بۆ سه‌یری سه‌ربڕینی ولاخو مه‌ڕو ماڵات ئه‌و جۆره ژیانی بێ ئاگایی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به شێوه‌ی ڕوداوه‌کانی ناو قه‌سابخانه ده‌بینی ..
قه‌سابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه خانویه‌ک که له‌به‌رد و کۆنکرێت دروستکرابوو، ناو بیناکه گه‌چ و چیمه‌نتۆ و چه‌ند جۆگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆ دوو ده‌رگای ئاسنی هه‌بوو چه‌ندین قولاپی زل زلی تیژ به‌دیواره‌کانه‌وه، که قسه‌یان ده‌کرد ده‌نگی ده‌دایه‌وه، له‌م جۆره خانووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌مایه‌تی بوو. هه‌ندێ جار دووسێ منداڵ ده‌چوونه ژوره‌وه بۆ سه‌یر و ساجید جار جار یه‌کێک بوو له‌م منداڵانه، له ته‌مه‌نی حه‌وت یا هه‌شت سالانا به‌لای ساجیدهوه هێشتا سنور‌و مه‌به‌ستی حه‌ڵال و حه‌رامی بۆ ئاشکرا نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئاسایی نه‌بوو بینینی چه‌ند که‌سێک ئه‌و گا‌و مانگا‌و مه‌ڕو بزنانه بێننه ژووره‌وه و و به چه‌قۆ تیژه‌کانیان سه‌ریان بڕن، ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێش بوو به‌لای ساجیدهوه ئه‌و گا‌و مانگا زلانه که هه‌ریه‌کی چوار پێنج پیاو ده‌ره‌قه‌تیان نه‌ده‌هاتن ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و هۆش و ئاگاداری مافی ژیان و مافی مانه‌وه‌یان له ژیانا ببوایه وه‌ک مرۆڤی زانا‌و خوێنده‌وارو زیره‌ک ڕازی نه‌ده‌بوون که وه‌ک گا‌و مانگا و مه‌ڕو بزن حساب بکرێن، هه‌ر ئه‌م نه‌بوونی عه‌قڵ و هۆش و به‌ئاگایی و پێزانینه له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو توانای فیزیکالی بوونیان پێکه‌وه به‌کار بهێنایه که‌س نه‌یده‌توانی ئاوا به ئاسانی قهسابیانکهن وبێ لێپرسینه‌وه تیرۆریانکهن. ئه‌م جۆره بێ ئاگایی و نه‌زانیانه خۆیان له خۆیانا چه‌ند جۆرێکن له فه‌لسه‌فه‌ی ژیان، ئیتر فه‌لسه‌فه‌که که‌لتوری، ئاینی، خێڵه‌کی یا سیاسی بێ، له سنوری ژیانی هه‌ندێ زینده‌وه‌ردا یا کۆمه‌ڵگایه‌کدا یه‌کێک یا چه‌ند جۆرێک له‌م فه‌لسه‌فانه پیاده ده‌کرێن، هه‌ربه‌م فه‌لسه‌فانه سه‌ربڕین و به‌کۆمه‌ڵ کوشتن و وه‌ک ئه‌م قه‌ساب و قه‌سابخانه قه‌سابیکردنی هه‌ندێ نه‌فام و نه‌زان و بێ ئاگا حه‌ڵال بکرێ و ئاسایی ده‌بێ، زۆر نه‌زان هێشتا ده‌ڵێن خوا که‌ریمه‌و له په‌نا خواداین، که ی ئه‌وه په‌نای خودایه، وه‌ک شوانێک چه‌ندین ده‌داته پێش خۆی یا به‌وه‌کاله‌تی زۆردارێک، وه‌ک ڕانه مه‌ڕ بێ ئاگا له مه‌به‌ست و خۆ به‌که‌م زانی به‌هۆی گه‌مژه‌یی و نه‌خوێنده‌واری و بێ ئاگایی هه‌تا مل درێژ ده‌که‌ن بۆ چه‌قۆی به‌کرێ گیراو‌و زۆر دار. .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م جیاوازیه بوو که‌دیاربوو له قه‌سابخانه‌که‌دا به گوریسێکی درێژ به‌ده‌ست قه‌سابه‌کانه‌وه که له سه‌ری گوریسه‌که‌دا ئه‌ڵقه‌یه‌ک و به ناو ئه‌ڵقه‌که‌دا سه‌رێکی گوریسه‌که که ئه‌ڵقه‌یه‌کی فراوانی دروستده‌کرد و فڕێ ده‌درا به‌ده‌وری گا‌و مانگای زل زل دا و که سه‌رێکی گوریسه‌که‌یان ڕاده‌کێشا ئیتر هه‌ر چوارپهرلی وڵاخه‌که‌ی ده‌به‌ست به‌یه‌که‌وه و ئه‌و گازله زرمه‌ی ده‌هات و ده‌که‌وته سه‌ر کۆنکرێتهکهو له کاتی کهوتنیا دهینرکان و پارسه‌نگی لاشه‌ی ده‌کرد به‌ملی و ملی درێژ ده‌کرد هه‌ر وه‌ک ئاماده‌بێ بۆ سه‌ربڕین، ئاوا به ئاسانی قه‌سابی زۆردار و بێ به‌زه‌یی ئه‌و چه‌قو تیژه زله‌ی ده‌هێنا به ملی زلی گاکه‌دا وئیتر وه‌ک لافاوی خوێن ده‌ڕژایه جۆگه‌ی کۆنکرێته‌که‌وه چاوی گاکه به‌کراوه‌یی ده‌مایه‌وه و پاش ماوه‌یه‌ک ته‌م ده‌یگرت، ده‌ست ده‌کرا به پێستکردنی گاکه‌و هه‌ڵدڕینی ورگی، ئه‌م دیمه‌نه زۆر سه‌یر بوو به‌لای ئه‌و مندالانه‌ی که سه‌یریان ده‌کرد بۆ بینینی ناو ورگی گاکه‌و مانه‌وه‌ی هه‌ندێ خواردن بینینی ڕیخۆڵه‌و دڵ و جگه‌ر و سیه‌کانی،هه‌تا له‌کاتی ئه‌م سهیرکردنهدا تێبینی له‌ش و گۆشتی گاکه‌ی ده‌کرد که هێشتا ده‌جوڵێ ووه‌ک نه‌بزی دڵی هێشتا لێ بدا وابوو، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه نیشانه‌ی هه‌وڵی زینده‌وه‌ره که هه‌تا به‌ته‌واوی له ژیان ده‌سبه‌ردار ده‌بێ هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دا که هیوادار بێ هه‌وڵ ده‌دا بۆ مانه‌وه له ژیانا، لێرده‌دا ساجید قسه‌کانی باوکی بیرده‌که‌وته‌وه، پرسیاری له خۆی ده‌کرد: ئایا ئه‌م گیان له‌به‌ره بێ تاوان و بێ زمانانه ده‌چنه به‌هه‌شت، خۆ ئه‌مانه گوناه بارنین، ئه‌ی بۆ وایان لێده‌که‌ن؟ پاش ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌موو به‌شه‌کانی له‌شیان به‌ره‌وڕووی برژان و کوڵان له چه‌ندین ورگی زیره‌ک و بێ مێشک‌دا ده‌بنه هۆی درێژه‌دان به ژیانی چه‌ندینی تر. ئه‌مه دیمه‌نی ناوه‌وه‌ی قه‌سابخانه، به‌لام هێشتا له‌ده‌ره‌وه سه‌یرو سه‌مه‌ره بوو، هه‌ندێ پارچه ڕیخۆڵه‌و خوێن و ئه‌و پارچانه‌ی که به‌که‌ڵکی فرۆشتن نه‌ده‌هاتن ده‌بوو به هۆی جۆگه‌ی قهسابخانهکهوه و ئاوی بهڵۆعهکهوه بچنه ده‌ره‌وه، ئینجا ساجید له چونه ده‌ره‌وه‌دا له دوای بینینی ئه‌م فلیمه ترسناکه سه‌یری ده‌کرد له‌ده‌ره‌وه‌ش فلیمێکی تره.
له‌ده‌ره‌وه چه‌ندین سه‌گ و باڵنده‌ی گه‌وره‌و بچوک و وه‌ک جه‌ژنیان بێ وایه، هه‌موو خه‌ریکی خواردنی ئه‌و پارچه زیادانانهن که له جۆگه‌ی قهسابخانهکهوه چوونه‌ته ده‌ره‌وه. قه‌له‌باڵغ باڵنده‌ی زل زل و مل ڕووت و سه‌رسور ده‌ندوک تیژ و قولاپی به‌په‌له خه‌ریکی دادڕین و پارچه پارچه‌کردنی ئه‌و پارچهگۆشتنانهن، وهه‌ندێ جار شه‌ڕ ده‌که‌ن و چنگی تیژ‌و ده‌نوکیان به‌کار ده‌هێنن هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه و له‌یه‌کتر ده‌ده‌ن، هه‌ندێک هه‌ڵده‌فرن و هه‌ندێک ده‌نیشنه‌وه و چه‌ند سه‌گێکیش سه‌رگه‌رمی پارچه گۆشت خواردنن جارجار ده‌وه‌ڕن ومرخهو خێسه له‌یه‌ک ده‌که‌ن. ئیتر چه‌ندین بالنده گه وره‌و بچوک گلێنه‌ی ڕه‌ش و سوری ژه‌نگی چاویان وه‌ک موروی ده‌رپه‌ڕیوو، له‌وه‌ی ده‌کرد هه‌موو توڕه‌و برسی و نهوسنو چاوچنۆک و هه‌وڵیان ده‌دا ورگیان پڕکه‌ن له ده‌فته‌ر. هه‌ندێکیان دهفرێن و به‌رز به‌رز ده‌بوونه‌وه بۆ ئاسمانی شینی بێ پایان و خه‌ریک بوو له په‌ڵه هه‌وره به‌فرینه‌کان نزیک ده‌بوونه‌وه، و ساجید سه‌یری ده‌کرد، ده‌یووت ئای خۆزگه منیش بمتوانیایه بفڕ‌م و بگه‌مه ئه‌و به‌رزایانه. بۆ ساجید بینینی ئه‌م دیمه‌نانه زۆر سه‌یربوو، له‌م دیمه‌نانه‌دا جیهانی توانا‌و زیره‌کی و زانیاری به‌رامبه‌ر جیهانی نه‌زانی و بێ عه‌قلی و لاوازی، له ژوره‌وه قه‌سابی و خوێن ڕشتن و له‌ده‌ره‌وه جه‌ژن و خواردن پشکی به‌لاش جارجار شهڕهجنێوو ده‌سدرێژی مافی مرۆڤایه‌تی و ناموسی دیموکراسی جارجار شه‌ڕ و جارجار ته‌پڵ و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێ، به‌لای ساجیدهوه جیهانێک و ژیانێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ر، خاوه‌ن عه‌قڵ وزانیاری و زیره‌کی کارکردن و به‌رهه‌م هێنان وه‌ده‌ست دێنن، نه‌زانی و ته‌مه‌ڵی و بێ عه‌قلی ژێرده‌سته‌یی و کۆیله‌یی ده‌بنه هۆی دورست بوونی چه‌ندین قه‌سابخانه ، به‌هۆی هه‌ندێکه‌وه هه‌ندێ عاقڵیش به‌رده‌که‌ون و له‌ناوده‌چن، به‌هیوا بوو ده‌یووت ئاخۆ ڕۆژێک نه‌بێت به‌شداربین له یه‌کێک له‌م جۆره ڕوداوانه‌دا و هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕه‌نگین و جوان نه‌بێته قه‌سابخانه‌یه بۆمان؟ یا هه‌ندێ له ئێمه‌ش له یه‌کێک له‌م لایه‌نانه‌دا له ناچاری و بێ ئاگایی دا له‌خه‌وهه‌ستین، مرۆڤ به‌ده‌ست خۆیبێ یاننا له کام له‌م دوو به‌ره‌یه‌دا خۆی ده‌بینێ؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌لک خۆیان به ئاینی پاک و بێ تاوان داده‌نێن و هێشتا ده‌ڵێین هه‌رچیه‌ک خوا نه‌یکا نابێ، که‌ی یه‌زدانێکی مه‌زنی وا که سیسته‌مێکی وای پێکهێناوه پرۆگرام کراوه بۆ چه‌ندین ملیۆن ساڵ به چرکه‌و سات و کات، شه‌وو ڕۆژ وچواروهرزی سال، که‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاتداره له نوسراوهکانیا دایناوه که‌س ببێ به کوێخا وبازرگانی ودروست بوونی قه‌سابخانه و سیاسه‌ت به نامه و ڕینما یه‌کانیه‌وه بکا؟ ئه‌گه‌ر یه‌زدان توند ڕه‌وو ده‌مارگیر بوایه وه‌ک شێعه‌و سونه‌و سه‌له‌فی وکلکهکانیان هه‌تا ئێستا زیاتر له 70 جار هه‌موو جیهانی ده‌ته‌قانده‌وه‌و له‌ناوی ده‌بردین. جا توخوا به‌زمی باغی میرو چه‌می گوڵان سه‌یرانگای ئهزمڕوسهرچنارو ئه‌حمه‌دئاوا و گۆشت برژاندن و ئاهه‌نگ و خواردنه‌وه حه‌رامه یا گوێگرتن له ئامۆژگاری ئاخون و پاپه‌تی وتورکی فاشی و دوژمنانی کورد و داگیرکه‌ر بۆ پێکێهێنانی چه‌ندین جۆر قه‌سابخانه؟
به‌شی یه‌که‌م:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d5b34129
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست