کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆرکردنی سێ گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌ی کورد

Saturday, 12/01/2013, 12:00


تیرۆرکردنی 3 تێکۆشه‌ری کورد له‌ پاریس، وه‌ک بانگو هاوارێکی ووریاکردنه‌وه‌ که‌ ده‌بێ زیاتر یه‌کگرتووبین، هه‌روه‌ک نه‌بوونی سنورێکی سروشتی له‌ نێوان هه‌ر 4 پارچه‌ داگیرکراوه‌کاندا، نه‌هێشتنی ویستی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ناوچه‌گه‌ری وخێڵه‌کیه‌تی و نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازیانه‌ی که‌ به‌هۆی دابه‌ش بوونی وولاته‌که‌مانه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای دابه‌شکردنی ولاته‌که‌ماندا هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام دوژمنانمان له‌ هه‌وڵدانان بۆ دروستکردنیان.
له‌ ڕودانی ده‌سدرێژیه‌کی وادا وا ئێستا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت لایه‌نی بێ غه‌می و نه‌زانیو تاکتیکی هه‌وڵدان بۆ زانیاری نهێنی و پلانی دوژمنه‌کانمان، که‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدانان بۆ داپڵۆسینی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوونمان، هه‌تا له‌ کاتی وتوێژ و ڕێکه‌وتندا ئاوا ده‌بینین هه‌رگیز واز ناهێنن له‌ ڕقی ڕه‌گه‌ز په‌رستی، وله‌ناوبه‌ردنی هه‌موو جۆره‌ هه‌وڵێکی شارستانی بۆ پێکه‌وه‌ به‌ شارستانی ژیان. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دابه‌ش بوونی ولاته‌که‌مانه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می ئیمپراتۆری عوسمانی و فارسیدا له‌ په‌یمانی جاڵدێرانی نێوانیان به‌رده‌وام هه‌تا له‌ کێشه‌کانی به‌رده‌وامی نێوانیانا به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه‌ به‌کارمان بێنن، چه‌ندین پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌ی کوردیان تیررۆکردووه‌ زۆر به‌ی هه‌وڵه‌کانیان له‌ کاتی نزیک بوونه‌وه‌ لێ یان و لێدوان و ڕێکه‌وتندا، هه‌ر وه‌ک شێخ عه‌بدوللای شه‌مزینی، میری ڕه‌واندوز و شێخ سه‌عیدی پیران، سمایل خانی سمکۆ، به‌رده‌وام به‌ هه‌وڵدانی درۆکردن و به‌کارهێنانی چه‌ندین تاکتیکی درۆو ده‌له‌سه‌ هه‌وڵیان داوه‌ به‌زۆری تیرۆرکردن و ترساندان ژێرده‌سته‌مان که‌ن. تیرۆرکردنی ئه‌م 3 گریلا تێکوشه‌ره‌ نیشانمان ده‌دا، که‌ تێکۆشان و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانمان ته‌نیا له‌ شاخ نیه‌، له‌ ئه‌وروپاش هه‌ر وه‌ک شاخ ده‌بێ چۆن ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بوونمان ده‌که‌ن ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ دژی بوونی هه‌ڕه‌شه‌کانیان بین، نه‌ترسین، ده‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وان زیاتر یه‌کگرتومان کاو پێکه‌وه‌ له‌ یه‌کتر نزیک بینه‌وه‌.
ژماره‌یه‌کی کوردی زۆر له‌ ئه‌وروپاو ولاته‌کانی ڕۆژئاوا، دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆ به‌ کوردناسین له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌کی ترسنۆکی، ژیانی ترسنۆکی ژیانێکی سه‌رشۆڕیه‌، هه‌ره‌ک ڕابووردوی ژیانی چه‌ندین له‌ که‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی کورد نیشانمان ده‌دا، ناکرێ که‌س له‌ ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ی خۆی جیابێته‌وه‌، و خۆی جیاکاته‌وه‌، جیابوونه‌وه‌ و دورکه‌وتنه‌وه‌ نیشانه‌ی سه‌شۆڕی ملدانه‌ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستانی ڕژێمه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان، هه‌موو جۆره‌ گیان له‌به‌رو ڕه‌گه‌ز و جۆرێک له‌ بونه‌وه‌ر جۆرو شێوازی بوونی خۆی ده‌په‌رستێ و خۆشی ده‌وێ، ئه‌م ویسته‌ له‌ ویستی مانه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی زینده‌وه‌ر وڕه‌گه‌زی مرۆڤه‌وه‌ دروست بووه‌.
وا له‌ ده‌سدرێژه‌کی وادا ده‌رده‌که‌وێت، دوژمن له‌ ترسا ده‌سدرێژی وا ده‌که‌ن، له‌ بوونی خۆیان ده‌ترسن، چونکه‌ کوشتنی مرۆڤی بێ چه‌ک ته‌نها کاری ترسنۆکه‌و ئازایه‌تی نیه‌، بوونی ڕه گه‌زی کورد به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌زانن بۆ بوونی خۆیان، سه‌یرده‌که‌ی له‌ سه‌ده‌ی 21 دا هێشتا تورک و ڕژێمه‌ داگیرکه‌ره‌کانی تری کوردستان شارستانی نابن، هێشتا به‌ شێوازی دڕنده‌یه‌تی و ده‌سدرێژی وچاوبرسیه‌تی ده‌ژین.
به‌س هه‌ڵه‌کانی ئێمه‌ یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نی زانیاریو ته‌کنۆلۆجی و هونه‌ری ئه‌ده‌بیمان پشت گوێ خستووه‌، له‌م سه‌رده‌مه‌دا توانای بوونی سامانی زانیاری چاکترین چه‌کی دژایه‌تی دوژمنانمانه‌، کۆی بوونی کورد له‌ ئه‌وروپا له‌ چه‌ندین ملیۆن تێده‌په‌ڕێ، به‌لام هێشتا زۆربه‌مان به‌ شێوازی ته‌قلیدی کۆن ده‌ژین، کۆمۆنیوتی کورده‌کانی ئه‌وروپا هاوبه‌شی پێش که‌وتنی شارستانی ئه‌م ولاته‌ پێشکه‌وتووانه‌ ناکه‌ین، تێکۆشان له‌ شاخ به‌س نیه‌، ده‌بوو زیاتر له‌ ئه‌وروپای ڕۆژئاوا پێش بڕکێ له‌گه‌ڵ تورک و عه‌ره‌ب و فارسدا بکه‌ین له‌ بواری زانیاری و ته‌کنۆلۆجی و بازرگانی، هه‌ولدان بۆ دروستکردنی کادیری زانیاری له‌ ناوه‌نده‌کانی بانقه‌کان و ته‌کنۆلۆجی و بوونی کاربه‌ده‌ستی پایه‌دار له‌ ده‌زگا گرنگه‌کان و دا نیشگاکانی ئه‌وروپادا، ئاوا به‌و شێوه‌ ده‌کرێ خۆمان به‌ میلله‌تانی جیهان بناسێنین و کۆمه‌کی دروستکه‌ین له‌ نێو میلله‌تانی ئه‌وروپادا.
شیعر نوسین و گریان و لاواندنه‌وه‌ لاوازترین شێوازی میدیایه‌، ده‌مانه‌وێت بۆخۆمان بگرین و میلله‌تانی ئه‌وروپاش بهێنینه‌ گریان له‌ ڕودانێکی دڵته‌زێنی کارێکی تێرۆریستی وادا، ئه‌م بۆچوونه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌، له‌م جۆره‌ ڕوداوه‌ تێرۆریستیانه‌ به‌رده‌وام بووه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ، گریان و پاڕانه‌وه‌ نیشانه‌ی لاوازری هه‌وڵی تێکۆشانه‌، ئه‌وانه‌ دوژمنن ئه‌وه‌ چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ ده‌مان کوژن و ئێمه‌ش که‌مته‌رخه‌میمان نه‌کردووه‌ له‌ کوشتنیان، کوشتن نابێ بمان ترسێنێ، ئێمه‌ زیاتر له‌ هه‌موو میلله‌تانی ژێرده‌ستی جیهان مێژوو تێکۆشنمان هه‌یه‌و نه‌ترساوین، ئێمه‌ له‌ کیمیاباران و بۆمبابارانی تی ئێن تی و غازی و چه‌کی کیمیاوی نه‌ترساوین، ئه‌م شیعر پیا هه‌ڵدان و گریان و لاوانه‌وه‌ بۆچوونێکی ساویلکانه‌و لاوازه‌، ده‌بوو ئێمه‌ زه‌رده‌شتیانه‌ به‌ره‌ڕووی دوژمنانمان ببینه‌وه‌ نه‌ژین بۆ مردن به‌ڵکو بمرین بۆ ژیان.
ده‌بوو نه‌وه‌کانی نوێمان سه‌رگه‌رم که‌ین به‌ خوێندن و وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری بۆ نابوودکردنی توانای فڕۆکه‌کانیان و هه‌موو هه‌وڵێکی تێرۆریستیان و دروستکردنی هه‌ڕه‌شه‌و توانای ته‌کنۆلۆجی له‌ بوونی داگریکه‌ران له‌ کوردوستانا، گریان و پیاهه‌ڵدانی گریاناوی ئاشکراترین نیشانه‌ی تێشکانه‌، زۆرسه‌ریره‌ ده‌مانه‌وێ به‌ گریان وشین و شه‌پۆر ولات دروستکه‌ین هه‌روه‌ک بۆچوونی هه‌ندێ له‌ سیاسیه‌کانمان میلله‌تی خۆمان بکه‌ین به‌قۆچی قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تان و ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌زه‌یی یان پێمانا بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ ئاشکراترین شێوازی تێشکانه‌، ده‌بوو ئێمه‌ به‌ هه‌وڵدانی به‌رده‌وام به‌ نوسین وپێشکه‌وتنی زانیاری ده‌رخستنی توانامان بیانکوژین.
جیاوازی چیه‌ له‌ له‌ده‌ستدانی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ / گریلایه‌ک له‌ شاخ یا له‌ ئه‌وروپا؟ زۆر کاری شۆڕش گێڕی گرنگ هه‌یه‌ بیکه‌ین، که‌ چۆن ئه‌وان له‌ هه‌موولایه‌ک ده‌مان کوژن و هه‌ڕه‌شه‌ی بوونمان ده‌که‌ن، ده‌بوو ئێمه‌ش ئاماده‌بین، نه‌ترسین و به‌ره‌ڕویان ببینه‌وه‌. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت، له‌ ڕودانی کارێکی تیرۆریستی وادا ئاوڕێک له‌ ڕابووردوی شێوازی تێکۆشانمان ده‌ده‌ینه‌وه‌ و سه‌یری هه‌ڵه‌کانمان ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر بیکه‌ین، ده‌بێ سیاسه‌تمان بگۆڕین.
ئه‌م هه‌موو کورده‌ له‌ ئه‌وره‌پادا ده‌مانتوانی زۆر شت هه‌بوو بیکه‌ین، هه‌ڵه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان، له‌ئه‌وروپا دا ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌وروپیه‌کان خۆیان زیره‌کتر نه‌بین که‌س حسابمان بۆ ناکا، که‌س غه‌می پێشبڕکێ / منافه‌سه‌مان ناکا، که‌س لێمان ناترسێ، که‌س به به هێزمان ناناسێ، هیچ جۆره‌ پێزانینمان نیه‌و نابێ هه‌تا به‌رده‌وام ئاوا بژین.
ده‌بوو به‌رده‌وام نه‌وه‌کانمان و گه‌نجه‌کانمان هانده‌ین بۆ زمان فێربوون و هه‌وڵدان بۆ به‌زانیاری کردنیان له‌ هه‌موو بواره‌کانی شارستانیدا، هه‌ر وه‌ک جوله‌که‌کان چیان کرد، ده‌بوو ئێمه‌ش ده‌رسیان لێوه‌رگرین، سه‌یرده‌که‌ی زۆربه‌ی ده‌وله‌مه‌نده‌ ناسراوه‌کانی جیهان، زۆربه‌ی زانیاره‌ ناسراوه‌کانی جیهان، زۆربه‌ی سه‌رۆکی بانقه‌کان، زۆربه‌ی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و فه‌لسه‌فیه‌کانی جیهان، زۆربه‌ی خاوه‌ن شه‌ریکه‌ گه‌وره‌کانی جیهان، زۆربه‌ی زانا ناسراوه‌کانی جیهانی مردوو زیندو هه‌موو جوله‌که‌ن، ده‌بوو بیرۆبۆچونێکی ئاینی کۆن و دواکه‌وتووانه‌ له‌ گۆڕنێین، ده‌بوو هه‌رجۆره‌ هه‌وڵدانێکی ئاینی و مه‌زهه‌بی که‌ بۆ مانه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی کورده‌ بکه‌ین به‌ زێرابی دواکه‌وتوییدا گۆڕبه‌ گۆڕیانکه‌ین.
ده‌بوو له‌ هه‌ڵه‌کانی شۆرشه‌کانمان که‌ڵک وه‌رگرین، به‌هه‌موو شۆڕش و چه‌ندین سال ڕابووره‌وی شۆڕش نه‌مانتوانی چه‌کی دژی فڕۆکه‌ی جه‌نگی کاریگه‌ر وه‌ده‌ست بێنین، هه‌موو شۆڕش نیوده‌رزه‌ن ساروخی ستینگه‌رمان ده‌ست نه‌که‌وت بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی دوژمن، هه‌لیکۆپته‌ری موده‌ڕه‌ع بوو به‌ چه‌کی کوشنده‌ی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تێکۆشه‌ری کورد و هه‌ر وازمان له‌ شۆڕش نه‌هێنا، کورد له‌ نه‌فی کردن و کیمیا باران و ئه‌نفال کردن نه‌ترساوه‌، به ر‌ده‌وام چاکترین تێکۆشه‌رمان له‌ده‌ست داوه‌، ئێستا و له‌ داهاتودا تێکۆنۆلجی شه‌ڕی پارتیزانی پێشکه‌وتووه‌، ده‌کرێ هه‌موو ده‌شت و شاخو شاریان لێ بکه‌ین به‌ دوژمن، ده‌بێ هه‌رگیز نه‌ترسین له‌ کوشتن و تیرۆرکردن و مردن، ده‌بێ بمرین بۆ ژیان نه‌ک بژین بۆ مردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە