کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیبن خه‌له‌کان زانیاری فه‌لسه‌فی و مێژویی کورد - به‌شی سێهه‌م

Wednesday, 18/01/2012, 12:00






له‌نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان، به‌شی سێهه‌م
مورته‌زا شاره‌زووری 
ئه‌بو موحه‌مه‌د عه‌بدوللا قاسم موزه‌فه‌ر عه‌لی قاسم شاره‌زووری، به‌له‌قه‌بی مورته‌زا شاره‌زووری، قازی و زانای ئاینی و باوکی که‌ماله‌دین شاره‌زووری قازی دیمه‌شق له‌سه‌ره‌تای سه‌رده‌می به‌ده‌سته‌لات بوونی سه‌لاحه‌دین و سه‌رده‌می ده‌سته‌لاتداری نورالدینی زه‌نجی تورک فه‌رمانڕه‌وای دیمه‌شق:-
مورته‌زا شاره‌زووری له‌ ساڵی 1073 ی زاینی له‌موسڵ له‌دایک بووه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی شاره‌زووریه‌کان که‌ وا دیاره‌ هه‌موو خوێنده‌وارو زانای یاسایی و ئه‌ده‌یب بوون له‌ موسل، پیاوێکی جوانخاس وبه‌توانای ناسراو به‌ قازی موسڵ، مورته‌زا شاره‌زووی ماوه‌یه‌ک له‌ به‌غدا بابه‌تی یاسا وزانیاری ئاینی ده‌یخوێند ژیاوه‌ و خوێندنی ته‌واوکردووه‌، ناسرا به‌ شاعیرێکی به‌تواناو ناسراو به‌نوسینی قه‌سیده‌ی سۆفی هه‌ر وه‌ک له‌م قه‌سیده‌دا که‌ ده‌ڵێت:
گڕی ئاگر ده‌بریسکایه‌وه‌ هه‌ر له‌دووره‌وه‌ له‌ کاتێکدا که‌ خه‌ریک بو دنیا تاریک داده‌هات
هه‌رچه‌ند خاوه‌ن حوشتر حه‌زی له‌ گۆرانی ووتن بوو، به‌لام چیتر نه‌یتوانی بێ به‌رده‌وام
هه‌روه‌ک ده‌لیلی ڕێگامان، وه‌ستابوو نه‌یده‌زانی چی بکا وا سه‌رسام
م‌ن سه‌یری گڕی ئاگرم ده‌کرد، به‌لام سه‌رنجم لاواز، هه‌روه‌ها بیرکردنه‌وه‌م بێ توانا
که‌وا من زۆر دوورم لێیان له‌دووری خۆشه‌ویستما بێ په‌روا
دڵ گیرۆده‌، خۆم ده‌مزانی وا زۆر گیرۆده‌م بێ ئاگام
ئه‌و دڵه‌ی که‌ خۆت چاک له‌زووه‌وه‌ ده‌یناسی، ئه‌ودڵه‌ی که‌ به‌ سۆزه‌وه‌ ده‌مێکه‌ ئازارم ده‌دا
من ئیتر ڕووم له‌ هاوه‌له‌کانم کردو ووتم: ئه‌مه‌ ئاگری له‌یلایه‌ ڕێ نیشانده‌رمانه‌؟
که‌ ڕوویان تێکردم سه‌رنجیان دا، نه‌یانتوانی چیتر سه‌یریکه‌ن ڕوویان به‌ولادا وه‌رگێڕا
هاوه‌له‌کانم ڕوویان تێکردم و وا بوون بێزار، وا به‌ توڕه‌یی یه‌وه‌ لێ یانکردم چه‌ندین پرسیار
ئایا ئه‌وه‌ بریسکه‌ی چه‌خماخه‌ن ته‌سه‌وره‌کانی تۆن؟ یا ئه‌م شێوه‌ خه‌یاڵیانه‌ له‌ په‌یوه‌ندی تۆدا ئاوا پێکدێن ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ ناچاربووم به‌جێ یانبێڵم، ڕوومکرده‌ حوشتره‌که‌م و ده‌بوو بکه‌ومه‌ ڕێ،
به‌ سۆزی ‌خه‌یاڵ خۆشه‌یسته‌که‌م له‌ پشته‌وه‌ سوارکرد
هه‌روه‌ک سروشتی خۆشه‌ویستی که‌وا به‌رده‌وام وازی نه‌هێنا له‌گه‌ڵما بێ پێویستیکرد.
ئاگر به‌رده‌وام ده‌سوتاو ئێمه‌ش نزیک ده‌بووینه‌وه‌، هه‌تا گه‌شتین به‌ هه‌ندێ که‌لاوه‌ی رووخاو به‌جێ هێڵراو
به‌ره‌و روویان ڕۆشتین هه‌تا نزیک بوونه‌وه‌ دوایی هات به‌دڵ ته‌نگی وهه‌ناسه‌ ‌هه‌ڵکێشان.
بیرم ده‌کرده‌وه‌ کێ بوون لێره‌دا ژیان؟
که‌ به‌هاواره‌وه‌ پرسیارم کرد له‌وه‌لامدا ده‌نگێک ووتی پیاوێکی بریندار،
دیلێکی خۆشه‌ویستی لێ قه‌وماوی کوژراو
پرسیاریان کرد: چی تۆی گه‌یانده‌ووه‌ته‌ ئێره‌؟
من میوانم! .... بۆ من ئه‌مه‌ بوو وه‌ڵام-
ده‌مه‌وێت میوانداریمکه‌ن، کامه‌یه‌ خواردن بۆ به‌خێرهاتنی غه‌ریب؟
له‌وه‌لاما: شوێنی ناوه‌ڕاستی که‌لاوه‌کانیان نیشاندام جارێکی تر‌هاواریانکرد
ده‌بێ له‌ویدا بی چاوه‌ڕوان، ڵێره‌دا ئیتر بۆ میوان نی یه‌ ڕێگای ده‌رچوون
هه‌تا حوشترکه‌ت ده‌کوژین بۆ خواردن
ئه‌وه‌ی ده‌گاته‌ ئێره‌ ئیتر ده‌بێ وازبێنێ له‌ئاماری سه‌فه‌ر، کۆچکردن.
جارێکی تر، به‌لام وا ئێستاچۆن ده‌توانم بگه‌مه‌ ئاگر کامه‌یه‌ ڕێگا؟ من هه‌وڵمدا
لێره‌دا وه‌ستاین، له‌ جێی خه‌لکێک پێش ئه‌وه‌ی بتوانن بکه‌ن تامی په‌رداخی شه‌رابی به‌رده‌میان.
که‌ خۆشه‌ویستی سه‌ری لێ تێکدان
وا خۆیان بوون به‌ ئاساری ئاشکرای له‌ ناوچوون.
ویستی به‌سۆزی خۆشه‌ویستی له‌ناویبرد هه‌موو ئاسارێکی خۆشی ژیان.
ئاوا لێره‌دا وا به‌جێیان هێشت هه‌موو ئاساری بوونیان.
لێره‌دا بۆ هه‌ریه‌ک بێ ئاگا که‌واهیچ به‌جێ نه‌ماوه‌ نه‌سکاڵا،نه‌ فرمێسک، ته‌نها هه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشان،
که‌ بووه‌ته‌ نیشانه‌ی به‌جێماوی ئاساریان
له‌ناویانا هه‌ر یه‌ک هه‌وڵی ده‌دا به‌ چاودێری و سۆزی هه‌وڵدان، که‌ سۆزی له‌وان که‌متر بوو له‌ ڕێگای بێ ئاگایی دا
من بینیم هه‌ریه‌ک له‌وانه‌ گه‌شته‌ سنوری مونافه‌سه که‌ باسه‌که‌ی پێویستی ده‌کا به‌ نوسراوێک ، په‌یام. ‌

له‌ به‌شێکی تردا شاعیر وقازی ده‌ڵێت: ئاره‌زووی خه‌لک، من ووتم: -
سلاو له‌تۆ من دێم ئه‌وه‌نده‌ سه‌رگه‌رمم به‌تۆوه که‌ تا ئێستا ئه‌م بۆچوونه‌م نه‌بوو،
چاوه‌کانم بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی ڕووباری فرمێسک، چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆبینینت به‌په‌رۆش
ویستی ئارزووم پاڵی پێوه‌نام به‌ره‌و تۆ به‌ناو چه‌ندین جۆر رووداوا،
من هه‌ڵه‌م که‌ داوای لێبوردنت لێ بکه‌م بۆ سه‌رکێشیم ئایا ده‌توانم هیواداربم بۆ چاکه‌ی تۆ بۆ پێشوازیم؟
ئایا ئه‌وه‌ی که‌ ده‌زانێ چی یه‌ نیازم ده‌بێ لێی بکه‌م داوای لێبوردن؟
من دێم بۆ خۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ به‌ ئاگر
ئایا ده‌کرێ ڕێگا بدۆزمه‌وه‌ بۆ ئاگری که‌ ئێستا له‌ به‌یانیدا نزیکه‌ لێم ‌؟
بۆ ئه‌م داوایه‌م له‌وه‌ڵامدا ووتیان نا. به‌ڵام ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌یان به‌ئاشکرا دیم ڕێم ده‌دا
چووکه‌ هه‌موو چارشێوی جیاوازی وا له‌ نێوانمانا جیاواز
ڵیره‌دا وا ئاشکاریه‌ وه‌ڵام. که‌ ووتیان: مه‌یه‌ڵه‌ باغچه‌ی فڕوفێڵ فێڵت لێ بکا،
له‌ نێوان تۆو ئه‌وانا هه‌یه‌ چه‌ندین گردو چاڵ و چۆڵ،
چه‌ندین پیاو به‌ سه‌رسامیه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ بگه‌ن پێی،
هه‌موو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ویستی ئارزوویان،
به‌لام به‌ نزیک بوونه‌وه‌یان له‌وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م کاره‌دا بوون ئاگادار.
وه‌ستان بۆ بیرکردنه‌وه‌ له‌بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن،
نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتن ده‌رده‌که‌وێت له‌ به‌رده‌وامی به‌سۆزه‌وه‌ به‌هه‌وڵدان
له‌بۆ ئه‌وه‌ سه‌رکرده‌کان فه‌رمانییان دا بۆ په‌لاماردان:
کوان کوان ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ڵێن به‌رگه‌ی شه‌رکردن ده‌گرین؟
ئه‌مه‌ ئه‌وڕۆژه‌یه‌ که‌ هه‌موو ویستی درۆزنه‌کان دیارنامێنن ڕاده‌که‌ن!
په‌لاماریاندا وه‌ک پاڵه‌وانه‌کان، له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو دۆژمنه‌کان له‌جه‌نگدا به‌یه‌کتر ده‌گه‌ن،
لێره‌دا ته‌نها پاڵه‌وانه‌کانن که‌ ده‌که‌ون به‌ته‌نیا، به‌هه‌موو ویستی توانایانه‌وه‌،
به‌ ویستی ئاره‌زوویانه‌وه‌ نه‌گه‌شتن به‌ ئه‌نجام ،
که‌وتنه‌ شیوی قوڵی له‌بیرچوونه‌وه‌ و له‌نێو شه‌پۆله‌کانا وون بوون.
ئاوا وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریاکان، لاشه‌کانیانی هێنایه‌وه‌ بۆ قه‌راغ ده‌ریاو به‌جێی هێشتن.
له‌نێوئاساری که‌لاوه‌کانا که‌ به‌جێ مابوو پرژه‌ی خوێنیان که‌ ڕژا،
به‌ داخه‌وه‌ به‌بێ که‌ڵک له‌ ناوچوون.
ئه‌مه‌بوو ئاگر که‌ به‌شه‌وکڵپه‌ی دیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌و سه‌فه‌رده‌کا به‌لام پێی ناگا،
هه‌رچه‌ند به‌شێک له‌و دیمه‌نانه‌ به‌ر ئه‌وانه‌ ده‌که‌وێ،
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ک ده‌توانن بیری لێ بکه‌نه‌وه‌ زۆر که‌من .
یه‌کێک له‌وانه‌ی که‌تۆ چاک ده‌تناسی به‌ره‌و ئه‌وه‌ هه‌نگاوینا،
به‌ هیواوه‌ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی که‌ به‌ره‌ وڕووت ده‌هات
ده‌ستی بۆت ڕاکێشا بۆ به‌خشیش و هیواداری به‌لام به‌رزبووه‌و نه‌یتوانی پێی بگا،
زۆر له‌وه‌ به‌رزتر بوو که‌ بیکا به‌ ده‌ستکه‌وتی،
چونکه‌ ئه‌و په‌یام نێربوو له‌به‌رئه‌وه‌ وه‌ستاین ه‌سه‌رسام بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ‌ تۆبینیت،
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دامان که‌ بێ سوود بوو
ئاوا کات به‌سه‌رده‌به‌ین به‌ خه‌یاڵی بێ ئه‌نجام و هیوا،
به‌لام چاودێریکه‌ وه‌زعی دڵت ئازاره‌کانی له‌ توش بوونا!
هه‌رکاتێک تامی په‌رداخی بێ به‌ختی ده‌کا په‌رداخێکی تر به‌دوایا-
شیرینی دوایی هات به‌ هیواداری
هه‌رجارێک حه‌ز له‌ پرۆژه‌یه‌ک ده‌که‌ین له‌به‌رده‌ممانا، ده‌ستیان ده‌نا به‌ڕومانا،
ده‌ڵێن باشترین چاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چاوه‌ڕێکه‌ین به‌ئارام، - ئه‌مه‌یه‌ وه‌زعمان،
ئه‌مه‌یه‌ توانای زانینمان ده‌توانین وه‌ده‌ستی بێنین به‌ هه‌ولدان،
به‌لام بۆ هه‌ر وه‌زعێک پێویسته‌ به‌ گۆڕانا تێپه‌ڕێ، ده‌بێ چاوه‌ڕێبین به‌رده‌وام.

ئه‌مه‌یه‌ قه‌سیده‌ی سۆفی موسلاوی
ئه‌وانه‌ی خۆشم ده‌ویستن ڕۆشتن،
چۆن فرمێسکه‌کانیان وه‌ک خوێن به‌ چاویانا ده‌هاتنه‌ خواره‌وه ؟
ئه‌م دیمه‌نه‌ چه‌ندین دڵی هه‌ژان.
ناهه‌قم مه‌گرن، لۆمه‌م مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر به‌مه‌راقی دوای ڕۆشتنیان عه‌قلم له‌ده‌ستده‌م
ئه‌وه‌ی که‌من ووتم ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌ بۆ جێی لۆمه‌،
به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ وا دڵم ڕه‌نجا فرمێسکه‌کانم وا ده‌ڕژێن وه‌ک خوێن،
وا من سوتام به‌ ئاگر بۆئه‌وان، له‌به‌رده‌رگایانا وا ئێمه‌ کۆمه‌ڵ بووین له‌دوویان،
وا دڵمان شکاوه‌ بێ چاره له‌دوای ئه‌وان وا به‌جێ نه‌ما بواری هه‌ناسه‌ی ژیان،
ئای ئاخۆ ئه‌وان بینییان چیمان به‌سه‌رهات؟
چاکه‌ یا ڕق و خراپه‌؟ خه‌وتن یا به‌خه‌به‌ری؟ بێ چاره‌ یا هیواداری؟
ئارامگرتن یا بێ ئارامی؟ ئه‌مانه‌ چی تر نه‌ما بۆمان.
ئای ئه‌گه‌ر لامانبوونایه‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر تا دوای نه‌مانی براده‌رایه‌تیمان،
هه‌تا ئه‌گه‌رخراپ بوایه‌ په‌یوه‌ندیمان!
به‌وجۆره‌ من خۆشم ده‌ویستن لێم قه‌ده‌غه‌که‌ن مافی ژیان،
بۆنی خۆشی ئه‌و خۆشه‌ویستی یه‌ هێشتا ده‌مێنێ!
من وه‌ک ئه‌و غه‌مخواره‌ به‌که‌ڵکه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ورم- به‌لام خۆم وا له‌ناوچوم،.
هه‌رگیز نه‌ده‌چووم بۆ بینینی تۆ له‌یلا ئه‌گه‌ر هه‌ستم نه‌کردایه
له‌ په‌له‌په‌لی ڕۆشتنما که‌وا زه‌وی له‌ژێرپێما به‌گوڕ وه‌ک فه‌رش ده‌پێچرایه‌وه‌‌،
هه‌نگاوه‌کانم وا به‌په‌له‌، به‌لام که‌ ویستی به‌سۆزم گه‌یاندمیه‌ به‌رده‌رگات،
من هه‌ڵکه‌وتم له‌ چمکی پۆشاکی خۆم له‌ناوچوم
ئه‌م نوسه‌ره‌ له‌ ساڵی 1117 دا کۆچی دوایی کرد وله‌ گۆڕستانی شاره‌زووریه‌کان له‌ موسڵ لاشه‌ی
به‌ خاک سپێردرا.‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە